World

World Education ,Training& Health awareness
(6)

25/11/2023

ناوازەترین خ*لی تایبەت بە قسەکردن! #بەخۆرایی

مژدە، مژدە...

خ*لێکی زمانی ئینگلیزی تایبەت بە قسەکردن لەلایەن ستافی بەشی زمانی ئینگلیزیی"دامەزراوەی الذكاء"وە دەکرێتەوە.

دەتوانن لە ئێستاوە تا ڕۆژی سێشەممە، ۲۰۲٣/١١/۲٨، خۆتان ناونووس بکەن. پەلە بکەن، چونکە ژمارەی فێرخوازەکان سنووردارە.
خ*لەکە لە ڕێگەی ڵایڤی تەلەگرام لەلایەن ستافێکی بە ئەزموون بەڕێوەدەچێت.

تایبەتمەندی و شێوازی خ*لەکە:

- خ*لەکە بێ بەرامبەرە و لە ڕێگای ڵایڤی تەلەگرام وانەکان دەخوێندرێت.
- خ*لەکە لەلایەن مامۆستای بە ئەزموونەوە دەوترێتەوە. هەروەها، ڕاستەوخۆ لە لایەن (ئیناس اسماعیل) بەڕێوەبەری بەشی زمانی دامەزراوەی الذكاء سەرپەرشتی دەکرێت.
- لە کۆتایی خ*لەکە بەشداربوو بە تێچوویەکی کەم و ڕەمزی دەبێتە خاوەن بڕوانامەی باوەڕپێکراو. وەرگرتنی بڕوانامە ئارەزوومەندانەیە.
- خ*لەکە ئۆنڵاینە و ماوەی هەفتەیەک دەخایەنێت و لە هەفتەکەدا چوار وانە دەخوێندرێت. ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە، شەممە، یەکشەممە.
- ڕێککەوتی دەستپێکردنی خ*لەکە، چوارشەممە، ۲۰۲٣/١١/٢٩، کاتژمێر ۹ـی شەو.

- مەرجی بەژداریکردن لەم خ*لەدا، سێ هاورێت تاگ بکە لە کۆمێنت یان ڕێکلامی خ*لەکە لە ستۆری دابنێ یان پۆستەکه شێر بکە لای خۆت. دواتر سکرینی بکە و بە نامە بینێرە بۆ ئەم پەیجە:
https://www.facebook.com/AlThakaaFoundation


#ئینگلیزی
#زمان

16/11/2023

تميّز بإختلافك واترك لهم تشابههم

لەگەڵ جیاوازی خۆتان جیاواز بن و لێکچوونیان بۆ بەجێبهێڵن

15/11/2023

با پێکەوە بایکۆتی هەموو براند و دامەزراوە پاڵپشتەکانی ئ+یسرائی+ل بکەین

23/06/2023

دەتەوێت بەشداری خ*لی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بکەیت #بەخۆرایی تەنها کۆمێنت بکە زانیاریت پێ ئەگات

16/02/2023

٢٠ خ*لمان بۆ ئامادەکردوون
لینکی زانیاری لەسەر خ*لەکان لەیەکەم کۆمێنتە

28/04/2022

دیاری چەژنی رەمەزان بۆ ئێوەی ئازیر
سێری یەکەم کۆمێنت بکە

بەشی زمانی ڕوئیە خ*لی فێربوونی عەربی بۆ ئاستی سەرەتاواتە   و   رائەگەیەنێت بە  #خۆرایی، لەرێگەی گرووپی تایبەتی تلیگرام خ...
13/03/2022

بەشی زمانی ڕوئیە خ*لی فێربوونی عەربی بۆ ئاستی سەرەتا
واتە و رائەگەیەنێت بە #خۆرایی، لەرێگەی گرووپی تایبەتی تلیگرام

خ*لەکە {20- 03 - 2022 } دەست پێ دەکات، ماوەی خ*ل ( 15 ) ڕۆژ دەخایەنێت

دوای ئەم خ*لە بۆ ئاستی #سێ و #چوار و #پێنج و #شەش ئەکەینەوە

مەرجی بەشداریکردنت بێ بەرامبەرە، بەڵام دەبێت یان (3) هاوڕێت تاگ بکەیت، یاخود پۆستەکە شەیر بکەیت، وێنەی تاگکردنەکە یاخود شەیرکردنەکە بگرەو بنێرەوە بۆ ئەم پەیجە: 👇
https://www.facebook.com/رؤية-Roya-105741697709113/

🔸بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین خ*ل و چالاکییەکان دەتوانن جۆینی گرووپی تەلەگرامەکەمان بکەن، ئەمەش لینکی گرووپەکە:
https://t.me/royaworld

🔸بۆ بینینی زۆرترین ڤیدیۆی بەسوود دەتوانن سەبسکڕایبی کەناڵی یوتیوبەکەمان بکەن، ئەمەش لینکی یوتیوب:
https://www.youtube.com/channel/UC7hBQ2IGMkPfZo1dqmDlvFA

لە انستاگرامیش بینەرمان بن https://www.instagram.com/invites/contact/?i=sebmk0v4h6gt&utm_content

03/03/2022

دەتوانن لەرێگەی ئەم لینکەوە داخلی هۆڵی خ*لەکانی ڕوئیە و بۆردی نێودەوڵەتی زانایانی گەشەپێدانی مرۆیی بکەن، بانگی ئازیزانتان بکەن بۆ ئەم گرووپە
https://t.me/royabord

20/02/2022

دەتەوێت فێری زمانی #عەرەبی ببیت #بەخۆرایی
جۆینی کەناڵی تلیگراممان ببەو چاوەرێی خ*لەکانمان بکە
https://t.me/royaworld

بەشی ئایتی (رؤیة) خ*لی فێربوونی بەرنامەی( PowerPoint) به خۆڕایی ڕادەگەیەنێت.🔸ئایا خ*لیات هەیە بۆ فێربوونی بەرنامەی (M...
30/06/2021

بەشی ئایتی (رؤیة) خ*لی فێربوونی بەرنامەی( PowerPoint) به خۆڕایی ڕادەگەیەنێت.

