پارێزەر مژدە محمد کریم

پارێزەر مژدە محمد کریم بۆ بینینی هەمو جۆرە داوایەک و دامەزراندنی کۆمپانیاو بە

جۆرەکانى مارەیی و مارەیی چییە ؟.وەڵام/مارەیى ئەو ماڵەیە کە ژن دەیکەوێت بەبەستنى گرێبەندى هاوسەرگیرى(پێش گواستنەوە)یان (پ...
25/06/2023

جۆرەکانى مارەیی و مارەیی چییە ؟.

وەڵام/
مارەیى ئەو ماڵەیە کە ژن دەیکەوێت بەبەستنى گرێبەندى هاوسەرگیرى(پێش گواستنەوە)یان (پاش گواستنەوە).
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~.
پرسیار/ کەى و چۆن پیاو مارەى دەدات بە ژن؟

وەڵام//
١- لەکاتى بوونى گرێبەندى هاوسەرگیرى دروستدا.

٢- کاتێک کەگواستنەوە(دخول)ڕوودەدات و گرێبەندى هاوسەرگیریەکە فاسد بوو.
لەحاڵەتى گواستنەوە پیاو پێویستە مارەى بداتە ئەو ژنە هەرچەندە گرێبەندى هاوسەرگیریەکە فاسد بێت.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~.
جۆرەکانى مارى چییە؟

وەڵام///
١- مارەى دیاریکراو (المهر المسمى).
ئەو مارەییەیە کە لەکاتى بەستنى گرێبەندەکەدا دەستنیشان دەکرێت و ژن و پیاوەکە لەسەرى رێکدەکەون.

٢- مارەى وەک خۆى (المهر المثل).
لەم حاڵەتەدا مارەى لەکاتى گرێبەندەکەدا دەستنیشان نەکراوە یان مارەیى دەسنیشانکراو شتێکى بایەخدار نەبێت یان شتێکى زەوتکراو بوو ئەوە مارەیى وەک خۆى دەدرێتە ژنەکە.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~.
پرسیار/ پێشخستن و پاشخستنى مارەیى چیە؟

وەڵام////
- دەکرێت مارەیى هەمووى پێش بخرێت یان هەمووى پاش بخرێت یان بەشێکى بدرێت و بەشێکى دیکەى دوابخرێت، دیاریکردنى پێش خستن و پاشخستنى مارەیش بە رێکەوتن دەبێت یان بەگوێرەى عورفى ناوچەکە خۆ ئەگەر رێکەوتن نەبوو لە دیاریکردنى پێدانى مارەیى ئەوا پێویستە پیاوەکە دەست بەجێ مارەیى بدات بە ژنەکە چونکە ئەسڵ ئەوەیە کە ژن مارەیى دەکەوێت بە ئەنجامدانى گرێبەست.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~.
پرسیار/ چۆن کەى مارەیى زیاد و کەم دەکرێت.

وەڵام/////
- دواى ئەنجامدانى گرێبەندى هاوسەرگیرى دەکرێ مارەیى زیاد بکرێت بەڵام پێویستە ئەو مەرجانەى خوارەوە هەبن.

١- پێویستە مێرد عاقڵ بێت.

٢- پێویستە ئەو زیادەى مارەییە ڕوون بێت و بڕەکەى دیاریکراو بێت.

٣- پێویستە زیادکردنەکە لەکاتى بەردەوامى پەیوەندى هاوسەرگیریدا بێت.

٤- پێویستە ژنەکە ئەو زیادکردنە قبوڵ بکات لەهەمان ئەو دانیشتنەدا کە مێردەکە بڕیارى زیادکردنەکەى تێدا داوە.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~.
پرسیار/ ئایا ژن دەتوانێت مارەییەکەى کەم بکاتوه؟

وەڵام//////
- ژن دەتوانێت مارەییەکەى کەم بکاتەوە تەنانەت دەستبەردارى مارەییەکەى بێت بەمەرجێک ئەو ژنە عاقڵ و بالغ بێت.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~.
پرسیار/ لەچ حاڵەتێکدا ژن ناتوانێت مارەیەکەى کەم بکاتەوە یان بیبەخشێت؟

وەڵام///////
- ئەگەر ژنەکە عاقڵ نەبوو یان (١٨) ساڵى تەواو نەکردبوو ئەوا وەلیەکەى ناتوانێت مارەیییەکەى کەم بکاتەوە یان هەمووى ببەخشێت.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~.
پرسیار/ ئەو حاڵەتانە کامانەن کە ژن هەموو مارەیەکە دەکەوێت؟

وەڵام////////
١- ئەگەر پاش ئەنجامدانى گرێبەندى هاوسەرگیرى راستەقینە یەکێک لە ژن و مێرد کۆچى دوایان کرد.

٢- ئەگەر پێش گواستنەوە مێرد مرد ژنەکەى هەموو مارەییەکەى دەکەوێت و لە میراتى پیاوەکەى هەڵى دەگرێت.

٣- ژن سەرجەم مارەیەکەى دەکەوێت پاش ئەوەى دەگوازرێتەوە گواستنەوەیەکى ڕاستەقینە.
پارێزەری یاسایی
٤- گواستنەوەى حکمى (الدخول الحکمى).
ئەم حاڵەتە بریتیە لەوەى کە:

أ-ژن و مێرد لە شوێنێکى ئەمین بەیەکەوە وە هیچ ڕێگرێکى هەستپێکراو و سروشتى و شەرعى نەبێت لە دخولکردن.

ب- کە شوێنەکە کەسى لێ نەبێت .

ت- هیچ لایەکیان نەخۆش نەبن.

ج- هیچیان بەِرۆژو نەبن.

د- ژنەکە لە ماوەى عددەدا نەبێت.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~.
پرسیار/ ئەو حاڵەتانە کامانەن کە ژن مارەیى ناکەوێت؟

وەڵام/////////
١- ئەگەر پێش گواستنەوە جیابوونەوە لەنێوان ژن و مێردەکە ڕوویدا هۆکارى جیابوونەوەکە ژنەکە بوو.

