7ROJ دیجیتاڵ میدیایەکی ئەهلییەو بێ لایەنانە ڕووداوەکان دەگوازێتەوە

22/09/2023

زانیاری نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

وردەکاری⬇⬇

22/09/2023

🔴 گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا کەی دەکرێنەوە؟

♦بینەری بن..

🔴 بەپەلە.. سوودانی: پارەدارکردنی هەرێم لە بودجە بەردەوام دەبێت🔶 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمەریکا رای...
22/09/2023

🔴 بەپەلە.. سوودانی: پارەدارکردنی هەرێم لە بودجە بەردەوام دەبێت

🔶 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمەریکا رایگەیاند پارەدارکردنی هەرێمی کوردستان لە بودجە بەردەوام دەبێت و پاکتاوکردنی لە کۆتایی ساڵ دەبێت.

🔻 وادەی یەكەم باران بارینی پاییز لە هەرێم ڕاگه‌یه‌ندرا 🔶شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لە 26ی ئەم مانگەوە پلەكان...
22/09/2023

🔻 وادەی یەكەم باران بارینی پاییز لە هەرێم ڕاگه‌یه‌ندرا


🔶شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لە 26ی ئەم مانگەوە پلەكانی گەرما دەست بە نزمبونەوە بكەن كە چەند رۆژێكە رویان لە بەرزبونەوە كردوە.

🔷دەشڵێت: لەسەرەتای مانگی
ئایندەدا، ئەگەری یەكەم حاڵەتی بارانی پاییزی ئەمساڵ هەیە.

🔶ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"وەک پێشبینی دەکرا ماوەی دو رۆژە پلەکانی گەرما لەناوچەکانمان بەراورد بە ھەفتەی ڕابردو بەرێژەی 2 تا 3 پلە بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو تا ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەش بەم شێوەیە جێگیر ئەبێت و لە 26ی مانگەوە نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکاتەوە.

🔷سەبارەت بە وادەی یەكەم بارانبارینی پاییزی ئەمساڵ، ئاراس جەبار وتویەیت"لەسەرەتای مانگی ئایندەدا بەتایبەت لەنێوان 5 بۆ 9ی ئەو مانگەدا، ئەگەری یەکەم حاڵەتی بارانی پاییزی ئەمساڵ ھەیە بۆ سەر ناوچەکانمان کە حاڵەتێکی لاوازی ناسەقامگیری ئەبێت و خۆی لە چالاکبونی باو دروستبونی ھەورەبروسکەو نمە باراندا ئەبینێتەوەو لەھەندێ شوێندا بەدیاری نەکراوی رێژەی بارانەکە زیاتر ئەبێت."

22/09/2023

🔴 بۆچی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم دانابەزێت؟

🔶 زێڕەنگەرێک زانیاری سەرنج ڕاکێش لەسەری ئاشکرا دەکات

♦بینەری بن..

🔴 نرخی ئارد لە بازاڕەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت‌🔶بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" كۆمپانیایەكی ناوخۆ...
22/09/2023

🔴 نرخی ئارد لە بازاڕەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

🔶بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" كۆمپانیایەكی ناوخۆی لە سلێمانی ئارد بۆ نانەواخانە و سەمونخانەكان بە نرخێكی كەمتر لە بازاڕ دابیندەكات و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ئارد دەبێت".

🔷سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" لە سلێمانی كۆمپانیایەكی ناوخۆی هەفتەی ڕابردوو یەك فەردە ئاردی بە نرخی ٢٨ هەزار دینار بۆ نانەواخانەكان دابینكردووە و چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە بۆ سەمونخانەكان بە نرخی ٢٨ هەزار دینار دابینبكات، لە كاتێكدا نرخی یەك فەردە ئاردی توركی لە بازاڕدا بە ٣٦ هەزار دینارە و لە ڕووی كوالێتییەوە بەرهەمەكەی زۆر گونجاوە".

🔶ئاماژەی بەوەشکرد، بەو هەنگاوە نرخی ئارد دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و ئەو كات دەتوانین كێشی نان و سەموون بە نانەواخانە و سەمونخانەكان زیادبكەین.

22/09/2023

🔴 باوکێک بە گریانەوە: بەهۆی هەڵەی پزیشکەوە کچەکەم گیانی لەدەستدا

♦بینەری بن..

