KBC

KBC پێکەوە نەتەوەیەکی مۆدێرن بنیات دەنێین.
(1)

ئاوارە لوبنانییەکانی خانەقین گەڕانەوەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان، ئاوارەکانی لوبنان لە عێراق دەستییان بە گەڕانەوە...
16/01/2025

ئاوارە لوبنانییەکانی خانەقین گەڕانەوە

دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان، ئاوارەکانی لوبنان لە عێراق دەستییان بە گەڕانەوە کرد، بەڵام بەشێکیان تاوەکو دوێنێ چوارشەممە، لە خانەقین، مابوون.
پێنجشەممە، 16کانوونی دووەمی 2025، شيخ حسێن مەندەلاوی، سەرۆکی لیژنەی پێشوازیی ئاوارەکان، ڕایگەیاند: "70 خێزانی لوبنانی کە ژمارەیان 200 کەس دەبوو، هاتنە شارۆچکەی خانەقین و جێگەی مانەوەیان بۆ دابین کرا. پاش ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لوبنان، لە چەند ڕۆژی ڕابروودا بەشێکیان گەڕانەوە."
شێخ حسێن، گوتیشی: "تەنیا 37 خێزان مابوونەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرجەمیان، لە ڕێگای وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوە بۆ لوبنان."
تشرینی یەکەمی 2024، دوای ئەوەی حزبوڵڵای لوبنان چەند مووشەکێکی بۆ سەر ئیسرائیل هاوێشت، سوپای ئیسرائیل هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێکردو لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لوبنانی ئاوارە بوون و بەشێک لەوانەش هاتنە عێراق.

سەفین دزەیی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی بەرانبەر بەغدا جێبەجێکردووەبەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى...
16/01/2025

سەفین دزەیی: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی بەرانبەر بەغدا جێبەجێکردووە

بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان، لەسەر کێشەکانی ئەم دواییەی نێوان بەغداو هەولێر بەڕێوەچوو.
پێنجشەممە، 16ـی کانوونی دووەمی 2025، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: زۆرجار لێدوان دەدرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکرێت، کە پابەندی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نەبووە؛ بۆ ئەو مەبەستە، شیکردنەوەیەکی تەواو لەلایەن شاندی دانوستانکارو وەزیرانی حکومەتی هەرێم پێشکەشی نێردە دیپلۆماسییەکان کرا، کە ئارەزووی حکومەتی هەرێمی کوردستانییان دەربڕی کە هەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتانەی پیشتر گفتوگۆیان لەسەر کراوە."
ئاماژەی بەوەش دا: "بابەتی مووچە وەکو کارتێکی سیاسی بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت، سەرەڕای ئەوەی دادگای فیدرالی خۆی بڕیاری دا کە ئەو بابەتە نابێت بە سیاسی بکرێت، بەڵکو دەبێت حکومەتی فیدراڵی جێبەجێی بکات."

هەسەدە: بۆردومانەکانی تورکیا زیانێکی زۆرییان بە بەنداوی تشرین گەیاندووەهێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند: بۆ دووەم ڕۆژە...
16/01/2025

هەسەدە: بۆردومانەکانی تورکیا زیانێکی زۆرییان بە بەنداوی تشرین گەیاندووە

هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند: بۆ دووەم ڕۆژە لەسەر یەک فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا خەڵکی سڤیل لە نزیک بەنداوی تشرین دەکەنە ئامانج و، ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانن.

پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2025، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا نزیک بەنداوی تشرین بە ئامانج دەگرن کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیل و زیانی زۆریش بە بەنداوەکە گەیشتووە
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانن، ئاماژەی بەوەش کرد، کە تورکیا بەبێ هیچ ڕێگرییەکی یاسایی و مرۆیی بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوان دژ بە گەلی سوریا.