🔸ئایا خ*لیات هەیە بۆ فێربوونی بەرنامەی (Microsoft PowerPoint) ؟
🔸ئایا دەتەوێت لە ڕێی بەرنامەیی (PowerPoint) فێری دیزاینکردنی وێنە ببیت؟
🔸ئایا دەتەوێت میوزیک بەکار بھێنیت لە کاتی دیزاینکردنی سلایدەکانتدا بەڵام نازانیت!؟
🔸ئایا دەتەوێت لەڕێی بەرنامەی (PowerPoint) ڤیدیۆ دروست بکەیت، بەڵام شارەزا نیت؟

تایبەتمەندییەکانی خوول:

١-لە خ*لەکەدا شارەزایی وەردەگریت سەبارەت بە بەرنامەکە و دیزاین و دروستکردنی ڤیدیۆ و بەکارهێنانی شەیپ و زۆر بابەتی ناوازە تر .
٢-کۆرسەکە بە زمانی شیرینی کوردی ئەبێت و لە ڕێی گرووپی تایبەتی فەیسبووکەوە دەبێت .
٣-کۆرسەکە بە شێوەی (ئۆنلاین)دەوترێتەوە لەلایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزموون.
٤- لە کۆتایی ھەر خ*لێك دەتوانیت ببیت بە خاوەنی بڕوانامەی باوەڕپێکراو، کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ددانی پێدانراوە.

٥- بوونی پەیوەندی لە نێوان مامۆستا و فێرخوازەکان لەسەر بابەتە جیاوازەکانی بەرنامەی (PowerPoint) بۆ زیاتر ئاشنابوون بە تایبەتمەندییەکانی بەرنامەی (PowerPoint) .

٦- ماوەی خ*لەکە پێکدێت لە (١٤) ڕۆژ ، هەفتەی(٤) ڕۆژ وانە دەخوێندرێت.

٧- بوونی چەندەھا وانەی ڤیدیۆیی کە لە لایەن ستافەوە ئامادەکراون و مۆنتاژ کراون.

مەرجی بەشداریکردنت بێ بەرامبەرە، بەڵام دەبێت یان (5) هاوڕێت تاگ بکەیت، یاخود پۆستەکە شەیر بکەیت، وێنەی تاگکردنەکە یاخود شەیرکردنەکە بگرەو بنێرەوە بۆ ئەم پەیجە: 👈
https://www.facebook.com/رؤية-Roya-105741697709113/

🔸بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین خوول و چالاکییەکان دەتوانن جۆینی گرووپی تەلەگرامەکەمان بکەن، ئەمەش لینکی گرووپەکە:
https://t.me/joinchat/IhDPShvAysE_AtnTbhRDkw

🔸بۆ بینینی زۆرترین ڤیدیۆی بەسوود دەتوانن سەبسکڕایبی کەناڵی یوتیوبەکەمان بکەن، ئەمەش لینکی یوتیوب:
https://www.youtube.com/channel/UC7hBQ2IGMkPfZo1dqmDlvFA

🔸ئێمە لە تویتەر:
https://twitter.com/R1mBiSEUV6f6HZa?s=09

لە انستاگرامیش بینەرمان بن https://www.instagram.com/invites/contact/?i=sebmk0v4h6gt&utm_content=elpptnt

26/06/2021

شێوازی بەشداری کردن لە خ*لی فێربونی عربی
٣ ئاستی بەخۆرایی
سێری یەکەم کۆمێنت بکە
#رؤية

17/06/2021

بۆ بەشداری کردن لە خ*لێکی 3 لیڤڵی فێربوونی ئینگیزی
سێری یەکەم کۆمێنت بکە

چۆن ژیانی کەسێک ڕزگار بکەین کە جەڵدەی مێشکی هەیە ، و چۆن بیناسینەوە ؟ جەڵدەی مێشک بریتیە لە نەچوونی خوێن یان کەم چوونی خ...
25/03/2021

چۆن ژیانی کەسێک ڕزگار بکەین کە جەڵدەی مێشکی هەیە ، و چۆن بیناسینەوە ؟

جەڵدەی مێشک بریتیە لە نەچوونی خوێن یان کەم چوونی خوێن بۆ بەشێکی مێشک ، و هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی نەچوونی خۆراک و ئۆکسجین بۆ مێشک کە ئەمەش وا دەکات مێشک لە ماوە چەند خوولەکێک بمرێت .

زوو ناسینەوەی جەڵدەی مێشک زۆر زۆر گرنگە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی نەخۆشەکە ،
چۆن و بە چ نیشانەیەک جەڵدەی مێشک لە کەسێک بیناسینەوە ؟
بە چەند پیتیک ئلسانکاریتان بۆ دەکەم بۆ ئەوەی لە بیرتان نەچێت
TLT

T/ تێکچوونی دەموچاو : واتا کاتێک بیتیت کەسەکە دەموچاوی تێک چووە یان خوار بووە بزانە کە نیشانەیەکە بۆ جەڵدەی مێشک .
L/ لاواز بوونی پەلەکان : کاتێک بینیت کە دەست یان پێی کەسەکە لاوازن یان ناتوانێت بەرزیان بکاتەوە ئەوەیانیش نیشانەیەکە بۆ جەڵدەی مێشک.
T/ تێکچوونی قسەکردن: یەکێکی تتر لە نیشانەکان بریتیە لە تێکچوونی قسە کردن و کەسەکە ناتوانێت ناوت بڵێت یان قسە بکات .

کاتێک تۆ ئەم نیشانانەت بینی لە هەر کەسێک تا زووتر بیگەیێنیتە نەخۆشخانە باشترە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەم کەسە .