🔴 لەشارێکی هەرێم نەخۆشێک بەهۆی دواکەوتنی پێدانەوەی پاسپۆرت بینایی لەدەستداوە🔶 نۆ مانگە، گرفتی کەمیی دەفتەری پاسپۆرت لە ه...
22/09/2023

🔴 لەشارێکی هەرێم نەخۆشێک بەهۆی دواکەوتنی پێدانەوەی پاسپۆرت بینایی لەدەستداوە

🔶 نۆ مانگە، گرفتی کەمیی دەفتەری پاسپۆرت لە هەرێمی کوردستان دروست بووە، لە گەرمیان 20 هەزار هاووڵاتی، چاوەڕێی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان دەکەن.

🔷 بەڕێوەبەری نووسینگەی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە گەرمیان، چیرۆکی نەخۆشێک دەگێڕێتەوە کە نەبوونی دەفتەری پاسپۆرت وایکردووە، چاوەکانی بینایی لەدەستبدات و دەڵێت، ئەوە "زۆر کاریگەری لەسەرم هەبووە."

🔷 ریاز محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە گەرمیان دەڵێت، "ئەو کەسانەی دێن زۆرینەیان نەخۆشن یان خوێندکارن و دەچنە دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن، بەشێکی دیکەش، رسقی ماڵ و منداڵییان لەسەر ئەو پاسپۆرتەیە و دەچنە دەرەوە بۆ کارکردن."

🔶 تەنیا لە سلێمانی دەرهێنانی پاسپۆرت کراوە بە ئەلیکترۆنی، لە نووسینگەکان تا ئێستا بە شێوازە کۆنەکەیە، لە سلێمانی 24 هەزار، لە رانیە 14 هەزار و لە هەڵەبجە 12 هەزار 500 هاووڵاتی چاوەڕێی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیانن.

🔴  بەپەلە.. ئێران دیسانەوە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات و داوای دەرکردنی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات بکات🔶 محەمەد باقری...
22/09/2023

🔴 بەپەلە.. ئێران دیسانەوە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات و داوای دەرکردنی حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات بکات

🔶 محەمەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی ئێران رایگەیاند حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات تەنها لە سنوورەکانی ئێران دوور کەوتوونەتەوە

🔷 وتیشی رێککەوتنی نێوان ئێران و عێراق و هەرێم ئەوە نەبووە بەڵکو دەبێت ئەو هێزانە بە تەواوی لە خاکی هەرێم و عێراق دوور بکەونەوەو لەو وڵاتە نەمێنن.

🔶 ئاماژەی بەوەشکرد لیژنەکانمان بە وردی چاودێری چەککردنی ئەو حزبانە دەکەن و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەگەر وەک رێککەوتنەکە وەک ئەوەی کراوە جێبەجێ نەبێت ئەوا بڕیاری کۆتایی بۆ دەست پێکردنی هێرشەکانمان دەدەین.

🔴 کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو♦️ئەمڕۆ هەینی 22– 9- 2023کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .خێراى با / لەسەرخۆ- مام...
22/09/2023

🔴 کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

♦️ئەمڕۆ هەینی 22– 9- 2023
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت .

🔷ئاراستەی با / باکوور ی خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بە نزیکەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.

🔶پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

♦️سبەى شەممە 23– 9- 2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیاجیا .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت .

🔷ئاراستەی با / باکوور ی خۆرئاوا دەبێت .

♦️مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .

🔶پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

♦️بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی :38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 39 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 39 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 44 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 22- 09 - 2023

🔴 نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا جارێکی دیکە بەرزبوویەوە🔶 ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینییەوە، بەشێوەیەك كە یە...
22/09/2023

🔴 نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا جارێکی دیکە بەرزبوویەوە

🔶 ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینییەوە، بەشێوەیەك كە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەرو 93 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی دو رۆژی رابردودا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بو.

🔷 بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 93 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

🔶 هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 89 دۆلارو 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێ.

🔷 بەرزبونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوت دوای ئەوە هات كە دوێنێ حكومەتی روسیا رایگەیاند، بەشێوەیەكی كاتی هەناردەی بەنزین و گازوایل بۆ بۆ سەرجەم وڵاتانی دەرەوەی بازنەی چوار وڵاتی پێشوی یەكێتی سۆڤیەت رادەگرن، ئەوەش لەپێناو ئاساییكردنەوەی بازاڕی سوتەمەنی لەوخۆی وڵاتدا.

🔶 لەماوەی دو رۆژی رابردودا نرخی نەوت روی لە دابەزین كردبو، ئەوەش بەهۆی ترسی ئەوەی كە ئەگەری بەرزكردنەوەی نرخی سود لەلایەن ئەمریكاوە، ببێتە مایەی لاوازكردنی خواست لەسەر وزە.

