Kew Media - کێو میدیا

Kew Media - کێو میدیا کێو میدیا میدیایکی ئازاو ئازاد دەبێت
دەبێت بە میمبەری ئێوە بۆ گەیاندنی گرفت و ئاریشەکانتان
لە کێومیدیا حەزو خەونەکانت بەدی بێنە

07/11/2023

چ سەرنج و پێشنیارێکتان بۆ پەیجەکەمان هەیە؟

17/10/2023

ناوچە شاخاویەکان چەند بەرمیل نەوتی پێویستە بۆ زستان؟

19/09/2023

🔹 ئەم قاوەیەت خواردوە ؟
یەکێک لە قاوە گرانبەهاکانی بەڕازیل


Kew Media - کێو میدیا

17/09/2023

🔹 بەڕێوبردنی وڵات کەسی شایەستەی دەوێت


Kew Media - کێو میدیا

15/09/2023

🔻 ئەم وێنەیەی دەیبینی بە 20 ملیۆن یۆرۆ فرۆشراوە
🔸 گوێبیستی ئەم ڤیدیۆ گڕافیکە بە تا هۆکارەکەی بزانی

Kew Media - کێو میدیا

14/09/2023

زانست + ڕەوشت + کار =بووژانەوە و گەشەسەندن
ئەمە هاوکێشەی کامە وڵاتە ؟

Kew Media - کێو میدیا

13/09/2023

ئایا سەرکەوتنت دەوێت ؟
لە کێومیدیا زانیاریەکان وەربگرە

Kew Media - کێو میدیا

07/09/2023

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە قەڵادزێ سێ کەس کوژران

وەردەکاری لەکۆمێنت بڵاودەکەینەوە

30/08/2023

کۆرمۆر لە سنوری ناحیەی قادر کەرەم بۆردمان کرا.

ئەم هونەرمەندە لەهەولێر کوژرا .؟ بەهۆی کێشەو ناکۆکی هونەرمەند محمەد بامندی  دەکوژرێت
30/07/2023

ئەم هونەرمەندە لەهەولێر کوژرا .؟

بەهۆی کێشەو ناکۆکی هونەرمەند محمەد بامندی دەکوژرێت

29/07/2023

ئێستا لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەسێک لە گەڕەکی کانی بە تاپڕ هەردوو ژنەکەی خۆی کوشت

زانیاری زیاتر لە کومێنتە 🔻

22/06/2023

شایان عەلی چالاکوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کەرکووک دەستگیرکرا

زانیاریی لە کۆمێنتە 🔻

یەکەمین حاجى کورد لە شارى مەککە کۆچى دوایى کردوه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌...
20/06/2023

یەکەمین حاجى کورد لە شارى مەککە کۆچى دوایى کرد

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌، ئەمرۆ لە شاری مەککەی پیرۆز هاووڵاتییەک بە ناوی (رەحیمە قادر حەسەن) کە دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرینە کۆچی دوایی کرد.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ ده‌ڵێت، ئەو هاووڵاتییە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە و دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکدەچێت تیمەکانی تەندروستی حاجیانی کوردستان ئەوەی پێویست بوو بۆی ئەنجام درا و هەر ئەوکاتە دەگەیندرێتە نەخۆشخانەی( مەلیک عبدالعزیز) و دوای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بە داخەوە دواجار کۆچی دوایی دەکات

19/06/2023

ئێستا لە هەولێر

زاوایەک تەقەلە خێزان وخوشکی خێزانی دەکات یەکیان دەکوژێت و ئەوی تریش بریندار دەکات .

3 ئه‌ندامی‌ یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدائه‌مشه‌و له‌ رێگای داقوق–كه‌ركوك لە ئەنجامی رووداوێكی‌ هاتووچۆ له‌نێوان 2 ئۆتۆم...
22/04/2023

3 ئه‌ندامی‌ یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و له‌ رێگای داقوق–كه‌ركوك لە ئەنجامی رووداوێكی‌ هاتووچۆ له‌نێوان 2 ئۆتۆمبێلی‌ تایبه‌تدا 3 ئه‌ندامی‌ یه‌ك خێزان كه‌ باوكێك و دوو منداڵی بوون گیانیان له‌ده‌ستداو 5 کەسیتریش برینداربوون.

بەهۆی تەقینەوەی پاتریی مۆبایلێک لە سلێمانی، ماڵێک بەتەواوی سووتا و هیچیان بۆ دەرنەچوو
22/04/2023

بەهۆی تەقینەوەی پاتریی مۆبایلێک لە سلێمانی، ماڵێک بەتەواوی سووتا و هیچیان بۆ دەرنەچوو

وشکبوونەوە چیە ؟وشکبوونەوە کاتێک ڕووئەدات کە ئەو بڕە ئاو و شلەمەنییەی لەدەستی ئەدەیت زیاتر بێت لەو بڕە ئاو و شلەمەنیەی ک...
21/04/2023

وشکبوونەوە چیە ؟

وشکبوونەوە کاتێک ڕووئەدات کە ئەو بڕە ئاو و شلەمەنییەی لەدەستی ئەدەیت زیاتر بێت لەو بڕە ئاو و شلەمەنیەی کە لەشت وەری ئەگرێت، کەئەمەش دەکرێت بەچەند هۆکارێکی وەک بەرکەوتنی زۆر بە تیشکی خۆر،سکچوون و ڕشانەوەی زۆر،خواردنەوەی کحولی، ئارەقکردنەوەی زۆر بەهۆی ئەنجامدانی وەرزشی قورس ڕوبدات.

