Gorran Radio

Gorran Radio پەڕەی فەرمی ڕادیۆی دەنگی گۆڕان

https://t.me/gorran_radio
(5)

17/04/2024

كەی ئێن ئێن زانیاری نوێ لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا دەكات

17/04/2024

بەغداد داواى ڕادەستکردنى نەوتى هەرێم دەکات

17/04/2024

دۆسیەی هەرێمی کوردستان کەی کۆتایی پێدێت؟

17/04/2024

سەردانەکەی سودانی چی لە دۆخی عێراق دەگۆڕێت؟

17/04/2024

گرنگی سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێم چییە؟

17/04/2024

🔻 کاتژمێر 08:00 دەستی پێکرد... یەکێتی و پارتی لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن ڕێککەوتون؟
دڵنیاییەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ موچەخۆران...

بەپەلەنانەواخانەکەی ئیدریسی نانەوا سوتا،ئەو کوڕەی بە گژ گەندەڵی دەسەڵاتدا چویەوە و لە هەولێر لەناو خاوەنی نانەواخانەکاند...
17/04/2024

بەپەلە
نانەواخانەکەی ئیدریسی نانەوا سوتا،
ئەو کوڕەی بە گژ گەندەڵی دەسەڵاتدا چویەوە و لە هەولێر لەناو خاوەنی نانەواخانەکاندا دەنگی ناڕەزایی بەرزکردەوە. نانەواخانەکەی کەمێک پێش ئێستا سوتا.

بەمزوانەGorran +
17/04/2024

بەمزوانە
Gorran +

🛑ئەمڕۆ دوشەممە شاندێكی كونسوڵخانەی گشتی روسیا لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ماكسم رۆبین، كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هە...
17/04/2024

🛑ئەمڕۆ دوشەممە شاندێكی كونسوڵخانەی گشتی روسیا لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ماكسم رۆبین، كونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێم، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد لە شاری سلێمانی و لەگەڵ عومەری سەید عەلی، کۆبوەوە.
لەكۆبونەوەكەدا هەردولا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندیەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و یەپوەندییەكانی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان کرد.
بزوتنەوەی گۆڕان جەختی کردەوە لەسەر چۆنیەتی هەوڵدان بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستان و هەردولاش هاوڕابون کە پەرەسەندی گرژییەكانی ئەم دوایانە لە ناوچەكەدا، نەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە هەرێمی كوردستان و عێراق.

17/04/2024

ئایا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت ؟

17/04/2024

دوو گوند لە سنوری قەزای ماوەتی شارباژێر بۆردومان کرا

17/04/2024

پاش هاتنەوەی سودانی لە ئەمریکا چی ڕودەدات

🛑وەزیری ئاوەدانکردنەوە: 200پرۆژەمان لە چوارساڵی ڕابردودا جێبەجێکردوە Gorran Radioوەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ میدیای گۆڕان: ...
17/04/2024

🛑وەزیری ئاوەدانکردنەوە: 200پرۆژەمان لە چوارساڵی ڕابردودا جێبەجێکردوە

Gorran Radio

وەزیری ئاوەدانکردنەوە بۆ میدیای گۆڕان: بە خەرجکردنی بودجەی وەبەرهێنان پرۆژەکان دەستپێدەکەنەوە

دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ میدیای گۆڕان ڕایگەیاند: لەگەڵ ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنان، پرۆژەکان دەستپێدەکەینەوە.

هاوکات وتیشی: سەرەڕای قەیرانی داراییش لە چوار ساڵی ڕابردودا زیاتر لە 200رۆژەیان بە بەهای زیاتر لە 900ملیار دینار تەواوکردوە.

نرخی دۆلار👇👇
17/04/2024

نرخی دۆلار
👇👇

لێرە ...لەم خانووە فەیروز کوژرا فەیروز ئەو کچەیە کە پێشتر لە شوقەکانی ئیسکان فرێدرایە خوارەوە لەلایەن دوو تیک توک چی ، ئ...
17/04/2024

لێرە ...لەم خانووە فەیروز کوژرا

فەیروز ئەو کچەیە کە پێشتر لە شوقەکانی ئیسکان فرێدرایە خوارەوە لەلایەن دوو تیک توک چی ، ئەمڕۆ کوژرا،
دایکی دەڵێت: باوکی و کوڕەکەم و خزمەکانی کە 7 کەس بون کچەکەمیان کوشت و 7 فیشەکیان لە سەری یاوە.