٢- ئەگەر پێش گواستنەوە جیابوونەوە ڕوویدا و هۆکارى جیابوونەوەکە مێردەکە بێت بەڵام لەو کاتەدا (بالغ) بوە و ئێستا پاش بالغ بونى بەو گرێبەستە ڕازى نابێت.

٣- ئەگەر ژن گەردنى مێردەکەى ئازاد کرد و دەست بەردارى مارەییەکەى بوو.

٤- ئەگەر گرێبەستى هاوسەرگیریە فاسد بوو وە پێش گواستنەوە جیابوونەوە ڕوویدا. ئەوکاتە ژنەکە هیچ مارەیى ناکەوێت.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~.
پرسیار/ ئەو حاڵەتانە کامانەن کە ژن نیوەى مارەیى دەکەوێت؟

وەڵام//////////
کاتێک کە گرێبەندى هاوسەرگیرى راستەقینە هەبوو بەڵام پێش گواستنەوە جیابوونەوە لەنێوان ژن و مێردەکە ڕوویدا ئەواژنەکە نیوەى مارەیەکەى دەکەوێت.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~.
تێبینى:.

- ژن مارەى پاشکەوتەى نادرێتێ تەنها دواى تەلاق یان مردنى مێردەکەى ئەویش پاش تەواوبوونى ماوەى(عددە)ئەمەش بە گوێرەى(مەزهەبى ئیمامى حەنەفى) بەڵام بە گوێرەى(مەزهەبى ئیمامى جەعفەرى) ژن دەتوانێت داواى مارەى پاشکەوتە بکات راستەوخۆ دواى تەلاقدانى یان مردنى ميرد.

وەرگیراوە...

🔖 نەدانی میرات بە ئافرەتان.📜| زۆر لە پیاوان هەن میراتیان نادەن بە کچەکانیان یان خوشکەکانیان یان دایکانیان ، بەڕاستی نەدا...
01/02/2023

🔖 نەدانی میرات بە ئافرەتان.
📜| زۆر لە پیاوان هەن میراتیان نادەن بە کچەکانیان یان خوشکەکانیان یان دایکانیان ، بەڕاستی نەدانی میرات بە ئافرەتان تاوانێکی گەورەیە و زوڵمێکە لێیان ئەکەن ، چونکە خوای پەروەردگار لە قورئانە پیرۆزەکەی حەقی ئافرەتانی دیاری کردووە ..
🗂| خوای گەورە ئەفەرمووێت : 🔻
﴿ وَلِلنِّسَآءِ نَصِيبُُ مِّمَّا تَرَكَ ٱلوَالِدَانِ وَٱلٲَقرَبُونَ ﴾
🔅 واتـه : ↓↓↓
" بۆ ئافرەتان هەیە بەش لەو ماڵەی دایک و باووک یان خزمی نزیک لەدوای خۆیان بەجێی ئەهێڵن. "
📒| النساء : 7
⚠️ کەواتە نەدانی میرات بە ئافرەتان جێ بەجێ نەکردنی حوکمی خوایە ، وە جێبەجێ نەکردنی حوکمی خوا تاوانێکی زۆر گەورەیە ، بەڵکو کوفرە ئەگەر کەسێک باوەڕی بە حوکمی خوا
نەبێت.

#پارێزەرمژدەمحمد

لەڕابردودا ئەوەی کۆمەڵگای کوردی پێ ئەناسرایەوە پتەوی خێزان و یەگرتوی بوو بەداخەوە ئێستا ڕۆژبەڕۆژ ئەو ئەدەب و ئەخلاقە جوا...
03/01/2022

لەڕابردودا ئەوەی کۆمەڵگای کوردی پێ ئەناسرایەوە پتەوی خێزان و یەگرتوی بوو بەداخەوە ئێستا ڕۆژبەڕۆژ ئەو ئەدەب و ئەخلاقە جوانەی کۆمەڵگەی کوردی بەرەوکاڵ بونەوە ئەڕوات خێزان وەک شتێکی بێ بەها و بێ ئەرزش بوە ئەندامانی خێزان کەی بیانەوێ واز لەدایک و باوک و کەس و کار بێنن هۆکاری سەرەکی ئەم دیاردەیەش کەناڵ و ڕاگەیاندنی خراپ و هەندێک کچەمۆدێل و کەسی ئاست نزمە کەبەداخەوە لەم وڵاتە گرنگی بەو کەسە خراپانە ئەدرێ.هەڵوەشانەوەی خێزان واتا هەڵوەشانەوەی کۆمەڵگا

15/12/2021

لەباربردنی منداڵ (الأجهاض)

لەباربردن : واتە دایک ھەستێت بە لەباربردنی منداڵ کاتێک لەناو سکیدایە ، زانایانی شەریعەتی ئیسلام باس لەوە دەکەن منداڵ کەلەناو سکی دایکی دایەو ڕۆح کراوە بەبەریا ئەوا لەباربردنی حەرامە ، چونکە لەو حاڵەتە بە کوشتن دادەنرێ.

ھەروەھا ماددە (٤١٧-٤١٨-٤١٩) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (١١١)ی ساڵی ١٩٦٩ ھەموارکراو باسی لە لەباربدنی مندال (الأجهاض) دەکات ، کە بەگوێرەی ئەم یاسایە :

1️⃣ سزا دەدرێت بە حەبسکردن بۆ ماوەیەک نابێ لە یەک ساڵ زیاتر بێت و غەرامەکردن نابێت لەسەد دینار زیاتر بێت یان بە یەکێک لەم دوو سزایە ، ئافرەتێک بەھەر وەسیلەیەک مناڵەکەی لەباربرد یان کەسێک ئەو کارەی بۆ بکات.
2️⃣ سزا دەدرێت بەھەمان ئەو سزایەی سەرەوە ھەر کەسێک بەڕەزامەندی ئافرەتەکە منداڵەکەی لەبارببات ، ئەگەر ئەولەبابردنە نەبوە ھۆی مردنی منداڵەکە ئەوا سزاکەی حەبسکردن دەبێت بۆ ماوەیەک نابێت لە حەوساڵ زیاتر بێت .
3️⃣ بە بارودۆخی توند (ظرف مشددا) دادەنرێ ئەگەر ھاتوو پزیشکەکە یان دەرمانساز یان مامانەکە یان یەکێک لە یارمەتیدەرەکانیان .

