iPLUS

iPLUS Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from iPLUS, Media/News Company, Sulaimaniya.
(1)

14/07/2021

هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS و دەمكوتكردن ئیدانە دەكەین

سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتی شۆرنەبنەوە بۆ دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری.

ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە سلێمانی چوونە ناو بینای كەناڵی ئای پڵەسی سەر بە (لاهور شێخ جەنگی)، هاوسەرۆكی یەكێتییەوە.

چەند كارمەندێكی دەزگای میدیایی ئای پڵەس، پەیوەندییان بە سەنتەری میترۆوە كرد : باسیان لەوە كرد كە هێزێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر بینای ئۆفیسی سەرەكی كەناڵەكەیان لە گەڕەكی كوردسات، شەقامی شەست مەتری ، كارمەندەكانی ناو دەزگاكەیان لە سوچێكی بیناكە دەستبەسەر كردوە كەلوپەلەكانیان شكاندووە و هەندێكیان ئازار داوە.

سەنتەری میترۆ بە توندی ئیدانەی هەڵكوتانە سەر كەناڵی تازە دامەزراوی iPLUS دەكات لەلایەن هێزێكی چەكدار لە شاری سلێمانی، داوا دەكات ململانێیكانی یەكێتنی شۆڕنەبنەوە بۆ دەمكوتكردن و بەرتەسككردنەوەی ئازادی رۆژنامەگەری.

---------------
يدين مركز ميترو قيام قوة مسلحة مساء اليوم باقتحام قناة iPLUS القيد التاسيس بمدينة السليمانية العائد ملكيتها الى الرئيس المشترك للاتحاد الوطني الكوردستاني (لاهور جنكي)و تكسر اجهزة القناة و تحتجز وتعتدي على مجموعة من كوادر القناة وتفرج عنهم بعد اكمال العملية.

13/07/2021

رێکخراوی پەیامنێران ئیدانەی هەڵکوتانە سەر دەزگایی میدیایی ئایپڵەس دەکات

ئيوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ۱۳ی تەمووز، هێزێکی ئەمنی دەمامکدار هەڵیان کوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس و بۆماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک سەرجەم ئەو رۆژنامەنووس و كارمەندانەی لەئەركدابوون راگیران و دەست بەسەر کران.

ئێمە لە رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان بە توندی ئیدانەی ئەو کارەی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەکەین و رایدەگەیەنین کە پاراستنی گیان و سەلامەتی رۆژنامەنووسانی دەزگای میدیای ئایپڵەس لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دایەو لە هەمان کاتیشدا داوا دەکەین پانتایی ئازادی رۆژنامەنووسی بەرتەسک نەکرێتەوەو نەکرێتە قوربانی ململانێی سیاسییەکان.
هاوکات ئیدانەی راگرتنی کاری کۆمەڵێک دەزگایی میدیایی تر دەکەین و بە بڕیارێکی سیاسیی دەزانین، هەر بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوە نێودەولەتیەکان دەکەین لەئاست ئەو پێشلکاریە بێ دەنگ نەبن ...

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
هەولێر

13/07/2021

پێویستە سنورێک بۆ ئەو بە سەربازیکردنەی سلێمانی دابنرێت

ماوەی چەند رۆژێکە بەبیانوی قەیرانێکی ناوخۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دۆخێکی ئەمنی نەخوازراو سەپێنراوە بەسەر شاری سلێمانی، ئێوارەی ئەمرۆ (۱۳ ی تەموزی ۲٠۲۱) پێشهاتی نەخوازراو و مەترسیدار هاتە ئاراوە کاتێک بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، و دەستێوەردانی حزبی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی سلێمانی بە هاوکاری ژمارەیەک میلیشیای سەربە یەکێتی هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک دەزگای میدیایی و بە شێوەیەکی وەحشییانە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کارمەندان و رۆژنامەنوسان کردووە. هەر لەو هەڵمەتەدا دەیان رۆژنامەنوس رفێنراون و ئەشکەنجە دراون.
هەروەها بەشێوەیەکی نایاسایی ئۆفیسی سەرەکی ژمارەیەک کەناڵی راگەیاندن و میدیای ناوخۆی داخراون و دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاندا گیراوە، وەک دەزگای (IPlus) و دەزگای میدیای (ژیان، ئاژانسی وڵات) و چەندین دەزگای تر، هەروەها هەوڵی راوەدونان و تۆقاندن و بێدەنگکردنی دەزگاکانی تر دەدرێت و فشاریان لێدەکرێت و رێگەیان پێنادرێت روماڵی روداوەکن بکەن.

هەروەها کەسێک بەناوی بافڵ تاڵەبانی بێ ئەوەی هیچ بەرپرسیارێتییەکی حکومی هەبێت دەستیگرتووە بە سەر دژە تیرۆر و دەزگا هەواڵگرییەکانی سنوری سلێمانی و بە ئارەزوی خۆی بەرپرسەکانی دەگۆرێت و فەرمان دەر ئەکات وەک ئەوەی ئەو دەزگایانە بە رەنج و خەباتی شاخی ئەوان دروستکرابێت، نەک بە پشگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

ئێمە لێرەوە بەرپرسیاری تەواوی ئەم روداوانە دەخەینە ئەستۆی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و داواش لە پەرلەمانی عێراق و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی بواری مافی مرۆڤ و نێردەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریاکا دەکەین لەسەر ئەم پێشهاتانە هەڵوێستیان هەبێت بەر لەوەی دۆخی سیاسی و ئازادی لەوە ئاڵۆزتر ببێت و دەستێوەردانی هەرێمیش ببێتە هۆی لەژێر کۆنترۆڵ دەرچونی زیاتر.

