Zharawa Plus::ژاراوە پڵەس

Zharawa Plus::ژاراوە پڵەس ئامانجمان خزمەت کردنی خەڵکە
بەدروشمی "ڕاستگۆیی،بوێری،پیشەیی"
بەردەوامین...

ملا عبد الكريم مدرس بۆ نەورۆزناوەڕاستی نەوەدەکان، لەسەرو بەندی نەورۆزدا، ڕۆژنامەی عێراق ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ زانا و نو...
21/03/2024

ملا عبد الكريم مدرس بۆ نەورۆز

ناوەڕاستی نەوەدەکان، لەسەرو بەندی نەورۆزدا، ڕۆژنامەی عێراق ئەو چاوپێکەوتنەی لەگەڵ زانا و نوسەری پایەبەرزی کورد مامۆستا مەلاعەبدولکەریمی مودەڕیس سازدەکات، بە ئامانجی ئەوەی مامۆستا بڵێت: نەورۆز، هی کورد نیە و هی فارسه هەر چەندە فارس و کورد یەک میلەتن جیانین
مودەڕیس، زۆر زانایانە دەڵێت نەورۆز، یادێکی ناسراوی سەردەمی ئیسلام و پێش ئیسلامە، هیچ دژایەتیەکی لەگەڵ ئاینی موسوڵمانان نیە. نەورۆز دروشمێک نیە بۆ فەساد، بەڵکو بەهار و شادی کوردە.
مودەڕیس دەفەرموێت" لە سەردەمی ئیمامی عەلی، جەژنی نەورۆز هەبووە و شیرینی دابەشکراوە، ئیمامی عەلی لە شیرینیەکەی خواردوەو گووتویەتی ئەوە چیە؟ گوتویان ئەوە دروشمی ئێمەیە و لە نەورۆزدا دروستی دەکەین و دابەشی دەکەین، بەسەر ئەوانەی خۆشمان دەوێن. ئیمامی عەلی، دەفەرموێت: دەی کەواتە هەموو کاتێک نەورۆز سازبکەن وخۆشی و شادی خۆتان دەرببڕن.

تێبینی/ م یەکێک لە مەلا کورد پەروەرو نیشتیمان پەروەرەکان بووە و کلتوری خۆی زۆر خۆش دەویست. تا وەفاتیشی کرد لە بغداش بەزۆری شاڵوارێکی کوردی لەبەر دەکرد.

بەسوپاسەوە وەرگیراوە لە م.سوڵتان موزەفەری شۆڕی
#نەورۆز

پەیوەندی لە سەرەتا و کۆتایی داکاتێک کتێبێک دەخوێنیتەوە،نوسەرەکە پێشەکیەکی نوسیوە ،زۆر کەممان پێشەکیەکە دەخوێنینەوە، گرین...
18/03/2024

پەیوەندی لە سەرەتا و کۆتایی دا

کاتێک کتێبێک دەخوێنیتەوە،نوسەرەکە پێشەکیەکی نوسیوە ،زۆر کەممان پێشەکیەکە دەخوێنینەوە، گرینگە بیخوێنینەوە ،نوسەرەکە لەسەرەتاکەی زۆر بەجوانی باس دەکات ،بەڵام زۆر گرینگە ناوەرۆک و کۆتاییەکەی بەم شێوە جوانیە بمێنێتەوە و باسی بکات.

بۆ ژیانیش هەمان شێوەیە...
لە بەستنی پەیوەندی ،جا پەیوەندیەکە هاوسەری یان هاوڕێیەتی یان ،ئیش یان هەر شێوازێکی تری پەیوەندی بێت لە ژیان دا،
سەرەتا هەموو پەیوەندیەک بەجوانی و شیرینی دەست پێدەکات بەڵام زۆر جاران لە ناوەڕاست یان کۆتایی وانامێنێت ،یان تێک دەچێت یان کۆتایی دێت و خراپ دەبێت،

جا ئەوەی گرینگە وەک کتێبەکە چۆن سەرەتای بەجوانی وشیرینی دەستی پێکرد و ناوەڕاست و کۆتایی هەر پەیوەندیەکمان بەدروستی و خۆشی و جوانی بمێنێتەوە،ئەوە گرینگترین و تەندروسترین شێوازی پەیوەندیەکانە.