ماددە (٤١٨)

1️⃣ سزا دەدرێت بەبەندکردن بۆ ماوەیەک نابێت لە (١٠) ساڵ زیاتر بێت ھەرکەسێک بە ئەنقەست بەبێ ڕەزامەندی ئافرەتەکە مناڵەکەی لەباربات .
2️⃣ سزا دەدرێت بەبەندکردن بۆ ماوەیەک نابێت لە (١٥) ساڵ زیاتر بێت ئەگەر ھاتوو ئەو لەباربردنە یان ئەو وەسیلەیەی بەکارھاتووە ڕوداوێکی لێکەوتەوە ، ھەرچەندە ئەگەر ھاتوو ئەو لەباربردنە نەبووە ھۆی مردنی منداڵەکە .
3️⃣ بۆ تاوانبار بەبارودۆخی توند (ظرف وشددا) دادەنرێت ئەگەر ھاتوو پزیشکێک یان دەرمانسازێک یان مامانێک ، لەسەر دادگا پێویستە کەفەرمان بدات بە قەدەغەکردنی ئەو پیشەیەی یان کارەکەی بۆماوەیەک نابێت لە (٣) ساڵ زیاتر بێت .

ماددەی(٤١٩)

سزا دەدرێت بە حەبسکردن ھەر یەکێک بە ئەنقەست دەستدرێژی بکاتە سەر ئافرەتێکی دوگیان لەگەڵ پێزانینی بەوەی کە دوگیانە بریندار کردن یان توندوتیژی یان پێدانی ماددەی زیانبەخش یان ھەرکارێکی تر کە سەرپێچیکردنی یاسا بێت بەبێ ئەوەی مەبەستی لەباربردن بێت ببێتە ھۆی لەباربردن

25/06/2021

(طلاق) بەھۆکاری جێھێشتن ..

ئەگەر پیاوێك خێزانەکەی خۆی بەجێبهڵێ
و بڕواتە دەرەوەی وڵات بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک و هیچ لێ نەپێچیتەوە و نەفەقەی نەدات و هەموو علاقەیەکی لەگەل بپچڕێنێ لەم حالەتەدا تەڵاقی ناکەوێت
بەڵكو بە پێی یاسایی باری كەسێتی ژمارە ١٨٨ ی هەمواركراوی ساڵی ٢٠١١
ئافرتەکە دەتوانێ داواي تفريق بكات (التفریق بسب الهیجر )لە قانونی الاحوال شخصي ماده ٤٣ ف ٢، وە هەموو مافە شەرعی و یاساییەكانی بە دەستدێنێت.

بەستنی ماسک کارێکی زۆر زەرورە  من له گه ل خۆ پاريزی و به ستنی ماسكم به ڵام ئەگەر  كه سيك ماسك نه به ستێت غرامه بكريت یان...
30/10/2020

بەستنی ماسک کارێکی زۆر زەرورە من له گه ل خۆ پاريزی و به ستنی ماسكم به ڵام ئەگەر كه سيك ماسك نه به ستێت غرامه بكريت یان ئه گه ر پاره كه ی نەده سگير بكريت ته واو ناياساييه چونكه به پێی یاسای سزادانی عيراقي له ماده ١ ده ليت لا جريمه ولا عقوبه الا بنص ئاشكرايه كه دەرکردنی یاسا کاری په رله مانه نه ك وزيری ناوخو بۆ يه هه ر كه س له سه ر نه به ستنی ماسك ده ستگير بكريت تاوان تشكيل ئه كات به پێی ماده ی٤٢١ له ياسای سزادانی عيراقی چونكه به بي برياري دادگا كه سيك ده ستگير بكريت ده بيت به حيجز و تاوانه وە ئەو پارەیەی لە خەڵک دەسەندرێت وەک غرامەی نەبەستنی ماسک سه رانه يه نه ك غرامه.

نرخی پشکنینی  ئۆتۆمبێل
16/10/2020

نرخی پشکنینی ئۆتۆمبێل

رەسمی ته‌حویل كردنی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێلتێبینی.ئەگەر دوئۆتۆمبێل بەناوتەوە بێت سێیەم ئۆتۆمبێل رەسمەکەی ئەبێت بە دوو ئەوەندە
16/10/2020

رەسمی ته‌حویل كردنی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێل
تێبینی.
ئەگەر دوئۆتۆمبێل بەناوتەوە بێت سێیەم ئۆتۆمبێل رەسمەکەی ئەبێت بە دوو ئەوەندە

25/08/2020

((نشوز لە ياساى باری كەسێتى))

(نشوز) ﻻسار یان خۆبەگەورەزانین بريتييە لە خۆبەگەورە زانينى یەکيك لە دووهاوسەرەکە بە سەر ئەوی ديکەياندا گوێڕایەڵی نەکردن جاپیاوەکە بیکات بەرامبەر ژنەکە یان ژنەکە بیکات بەرامبەر پیاوەکە وەك ئەم حالەتانەی خوارەوە:

1.ميرد ژنەکەی بەجى بهيليت يان ژن مالى ميردەکەی بەجێ بهێڵێت بةبێ مولەت يان بە بێ پاساوى شەرعى .
2.خراب جێ بەجێ كردنى ئەرکى هاوسەرگيری لەلايەن هەريەک لەدوو هاوسەرەکە يان كەم و كورى نواندن بەمەبەستى زيان گەياندن بە هاوسةرەكەى ديكەیان .
3. ئامادە نەكردنی مالی شەرعی لەلايەن ميردەوە بۆژنەكەى بەجۆرێك كەلە گەڵ باری كۆمەڵایەتى و ئابوريدا بگونجێت .
4. رێگرى كردنى مێرد يان ژن بۆ هاتنە ناوماڵ بەبێ پاساوى شرعى .