فریاگوزاری سەرەتایی چیە بۆ ئەم حاڵەتە ؟
١- تەلەفون بۆ ئەمبوڵانس بکە .
٢- باشترە نەخۆشەکە لەسەر لا دابنێی و سەری کەمێک بەرز بکەیتەوە لە ئەگەری ڕشانەوە.
٣- بەردەوام چاودێری هەناسەدان و لێدانی دڵی کەسەکە بکە تا کاتی گەیشتنی ئامبوڵانس ، ئەگەر هەناسەیان نەما بە زووترین کات هەر شتێک لە مڵی بێت وەک ملپێچ یلن هەر شتێکی تر و دەست بە CPR بوژانەوەی دڵ و سییەکان بکە .
٤-بە ئارامی نەخۆشەکە بهێڵەوە و مەهێڵە تووشی دڵەڕاوکێ یان ترس بێت .
٥- بە بەتانیەک یان شتێک کەسەکە داپۆشە بۆ پارێزگاری کردن لە پلەی گەرمی .
٦- هیچ خواردن یان خواردنەوە بە نەخۆشەکە مەدە .
٧- لە کاتی بێ هێزبوونی پەلەکانی کەسەکە هەوڵ بدە پەلەکان مەجووڵێنە .
٨- چاودێری هەموو نیشانەکانی نەخۆشەکە ببە بۆ ئەوەی لە کاتی گەیشتنی ئامبوڵانس هەمو شتێک بە دکتۆر یان پەرستارەکە بڵێی .

سەرچاوە :
https://www.healthline.com/health/stroke/stroke-first-aid -fast

https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/stroke/symptoms-causes/syc-20350113

Nr. Mᴏʜᴀᴍᴍᴇᴅ Hᴀᴅʏ : ئامادەکردن

22/03/2021

بــــە بــۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی (ڕوانیین ئایتی) ئەم ئۆفەرانە پێشکەش بە ئێوەی ئازیز دەکات

-ئایا شارەزایی ئەوتۆت نییە لەسەر (Apple ID)؟
- ئایا پێویستیت بە (Apple ID) ە و نازانیت چۆن دروستی بکەیت؟

-ئایا شارەزاییت نییە لە دروستکردنی ئەکاونتی جیمەیل؟
-ئایا پێویستیت بە سناپچاتە و نازانیت چۆن دروستی بکەیت؟

-بۆ زیاتر سودمەندبوونی ئارەزوومەندانی تەکنەلۆژیای زانیاری ناوەندی (روئیة) ئەم ئۆفەرەی بۆتان ڕەخساندووە تا زیاتر سودمەند بن و کار ئاسانیتان بۆ بکات لە کارەکانتاندا.

- لەگەڵ ئێمە ئەتوانیت سود وەربگریت و باشترین Apple ID ، gmail , snapchat بەدەست بهێنیت!
-هەر ئێستا 15 Apple ID ,gmail ,snapchat ئامادەیە ئەگەر پێویستتە و دەتەوێت بە دەستی بهێنیت لەگەڵمان بە.

- مەرجی بەشداریکردنت بێ بەرامبەرە بەڵام کێ زۆرترین کۆمێنتی کرد بە پێی ڕیزبەندی کۆمێنتەکان Apple ID ، gmail , snapchat پێ دەبەخشرێت.

🔸 بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین خوول و چالاکییەکان دەتوانن جۆینی گروپی تەلەگرامەکەمان بکەن، ئەمەش لینکی گرووپەکە:

https://t.me/joinchat/IhDPShvAysE_AtnTbhRDkw

🔸 بۆ بینینی زۆرترین ڤیدیۆی بەسوود دەتوانن سەبسکڕایبی کەناڵی یوتیوبەکەمان بکەن، ئەمەش لینکی یوتیوب:

https://www.youtube.com/channel/UC7hBQ2IGMkPfZo1dqmDlvFA

🔸ئێمە لە تویتەر:

https://twitter.com/R1mBiSEUV6f6HZa?s=09

20/03/2021

🔴- ئایا شارەزاییت هەیە لە بەرنامەی ئێکسڵ؟
🔴- ئایا دەزانیت، بە زانینی ئەم بەرنامەیە دەتوانیت بە ئاسانترین شێواز کارت دەست بکەوێت؟
🔴- ئایا مامۆستایت یان خاوەن کاریت و پێویستیت بە شارەزایی هەیە؟

🔴- لەگەڵ ئێمە بەشداربە لە خوولی بەرنامەی Excel، کە ناوەندی (ڕوئیا) هەڵەدەستێت بە کردنەوەی خوولەکە بە شێوەیەکی ئۆنلاین.

🔷- خ*لەکە بۆ ماوەی (سێ) هەفتەیە و لە ڕێگای گرووپی فەیسبووکەوە بەڕێوەدەچێت.
🔷- لەم خوولە شارەزایی ڕووکار و بەکارهێنانی بەرنامەکە دەبیت و شارەزایی وەردەگرن لەوەی پێویستیتان بە App بێت بۆ بەرنامەکە دایبەزێنیت.

🔸مەرجی بەشداریکردنت بێ بەرامبەرە بەڵام ئەبێت 10 هاوڕێت تاک بکەیت و پاشان پۆستەکە شەیر بکەیت بە وێنە شەیری پۆستەکەمان بۆ بنێرەوە بۆ ئەم پەیجە

https://www.facebook.com/رؤية-Roya-105741697709113/

🔸پەلە بکەن لە ناونوسین چونکە ژمارەیەکی دیاریکراو وەردەگیرێن.
🔸 لە کۆتاییدا بڕوانامەی تایبەتی پەیمانگەی شەھێن دەبەخشرێت بە بەشداربووانی کۆڕس.

🔸بۆ ئاگاداربوون لە نوێترین خوول و چالاکییەکان دەتوانن جۆینی گروپی تەلەگرامەکەمان بکەن، ئەمەش لینکی گرووپەکە:

https://t.me/joinchat/IhDPShvAysE_AtnTbhRDkw

🔸بۆ بینینی زۆرترین ڤیدیۆی بەسوود دەتوانن سەبسکڕایبی کەناڵی یوتیوبەکەمان بکەن، ئەمەش لینکی یوتیوب:

https://www.youtube.com/channel/UC7hBQ2IGMkPfZo1dqmDlvFA

🔸ئێمە لە تویتەر:

https://twitter.com/R1mBiSEUV6f6HZa?s=09

20/03/2021

نـەورۆزتـان پـیــرۆز بـێـت

بەبۆنەی‌ هاتنی‌ جەژنی‌ نەورۆز و ساڵی‌ نوێی‌ كوردییه‌وه‌، جوانترین پیرۆزبایی‌ بە بۆنی گـوڵـە نـێـرگـز دەڕازێنینەوە و ئاراستەی گه‌لی کـورد لە تەواوی كـوردســتانی مەزن و عێڕاق و جیهان ده‌كه‌ین.

