Arbil net

Arbil net ئامانج مان ئەوەیە لەریگای ئەم پەیجەوە خزمەتی شاری هەولیر بکەین

Permanently closed.
لەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێر" پرۆژەی قیرتاوکردنی بەشێک لە گەڕەکی باتاسی کۆنی سەر بەناحییەی هەریر جێبەجێکرا"
05/09/2022

لەسەر بودجەی پارێزگای ھەولێر
" پرۆژەی قیرتاوکردنی بەشێک لە گەڕەکی باتاسی کۆنی سەر بەناحییەی هەریر جێبەجێکرا"

بەگوژمەى (795 ملیۆن دینار) "دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردن و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە"
05/09/2022

بەگوژمەى (795 ملیۆن دینار)
"دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردن و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە"

"جگە لە قیرتاوکردنى گەڕەکی رۆشنبیری، چەندین پڕۆژەى دیکەى دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردن و کارکردن لەچەندین گەڕەک و شوێنی ...
05/09/2022

"جگە لە قیرتاوکردنى گەڕەکی رۆشنبیری، چەندین پڕۆژەى دیکەى دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردن و کارکردن لەچەندین گەڕەک و شوێنی ترى شارى هەولێر دەستیپێکردووە"

"لیژنەی بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانمان ڕاسپاردووە، جگە لەدەوامى ئاسایی ڕۆژانەیان، تا درەنگانى شەو بمێنەوە بۆ ڕاییکردنى...
04/09/2022

"لیژنەی بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانمان ڕاسپاردووە، جگە لەدەوامى ئاسایی ڕۆژانەیان، تا درەنگانى شەو بمێنەوە بۆ ڕاییکردنى مامەڵەى هاوڵاتییان"

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.9.4، بەمەبەستى لەنزیکە ئاگاداربوون لەچۆنیەتى ڕایککردنى مامەڵەى بەناوکردنى خانووە زێدەڕۆییەکانى هاوڵاتییان و گوێگرتن لەخواست و داواکارییەکانیان، لەدیوانى پارێزگا، سەردانى لیژنەی بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانمان کرد.
لەسەردانەکەماندا، لەنزیکەوە گوێمان لەخواست و داواکارى هاوڵاتییان گرت و دووپاتمان کردووە هەرچى ئاسانکارى و هاوکارى بەئێمە بکرێت بۆتانى جێبەجێ دەکەین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وادەى یاسایی وەرگرتنى مامەڵەکان ماوەیەکى کەمى ماوە و ڕۆژانەش ژمارەیەکى زۆر لەهاوڵاتییان سەردانی پارێزگا دەکەن، لیژنەى بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانمان ڕاسپاردووە جگە لەدەوامى ئاسایی ڕۆژانەیان، تادرەنگانى شەو بمێنەوە بۆ ڕاییکردنى مامەڵەکان. داواش لە هاوڵاتییان دەکەین پەلە بکەن لەسەردانیکردنی لیژنەکە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی کە ڕێکەوتى 2022.9.9.

پێویستە هەماهەنگی کەلتووری و زانستی و وەرزشی بەر لە پەیوەندی ئابووری و بزنسەوە بێت…سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 4-...
04/09/2022

پێویستە هەماهەنگی کەلتووری و زانستی و وەرزشی بەر لە پەیوەندی ئابووری و بزنسەوە بێت…

سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 4-9-2022 بە ئامادەبوونی
دکتور عەلی رشید/ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر
دکتۆر ئیدریس هەرکی/ سەرۆکی زانکۆی پۆلەتیکی هەولێرو فەرهەنگ غفور/ بەرێوەبەری گشتی هونەرو رۆشنبیری، پێشوازیمان لە شاندێکی باڵای وڵاتی پۆڵەندا کرد، کە بە سەرۆکایەتی پارێزگاری شاری پۆلسک ( ئەندچی نۆڤاکوڤسکی) و ئەندامیەتی و سەرۆکی زانکۆی پۆلسک و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەر، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى پۆلسک، بەرپرسی خوێندکاران و توێژینەوە) لە شاری پۆلسک سەردانی پارێزگای هەولێریان کردبوو….
لەو کۆبوونەوە فەرمیەدا، وێرای دووبارە بەخێرهێنانی شاندەکە، بە تێرو تەسەلی پەنجەی خستە ئەو برگانەی کە دەکرێ هەردوو لا کۆك بن لەسەری و رێکەوتنی لەسەر واژۆ بکەن، هاوکات بەلامانەوە پەسەند بوو کەوا دەستپێکی پەیوەندییەکان بوارەکانی کەڵچەرو زانست و وەرزش لە خۆ بگرێ و دواتر هەنگاوی کردەیی بۆ بوارەکانی ئابووری و بزنس بهاوێژرێ…