لەو شتانەی کە پێچەوانەی حوکم و بڕیارەکانی شەرع و یاسایە نەگوێڕایەڵی ژن لە سەر پیاوە وە نە هی پیاو لە سەر ژنە بە (نشوز)دانانێرنێت ئەگەر ئەنجامی نەدەن.

ئەو ئەنجامانەی کە لە
ئەنجامدانی(نشوز) دەکەونەوە :

۱-لاچوونی نفقە ژن ئەگەر ژنەکە ناشز بوو
ئەوە لە بژێوی بێبەش دەکرێت و مارەیی پاشەکی ناکەوێ وە لە حاڵەتی جیابوونەوە لە دوای گواستنەوە ڕوویدا و هەموو مارەییەکەی وەرگرتبوو دەبێت نیوەی ئەوەی وەریگرتوە بیگەڕێنێتەوە بەڵام ئەگەر پێش گواستنەوە بێت ئەوە مارەیی پاشەکی ناکەوێت و ناچار دەکرێت ئەوەی وەریگرتوە لە مارەیی پێشەکی بیگەڕێنێتەوە،بەڵام پیاو ناشز بوو ژنەکە سامان دار بوو بەشداری مێردەکەی دەکرد لە نفقە کێشاندا.
ئەوا ئەو ئەندازەی ژنەکە گرتبووە ئەستۆی خۆی دەکەوێتە سەر شانی مێردەکە.
۲- جیاکردنەوەی ژن و مێردەکە لە یەکتر ئەگەر ژن یان مێردەکە داوای کرد .

نشوز بە یەکێک لە هۆکارەکانی جیاکردنەوە دادەنرێت دوای تێپەڕ بوونی شەش مانگ بەسەر ئەوەدا کە بڕیاری بێگوێیەکە بگاتە پلەی هەمیشەی.
ئەگەر مێرد ناشز بوو نفقە کێشانەکە بەردەوام دەبێ ،وە لە کاتی جیاکردنەوەشدا دەبێ هەرچی مارەیی ماوە بیدات بە هاوسەرەکەی. وە دەبێ نفقەی کاتی عیدەش بکێشێت٠
ئەگەر لە کاتی بێگوێیەکەدا زیانی بە ژنەکە گەیاندبوو دەبێ قەرەبووی بکاتەوە.
جیاکردنەوەکە بە جیابونەوەی بچووک
(طلاق بائنا‌‌ً بینونة صغری)
دادەنرێت، واتە پیاوەکە دەتوانێت بە عقد و مارەی تازە ژنەکەی بهێنێتەوە.

23/08/2020

ئایا یاسا ڕێگەت پێ دەدات 20 هەزارەکە نەدەیت بە وەزارەتی ناوخۆ؟؟؟؟؟
وەڵام/
بەڵێ بە دڵنیاییەوە دەتوانیت هیچ بڕە پارەیەک نەدەیت،

چونکە ئەو بڕیارە هیچ پاڵپشتیەکی یاسای نیە وە دەسەڵاتی جێبەجێ کردن بەهیچ شێوەیەک ناتوانێت کردنی کارێک یان نەکردنی بەتاوان هەژمار بکات و سزاشی بۆ دابنێت و وە هەر خۆشی جێبەجێشی بکات،،قاعیدەیەکی قانونیمان هەیە دەڵێت
(لا جریمە ولا عقوبە الا بنص)
هەر بۆیە ئەو بڕیارە بەتەوای پێچەوانەی دستورو یاسا کار پێکراوەکانە،
وەپێویستە دەست بەجێ داواکاری گشتی و پەرلەمان بێنە سەر خەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نادروستە.

21/02/2020

تاوانی اغ**اب و شیکاریەک بۆ کەیسی ئازادکردنی تۆمەتبارەکەی کەیسی اغ**ابی منداڵە ۷ ساڵانەکەی هەولێر .

بەپى مادە( ۳۹۳ ) لە قانونى عقوباتى عێراقى
تاوانی اغ**اب ئه‌وه‌یه‌ پیاوێك به‌ بێ ره‌زامه‌ندی ئافره‌ته‌كه‌ مومارەسه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ بكات
(كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بوو ئه‌وه‌ به‌ تاوانی اغ**اب داناندرێت )
-مه‌رجه‌ ئافره‌ته‌كه‌ 18 ساڵی ته‌واو كردبیت و به‌ بێ ره‌زامه‌ندی ئافره‌ته‌كه‌ پیاوه‌كه‌ ئه‌و كاره‌ی له‌گه‌ڵدا بكات
-وه‌ ئه‌گه‌ر ژن و مێرد بوون هه‌رچه‌نده‌ پیاوه‌كه‌ به‌ زۆر ممارسه‌ی له‌گه‌ڵ بكات ئه‌وه‌ به‌ اغ**اب داناندرێت چونكه‌ عیلاقه‌یه‌كی مەشروع هه‌یه‌ له‌ نێوانیاندا کە زواجە .