ئێمە سەرەڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هەنگاوانە ی جێگری سەرۆکی حکومەت، وەک بەرگریکارێکی سەرسەخت لە ئازادی رادەربرین لە تەواوی کوردستان دەمێنینەوە و بەگژ هەر تاغوت و جەلادێکدا ئەرۆینەوە بیەوێت ئازادیمان سنوردار بکات، داواش دەکەین ئازادیخوازان و چالاکوانن لە ئاست ئەم دۆخە نا هەموارە بێدەنگ نەبن و بەر بە پلانی ئەم گروپە سەرلێشێواوە بگرن.

هۆشداریش دەدەینە قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی و هەموو ئەو فەرماندە کارتۆنیانەی لەبەردەم داعش و دەبابەی حەشد هەڵهاتن، کە پارێزگای سلێمانی پاروی ئێوە نییە و سەدان فسفس پاڵەوانی وەک ئێوەی نایە چاڵ و چۆکی نەدا و بە سەربەرزی مایەوە. بۆیە باشترە بێنەوە هۆشی خۆتان کۆتایی بەم دۆخە بهێنن و ژیان لە سلێمانی ئاسایی بکەنەوە.

سەرکەوت شەمسەدین
غالب محمد عەلی

۱۳ ی تەموزی ۲٠۲۱

ئيوارەی ئەمڕۆ سێشەممە, هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤ...
13/07/2021

ئيوارەی ئەمڕۆ سێشەممە, هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، بۆماوەی سەعاتێك ئەو رۆژنامەڤان و كارمەندانەی لەئەركدابون راگیران و دەستبەسەركران و ئازاردران.
لەهەمانكات هەندێ كەلوپەلیان بردە دەرەوەی دامەزراوەكە و بەشێكی كەولوپەل و دەرگەكانیان شكاندن، جگەلەوەی بەشێكی كامێرای چاودێرییان لێكردەوە، كارەبای باڵەخانەیان كوژاندەوە.
پاشان، بەڕێوبەر و كارمەندانی دامەزراوەكەیان ئازادكردن و هێزەكان لە باڵەخانەی دامەزراوەكە جێگیركران.
هێزەكان بە دەمامك و پۆشاكی سەربازیی و چەكەوە هاتبون، نزیكەی ٥٠ چەكدار دەبون.
ئێمە لە دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەركۆنەی ئەو جۆرە رەفتارەی ئەو گروپەدەكەین كە بە پۆشاكی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو كردەوەیان بەرانبەر دامەزراوەیەكی میدیایی ئەنجامداوە و ترس و تۆقاندنیان لەنێو دامەزراوەكە بڵاوكردەوە.
دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، داوا لە رێكخراوەکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئازادیی رۆژنامەڤانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی دەكات ئیدانەی ئەوكارە نا مەدەنیانە بكەن، هەروەها داوا لە نوێنەرانی نێودەوڵەتیی و كونسڵی وڵاتان دەكەین لە ئاستی ئەم پێشێلكارییە بێدەنگ نەبن و داوای رونكردنەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.
دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس، سەلامەتی گیانی رۆژنامەڤان و كارمەندانی دەخاتە ئەستۆی لایەنە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

دامەزراوەی راگەیاندنی ئایپڵەس
١٣ی٧ی٢٠٢١

06/05/2021

چاوەڕێدەکەیت لۆگۆی ئایپڵەس چۆنبێت؟

05/05/2021

راگەیێندراودامەزراوەی راگەیاندنی (iPLUS) وەک تۆڕی تازەی بواری راگەیاندن کارەکانی دەستپێدەکات.ئێمە کۆمەڵێک راگەیاندنکار، ...
27/04/2021

راگەیێندراو

دامەزراوەی راگەیاندنی (iPLUS) وەک تۆڕی تازەی بواری راگەیاندن کارەکانی دەستپێدەکات.

ئێمە کۆمەڵێک راگەیاندنکار، لە دامەزراوەیێکی تازەی راگەیاندن، کاردەکەین، بۆ ئاڵوگۆڕ و روماڵی هەواڵ و زانیاریی، لە ئاستی بەرزی بڵاڤکردن، بە رێبازیی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایێتیی کاردەکەین، کلتور، رەنگ و دەنگی جیاواز، زێدەتر بایێخپێدەدەین.

دامەزراوەی راگەیاندنی (iPLUS) ئەو یاسایانە پێڕەودەکات، نوێنەرانی راستەقینەی خەڵک پەسەندیانکردون، کاردەکات بۆ فراوانکردنی روبەری ئازادیی بۆچون.

ئێستا هەواڵ زۆرن، بەڵام زانیاری کەمن، ئێمە خواستمانە زانیاریی زێدەتر بڵاڤبکەین.

لە ستراتیژیی کاری (iPLUS) هاتوە، وەرگران هاوبەشی ئێمەن، لەبەرئەوە پابەندیی داخوازییانین بۆ راگەیاندنی بەرپرسیارانە.

دامەزراوەی راگەیاندنی (iPLUS)
سلێمانی
٢٧ی٤ی٢٠٢١

Address

Sulaimaniya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when iPLUS posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share