MalmoKurd

MalmoKurd پەیجێکی گشتی سەربەخۆیە

هەر کاتێ بە ووتاری سیاسییەکان وروژایت و چەپڵەت بۆ قسەکانیان لێدا ، ئەوا دەست لە عەقڵی خۆت بشۆ و تۆزقاڵێک گومانت لە گەمژە...
26/02/2023

هەر کاتێ بە ووتاری سیاسییەکان وروژایت و چەپڵەت بۆ قسەکانیان لێدا ، ئەوا دەست لە عەقڵی خۆت بشۆ و تۆزقاڵێک گومانت لە گەمژەیی خۆت نەبێ ..؟؟

جۆرج سانتایانا

26/02/2023

خەڵکی ئێراق لە داخا دەخۆنەوە.
بەبۆنەی قەدەغەکردنی خواردنەوە کحولیەکان لە ئێراق، پیاوێکی ئێراقی بە تووڕە بوونەوە دەڵێ:
خەڵک لە داخی دزی و بێ شەرەفی بەرپرسە دزەکان دەخواتەوە ، گەردەموچاوی ئەم بەرپرسانە لە تەلەفیزۆنەوە ببینین کە ملیارەها دۆلاری ئەم ووڵاتەیان دزیوە دڵمان دەتەقێ گەر سەرخۆش نەبین.

نوکتە 🤣جارێكيان  پۆليسى شار كۆئەبنەوه وه ئەچن هەرچى ژنی  لەشفرۆش هەيه ئەيانگرن و ئەيان هێنن بۆ پۆلیس خانە.لەوێ ڕيزيان ئە...
26/02/2023

نوکتە 🤣
جارێكيان پۆليسى شار كۆئەبنەوه وه ئەچن
هەرچى ژنی لەشفرۆش هەيه ئەيانگرن و ئەيان هێنن بۆ پۆلیس خانە.
لەوێ ڕيزيان ئەكەن و دەست ئەكەن به ناو نوسينیان.
ئەوەنه زۆر ئەبن ڕيزەكەيان ئەگاته سەرجادەى دەره وه.
لەوكاتەيا پيرەژنێك بەوێدا ئەڕوات و پێی سەير دەبێ ئەم هەموو ژنه لێره سەرەیان گرتوه.
ئەچێ له ژنەكەى ئەخيرى ڕيزەكه ئەپرسێ و
ئەڵى ئەرێ ئەوه چيه وا لێره ڕيزتان بەستوه؟
لەشفرۆشيش له داخى خۆى ئەڵێ وەڵا نوقڵ ئەدرێ.
پيرەژنيش لەدڵى خۆيا ئەڵێ وەڵا منيش سەره ئەگرم و نوقڵ بەشى خۆم وەرئەگرم .
سه رتان نەيەشێنم سەره ئەگاته پيرەژن .
پۆليسەكه ئەڵێ قوڕ بەسەرم پورێ ئەتۆش ؟
پيرێژنیش ئەڵێ: ئەی بۆ من مافم نيه؟
پۆليسيش ئەڵێ: خۆ دان له دەمتا نەماوه .
ئەويش ئەڵێ قەينا ئەيمژم .

خنکانی 43 پەنابەر لە کەناراوەکانی ئیتاڵیائیتاڵیاhttps://www.malmokurd.com/News-34931-2
26/02/2023

خنکانی 43 پەنابەر لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا
ئیتاڵیا

https://www.malmokurd.com/News-34931-2

خنکانی 43 پەنابەر لە کەنارەوەکانی ئیتاڵیا

دین ڕێگر نییە لەوەی کچ داوای هاوسەرگیری لە کوڕ بکات.بانگخوازی میسری دکتۆر ئەحمەد کەریمە
26/02/2023

دین ڕێگر نییە لەوەی کچ داوای هاوسەرگیری لە کوڕ بکات.
بانگخوازی میسری دکتۆر ئەحمەد کەریمە

26/02/2023

دەبێ ناوێکی تازه بۆ بەرپرسانی کورد بدۆزینەوە

کەری تۆپیو 🤣مەشهوور لەکوێخای گوند گوێدرێژێکی بە پانزە درهەم کڕی. بڕیار وابوو سبەینێ کوێخا گوێدرێژەکە تەسلیمی مەلا بکات، ...
26/02/2023

کەری تۆپیو 🤣
مەشهوور لەکوێخای گوند گوێدرێژێکی بە پانزە درهەم کڕی. بڕیار وابوو سبەینێ کوێخا گوێدرێژەکە تەسلیمی مەلا بکات، بەڵام ڕۆژی دواتر کوێخا هاتە لای مەشهوورو وتی: داوای لێبوردن ئەکەم، هەواڵێکی ناخۆشم پێیە بۆت؛ گوێدرێژەکە مرد!
مەشهوور وتی: کێشە نییە، پارەکەم پێ بدەوە.
کوێخا: ناکرێت! ئاخر پارەکەم هەمووی خەرج کرد.
مەشهوور: دەی باشە‌، هەر گوێدرێژە مردووەکەم بەرێ.
کوێخا: ئەتەوێت چی لێ بکەیت؟
مەشهوور: ئەیخەمە یانسیبەوە.
کوێخا: مەگەر ئەکرێ بەگوێدرێژی مردوو یانسیب بکەیت؟
مەشهوور: بەڵێ ئەکرێ، بەڵام بەکەس ناڵێم گوێدرێژەکە مردووە.
دوای مانگێک کوێخا مەشهووری بینی‌و پرسیاری گوێدرێژە مردووەکەی لێکرد.
مەشهوور: خستمە یانسیبەوەو وتم تەنیا بە دوو درهەم لەم یانسیبەیا بەشداربن‌و بە قورعەکردن ببنە خاوەنی گوێدرێژێک.
پێنج سەد کەس بەشداربوون‌و هەریەکەو دوو درهەمم لێوەرگرتن‌و ٩٩٨ درهەم سوودم کرد.
کوێخا: کەسیش شکاتی لێت نەکرد؟
مەشهوور: با.. تەنیا ئەو کەسەی کە گوێدرێژەکەی بۆ دەرچوو، منیش دوو درهەمەکەم پێدایەوە.

