Voice of Peshmerga

Voice of Peshmerga تۆرێکی بێلایەنی سەربەخۆین،
تێدەکۆشین لە پێناو یەک هێزی نیشتیمانی
(14)

23/09/2024

گوتەبێژی حکوومەت:، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی لە بەغدان و لیستی مووچەی مانگی 8و 9یان لەگەڵ خۆیان بردووە

22/09/2024

هادی ئەکرەم: ئەو پێشمەرگانەی لەبزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد بەشداربوون و پلەیان پێدراوە کێشە لە هاوتاکردنی مووچەکانیان هەیە

22/09/2024

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی: بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت، 755 ملیار دینار بەردەستە و 243 ملیار دینار کورتهێنانمان هەیە

هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە بۆ خولی ٨٥ی کۆلێژی ئەرکان لە بەغداد دەستی پێکردراگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی ٢...
22/09/2024

هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە بۆ خولی ٨٥ی کۆلێژی ئەرکان لە بەغداد دەستی پێکرد

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لیژنەی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوە، بە سەرۆکایەتی لیوا حافز محمد علی، ئەمین سڕی سەرۆکایەتی ئەرکان و ئەندامیەتی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەی دەرچوون بۆ ژمارەیەک ئەفسەر لە یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن، بۆ وەرگرتن وخوێندنیان لەخولی ٨٥ی کۆلێژی ئەرکان لە بەغدا.

لیژنەکە، ڕێکارەکانی وەرگرتن و خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لەئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە خولی (٨٥)ی کۆلێژی ئەرکان لەبەغدا خستەڕوو، ئەم تاقیکردنەوەیە بە سەرپەرشتی لێژنەیەکی پسپۆر لەئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی بەشداربووان بۆ خوێندن لە کۆلێژی ناوبراو.

شایانی باسە بەشداریکردنی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ خوێندن لەکۆلێژی ئەرکانی بەغدا لەسەر بریار و ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بووە.

کوردی / عربيراگەیەندراوێك لە وەزارەتی بەرگری عێراق ەوەلەبارەی ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبێتەوە سەبارەت به تۆپها...
20/09/2024

کوردی / عربي

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی بەرگری عێراق ەوە

لەبارەی ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبێتەوە سەبارەت به تۆپهاوێژی ( هاویتزەر عەیار ١٠٥ ملم ) تایبەت بە هێزی پێشمەرگە، دەمانەوێ ئەمانەی لای خوارەوە روون بکەینەوە:

١ ـ گرێبەستی كڕینی ئەو تۆپهاوێژانە لەسەردەمی وەزیری بەرگری بەرێز ( عرفان حیالی ) کراوە، وە لەسەردەمی وەزیری بەرگری بەڕێز (جمعە عناد) هەموارکراوەتەوە.
٢ ـ بڕی پارەی تۆپهاوێژانە پێش پێکهێنانی حکومەتی ئیستا خەرجکراوە.
٣ ـ تۆپهاوێژەکان لە ٢٠ شوباتی ٢٠٢٣ گەیشتوونەتە بەندەری ئوم قەصر.
٤ ـ تۆپهاوێژەکان نەگەیشتنە وەزارەتی پێشمەرگە سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر گەیشتنیان بۆ بەندەری ئوم قەصر.
٥ ـ بە پشت بەستن بە یاداشتی سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان و دوای گەرەنتی هەموو رێوشوێنێکی پێویست تۆپهاوێژەکان ڕادەستی هێزی پێشمەرگە کراوە.

سەبارەت بەوەی ئاماژەمان پێدا لەسەرەوە وەزارەتی بەرگری عێراق جەخت دەکاتەوە کە هێزی پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانیە و دڵسۆزیان بۆ عێراق گومانی تێدا نییە،
هەروەها پرسی ئەو تۆپهاوێژانە کە باسمان کرد زیاتر لە ٧ سال لەمەوبەر ڕوویداوە و ئەو تۆپهاوێژانە رادەست نەکراون دوای ئەوەی هەموو رێوشوێنێکی پێویست گیراونەتە بەر سەبارەت بەم بابەتە.

وەزارەتی بەرگری داوا دەکات میدیاکان نەکێشرێنە ناو ئەو درۆ و هەڵبەستراوانە کە لە لایەن کەسانی ناپسپۆڕەوە سەبارەت بە بابەتەکانی پەیوەست بە وەزارەت دەردەچن.