کۆمەڵێک نیشانە هەیە کە دەریئەخەن لەشت توشی وشکبونەوە بووە
خەستبوونەوە و تۆخبوونی ڕەنگی میز بۆ زەردێکی تێر ڕەنگ
چاو بەقوڵاچوون
هەستکردن بە شەکەتی و سەرگێژبوون
وشکبوونەوەی دەم و زمان، هەستکردن بە تینویەتی زۆر
نەبوونی فرمێسک لەکاتی گریاندا، ئەمەش بەتایبەت لە منداڵان دەرئەکەوێت
کەمبوونەوەی میزکردن
خەواڵوویی

چی بکەم ئەگەر توشی وشکبوونەوە بووم؟

سەرەتا بە ڕێژەیەکی کەم وردە وردە ئاو یان شلەمەنی وەربگرە بەشێوەیەکی ڕێک

وەرگرتنی موغەزی لە دەرمانخانەکان کە لەڕێگەی دەمەوە دەتوانیت بیخۆیتەوە ئەمەش بۆ ئەوەی رێژەی تەواوی پۆتاسیۆم،سۆدیۆم،شەکری گلوکۆز بگێڕیتەوە بۆ لەشت، لەم حاڵەتەدا کاتێک سودی ئەبێت گەربێتو کەسەکە رشانەوەی نەبێت

خواردنەوەی شلەمەنی کە ڕێژەیەک خوێی تێدابێت، بۆنمونە تێکەڵکردنی ماست وخوێ
دورکەوتنەوە لەشوێنێک کە پلەی گەرمی بەرزبێت
دورکەوتنەوە لەخۆشتن بە ئاوی زۆر گەرم یان زۆر سارد
لەکاتی بونی سکچوونی بەردەوامدا پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بکەیت

لە ئاکرێ نەشتەرگەرییەکی گەورە و دەگمەن ئەنجام درالە نەخۆشخانەی (ئافرەتان و منداڵبوونی ئاکرێ) کیسێکی شەش کیلۆیی لەسەر هێل...
20/04/2023

لە ئاکرێ نەشتەرگەرییەکی گەورە و دەگمەن ئەنجام درا

لە نەخۆشخانەی (ئافرەتان و منداڵبوونی ئاکرێ) کیسێکی شەش کیلۆیی لەسەر هێلکەدانی کچێکی تەمەن 21 ساڵ دەرهێندرا.

نەخۆشخانەکە رایگەیاندووە، سێ دکتۆر نەشتەرگەرییەکەیان بێ بەرامبەر ئەنجامداوە.

ماجدی مۆڵ ڕێگه‌ به‌سینگڵان نادات بچنه‌ ژورەوەماجدی مۆڵی سلێمانی له‌ ڕۆژانی جه‌ژندا ده‌رگای مۆڵه‌كه‌مان ته‌نها بۆ خێزانه‌...
20/04/2023

ماجدی مۆڵ ڕێگه‌ به‌سینگڵان نادات بچنه‌ ژورەوە

ماجدی مۆڵی سلێمانی له‌ ڕۆژانی جه‌ژندا ده‌رگای مۆڵه‌كه‌مان ته‌نها بۆ خێزانه‌كان كراوه‌ ده‌بێت.

19/04/2023

برای پله‌دارێك له‌سه‌ر شكاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل كه‌سێكی كوشت

زانیاری لە کۆمێنتە 🔻

قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌ , گۆشتفرۆشێك ئه‌سپی سه‌ربڕیوه‌ و داویه‌ته‌‌ كڕیارانی و ده‌ستگیرمان كردوه
19/04/2023

قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاندوه‌ , گۆشتفرۆشێك ئه‌سپی سه‌ربڕیوه‌ و داویه‌ته‌‌ كڕیارانی و ده‌ستگیرمان كردوه

ئێستا....زیاتر له‌ ده‌ هاوڵاتی سنوری برادۆست كه‌ به‌مه‌به‌ستی گژوگیا كۆكردنه‌وه‌ ڕویان له‌ چیاكان كردوه‌ و له‌ سه‌ر ڕوبا...
18/04/2023

ئێستا....

زیاتر له‌ ده‌ هاوڵاتی سنوری برادۆست كه‌ به‌مه‌به‌ستی گژوگیا كۆكردنه‌وه‌ ڕویان له‌ چیاكان كردوه‌ و له‌ سه‌ر ڕوباری ده‌راو گیریان خواردوه‌ به‌هۆی دابه‌زینی سوپای توركیا بۆ گه‌روی كاڕه‌شك ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان.

مژدە؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە بڕە...
18/04/2023

مژدە؛ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە کۆبووەوە و بە کۆی دەنگ بڕیاری دا بودجەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت کە بڕەکەی 400 ملیار دینارە.