مرۆڤە ئازاکان دەمرن و زیرەکەکان  دووچاری شێتی دەبن. ئیتر ژیان هەر ئاوا دەمێنێ، کە پڕیەتی لە گەمژە ئاسوودەکان.           ...
26/02/2023

مرۆڤە ئازاکان دەمرن و زیرەکەکان دووچاری شێتی دەبن.
ئیتر ژیان هەر ئاوا دەمێنێ، کە پڕیەتی لە گەمژە ئاسوودەکان.

ئالپاچینۆ

26/02/2023

مەعاشەکەت جوانە !!
مامۆستا ئازاد حەمە خورشید فارس.

لە سەردەمی ئابڵوقەی ئابووریدا:
برنجی مامۆستا و ئێسقانی مامۆستا و زەکات بۆ مامۆستا هەبوو.
لە سەردەمی نەوت و دۆلاریشدا سەرەڕای مووچە خواردن و برسی کردن، مامۆستایان بەر شەقیش ئەدران کەداوای مووچەکانی خۆیان دەکرد.

25/02/2023

یۆنان
بەداخەوە " ئەحمەد ئاراس مستەفا" لە ووڵاتی یۆنان کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی دیار نیە.
هەرکەس زانیاری هەیه خێزانەکەی ئاگادار بکاتەوە:
هەواڵەکە لەم لینکەدایە:
https://www.malmokurd.com/News-34919-2

ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێ

إنا لله وانا اليه راجعون ...زۆر دلگرانین بۆ کۆچی دوایی مامۆستا( ئازاد حمەخورشید فارس ) لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٥باوكى ئاكار و...
25/02/2023

إنا لله وانا اليه راجعون ...
زۆر دلگرانین بۆ کۆچی دوایی مامۆستا
( ئازاد حمەخورشید فارس )
لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٥

باوكى ئاكار و ئاكام و ئارام

بەداخەوە بە ھۆکاری نەخۆشی درێژخایەن ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد و گەرایەوە لای پەروەردگار

ئەمرۆ ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٥ ی ٢ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی ( احمد حاجی علی ) .
خوای گەورە بە بەھەشتی شاد بکات و سەبوری خانەوادە بەرێزەکەیان بداتەوە.

24/02/2023

ئەڵمانیا
بەداخەوە" سوهەیل قازی کچە گەورەی پێشەوا قازی محەمەد" بە نەخۆشی لە شاری بۆن کۆچی دوایی کرد.

انا للە و انا الیە الراجعون
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێ.

عومەری کەریم ئاغا زەوییەکی نیو ملیۆن دۆلاری دەبەخشێ٨١٣ مەتر زەوییەکەی عومەری کەریم ئاغا ئەمجارە باسی بردنی زەوی ناکەم.. ...
24/02/2023

عومەری کەریم ئاغا زەوییەکی نیو ملیۆن دۆلاری دەبەخشێ

٨١٣ مەتر زەوییەکەی عومەری کەریم ئاغا
ئەمجارە باسی بردنی زەوی ناکەم.. باسی بەخشینی دەکەم..

عومەری کەریم ئاغا، پیاوێکی جوان و مرۆڤێکی هونەر دۆست.. لەم شەوانە یەکمان دیت.. خەمی ئاغا جیاوازە لە وانی دیکە…
دەیوت: عەلی چی بکەم؟
وتم: چیە ئاغا؟
وتی: زەویەکم هەیە موڵکی خۆمە.. ٨١٣ مەترە، دەمەوێت بیبەخشمە وەزارەتی وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ئەوەی بیکەنە ئەرشیفی نەتەوەیی..
ئاغا.. بەپارەی خۆی هەمووی کڕیوە، هەمیشە پارەی لە هونەردا خەرجکردوە، هونەر بۆی نەبوە بە سەرچاوەی دارایی.
ئەم زەویەی ئاغا بەهاکەی نزیکە(٦٠٠ هەزار دۆلارە)… لەبری فرۆشتن دەیبەخشێت بە ئەرشیفی نەتەوەیی.
بەهیوام وەزارەتی ڕۆشنبیری گوێ لە ئاغا بگرێت.
ئاغا، ئێستاش بەپێ دێت.. دوکانەکەی دەکاتەوەو بەهارات دەفرۆشێ!
ئەم نیشتیمانە هێشتا پڕە لە مرۆڤی جوان.
عەلی حەمە ساڵح

مالمۆکورد

24/02/2023

یۆنان
بەداخەوە تەرمی " ماهیر خدر خودەیدە" لە سنووری یۆنان دۆزرایەوە ، کە 6 مانگە بێ سۆراخە.
بڕیاره ڕۆژی شەممە : 2023.2.25
تەرمەکەی لە وڵاتی یۆنانەوە بگاتە فڕۆکەخانەی هەولێر و دواتر ببرێتەوە بۆ شەنگال و لەزێدی خۆی بەخاک بسپێردرێت.
ڕەوانی شاد و جێگەی بەهەشت بێ

مفەوەزێکی ئاسایش دەڵێ: خۆزگە بێوەژن بوومایە
24/02/2023

مفەوەزێکی ئاسایش دەڵێ: خۆزگە بێوەژن بوومایە

کەلاردایکی ڕەسوڵ بارامی کۆچی دوایی کرد.
24/02/2023

کەلار
دایکی ڕەسوڵ بارامی کۆچی دوایی کرد.