وەزارەتی بەرگری عێراق
١٩ أیلول ٢٠٢٤.

______________

رداً على ما يتم تداوله في وسائل الإعلام ومواقع التواصل الإجتماعي بشأن موضوع مدافع هاوتزر عيار (١٠٥) ملم، المخصصة لقوات البيشمركة، نود أن نبين بصددها ما يلي:
١. تم التعاقد على شراء المدافع في زمن وزير الدفاع السيد عرفان الحيالي، وتم التعديل عليه في زمن وزير الدفاع السيد جمعة عناد.
٣. ⁠تم دفع مبالغ المدافع قبل تشكيل الحكومة الحالية.
٣. ⁠وصلت المدافع الى ميناء ام قصر بتاريخ ٢٠ ت٢ ٢٠٢٣.
٤. ⁠لم يتم تسلم المدافع الى وزارة البيشمركة رغم مرور سنة على وصولها في ميناء ام قصر.
٥. ⁠تم تسليم المدافع بناءً على مذكرة السيد رئيس اركان الجيش للقائد العام للقوات المسلحة وبعد اتخاذ كافة التدابير اللازمة.

مما ذكر أعلاه تؤكد وزارة الدفاع أن قوات البيشمركة هي قوة وطنية لا يشك في ولائها للعراق، وأن موضوع المدافع المذكورة سابقاً تم قبل أكثر من سبع سنوات ولم يتم تسليم المدافع الا بعد اتخاذ كافة التدابير الخاصة بهذا الموضع.

وهنا تود الوزارة من وسائل الإعلام عدم الانجرار خلف الأكاذيب والتلفيقات التي تصدر من غير ذوي الاختصاص فيما يتعلق بالمواضيع الخاصة بالوزارة.

وزارة الدفاع العراقية
١٩ أيلول ٢٠٢٤

ئەمینداری گشتی فیرقەی ٢ی پیادەی بەسەرکردەوە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لیوا رکن بەخت...
19/09/2024

ئەمینداری گشتی فیرقەی ٢ی پیادەی بەسەرکردەوە

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لیوا رکن بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بارەگای فیرقەی ٢ی پیادەی کرد و لەگەڵ لیوا رکن ڕێبوار محێدین فەرماندەی فیرقە کۆبویەوە .

ئامانجی سەردانەکەی ئەمیداری گشتی بۆ زیاتر ئاگاداربون بوو لە ئیشوکارە ئیداری و سەربازیەکانی فیرقەکە و جێبەجێکردنی داواکاری و پێداویستیەکانیان

18/09/2024

مژدە خۆشەکە بۆ ئەفسەرانی وەزارتی پێشمەرگە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ـی پێشمەرگە گەیشت

18/09/2024

كوردى - عربي
وەزیری پێشمەرگە بارەگای میحوەری گوێڕ - مەخمووری بەسەرکردەوە.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە بە یاوەری عبدلخالق بابیری، بریکاری وەزارەت و ئەفسەرانی پلەباڵای وەزارەت بارەگای میحوەری ٦ـی هێزەکانی پێشمەرگەیان بەسەرکردەوە لە ناوچەی گوێڕ- مەخموور. لەلایەن بەڕێز سیروان بارزانی،بەرپرسی میحوەر و ئەندام و ئەفسەران و پلەدارانی میحوەرەکەوە پێشوازیان لێکرا.

لە سەرەتای دیدارەکەدا بە گرنگیەوە، باسیان لە دۆخی ئەمنی سنووری میحوەرەکە و جمجۆڵی تیرۆریستانی داعش کرد لەو ناوچەیەدا. وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە؛ کە پێشمەرگە هەمیشە ساز و ئامادەیە بەوپەڕی توانا و هێزی سەربازییەوە بۆ ڕووبەرووبوونەوە و تێکشکاندنی داعش و تیرۆر لە ناوچەکەدا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەروەها وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: پاڵپشتی و پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتدەکەینەوە بۆ بەرپرسی میحوەر و سەرجەم ئەفسەران، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین لە ئەرک و بەرپرسیارێتیان.