نوجەبای عێراقی: ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئیسرائیل ڕادەگرینئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراقی ڕایگەیاند،...
16/01/2025

نوجەبای عێراقی: ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئیسرائیل ڕادەگرین

ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراقی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئیسرائیل ڕادەگرین.
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند "ئێمە پیرۆزبایی لە گەلی فەڵەستین دەکەین، ڕێککەوتننامەی ئاگربەست گرنگە، ئێمە هەموو ئۆپەراسیۆنەکانمان دژی ئیسرائیل لە چوارچێوەی ئەو ئاگربەستەدا ڕادەگرین."
ئاماژەی بەوەش کرد "پەنجەمان هێشتا لەسەر دوگمەی مووشەکەکانمانە، هەروەها مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمان بە تەواوی ئامادەن، ئەگەر بگەڕێنەوە، ئێمەش دەگەڕێینەوە."
چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025، ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاوییان کردەوە، ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەستی غەززە و پرسی ئازادکردنی دیل و بارمتەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
سەرچاوەیەکی فەڵەستینی نزیک لە دانوستانەکانی دەوحە ڕایگەیاند: "بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی هاوڕان لەسەر ڕێککەوتن بۆ ئاگربەست و گۆڕینەوەی دیل و بارمتەکان لەگەڵ ئیسرائیل."

وەزیری تەندروستی: هیچ پرۆژەیەک بۆ پێدانی تاقیگەی حکومەتی بە کەرتی تایبەت نییەد. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی...
16/01/2025

وەزیری تەندروستی: هیچ پرۆژەیەک بۆ پێدانی تاقیگەی حکومەتی بە کەرتی تایبەت نییە

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: چاکسازی زۆرباش لە بواری نەشتەرگەری گشتیدا کراوە.

لەبارەی بابەتی پێدانی تاقیگەکان بە کەرتی تایبەت، وەزیری تەندروستی وتی: "هیچ پڕۆژەیەک نییە بۆ پێدانی تاقیگەی حکومەتی بە کەرتی تایبەت، بەڵکو چاکسازی لە بواری تاقیگەدا کراوە، چەندان گۆڕانی نوێی تێیدا کراوە."

وەزیری تەندروستی وتیشی: "شێوازی کارکردن لەنێو هۆڵی نەشتەرگەری گۆڕانی زۆری بۆ کراوەو پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیوە، ساڵانی ڕابردوو پارچە پەڕۆیەک لە ژووری نەشتەرگەری بەکاردەهێنرا و دوایی دەشۆراو دووبارە بۆ نەشتەرگەرییەکی تر بەکاردەهێنرایەوە؛ بەڵام ئەم شێوازەمان گۆڕی و ئێستا سێتی نەشتەرگەری نوێ یەکجار بۆ نەخۆش بەکار دێت، لەگەڵ چەندین گۆڕانی دیکە."

چ جۆرە سەر ئێشەیەک مەترسی لەسەر منداڵان دەبێتسەرئێشە کێشەیەکی باو و یەکێکە لەو هۆکارانەی کە پێویستی بە سەردانی پزیشکی دە...
15/01/2025

چ جۆرە سەر ئێشەیەک مەترسی لەسەر منداڵان دەبێت

سەرئێشە کێشەیەکی باو و یەکێکە لەو هۆکارانەی کە پێویستی بە سەردانی پزیشکی دەمار هەیە، هەندێک کەس چ گەورەو چ منداڵ بەدەست سەرئێشەوە دەناڵێنن، هەندێک سەرئێشە، بەتایبەت لای منداڵان نابێ پشتگوێ بخرێن، چونکە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
دکتۆر گالینا نێڤریوزینا، پزیشکی دەمارەکانی منداڵان، لەوبارەوەیەوە دەڵێت، زیاتر لە 300 جۆری جیاوازی سەرئێشە هەن. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا مرۆڤ هەوڵدەدات بە دەرمانی ئازارشکێن چارەی سەرئێشەکەی بکات، تەنیا کاتێک سەردانی پزیشک دەکەن کە ئازارەکە بەردەوام دەبێت و دەرمانە ئازارشکێنەکان سوودیان نەبێت.
بە گوتەی نێڤریوزینا، پێویستە هەمووان بزانن کە دووبارەبوونەوەی سەرئێشە، ڕەنگە نیشانەی نەخۆشییەک بێت، کە تەنیا لەلایەن پزیشکێکی پسپۆڕەوە دەستنیشان دەکرێت و چارەسەری بۆ بکرێت، ئەویش جۆرەکەی و هۆکارە سەرەکییەکانی دیاری دەکات، بۆیە هەرگیز نابێت سەرئێشەی دووبارەبووەوە پشتگوێ بخرێت.
گوتیشی: “لە زۆر کاتدا سەرئێشە نەخۆشی نییە، بەڵکو لە ئەنجامی نەخۆشی دیکەوەیە، هەندێکجاریش مەترسیدارە، ئەم حاڵەتانەش بریتین لە، ژەهراویبوونی لەش، بۆ نموونە "لەگەڵ نەخۆشی ڤایرۆسی یان ژەهراویبوونی خۆراک، هەوکردنی لووت و قوڕگ، کێشە لە بڕبڕەی پشت و مل، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک.”