سێکسی ئاژەڵ لە ئیسپانیا پەسەند دەکرێنازانرێ شێر و پڵنگیشی تیایە😜؟درێژە لەم لینکەدایە:https://t.me/malmokurd/144
24/02/2023

سێکسی ئاژەڵ لە ئیسپانیا پەسەند دەکرێ
نازانرێ شێر و پڵنگیشی تیایە😜؟
درێژە لەم لینکەدایە:
https://t.me/malmokurd/144

کۆتا پۆستی پێش خۆکوژیئیمشەو " بڕوا ئەحمەد ماملێ" ی تەمەن 24 ساڵ لە فەیسبووکەوە هەواڵی خۆکوژی خۆی بڵاو کردەوە.پۆستەکەی لە...
24/02/2023

کۆتا پۆستی پێش خۆکوژی
ئیمشەو " بڕوا ئەحمەد ماملێ" ی تەمەن 24 ساڵ لە فەیسبووکەوە هەواڵی خۆکوژی خۆی بڵاو کردەوە.
پۆستەکەی لەم لینکەدایە:
https://t.me/malmokurd/142

23/02/2023

نیشتیمان هی سەرسەریەکانە!!
بێ عەقڵ مەبن هەمووتان سەفەر بکەن
شێرزاد حەسەن

پەرلەمانم بۆ چیە بەخوا " له بەینی دوو کەوانەدا" ڤیدیۆکە لە کۆمێنتە:
23/02/2023

پەرلەمانم بۆ چیە بەخوا " له بەینی دوو کەوانەدا"
ڤیدیۆکە لە کۆمێنتە:

دوا پەیامی ئەو پۆلیسەی بە ئاوی دەربەندیخان مردئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتی (ئەکرەم محمد ڕەزا) کە پیشەی کارمەندی هاتووچۆی دەربەن...
23/02/2023

دوا پەیامی ئەو پۆلیسەی بە ئاوی دەربەندیخان مرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتی (ئەکرەم محمد ڕەزا) کە پیشەی کارمەندی هاتووچۆی دەربەندیخان بوو بەهۆی نەخۆشی گورچیلەکانیەوە کۆچیی دوایی کرد

ناوبراو لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەڕێگەی نامەیەکەوە کە بۆ دەستەی سەرپەرشتیاری ناڕەزایەتییەکانی دەربەندیخانی ناردبوو داوای دابینکردنی ئامێری شووشتنی گورچیلەی کردبوو بۆ ئەوەی چیتر سەردانی کەلارو سیدسادق نەکەن بۆ شووشتنی گورچیلەکانیان

هەروەک لە نامەکەشدا ئاماژەی پێداوە کە هۆکاری تووشبوونی بە نەخۆشی گورچیلەکانی بۆ پیسی ئاوی دەربەندیخان گەڕاندووەتەوە

کۆچکردوو ئەوەشی نووسیوە کە کاتێک شەوان کاتژمێر سێ کارەبا دەبڕێت تا کاتژمێر حەوتی بەیانی مۆلیدە دێتەوە حاڵم زۆر خراپەو تەنگە نەفەس دەبم.

مالمۆکوردلە وێب سایت و فەیسبووک و ئینستگرام و تیک تۆک و تێلێگرام و توویتەر و یوتوب بڵاو دەبێتەوه.لینکەکان لە کۆمێنتە:
23/02/2023

مالمۆکورد
لە وێب سایت و فەیسبووک و ئینستگرام و تیک تۆک و تێلێگرام و توویتەر و یوتوب بڵاو دەبێتەوه.
لینکەکان لە کۆمێنتە:

تەرمی جێگری بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی سویدی دۆزرایەوەماتس لۆڤین دوێنێ ئێوارە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری نۆرشۆپینگ بە مردوویی د...
23/02/2023

تەرمی جێگری بەڕێوبەری گشتی پۆلیسی سویدی دۆزرایەوە

ماتس لۆڤین دوێنێ ئێوارە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری نۆرشۆپینگ بە مردوویی دۆزرایەوە.
درێژە لەم لینکەدایە:
https://t.me/malmokurd/135

سوید سووتانی قورئانی قەدەغەکرددرێژە لەم لینکەدایە:https://t.me/malmokurd/132
23/02/2023

سوید سووتانی قورئانی قەدەغەکرد
درێژە لەم لینکەدایە:
https://t.me/malmokurd/132

23/02/2023
سایبەر گرووم "زەماوەندی ئەلیکترۆنی یانیش ڕاوکردنی منداڵ"دیار سەعدی مالمۆکوردهێرشبەران هەمیشە بەدوای تەکنیکێکی نوێدا دەگە...
22/02/2023

سایبەر گرووم "زەماوەندی ئەلیکترۆنی یانیش ڕاوکردنی منداڵ"