🔴شازده‌هه‌مین پێشانگه‌ی نیودەوڵەتی لە هەولێر بۆ کتێب کرایەوەGorran Radio کولتوورشازده‌هه‌مین پێشانگه‌ی نیودەوڵەتیی لە هە...
17/04/2024

🔴شازده‌هه‌مین پێشانگه‌ی نیودەوڵەتی لە هەولێر بۆ کتێب کرایەوە

Gorran Radio کولتوور

شازده‌هه‌مین پێشانگه‌ی نیودەوڵەتیی لە هەولێر بۆ کتێب سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00کرایەوە و وابڕیارە بۆ ماوەی 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت‌ و تێیدا 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و بیانی بەشدارن و داشكاندن بۆ په‌رتوکەکان کراوە.

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم کە یەکێکە لە ناوەندە بەشدارەکانی پێشانگەو وەک خۆی دەڵێت بەزیاتر لە ٥٠٠ ناونیشانەوە بەشداری پێشانگاکەی کردوە، ئاماژە بە گرنگی پێشانگا و ئامادەیی چالاکییەڕۆشنبیرییەکان دەکات لەناو کۆمەڵگادا و نوێنەری ئەوان لە پێشانگا بە دەنگی گۆڕانی گوت: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بۆنەیەکی گرنگە و ئێمە ساڵانە بە گرنگییەوە خۆمانی بۆ ئامادە دەکەین، هاوکات ئاماژە بەوە دەدات بەداخەوە، خوێنەر لە ئاستی چاوەڕوانی و پێویستیدا نییە و خوێنەری سەرچاوە باشەکان کەمە.

ساڵانە نووسەران و هونەرمەندان سەرەڕای دڵخۆشی دەربڕین بەرامبەر هەبوونی بۆنەیەکی کولتووری ئاوا، بەڵام ڕەخنەی زۆر لە نەبوونی خوێنەر دەگرن و پێیان وایە ئێمە کۆمەڵگایەکمان هەیە کە کەمترینی دەخوێنێتەوە و
دۆستی کتێب نین.

ناوەندی غەزەلنوس وەک کتێبفرۆشییەکی تری بەشداربو لە پێشانگاکە بە دەنگی گۆڕانی گوت: ماوەی چەندین ساڵە بە چەندین ناونیشانی گرنگەوە لە پێشانگاکانی سلێمانی و هەولێر بەشدارین و بەگرنگییەوە لە هەر بۆنەیەکی کولتووری دەڕوانین، هیوادارین بەشداری خوێنەران لە ئاستی چاوەڕوانی ناوەندەکاندا بێت، بەداخەوە ساڵانە نائومێدییەکی گەورە دەبێتە ئەنجامی بەشداربوانی پێشانگا.

شانزەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشانی کتێب،ی دەزگا ناوخۆیی و جیهانییەکان نمایشکراون و وەک چەترێکی گەورەو بۆنەیەکی کلتووری دەبینرێت کە تیایدا خوێنەران و نووسەران کۆدەکاتەوە.

فەرهاد سابیر، ئاماده‌كاری 16مین پێشانگه‌ی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ كتێب بە دەنگی گۆڕانی گوت: بە بشداربونی 22 وڵات، ملێۆنێک و 500 هەزار ناونیشان و زیاتر لە 300 دەزگای بەشداربو ئەم پێشانگەیە دەکرێتەوە.

17/04/2024

هەرێمى کوردستان و عێراق لە سایەى گرژییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا
دۆخى ئێزدییەکان لە جەژنى سەرى ساڵیاندا

17/04/2024

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری سلێمانییەوە قسە بۆ میدیای گۆڕان دەکات.