🔴 داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 15 ملیار دینارە🔶 بەپێی پێگەی شەفافیەت كە داتای داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی س...
22/09/2023

🔴 داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 15 ملیار دینارە

🔶 بەپێی پێگەی شەفافیەت كە داتای داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەكاتەوە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 15 ملیار دینارە.

🔷 بەگوێرەی پێگەكە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە رۆژی 16/9/2023 تا 22/9/2023، بڕی 15 ملیار و 716 ملیۆن و 830 هەزار و 294 دینارە.

🔶 هەر بەگوێرەی پێگەی شەفافیەت، لەو بڕە داهاتە، زیاتر لە 14 ملیار دیناری نەختینەیەو هەروەها زیاتر لە یەك ملیار دینار بەشێوەی چەكە

🔻لیژنەی دارایی پەرلەمان؛ پێشبینی دەکرێت مووچەی خانەنشینان بە بڕی ١٠٠ هەزار دینار زیاد بکرێت🔷جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی د...
22/09/2023

🔻لیژنەی دارایی پەرلەمان؛ پێشبینی دەکرێت مووچەی خانەنشینان بە بڕی ١٠٠ هەزار دینار زیاد بکرێت

🔷جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، لە ڕێگەی لیژنەیەکی داراییەوە کە بەپێی بەرنامەی حکومەت پێکهێنراوە پێشبینی دەکرێت مووچەی خانەنشینان بە بڕی ١٠٠ هەزار دینار زیاد بکرێت.

🔷رۆژی پێنج شەممە ئەحمەد مەزهەر جێگری یەکەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لیژنەیەک میوانداری ماهر ڕەشید سەرۆکی دەسەڵاتی خانەنشینی بۆ تاوتوێکردنی پلان و کارەکانی حکومەتی کرد.

🔶ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕوان دەکرێت مووچەی پلە نزمەکان خانەنشینیان بە بڕی 100 هەزار دینار لە ڕێگەی لیژنەیەکی حکومییەوە کە بەپێی بەرنامەی حکومەت پێکهێنراوە زیاد بکرێت.

🔷جەختی لەوەش کردەوە، عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە میانەی میواندارییەکەدا جەختی لەسەر پێویستی پێداچوونەوە بە کارەکانی دەسەڵات لە تەواوکردنی مەرجەکانی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیان کردووەتەوە.

🔴 چى کاتێک پێویستە نەشتەرگەری لەوزەتێن بکرێت؟🔷 دکتۆر دیلان عارف ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتێکدا پێویستە نەشتەرگەری لەوزەتێ...
22/09/2023

🔴 چى کاتێک پێویستە نەشتەرگەری لەوزەتێن بکرێت؟

🔷 دکتۆر دیلان عارف ئاماژە بەوە دەکات، لە کاتێکدا پێویستە نەشتەرگەری لەوزەتێن بکرێت، دەبێت ئازاری گەرووەکە زۆر توند بێت، کە نەتوانێت کاری ئاسایی ڕۆژانە ئەنجام بدات، یان لە یەک ساڵدا نەخۆش حەوت جار ئازاری توندی گەرووی بەهۆی هەوکردنی لەوزەتێنەکانەوە تووش بووبێت.

🔶 دکتۆر دیلان عارف، پسپۆڕی نەشتەرگەریی قورگ، گوێ و لووت لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات لە چى کاتێکدا پێویستە هاوڵاتییان نەشتەرگەرى لەوزەتێن بکەن و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-

🔻لەم لینکەوە زیاتر بخوێنەرەوە

https://7roj.com/archives/14016

22/09/2023

🔴 هەینیتان پیرۆز و رۆژێکی پڕ خۆشیتان هەبێت

🔻لەماوەیەکی کەمدا نرخی دۆلار دەبێتەوە ١٣٢ هەزار دینار🔷ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ مانگدا نرخی دۆ...
21/09/2023

🔻لەماوەیەکی کەمدا نرخی دۆلار دەبێتەوە ١٣٢ هەزار دینار

🔷ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی سێ مانگدا نرخی دۆلار دادەبەزێت و دەبێتە نرخی فەرمی.

🔶موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕایگەیاند: عێراق حەواڵەی دەرەکی کردوەتەوە بۆ هاوردەکردنی چەند کاڵایەکی پێویست لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.

🔷وتیشی، ئەو پێداویستییانە نزیکەی 80%ی پێداویستییەکانی بازاڕەکانی ناوخۆی عێراق پڕدەکەنەوە و بە فەرمی ئەو پرۆسەیە کراوەیە.

