Esta

Esta پەڕەی فەرمیی تۆڕی میدیایی ئێستا بۆ هەواڵ و زانیاری

لە دوای هەمواری یاسای بودجە لە هەرێم 30 رۆژ جارێك مووچە دەدرێت؟.. بە كۆمێنت بەشداربە
02/02/2025

لە دوای هەمواری یاسای بودجە لە هەرێم 30 رۆژ جارێك مووچە دەدرێت؟.. بە كۆمێنت بەشداربە

02/02/2025

ئەم هاوڵاتییە دەڵێت، "حكومەت بەرژەوەندیی لەوەدایە كە كۆمەڵگە برسی بێت"

02/02/2025

بۆ پشتیوانیكردن لە مانگرتووەكان چووەتە خێمەی مانگرتووان و دەڵێت، "مووچە نەدرێت تەواوی كۆمەڵگە زەرەرمەند دەبێت"

بە وشەیەك پاڵپشتیی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی بكە.
02/02/2025

بە وشەیەك پاڵپشتیی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی بكە.

02/02/2025

لە ئێستادا مووچەخۆران لە سەرجەم ناوچەكاندا داوادەكەن مووچەكانیان تەوتین بكرێت

02/02/2025

ئەم خانمە دەڵێت، "هەموو چین و توێژەكان نائومێدن بە تایبەت مووچەخۆران و بەراستی حكومەت بەرامبەر بە میللەت بێ وەفایە".

"ئەم مانگرتنە ئەوەندە كاریگەری هەیە حوشتر دەهێنێتە قسە"دڵشاد میرانی یەكێك لە مامۆستایانی مانگرتوو لە وەڵامی تۆمەتەكانی پ...
02/02/2025

"ئەم مانگرتنە ئەوەندە كاریگەری هەیە حوشتر دەهێنێتە قسە"

دڵشاد میرانی یەكێك لە مامۆستایانی مانگرتوو لە وەڵامی تۆمەتەكانی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكیدا دەڵێت،"هیچ پەیامێكمان بۆ پێشەوا هەورامانی نییە، بەڵام ئەم مانگرتنە ئەوەندە كاریگەری هەیە حوشتر دەهێنێتە قسە".

#ئێستا

02/02/2025

ئەم مووچەخۆرە دەڵێت، "فەرمانبەران بێ دەسەڵاتن و ئەو وەفدانەی دەچنە بەغداد لەبەر گیرفانی خۆیان پابەندی رێككەوتنەكان نابن".

02/02/2025

جۆرێكی ئۆتۆمبێلی MG هەرای ناوەتەوە و هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت، "تاوەكو ئەو كێشەیەی هەیە چارەسەرنەكرێت ناهێڵین داخڵ بكرێت"

کۆمپانیای ئای کیو رایگەیاند، "هیچ پارەیەکی حکومەتی عێراق قەرزدار نین و لە لیستی رەشدا نین". کۆمپانیای ئای کیو لە راگەیەن...
02/02/2025

کۆمپانیای ئای کیو رایگەیاند، "هیچ پارەیەکی حکومەتی عێراق قەرزدار نین و لە لیستی رەشدا نین".

کۆمپانیای ئای کیو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەو تۆمەتانەی لە میدیادا دراونەتە پاڵمان راست نین رێوشوێنی یاسایی دژی ئەو کەسانە دەگرینەبەر کە لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمەتانەوەن".

دەشڵێت، "ئای کیو و هیچ یەکێک لە کۆمپانیاکانی هەرگیز هیچ چالاکییەکی نایاساییان ئەنجامنەداوە و هیچ گرێبەستێکی نوێمان لەگەڵ حکومەتی عێراق واژوو نەکردووە و هیچ پارەیەکمان وەرنەگرتووە".

باس لەوەشدەکات، "ئای کیو مۆڵەتی وەبەرهێنانی ژێرخانی پێدراوە لە ساڵی 2010، سەبارەت بە گرێبەستی ترانزێت".