بەرپرسی میحوەر، خۆشحاڵی خۆی و ئەفسەرانی دەربڕی لە سەردانەکەی وەزیری پێشمەرگە و شاندی یاوەری.
پاڵپشتی و پشتیوانی وەزیری پێشمەرگەی بەرزنرخاند. رایگەیاند: بەردەوامین لە پاراستنی ئارامی کوردستان، بە تایبەت لە سنووری میحوەرەکەمان هەمیشە دڵسۆزانە و لەخۆبووردوانە پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگری و پارێزگاری خاکی کوردستاندایە.
••••••••••

وزير البيشمركة يتفقد مقر محور كوير _ مخمور

إعلام وزارة البيشمركة

زار السيد شورش إسماعيل وزير البيشمركة اليوم ١٨ أیلول ٢٠٢٤، يرافقه وكيل الوزارة وكبار ضباط الوزارة مقر المحور السادس لقوات البيشمركة بقاطع كوير _ مخمور. وكان في استقباله السيد سيروان بارزاني مسؤول المحور وضباط المحور.
وجرى في بداية اللقاء مناقشة الوضع الأمني على حدود المحور وتحركات إرهابيي تنظيم داعش في المنطقة. وأكد وزير البيشمركة؛ إن البيشمركة على استعداد دائم لمحاربة وهزيمة داعش والإرهاب في المنطقة والحفاظ على السلام والاستقرار في العراق وإقليم كوردستان.
وقال وزير البيشمركة: "نكرر دعم ومساندة وزارة البيشمركة لمسؤول المحور وجميع الضباط، ونتمنى لهم التوفيق والاستمرارية في مهامهم ومسؤولياتهم".
وأعرب مسؤول المحور عن سروره بزيارة وزير البيشمركة والوفد المرافق له، وثمن دعم وزير البيشمركة. وقال: إننا مستمرون في الحفاظ على السلام في كوردستان، وخاصة في حدود واجباتنا، فالبيشمركة كانت مخلصاً دائما في الدفاع وحماية أرض كوردستان.

18/09/2024

پیرۆزە لە ئەفسەرانی هێژا

دوای ماندوو بوونی لیژنەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و بە دەستخۆشی لە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی ئیدارەی ئەفسەران و ئیدارەی...
18/09/2024

دوای ماندوو بوونی لیژنەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران و بە دەستخۆشی لە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی ئیدارەی ئەفسەران و ئیدارەی گشتی...

دەستخۆشی لە خەمخۆری کاربەدەستە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە

جەنابی وەزیری پێشمەرگە
جەنابی سەرۆکی ئەرکان
جەنابی ئەمینداری گشتی
جەنابی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان

له سۆنگەی خەمخۆریان بۆ بەهێزکردن و تۆکمە کردنی سوپای پۆڵاینی پێشمەرگە و درووست کردنی سەرکردە و فەرماندەی وڵاتپارێز ، خشتەکانی پلە بەرزکردنەوە لە قۆناغی تەواوبون و بەڕێکردنن بۆ ئەنجومەنی وەزیران... موژدەی ئەوەشمان گوێ لێ بووە کە بەکەمترین ماوە دەگەڕێتەوە.

هیوادارین دەس و بردێک بکەن و جەژنی هەڵبژاردن و جەژنی پلەبەرزکردنەوە تێکەڵ بکەن.

قَالَ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرًا وَلَآ أَعْصِى لَكَ أَمْرًا (الكهف - 69)پێشبینی دەکرێت ٢٥ـی ئەیلوول وەک ڕۆژ...
15/09/2024

قَالَ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرًا وَلَآ أَعْصِى لَكَ أَمْرًا (الكهف - 69)

پێشبینی دەکرێت ٢٥ـی ئەیلوول وەک ڕۆژی ئاهەنگی دەرچوونی خولی ٢٩ـی پێگەیاندنی ئەفسەران دەستنیشان بکرێت

محەمەد حەلبوسی:🔻پێدانی تۆپهاوێژی پێشكەوتوو بە پێشمەرگە بەتەواوی رەتدەكەینەوە"ئەركی ئەوان تەنها پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیە"...
15/09/2024

محەمەد حەلبوسی:
🔻پێدانی تۆپهاوێژی پێشكەوتوو بە پێشمەرگە بەتەواوی رەتدەكەینەوە
"ئەركی ئەوان تەنها پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیە"
🔻ئەو چەكانە دەبێت تەنها لە دەستی سوپای عێراقدا بێت