سەرۆکی شاندەکە خۆشحاڵی خۆی بەو کرانەوەیە نیشاندا کە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێر بە تایبەتی بەخۆیەوەی بینیوەو خواستی خۆشیانی نیشاندا بۆ دروستکردنی هەماهەنگی لەسەر هەموو ئاستەکان …
سەرۆکی شاندەکە داوەتنامەی فەرمی ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کرد بۆ سەردانیکردنی شارەکەیان تاوەکو قۆناغی پەیوەندییەکان بازدانی خێرا بەخۆیەوە ببینێ و لە داهاتوویەکی نزیکدا شاری هەولێرو پۆڵسك ببنە دەستە خۆشك لە هەموو ئاستەکان…
شاندی پۆلەندی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، تێیدا سەردانی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دەکەن، بڕیارە لەمیانەی سەردانەکەشیان چەندین گرێبەست و پەیوەندی هەمەلایەن، پەیوەند بە گەشەپێدانی توانای گەنجان، دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ زانکۆکان، دەستەخوشکی شارەکان و ئاڵوگۆری چالاکی هونەری و رۆشنبیریی،بنیات بنێن….
شایەنی باسە ئەم شاندە لە رێگای دامەزراوەی رایەڵ بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری بە ئاگاداری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ بە فەرمی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردوە…

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.9.4، بەمەبەستى پیرۆزبایی بۆنەی (٣١) ساڵەی دامەزراندنیان، سەردانى مەکتەبى سیاسى پارتی پار...
04/09/2022

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.9.4، بەمەبەستى پیرۆزبایی بۆنەی (٣١) ساڵەی دامەزراندنیان، سەردانى مەکتەبى سیاسى پارتی پارێزگارانی کوردستانمان کرد. لەدیدارەکەدا وێڕاى پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیمان بۆخواستن لە خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان.

لە دیداری شاندی باڵای پۆلەندی تاکیدمان لەسەر هەماهەنگی کەلتووری و زانستی و ئابووری کردەوەئێوارەی ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 3-9...
03/09/2022

لە دیداری شاندی باڵای پۆلەندی تاکیدمان لەسەر هەماهەنگی کەلتووری و زانستی و ئابووری کردەوە

ئێوارەی ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 3-9-2022 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازیمان لە شاندێکی باڵای وڵاتی پۆڵەندا بە سەرۆکایەتی پارێزگاری شاری پۆلسک ( ئەندچی نۆڤاکوڤسکی) و ئەندامیەتی و سەرۆکی زانکۆی پۆلسک و بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیریی و هونەر، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى پۆلسک، بەرپرسی خوێندکاران و توێژینەوە) لە شاری پۆلسک کرد….
بەخێرهاتنی شاندەکەمون کردو دووپاتی هەماهەنگی کەلتووری و زانستی و ئابووری لەگەل شاندی میوان کردەوە…

شاندەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە، تێیدا سەردانی شارەکانی ( هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، رانیە، سۆران) دەکەن، بڕیارە لەمیانەی سەردانەکەشیان چەندین گرێبەست و پەیوەندی هەمەلایەن، پەیوەند بە گەشەپێدانی توانای گەنجان، دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ زانکۆکان، دەستەخوشکی شارەکان و ئاڵوگۆری چالاکی هونەری و رۆشنبیریی،بنیات بنێن.