-به‌ڵام له‌ حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك زۆری له‌ پیاوێك كرد تا مواقعه‌كه‌ی بكات(سێکسی لەگەڵ بکات) ئه‌وه‌ به‌ اغ**اب داناندرێت به‌ڵكو تاوانێكی تر دروست ده‌بیت به‌ ناوی( هتك عرض)
عقوبه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانی اغ**اب ئه‌نجام ده‌دات یان سجن موقته‌ كه‌ برتیه‌ له‌ (5 ساڵ بۆ 15 ساڵ ) یان سجن موبدە كه‌ ده‌كاته‌ (20 ساڵ)

له‌ هه‌ندی حاله‌ت عقوبه‌ی تاوانبار زیاد دەبێت(تشدید عقوبة) ده‌بیت كه‌ زیاتر ده‌بێته‌ (اعدام ) ئەویش ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌تانه‌ رووبدات :
۱-ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ سكی پر بوو به‌ هۆی ئه‌و اغ**ابه‌وه‌ .
۲-ئه‌گه‌ر توشی نه‌خۆشیه‌كی تناسلی بوو .
۳-ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی كچه‌كه‌ له‌ خوار 18 ساڵه‌وه‌ بوو .
٤-ئه‌گه‌ر له‌ دوو پیاو یان زیاتر پیكه‌وه‌ ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام دابیت .
٥-ئه‌گه‌ر اغ**ابه‌كه‌ بووه‌ هۆی مردنی كچه‌كه‌ .
٦-ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی اغ**ابه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات ئه‌ركی ته‌ریبه‌ت دان و به‌خیو كردنی كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر شان بیت .
۷-ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ر یان پیاوی ئاینی تاوانی اغ**ابه‌كه‌ی ئه‌نجام دا .
ئه‌م حاڵه‌تانه‌ ئه‌گه‌ر روبدات سزای كه‌سه‌كه‌ قورستر ده‌بیت كه‌ زیاتر خۆی له‌ اعدام كردنی تاوانبار ده‌بینێته‌وه

(سەبارەت بەو کەیسەی لە هەولێر روویداوەو کە تۆمەتبار اغ**ابی كچێکی ۷ ساڵانی کردوەو بە کەفالەت ئازادیش
کراوە بەهۆی ئەوەی حیزبێکی دەسەڵاتدار لەپشتیەتی )

لەرووی قانونیەوە خودی مادەی( ۳۹۳) کفالەی تێدایە ، بەڵام لەبەر ئەوەی لەم کەیسەدا دوو خاڵی تێدایە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی سزایەکەی بۆ اعدام (سزای تاوانێکیش اعدام بێ کفالەی تێدا نیە ) ئەویش هەردوو خاڵی ( تەمەنی تاوانلێکراو لە خوار ۱٨ ساڵەوەیە ، وە بە دووکەس تاوانەکەیان ئەنجامداوە) بۆیە تشدیدی عقوبەیان بۆ دەکرێ و بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێ بە کفالەت ئازادبکرێ ، بەڵکو دەبێ تۆمەتبار لە توقیفدا بمێنێتەوە تا رۆژی دادگایکردن و دەرچونی حوکم .

بەداخەوە لە کوردستان قانون هەمیشە وەکو تۆرێکی جاڵجاڵۆکە وابووە ،تەنها بچوکەکانی گرتوە ، ئەوانەشی حیزب و دەسەڵات لەپشتیان بووە هەمیشە بەدەربونە لە هەموو قانونێک و لەسەرووی قانونەوە خۆیان بینیوەتەوە .
جێگای خۆیەتی خەڵکی کوردستان هەڵوێستەیەک بکەن لەسەر ئەم جۆرە کەیسانەو رەئی عامی لەسەر دروست بکەن ، رێکخراوەکانی ژنان و منداڵان و کۆمەڵی مەدەنی بێدەنگ نەبن و هەر ئازا نەبن بۆ گیانی مامۆستایانی ئاینی ، وە ئەوانەشی بەناوی ئاینەوە دەچونە بەردەم محکمە بۆ پشتیوانی فڵانە مەلاو فڵانە کەس با ئێستا بچنە بەردەم محکمەو بە دەسەڵات بڵێن نا بۆ تداخلی حیزب لە دادگا ، ئەوانەشی بۆ خۆدەرخستن دەبونە پارێزەری خۆبەخشی فڵان و فڵان فەرموو با ببنە پارێزەری خۆبەخشی منداڵێکی اغ**اب کراوی ۷ ساڵان کە بۆتە قوربانی تاوانێکی قێزەون .
وەرگیراوە لە هاوڕێی بەرێزم محامی مەولود قادر روستەم

  پیرۆز بێت لەسەرجەم هاوپیشە بەڕێزەکانم هیوادارم سەرکەوتوبن
03/01/2020

پیرۆز بێت لەسەرجەم هاوپیشە بەڕێزەکانم هیوادارم سەرکەوتوبن

26/11/2018

بەشێوەیەکی سادە ..

* ميراث الزوج : میراتی مێرد ئەگەر ژنەکە مرد .

أ - ( ۱/۲) دەبات ئەگەر مندالی نەبێ .

ب - ( ۱/٤ ) دەبات ئەگەر مندالی هەبێ .

* ميراث الزوجة : میراتی ژن ئەگەر پیاوەکە مرد .

أ -(۱/٤ ) دەبات ئەگەر مندالی نەبێ .

ب -( ۱/۸ ) دەبات ئەگەر مندالی هەبێ .

26/11/2018

سەبارەت ب مۆڵه‌تى بێ مووچه‌ بێت یان مۆڵه‌تى ئاسایى یان خوێندن یان نه‌خۆشى)