هەمیشە لە پەیوەندیەکانتان بەهەمان شیوەی سەرەتاکانی خۆش و شیرین دا بمێننە وە

م.مامە برایم ازدینی
پسپۆڕی کۆمەڵایەتی
18ـ 3 ـ ‌2024 دوو شەممە

لە یادى راپەڕیندائیدارەى راپەڕین گۆڕستانى پڕۆژە تەواو نەکراوەکانەوریا فەتاحزیاتر لە سێ دەیە بەسەر راپەڕینى باشوورى کوردس...
05/03/2024

لە یادى راپەڕیندا

ئیدارەى راپەڕین گۆڕستانى پڕۆژە تەواو نەکراوەکانە

وریا فەتاح

زیاتر لە سێ دەیە بەسەر راپەڕینى باشوورى کوردستاندا تێدەپەڕێت و لە دواى ئەوەوە ئیدارەى خۆماڵیی کوردى لە باشوورى کوردستانەوە دروست بوو، ئێستا کە 33 ساڵ بەسەر یادەکەدا تێدەپەڕێت، دەڤەرى راپەڕین بووە بە گۆڕستانى پڕۆژە تەواو نەکراوەکان و دەیان پڕۆژەى ستراتیژى بە تەواونەکراوى جێهێڵراون.

لەم راپۆرتەدا، بەشێکى زۆرى ئەو پڕۆژانە دەخەینەڕوو، کە بە نیوەناچڵى جێهێڵراون یان بەردى بناغەکەیان دانراوە و ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە.

یەکەم: پڕۆژەى کارگەى شەکرى بیتوێن

پڕۆژەکە لە رۆژى 8ـى ئەپرێلى 2021، لە مەراسیمێکى گەورەدا بە ئامادەبوونى، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەت و بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ، محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و بەرپرسانى ئیدارەى راپەڕین، بەردى بناغەکەى دانراوە.

هەندێ زانیارى لەسەر پڕۆژەکە:

لە توانایدایە رۆژانە پێنج هەزار تۆن چەوەندەر وەربگرێت

زیاتر لە 60 هەزار دۆنم زەوى بەکار دەهێنێت لە وەرزێکدا

پڕۆژەکە لە دوو وەرزى بەهارى پایزى بۆ ماوەى 200 رۆژ کار دەکات

نزیکەى شەش هەزار جوتیار کار دەکات بۆ هەر وەرزێک

نزیکەى 600 کارمەند و کرێکار لەو کارگەیەدا کار دەکەن

هەلیکار بۆ زیاتر لە دوو هەزار خێزانى دیکە دەڕەخسێنێت

رۆژانە نزیکەى 700 تۆن شەکرى سپى بەرهەم دەهێنێت

چەندین بەرهەمى تر لە پاشماوەى چەوەندەر لەوانە ( ئالیکى ئاژەڵ و تیتۆڵ و پێکهاتەى زەڵاتە).

بودجەى تەرخانکراوى پڕۆژەکە 71 ملیۆن دۆلارە لەسەر رووبەرى 100 دۆنم زەوى، ماوەى پڕۆژەکە دوو ساڵە، بەڵام وا ساڵێک بەسەر وادەکەیدا تێپەڕیوە دارى نەخراوەتە سەر بەرد.

دووەم: نەخۆشخانەى 291 قەرەوێڵەیى رانیە

یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانى سنورەکە، لە رۆژی 1.5.2012، بەردى بناغەى پڕۆژەکە دانراوە گوژمەى تەرخانکراوى پڕۆژەکە 107 ملیار دینارە.

لایەنى جێبەجێکارى پڕۆژەکە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەیە، 964 دەزانێت، 90%ـى پڕۆژەکە تەواو بووە، پەنجەرە و سپلێت و کارەباى بۆ بەستراوە، بەڵام هیچ پێداویستییەکى پزیشکى بۆ جێبەجێ نەکراوە، لە ساڵى 2015ـەوە پڕۆژەکە جێهێڵراوە و ئێستا بەشێکى زۆرى بیناکە بەرەو کەلاوەبوون دەچێت و بووەتە ماڵى باڵندە و خشۆکەکان و کەلوپەلەکانیشى بەرەو لەناوچوون دەچن.

سێیەم: پڕۆژەى ئاوى دەربەندی رانیە

لە ساڵى 2005ـەوە 30 ملیۆن دۆلارى بۆ تەرخانکراوە و دەست بە جێبەجێکردنى کراوە، بەڵام پڕۆژەکە شکستى هێناوە و بە تەواو نەکراوى جێهێڵراوە.

چوارەم: پڕۆژەى پردى دەربەندى رانیە- بنگرد

ئەم پرۆژەیە یەکێکە لەپرۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کەلەسەر زێی بچوک دروستدەکرێت و ئیدارەی راپەڕین بەپارێزگای سلێمانییەوە دەبەستێتەوە، درێژییەکەی 420 مەترە و بڕی 11ملیار و 387 ملیۆن و 745هەزار و 800دیناری بۆتەرخانکراوە.

