ئەمڕۆ دووشەممە زەنگی هۆشداری یان ئاگادارکردنەوە (Hesa Fredrik) تاقی دەکرێتەوە.
زەنگی ئاگادارکردنەوەی گرنگ بۆ کۆمەڵانی خەڵک، ناسراو بە (VMA) کە بەدوایدا زەنگی کۆتایی هاتنی مەترسییەکە دێت، بە هێسا فرێدریک ناسراوە. ئەم زەنگە کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ یەکەمین دووشەممەی (گەر پشووی فەرمی نەبێت) مانگەکانی مارش، یونی، سێپتەمبەر و دیسەمبەر، وەک تاقیکردنەوە لێ دەدرێت.
📢
ئایا دەزانیت چی بکەیت کە گوێت لەم زەنگە دەبێت لە کاتەکانی تردا کە بۆ تاقیکردنەوە نییە؟
یەکەم: بڕۆ ژوورەوە.
دووەم: دەرگاو پەنجەرەکان و هەواکێشەکان دابخە.
سێیەم: گوێ لە کەناڵیP4 ی ڕادیۆی سوید (کەناڵی ئامادەباشی) بگرە بۆ زانیاری زیاتر.
📻
ڕادیۆی سوید هەرگیز لە وەشان ناکەوێت. تەنانەت گەر خزمەتگوزارییەکانی تری کۆمەڵگا لە کاربکەون لە کاتی ڕووداو و قەیراندا. ئەوا لەڕێی پەخشی ئێف ئێمی ڕادیۆی سوید لە کەناڵی چوار ناسراو بە P4 زانیارییت پێ دەدرێت. هەروەها لە ماڵپەڕی ڕادیۆی سوید زانیاری زیاتر هەیە سەبارەت بە ئەرکی ئامادەباشی، لەوێدا دەتوانیت زانیاری زیاتر وەربگریت.
حکوومەت لەسەر بەهەڵە وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی وتەیەکی سەرەکوەزیران ئولف کرسیتەرشۆن هاتوونەتە دەنگ کە بەتایبەت لە کەناڵەکانی سۆسیالمێدیای عەرەبیدا بڵاو کراوەتەوە. وەزیری پرسی بەرگریی مەدەنی کارل ئۆسکار بۆلین دەڵێت ئەوەی دەکرێت هەڵمەتی چەواشەکارییە بەمەبستی لەکەدارکردنی سوید، ئەمەش بەجدیی لێی دەڕوانین.
خەڵاتی پزیشکی ساڵ
خەڵاتی پزیشکی ساڵ لەلایەن یەکێتیی پزیشکانەوە درایە نیاز هارێنی کە وەک بەڕێوەبەر و پزیشکی ئۆرتوپێد لە نەخۆشخانەی هالاند کار دەکات.
بێکاری
دۆخی ئیشوکارتان چۆنە؟
تا دێت بێکاری زیاتر دەبێت لە سوید.
لە مانگی ١٠ ی ئەمساڵدا ٣٣٤ هەزار کەس لە تەمەنی ١٦ تا ٦٥ لە تۆماری بێکاراندا بوون لای دەزگای کاردیتنەوە.
ئەوەش دوو هەزار کەسی زیاتر بوو لە مانگی پێشوو.
٥٧٪ بێکارانی سوید، لە دەرەوەی سوید لە دایکبوون.
ئێوەش لەوێ بوون؟
ڕۆژی پشووی Allhelgona ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو کتێبخانەی گشتیی لە شاری یۆتۆبۆری بەهۆی پشووەوە داخرابوو بەڵام بەهەڵە دەرگایەکیان دانەخستبوو، خەڵکیش کە نەیانزانیبوو ئەو ڕۆژە کتێبخانە داخراوە لەو دەرگایەوە زیاد لە 400 کەس چووبوونە ژوورەوە.
فەرموو گوێ لە درێژەی ئەم ڕووداوە بگرە.
ڕیژەی هەڵاوسان بەردەوام لە دابەزیندایە و لە مانگی سێپتەمبەر واتا مانگی ڕآبوردوودا ڕێژەی هەڵاوسان دابەزیوە بۆ لەسەدا 4 بە پێی ئاماری نوێی SCB. ئەمەش بەروارد بە مانگی پێشووتر واتا ئاگوستی کەمترە کە ئەو کات لەسەدا 4.7 بوو.
فەرموو زانیاریی زیاتر ببیستە.