گۆتێرێز: عێراق ڕۆڵی لە سەقامگیری ناوچەکەدا هەبووەئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکدا ل...
15/01/2025

گۆتێرێز: عێراق ڕۆڵی لە سەقامگیری ناوچەکەدا هەبووە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکدا لە نیویۆرک، ستایشی ڕۆڵی سەرەکی عێراقی لە سەقامگیری ناوچەکەدا کرد، هاوکات فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە بایەخی دۆزینەوەی چارەی بەپەلە بۆ قەیرانەکانی ناوچەکە کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە، لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ نیویۆرک لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەتەوە."

لە دیدارەکەدا، ئەمینداری گشتیی پێشوازی لە "دەستبەکاربوونی عێراق بۆ سەرۆکایەتی گروپی 77 و چین" کرد، هەروها پیرۆزبایی لە وەزیری دەرەوە کرد بۆ ئەم بەرپرسیارێتییە، جەختی کردەوە "بایەخی گروپەکە وەک هاوبەشێکی ستراتیجی لە پاڵپشتیکردنی کارنامەی لوتکەی داهاتوو."ئەو گروپە گەورەترین گروپی حکومەتەکانە لە نێو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1964 دامەزراوە، بۆ پشتیوانی وڵاتانی تازە پێگەیشتوو و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان.

هەروەها گۆتێرێز "ستایشی ڕۆڵی عێراق لە پێشخستنی گەشەپێدانی بەردەوامی وڵاتانی تازە پێگەیشتوو بۆ پێشکەوتن لە بوارە جیاجیاکاندا کرد" و جەختی لە "پێویستی بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەکان و بەرزکردنەوەی پێگەی عێراق لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا" کرد.

بەرپرسی دارایی داعش لە حەویجە دەستگیر کراهەواڵگری سەربازی عێراق ڕایگەیاند، لە باشوری پارێزگای کەرکوک، ئافرەتێکی داعشییان...
15/01/2025

بەرپرسی دارایی داعش لە حەویجە دەستگیر کرا

هەواڵگری سەربازی عێراق ڕایگەیاند، لە باشوری پارێزگای کەرکوک، ئافرەتێکی داعشییان دەستگیرکردووە کە بەرپرسی دارایی و بەرگدووری جلوبەرگی سەربازی ڕێکخراوەکە بووە.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانییان ئەمڕۆ چوارشەممە، ئافرەتێکی داعش بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4ـی تیرۆر لە قەزای حەویجە پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەین.
هەواڵگری سەربازی باسی لەوەش کردووە، دەستگیرکراوەکە بەرپرسی دارایی ڕێکخراوەکە بووە، کە پارەکانی دەگواستەوەو بەسەر خێزانەکانی سەر بە ڕێکخراوەکەی کە لە قەزای حەویجە دابەش دەکرد. هەروەها بەرگدووری تایبەتی جلوبەرگ و پێداویستییەکانی سەربازی داعش بووە.

15/01/2025

زیاتر لە ٤٠٠ ساڵە لەم شوێنەدا ڕاشی (تەحین) بەرهەمدەهێنرێت.