🔶 دەشڵێت: 20%ی پێداویستییەکان دەمێنێتەوە کە پێویست ناکات بانکی ناوەندی حەواڵەی بۆ بکاتەوە کە ئەو کاڵایانە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە هاوردەدەکرێن کە بانکی فیدڕالی ئەمەریکا سزای بەسەردا سەپاندون.

🔷 ڕاشیگەیاند: بانکی ناوەندی داوا لە بازارگانەکان دەکات داواکاری پێشکەش بکەن بۆ کڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی و بەمەش خواست لەسەر دۆلار کەمدەبێتەوە.

🔶موعین کازمی وتی: لە ماوەی سێ مانگی داهاتودا نرخی دۆلار دادەبەزێت و دەبێتە نرخی فەرمی کە 132 هەزار دینارە.

21/09/2023

🔴 یەکێتی چۆن دەیەوێت تۆڵە لە تورکیا بکاتەوە؟

🔶بافڵ تاڵەبانی لە بەغدا سەرقاڵی چیە؟

♦زانیاری نەبیستراو لەم ڕاپۆرتەدایە..

🔴 به‌په‌له‌...محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق:🔶 ھێرشکردنەسەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە رەتدەکەینەوە🔷...
21/09/2023

🔴 به‌په‌له‌...محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق:

🔶 ھێرشکردنەسەر خاکی عێراق لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە رەتدەکەینەوە

🔷 سەروەری خاکی عێراق جێگەی گفتوگۆ لەسەرکردن نییە

🔶ئێمە پابەندین بەوەی رێگە نەدەین هیچ گروپێکی چەکدار بوونی خۆی لەسەر خاکی عێراق بقۆزێتەوە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ

🔷لەگەڵ توركیا و ئێران كار دەكەین بۆ پێكهێنانی لیژنە و جێبەجێكردنی رێككەوتنەكان

🔶هێرشەكانی تورکیا رەتدەكەینەوە و داوامانكردووە، هەر كێشەیەكی ئەمنی هەیە، لە رێگەی لیژنە هاوبەشەکانەوە چارەسەر بكرێن

21/09/2023

🔴 به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر ‌دینار ناجێگیرەو پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا زیاتر دابەزێت.

🔶 ٧ڕۆژ زانیاری نوێ لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە

🔷 لە کەرکووک دواکەوتنی مووچە مەترسی دەخاتە سەر پەککەوتنی خوێندنی کوردیی

🔶 کۆلێرا لە شارەکانی هەرێم بڵاوبۆتەوەو تەنها لە هەولێر 221 حاڵه‌تی توشبون تۆمارکروە

🔷 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەک بازنەییە و ژماردنی دەنگەکانیش ئەلیکترۆنی دەبێت

♦️ لەگەڵ ژیان بینەری هەواڵی ڕۆژ بن..

مەسرور بارزانی: پێویستە ڕێگری لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران نەکرێت لە دانانی وەزیرێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە وردەکاری⬇⬇
21/09/2023

مەسرور بارزانی:

پێویستە ڕێگری لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران نەکرێت لە دانانی وەزیرێک بۆ وەزارەتی پێشمەرگە

وردەکاری⬇⬇

🔴 نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات🔷سلێمانی =155,250🔶هەولێر =155,050🔷دهۆک =155,000🔶بەغدا =155,...
21/09/2023

🔴 نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات

🔷سلێمانی =155,250

🔶هەولێر =155,050

🔷دهۆک =155,000

🔶بەغدا =155,600

🔷تمەن نەقدی سپاچەک =49,630

🔶یۆرۆ =106,50$

🔷پاوەن =121,75$

🔶کرۆنی سویدی =88$

🔷کرۆنی نەرویجی =83$

🔶لیرەی تورکی =2,640

🔴 لە راگرتنی نەوتدا هەرێمی کوردستان نزیکەی شەش ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە♦️باسم غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە...
21/09/2023

🔴 لە راگرتنی نەوتدا هەرێمی کوردستان نزیکەی شەش ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە

♦️باسم غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق

🔶 هەرێمی کوردستان زەرەمەندی یەکەمە لە راگرتنی هەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە.

🔷 هەرێم هیچ رێگە چارەیەکی جگە لە پابەند بوون بە بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵییەوە نییە.

🔶 گفتوگۆکان لەگەڵ تورکیا بەردەوامە بە تایبەی لە سەر دۆسییەی نەوت.