ئەوەش دەڵێت، " iQ Networks لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەخراوەتە لیستی رەشەوە و هیچ بڕە پارەیەک قەرزدار نییە"

#ئێستا

"دیدارەكە بەكارهێنانی هونەرمەندێكە بۆ بازاڕسازیی لایك و كۆمێنت"بەشی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی و...
02/02/2025

"دیدارەكە بەكارهێنانی هونەرمەندێكە بۆ بازاڕسازیی لایك و كۆمێنت"

بەشی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی وەڵامی درەو میدیا دەداتەوە و دەڵێت،"نابێت شوێنگۆڕكێ بە ناوەڕۆكی دیداری كەسایەتییەكان بكات".

بەشی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی دەڵێت، "درەومیدیا دیدارێكی تۆماركراوی هونەرمەند مستەفا ئەحمەدی بڵاوكردووەتەوە كە بیرەوەریی و پشتیوانییەكانی سەرۆك مام جەلال بۆ هونەرمەندان و شانۆكاران باسدەكات و سەرگوزشتە و تاقیكردنەوەیەكی مام جەلالیش بۆ هاندان دەگێڕێتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە ئەم دەزگایە لە دەرەوەی ئیتیكی رۆژنامەوانی و بەشێوەیەكی نابەرپرسانە، بەشێك لە قسەكانی هونەرمەند مستەفا ئەحمەدی جێگۆڕكێ پێكردووە كە پێچەوانەی ناوەڕۆك و قسەكانی هونەرمەند دەگەیەنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەمجۆرە مامەڵەكردنە لەگەڵ دیدار و قسەی كاراكتەرێكی دیاری هونەریی، پێشینەیەكی ناپیشەیی و نامۆڕاڵییە و جگەلە بە ئامانجگرتنی سەرۆك مام جەلال، بەكارهێنانی هونەرمەندێكیشە بۆ بازاڕسازی لایك و كۆمێنت كە نەك هەركارێكی پەسەندكراو نییە، بەڵكو پێچەوانەی سەنگ و كاركردنی پێشووتریانە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هیوادارین ئەمە هەڵەیەكی تەكنیكی بێت و بەسەریاندا رەتبووبێت نەك بەدەستی ئەنقەست روویدابێت.

#ئێستا

02/02/2025

راستەوخۆ.. بەهۆی نەبوونی كارەباوە لە هەولێر خۆپیشاندانە

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 07:05...
02/02/2025

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 07:05 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە دەكەوێتە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبوو.

وردەكارییەكەی لەم بەستەرەوە بخوێنەرەوە:

https://esta.krd/335431/?swcfpc=1

#ئێستا

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.. بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر ئاساییە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان...
02/02/2025

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە.. بەرهەمهێنانی غاز لە كۆرمۆر ئاساییە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەكە و كۆمپانیای دانەغاز بگەیەندرێت.

دەشڵێت، "بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆرمۆر ئاساییە و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تائێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە ماددییەكانی هێرشەكە دەكرێت".

#ئێستا

بەپەلە.. هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵوردەكارییەكەی لەم بەستەرەوە بخوێنەرەوە: https://esta.krd/335423/?sw...
02/02/2025

بەپەلە.. هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ

وردەكارییەكەی لەم بەستەرەوە بخوێنەرەوە:

https://esta.krd/335423/?swcfpc=1

#ئێستا

02/02/2025

راستەوخۆ.. لە خێمەی مانگرتووانەوە بە توندی وەڵامی تۆمەتەكانی پێشەوا هەورامانی دەدرێتەوە

02/02/2025

هونەرمەند شیلان عوسمان دەڵێت، "ئەركە لەسەر هەموومان سەردانی مانگرتووان بكەین و دوای ئەو هەموو چاوەڕوانییە تازە دەڵێن مووچەی مانگی یەك دێت"

02/02/2025

ئەم هاوڵاتییە دەڵێت، "تەوتین واتا مووچە دێتە گیرفانی خۆت حكومەت گەندەڵی هەیە بۆیە دژی تەوتینە"

Address


Telephone

+9647702530011

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Esta posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Esta:

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share