بەگوژمەى (266 ملیۆن دینار) دەستکرا بە قیرتاوکردنى شەقامەکانى گەڕەکی رۆشنبیریسەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2022.9.3، بەمەبەستى ...
03/09/2022

بەگوژمەى (266 ملیۆن دینار) دەستکرا بە قیرتاوکردنى شەقامەکانى گەڕەکی رۆشنبیری

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2022.9.3، بەمەبەستى لەنزیکه‌وه‌ ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونى کارەکانى قیڕتاوکردنى شەقام و کۆڵانەکانى، پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامەکانى گەڕەکی رۆشنبیریمان بەسەرکردەوە.
پڕۆژەکە بەگوژمەى (266 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر وەک قۆناغی یەکەم بڕی 19,000م2 قیر دەکرێت و ڕاستەوخۆ لەلایەن کارگەی قیری چاککردن و پاراستنی رێگاو بانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت. بێجگە لەم پڕۆژەیەش لەئێستادا لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و لەسەرداهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، چەندین پڕۆژەى دیکەى دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردن و کارکردن لەچەندین گەڕەک و شوێنی ترى شارى هەولێر دەستیپێکردووە، لەوانە گەڕەکى سیمى خاتوناوە، گەڕەکى سێبەردان، گەڕەکى هەولێری نوێ، دڵنیایی بە دانیشتوانى گەڕەکى ڕۆشنبیرى و گەڕەکانى تریش دەدەین، بەردەوام دەبین و سەرجەم کۆڵانەکانى ئەم گەڕەکانە قیڕتاو دەکرێت.

تۆ هەم بیری هەم باوەڕیهەم سەرۆک و هەم ڕێبەری
01/09/2022

تۆ هەم بیری هەم باوەڕی
هەم سەرۆک و هەم ڕێبەری

پارێزگارى هەولێر، لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد بە باشترین شێوە پێشوازى لە زیارەتکارانى ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێرا...
01/09/2022

پارێزگارى هەولێر، لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد بە باشترین شێوە پێشوازى لە زیارەتکارانى ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق بکرێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.9.1، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى د.هێمن میرانى، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ و هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و قائیمقامى هەولێر و سەرپەرشتیارى کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران و بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى و بەڕێوەبەرى گشتیى گەشت و گوزار و بەڕێوەبەرانى هاتووچۆ و پۆلیس و بەرگرى شارستانى و فریاکەوتن و بەرپرسانى دیکە بازگەکان و چاڵاکییە مەدەنیەکان و کاروبارى ناوخۆ، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکاریەکان و دابینکردنى خزمەتگوزاریى پێویست، بۆ پێشوازیکردنى لە زیارەتکارانى ئێرانى بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، دواى ئەوەى بەوردى باس لە هەموو ئامادەکارییەکانى کرا بۆ هاتنى زیارەتکارانى ئێران لە داخڵبوون و دەرچونیان لە هەرێمى کوردستان، کە بڕیارە لەسەرەتاى مانگى داهاتوودا ژمارەیەکى زۆرى زیارەتکارانى ئێران لە دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە کە بۆیەکەمین جارە بەنێو خاکى هەرێمى کوردستان دەست بەگەشتەکەیان بکەن بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق، پارێزگارى هەولێر، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ وێستگانى پێشوازیکردن و مانەوەیان هەر لەخاڵى سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە تاکو دواخاڵى سنوورى پارێزگاکەمان، تەواوى خزمەتگوزارییە پێویستیەکان و تیمى تەندروستى و فریاگوزاریى و سەلامەتى هاتن و چوونیان فەرهەم بکرێت.

لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری کێشە و گرفتە (یاسایی، کارگێڕى، هونه‌ری)یەکانى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا) پێكهێنرائەمڕۆ ...
31/08/2022

لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری کێشە و گرفتە (یاسایی، کارگێڕى، هونه‌ری)یەکانى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا) پێكهێنرا