هیوا خوازین جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزی‌ نه‌ته‌وه‌ییمان مایه‌ی‌ خێر و خۆشی‌ بێت بۆ هاووڵاتیان ‌و ساڵی‌ نوێی‌ كوردی‌ ساڵی‌‌ یەك دەنگی و خۆشگوزه‌رانی ‌‌و ساڕێژبوونی‌ برینه‌كان بێت.

نـاوەنـدی ڕوئـیـا

30ی ڕەشەمەی 2720 کوردی
20ی‌ ئازاری‌ 2021

----------------------------------------------

نـــوروز ســـعــيـد

بمناسبة عيد نوروز و رأس السنة الكوردية، نهنئكم بأجمل التهاني و برائحة وردة النرجس نهنئ الشعب الكوردي في كوردستان العظيم و العراق وفي كل العالم.

نتمنى عيد نوروز يأتي بالخير و سرور لكافة شعبنا و ان يكون رأس السنة الكوردية سنة صوت واحد و الفرح و السرور و التئام جروحنا.

مركز رؤية

30 / 12 / 2720 السنة الكوردية
20 آذار 2021

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تێکسـت : ایوب ابوبکر
وەرگێڕان : ئاڤان عارف
دەنـــگ : هاژە محمد
مـۆنـتـاژ : محمد کامەران
سەرپەرشت: زهراء صمد

مژدە مژدەئەوەی چاوەڕوانی بوون، ناوەندی (روئیة) پێشکەشتانی دەکات!لە هەلێکی ناوازەدا ناوەندی (رؤية) هەڵدەستێت بە کردنەوەی ...
08/03/2021

مژدە مژدە
ئەوەی چاوەڕوانی بوون، ناوەندی (روئیة) پێشکەشتانی دەکات!

لە هەلێکی ناوازەدا ناوەندی (رؤية) هەڵدەستێت بە کردنەوەی خ*لێکی بێ بەرامبەر، بۆ باشترکردنی توانای قسەکردن بە زمانی ئینگلیزیی بۆ ئاستی سێیەم.

لەم خ*لەدا جیاوازی دەبینن، چونکە لە لایەن ستافێکی شارەزا و لێهاتوو سەرپەرشتی دەکرێت و خ*لەکە لەلایەن (مامۆستا محمد ئایتی)یەوە دەوترێتەوە بە شێوەی ڵایڤ دەبێت و گرینگی بە توانستی قسەکردن دەدرێت، هەروەها سەرجەم وانەکان بە شێوەی PDF بەردەست دەبن.

خ*لەکە لە ڕێگای گرووپی تایبەتی فەیسبووکەوە ئەنجام دەدرێت کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت و هەفتانە چوار وانە دەخوێندرێت، فێرخوازان تاقیکردنەوەیان پێ دەکرێت.

بۆ بەشداری کردن ئەم پۆستە شەیر بکە، یان حەوت هاوڕێت تاگ بکە.
سکرینی پۆستە شەیر کراوەکە یان تاگکردنەکە بنێرە بۆ ئەم پەیجە
https://www.facebook.com/رؤية-Roya-105741697709113/

و چاوەڕێبە تا لینکی گرووپت پێ دەگات.

بۆئاگاداربوون لە نوێترین خوول و چاڵاکییەکان دەتوانن جۆینی گرووپی تەلەگرامەکەمان بکەن، ئەمەش لینکی گرووپەکە:

https://t.me/joinchat/IhDPShvAysE_AtnTbhRDkw

بۆ بینینی زۆرترین ڤیدیۆی بەسوود دەتوانن سەبسکڕایبی کەناڵی یوتیوبەکەمان بکەن، ئەمەش لینکی یوتیوب:

https://www.youtube.com/channel/UC7hBQ2IGMkPfZo1dqmDlvFA

ئێمە لە تویتەر:

https://twitter.com/R1mBiSEUV6f6HZa?s=09

06/03/2021
28/02/2021

چەند زانیاری و ڕێنماییەکی گرنگ سەبارەت بە ڤایرۆسی تازەی کۆرۆنا لە کوردستان.

دکتۆر زانا زرار حمدامین ـ پزیشکی ڕاوێژکاری هەناو لە ووڵاتی بەریتانیا

ڕۆژی یەکشەمە کاتژمێر 9 ی شەو لایڤێکی تایبەت سەبارەت بە کۆڕۆنا گۆڕاوەکە لەگەڵ دکتۆر زانا زرار حمدامین پزیشکی پسپۆڕی هەناو...
26/02/2021

ڕۆژی یەکشەمە کاتژمێر 9 ی شەو لایڤێکی تایبەت سەبارەت بە کۆڕۆنا گۆڕاوەکە لەگەڵ دکتۆر زانا زرار حمدامین پزیشکی پسپۆڕی هەناوی لە بەریتانیا ، هەر پرسیارێکتان هەیە دەتوانن بیکەن کاتی لایڤدا.

مژدە مژدە، بەشی ئای تی لە ناوەندی رؤية  باشترین کۆڕسى فێربوونى {داتابەیس} بەخۆڕایی و بە شێوەی ئۆنڵاین ڕادەگەیەنێت.کۆڕس...
22/02/2021

مژدە مژدە، بەشی ئای تی لە ناوەندی رؤية باشترین کۆڕسى فێربوونى {داتابەیس} بەخۆڕایی و بە شێوەی ئۆنڵاین ڕادەگەیەنێت.

کۆڕسەکە پێک دێت لە:

- ڕوونکردنەوی داتابەیس، گرنگترین زاراوەکان و جۆرەکانی داتابەیس.
- ناساندنی مایکرۆسۆفت ئەکسس و SQL.
- ستەیتمێنتە سەرەکییەکانی SQL و تایبەتمەندی و پەیوەندی نێوان تەیبڵەکانی SQL.
چەندین بابەتی دیکەی بەسوود.