چه‌ند هاوڕێیه‌كى به‌رێز ئه‌و پرسیاره‌یان‌ كردووه‌ كه‌ ئایا گه‌رهاتوو فه‌رمانبه‌رێك به‌ مۆڵه‌ت (ئیتر مۆڵه‌تى بێ مووچه‌ بێت یان مۆڵه‌تى ئاسایى یان خوێندن یان نه‌خۆشى) سه‌ردانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى كرد و دواتر له‌ كاتى ته‌واوبوونى مۆڵه‌ته‌كه‌ى نه‌یتوانى له‌ ماوه‌ى یاساییدا په‌یوه‌ندى بكاته‌وه‌ به‌ وه‌زیفه‌كه‌یه‌وه‌، ئایا چاره‌سه‌رى چى یه‌ و ده‌توانێت چى بكات ؟ بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایى به‌ راژه‌كه‌ى نه‌یه‌ت؟
بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ له‌ خواره‌وه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك روونكردنه‌وه‌ ده‌ده‌ین :
یه‌كه‌م: به‌ گوێره‌ى ئه‌حكامى مادده‌ى (سى و حه‌وته‌م/ 2) له‌ یاساى راژه‌ى شارستانى ژماره‌ (24)ى ساڵى 1960 وجوبییه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ر له‌ ماوه‌ى (10) رۆژدا له‌ رۆژى كۆتایى هاتنى مۆڵه‌ته‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ وه‌زیفه‌كه‌یه‌وه‌ بكاته‌وه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌رهاتوو په‌یوه‌ندى به‌ وه‌زیفه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌كرده‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا بێ هه‌بوونى هیچ مه‌عزه‌ره‌تێكى به‌جێ، ئه‌وا به‌ حوكمى یاسا به‌ ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتوو(مستقیل) داده‌نرێت. واته‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دائیره‌كه‌ى یان وه‌زاره‌ته‌كه‌یشى فه‌رمانى كارگێڕیى بۆ ده‌رنه‌كردبێت و به‌ ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتووى دانه‌نابێت، ئه‌وا ده‌قى یاساكه‌ سیفه‌تى فه‌رمانبه‌رێتى لێ وه‌رگرتۆته‌وه‌ و به‌ ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتووه‌ى داناوه‌ ، چونكه‌ ده‌رچوونى فه‌رمانى كارگێڕیى له‌م كاته‌دا فه‌رمانێكى ئاشكراكاره‌ (كاشفه‌) بۆ ده‌رخستنى ئاسه‌وارى مادده‌ و برگه‌كه‌ نه‌ك دروستكار (منشأ) بێت.
دووه‌م: رێگه‌ پێدراو نییه‌ كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ چاوه‌رێ بكات كه‌سێكى دیكه‌ به‌ بریكارنامه‌ى گشتى ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌كه‌ى بۆ بكات پاش ته‌واوبوونى مۆڵه‌ته‌كه‌ى ، چونكه‌ وه‌زیفه‌ پابه‌ندییه‌كى كه‌سییه‌ و خودى كه‌سه‌كه‌ له‌م په‌یوه‌ندییه‌ یاساییه‌دا محه‌لى ئیعتیباره‌ نه‌ك كه‌سێكى دیكه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ پێدراو نییه‌ به‌ بریكارنامه‌ى گشتى ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ى بۆ بكرێت.
سێهه‌م: به‌ گوێره‌ى رێنمایى ژماره‌ (1)ى ساڵى 2017 ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى هه‌رێم تایبه‌ت به‌ مۆڵه‌تى بێ مووچه‌، گه‌رهاتوو فه‌رمانبه‌ر مۆڵه‌تى وه‌رگرتبوو بۆ ده‌ره‌وه‌ى ولات و دواتر به‌ هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ نه‌یده‌توانى بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ پاش كۆتایى هاتنى ماوه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌ى ده‌ستبه‌كارببێته‌وه‌ ، ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ به‌ راپۆرتى پزیشكى ئه‌و ولاته‌ى كه‌ لێى نیشته‌جێییه‌ دۆخه‌كه‌ى خۆى پشتراست بكاته‌وه‌ و دواتر راپۆرته‌كه‌ش له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم راستاندنى بۆ بكرێت و پاش په‌سه‌ندكردنى له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وكات ده‌كرێت مۆڵه‌تى بێ مووچه‌ى پێ بدرێته‌وه‌ . هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌ده‌ركردنه‌ى (استثنا‌ء) هاتووه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مۆڵه‌تى بێ مووچه‌ به‌لام به‌برواى ئێمه‌ رێگه‌ پێدراوه‌ بۆ مۆڵه‌ته‌كانى دیكه‌ش به‌كاربهێنرێت چونكه‌ لێره‌دا مه‌عزه‌ره‌ته‌كه‌ى به‌جێیه‌ و له‌رووى یاساییه‌وه‌ ئیعتیبارى بۆ ده‌كرێت. به‌ڵام بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ به‌ شێوه‌ى یاسایى و ئوسوڵى بووبێت نه‌ك به‌ نایاسایى و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنى راپۆرته‌ پزیشكییه‌كه‌ش ده‌بێت پێش ته‌واوبوونى مۆڵه‌ته‌كه‌ى بووبێت یاخود لانى كه‌م پێش ته‌واوى بوونى ماوه‌ى (10) رۆژه‌كه‌ بووبێت و ته‌نها كار به‌ راپۆرتى پزیشكیش ده‌كرێت، واته‌ ده‌بێت هۆكاره‌ى نه‌گه‌رانه‌وه‌كه‌ نه‌خۆشى بێت نه‌ك هۆكارى دیكه‌ چونكه‌ رێنمایه‌كه‌ ئه‌م به‌ده‌ركردنه‌ى گرێداوه‌ به‌ هۆكارى نه‌خۆشى
و راپۆرتى پزیشكی نه‌ك هیچ هۆكار وراپۆرتێكى دیكه‌..
چواره‌م: ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ نه‌یتوانى رێككارى خاڵى (سێهه‌م) جێبه‌جێ بكات يان ئه‌و هۆكاره‌ى نه‌بوو، به‌ڵام هۆكارێكى مه‌شروعى دیكه‌ى هه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نێكى تایبه‌تمه‌ند له‌و وڵاته‌ راگیرابوو یان هه‌ر هۆكار و دۆخێكى دیكه‌ى له‌ توانا به‌ده‌ر و چاوه‌ران نه‌كراو، ئه‌وا ده‌كرێت راسته‌وخۆ له‌ پاش گه‌رانه‌وه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له‌ ماوه‌ى (10) رۆژدا، سه‌ردانى دائیره‌ نكه‌ى بكات و به‌ڵگه‌ى مه‌عزه‌ره‌ته‌ مه‌شروعه‌كه‌ى بخاته‌روو كه‌ رێگربووه‌ له‌وه‌ى بتوانێت له‌ ماوه‌ى یاساییدا بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر وه‌زیفه‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر دائیره‌كه‌ى كاریان به‌ مه‌عزه‌ره‌ته‌كه‌ى كرد و بروایان وابوو كه‌ مه‌عزه‌ره‌تێكى به‌جێیه‌ ئه‌وا رێگه‌ پێدراوه‌ بریارى كۆتایى هاتنى راژه‌كه‌ى (دانانى به‌ ده‌ستله‌كارهه‌ڵگرتوو) هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ ، خۆ گه‌رهاتوو ئه‌م هه‌نگاوه‌یان نه‌نا و داواكارییه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ ئه‌وا فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ده‌توانێت په‌نا ببات بۆ دادگاى تایبه‌تمه‌ند (ده‌سته‌ى به‌رزه‌فته‌كردن فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ) له‌ ماوه‌ى یاساییدا به‌مه‌به‌ستى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌كه‌ى و حوكمدان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بریارى كۆتایى هاتنى راژه‌كه‌ى.