ئەمڕۆ چوارشەمە 2022.8.31، بەسەرپەرشتی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێمە لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەناوچەى بەفرزۆن و چاره‌سه‌ری کێشە و گرفتەکانى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا) ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە هیمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانی پارێزگار و قائیمقامى ناوەند و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ئەندامانى لیژنەى بەفرزۆن ئامادەى بوون، تیشک خرایەسەر کێشە و گرفتەکانى ناوچەی بەفرزۆن بەتایبەتى گەڕەکەکانی (تەعجیل، عەرەب، خانەقا)، لەو بارەیەشەوە گفتوگۆ لەبارەى ڕێکخستنەوەى ئەم ناوچانە بەشێواز و دیزاینێکی سەردەمیانە کرا، تاکو هەولێرى پایتەخت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببرێتە قۆناغێکی دیکە ئاوەدانکردنەوە، پەیوەست بەم بابەتەش كۆمه‌لێك پرسی دیکەى په‌یوه‌ندار به‌ئیستیملاككردنی خانووەکانی ئەوگەڕەکانە و كێشه‌ هونەرى و کارگێرى و یاساییەکانی تاوتوێکران.

لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ جگە لەداروخان خه‌ریكه‌ به‌ شێوه‌یەکی نایاسایی کەسانێک سوودیان لێوەردەگیرێت، بۆیه‌ په‌له‌كردن له‌ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌سه‌رییەکان پێویستە و دەبێت له‌ ماوه‌یەکى دیاریكراودا پلانی گونجاویان بۆ دیاری بكرێت.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، دوای گفتوگۆیەکی تێرو تەسەل لەلایەن ئامادەبووانى کۆبوونەوە، بریاردرا بەپێکهێنانى لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری پارێزگار و ئه‌ندامیه‌تی لایه‌نه‌ په‌وه‌نداره‌كان، بۆ ئەوەى له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا سەرجەم چاره‌سه‌رییەکانى ئەو گەڕەکانە لەڕووى (یاسایی، کارگێڕى، هونه‌ری) لەڕاپۆرتێکدا دیارى بکەن.

ئاگادارییەك لە لیژنەی باڵای بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکان…لیژنەی باڵای بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکان لە ئاگاداریەکدا سەر...
30/08/2022

ئاگادارییەك لە لیژنەی باڵای بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکان…

لیژنەی باڵای بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکان لە ئاگاداریەکدا سەرجەم ئەو هاوڵاتیانە رێنمایی دەکات کە خانووی زێدەرۆیان لە ئەستۆدایە تاوەکو رێکەوتی ٩-٩-٢٠٢٢ لێژنەی تایبەت بەو پرسە تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە رۆژانی دەوامی فەرمی لە پارێزگا دەوامی خۆی دەکات، هەر هاوڵاتییەک داواکاری هەیە یان مامەلەی رایی کردنی کارەکانی هەیە، دەتوانێ لە وادەی دیاری کراو سەردانی لێژنەکە بکات لە پارێزگا

هاوکات لیژنەی باڵای خانووە زێدەرۆیەکان مژدە دەداتە هاوڵاتیان کە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی داوە بۆ هەر خانوێک کە تەملیک کردنی لە دوو ملیۆن زیاتر بوو، ئەوە بۆیان دەکرێت بە چوار قیست ..
بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە پەلە بکەن و سەردانی لیژنەکەمان بکەن پێش کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی….

کۆبوونەوەی لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکانپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.30، لە چوارچێوەى گرنگیدان بە ک...
30/08/2022

کۆبوونەوەی لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2022.8.30، لە چوارچێوەى گرنگیدان بە کەرتی پیشەسازی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە هەولێری پایتەخت، لەدیوانی پارێزگا، سەرپەرشتى کۆبوونەوەی لیژنەی گەشەپێدان و پشتگیری پڕۆژە پیشەسازییەکانمان کرد.
لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان لەبارەی جۆر و پێویستی خزمەتگوزارییەکان و خەمڵاندن و میکانیزمی دەستپێکردن و گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان بە ناوچەى پیشەسازى گەورەى "تیمار" کرد، کە ناوچەیەکى پیشەسازى گەورەیە و لەسەر رووبەرى (3,678) دونم زەوى دروست دەکرێت و چەندین کۆمپانیای وەبەرهێنان و کارگەى پیشەسازیی گەورە و مامناوەند لەخۆدەگرێت و هۆکارێکە بۆ پەرەپێدان و بووژاندنەوەى کەرتى پیشەسازی و دابینکردنی هەلیکار لە سنوورى پارێزگاکەمان.
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، دواى هەڵسەنگاندنى پڕۆژە پشەسازییەکان و کار و بەرهەم و ئامانج و مەبەستی پڕۆژەکان، ئەو پڕۆژانە خرانە گفتووگۆ کە داوای زەویان کردووە بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان لەناوچەى پێشەسازى تیمار و بڕیاری پێویست لەبارەیانەوە درا، پاشان لیژنەی ناوبراومان ڕاسپارد پێداچوونەوە بەبەشێک لە پڕۆژەکان بکەن و لەپێناو گەشەپێدان و پێشخستنی کەرتی پیشەسازیش ئەوپەڕی ئاسانکاری لە ڕاییکردنی ئەو داوا و داخوازیانە بکەن کە دەیانەوێت پڕۆژە پیشەسازییەکانیان لەسنووری پارێزگای هەولێر بخەنەگەڕ.