رۆژى 13.10.2020 دەست بە جێبەجێکردنى کراوە، هەرچەندە لەئێستادا 98%ى کارەکانى تەوا بووە، دەبوو تائێستا تەواو بکرایە، بەڵام تائێستا نەکراوەتەوە ئیشکردن تێیدا بەردەوامە.

پێنجەم: یەکەى نیشتەجێبوونى کەمدەرامەتان

لە سنورى ئیدارەى راپەڕین، 20 بیناى کە 240یەکەى نیشتەجێبوونە و ساڵانێکە بیناکانى دروستکراوە، لە چوارچێوەى پڕۆژەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەدایە و بۆ کەمدەرامەتان دروستکراوە، بەڵام وا خەریکە بەرەو کەلاوەبوون دەچن و تائێستا تەواو نەکراون.

بەم شێوەیە:

رانیە، 8 بینا کە پێکهاتووە لە 96 یەکەى نیشتجێبون.

قەڵادزێ، 4 بینا کە پێکهاتووە لە 48 یەکەى نیشتەجێبون

سەنگەسەر، 4 بینا کە پێکهاتووە لە 48 یەکەى نیشتەجێبون

چوارقوڕنە، 4 بینا کە پێکهاتووە لە 48 یەکەى نیشتەجێبون

شەشەم: پڕۆژەى جووتسایدى ژاراوە- دەربەند

پرۆژەی دوو سایدی ژاراوە- توەسواران، لەساڵی 2013 نزیکە 15 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، لە ئێستادا پڕۆژەکە خراوەتە بەرنامەى بانکى نێودەوڵەتى بۆ ئەوەى مینحەیەکى بۆ خەرج بکرێت، 964 دەزانێت پڕۆژەکە نزیکەى 50 ملیار دینارى پێویستە، بەڵام حکومەت چاوەڕێى بانکى نێودەوڵەتییە بۆ ئەوەى پارەیان بۆ خەرج بکات و پڕۆژەکەى پێ تەواو بکەن.

ژمارەیەک لەو پڕۆژانەى دیکە کە تەواو نەکراون و بە نیوە ناچڵى ماونەتەوە یان دەست بە جیبەجێکردنیان نەکراوە:

_پڕۆژەى دوسایدى ناوبازاڕى قەڵادزێ، ئیشکردن تێیدا وەستاوە.

_پڕۆژەى جوتسایدى ناوبازاڕى رانیە، دەست بە ئیشکردن نەکراوە.

_پردى دەروازەى قەڵادزێ، بە نیوەناچڵى جێهێڵدراوە.

_سەنتەرى شێرپەنجەى مەمک لە رانیە، تەواو.

_پارکى سەرنێڵ لە قەڵادزی، بەنیوە ناچڵى جێماوە.

_پارکى مۆنیۆمێنتى قەڵادزێ.

_بیناى ماڵى لاوان لە قەڵادزێ.

_بیناى ماڵى کەلەپورى لە قەڵادزێ.

_پڕۆژەى گەشتیارى گرد ئەستێرە لە ژاراوە، ئیشى تێدا ناکرێت.

_بیناى تاپۆى رانیە و چەندین پڕۆژەى دیکەى رێگاوبان و قوتابخانە.

ئیدارەی راپەڕین لە رووی جوگرافیەوە دەکەوێتە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی ھەرێمی کوردستان، لە بواری کارگێڕی و ئیداریەوە، ئیدارەی راپەڕین پێکدێت لە هەریەکە لە قەزای رانیە و قەزاى پشدەر و قەزاى حاجیاوا، لەگەڵ هەشت ناحیە کە ئەمانەن (چوارقوڕنە، ژاراوە، سەنگەسەر، هێرۆ، هەڵشۆ، ئیسێوە، سەرکەپکان، سەروچاوە)، ئەوە جگە لە بونى 600 گوند کە بە کۆى گشتى ژمارەى دانیشتوانى ئیدارەکە زیاترە لە 400 هەزار کەس

https://ku.964media.com/166602/?fbclid=IwAR2T0xFG3_n3gVtv0-RnL_nJNCXf7zdKHlNTUpmsEkZWtU8UgEZs257rUnU

ڕاپۆرت : 964 بەسوپاسەوە

لە یادى راپەڕیندا

ئەمڕۆ ٥ ـ ۳  ۳۳ ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان تێده‌په‌ڕێت.چ پەیامێکت هەیە لەو ڕۆژە دا؟؟
05/03/2024

ئەمڕۆ ٥ ـ ۳
۳۳ ساڵ به‌سه‌ر راپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان تێده‌په‌ڕێت.
چ پەیامێکت هەیە لەو ڕۆژە دا؟؟

  هاوشاریمان ( پور ئایشێ حمدامینی شێنێ ) کۆچی دوایی کرد.لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە  سەبوری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە بە...
03/03/2024



هاوشاریمان
( پور ئایشێ حمدامینی شێنێ ) کۆچی دوایی کرد.

لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە سەبوری و ئارامی ببەخشێت بە خانەوادە بەڕێزەکەیان و بە دۆست هاوڕێیانیان و کۆچکردووش بەبەهەشتی خۆی شاد بکات.

﷽‌‎قَالَ الله تَعَالی‌‎( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة ) ‌‎
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ )

دامەزراوەی هەواڵیی ژاراوە پڵەس
۳ـ۳ــ۲۰۲٤ هەینیی
تێبینی:پرسەكەى لە مزگەوتى شەهیدانی شێنێ یە لە ژاراوە.

 #پـــرســەبەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمشەو کاتژمێر (٢) ی بەرەبەیان (کوێخا خدری خەندەکە)کە دەبێتە براگەورەی مەلاوسووی خە...
02/02/2024

#پـــرســە

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمشەو کاتژمێر (٢) ی بەرەبەیان (کوێخا خدری خەندەکە)کە دەبێتە براگەورەی مەلاوسووی خەندەکە،باوکی کاک هەژار و کاک محمد کۆچی دوایی کرد .

خودای گەورە سێبوری ئازیزانی بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت ..

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لەگوندی خەندەکە.
(انا لله وانا الیه راجعون)

  هاوشاریمانئەمڕۆ ( پورە بەس )دایکی مامۆستا لوقمان، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە  سەبوری و ئارامی ب...
01/02/2024



هاوشاریمان
ئەمڕۆ ( پورە بەس )دایکی مامۆستا لوقمان، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە سەبوری و ئارامی ببەخشێت بە دۆست هاوڕێ و خانەوادە بەڕێزەکەیان و کۆچکردووش بەبەهەشتی خۆی شاد بکات.

﷽‌‎قَالَ الله تَعَالی‌‎( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة ) ‌‎
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ )

دامەزراوەی هەواڵی ژاراوە پڵەس
۱ـ۲ــ۲۰۲٤ ٥شەممە
تێبینی:پرسەكەى لە مزگەوتى ابوبکری صدیقە لە ژاراوە.

چ پەیامێکت هەیە ...بۆ ماڕکێت و دوکاندارە بەڕێزەکانی ناحیەی ژاراوە لەسەر هەرزانکردنی نرخی  و شتومەک و کاڵاکان ،بەهۆی  دۆخ...
30/01/2024

چ پەیامێکت هەیە ...
بۆ ماڕکێت و دوکاندارە بەڕێزەکانی ناحیەی ژاراوە لەسەر هەرزانکردنی نرخی و شتومەک و کاڵاکان ،بەهۆی دۆخی خراپی و دارایی و نەدانی مووچە، کە ژیانی هاوڵاتیانی توشی گرفت کردووە.
هاوکاریکردن و هەرزانکردنی شتومەکەکان لە ئێستادا کارێکی ئەخلاقی ئاینی و مرۆڤایەتیە

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان...مامۆستایانی خۆڕاگر سڵاوی خەباتی مەدەنی و بەردەوامیتان لێبێت.....بەڕێزان دایک و باوک وکەس...
30/01/2024