🔷 لایەنی تورکی بەبیانوی زیانی بۆرییەکان بەهۆی بومەلەرزەوە پرۆسەی هەناردەکردن دوادەخات.

🔶تورکیا نایەوێت بڕی (1) ملیار و (500) ملیۆن دۆلارەکە بدات کە وەک سزا بەسەریدا سەپێنراوە.

🔷 هاوکات بە پێی بەدواداچوونەکان لە ماوەی زیاتر لە شەش مانگی راگرتن و هەناردەنەکردنی نەوتی هەرێم کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە، هەرێم نزیکەی شەش ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە.

21/09/2023

🔴 وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار قسە دەکات

♦ "دۆلار زیاتر دادەبەزێت"

21/09/2023

لاهور شێخ جەنگی، باس لە چەککردنی حزبەکانی ڕۆژهەڵات و بۆردومانەکانی تورکیا دەکات

وردەکاری⬇⬇

21/09/2023

🔴 زانیاری نوێ لە بەغداوە گەیشت
🔷 رێکارەکانی ناردنی پارەکەی بەغدا تەواوبوون بەڵام دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە..

♦ژیان زانیاری زیاترتان پێدەڵێت..

🔴 بانکی ناوەندی ئاستی خستنە ڕووی دۆلاری راگەیاند🔻خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ ئەمڕۆ 2023/9/21‎حەواڵ...
21/09/2023

🔴 بانکی ناوەندی ئاستی خستنە ڕووی دۆلاری راگەیاند

🔻خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی مەرکەزی عێراقی بۆ ئەمڕۆ
2023/9/21

‎حەواڵە
165,197,942💲

‎نەقدی
33,426,000💲

‎کۆی گشتی
198,623,942💲

🔴  هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 8ی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەكرێت.♦️ میدیای پارتی بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ چەکی مووچەی مانگی 8ی ل...
21/09/2023

🔴 هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 8ی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەكرێت.

♦️ میدیای پارتی بڵاویکردەوە "ئەمڕۆ چەکی مووچەی مانگی 8ی لیواکانی پێشمەرگە درا و بانکەکانیان ئاگادار کردووەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە 24/9/2023، مووچەی مانگی 8ی لیوا هاوبەشەکان دابەش دەكرێت".

🔷 جەختی کردەوە کە چەک دابەش کرا، تەمویل ئامادەیە و یەکشەممەی داهاتوو مووچە دابەش دەكرێت.

🔶 پێشتر فەریق ڕوكن عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاندبوو: "تەمویلی مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، كە لەلایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت گەیشتووە و مووچەی لیوا هاوبەشەكان دەدرێت.''

🔷 ئاماژەی بەوەش دا: "مووچەكە تەنیا لیوا هاوبەشە كۆنەكان دەگرێتەوە و جارێ لیوا هاوبەشە تازەكان نەخراونەتە چوارچێوەی ئەو لیوایانەوە.''

🔶 لە 8ی 8ی 2023دا مووچەی مانگی 7ی لیوا هاوبەشەکان دابەش كرا.

🔴  نرخی دراوەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار🔶 155,750‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار🔷163,750=€100‎نرخی پاو...
21/09/2023

🔴 نرخی دراوەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات

‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار🔶
155,750

‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار🔷
163,750=€100

‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار🔶
189,750=£100

‎نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار🔷
$100=4,980,000

‎نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار🔶
€100=105$

‎نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار 🔷
£100=121$

‎نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار🔶
2,670=100$

🔴 دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دژی ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی هەرێم رەتکردەوە🔶 ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت...
21/09/2023

🔴 دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دژی ناردنی ٧٠٠ ملیارەکەی هەرێم رەتکردەوە

🔶 ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەڵێت، "دادگای باڵای فیدڕاڵی داواکاری پەرلەمانتار موستەفا سەنەدی رەتکردەوە بۆ دەرکردنی ئەمری ولائی بۆ راگرتنی کارکردن بە هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە ٢٣٥٠٠ و ٢٣٥٢٠ لە ساڵی ٢٠٢٣ تایبەت بە پێدانی قەرزێک بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار مانگانە بۆ سێ مانگ بە حکومەتی هەرێم."

🔴  لەسەر رەخنەیەکی فەیسبووک یەک مانگە بەڕێوەبەری ناحیەی شوان پۆلیسێکی دەستگیرکردووە🔶 کارمەندێکی بەرگری شارستانی لە ناحیە...
21/09/2023

🔴 لەسەر رەخنەیەکی فەیسبووک یەک مانگە بەڕێوەبەری ناحیەی شوان پۆلیسێکی دەستگیرکردووە

🔶 کارمەندێکی بەرگری شارستانی لە ناحیەی شوان لەسەر رەخنەگرتن لە ئیدارەی ناحیەکە ماوەی ٢٦ رۆژە دەستگیرکراوە و هێشتا ئازاد نەکراوە.