چارەسەری گرفتەکانی ئاوو کارەبای هاوڵاتیان ئەولەوییەتی کارەکانمانەئەمڕۆ یەکشه‌ممە 28-8-2022 بە ئامادەبوونی هێمن قادر و مە...
28/08/2022

چارەسەری گرفتەکانی ئاوو کارەبای هاوڵاتیان ئەولەوییەتی کارەکانمانە

ئەمڕۆ یەکشه‌ممە 28-8-2022 بە ئامادەبوونی هێمن قادر و مەسعود کارەش جێگرانی پارێزگار، درێژە بە زنجیرەی کۆبوونەوەکانی بەدواداچوون بە چارەسەری و بنبڕکردنی گرفتەکانی کەم ئاوی درا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەلەکردن لەسەر لێدانی بیرەکانی ئاو کرایەوە و بە گرنگ زانرا کەوا لیژنەیەکی پسپۆڕ بە شيوەی زانستی بەدوا داچوون بکات بۆ سروشتی ئەو بیرانە و قەبارەو عەمەلی بوونیان. وێرای تیشك خستنە سەر ئالیەتی جێبەجێکردنی هەندێك پرۆژە و تەندەری خێرا لەشاری هەولێر….
پرسی ژمارەی بیرە لێدراوەکان لە ناوەو دەورووبەری هەولێر و پێویستی گەرەکەکان بە تایبەت گەرەکە میللیەکان بە ئاوی خاوێن دووپاتکرایەوە
جارێکی تر تاکیدیمان کردەوە کە بابەتی ئاو و کارەبا تا کۆتایی ئەم وەرزە کێشەی راستەقینەی هاوڵاتیانی هەولێرە بۆیە پێویستە چارەسەرى ڕیشەیی بۆ گرفتەکان بدۆزرێتەوە .

شایەنی باسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە قائیمقامی ناوەندو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی کشتوکالی هەولێرو بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و بەرێوەبەری قەیرانەکان لە پاێزگای هەولێرو به‌رپرسی مولیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئامادەی بوون.

بەبڕیاری پارێزگاری هەولێر، سەرجەم پەیکەرەکانی پارکی منارە نۆژەنکرایەوەلەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێز...
28/08/2022

بەبڕیاری پارێزگاری هەولێر، سەرجەم پەیکەرەکانی پارکی منارە نۆژەنکرایەوە

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەرجەم پەیکەرەکانی پارکی منارە نۆژەنکرایەوە.

دوای ئەوەی لە لایەن کەسانێک بەئەنقەست زیان بەپەیکەرەکانی کەسایەتییە ناودار و دیارەکانی کوردستان لە نێو پاڕکی منارە گەیەندرا، لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر سەرجەم پەیکەرەکان جگە لە نۆژەنکردنەوەیان، سیستەمی کامێڕای چاودێریشیان بۆ دانرا تاکو پاێزراوبن لە دووبارە زیان گەیاندنەوە پێیان.

جێگەی باسە، پارکی منارە، یەکێک لە پارکە دڵگیرەکانی هەولێری پایتەخت و بەردەوام ژمارەیەکی زۆر لەگەشتیاران و هاوڵاتیان سەردانی ئەو پارکە دەکەن و لەشوێنی پەیکەرەکان وێنە لەگەڵ پەیکەری ناودار و کەسایەتیە دیارەکانی کوردستان دەگرن.