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان...
مامۆستایانی خۆڕاگر سڵاوی خەباتی مەدەنی و بەردەوامیتان لێبێت.....
بەڕێزان دایک و باوک وکەس وکاری فێرخوازانی ئازیز...
سەرجەم چین و توێژەکانی دەڤەرەکەمان دەڤەری پشدەری سەر بڵند....
هەموو لایەک ئاگادارن کە زیاتر لە (١٤٠) ڕۆژە ئێمەی مامۆستایان بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندمان کردووە و لەم ماوەیەدا بەچەندین ڕێگاو شێوازی جیاواز دەنگی ناڕەزایەتیمان بەرزکردۆتەوە دژ بەو هەموو زوڵم و ستەمەی کە دەسەڵاتی تاڵانکاری هەرێم دەیکات دەرحەق بە سەرجەم چین و توێژەکان بەگشتی و مامۆستایان و فەرمانبەران بەتایبەتی، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم دەسەڵاتە نەک هەر وەڵامی هیچ داواکارییەکی مامۆستایانی نەداوەتەوە بەڵکوو گاڵتە بە ئیرادەی مامۆستایان دەکات و گرەو لەسەر خۆڕاگری و بوێری ئەم توێژە زندوو چاونەترسەی کۆمەڵگە دەکات بۆ ئەو مەبەستەش بەبەرچاوی هەمووانەوە چەندین ڕێگای جیاوازی بەکار هێناوە بۆ هەڕەشکردن لە مامۆستایان و ترساندنیان و گێڕانەوەیان بۆ ناو ناوەندەکانی خوێندن بێ هیچ دەسکەوتێک.
ئێمەی مامۆستایانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بەهەردوو بەشی زانستی و وێژەییەوە لەم ماوەیەدا و بە دیاریکراوی لە وەرزی یەکەمی خوێندنی ئەم ساڵدا، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی و گرنگی ئەم قۆناغە تەواوی وەرزەکەمان بەڕێکرد، بەبێ ئەوەی لەم وەرزەدا تەنها مووچەیەکمان پێبدرێت.
وە دوای ئەوەی ئێمە لە کۆتاییەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن و بەر لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز، بەدەنگی زۆرینەی ڕەهای سەرجەم مامۆستایانی ئەم قۆناغە لە سنوری پەروەردەی پشدەر هۆشداریماندا بە دەسەڵات و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە رێگەی بەیاننامەیەک، کە لەئەگەری وەڵامنەدانەوەی دەسەڵات بۆ داواکاریەکانی مامۆستایان و بەردەوام بوونی لەسەر ئەم بێباکی و خەم ساردیە دەرحەق بە دۆزی مامۆستایان و پڕۆسەی پەروەردە ئەوە ئێمەش هاوشانی هاوپیشەکانمان لە قۆناغەکانیتر لە وەرزی دووەمدا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنی قۆناغی دوازدە بە هەردوو بەشەکەیەوە دەکەین و تاجێبەجێکردنی داواکاریە ڕەواکانمان ناگەڕینەوە ناوەندەکانی خوێندن.
لەبەرئەوە و بەهۆی ئەو بێباکیەی کە دەسەڵات هەیەتی لە بەرانبەر داواکانی مامۆستایان لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە:
ئێمە وەک توێژی مامۆستایان هەمیشە خاوەنی قسە وبەڵێنی خۆمانین و پارێزگاری لە بۆچوون و دەنگەکانمان و واژۆی بەڕیوەبەرەکانمان دەکەین کە لەوەرزی یەکمدا لەسەر ئەم بەڵێنەی کەلەسەرەوە باسمان کرد کردوویانە و بەکۆی دەنگی مامۆستایانی ئەم خوێندنگایانەی کە لەخوارەوە ناویان نوسراوە بۆ وەرزی دووەم بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنی پۆلی دوازدەش دەکەین و لەگەڵ هاوپیشەکانمان دڕێژە بە خەباتی مەدەنی دەدەین و شەقام دەکەین بە ناوەندێکی خوێندنی کرداری بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەکی چاو نەترس و بوێرو ناوەندێکێش بۆ وتنەوەی دەرسی مۆڕاڵی و مرۆڤایەتی بە دەسەڵاتداران.
ناوی خوێندنگاکان:
1- ئامادەیی کوێستان
2- ئامادەیی قەڵادزێی تیکەڵ
3- ئامادەیی ئاسۆسی زانستی
4- ئامادەیی نەورۆزی زانستی
5- ئامادەیی ڕۆژهەڵات
6- ئامادەیی مامەندە
7- ئامادەیی هێرۆ
8- ئامادەیی قەڵادزێی زانستی
9- ئامادەیی هەژین
10- ئامادەیی نیشتمان
11- ئامادەیی هێدی
12- دواناوەندی میدیای ئیواران
13- ئامادەیی ژین
14- دواناوەندی وەفا
15- دواناوەندی ئارامی ئێواران
16- ئامادەیی شەروێت
17- ئامادەیی هەڵشۆ
18- ئامادەیی هەنگاو
19- ئامادەیی شەهید محمد سوڵتانی ئیواران
20- دوا ناوەندی کرژاڵی ئێوارانی کچان
21- ئامادەیی ژاراوە
22- ئامادەیی زورکان
23- دواناوەندی هەورین
24- ئامادەیی دەرسیمی وێژەیی
25- ئامادەیی دواڕۆژ
26- ئامادەیی شیلانە

لەکۆتایدا داوا لە مامۆستا بەڕێزەکانی هەردوو خوێندنگای (ئامادەیی بابان و سەنگەسەر) دەکەین کە دەست لە دەوامکردن هەڵبگرن و بێنەوە هاوشانی براو هاوپێشەکانیان بۆئەوەی یەکڕیزی مامۆستایان تێک نەچێت و هەموومان بەیەکەوە بەردەوامبین بۆ هێنانە دی ئامانجەکانمان.
سەرکەوتوبێت خەباتی مەدەنی مامۆستایان

بەیاننامەی مامۆستایانی پۆلێ دوازدەهەمی زانستی و وێژەیی سنوری پەروەردەی پشدەر
٣٠/١/٢٠٢٤

🔵ژاراوە پڵەس بەدواداچونی وردی کردووە،لەسەر ئەو ( ۱۲ )قوتابخانەیەی سنوری ناحیەی ژاراوە، کە بەڕێوبەرەکانیان ئیمزای کردنەوە...
21/01/2024

🔵ژاراوە پڵەس بەدواداچونی وردی کردووە،لەسەر ئەو ( ۱۲ )قوتابخانەیەی سنوری ناحیەی ژاراوە، کە بەڕێوبەرەکانیان ئیمزای کردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاندوە.