خەڵاتی دیسلێکسیا
ئەمڕۆ نووسەری کورد گولستان کاڤاک لە لایەن شازادە کارل فیلیپەوە خەڵاتی دیسلێکسیای ئەمساڵی پێبەخشرا.
جێی باسە گولستان کاڤاک خۆی دیاگنۆسی دیسلێکسیای هەیە، واتە ناڕێکیی لە خوێندنەوە و نووسین. ئەو کەسانەی ئەو دیانگۆسەیان هەیە لە کاتی خوێندن و نووسین پیتەکانیان لەبەرچاو ون دەبن.
سەرەڕای ئەم گرفتە گولستان کاڤاک نووسەری چەندین کتێبە و توانیوییەتی بەسەر ئەو کێشەیەدا زاڵ بێت.
حەزتان لە کەنێلبولێیە؟ ئەمڕۆ دەعوەتن یان دەعوەت دەکەن؟
ئەمڕۆ 4ی ئوکتوبەرە بە ڕۆژی کەنێلبولێ لە سویددا ناسراوە، ئەمساڵ بەڕای هەندێک لە بەیکەرییەکان ئەمڕۆژە شانسێکە بۆ بوژاندنەوەی ئابوورییان لەکاتێکدا بەهۆی گرانییەوە خەڵکی کەمتر خورادەمەنی و ئەم جۆرە شیرینییانە دەکڕن، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ نرخی کەنێلبولێ زیاد دەکەن.
دەنگەکە بکەرەوە و گوێ لە درێژەی ئەم باسە بگرە.
بازاڕی خانووبەرە
لە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید ئەم هەفتەیە زنجیرە ڕاپۆرتێکمان دەبن سەبارەت بە بازاڕی خانووبەرە و هەلوموەرجی کرێچییان لە سوید. ئەمڕۆ یەکەم بەشیان بڵاو دەکەینەوە و ئێوەش دەتوانن بە ڕاو بۆچوونەکانتان لەگەڵمان بەشداری بکەن.
کوشتن
بڕیاری دادگا: گەنجێک لەبەر ”هۆکاری نامووسی” دایکی خۆی کوشت.
ساڵی پار لە ناوچەی هیسینگێن لە شاری یۆتێبۆری گەنجێک بە ئۆتۆمبێل بەسەر دایکی خۆی و پیاوێکی دیکەدا ڕۆیشت. دایکی گەنجەکە هەرلەجێ گیانی لەدەستدا و پیاوەکەش بەسەختی بریندار بوو.
ئەمڕۆ دادگای پێداچوونەوە ئەوەی سەلماند کە هۆکاری کوشتنی ژنەکە کێشەی نامووسپەرەستی بووە.
Foto Niklas Luks/TT
موسوڵمان و سەوزەخۆران گۆشتی بەرزایان دراوەتێ لە کۆمۆنی مالمۆ لە بری خواردنی بێگۆشت چەند کەسێکی موسوڵمان و سەوزەخۆر تۆپەگۆشتی (kötbullar)ی بەرازیان دراوەتێ. ڕێستورانتەکە داوای لێبوردنیان کردووە و دەڵێن هەڵەیەکی بێمەبەست بووە.
١٦ی سێپتەمبەر
کۆبوونەوەی نەتەوە جیاکانی ئێران یەک ساڵ پاش سەرهەڵدانی ”ژن ژیان ئازادی” لە ستۆکهۆڵم، هاوکارمان یاسەمەن شەریف مەنیش لە یەکێک لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆ ١٦ی سێپتەمبەر.
ساختەکاری
ساختەکاری لە ڕیگای تەلەفۆن لە زیادبووندایە و بەساڵآچووان زۆرترین زیانیان لەم ساختەکاریانە بەردەکەوێت.
زەنگی ئاگادارکردنەوە
ئاگادار بە!
ئەمڕۆ کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ گوێت لەزەنگی ئاگادارکردنەوەی (Hesa Fredrik) دەبێت، بەڵام پێویست بە ترس ناکات، چوونکە بەمەبەستی تاقیکردنەوەی تەکنیکی ئەم زەنگە ساڵی چوار جار لێدەدرێت.
بەڵام گەر کاتێکی تر گوێت لێ بوو ئەوا زەنگی مەترسی و ئاگادارکردنەوەیە و پێویستە خۆت بپارێزی.
جۆری زەنگە جیاوازەکان و واتاکانیان لەم ڤیدیۆیەدا ببینە!
دارستانەکان پڕن لە قارچک
بارانبارینی مانگی حەوت لە دوای گەرما و وشکی مانگێک پێشتر، دۆخێکی زۆر لەباری بۆ گەشەکردنی قارچەکان دروستکرد.