دیار سەعدی
مالمۆکورد

هێرشبەران هەمیشە بەدوای تەکنیکێکی نوێدا دەگەڕێن تاوەکوو نێچیری زیاتر بەردەستبخەن دوای ئەوەی کە ڕێگاکانیان وەکو بەدواکەوتن لە دونیای ڕاستەقینەدا هەروەها پەیام ناردن وەکو کەسانێکی ئاسایی بۆیان تاوەکوو سەر نەلوابۆیان لەبەرئەوە ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیەوە بەناوی سایبەر گرووم سایبەر گرووم بریتیە لە نواندن وەکو منداڵ کاتێک لە ڕاستیدا کەسێکە تەمەنێکی گەورەی هەیە بە شێوەیەکی گشتی منداڵ دەخاتە بەردەستی وەکو ئامانج دەیەوێت بەدەستیان بهێنێت چ بۆ مەبەستی دەستدرێژی سێکسی بێت یاخوود بازرگانی سایبەر گرووم مەرج نییە تەنها بۆ منداڵان بێت هەندێکجار گەورەکانیش دەگرێتەوە هێرشبەرانی سایبەر گرووم لە ژیانی ڕاستەقینەدا تەمەنێکی گەورەیان هەیە کە دەکرێت نزیکەی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵ بێت بەڵام لە ئینتەرنێتدا کاتێک چات دەکەن و نامە دەنوسن بۆ منداڵەکان خۆیان پیشان دەدەن کە تەمەنێکی ١٤ ساڵی یانیش تەمەنێکی ١٥ ساڵیان هەیە ، بەهۆکاری ئەوەی کە لە بەشێک لە قوتابخانە ئەهلیەکان سیمینارم لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی ئەنجامداوە ، نزیکترین ئامانج بۆ هێرشبەرەکان قوتابیەکانی قوتابخانە ئەهلیەکانن بە تایبەت ئەو قوتابخانانەی کە زیاتر کلتوری ئەوروپی و وڵاتانی ڕۆژئاواییان بەسەردا زاڵ بووە ، چونکوم لەم جۆرە قوتابخانانەدا منداڵەکان وا ڕەفتاردەکەن کە لە کلتور و کەسایەتیەکی ئەوروپی و ڕۆژئاوایی دا بسوڕێنەوە و ببن؛ مێژووی سایبەر گرووم بەتەواوەتی دیارنییە چونکوم هێشتان وەکو تەکنیکێکی نوێ تەماشا دەکرێت لەلایەن شارەزایان و پسپۆڕانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی . بۆیە تاوەکوو ئێستا تەنها چەند ڕێنماییەک بەردەست بۆ تاک و بۆ خێزان و هەروەها لەبۆ ناوەندەکانی خوێندندا ، زیاتر هێرشبەران منداڵانی تەمەن ٩ بۆ ١٠ ، ١٠ بۆ ١١-١٢-١٣-١٤ -١٤-١٥ ساڵان لە لیستی پلانەکانی دایە چونکوم منداڵانی ئەو تەمەنە هێشتان لە ڕووی بیرکردنەوە و هەندێک بابەتی پەیوەست بە هەست و سۆز کێشەیەکیان هەیە کە هەندێکجار سەریان دەخوات و بەرەو هەڵدێریان دەبات تاوەکوو ئێستا هیچ کەسێک لە کوردستاندا نەمبینیوە بابەتێکی لەم شێوەیە بوروژێنێ تاوەکوو منداڵەکانمان بپارێزین لە هێرشبەرانی سایبەر گرووم و بتوانین بە پارێزراوی منداڵەکانمان بهێڵینەوە ، هێرشبەرانی سایبەر گرووم چەندین پلاتفۆڕمی جیاواز بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی کە هێرشەکانیان ئەنجام بدەن وە بە چەند پڕۆسەیەک هێرشەکانیان ئەنجام دەدەن بۆ سەر منداڵەکان بەداخەوە لەم سەردەمەدا وە لەم کاتەی ئێستا تێیدا دەژین لە هەرێمی کوردستان کەم دایک و باوک هەیە کە سەیری مۆبایلی کچەکەی یانیش کوڕەکەی بکات کە تەمەنێکی ئەوتۆی نییە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا لەگەڵ کێ قسە دەکات ئایا لەگەڵ کێ گفتوگۆ ئەنجام دەدات ئایا وێنە و ڤیدیۆ بۆ کێ دەنێرێت بەبێ ئاگاداری ئێوە وەکو دایک و باوک و خێزانەکەی ! بەکارهێنانی هەر پلاتفۆڕمێک لەلایەن کەسی هێرشبەرەوە یەکسانە بەو پلاتفۆڕمەی کە قوربانی داهاتوو زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لەلای وەکو فەیسبوک ، تویتەر ، ئینستاگرام ، سناپچات ، یانیش تێڵێنیۆوم . هەروەها لە هەر هەمووی مەترسیدار تر بریتیە لە گروپ چاتەکانی تێڵگرام کە خۆم کچی ١٤ ساڵانم تێیدا بینیوە وە لەناو گروپەکەشدا چەندان کەسی تەمەن گەورە هەبووە ! بابڵێین ئەگەر هێرشبەرێکی سایبەر گرووم لەناو ئەم گروپە داببێت ئەوا داهاتووی ئەو کچە ١٤ ساڵانە چی دەبێت هەروەها چۆن دەبێت بە نێچیرێکی چەور . تاکتیکەکانی سایبەر گروومەر بریتین لە ٤ خاڵ کە هەمیشە بەکاردەهێنێ ، خاڵەکانیش بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە کە لە تەنیشتی پێناسە و ڕوونکردنەوەشی بۆ دەدەم :

١- دروستکردنی پەیوەندیەکی سۆزداری : کەسی هێرشبەر لاوازی گرنگی پێدانی خێزانی و هەروەها نا کامڵی بیرکردنەوەی منداڵەکە دەکات بە ئامانج و پاشانیش پەیوەندیەکی سۆزداری لەگەڵ دروست دەکات پاشان وا خۆی نیشان دەدات کە ئەمە خۆشەویستیەکی ڕاستەقینەیە لەنێوان ئەم و ئەودا هەیە و کۆتاییەکی باشی دەبێت ئەگەر تەمەن ڕێگە بدات بەڵام هەموو ئامانجی ئەم پەیوەندیە بەدەست هێنانی چەند وێنەیەکی کەسی نێچیرە .