🔷 کارمەندەکە ناوی (پێشڕەو عوسمان شوانی)ە و لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەری ناحیەی شوان دەستگیرکراوە لە گەڵ ئەوەشدا فەرمانی گواستنەوەی لە بنکەی بەرگری شارستانی شوانەوە بۆ سەنتەری قەزای چەمچەماڵ بۆ دەرکراوە.

🔶 پێشڕەو عوسمان لە سەر بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێێدا رەخنە لە ئیدارەی ناحیەکەیان دەگریت سکاڵای لە دژ تۆمارکراوە.

🔷 کوڕێکی ئەو کارمەندەی بەرگری شارستانی بەناوی پەیوەند بە ٧رۆژی راگەیاند ماوەی نزیکەی مانگێکە باوکیان دەستگیرکردووە و رێگەیان نەداوە بە کەفالەتیش ئازاد بکرێت.
کوڕی ئەو کارمەندە باسی لەوەش کرد باوکی تەنیا لەسەر رەخنە گرتن دەستگیرکراوە و تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

🔶 پەیوەند پێشڕەو داوای لە رێکخراوە مەدەنییەکان کرد لەسەر دەستگیرکردنی باوکی بێنە سەر خەت.

🔷 دەستگیرکردنی ئەم کارمەندەی بەرگری شارستانی ناحیەی شوان لە کاتێکدایە ماوەی سێ مانگە مووچەی فەرمانبەران دابەش نەکراوە.

🔶 ٧رۆژ هەوڵی دا پەیوەندی بە بەهجەت عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ناحیەی شوانەوە بکات بەڵام بەردەست نەبوو.

🔴 نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی🔷 بەیانی ئەمڕۆ ٢١ ی ئەیلول لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا نرخی ی...
21/09/2023

🔴 نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

🔷 بەیانی ئەمڕۆ ٢١ ی ئەیلول لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی نەوت لە رۆژهەلآتی ئاسیا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت دابەزینی بەخۆوە بینی و بە ٩٢ دۆلارو ٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

♦️دوێنێ لە کاتی داخستندا یەک بەرمیل بە ٩٣ دۆلار و ٥٣ سەنت بوو.

🔶 هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٨ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت،

♦️دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٩ دۆلار و ٩٦ سەنت بوو.

🔷 ئەوە لە کاتێکدایە کە هەموو پێشبینیەکان بەرەو ئەوە دەچوون بەهۆی ئەوەی روسیا و سعودیە بڕێکی زۆر بەرهەمهێنانی نەوتیان ئارەزوو مەندانە دابەزاند، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو تا کۆتایی ئەم ساڵ بەرزبێتەوە.

🔴 ئایا هه‌مو پشت ئێشه‌یه‌ک ئینزلاقه‌؟🔶 ئازاری پشت یه‌کێکه‌ له‌ به‌ربڵاوترین کێشه‌ ته‌ندروستیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، به‌ڵ...
21/09/2023

🔴 ئایا هه‌مو پشت ئێشه‌یه‌ک ئینزلاقه‌؟

🔶 ئازاری پشت یه‌کێکه‌ له‌ به‌ربڵاوترین کێشه‌ ته‌ندروستیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌ک پێویست زانیاری ته‌واویان نییه‌ ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کانی پشت ئێشه‌ و شێوازی ده‌ست نیشانکردنی نه‌خۆشیه‌کانی ئازاری پشت و ڕێگاچاره‌کانی، دكتۆر هه‌ڤین که‌مال شاه محەمەد، پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازارشکاندن هۆكارەكانی پشت ئێشەی خستوەتەڕو.

🔷 سه‌ره‌تا بۆ زانینی هۆکاره‌کانی پشت ئێشه‌ پێویسته‌ بزانین که‌ پێکهاتوه‌کانی پشتی مرۆڤ ئه‌مانه‌ن:

🔻لەم لینکەوە درێژەکەی بخوێنەوە

https://7roj.com/archives/13994

🔴 بەیانیتان باش هاوڕێ و دۆستانی ٧ڕۆژ🔷بە هیواین ڕۆژێکی پڕ بەرەکەت و خۆشیتان هەبێت♦ژەنینی پێڵاو ...🔶  چیرۆكێکی راستەقینەی ...
21/09/2023

🔴 بەیانیتان باش هاوڕێ و دۆستانی ٧ڕۆژ

🔷بە هیواین ڕۆژێکی پڕ بەرەکەت و خۆشیتان هەبێت

♦ژەنینی پێڵاو ...