ئێران کەشتییەکی نوێی سیخوڕی دروست کردفەرماندەی هێزی دەریایی ئێران ڕایانگەیاند، کەشتییەکی هەواڵگرییان تایبەت بە هێزەکانی ...
15/01/2025

ئێران کەشتییەکی نوێی سیخوڕی دروست کرد

فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران ڕایانگەیاند، کەشتییەکی هەواڵگرییان تایبەت بە هێزەکانی دەریایی و بەرپەرچدانەوەی هێرشی ئەلیکترۆنی دروستکردووە.
شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی کانوونی دووەمی 2025، بە میدیا فەرمییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، ''لە چوارچێوەی فراوانکردنی مەشقەکانی سوپای پاسداری ئێران لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کەشتییەکی چاودێری و سیخوڕی ئەلیکترۆنی دروستکردووە.''
فەرماندەیی هێزی دەریایی ئێران ڕاشیگەیاندووە، ''ناوی کەشتییەکەیان ناوە (زاگرۆس)، کە تایبەتە بە چاودێری دەریایی و بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.''
هەروەها دووشەممە13ی ئەم مانگە، ئاژانسی هەواڵی 'تەسنیم'ی ئێرانی بڵاوی کردەوە، 1000 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێ لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕادەستی سوپای ئێران کراوە، لە کاتێکدا وڵاتەکە خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و ئەمەریکای سەردەمی دۆناڵد ترەمپ ئامادە دەکات.

وەزارەتی دارایی: بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووەوەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیا...
14/01/2025

وەزارەتی دارایی: بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە "بەغدا پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی نەبووە."
وەزارەتی دارایی دەشڵێت: "داهاتی نانەوتیمان ڕادەستی بەغدا کردووەو بەشێک لە داهاتی ناوخۆ لە خەرجییەکانی حکومەت خەرج کراوە."
ڕاشیگەیاند "بەغدا پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووەو مووچەی خانەنشینانی بە گوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵ زیاد نەکردووە."

زیاتر لە شەش هەزار تووشبووی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان هەنلیژنەی باڵای تووشبووانی ئۆتیزم بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 ژمارەی توو...
14/01/2025

زیاتر لە شەش هەزار تووشبووی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان هەن

لیژنەی باڵای تووشبووانی ئۆتیزم بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 ژمارەی تووشبوانی ئۆتیزم ئاشکرا دەکات و هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان دەدات، لە کاتێکدا ئێستا زیاتر لە شەش هەزار تووشبووی تۆمارکراو هەن. پسپۆڕێکی دەروونناسیش هۆشداری دەدات، کە گۆشەگیری و ئامێرە ئەلیکرۆنییەکان هۆیەکی سەرەکی تووشبوونی حاڵەتەکەیە.
ناجی عەلی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان، کە سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییە، وتی: "لە هەرێمی کوردستان، بە فەرمی سێ هەزارو 600 توشبووی ئۆتیزم هەن، بەدەر لەم ژماریەش دوو هەزارو 500 توشبووی دیکە لە سەنتەرەکانی ئۆتیزم هەن."
هۆشداریشی دا "ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبووان لە زیادبووندان" گوتیشی: "تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی دروستمان لا نییە، چونکە بەشێکی زۆری خانەوادەکان منداڵەکانییان ناونووس ناکەن."

ئەڵمانیا 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ سوریا تەرخان دەکاتوەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بێربۆک، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی 50 ملیۆن یۆرۆی...
14/01/2025

ئەڵمانیا 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ سوریا تەرخان دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بێربۆک، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی 50 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ خۆراک و پێداویستییەکانی کەرتی تەندروستی سوریا دابین دەکات.
ئانالینا بێربۆک، لە کۆنفرانسی هەرێمی دەربارەی سوریا، لە ڕیازی پایتەختی سعودیە گوتی: "بەرلین پێشنیازی 'ڕێگەیەکی ژیرانە'ـی کردووە بۆ هەڵگرتنی سزاکان تاوەکو خەڵکی سوریا کەمێک هەست بە ئارامی بکەن."
ئاماژەی بەوەش دا "ئێستا سورییەکان پێویستییان بەوەیە بەخێرایی سوود لە گواستنەوەی دەسەڵات وەربگرن و ئێمەش بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی ئەوانەی هیچ شتێکیان لە سوریا نییە، وەکچۆن لە ماوەی ساڵانی شەڕی ناوخۆدا کردوومانە." گوتیشی: "50 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ خۆراک و پێداویستی پزیشکی لە سوریا دابین دەکەین."
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، جەختی لەوە کردەوە "سزاکانی سەر هاوپەیمانەکانی بەشار ئەسەد، کە لە شەڕی ناوخۆی سوریادا تاوانی گەورەیان کردووە، دەبێت بەردەوام بێت."