✧ ئەم کۆڕسە لە ۸ وانە پێکهاتووە کە هەر شەوێک نا شەوێک وانەیەک پۆست دەکرێت کاتژمێر ۸:٠٠ ی شەو.

✧ لە کۆتایی کۆڕس دەبیت بە خاوەنی بڕوانامەی باوەڕپێکراو.

✧ لە کۆتاییدا بڕی {۳۰۰۰} سێ هەزاری دینار وەردەگیرێت کە تەنها تێچووی بڕوانامە و ماندوبوونی مامۆستاکەیە.

✧ بۆ بەشداریکردن و ناو نووسین ئەم پۆستە شەیر بکە یان سێ هاوڕێت تاگ بکە، سکرینی بکە و بۆ ئەم پەیجەی بنێرە
https://www.facebook.com/ROYA.cantre/

ڕاستەوخۆ لینکی گرووپی کۆڕسەکەت بۆ دێت.

دڵنیابن لەگەڵ ئێمە ڕۆژگارێکی ڕۆشن چاوەڕوانتانە.

بۆ زانینی زانیاری زیاتر لەسەر تەکنەلۆژیای زانیاری جۆینی ئەم گرووپە بکەن:

https://www.facebook.com/groups/Macositfans/?ref=share

بۆئاگەداری نوێترین خوول و چالاکییەکان دەتوانی جۆینی گرووپی تلێگرامەکەمان بکەیت ئەوش لینکی گرووپەکە
https://t.me/joinchat/IhDPShvAysE_AtnTbhRDkw

بۆ بینینی زۆرترین ڤیدۆی بەسوود دەتوانی اشتراکی کەناڵی یوتوبەکەمان بکەیت ئەوش لینکی
https://www.youtube.com/channel/UC7hBQ2IGMkPfZo1dqmDlvFA

ئێمە لە تویتر
https://twitter.com/R1mBiSEUV6f6HZa?s=09

نەخۆشی پاقلە (favisim)  بريتيە لە کەم خوێنی بە هۆی تێک شکانی خڕۆکەی سووری خوێن RBC بە هۆی کەمی ئەنزيمی G6PD کە لەسەر خرۆ...
18/02/2021

نەخۆشی پاقلە (favisim)
بريتيە لە کەم خوێنی بە هۆی تێک شکانی خڕۆکەی سووری خوێن RBC بە هۆی کەمی ئەنزيمی G6PD کە لەسەر خرۆکەی سووری خوێن هەیە و دەبێتە هۆی هەستياری خرۆکەی سوور بە چەند مادەیەک وەک :ـ پاقلە، نەفتالين ، خەنە ، ئەسپرین، کلۆرۆکوين، ميثپريم،....هتد.
لە منداڵی تازە لە دايک بوو و تەمەنی گەورەتر ڕوو دەدات، لە کوڕ زياتر ڕوودەدات وەک کچ، بە هۆی ئەوەی هەڵگری نەخۆشيەکە بۆماوەيیە و لەسەر کرۆمۆسۆمی X .
نيشانەکانی: بێ ڕەنگی و کەم خوێنی و زەردوويی( زەردبوونی پێست و سپيلکی چاو) وە گۆڕانی ڕەنگی ميز بۆ ڕەنگی سوور وەک پيپسی يا چای! دوای بەرکەوتنی منداڵەکە بەو مادانەی باسمان کرد! بۆيە دەبێ زوو ڕاوێژی پزیشکی پسپۆری مندالان وەربگيرێ تاکو چارەسەری پێويستی بۆبکرێ 💉💉💉💉:___ کە ئەويش تێکردنی خوێنە ئەگەر هاتو ڕێژەی هيمۆگڵۆبينی خوێن کەم بێ، لەگەڵ چاودێری منداڵەکە لە نەخۆشخانە تاکو ڕێژەی خوێن بگەڕێەتەوە باری ئاسایی، لەگەڵ پشکنينی خوێن 🩺🩸🔬🧪و ڕێژەی ئەنزيمیG6PD( کە دوای دوو مانگ لە حاڵەتەکە دەکرێ)، وە دەبێت کۆڕسێکی دەرمانی بەهێزکردنی مۆخی ئێسک بۆدرووستکردنی خرۆکەی سوور ی نوێ وەک 💊🩸🩸🩸فۆليک ئەسید.

🔴 ڕشـانەوە لە منـاڵاندایەكێكە لە دیارترین ئەو حاڵەتانەی ڕووبەرووی منداڵ ئەبێتەوە ڕشانەوەیە، هەرچەندە هۆكارەكەی پێویستی ب...
15/02/2021

🔴 ڕشـانەوە لە منـاڵاندا
یەكێكە لە دیارترین ئەو حاڵەتانەی ڕووبەرووی منداڵ ئەبێتەوە ڕشانەوەیە، هەرچەندە هۆكارەكەی پێویستی بە هەڵسەنگاندن و دەسنیشانكردنی خێرای هەیە تا ماك و زیانەكان لەسەر مناڵەكە كەم بكاتەوە، ئەوەندەش گرنگە كاربكرێت بۆ ئەوەی دڵە ڕاوكێ و پەشۆكی خانەوادەكەش برەوێنرێتەوە
◾كەی ڕشانەوە بە گرنگ و مەترسیدار دادەنرێت؟؟
1. بەردەوام بێت
2. زەرد یان سەوز بێت
3. فرێی بدات بۆ دوور یان لە لووتیەوە بێت.
٤.خوێنی لەگەڵ بێت .
۵.وشك بوونەوە و دابەزینی كێشی مناڵەكەی لەگەڵ بێت.
٦.كاربكاتە سەر جووڵەو چالاكی مناڵەكە.