بەپێی مادەی(٤۰ بڕگە۳)ی یاسای جێبەجێکردنی عێراقی قەرزار یەکجار بەند(حبس) ئەکرێت لەسەر قەرزی دۆسیەیەک، بەڵام پاش تەواوکردن...
26/11/2018

بەپێی مادەی(٤۰ بڕگە۳)ی یاسای جێبەجێکردنی عێراقی قەرزار یەکجار بەند(حبس) ئەکرێت لەسەر قەرزی دۆسیەیەک، بەڵام پاش تەواوکردنی ماوەی بەندییەکەی ناکرێت دوبارە بەندبکرێتەوە لەسەر قەرزی هەمان دۆسیە، ئەکرێت پەنا بۆ هەر ڕێگایەکی تری جێبەجێکردن بەزۆر(التنفیذ الجبري) ببرێت وەک گلدانەوە(حجز)ی موڵکوماڵ جگە لە بەندکردن، ئەمەش بەگوێرەی تازەترین بڕیاری پێداچونەوە(قرار تمییزي) لە ۲۰۱۸/۹/۱۸. مەگەر بابەتی دۆسیەکە بژێوی(نفقە) بێت ئەوا ئەکرێت لەسەر هەر قیستێک بەندبکرێت ئەمەش وەک داننانێک بەگرنگی و پێویستی بژێوی، بۆیە بژێوی بەدەرکراوە لەو ڕوەوە.

26/11/2018

(داوا کردنی جیا بوونەوە لە لایەن ئافرەت پێش گواستنەوە)
مادده‌ی (43) بڕگه‌ی دووه‌م:
( ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ پێش گواستنه‌وه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ بكات و له‌و حاله‌ته‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر دادگا بڕیار بدات به‌ جیابوونه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ ئه‌و ماره‌ییه‌ی وه‌ریگرتووه‌ و گشت ئه‌و سامان و خه‌رجییانه‌ی كه‌وا سه‌لمێندراوه‌ پیاوه‌كه‌ بۆ مه‌به‌ستی ماره‌برین خه‌رجی كردوون بۆ پیاوه‌كه‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌).
به‌پێی ئه‌و ده‌قه‌ ئافره‌ت بۆی هه‌یه‌ پیش گواستنه‌وه‌ داوای جیابوونه‌وه‌ بكات و پێویسته‌ له‌سه‌ر دادگا بڕیاری جیابوونه‌وه‌ بدات ، به‌ڵام بە مەرجێ :
ئافره‌ته‌كه‌ ئه‌و مارەییه‌ی له‌ پیاوه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ بۆی بگه‌رێنێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها پێویسته‌ گشت ئه‌و سامانه‌شی بۆ بگه‌رێنێته‌وه‌ كه‌وا به‌ هه‌ر رێگایه‌كی سه‌لماندن سه‌لمیندراوه‌ كه‌وا پیاوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی رێوره‌سمی ماره‌برین و هه‌ر كارێكی په‌یوه‌ست به‌ ماره‌برین خه‌رجی كردووه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ له‌ دوو لایه‌نه‌وه‌ زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێت یه‌كه‌میان له‌ده‌ستچوونی هاوسه‌ری ژیان و دووه‌میان له‌ ده‌ست چوونی سامان.
پارێزەر مژدە محمد کریم

بەبێ ئـەوەی ئـەم پۆستە بچێتە خزمەتی ھیچ لایەنێکەوە.. پاڵێوراوێکی لیستێک فەرمانی دەستگیرکردنی ھەیە .. كاندیدێكی پارتی بۆ ...
21/09/2018

بەبێ ئـەوەی ئـەم پۆستە بچێتە خزمەتی ھیچ لایەنێکەوە..
پاڵێوراوێکی لیستێک فەرمانی دەستگیرکردنی ھەیە ..

كاندیدێكی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سێ ساڵە لە لایەن دادگای گەرمیانەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و ئامادە نەبووە بچێتە بەردەم دادگا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کۆمیسیۆنی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاگادار کردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و کاندیده‌ دوور نه‌خراوه‌ته‌وه‌ و ئێستا بانگه‌شه‌ ده‌کات.

كۆتایی ساڵی 2015 خۆپیشاندان له‌ که‌لار درووست بوو و خۆپیشانده‌ران چوونه‌ سه‌ر ناوچەی كەلاری پارتی، پاسەوانانی ناوچەی كەلار و هێزێكی ئاسایشی پارتی لە گەرمیان دەستڕێژی گوللەیان لە خۆپیشاندەران كرد، بەو هۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا، دوابەدوای ڕووداوەكە، به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا، که‌ ئه‌وکات به‌رپرسی ناوچه‌ی که‌لاری پارتی بوو فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچوو و ناوبراو نه‌چووه‌ به‌رده‌م دادگا و سه‌ره‌ڕای بڕیاری ده‌ستگیرکردنی ئێستا کاندیدی پارتییه‌ به‌ ژماره‌ 77 له‌ لیستی پارتی سه‌رقاڵی بانگه‌شه‌یه‌ و دوور نه‌خراوه‌ته‌وه‌.