٢- دروستکردنی متمانە : کەسی هێرشبەر دەیەوێت متمانە دروست بکات لەلای کەسی نێچیر بۆ ئەوەی کە داوای هەر شتێکی کرد ئەوا ڕاستەوخۆ وەکو ڕۆبۆت بۆی جێبەجێبکات و وەکو بوکەڵە لەبەر دەستیدا بیجوڵێنێ چونکوم متمانە هەیە کەسی نێچیریش دەکرێت تەمەنی بەو شێوەیە نەبێت کە بزانێت تیمساحیش هەندێکجار خۆی وشک و ڕەق دەکا تاوەکوو نێچیرەکە نزیک دەبێتەوە .

٣- بوونی دەسەڵاتداری : کچان یانیش کوڕان هەمیشە حەزدەکەن کە شازادەی خەونەکانیان کەسێکی بەهێز و دەسەڵاتدار بێت بۆیە سایبەر گروومەر لە ڕێگەی چات و هەندێک بەڵگە و وێنەی ساختەوە ئەم خەونەی قوربانیەکان دەکات بە ڕاستی و خۆی نیشان دەدات کە کەسێکی دەسەڵاتدارە و دەتوانێ لەهەر شوێنێک بێت یارمەتی خۆشەویستەکەی بدات .

٤- بوونی هێز و بەردەوامی : سایبەر گروومەر هەمیشە باسی هێز و بەردەوامی خۆی دەکات لەگەڵ کەسی نێچیر بۆ هەتا هەتایی تاوەکوو زیاتر کەسی قوربانی هەست بکات تەواوە مامە ! ئەمە کەسە ڕاستەقینەکەیە ئەمەیە شازادەی خەونەکانی من بەڵام هەر کاتێک هەموو ویستەکانی کەسی هێرشبەر کۆتایی هات ئەوا کاتێک بەیانیەکەی خەبەرت بۆ تەوە هەژمارەکەت بلۆک کراوە هەروەها کە داواکاریەکانی جێبەجێ نەکەیت ئەوا وێنەکانت ئەم دەست و ئەو دەست دەکات لەنێو ئینتەرنێت و گروپەکاندا .

ئەم چوار خاڵە سەرەکیەی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک باسمان کرد تاوەکوو بتوانین کەسی هێرشکەر بناسینەوە و بزانین ئایا ڕێگاکانی هێرشبردنی چۆنن بۆ ئەوەی کە بتوانین ڕێگەی پاراستن بدۆزینەوە و بتوانین شێوازێک بدۆزینەوە تاوەکوو منداڵەکانمان بپارێزین خێزانەکەمان بپارێزین لەم جۆرە هێرشانە . سایبەر گروومەر چەند پڕۆسەیەک بەدیاردەکات وەکو چەکێک بەکاریدەهێنێ بۆ ئەوەی کە بەتەواوەتی کەسی نێچیر بکاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە ئەمانیش بریتین لەم خاڵانەی خوارەوە :

١- دیاریکردنی ئامانج

٢-بەدەستهێنانی متمانە

٣- جیاکردنەوەی لە منداڵەکانی دیکە و هێنانەدەرەوەی

٤- ناردنی وێنە لەلایەن کەسی قوربانیەوە

٥- دەستلێدان و گەمەی سێکسی ( چات و فیزیک )

٦- کۆنتڕۆڵکردنی پەیوەندیەکە و قوربانی .

پێویستە بەتەواوەتی خێزانەکان و مامۆستاکان بەتەواوەتی و ڕۆژانە بە شێوەیەکی دووبارە ئامۆژگاری قوتابیەکان بکەن هەروەها دایک و باوکەکان منداڵەکانیان هۆشیاربکەنەوە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان نەبنە نێچیری سایبەر گروومەکان و داهاتووی منداڵەکانمان نەشێوێت ، چونکوم کاتێک کەسی قوربانی تووشی ئەم جۆرە هەڕەشە بوو ئەوا کاریگەری دەروونی و جەستەیی بەجێدەهێڵێ لەدوای خۆی ، چەند جۆرێک چاتکردن هەیە کە دەتوانن بیناسنەوە کە ئەم کەسەی چاتەکان دەکات کەسێکە دەیەوێت زیان بە منداڵەکانمان بگەیەنێت و هەروەها کەسێکی گروومەرە چاتەکان بە شێوەی خاڵ ڕووندەکەمەوە :

١- هێی تەمەنت چەندە ؟ منیش تەمەنم ١٤ ساڵانە بەڵام تۆ وەکو ١٦ ساڵانێک دەردەکەویت : ئامانجی ئەم جۆرە قسەکردنە زیاتر سەرسامکردنی بەرانبەرە و هەروەها زیاتر درێژەدانە بە قسەکردن .

٢- بە جلی فەرمی قوتابخانەوە زۆر جوانیت دەبێت چەند جوانتر بیت بەبێ ئەو جلانە ئایا دەتوانی وێنەیەکی بەبێ جل و بەرگی قوتابخانەم بۆ بنێریت : ئەم جۆرە چاتە لە دوای دروستکردنی پەیوەندی یاخوود متمانە دەست پێدەکات .