ئاسایشی ئەمەریکا: لەوانەیە زنجیرەیەک ھێرش لەنێوخۆی وڵاتەکەماندا بکرێندەسەڵاتدارانی ئاسایشی ئەمەریکا ھۆشداری دەدەن لەوەی ...
14/01/2025

ئاسایشی ئەمەریکا: لەوانەیە زنجیرەیەک ھێرش لەنێوخۆی وڵاتەکەماندا بکرێن

دەسەڵاتدارانی ئاسایشی ئەمەریکا ھۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەری ھەیە لە ناوخۆی وڵاتدا زنجیرەیەک ھێرش، وەک ھێرشەکەی شاری نیوئۆرلیانز، بکرێن.

نووسینگەی فیدراڵی و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا بە ھاوبەشی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوەو ھۆشداری ئەوەیان داوە "ئەگەری ھەیە زنجیرەیەک ھێرش وەک ھێرشەکەی شاری نیوئۆرلیانز، لەلایەن کەسانی توندڕەوەوە بکرێن و داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین، ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی خۆیان بگرنەبەرو ھەر چالاکییەکی گوماناوییان بینی، بەپەلە پۆلیس ئاگادار بکەنەوە."

نووسینگەی فیدراڵی و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەش کردووە "ئەگەری ھەیە لە میانی ھێرشەکاندا، پەلاماری دامەزراوەکان و ھێزەکانی پۆلیس و سوپاو شوێنە گشتییەکاندا بدرێن." ئەوەش خراوەتەڕوو هێرشکاران، ھەوڵ دەدەن بۆمب لەنێو ئۆتومبیلەکاندا دابنێن."

نێچیرڤان بارزانی و سودانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەیان تاوتوێ کردنێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ ...
13/01/2025

نێچیرڤان بارزانی و سودانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەیان تاوتوێ کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، نێچیرڤان بارزانی و سودانی، دۆخی عێراق و ناوچەکە و پێویستی پشتیوانی حکومەتی ئێستای فیدراڵی لە جێبەجێکردنی کارنامەکەیدا، تاوتوێ کردووە.
لــــە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەکو ئەوەی لــــە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، باس لــــــە پابەندبوونە دەستورییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرانبەر یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی کرا.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاودەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەموو هێزو لایەنە سیاسییەکان کردەوە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەموو عێراق.
هاوکات سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "گفتوگۆ لەسەر پەرەسەندن و پێشهاتە نوێیەکانی سه‌ر ئاستى عێراق و ناوچەکە کرا، هەروەها جه‌خت لە پێویستی پشتگیري حکومەتی فیدراڵ و سەرخستنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومی کرايه‌وه‌، بە شێوەیەک کە دەستەبەری بەدیهێنانی خواستەکانی هاوڵاتيیان لە سەرانسەری وڵات بکات."