GGorran Radio

17/04/2024

هەرێمی کوردستان؛ جەژنی ئێزیدییەکان بەڕێوەدەچێت

17/04/2024

ڕاستەوخۆ دیداری سلێمانی

GGorran Radio

17/04/2024

سەرۆکی هەرێم لە دیداری سلێمانی: مەترسی خراپتربونی دۆخی ناوچەکە هەیە
👇

17/04/2024

هەشتەمین دیداری سلێمانی بەڕێوە دەچێت

17/04/2024
17/04/2024

لەکوردستان و عێراق گەنجێک یەکەم کەسە لەدروست کردنی پەیکەر

17/04/2024

عێراق 41 فڕۆکەی جەنگی لە ئەمریکا کڕی

👇

16/04/2024

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ئامادەین بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا

16/04/2024

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان: شێوازى وەڵامدانەوەى هێرشەکەى ئێران دیاریکرا

👇👇

🔴ڕاستیە تاڵەکانی یادی ئەنفال !✍️دلێر عەبدولخالق   دوای سی و شەش ساڵ لە یادی تاوانی بەدناوی ئەنفال و کۆمەڵکوژی کورد، ئەوە...
16/04/2024

🔴ڕاستیە تاڵەکانی یادی ئەنفال !

✍️دلێر عەبدولخالق



دوای سی و شەش ساڵ لە یادی تاوانی بەدناوی ئەنفال و کۆمەڵکوژی کورد، ئەوەی لە تاوانی ئەنفال بە ئازارترە، ئەم ڕاستیە تاڵانەیە:

یەکەم/ بەرەی کوردستانی و عەقڵیەتی ئیدارەدانی پارتی و یەکێتی تۆمەتبارانی بەشدار لەو تاوانەیان پاداشت کرد!

دووەم/ هەزاران سەرۆک جاش و موستەشار و جاشیان بێ مەرج لە بڕیاری لێبوردنی گشتی بەخشی!

سێیەم/ وەکچۆن، لەدوای ڕاپەڕین (١٩٩١)، تۆمەتبارانیان پاراست و داڵدەدا، ئەوهاش دوای پرۆسەی ڕزگاری عێراق (٢٠٠٣)، بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقیان خستە لاوە و ئەو (٢٥٨) موستەشارەی فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچو، نەک ڕادەستی دادگا نەکران، بەڵکو ئیتمتیازباران کران!

چوارەم/ قوربانیان و کەسوکاری ئەنفالکراون لە ماف و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بێبەشکران، لەبەرامبەردا تاوانبار و تۆمەتباران بە دەیان پاسەوان، موچەی بەرز و خانەنشینی، دیوەخانانە و ئیمتیازاتی بەهەشتی پاداشت کران!

پێنجەم/ بە کردار ڕەوایەتی درا بە پرۆسەی بەشداری لە پرۆسەکانی تاوانی ئەنفالدا، ئەمەش نەک لەبەرئەوەی تۆمەتباران ڕادەستی دادگا و لیژنەی لێکۆڵینەوە و ئیجباری داوای لێبوردن و خۆخستنەژێر پرسیار نەکران، بەڵکو نفوز و دەسەڵات و قەڵەمڕەویان فراوانکرا.

لەم ئەنجامە کوشندەوە، مێژو ئەوە لەبیرناکا؛ ئەو نەتەوەی قوربانیدا، جەلادەکەی پاداشت کرد!

16/04/2024

📍فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی...

Gorran Radio

سەرباری ئەو لافاوەی کە دوبەیی گرتوەتەوە و بەتایبەت ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند گەشتەکان هەڵناوەشێنرێنەوە و وەک پلانی بۆ دانراوە گەشتەکان بەردەوامدەبن لە ڕۆشتن و - ئەو گەشتانەشی کە پێشبینی دەکرێت ئەمشەو بنیشنەوە، شوێنی نیشتنەوەکەیان دەگۆڕدرێن بۆ فڕۆکەخانەیەکی تر تا بارودۆخی کەشوهەوا باشتر دەبێت.

16/04/2024

کاتژمێر 08:00 دەستی پێکرد... کەی موچەی خانەنشینان هاوتای عێراق دەکرێت؟ زانیاری نوێ و بڕی زیادبونەکە ئاشکرا دەکەین

Address

Bakhtyari Street Near Western Education Of Sulaimaniyah
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647717364465

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gorran Radio posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Gorran Radio:

Videos

Share

Nearby media companies