🔴۱ـ ( ئامادەەیی ژاراوە ) لەکۆی ( ۲۷ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ تەنها ( ۳ ) مامۆستا چۆتەوە دەوام ،جگە لە بەڕێوبەر و یاریدەدەر

🔴۲ـ ئامادەەیی ( دەرسیم ) لەکۆی ( ۱٨ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ تەنها ( ۷ ) مامۆستا چۆتەوە دەوام جگە لە بەڕێوبەر

🔴۳ـ قوتابخانەی ( ڕەنج ) لەکۆی ( ۲۲ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ تەنها ( ٤ ) مامۆستا چۆتەوە دەوام

🔴٤ـ قوتابخانەی( وڵات ) لەکۆی ( ۱۷ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ تەنها ( بەڕێوبەر و یاریدەدەر ) چۆنەتەوە دەوام

🔴٥ ـ قوتابخانەی ( قەندیل ) لەکۆی ( ۳۲ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ تەنها ( ٦ ) مامۆستا چۆتەوە دەوام

🔴٦ـ دواناوەندی ( ئارامی ئێواران ) لەکۆی ( ۱۱ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ هەمووی بایکۆت ، تەنها ( بەڕێوبەر ) چۆتەوە دەوام

🔴۷ـ قوتابخانەی ( ئاسودە ) لەکۆی ( ۲٤ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ تەنها ( ۳ ) مامۆستا چۆتەوە دەوام

🔴٨ ـ قوتابخانەی ( ژاراوەی بنەڕەتی ) لەکۆی ( ۲٤ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ تەنها ( ٤ ) مامۆستا چۆتەوە دەوام

🔴۹ـ قوتابخانەی ( سپیرۆ ) لەکۆی ( ۱۰ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ هەمووی بایکۆت،تەنها ( بەڕێوبەر ) چۆتەوە دەوام

🔴۱۰ـ قوتابخانەی ( قرژاڵە بڕە ) لەکۆی ( ۹ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ هەمووی بایکۆت تەنها ( بەڕێوبەر ) چۆتەوە دەوام

🔴۱۱ـ قوتابخانەی (خەندەکە )لەکۆی (۱۲) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ هەمووی بایکۆت،تەنها ( بەڕێوبەر ) چۆتەوە دەوام

🔴۱۲ـ قوتابخانەی ( سادر ) لەکۆی ( ۱٤ ) مامۆستایی میلاک و وانەبێژ تەنها ( بەڕێوبەر ) چۆتەوە دەوام هەمووی بایکۆت

کۆی گشتی مامۆستای بایکۆتی کردووە یان دەوامی کردووە( ۲۲۰ )
🟡( ۲٨ ) دەوامی کردووە
🟢 ( ۱۹۲ ) بایکۆتی کردووە

۲۱ـ۱ ـ ۲۰۲٤ یەک شەممە
دیسکی بەدواداچونی ژاراوە پڵەس

20/01/2024

گوندی شێنێ...
مام فەرخە و پورە ئایش یەکێک لە نمونە جوانەکانی عاشق و خۆشەویستین لە سنورەکە و دوای نیو سەدە پێکەوە بوون هاوشێوەی کاتی گەنجی یان هەڵسوکەوت دەکەن.

ڤیدیۆ: nrt

  هاوشاریمانئەمڕۆ ( مام موسای ڕۆستەمی ) بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردلەخوای گەورە دەپاڕێینەوە  سەبوری و ئارامی ببەخشێت بە دۆس...
19/01/2024



هاوشاریمان
ئەمڕۆ ( مام موسای ڕۆستەمی ) بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد

لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە سەبوری و ئارامی ببەخشێت بە دۆست هاوڕێ و خانەوادە بەڕێزەکەیان و کۆچکردووش بەبەهەشتی خۆی شاد بکات.

﷽‌‎قَالَ الله تَعَالی‌‎( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة ) ‌‎
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ )
دامەزراوەی هەواڵی ژاراوە پڵەس
۱۹ـ۱ـ۲۰۲٤ شەممە
تێبینی:پرسەكەى لەمزگەوتى شەهیدانی شێنێ یە لە ژاراوە.