🔶 چیرۆكێکی راستەقینەی ( ئارین جاندۆ )ی تەمەن 13 ساڵە.

🔷 ئارین جاندۆ لەساڵی 2014 بەهۆی تیرۆرستانی داعشەوە ئاوارە بووەو لەگەڵ خێزانەكەی لە كۆبانێ وە ڕوو لە شاری سلێمانی دەکات.

🔶 ئارین جاندۆ ناچاربوو بۆ پەیداكردنی بژێوی خێزانەكەی كە خێزانێكی هەژار بوون ڕۆژانە تا ۷ی ئێوارە كاری بۆیاخچێتی بکات .

🔷 پرۆژەی هونەری ژەنینی پێڵاو لەسەرای سلێمانی دانراوە كە سەرنجی ڕێبواران بۆلای خۆی ڕادەكێشێت كە پەیكەری كچێكی بۆیاخچی پێڵاوە.

پەیکەرسـاز ـ ئـاسـۆس جـــاف
فۆتۆ ـ شۆڕش وەهبی

🔴 بەم درەنگانی شەوە هەوڵی ڕاگرتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێم دەدرێت٧ڕۆژ ــ بەغدا🔷لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لیژنەی دارایی پ...
20/09/2023

🔴 بەم درەنگانی شەوە هەوڵی ڕاگرتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێم دەدرێت

٧ڕۆژ ــ بەغدا

🔷لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەوڵی ئەوە دراوە رێگری لە ڕەوانەکردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکەی هەرێم بکرێت.

🔶سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ٧رۆژی راگەیاند ئەمشەو کۆبوونەوەیەک لە نێوان نوێنەری بانکەکانی رەشید و رافیدەین لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەڕێوەچووە و هۆشداری ئەوەیان پێ داون ئەگەر پارە ڕەوانەی هەرێم بکەن سکاڵایان لە دژ تۆمار دەکرێت.

🔷بەپێی زانیارییەکان ئەندامانی کوردی لیژنەی دارایی توانیویانە پەرلەمانتارە شیعەکان رازی بکەن رێگری لە ڕەوانەکردنی ئەو بڕە پارەیە نەکەن چونکە بۆ مووچەی فەرمانبەرانە.

🔶هەروەها بەڵێنی ئەوەیان داوە ئەوانیش پشتیوانیان بن لەو بریارانەی کە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەردەچن.

🔷سەرچاوەکە وتی ئەوە وایکردووە پەرلەمانتارە شیعەکان پاشگەزبنەوە لە تۆمارکردنی سکاڵا و دروستکردنی فشار لەسەر هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید.

🔶پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بەشێوەی قەرز مانگانە بڕی ٧٠٠ ملیار دیناڕ لە رێگەی ئەو دوو بانکەوە ڕەوانەی هەرێم بکات.

🔻بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران : برادەرانی ئێران رازین بە رێکارەکانمان بۆ پاراستنی سنوور🔷عەبدوڵا ئاکرەیی،...
20/09/2023

🔻بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران : برادەرانی ئێران رازین بە رێکارەکانمان بۆ پاراستنی سنوور

🔷عەبدوڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئێران بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی:

🔶ئێمە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتووینەتە رێککەوتن، ئێران ڕەزامەندە لەسەر ئەو ھەنگاوانەی نراون.

🔷ماوەی شەش مانگە ھیچ کردەوەیەک دژی ئێران لەسەر خاکی ھەرێمی کوردستان نەکراوە.

🔶رێگە نادەین ھیچ کەسێک ببێتە مەترسی بۆسەر دراوسێکانی ھەرێم ھەم بۆ تورکیا و ھەمیش بۆ ئێران.

🔷ئەوەی لەتوانای ھەرێمی کوردستاندابێت لەڕووی ئەمنییەوە ئەنجامی دەدات بۆ پاراستنی سنوورەکان.

🔶لە دوای ١٩ی مانگەوە برادەرانی ئێران رازین بە ڕێکارەکانی پاراستنی سنوور لەلایەن ھەرێمی کوردستان.

20/09/2023

🔴 لەسەر ئەم گرتە ڤیدیۆییە کارمەندێکی بەرگری شارستانی ٢٦ رۆژە لە زیندانە

🔶 بینەری بن..