پارێزگاری دهۆک: هەموو ئەو پاڵاوگە و کارگانەی ژینگە پیس دەکەن دادەخرێنپارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند "لە ئەمڕۆوە هەموو ئەو پاڵا...
13/01/2025

پارێزگاری دهۆک: هەموو ئەو پاڵاوگە و کارگانەی ژینگە پیس دەکەن دادەخرێن

پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند "لە ئەمڕۆوە هەموو ئەو پاڵاوگانەی نەوت و کارگانەی ژینگە پیسدەکەن دادەخرێن، ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پاڵاوگەیەک یان کارگەیەک بیەوێت کاربکات، دەبێت پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و حکومەت بێت"
پارێزگاری دهۆک گوتی: "بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆکمان ڕاسپاردووە بۆ دەست بەسەرداگرتنی هەموو ئەو ئۆتۆمبیلانە کە دووکەڵی ڕەش بڵاودەکەنەوەو دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە، داواش لە هاوڵاتییان دەکەین، هاوکارمان بن بۆ خاوێنڕاگرتنی ژینگە."
عەلی تەتەر ئاماژەشی دا ''هەڵکردنی ئاگر لە نێو بازاڕ بە هەموو شێوەیەک بۆ هەموو کەسێک قەدەغەیە. بەڕێوەبەرایەتی شارستانی دهۆکمان ئاگادار کردووەتەوە هەر کەسێک لە نێو بازاڕدا ئاگر بکاتەوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت."
هەروەها گوتیشی: "هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو جوتیارانەی کە بە ئاوی پیس بەرهەمە سەوزایییەکانیان ئاو دەدەن و لە بازاڕەکاندا دەیانفرۆشن."
پارێزگاری دهۆک ڕاشیگەیاند "خاوەن موەلیدەکان دەبێت بەنزینێکی خاوێن و باش بۆ موەلیدەکانیان بەکار بهێنن و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی دووکەڵی ڕەش لە نێو شاردا بکەن، هەر کەسێک پابەند نەبێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت."

1000فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێ ڕادەستی سوپای ئێران کرائاژانسی هەواڵی 'تەسنیم'ـی ئێرانی بڵاوی کردەوە، 1000 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی...
13/01/2025

1000فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێ ڕادەستی سوپای ئێران کرا

ئاژانسی هەواڵی 'تەسنیم'ـی ئێرانی بڵاوی کردەوە، 1000 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نوێ لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕادەستی سوپای ئێران کراوە، لە کاتێکدا وڵاتەکە خۆی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل وئەمەریکای سەردەمی دۆناڵد ترەمپ ئامادە دەکات.
ئاژانسی تەسنیم، ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە نوێیەکان گەیاندراونەتە چەند شوێنێک لە سەرانسەری ئێران، کە دەگوترێت توانای دزەکردن و بەزاندنی ڕادارەکانیان هەیە.
ئاژانسەکە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە "تایبەتمەندییە ناوازەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکان بریتین لە: فڕین بە مەودای زیاتر لە 2000 کیلۆمەتر، توانای وێرانکردنی شوێنی دیاریکراو و تێپەڕاندنی بەرگرییە دژە ئاسمانییەکان"
هەر بەگوێرەی ئاژانسەکە "ئەمە نەک تەنها توانای سیخوڕی و چاودێری سنورەکان زیاد دەکات، بەڵکو توانای شەڕکردنی کەشتییە جەنگییەکانیش زیاد دەکات بەوەی ئامانجە دوورەکان دەپێکێت."

بڕیارە ئەم هەفتەیە بەغدا بڕێک نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێتوەزارەتی سامانە سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە، تاوەکو ئێ...
12/01/2025

بڕیارە ئەم هەفتەیە بەغدا بڕێک نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دووپاتی دەکاتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە نەوتێک لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێردراوە. دەشڵێت: ئەگەر دابینیش بکرێت، تەنها بەشی سەدا 19ـی خێزانەکان دەکات.
یەکشەممە، 12-01-2025، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ پارێزگاو ئیدارە سەربەخوکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

وەزارەتەکە، هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە "تاوەكو ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پشتیوانیکراو، لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نەگەیشتووەو بڕیارە لەم هەفتەیەدا بڕێک لە نەوتی سپی بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابین بکرێت."
وەکو ئەوەی سامانە سروشتییەکانی ئاماژەی پێداوە "ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە وەزارەتی نەوتی عێراق دابینی بکات، زۆر لە پشكی هەرێمی كوردستان كەمترەو تەنها بەشی سەدا 19ـی پێویستی خێزانەکان دەکات."

Address

Erbil 60m Street
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KBC posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share