٣- تاوەکوو ئێستا ماچی هیچ کەسێکت کردووە : ئەم جۆرەیان سەرەتایەکە بۆ کردنەوەی نوسینی نامە کاری سێکسی کە بە سێکستینگ ناسراوە ، ئەم جۆرەشیان لەدوای دروستکردنی متمانە و ماوەیەک لە قسەکردن دەست پێ دەکات .

٤- دەتوانین بە نهێنی بیکەین و کەسیش پێمان نەزانێ : ئەم جۆرە چاتکردنە بۆ ئارامکردن و هێورکردنەوەی کەسی قوربانی بەکاردێت هەندێکجاریش بەهۆی ئەم قسەیەوە کەسی قوربانی دەکەوێتە داوەکەوە .

٥- بەڵێن بێت بەکەس ناڵێم : ئەم جۆرە قسەیە بەکاردێت تاوەکوو بەشێوەیەکی تەواو دەروونی کەسی قوربانی ئارام ببێتەوە و لە کاتی ناردنی ئەم جۆرە وێنانەدا هیچ کێشەیەک نەبێت .

ئەم ٥ نمونەیە تەنها مشتێکە لە خەرمانێکی ئەم بابەتە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە چاتانە دەکرێن تاوەکوو کەسی قوربانی بەتەواوەتی بکەوێتەوە ناو تەڵەکەوە .

ڕێگاکانی خۆپاراستنی منداڵان و گەنجان لە هێرشەکانی سایبەر گرووم :

١- دیاری قبوڵ مەکە

٢- مەچۆ دەرەوە لەگەڵی و چوونەدەرەوە قبوڵ مەکە

٣- وەڵامی ئەو کەسانە مەدەوە باسی باڵا و جەستەت دەکەن

٤- وەڵامی ئەو کەسانە مەدەوە داوای وێنە و ڤیدیۆ دەکەن

٥- زانیاریە تایبەتیەکانت مەبەخشە

٦- ناوی قوتابخانە و ژمارەی مۆبایلەکەت مەدە

٧- وەڵامی نامەی کەسە نەناسراوەکان مەدەرەوە

٨- هاوڕێیەتی کەسە نەناسراوەکان مەکە و هاوڕێیەتیان قبوڵ مەکە

٩- هەژمارەکەت سنوردار بکە و تایبەتی بکە ( پڕایڤت )

١٠-لینک و بەرنامەکانی مەکەرەوە

١١-لە چات ڕووم و گروپ چات و فلاش چاتەکان وەرەدەرەوە

١٢- قسەی سێکسی ڕێگە پێ مەدە و بلۆکیان بکە

١٣- ڕیپۆرت و بلۆک بکە

١٤- خێزانەکەت یانیش بنکەی پۆلیس ئاگاداربکەرەوە .

لە ڕێگەی ئەم ١٤ خاڵەوە بە شێوەیەکی زۆرباش دەتوانیت خۆت بپارێزیت یانیش خێزان منداڵەکەی بپارێزێت بەشێوەیەکی گشتی هەروەها لە خاڵەکانی داهاتوودا باسی کاریگەریە دەروونیەکانی باسدەکەم لەسەر تاک و قوربانی :

١- تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ

٢- تووشبوون بە تراوما

٣- هەستکردن بە شەرم و تاوان

٤- تووشبوونی بیرۆکەی خۆکوشتن

٥- گۆشەگیربوون

هەروەها خاڵەکانی ناسینەوەی کەسێک کە تووشی سایبەر گرووم بووە و ئیستیغلال کراوە لەلایەن کەسی هێرشبەرەوە :

١- بوونی هەندێک ئامێر و بابەت پێشووتر نەیبووە وەکو دیاری بۆی هاتووە

٢- چوونەدەرەوە لەگەڵ کەسانی نامۆ و بۆ شوێنی نامۆ

٣- شاردنەوەی نهێنی و بوون بە کەسێکی نهێنی

٤- پێت ناڵێت قسە لەگەڵ کێ دەکەیت

٥- کاتێک لێی نزیک دەبیتەوە شاشەی مۆبایلەکە دەسوڕێنێت یانیش دەیکوژێنێتەوە و یانیش لایدەبات و دەیخاتە سەر بابەتێکی دیکە .

٦- حەز و خولیای بۆ شتەکان نامێنێ

٧- ڕەفتار و هەستەکانی دەگۆڕێن

٨- هاوڕێیەتی کەسانێک دەکات لەخۆی گەورەترن بەتەمەن

٩- زوو هەڵدەچێت و توڕە دەبێت

١٠-گۆشەگیر دەبێت

لە کۆتایدا قسەیەکم هەیە بۆ هەموو قوربانیەکان هەموو کەسێک هەڵە دەکات و هەموو کەسێک شایەنی هەڵەیە بەڵام گرنگ ئەوەیە لەدوای ئەم هەڵەیەوە دووبارە بەخۆماندا بچینەوە و بزانین لەگەڵ کێ هەڵدەستین و لەگەڵ کێ دادەنیشین ، بزانین هاوڕێیەتی کێ دەکەین لەبیرت بێت خواردنی دیکە مەدە بە ماسیەکە ( داواکاریەکانی ) دیکەی جێبەجێ مەکە بە زووترین کات خێزان و یاسا ئاگاداربکەرەوە کە تووشی بابەتێکی وەها بوویت دونیا و ژیان بۆ کەس گوڵڕێژ نەکراوە ژیان بریتیە لە کەوتن و هەستانەوە لە شکست و لە سەرکەوتن وە هەرگیز بیرمەکەوە کۆتایی بەخۆت بهێنیت چونکوم لەوەیە لە دوای لەدەستدانی تۆ خێزانەکەت هاوڕێکانت کەسەکانت هەموو ساتێکیان مردن بێت بیر لە ئایزانت بکەرەوە بیر لە خۆشەویستەکانت بکەرەوە .

