16/07/2021
رۆحت ئاسودە پایە بلند
مامۆستا شەماڵ موفتی ڕەحمەتی خوای لێبیت ئەگێڕێتەوە : ساڵی ١٩٩١ لە ڕێکخراوێکی بیانی فەرمانبەربووم, ڕۆژێک هاتمەوە خیزانم ووتی شەماڵ میوانمان هەیە و گۆشتیشمان نیە, وتی منیش چووم بۆ دارۆغا قەسابخانەیەکی لێبوو بەردەوام لەوی گۆشتم ئەکڕی, داوامکرد دوو کیلۆ گۆشتم بۆ بکێشێت, وتی من سەیری دەستی دەستی قەسابەکەم ئەکرد, لەوکاتەدا کەسێک لە دوامەوە وتی کاکە دوگ هەیە؟, کابرای قەساب ووتی نا, نیمانە.
وتی منیش ووتم دوگی بۆ چیە؟ وتی هەژارە دوگ ەکە ئەتوێنێتەوە و بە ڕۆنەکەی چێشت لێئەنێت و تامی گۆشتیشی بۆ ئەدات, مامۆستا وتی ئاوڕێکم دایەوە بۆ کابرای فەقیر سەیرم کرد پیاوێکی ڕیش سپی بوو.
بە کابرای قەسابم ووت ئەگەر کیلۆیەک گۆشتی بۆ بکڕم بڵێی لێم وەربگرێت؟ وتی بۆ نا , فەقیرو موحتاجە.
وتی کیلۆیەکیش بۆ ئەو بکێشە, وتی چومە دەرەوە و پەلەم بوو پیاوە هەژارەکە کەمێک لەولا وەستا بوو , وتی جیام کردەوە و وتم کاک حاجی , پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت) ئەفەرموێت کەسێک دیاریکت پێشکەش بکات ڕەتی مەکەرەوە, منیش ئەم کیلۆ گۆشتەم بە دیاری بۆت هێناوە, مامۆستا وتی کابرای هەژار کیلۆ گۆشتەکەی لێوەرگرتم و دەستی کرد بە دوعاکردن بۆم و فرمێسکی بەسەر ڕیشە سپی یەکەدا هاتە خوار.
مامۆستا وتی منیش پەلەم بوو سەیری کاتژمێرەکەم کرد بەپەلە ڕۆشتمەوە ماڵەوە, وتی گەیشتمە ماڵەوە و خێزانم ووتی ئێستا تەلەفۆن بوو لە ڕێکخراوەکەوە تۆیان ئەویست, ووتی شتەکانم داگرت و ڕۆشتم بۆ ڕێکخراوەکە, بەرێوەبەری ڕێکخراوەکە کە کەسێکی بیانی بوو وتی مستەر شەماڵ ئەو فاکسەی سەر ئامێری فاکسەکە بۆ تۆ هاتوە.
وتی کە چۆم سەیرم کرد , سەرم سوڕما!!!, بیانیەکە وتی مستەر شەماڵ چی یە ؟ بەلاتەوە کەمە؟
وتم نەوەڵا کەم نیە, بەڵام خوای گەورە ئەفەرموێت چاکە بکەن یەک بە دە پاداشتتان ئەدەمەوە, لە شوێنێکی تر ئەفەرموێت یەک و سەد , لە شوێنێکی تر ئەفەرموێت یەک و حەوت سەد, ووتی بەڵام بە خوا ئەمە یەک و ١٥٠٠ ە, چونکە کیلۆی گۆشت بە یەک دۆلار بوو , من یەک دۆلارم بەخشی خوای گەورە لەوکات و ساتەدا ڕێک لەوکاتەدا کە کیلۆ گۆشتەکەم داوەتە هەژارەکە بڕی ١٥٠٠ دۆلاری لە بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوەکەوە وەک پاداشت و موکافەئە بۆ من ناردوە....