زانیاری نوێزانیاری نوێ لەسەر بۆردومانەکەی کەمێک لەمەوبەر...بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمانگەیشتوە ،فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چ...
06/01/2024

زانیاری نوێ
زانیاری نوێ لەسەر بۆردومانەکەی کەمێک لەمەوبەر...
بەپێی ئەو زانیاریانەی پێمانگەیشتوە ،فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیایی گەنەماویە پشت گوندی زێوکەی بەرامبەر گوندی شێنێ لەسنوری پشدەر بۆردومان کرد.

وێنەکەش کاتی بۆردومانەکەیە

ئەو هەڵوێستەت پێ کارێکی چۆنە...شۆفێری پاسەکانی ژاراوە خەتی ژاراوە ڕانیە  ھەست کردن بە بەرپرسیاری  و باری دارای  ھاوڵاتیا...
06/01/2024

ئەو هەڵوێستەت پێ کارێکی چۆنە...

شۆفێری پاسەکانی ژاراوە خەتی ژاراوە ڕانیە ھەست کردن بە بەرپرسیاری و باری دارای ھاوڵاتیان نەدرانی موچە لە کاتی خۆی دا بریارمان دا بە دابەزاندنی کرێ لە نێوان ژاراوە بۆ ڕانیە لە ٢٥٠٠ تەوە کردمان بە ٢٠٠٠ وە بە پێچەوانەوە لە ڕانیە بۆ ژاراوەش بە ھەمان نرخ واتا ٢٠٠٠ دینار.

بەناوی ستافی ژاراوە پڵەسەوە zharawa plus وە سڵاو لە هەموو ئەندامانمان دەکەین لە هەر شوێنێک بن.  هیوادارین ساڵی ٢٠٢٣تان ب...
31/12/2023

بەناوی ستافی ژاراوە پڵەسەوە zharawa plus وە سڵاو لە هەموو ئەندامانمان دەکەین لە هەر شوێنێک بن. هیوادارین ساڵی ٢٠٢٣تان باش بووبێت .هیوای تەندروستیەکی باشتان بۆ دەخوازین وە لەبیرتان نەچێت بەردەوام بن لەسەر ئامانجەکانتان.
هیوادارین ساڵی نوێی ٢٠٢٤تان پڕ بێت لە خۆشی
🌾🌾🌾
On behalf of zharawa plus, we greet all our members wherever they are. We hope you have had a good year 2023 .We wish you good health And don't forget to continue on your goal.
We hope your new year 2024 is full of happiness

🌿🌿🌿🌿🌿

نيابة عن zharawa plus ، نحيي جميع أعضائنا أينما كانوا. نتمنى أن تكونوا قد قضيتم عامًا جيدًا في عام 2023. ونتمنى لكم الصحة الجيدة ولا تنسوا الاستمرار في تحقيق هدفكم.
نأمل أن يكون عامك الجديد 2024 مليئًا بالسعادة
🍀🍀🍀
از طرفzharawa plus به همه اعضایمان در هر کجا که هستند سلام می کنیم. امیدواریم سال 2023 خوبی داشته باشید. برای شما آرزوی سلامتی داریم و فراموش نکنید که به هدف خود ادامه دهید.
امیدواریم سال جدید 2024 شما پر از شادی باشد

✪ 🌷2024

  هاوشاریمانئەمڕۆ کاک ( ڕەحمانی حاجی حسنی ) ناسراو بە ڕەحمانی حاجی حسەنە ماری کۆچی دوایی کرد لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە  س...
16/12/2023



هاوشاریمان
ئەمڕۆ کاک ( ڕەحمانی حاجی حسنی ) ناسراو بە ڕەحمانی حاجی حسەنە ماری کۆچی دوایی کرد

لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە سەبوری و ئارامی ببەخشێت بە دۆست هاوڕێ و خانەوادە بەڕێزەکەیان و کۆچکردووش بەبەهەشتی خۆی شاد بکات.

﷽‌‎قَالَ الله تَعَالی‌‎( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة ) ‌‎
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ )
دامەزراوەی هەواڵی ژاراوە پڵەس
۱٥ـ۱۲ـ۲۰۲۳ شەممە
تێبینی:پرسەكەى لەمزگەوتى شەهیدانی شێنێ یە لە ژاراوە.

"هەمیشە پێبکەنە و دڵخۆشبە"*پێبکەنە کاتێک لە ناو خێزانەکەتی ،چونکە بەملیۆنان کەس بەئاواتی هەبونی خێزانن.*پێبکەنە کاتێک تۆ...
11/12/2023

"هەمیشە پێبکەنە و دڵخۆشبە"

*پێبکەنە کاتێک لە ناو خێزانەکەتی ،چونکە بەملیۆنان کەس بەئاواتی هەبونی خێزانن.