◾هۆكارەكان چین؟
▫️یەكەمیان : حاڵەتە هەناوییەكان
1. رشانەوە باوی مناڵی تازە لە دایكبوو.
حاڵەتێكی ئاسایە زۆربەی مناڵ لە سەرەتای ژیانی كەمێك رشانەوەی دەبێت بەڵام زۆر نیە و تەندروستی مناڵەكە تێك نادات.
2. كێشەی شیر خواردن: وەك نەگونجانی جۆری شیر و زیاد خواردن و هەڵە لە شێوازی پێدانی شیر.
3. گەرانەوە.
بەهۆی شل بوون و ناكامی دەرچەی سورێنچك روودەدات.
٤.هەوكردنی گەدە و بوونی میكرۆبی گەدە.
۵. ژەهراوی بوونی خواردن.
٦. هەوكردنی رێرەوی میزەرۆ و ریخ*لەكان.
7. هەوكردنی گەروو و گوێی ناوەوە.
8. هەوكردنی پەردەكانی دەمار.
9. هەندێك نەخۆشی میتابۆلیكی و ڕژێنەكان.
▫️دووەمیان : هۆكارە نەشتەرگەریەكان:
1. تەسك بوونی دەرچەی گەدە‌.
2. هەموو حاڵەتە كتوپرەكانی سك وەك ریخوڵە كوێرە وهەوكردن و تەقینی هەر ئەندامێكی سك.
3. تێك ئاڵانی ریخۆڵە.
٤.چونەناو یەكی ریخۆڵە.
۵. گیرانی فتق.

◾دەست نیشان كردن و چارەسەر چۆنە؟
*لەو بارانەی باس كرا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت و دەس پێك و گەشەكردنی حاڵەتەكە بۆ پزیشك باس بكرێت.
* پشكنیی كلینیكی لەلایەن پزیشك.
*ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەو وێنەی تیشكی ئەگەر پێویست بكات.
*خەواندنی نەخۆش لە نەخۆشخانەو رێكاری بەپەلە گەر حالەتەكە كتوپر بێت.
* ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەر هۆكارەكان لە جۆری دووەم بوون.

كاریگەری و ماكەكان:
*وشكبوونەوەو كەم بوونی خوێیەكانی لەش.
*دابەزینی كێشی لەش و دواكەوتنی گەشە گەر بەردەوام بێت.
*هەندێ حاڵەتی نەخوازراو وەك گەشكە.
*لەوانەیە هەندێك جار نیشانەی حاڵەتێكی لەناكاو بێت گەر بەپەلە مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت مەترسی لەر ژیانی منداڵەكە دروست بكات.
Prepared By :
Nr : Xalat Xalil

هەوکردنی ڕێڕەوی میز کردن لە مناڵاندا؟یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی کەتوشی مناڵ دەبێتەوە بەتایبەتی لەو تەمەنەی کە خۆی فێری ت...
11/02/2021

هەوکردنی ڕێڕەوی میز کردن لە مناڵاندا؟

یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی کەتوشی مناڵ دەبێتەوە بەتایبەتی لەو تەمەنەی کە خۆی فێری تەواڵێت کردن دەبێت ئەم هەوکردنە بەهۆی بەکتر یاوەیە لەبەرئەوەی مناڵە کە نازانێت جوان خۆی پاك بکاتوە یان بەهۆی پیسی شوێنە کەوە توشی دەبێت
کاتێک مناڵ توشی ئەم هەوکردنە دەبێت هەست بە سوتانەوە ئازار لەکاتی میز کردن دەکات وە میزەکەی ڕەنگی تۆخ و بۆندار دەبێت یاخود هەست بە ئازاری ناوسک و بێتاقەتی و تا و هەندێ کات ڕشانەوە دەكات

لەم کاتەیا باشترین شت بردنی بۆ خەستە خانەو دیاری کردنی جۆری بەکتریاکەو جارەسەر کردنی

بەڵام پێویستە مناڵەکەمان فێربکەین کە
۱:بەردەوام خۆی جوان پاک بکاتەوە دەستە کانی جوان بشوات لەکاتی توالێت کردن
۲:خۆی لەشوێنە پیس بەدوور بگرێت
۳:پێدانی ئاوی زۆر و رێگری کردنی مناڵەکە لەخواردنەوەی چاو قا
٤:وە پێدانی دەرمانە دژە زیندە یە کان بەمناڵەکە لە کاتی گونجاوی خۆیدا

چ دەرمانێک رێگا پێدراوە لە لایەنی پزیشکی بۆ وەرینی قژ ؟وەرینی قژ بریتیە لە نەخۆشیەک کە زۆربەی خەڵک لە ئێستادا پێوەی دەنا...
07/02/2021

چ دەرمانێک رێگا پێدراوە لە لایەنی پزیشکی بۆ وەرینی قژ ؟

وەرینی قژ بریتیە لە نەخۆشیەک کە زۆربەی خەڵک لە ئێستادا پێوەی دەناڵێنێت

زۆر جار لە زۆربەی پەیجەکان ریکلام دەکرێت بۆ چەندەها شامپۆ و دەرمان کە بۆ وەرانی قژ باشە ، بەڵام ئایا کامەی هەڵبژێرین ؟

لە دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکیFDA و دەزگای پزیشکی ئەوروپا EMA , تەنها دوو دەرمان هەیە کە باوەرپێکراو بێت بۆ وەرانی قژ کە ئەوانیش finasteride و Minoxidile

1- finasteride: کار کردنی ئەم جۆرەیان رێگر دەبێت لە گۆڕینی هۆرمۆنی تێستستیرۆن بۆ جۆرێکی تری هەمان هۆرمۆن بەمەش سوود بە قژەکە دەگەیێنێت ، بەڵام کاریگەری لاوەکی زۆرە وەک تێک چوونی هۆرمۆن و کاریگەری بوون لەسەر لایەنی سێکسی و چەندەها حاڵەتی تر ، بۆیە ئەم حۆرە باش نیە بۆ بەکار هێنان لەبەر زۆری کاریگەری لاوەکی بۆ سەر جەستە.