🍃اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنّ...
14/09/2024

🍃اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ،
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد

دەمانچە وەک هێمایەک بۆ شکۆی ئەفسەرلەسەردەمی عەولەمە و جیهانبینی نوێدا ، چاو کاریگەری تەواوی هەیە لە بڕیاردان بۆ بەهێزی و...
14/09/2024

دەمانچە وەک هێمایەک بۆ شکۆی ئەفسەر

لەسەردەمی عەولەمە و جیهانبینی نوێدا ، چاو کاریگەری تەواوی هەیە لە بڕیاردان بۆ بەهێزی و توانای شتێک ڕێکپۆشی ئەفسەر بەجل و بەرگ و دەمانچەی جوان نیشانەی بەهێزی دەوڵەتە ، بەڵام بەداخەوە لە ساڵی 2024 و سەردەمی درۆن و موشەکی کیشوەر بڕ و سەدان تەکنەلۆژیای نوێ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە کە خوێناوی ترین شەڕیان بردەوە لە مێژووی نوێدا کە ئەویش شەڕی داعش بوو پاداشت کران بە دەمانچەیەکی ساڵی 1930 کاتی جەنگی جیهانی ، پۆلیسێکی هاتوچۆ لەگەڵ ڕێزمان بۆ ئەرکەکەیان جوانترین دەمانچەی پێیە بەڵام ئەفسەرێکی پێشمەرگە ئەمە دەمانچەکەیەتی بەداخەوە... لەگەڵ هیچ قیافەیەک نایە و تاقە خەمی ئەفسەران شاردنەوەی نەشازی و ناڕێکی ئەم دەمانچەیە لە گەڵ جلەکانیان.

داواکارین بەهەر جۆر و شێوازێک بێت دەمانچەی نوێ و هاوچەرخ کە شایستەی ئەو هەموو ئەفسەرە خوێن گەرم و چالاکانە بێ کە ئێستا دڵیان خۆشە و هەنگا و دەنێن بۆ هێزێکی نیزامی پۆشتە و ڕێک.دابین بکەن

شکۆی وڵات لە شکۆی پێشمەرگەیە

ئەم دیارییە بچووکە پێشکەش بە کێی دەکەی؟
14/09/2024

ئەم دیارییە بچووکە پێشکەش بە کێی دەکەی؟

13/09/2024

هێشتا ماوە ...
ئازایەتی پاڵەوانانی خولی 4 ی پێگەیاندن لە خولی بروسکە (صاعقة) لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ببینن...
ئەمانە کوڕ و کچی قارەمان و چاو نەترسی ئەم نیشتمانەن ...
هەر لە ئێستاوە و ڕۆحیان قوربانی خاک و ووڵات دەکەن ...

دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان بەسەرکەوتووی ئەمرۆ خوێندکارانی خولی ٤ـی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی ٣ـی قەڵاچوا...
13/09/2024

دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکان بەسەرکەوتووی
ئەمرۆ خوێندکارانی خولی ٤ـی پێگەیاندنی ئەفسەران لە کۆلێژی سەربازی ٣ـی قەڵاچوالان
جلی ئاهەنگی دەرچوونیان وەرگرت و دوای وەرگرتنی هەفتەیەک پشوو دەست دەکەن بە ممارەسەی تخرج

13/09/2024

یەکشەممە مەولوودە و بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو ڕۆژە لە سەرجەم دامودەزگاکان دەبێتە پشووی فەرمی

12/09/2024

#نامەکانتان
نەمانی ئەقدەمیەت تێکچونی دسپلینی سەربازیە... پایە بکەن بە سیڤی CV

ئەقدەم کێیە؟؟
کەسێک سەعاتێک پێش تۆ بڕواتە خزمەتی سەربازی لەتۆ ئەقدەمترە.

دوو ئەفسەر هەمان خولبن هەمان مەرسوم بن بەڵام دانەیەکیان فص۱ بێ ئەوی تر فص۲ ئەوەی یەکەم ئەقدەم ترە.

پیتی ٲ ئەقدەم ترە لە پیتی ج

بەڵام ئێستا شەش مانگ و ساڵ و دوو ساڵ هەموویان پێکەوە تەرقیەیان دەڕوا پێکەوە دێتەوە...