بەشداریمان لە ھەڵمەتێکی فراوانی خاوێن کردنەوەی (مەنهۆڵ) چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن کردسەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە 28-8-2022 ...
28/08/2022

بەشداریمان لە ھەڵمەتێکی فراوانی خاوێن کردنەوەی (مەنهۆڵ) چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە 28-8-2022 بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگارو سەرۆکی شارەوانی هەولێر، هەڵمەتێکی گشتگیر بۆ خاوێنکردنەوەی تەواوی چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، بەر لە وەرزی باران بارین لە سنوری سەرجەم شارەوانییەکانی هەولێر دەستیپێکرد.

هەڵمەتەکە ماوەی مانگێک دەخایەنێت کە لە ڕێگەی دروستکردنی شەش تیم لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی کاریان تەنها خاوێن کردنەوەی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن دەبێت.

هەفتەی یەکەم شەقامە سەرەکییەکان، هەفتەی دووەم شەقامە لاوەکیەکان و بازارەکان، هەفتەی سێیەم و چوارەم چەپەرەکانی ناو گەرەکەکان خاوێن دەکرێنەوە.

وێڕای هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆی هەولێر…
شایەنی باسە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوام کاری لەسەر خاوێنکردنەوەی تەواوی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن کردووە،ئەم ساڵیش بەپێی بەرنامەی ئاماژەپێکراو تەواوی چاڵەکانی ئاو وەرگرتن خاوێن دەکرێنەوە. هاوکات ئەو شوێنانەی پێویستی بە ئامێری تایبەت هەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەرۆکانی هەولێر، چارەسەر دەکرێن…

رەنگدانەوەی رێکوپێکی شەقام و باڵەخانەکانی هەولێر لە کاری ئەم بەرێوبەرایەتییە بەرجەستە دەبێ…بەیاوەری مەسعود کارەش جێگری پ...
28/08/2022

رەنگدانەوەی رێکوپێکی شەقام و باڵەخانەکانی هەولێر لە کاری ئەم بەرێوبەرایەتییە بەرجەستە دەبێ…

بەیاوەری مەسعود کارەش جێگری پارێزگار، سەر لە بەیانی رۆژی یەکشەممە 28-8-2022 لە سەردانێکی مەیدانی بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەولێریمان بەسەرکردەوە. لە میانی دیداری لەگەل هەیکەلی بەرێوبەرایەتییەکەدا گرنگی و بایەخی بەرێوبەرایەتییەکەمانخستە روو، دەستخۆشیمان لێ کردن بۆ کاری ماندوونەناسەیان، هاوکات رەنگدانەوەی رێکوپێکی شەقام و خانوو باڵەخانەکانی هەولێری پایتەختمان لە کاری ئەو بەرێوبەرایەتییەدا خوێندەوە، لەم بارەشەوە جەختمان لەسەر دڵسۆزی و ئەکتیڤی بەرێوبەرایەتییەکە لە راپەڕاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان کردەوە…
هاوکات باسمان لە کێشەو گرفتەکانی بەردەم کاری بەرێوبەرایەتییەکە کرد لە میکانیزمی چارەسەرکردنیان کۆڵدرایەوە…
ئەم تاقیگەیە دوای وەرگرتنی سامپڵ لە هەر کەرەستەیەکی بیناسازی، لە تاقیگە پشکنینی فیزیاوی و کیمیاوی بۆ دەکرێت تا کوالیتی ئەو کەرەستانە بزاندرێت، ئەوەش بۆ دڵنیابوون لە شیاویی کەرەستەکە بۆ بەکارهێنان.
لە کۆتاییشدا بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەولێری بەسەر کردەوەو تێبینی لەسەر وردەکاری کارەکانیان پێشکەشکرا…

شایەنی باسکردنە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی بیناسازی هه‌ولێر سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێ کردنە، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌ته‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌ دام و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی ترو سه‌رجه‌م كۆمپانیاو به‌ڵێنده‌رانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات.