*پێبکەنە کاتێک تۆ ساغیت ،چونکە بەهەزاران کەس ئاوات بە تەندروستی ساغ دەخوازن.

*پێبکەنە و دڵخۆشبە کە تۆ ئێستا لەژیاندای ،چونکە بەملیۆنان کەس مردووە ،بە ئاواتی ژیان ڕۆیشون و پەشیمانن کە کاری باشیان نەکردوە.

*پێبکەنە کە تۆ خودایەکت هەیە کە ( اللّه ) یە ،چونکە بە ملیۆنان کەس هەیە مانگا دەپەرستن.

*پێبکەنە و سوپاس خوابکە کە تۆ هەی واتا بونت هەیە،چونکە بە ملێۆنان کەس هەیە تەمەنا دەکات وەک تۆ بێت.

بۆیە سوپاسی خوا بکە و پێبکەنە و دڵخۆش بە...

تۆ چیتر بە هۆکاری دڵخۆشی و ئاسودەیی دادەنێی ؟؟

م.مامە برایم ازدینی
پسپۆڕی کۆمەڵایەتی
۱۱ـ۱۲ـ۲۰۲۳

#خێزان #فێرکردن #پەروەردە #منداڵ #کۆمەڵگا

کەناڵی تێلگرامی مامۆستا مامە برایم ازدینی
پسپۆڕی کۆمەڵایەتی و کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتیەکان

لینکی کەناڵ ئێرە جۆین بکەن👇👇👇
https://t.me/mame_braim_azdiny

  ‏هاوشاریمان مام ( هۆمەر خدر عەرەب ) کۆچی دواییکرد، باوکی بەڕێزان ( کاک ئەحمەد و کاک خالید و کاک محمد )  لەخواى  گەورە ...
11/12/2023


‏هاوشاریمان مام ( هۆمەر خدر عەرەب ) کۆچی دواییکرد،
باوکی بەڕێزان ( کاک ئەحمەد و کاک خالید و کاک محمد )
لەخواى گەورە داواكارین بە بەهەشتى بەرينى شاد بكات وە سەبورى كەس و كارى بدات ان شاءالله.

دامەزراوەی هەواڵیی ژاراوە پڵەس
۱۱ـ۱۲ـ۲۰۲۳ ۲شەممە

﷽‌‎قَالَ الله تَعَالی‌‎( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة ) ‌‎
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ )

تێبینی:پرسەكەى لەمزگەوتى ابراهیم خلیل لە ژاراوە دەبێت

04/12/2023

دیمەنێکی جوانی شاری قەڵازێی خۆشەویست
ڤیدیۆ: بڕوا گەرمکەیی

27/11/2023

🔺چیرۆکى ناخهەژێنى مردنى کاک ئەرسەلان ئەو گەنجەی تاقانەى حەوت خوشک بوو..
🔻ئاواتى ئەوە بوو لە بوارەکەى خۆیدا ئیش بکات، کەچى کاتێک بە ئاواتەکەى گەیشت دڵى لەلێدان کەوت..
🔺کوڕێکى هێمن و شەرمن، بەڵام بۆ ٧ خوشکەکەى ببوو بە پشت..
🔻ئەو گەنجە بۆ دابینکردنى بژێوى ژیانى خۆى گەیاندە بەغدا، بەڵام مەرگ رێگەى نەدا کرێى ماندووبوونەکەى وەربگرێت..
#کۆباس

ـ           پرسەی شار‌                                                                      ﷽‎          ـ               ...
27/11/2023

ـ پرسەی شار
‌ ﷽
‎ ـ ‏ ‎ ‏‎قَالَ الله تَعَالی
‎‏‎( كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة )
‎‏‎ ‏‎( وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ )
‌ ‎‏
بەداخ و غەمو پەژارەیەکی زۆرەوە لەناخەوە دڵگران و غەمباربووین بەکۆچی دوایی ( کاک ئەرسلان خدرسمایل ) پرسەوسەرەخۆشی و هاوغەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین خۆمان بەهاوبەشی ئەوغەمە قوڵە دەزانین و داواکارین لەیەزدانی مەزن کۆچ کردوو بەفیردەسی بەرینی خۆی شادبکات وصەبوری دڵی ئێمەو هەموکەسوکارە بەڕێزە کەیان بدات و دواغەم و ناخۆشیان بێت...

ـ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُون
دامەزراوەی هەواڵیی ژاراوە پڵەس
۲۷ـ۱۱ـ۲۰۲۳ دوو شەممه

Address

Zharawa

Telephone

+9647701944269

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zharawa Plus::ژاراوە پڵەس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Zharawa Plus::ژاراوە پڵەس:

Videos

Share


Other News & Media Websites in Zharawa

Show All