2- Minoxidil : کارکردنی ئەم جۆرە هەڵدەستێت بە کردنەوەی کەناڵەکانی پۆتاسیۆم و چاڵاککردنی پەردەی خانەن ، ئەمەش وادەکات کە زیاتر خوێن و ئۆکسجین و خۆراک بۆ بنەچەی مووەکان بڕوات بەمەش هاریکار دەبێت بۆ بە هێز کردنی قژ ، هەروەها ئەم دەرمانە سەلامەتترە بۆ بەکار هێنان لەو جۆرەی پێشووتر .

چۆنیەتی بەکار هێنانی ئەم دەرمانە :
ئەو شوێنەی کە وەران تیایدا زۆرە پاک دەکەیتەوە و ووشکی دەکەی ، دواتر یەک ملیلتر لەم دەرمانە دەخەیتە سەر دوو جار لە ڕۆژێکدا .
زانایەکانی دەڵێن کە سوودی ئەم دەرمانە هەندێک جار تا 6 مانگ دەبێت بەکاری بێنیت ئینجا سوودی دەردەکەوێ ، هەروەها ماوەی ساڵێک ئەکەر بەکارت هێنا و سوودت لێ نەبینی دەبێت بەکاری نەهێنیت .

سەرچاوە:
https://www.webmd.com/drugs/2/drug-3503/minoxidil-topical/details

https://www.webmd.com/drugs/2/drug-1548-167/finasteride-oral/finasteride-oral/details

Nr. Mᴏʜᴀᴍᴍᴇᴅ Hᴀᴅʏ : ئامادەکردن

دەماری سایەتیک (sciatic nerve) شا دەمارێکە کە لە بەشی خوارەوەی پشتەوە دێت و بەرەو قاچەکان دەڕوات، ھەر کاتێک فشارێک لەسەر...
07/02/2021

دەماری سایەتیک (sciatic nerve) شا دەمارێکە کە لە بەشی خوارەوەی پشتەوە دێت و بەرەو قاچەکان دەڕوات، ھەر کاتێک فشارێک لەسەر ئەم دەمارە دروست دەبێت بەھۆی ئینزلاقی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی پشتەوە یاخود ئێسکی زیادە یاخود کرژبوونی ماسولکەی پسۆس (psoas) توشی ئازارەکانی سایەتیک دەبیت .

نیشانەکانی :
١- ھەست کردن بە سوتانەوە و سربوون لە قاچەکاندا .
٢- بێھێزی و ئازار لەسمت و قاچەکاندا .
٣- ھەندێک جار ھەستێکی وەکو دەرزی ئاژەنین دروست دەبێت لە پێ کاندا .
٤- ھەندێک جار وەکو تەزوویەکی کارەبا یاخود ئازارێکی وەک چەقۆ بە قاچ دا دەڕوات .

دەستنیشانکردن :
١- پشکنینی سەریری بۆ نەخۆشەکەو پرسینی نیشانەکانی نەخۆشیەکە .
٢- ئێکس رەی (x ray) یاخود ئەشیعەی ڕەش و سپی .
٣- ستی سکان (CT) .
٤- ئەشیعەی تەنووری (MRI).

چارەسەرکردن :
١- ھەندێكجار بەھۆی گرژی ماسولکەکانەوە ئەم ئازارە دروست دەبێت و دوای ماوەیەک نامێنێت، بینراوە ٨٠٪ ئەوانەی ئازاری ئەم دەمارەیان ھەیە دوای دوو سێ ھەفتە بەرەو چاک بوون دەچن .

٢- مانەوە لە جێگادا بۆ ئەم ئازارە ئەگەری لاوازکردنی ماسولکەکان زیاد دەکات،بەڵام وەستان بە پێوەش یان دانیشتنی زۆر ئازارەکە زیاد دەکات،لەبەرئەوە باشترە لەجولەدا بیت وەکو نیو كاتژمێر بە پێ ڕێکردن .

٣- وەرزش : ئەگەر ئازارەکە زۆر نەبوو شتێکی باشە ئەو وەرزشانە بکەیت کە دەمارەکە ڕادەکێشێت یاخود ماسولکەکانی بەشی خوارەوەی پشت ڕادەکێشێت و گرژبوونی ماسولکەکان کەم دەکاتەوە .

٤- پاکی گەرم یان سارد یاخود جەوەنە : ھەمیشە بەسودە بۆ کەم کردنەوەی ئازار، ساردی تەنیا لە کاتی پێکانێکی کتوپڕ لەماوەی ٧٢ كاتژمێردا دوای ئەم ماوەیە گەرمی بەکار دەھێنرێت بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خ*لەك ھەموو جارێک بەڵام ئاگادار بیت کە پێستت نەسوتێنیت باشترە جەوەنەکە گە خاولیەکەوە بپێچیت .

٥- بەکارھێنانی ئازار شکێنەکان وەکو (NSAI) یاخود ماسولکە خاوکەرەوەکان , ئەو دەرمانانەی بۆ گەشکە بەکاردەھێنرێن وەکو ( گاباپێنتین -- پریگابالین )، ھەندێک لە دەرمانە ھێورکەرەوەکان .

٥- چارەسەری سروشتی یاخود چارەسەری فیزیایی ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لە کەم کردنەوەی ئازاری سایەتیکا .

٦- دەرزی ئاژەنین و یۆگاو میدیتەیشن لەوانەیە ڕێگە چارەیەکی باش بن بۆ کەم کردنەوەی ئازارەکە .
٧- شێلان و مەساج کردن بە ڕێگەیەکی زانستی پرۆفیشناڵ سوودی زۆرە .

٨- کۆنترۆڵکردنی ستریس : لەبەرئەوەی ئازار دوو لایەنی ھەیە لایەنێک جەستەیی و لایەنێک دەروونی ، لەبەرئەوە کەم کردنەوەی ستریس و بیرکردنەوەی نەگەتیڤانە کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر کەم کردنەوەی ئازار.

٩- بەکار ھێنانی( دەرزی ئیپیدوراڵ ) بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئازار کە ئەمیش دەرزییەکە لەژێر ئامێری (C- arm)دا دەکرێت بۆ بڕبڕەی پشت ..ھەندێ دەرمان دەکرێتە دەوری دەمارەکە بۆ کەم کردنەوەی ھەوکردن و فشاری دەوری دەمارەکە .