رەواج دان بە بەرهەمی خۆماڵی بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی کێبرکێ بەرهەمی بیانی…گرنگی و بایەخەکانی حکومەتی ه...
27/08/2022

رەواج دان بە بەرهەمی خۆماڵی بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی کێبرکێ بەرهەمی بیانی…

گرنگی و بایەخەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی تایبەت و روخساندنی دەرفەتی کاری زیاترو رەواج دان بە بازاری ئازادو بوژاندنەوەی زیاتری بازاری خۆماڵی و کێبرکێ کاڵای دەرەکی …. ئەوە بەشێك بوون لە ناوەرۆکی ئەو وتەیەی ئەمرۆ شەممە 27-8-2022 لە ئیفێنتێکی گروپی زێر پێشکەشمان کرد کە بۆ کاڵاکانی خۆی سازیکردبوو … تێدا نمايشی کاڵاکانی کرد کە چەندین جۆرە شمەکی لە خۆگرتبوو.
گروپی ناوبراو زیاتر لە سی ساڵە بەرهەمەکانی خۆی کە بەرهەمی خۆماڵین پيشکەش دەکات … ئێستاش بەرهەمی شامپۆی لیای پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد کە بەرهەمهێنانی کەرەسەیەکی خاوێن کەرەوەی کوالێت بەرزە.
تێدا بە گرینگیەوە باسمان لە سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بایەخدان بە بەرهەمی خۆماڵی و رەواج دان و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و رەخساندنی دەرفەتی کاری زیاتر بۆ گەنج و لاوان…

شایەنی ئاماژە بۆکردنە ئێستا له‌ هه‌رێمى كوردستان سیاسەتی حکومەت بە ئاراستەی گرنگى دانی زیاترە بە بەرهەمی خۆماڵی، بەرادەیەک بووه‌ته‌ شوێنگره‌وه‌ى باش بۆ کاڵاو بەرهەمی هاوردەی بیانی…

"گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکەکانى شارى هەولێر بەردەوامە"
27/08/2022

"گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکەکانى شارى هەولێر بەردەوامە"

"لەمڕۆوە هەر بەنزینخانەیەک دەستکارى كوالیتی به‌نزین بکات و بەنزینى خراپ بفرۆشێ، بەنزینخانەکەى بۆ ماوەیەکى زۆر دادەخەین"ن...
27/08/2022

"لەمڕۆوە هەر بەنزینخانەیەک دەستکارى كوالیتی به‌نزین بکات و بەنزینى خراپ بفرۆشێ، بەنزینخانەکەى بۆ ماوەیەکى زۆر دادەخەین"

نیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2022.8.27، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکارەکانى لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێرییکردنى بەنزینخانەکان و چۆنیەتى دابەشکردنى بەرھەمی بەنزینی جۆری (800) دینارى نۆرماڵ، کە ئێستا لە بەنزینخانەکانى شارى هەولێر بە کوالێتییەکی باش دەست دەکەوێت، سەردانى یەکێک لە بەنزینخانەکانى شارى هەولێرمان کرد.
دواى بەسەرکردنەوەى بەنزینخانەکە و لەنزیکەوە گفتۆگۆکردنمان لەگەڵ بەشێک لە شۆفێران لەبارەى چۆنیەتى جۆرى بەنزینەکە و ڕازیبوونى ئەوان لە خەسڵەت و کوالێتیی بەنزینەکە، دەتوانین بڵێین بەخۆشحاڵییەوە لەسنوورى پارێزگاکەمان توانیومانە تاڕادەیەکى زۆر باش کۆنتڕۆڵى کوالێتى بەنزین بکەین، لە 17ى ئەم مانگەوەش لەڕێگەى پاڵاوگەى لاناز ڕۆژانە 900 هەزار لیتر بەنزین لەو پاڵەوگەیەوە وەردەگیرێت و بەسەر بەنزینخانەکان دابەشدەکرێت، کە بۆ هەرلیترێک بەنزین حکومەتى هەرێمى کوردستان وەکو پاڵپشتى هاوڵاتیان 280 دینار دەدات، و لەبەرامبەرادا هاوڵاتییان بە 800 دینار بەنزینەکە وەردەگرن، ئەوەجگە لەوەى ڕۆژانە (324 هەزار لیتر)ى دیکەى بەنزینى 690 دیناریش هەیە کە لەپاڵاوگەى کار وەردەگیرێت، کە ئەویشمان تایبەت کردووە بۆ پاڵپشتیکردنى کەرتى گشتى بۆ تەکسى و پاس.
دڵنییای دەدەینە هاوڵاتیان، ئەگەرچى ماوەیەکە دەستمان بە ئیجرائات وەرگرتن کردووە لەگەڵ ئەو بەنزینخانەى کە دەستکاری كوالیتی به‌نزین دەکەن و بەنزین خراپ دەفرۆشن بەهاووڵاتیان، کە لەسەرەتاى مانگى شەشى ئەمساڵ تاوەکو ناوەڕاستى ئەو مانگە، نزیکە (265) بەنزینخانە سزادراون، بەڵام لە ئەمڕۆوە ئیجرائاتەکانمان توندردەبن و ھەوڵەکانمان چڕتردەکەینەوە بۆ کۆنترۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کوالێتیی بەنزین، هەر بەنزینخانەیەک کە زیاتر لەجارێک سەرپێچی بکات و پابەند نەبێت بە ڕێنمایەکان و دەستکاریکردنى كوالیتی به‌نزین بکات و بەنزینى خراپ بەهاوڵاتیان بفرۆشێ، یەکەم/ بەنزینى 800 دینارى پێنادرێت، دووەم/ جگە لەو ئیجرائاتانەى کەپێشوتر لەگەڵیان کراوە بەنزینخانەکەشیان بۆ ماوەیەکى زۆر دادەخەین.