کە بەکوردی قسە دەکەم پێی دەڵێم : ئەو لە من بەرزتر نیە!!«زەكی ڕەزا باكلان، چەند ساڵ لەمەوبەر لە زیندانی دیاربەكر ژنێكیان ...
21/02/2023

کە بەکوردی قسە دەکەم پێی دەڵێم : ئەو لە من بەرزتر نیە!!

«زەكی ڕەزا باكلان، چەند ساڵ لەمەوبەر لە زیندانی دیاربەكر ژنێكیان ھێنا توركیی باش دەزانی، توركیی لە من و ئەفسەرەكە و حاكمە سەربازییەكانیش باشتر دەزانی.

ھەموو جارێك چەندەھا سەعات ئەشكەنجەیان دەدا تا وای لێبكەن بە توركی وەڵامبداتەوە، ھەموو شتێكی خراپیان بەرامبەر دەكرد، لێیاندەدا، لاقەیاندەكرد، نینۆكیان دەردەھێنا... شت نەبوو بەرامبەری نەكەن، ھێندە جگەرەیان لەسەر مەمك و سمتی كوژاندبووەوە ناویان نابوو تەپڵەكی جگەرە. ھەموو جارێك كاتێك دەیانھێنایەوە بەردەمی دادگا و حاكم دەیپرسی «ھا تەپڵەكی جگەرە ئێستا دەڵێیت چی؟». كیژەكە دیسان ھەر بە كوردی وەڵامیدەدایەوە. ئەوسا دووبارە دەیانناردەوە بۆ ئەشكەنجە.

چەندەھا مانگ ئاوھابوو، حاكمەكان شێت بووبوون بەدەستییەوە و جەلادەكانیش ماندووبووبوون، ئەویش خۆی گەیشتبووە سەرەمەرگ. جارێك گووتم: بۆ وا دەكەیت، تۆ توركی دەزانیت، بۆ ئەم عەزابە بەسەر خۆتدا دەھێنیت، جارێك بە توركی وەڵامبدەرەوە و با ڕزگارت ببێت و بەس بێت.

گووتی: عەلی ئیحسان، حاكم لە تۆ باشتر دەزانێت من توركی دەزانم، ئەو شتێكی تری دەوێت. دەزانێت ئەگەر بە توركی وەڵامم دایەوە، دان بەوەدا دەنێم ئەو لە ڕەگەزێكی بەرزە و من سەر بە نەتەوەیەكی نزم. حاكمە توركەكان پەنجا ساڵە لێرە تەنیا بەدوای ئەوەوەن بیسەلمێنن ئەوان لە ڕەگەزێكی بەرزن و ئێمە لە ڕەگەزێكی نزم. كاتێك كوردی قسەدەكەم، دەمەوێت یەك ڕاستیی پێبڵێم، ئەویش ئەوەیە: ئەو لە من بەرزتر نییە».

عەلی ئیحسان ئاكانسو بۆ زەكی ڕەزا باكلان.
لە ڕۆمانی «داگیركردنی تاریكی».

"بەختیار عەلی"

ئایا نەوەی داهاتووی کوردی هەندەران دەتوانن بە کوردی قسە بکەن؟چیرۆکی  پەنابەرێک و زمانی دایکی لە کۆمێنتە:
21/02/2023

ئایا نەوەی داهاتووی کوردی هەندەران دەتوانن بە کوردی قسە بکەن؟

چیرۆکی پەنابەرێک و زمانی دایکی لە کۆمێنتە:

دایک و زمانجارێکیان لە پاریس تووشی هونەرمەندێکی داغستانی بووم.قەدەرێک پاش شۆڕش بۆ خوێندن چووبووە ئیتاڵیا.ژنێکی ئیتاڵی هێ...
21/02/2023

دایک و زمان
جارێکیان لە پاریس تووشی هونەرمەندێکی داغستانی بووم.
قەدەرێک پاش شۆڕش بۆ خوێندن چووبووە ئیتاڵیا.
ژنێکی ئیتاڵی هێنا بوو و لەوێ گیرسا بووە.
تابلۆکانی هەموو تاسە و غوربەتی نیشتمان بوو.
لێم پرسی:
بۆ ناگەڕێیتەوە بۆ نیشتمان؟
ووتی: ئێستا وە درەنگ کەوتووە. وەختی نەماوە. کاتی خۆی دڵێکی گەنج و چاپووکم لە نیشتمانەکەم هێنایە دەرەوه.ئێستا چۆن ئێسکێکی پیر بەرمەوە.
کە لە پاریس گەڕامەوە، چاوم لە خزم و کەس و کاری هونەرمەندەکه گێڕا و دۆزیمنەوە. کەزانیم دایکی ماوە و نەمردووە هێدمم گرت.
خزمەکانی هەموو لە ماڵێکدا کۆبوونەوەو گوێیان بۆ شل کردم.
منیش باسی کوڕەکەم بۆ گێڕانەوە کە ووڵاتی خۆی بەجێ هێشتبوو و چووبووە وڵاتی بێگانان.
دیارە هیوایان لێ دانابوو، بۆیە کە زانیان ماوە و نەمردووە، زۆریان کەیف پێهات.
لەناکاو دایکی کوڕە لێی پرسیم:
تۆ بەزمانی ئاڤاری لەگەڵی دوای؟
ووتم: نەخێر، تەرجومانمان هەبوو، من بە ڕووسی قسەم دەکرد و کوڕی تۆش بە فەڕەنسی.
دایکە پۆشی یەکەی لەو پۆشیە ڕەشانە بەسەر دەم و چاوی دا کە ئافرەتەکانمان وەختێ کوڕیان دەمرن دەیپۆشن.
دایکه بەینێک داما. پاشان هەڵیدایە:
سەهوی، ڕەسوڵ کوڕی من لە مێژە مردووە. نابێ ئەو کوڕە کوڕی من بێ. ئەگەر کوڕی من بوا، ئەو زمانەی لەبیر نەدەکرد، کەمنی ئاڤاری فێرم کردبوو.
داغستانی من