هەنگەوانی لە سوید
جەلال حەسەن هەنگەوانە لە ئوپسالا، دەڵێت "کەمی بارانبارین وای کرد هەنگەکان بەردەوام بن لە بەرهەمهێنان.
لەم بارەوە ڕیپۆرتاژێک لە ماڵپەڕەکەماندا بڵاو دەکەینەوە.
ڕێوڕەسمی نوێژی جەژنی قوربان لە شاری مالموێی سوید
زەنگی ئاگادارکردنەوە
کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە تاقی دەکرێتەوە.
گەر ئەمڕۆ گوێت لە زەنگە بوو ئەوا جێگای ترس نییە. چونکە تاقیکردنەوەیە.
زەنگی هۆشداری کاتی جەنگ و کارەسات بۆ ئاگادارکردنەوە "ئینزاکردن" و خۆ پاراستن، عادەتەن، یەکەم دووشەممەی مانگەکانی سێ، شەش، هەروەها مانگەکانی نۆ و دوازدە، کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ ئەم زەنگە بەمەبەستی تاقیکردنەوە لێدەدرێت.
بەڵام گەر کاتێکی تر گوێت لێی بوو ئەوا دەبێ هەوڵی خۆپاراستن بدەی.
لەم ڤیدیۆیەدا زانیاری وەردەگریت سەبارەت بە جۆری زەنگەکان و چی بکەی کاتێک لێدران.
کتێبخانەی گەڕۆک
کتێبخانەی ستۆکهۆڵم یەک لە بەشداربووانی هەفتەی یەرڤایە (Järvaveckan) ئەمساڵ. لێلاڤ عەجۆ خەڵکی عەفرین لە کتێبخانە کار دەکات و لەم هەفتەیەدا بەسواری پاسکیلێک و کتێبی منداڵان کتێبخانەی گەڕۆک بەڕێوە دەبات.
لێلاڤ دەڵێت کتێب و خوێندن زۆر گرنگە بۆ کەسانی تازەهاتوو بۆ سوید تا فێری زمان بن. ئەو دەڵێت خۆم بەو ڕێگەیە فێری زمانی سویدی بووم.
پەیامی لێلاڤ بۆ ئەو کەسانەی سەردانی یەرڤا دەکەن و گوێبیستی بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدن ئەوەیە کە کتێبخانەکان بۆ هەموو کسێک کراوەن و ئەمەش مافێکی دیموکراسیە.
سەوزە و میوەفرۆش
سەوزە و میوەفرۆشی مەیدانەکان ئەمساڵ بۆ یەکەمجار بەشداریی هەفتەی یەرڤا دەکەن. هانی حەنە یەک لەوانە و لە کاتی ئاساییدا لە (Spånga torg) سەوزە و میوە دەفرۆشێت و دەڵێت بەشداریکردن لە (Järvaveckan) هەستێکی جیاوازە. ناوبراو هەروەها دەڵێت کاروباریان بەهۆی هەڵئاوسانی ئابووری و گرانی باش ناچێتە پێش، خەڵک کەمتر لە جاران شت دەکڕن.
.
ئەمڕۆ هەفتەی یەرڤا (Järvaveckan) دەستی پێ کرد، ئەم هەفتەیە سەکۆیەکی ئازادە کە ساڵانە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە گەڕەکی سپۆنگە-تێنستا لە ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەچێت، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بە بەشداریی هاووڵاتییان چەندین سیمینار، وتاری سیاسەتمەداران، کۆمەڵە و دامودەزگەکان پێشکەش دەکرێت هەروەها چالاکیی جۆراوجۆر بۆ نموونە وەرزش و هونەر پێشکەش دەکرێت. لە بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید هاوکارمان لۆرین بەرزنجی لەوێ ئامادەیە و لە درێژەی هەفتەدا ڕاپۆرتمان دەبێت.
ئاخۆ ئەم داوایەی پاشای سوید گونجاوە؟
پاشای سوید کارل گوستاڤ، داوای لە حکومەتی سوید کردووە کە ٧٠ ملیۆن کرۆنی لە قاسەی دەوڵەت وەک قەزر بدەنێ، بۆ نۆژەنکردنەوەی پارکێک و شوێنکارێکی چاککردنەوەی بەلەم.