"بەگوژمەى 266 ملیۆن دینار، دەستکرا بە قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى دروستکردن و قیرتاوکردنى چەند شەقامێک لەگەرەکی رۆشنبیری"سەرلەب...
27/08/2022

"بەگوژمەى 266 ملیۆن دینار، دەستکرا بە قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى دروستکردن و قیرتاوکردنى چەند شەقامێک لەگەرەکی رۆشنبیری"

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2022.8.27، بەمەبەستى لەنزیکه‌وه‌ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى دروستکردن و قیرتاوکردنى چەند شەقامێکمان لەگەڕەکی رۆشنبیری بەسەرکردەوە، کە لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، وەک قۆناغى یەکەم بەگوژمەى (266 ملیۆن دینار) ڕاستەوخۆ لەلایەن کارگەی قیڕی چاککردن و پاراستنی ڕێگاو بانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
دواى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکە، وێڕاى دەستخۆشیمان لەئەندازیاران و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، دڵنیایی بە دانیشتوانى ئەم گەڕەکە دەدەین، ئەم پڕۆژەیە تەنها ئەم قۆناغە نییە، بەڵکو چەند قۆناغێکى تریش لەخۆ دەگرێت و بەردەوام دەبین تاکو سەرجەم کۆڵانەکانى ئەم گەڕەکە دروست دەکرێن و قیڕتاو دەکرێت.
جگە لەگەڕەکى ڕۆشنبیری، لەئێستادا لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و لەسەرداهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، پڕۆژەى دیکەى دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردن و کارکردن لە چەندین گەڕەک و شوێنی ترى شارى هەولێر دەستیپێکردووە، لەوانە گەڕەکى سێبەردان، گەڕەکى هەولێری نوێ، هاوکات لەم نزیکانەش خزمەتگوزاری دەگەیەندرێتە گەڕەکی سیمی خاتووناوە.

هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و شوشتنی شەقامی ئیسکان دوای نیوەڕۆی دوێنێ پێنج شەممە، تیمەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ...
26/08/2022

هەڵمەتی خاوێنکردنەوە و شوشتنی شەقامی ئیسکان

دوای نیوەڕۆی دوێنێ پێنج شەممە، تیمەکانی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێکی فراوانی شووشتن و پاککردنەوەی شەقامی ئیسکانیان ئەنجامدا، بە بەکارهێنانی تانکەری ئاو و هێزی مرۆیی ژینگەپارێزان تەواوی شەقامەکەیان پاککردەوە.
لەوهەڵمەتەدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەداخستنی شەقامەکە هاوکاری تیمەکان بوون بۆئەوەی لەزووترین کاتدا کارەکان ئەنجامبدێت.

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Arbil net posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share