کۆنفراسی مامۆستایانی کوردی لە شاری لوندڕۆژی 2014.5.30مامۆستا مەم دۆگەڵە بانگهێشتیکردین و   پێشنیاریشی کرد  تا پێکەوە پێش...
21/02/2023

کۆنفراسی مامۆستایانی کوردی لە شاری لوند
ڕۆژی 2014.5.30
مامۆستا مەم دۆگەڵە بانگهێشتیکردین و پێشنیاریشی کرد تا پێکەوە پێشکەشکاری سۆرانی و کرمانجی کۆنفراسەکە بین.
پاشان بە مامۆستا موحەمەدم ووت کە هەر خۆتان پێشکەشکار بن و پێوویست بە دوو کەس ناکات.
ڤیدیۆی خولی نەهێشتنی نەخوێندەواری ژنانی گوندی کانی وەیسەی شارباژێرمان پیشانی ئامادەبوان داو وەڵامی هەندێ پرسیارمان دایەوە.
کۆنفراسەکە لەلایەن دەوڵەتی سویدەوە ئامادەکرابوو ، زۆربەی مامۆستایانی کوردی لە سوید بەشدار بوون و کەناڵی کوردستانیش تۆماری کردووە.پاش نانخواردن و لە کۆتاییدا سەردانی داری هەڵەبجەمان لە شاری لوند کرد.

شێرزاد عەزیز

قەلانکردن و دەنگدان 🎲ئەگێڕنەوە کوردێک تازە ئەگاتە ئەوروپا و هیچ لەزمانی ئەو ووڵاتە شارەزا نیە بۆ نەگبەتی لەوێ زیبکەیەک ل...
20/02/2023

قەلانکردن و دەنگدان 🎲

ئەگێڕنەوە کوردێک تازە ئەگاتە ئەوروپا و هیچ لەزمانی ئەو ووڵاتە شارەزا نیە بۆ نەگبەتی لەوێ زیبکەیەک لە کۆمی دێت و دەچێت بۆلای دکتۆر. ئەویش داوای وەرگێڕ ئەکات بۆئەوەی تێبگات کابرا چیەتی .
وەرگێڕەکە بە دکتۆر ئەڵێت ئەم بەڕێزە مایەسیریەتی .
دکتۆریش ئەڵێ پێی بڵێ لەسەر چۆک دابنیشێت و هەردوو دەستی لەسەر زەوی درێژبکات و قاچی بەزاویەی 45 دەرجە بکاتەوەو هەناسەیەکی قوڵ بدات .
وەرگێڕەکەش بەکابرا ئەڵێت قەلانی کە .
کابراش یەکسەر ئەو حاڵەتە وەر ئەگرێ کە دکتۆر داوای کردوە .
دکتۆر سەری ئەسوڕمێت ئەڵی هەموو ئەوەی من وتم بە کوردی یەک ووشەبوو؟
وەرگێڕ ئەڵێ بەڵێ .
دکتۆر ئەڵێت هەی ئافەرین بۆ زمانی کوردی .
ئیتر بۆ هەڵبژاردن حیزبەکان ئەم هەموو مەسرەف و خۆ هیلاکردن و وەعدەی بانگەشەی بۆ ئەکەن پیویست ناکات بەس بڵێن قەلانیکەن ئیتر خۆمان تێئەگەین چیتان ئەوێت.

بێدەنگی نایابترین شێوازە لە شێوازەکانی دەربڕینبەرنادشۆ
20/02/2023

بێدەنگی نایابترین شێوازە لە شێوازەکانی دەربڕین
بەرنادشۆ

19/02/2023

هاوکاریە مادییەکانی کوردی بەریتانیا گەیشتە ڕۆژئاوای کوردستان .
ئامانج جەمال

ئەو پیاوەی دوێنێ هاوسەرەکەی کوشت  خۆشی کوشتدوێنی ئێوارە  لە ناحیەی قوشتەپە ژنێک بە دەستی هاوسەری پێشووی کوژرا،.ئەمڕۆ ئەو...
19/02/2023

ئەو پیاوەی دوێنێ هاوسەرەکەی کوشت خۆشی کوشت

دوێنی ئێوارە لە ناحیەی قوشتەپە ژنێک بە دەستی هاوسەری پێشووی کوژرا،.
ئەمڕۆ ئەو پیاوە لە بنەسڵاوە خۆیشی کوشت".
ژنە کوژراوەکە ناوی (ش. س. ح)ـە، هاوسەرەکەی پێشووی کە ئەمڕۆ خۆی کوشتووە ناوی (م. ع. و) و هەردووکیان خەڵکی ناحیەی قوشتەپەن.

18/02/2023

لەتیف هەڵمەت:
دنیا ئەوەندە خۆش نیە بە هەموو شتێک پێبکەنیت

Adress

Malmö

Aviseringar

Var den första att veta och låt oss skicka ett mail när MalmoKurd postar nyheter och kampanjer. Din e-postadress kommer inte att användas för något annat ändamål, och du kan när som helst avbryta prenumerationen.

Videor

Dela

Typ


Övriga Media i Malmö

Visa Alla

Du kanske också gillar