هونەرمەند لورێن ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو بە گۆرانیی Tattoo پێشبڕکێی گۆرانیی Eurovision Song Contest ی بردەوە. ئەم بردنەوەیەی لورێن مێژووییە بەهۆی ئەوەی کە لورێن دەبێتە یەکەم ژنەهونەرمەند کە دوو جار ئەو پێشبڕکێیە دەباتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ساڵی 2012 لورێن بە گۆرانیی Euphoria یەکەمی پێشبڕکێکە بوو. بە بردنەوەی ئەمجارەوە سوید حەوت جار پێشبڕکێکەی بردووەتەوە.
ئێستاش سوید دەست بە خۆئامادەکردن بۆ پێشبڕکێی ساڵی داهاتوو دەکات کە لێرە ئەنجام دەدرێت و لەهەمانکاتدا ڕێکەوتی 50ساڵ تێپەڕبوون دەکات بەسەر بردنەوەی ئەم پێشبڕکێیە لەلایەن تیپی بەناوبانگی ABBAی سویدی بە گۆرانیی Waterloo.
تا ئێستا بڕیار نەدراوە لە کام شاری سوید پێشبڕکێی ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
بەرگدروو بانو لە ستۆکهۆڵمەوە باس لە پێشوازیی کوردانی سوید و خواستیان لەسەر جلی کوردی لە دەروووبەری نەورۆزدا دەکات.
بەرگدروو بانو لە ستۆکهۆڵمەوە باس لە پێشوازیی کوردانی سوید و خواستیان لەسەر جلی کوردی لە دەروووبەری نەورۆزدا دەکات.
ئەی ئێوە جەژنی نەورۆزتان چۆن گێڕا؟
جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ بە چەندین شێوە و چالاکیی جیاواز لە چەند شارێکی سوید لەلایەن کوردانەوە پیرۆز کرا، لە ستۆکهۆڵم لە Eggeby Gård دوێنێ ئێوارە کوردان ئاگریان کردەوە و بەگۆرانی و هەڵپەڕکێ جەژنیان کرد و بەهار و ساڵی نوێی کوردییان ڕاگەیاند.
ئەم کورتە ڤیدیۆیە لەلایەن هاوکارمان سدقی هیروری گیراوە کە لە ئاهەنگەکە ئامادە بوو.
نەورۆز
لەم ڕۆژانەدا و بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە سەرانسەری سوید و شارە جیاکان کوردان سەرقاڵی ئاهەنگی نەورۆزن. ڕۆژی شەممە لە چەندین شوێن کرایە جەژن و ئاگر کرایەوە. بۆ نموونە لە ستۆکهۆڵم ژنانی کورد بۆ پشتیوانی لە خۆپێشاندانەکانی ئێران و شارە کوردییەکان لە ژێر درووشمی ”نەورۆزی ژینا” ئاهەنگیان گێڕا.
کەش و هەوا
کەشو هەوای دوێنێ لە یۆتێبۆری چۆن کاریگەری تێ کردن؟
ترافیک و هاتووچۆی شاری یۆتێبۆری دوێنێ لەدوای بارینی بەفرێکی زۆر و ڕووداوی هاتووچۆ پەکی کەوت. یەکێک لە پردەکان (Hisingsbron) لە کاتی هەڵدانەوەی گیری کرد. سەرەی دوورودرێژی ئۆتۆمبێل و ڕاگرتنی ئوتوبوسی ناو شار بووە هۆی ئەوەی خەڵکی بۆ چەندین کاتژمێر ڕیگای ماڵ بە پێ بگرنە بەر. دۆخە ئاڵۆزەکە ئەمڕۆ كەمێک هێورتر بووەتەوە. ئەو ئوتوبوس و ترامانەی (Spårvagn) کەلەسەر پردەکە گیریان خواردبوو بە کار کەوتوونەتەوە، بەڵام هاتووچۆ هێشتا ئاسایی نەبووەتەوە و ڕێگا و بانەکان خزن، لە دوای پێکدادانێک دوو کەس بە ئامبولانس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
زەنگی ئاگادارکردنەوە
کەمێک بەر لە ئێستا گوێت لە زەنگی ئاگادارکردنەوە بوو؟
گەر ئەمڕۆ گوێت لە زەنگ بوو ئەوا جێگای ترس نییە. چوونکە یەکەم دووشەمەی مانگەکانی سێ، شەش وە هەروەها نۆ و دوازدە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بەمەبەستی تاقیکردنەوە لێدەدرێت.
بەڵام گەر کاتێکی تر گوێت لێی بوو ئەوا دەبێ هەوڵی خۆپاراستن بدەی.
لەم ڤیدیۆیەدا زانیاری وەردەگریت سەبارەت بە جۆری زەنگەکان و چی بکەی کاتێک لێدران.