١٠- نەشتەرگەری : لە ٩٠٪ حاڵەتی سایەتیکا پێویستی بە نەشتەرگەری نیە ، بەڵام ھەندێ جار پزیشکی پسپۆر بە پێویستی دەزانێت کە نەشتەرگەری بکات لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا :

- لەدەست دانی کونترۆڵکردنی میزکردن و پیسایی کردن .

-کەوتنی قاچ (سقوگ قدم ) ، وپوکانەوەی ماسولکەکان .
-کاتێک ئازارەکە ھێندە زۆرە بەھیچ جۆرێک کۆنترۆڵ ناکرێت.

چ کاتێک زۆر پێویستە ئاگاداری پزیشکەکەت بکەیتەوە ؟

سایەتیکا حاڵەتێکی بێزار کەرو ئازار بەخشە بەڵام ترسناک نیە .. بەڵام ھەندێ جار ھەیە پێویستە پزیشکەکەت ئاگادار کەیتەوە لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا :

- بوونی تا ( بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ) .- بوونی خوێن لە میزدا .
- کۆنترۆڵ نەکردنی میز و پیسایی .
- ئازاری زۆر بەھێز کە لەشەودا بێدارت کات .

رؤية بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان لقی کرکوک هەڵدەستێت بەکردنەوەی خوولێکی دیزاینی وێنە و نووسی...
04/02/2021

رؤية بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان لقی کرکوک هەڵدەستێت بەکردنەوەی خوولێکی دیزاینی وێنە و نووسین بە باشترین بەرنامەی موبایل بەرنامەی PixelLab بەشێوەی ئۆنڵاین لە ڕێگەی گرووپی داخراوی فەیسبوك
خوول و بڕوانامە بە #خۆڕاییە کە بڕوانامەکە باوڕپێکراوە

مەرجی بەشداری کردن لەم خوولە
ئەم پۆستە شەیر بکە یان ٣ هاوڕێت لەکۆمێنت تاگ بکە
وێنەی شەیرکردنەکە یان تاگکردنەکە بەنامەیەک بنێرە بۆ ئەم پەیجە ئەمەش لینکەکەی ↙↙↙
https://www.facebook.com/رؤية-Roya-105741697709113/

ئەو کات داخلی گرووپ دەکرێیت

تێبینی: ئەم بەرنامەیە تەنها لە سستمی ئەندرۆید هەیە

بۆئاگەداری نوێترین خوول و چالاکییەکان دەتوانی جۆینی گرووپی تلێگرامەکەمان بکەیت ئەوش لینکی گرووپەکە
https://t.me/joinchat/IhDPShvAysE_AtnTbhRDkw

بۆ بینینی زۆرترین ڤیدۆی بەسوود دەتوانی اشتراکی کەناڵی یوتوبەکەمان بکەیت ئەوش لینکی
https://www.youtube.com/channel/UC7hBQ2IGMkPfZo1dqmDlvFA

🔴ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ منداڵی‌ ساواشاره‌زایانی‌ بواری پزیشكی مندالاَن ده‌ڵێن چه‌ند جۆرێك خواردن مه‌ترسی‌ له...
01/02/2021

🔴ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ منداڵی‌ ساوا
شاره‌زایانی‌ بواری پزیشكی مندالاَن ده‌ڵێن چه‌ند جۆرێك خواردن مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ژیانی‌ منداڵی‌ شیر خۆر دروست ده‌كات، له‌و خواردنانه‌ش :

1- شیری مانگا :
به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نیه‌ منداڵی‌ خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ شیری مانگا بخۆن هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هه‌رس نه‌كردنی‌ پێكهاته‌ی‌ شیره‌كه‌ له‌ گه‌ده‌ی‌ مندالاَندا به‌هۆی بوونی‌ رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ئاسن تیایدا .
2- خواردنی‌ چه‌ور :
هه‌موو ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ راسته‌وخۆ رۆن تیایدا به‌كارده‌هێنرێت له‌ كاتی‌ ئاماده‌كردنیدا مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی‌ منداڵ، چونكه‌ رێژه‌ی‌ چه‌وری‌ له‌ جه‌سته‌ی‌ منداڵدا به‌رز ده‌كاته‌وه‌.
3- شه‌كر و خوێ :
به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نیه‌ زیاده‌ڕه‌وی بكرێت له‌ به‌كار هێنانی‌ خوێ و شه‌كردا له‌ دروست كردنی‌ خواردنی‌ منداڵدا ، به‌ تایبه‌ت هه‌ندێك له‌ دایكان شه‌كر ده‌كه‌نه‌ شیری منداڵه‌وه‌ یان خواردنه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌یان خواردنه‌كه‌ بخوات، لێره‌دا پزیشكه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن منداڵه‌كه‌ خواردنه‌كه‌ نه‌خوات باشتره‌ له‌وه‌ی‌ خواردنێكی مه‌ترسیداری بخوات.
4- هه‌نگوین :
بۆ منداڵی‌ خوار ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ گونجاو نیه‌ هه‌نگوین بخۆن ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی‌ كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ له‌ هه‌نگویندا كه‌ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ منداڵ دروست ده‌كات و توشی هه‌وكردنی‌ گه‌ده‌ی‌ ده‌كات.
5- هێلكه‌ :
گونجاو نیه‌ هێلكه‌ له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی‌ سه‌ره‌تادا بدرێت به‌ منداڵ، هه‌ندێ له‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ منداڵ له‌ كاتی‌ ده‌ست پێكردنی‌ خواردندا ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر هێلكه‌شی پێ بدرێت به‌لاَم له‌ مانگه‌كانی‌ 7 و 8 دا پاش ئه‌م ته‌مه‌نه‌ تا ته‌مه‌نی‌ یه‌ك ساڵ گونجاو نیه‌ هێلكه‌ی‌ پێ بدرێت .
Prepared By :
Nr: Xalat Xalil

Address

Kurdistan
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647709904240

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when World posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to World:

Videos

Share

Nearby media companies