دانانی ملازم اول لەجێ و پایەی مقدم و نەبوونی پایە بۆ ڕائدێک...!!

دوو ئەفسەر لەسەر پایەیەک پێشبڕکێ دەکەن دانەیەکیان خوێندەوار و شارەزا و بەتوانا و لێهاتوو و ئەکادیمی ئەوەی تر هیچ حەز و خولیایەکیشی نیە بۆ عەسکەری بەڵام چونکە پشت و واستەی هەیە دەبێ بە خاوەنی پایەکە.

تکایە لیژنەیەکی باڵا درووست بکەن هەموو پایەکان لەسەر بنەمای cv و لێهاتویی و بڕوانامە دابەش بکەن ، خزمایەتی و شارچێتی و محسوبیەت دەمانخنکێنێ.

12/09/2024

ئەو شێرپەنجەی کە بەرۆکی وەزارەتی پێشمەرگەی گرتوە تەنها دەرمانەکەی خانەنشینیە

12/09/2024

ئەگەر پاییەی چۆڵ هەبێ بە پلەیەکی نزمتر پڕدەکرێتەوە، بەلام کە کۆمەلێکی زۆر جەنەرالت هەبێ و پاییە نەبێ چی بکرێ؟؟!

12/09/2024

دەنگۆ هەیە ئەو ئەفسەرانەی پاییەیان نیە و دوو خشتەیە شایەنی پلەبەرزکردنەوەن، پلەیەکیان بۆ بەرزبکرێتەو بەدەر لە ڕێنماییەکان

وەزیری پێشمەرگە:” پرۆسەی چاکسازی سەرکەوتووانە هەنگاودەنێت”⬇️
11/09/2024

وەزیری پێشمەرگە:” پرۆسەی چاکسازی سەرکەوتووانە هەنگاودەنێت”⬇️

11/09/2024

وەزارەتی دارایی هەرێم هەڕەشە لە بەرپرسانی ئێستا و ڕابردووی هێزەکانی ٧٠ـی پێشمەرگە دەکات
⬇️

10/09/2024

کێشەی پێشمەرگەکانی فەوجی سورێن چارەسەرکرا⬇️

10/09/2024

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی هەرێمی دا

10/09/2024

ژمارەیەک پێشمەرگەى سۆسیالیست گردبوونەتەوە و دەڵێن: لەسەر بیروڕای سیاسی جیاواز زیاتر له چوار مانگە مووچەکانمان راگیراوە

ئەفسەرێک لەلایەن باوکیەوە شەهید دەکرێ...⤵وێنەی کیڤی قاسم ئەو ئەفسەرەی لەلایەن باوكییەوە شەهیدکراپۆلیسی دهۆك رایگەیاندووە...
10/09/2024

ئەفسەرێک لەلایەن باوکیەوە شەهید دەکرێ...⤵

وێنەی کیڤی قاسم ئەو ئەفسەرەی لەلایەن باوكییەوە شەهیدکرا

پۆلیسی دهۆك رایگەیاندووە، درەنگانی ئەمشەو لە سەنتەری پارێزگای دهۆك باوكێك كوڕێكی خۆی كوشتووە و دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی روداوەكە و بكوژەكە دەستگیركراوە، هەروەها لێكۆڵینەوەكان لەسەر هۆكاری ئەو رووداوە دەستیپێكردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو كەسەی بە دەستی باوكی كوژراوە ئەفسەری پێشمەرگەیە، روداوەكەش لە گەڕەكی رەزا لە دهۆك

ئەمڕۆ ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بەمەستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی، فەرماندەی گ...
09/09/2024

ئەمڕۆ ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤، بەمەستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان کۆڵۆنێڵ لارس پێرسیکۆڤسکی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا سەردانی وەزیری پێشمەرگەی کرد و کۆڵۆنێڵ تۆماس ریتەر، وەک جێگرەوەی خۆی بە وەزیری پێشمەرگە ناساند

18/12/2023

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی کە لەسەرووی دەسەلاَتی خۆمانە،
ناتوانین لە ئێستادا وەلامی نامەکانتان بدەینەوە،
بەم هۆیەوە داوای لێبوردنمان قبوڵ بفەرموون .

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Voice of Peshmerga posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share


Other Social Media Agencies in Irbil

Show All