🔻به‌په‌له‌... وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپاتده‌کاته‌وه‌.🔶بە پێی هەواڵێک...
20/09/2023

🔻به‌په‌له‌... وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پاڵپشتی ته‌واوی خۆی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپاتده‌کاته‌وه‌.

🔶بە پێی هەواڵێکی میدیای پارتی ڤیکتۆریا تەیڵەر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری ئێران و عێراق لە نوسینگەی کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندووە، پشتگیری تەواوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

🔷ئاماژەی بەوەشکردووە تەیڵەر هانی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەدات لە دیالۆگ بەردەوام بن، وەک رێگەیەک بۆ دڵنیابوونەوە لە بەهێزی و پێداگری هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی سەربەخۆ.

20/09/2023

🔴 لەسەر رەخنەیەکی فەیسبووک نزیکەی مانگێکە بەڕێوەبەری ناحیەی شوان پۆلیسێکی دەستگیرکردووە

🔷 ٧ڕۆژ زانیاری نوێ لەبارەی چەککردنی حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێم ئاشکرا دەکات

🔶 پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌گاته‌ هه‌رێم و دابه‌شكردنی مووچەی مانگی حەوت‌ ده‌ستپێده‌كات

🔷 جارێکی دیکە سوپای پاسداران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات.. پابەندی رێککەوتن نەبن، هێرشەکان دەست پێدەکەینەوە

🔶 یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی زلهێز لە سەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت هاتنە دەنگ

🔻لەگەڵ ژیان بینەری هەواڵی ڕۆژ بن..

🔴 قوباد تاڵەبانی لەبارەی دیاریکردنی وەزیری پێشمەرگەی هەرێم  هاتە دەنگ♦️ دەقی راگەیەندراوەکە🔷 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک ...
20/09/2023

🔴 قوباد تاڵەبانی لەبارەی دیاریکردنی وەزیری پێشمەرگەی هەرێم هاتە دەنگ

♦️ دەقی راگەیەندراوەکە

🔷 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتی کۆلۆنێڵ بۆڵینگێر فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێم و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا رووداوی هێرشکردنەسەر هێزەکانی دژەتیرۆر و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کران.

🔶لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا بێنجامین هانا کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بە وەکالەت ئامادەی بوو، وەفدەکەی ئەڵمانیا بەبۆنەی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی هێزەکانی دژەتیرۆر، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی قوباد تاڵەبانی و هێزەکانی دژەتیرۆر کرد و بە توندی ئیدانەی هێرشەکەشیان کرد.

🔷لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی عەربەت پێشهاتێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراقە و تیایدا هێزێکی فەرمی کوردستانی و عێراقی کراوەتە ئامانج. پاساوی لایەنی هێرشبەریشی رەتکردەوە و رایگەیاند شەهیدەکان و بریندارەکانی رووداوەکە هەموویان پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان و ئەندامی هێزەکانی دژەتیرۆر بوون و بە هیچ شێوەیەک جگە لە هێزی دژە تیرۆر هیچ هێزێکی دیکە لە فڕۆکەخانە نەبووە.

🔶قوباد تاڵەبانی داواشیکرد حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان هەنگاوی کردەیی و جدی بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.

🔷لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد بەهۆی نەبوونی وەزیری پێشمەرگەوە هەنگاوەکانی چاکسازی وەک پێویست جێبەجێ ناکرێن، وتیشی کاندیدی خۆمان بۆ وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت دەستنیشان کردوە و هیوادارین بە زووترین کات ڕێوشوێنە یاساییەکانی دەستبەکاربوونی کۆتایی پێ بێت تا جێبەجێکردنی پڕۆسەی چاکسازی بکەوێتەوە سەر رێڕەوی خۆی بە جۆرەی کە پلانی بۆ دانراوە.

🔶هۆشداریشی دا کە دواخستنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی بێ متمانەیی هێزەکانی هاوپەیمان و دۆستەکانی هەرێمی کوردستان.

🔴 نرخی دراوەکان لەکاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات🔷 سلێمانی = 156,200🔶 هەولێر = 156,050🔷 بەغدا  = 156,400🔶 تمەن ...
20/09/2023

🔴 نرخی دراوەکان لەکاتی داخستنی بازاڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات

🔷 سلێمانی = 156,200

🔶 هەولێر = 156,050

🔷 بەغدا = 156,400

🔶 تمەن نەقدی سپاچەک = 49,530

Address

Bakhtiary
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when 7ROJ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to 7ROJ:

Videos

Share

Nearby media companies