
02/06/2023
🔻سبەی ، رۆژی شەممە ، ٣ی ٦ی ٢٠٢٣ ، یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی ( زانستی - وێژەیی- پیشەیی) یە ، هیوای ئەنجامێکی باش بۆ قوتابیان و خوێندکاران دەخوازم .
🔻پێویستە لەماڵەوە و لە هۆڵی تاقیکردنەوەکانیش کەشێکی ئەرێنی و گونجاو بۆ قوتابیان و خوێندکاران فەراهەم بکرێت. هەروەها پێویستە تەواوی رێکارەکانی پشکنین ئەنجام بدرێت و رێنماییەکان جێبەجێبکرێن ، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت.
🔻 ژمارەی ئەو قوتابیانەی مافی بەشداربوونیان هەیە:
زانستی : ٧٥٢٣٩
وێژەیی: ٣٩١١٣
پیشەیی : ٣٠١٢
کۆی گشتی = ١١٧٣٦٤ قوتابی و خوێندکار
ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
٢ی ٦ی ٢٠٢٣