پشـوو ڕاگەیـێـنـدرا .....سبەی ڕۆژی چوارشەممە ١٩-٤-٢٠٢٣ پشووی فەرمیە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ...
18/04/2023

پشـوو ڕاگەیـێـنـدرا .....

سبەی ڕۆژی چوارشەممە ١٩-٤-٢٠٢٣ پشووی فەرمیە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و زانکۆ و پەیمانگاکان تاوەکو ڕۆژی ٢٤-٤-٢٠٢٣، و ڕۆژی سێشەممە ٢٥-٤-٢٠٢٣ دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە

یه‌كێتی له‌ به‌غداد بۆ جیاكردنه‌وه‌ی داهاتی سلێمانی ته‌نها ئۆكه‌ی ئه‌مریكای ماوه‌د, سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر, توێژه‌ر له‌ سه‌...
18/04/2023

یه‌كێتی له‌ به‌غداد بۆ جیاكردنه‌وه‌ی داهاتی سلێمانی ته‌نها ئۆكه‌ی ئه‌مریكای ماوه‌

د, سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر, توێژه‌ر له‌ سه‌نته‌ری ئیماراتی, ده‌ڵێت لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕازیبون داهاتی سلێمانی جیابكه‌نه‌وه‌ ,هه‌روه‌ها سەرکردەکانی ایطار له‌ دوا كۆبونه‌وه‌یاندا ڕازی بون له‌ پرسی سەرەکی بودجە و داواکاری یەکێتی بۆ جیاکردنەوەی داهاتی سلێمانی لەبەرامبەر غازدا و ته‌نها ئۆكه‌ی ئه‌مریكا ماوه‌ تا بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت و حكومه‌تی هه‌رێم لاوازتر و به‌كارتۆنی بكرێت به‌جیاكردبه‌وه‌ی داهاتی سلێمانی.

به‌ڵام ئێران و پارتیش دژی پرۆژەکەن چونکە غازی سلێمانی ئەگەر جێگای غازی ئێران بگرێتەوە گورزێکی کوشندەی 5 ملیار دۆلاری ساڵانە بەر ئێران دەکەوێت، حكومه‌ته‌كه‌ی پرتیش ده‌بێته‌ حكومه‌تێكی لاوزی خۆجێیی, بەڵام ئەوەی ئەو پرسە یەکلای دەکاتەوە ئەمەریکایه‌، چونکە پارە و داهاتی نەوتی عێراق لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمەریکادایە.

هێڵی له‌ڤ جێگه‌ی شانازیه‌ گه‌یشتم به‌م ئه‌فسانه‌ گه‌وره‌یه‌دوای هاتنی هونه‌رمه‌ندی تورك ئیبراهیم تاتلیس هه‌واڵه‌كانی پێش...
17/04/2023

هێڵی له‌ڤ جێگه‌ی شانازیه‌ گه‌یشتم به‌م ئه‌فسانه‌ گه‌وره‌یه‌

دوای هاتنی هونه‌رمه‌ندی تورك ئیبراهیم تاتلیس هه‌واڵه‌كانی پێشوازی و سه‌ردانكردن تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نیوه‌ به‌جۆرێك هه‌ندێك دژ و هه‌ندێك هه‌وادار پێ خۆشحال, ئێستا هێڵی له‌ڤ كچه‌ هونه‌رمه‌ندیش سه‌ردانی كردوه‌ و نوسیویه‌تی جێگه‌ی شانازیه‌ ئه‌م گه‌یشتنم به‌م ئه‌فسانه‌ گه‌وره‌یه‌.

پەرستگەی کارینی ماتا لە ویلایەتی ڕاجاستهانی هیندستان 20 هەزار مشکی تێدایە، ئەو خەڵکانەی باوەڕیان وایە مشک "پیرۆزە" سەردا...
17/04/2023

پەرستگەی کارینی ماتا لە ویلایەتی ڕاجاستهانی هیندستان 20 هەزار مشکی تێدایە، ئەو خەڵکانەی باوەڕیان وایە مشک "پیرۆزە" سەردانی پەرستگەکە دەکەن، ئەو مشکانە لەسەر ئەو خۆراک و شیرە دەژین کە لەلایەن خەڵکەوە دەهێنرێت بۆ پەرستگەکە.

17/04/2023

ژنێك كه‌وته‌‌ ڕووباری چۆمان و خنكا

زانیاری لە کۆمێنتە 🔻

سوودانی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌داتله‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كه‌ به‌...
17/04/2023

سوودانی له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ دڵنیایی ده‌دات

له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڕاگیرانی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه‌ دابه‌شنه‌كرابو, محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاندووه‌، دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەرکی حکومەتی عێراقەو پابەند دەبین بەدابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها دوێنێ‌، ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ,شاخەوان عەبدوڵا, ڕایگه‌یاند، لەهەفتەی داهاتودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە بڕیار لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە دەدرێت کە بڕیارە بەگوێرەی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێمء بەغدا بنێردرێت بۆ هەرێم.

Address

Koya
Irbil

Telephone

+9647734217176

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kew Media - کێو میدیا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share