سامی جەلال، سەرۆكی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ وتی:كۆمیسیۆن نووسراوی بۆ كردووین ئێمەش نووسراومان بۆ كۆمیسیۆن كردووە و وتوومانە كە ئەم كەسە فەرمانی دەستگیركردنی هەیە و مولاحەزەی خۆمان داوەتە كۆمسیۆن.״

کۆمیسیۆن و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیی هه‌رێم به‌رپرسن له‌ په‌سه‌ندکردنی کاندید و قه‌واره‌کانی هه‌ڵبژاردن و هه‌ر که‌سێک له‌ ڕێنماییه‌کان ده‌رنه‌چێت مافی کاندیدبوون و به‌شداریکردنی هه‌ڵبژاردنی لێ ده‌سه‌ندرێته‌وه‌.

سەبارەت بە دەستگیرنەكردنی، سامی جه‌لال وتی: ״وەكو سەدان كەس كە تا ئێستا دەستگیر نەكراون ئەمری گرتنی هەیە، بەڵام بەردەست نەبووە، ئێستا خۆی كاندید كردووە دەزانین لە كوێیە و بە كۆمیسیۆنمان وتووە ئەمری گرتنی هەیە.״
پارێزەری یاسایی
به‌ پێی ڕێنماییه‌کانی کۆمیسیۆن، هه‌ر کاندیدێک که‌ ده‌یه‌وێت بچێته‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی هه‌رێم نابێت هیچ جۆره‌ تاوانێکی ئه‌نجام دابێت و هاوکات نابێت له‌ لایه‌ن دادگاکانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ داواکراو بێت و نابێت له‌ هیچ دۆسیه‌یه‌کی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ گلا بێت.

شێروان زرار، وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێم بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە، نووسراومان كرد بۆ وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی که‌ كاندیدێك گرفتێكی یاسایی یان دۆسیەی گەندەڵییان هەیە بیڵێن، بەڵام هیچمان پێ نەوتراوە.״

بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی 30ی ئه‌یلوول، 705 کاندید کێبه‌رکێ له‌سه‌ر 111 کورسیی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ن.

شێروان زرار وتیشی: ״ناوەكان دوو هەفتە لای وەزارەتی ناوخۆ بوون داوامان كردووە وردبینیی تەواو بكەن، ئێستا لەو مەرحەلە لێبووینەتەوە و پێویست بوو ئەو دوو هەفتەی دامان نابوو بۆ وەرگرتنی تانە ئاگادار بكراینایەتەوە، بەڵام ئەوە نەكرا و ئێمەش كاری خۆمان كردووە.״

دوای ئه‌وه‌ی دادگای گه‌رمیان فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رکرد، به‌همه‌ن عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی پێشووی ناوچه‌ی که‌لاری پارتی ئه‌و شاره‌ی جێهێشت و له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێ بوو.

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی وتی: من نەمبیستووە فەرمانی دەستگیركردنی هەبێت و ئاگادار.״
پارێ

07/09/2018

#ئاگاداری..

سەرجەم هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی و دەزگاکانی راگەیاندن ئاگادارئەکەینەوە، دوای ئەوەی نزیکەی سێ ساڵە لە دادگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی رۆژانی پێنجشەممە دەوام نەدەکرا، لە ئەمڕۆوە رێکەوتی ٦-۹-۲۰۱۸ لە سەرجەم دادگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەوامی فەرمی دەستی پێکردەوە و هاووڵاتیانی بەڕێز دەتوانن بۆ راییکردنی کار و مامەڵەکانیان سەردانی دادگاکان بکەن..
ئەمەش دوای دەست بەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگا دادوەر بەرێز (جاسم جەزاء جافر) و بە فەرمانی بەڕێزیان و بە مەبەستی باشتر و خێراتر ئەنجامدانی کاری هاووڵاتیان ئەنجامدراوە..
بەهوای سوود و رەزامەندی هەموولایەک.

28/04/2018

‎‫ياسای هاتووچۆی ژماره‌ (86)ی ساڵی 2004�مادده‌ی بيست و چوار‬
‎برگه‌ی یه‌که‌م
‎‫ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی مردنی که‌سك له‌ئه‌نجامی لێخورینی ئۆتۆمۆبێل بێت به‌ ره‌چاونه‌کردنی یاساکان وسیسته‌مه‌ تۆمارکراوه‌ تایبه‌ته‌کان ئه‌وا سزا ده‌درێت به‌ به‌ندکردن‌ (سجن)له‌(٥)پێنج ساڵ که‌متر نه‌بێت وله‌ (٧)حه‌وت سال زیاتر نه‌بێت ،يان به‌ غه‌رامه‌يه‌ك كه‌ له‌ (١٠٠٠٠٠٠)یه‌ک ملیۆن دینار که‌مترنه‌بێت و له‌ (١٥٠٠٠٠٠)یه‌ک ملیۆن وپێنج سه‌دهه‌زار دینار زیاتر نه‌بێت ، يان هه‌ردوو سزاکه‌.‬
‎‫برگه‌ی دووه‌م‬
‎‫ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئه‌و تاوانه‌ی که‌ له‌ برگه‌ی (١)دا باسکراوه‌ ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی مردنی که‌سێک زیاتر(واته‌ دوو که‌س) له‌ئه‌نجامی لێخورینه‌که‌ وه‌یان مردنی که‌سێك وگه‌یاندنی ئازار یان نه‌خۆشی گه‌وره‌ یان دووچاری ده‌ردوو به‌ڵاو په‌که‌وته‌یی به‌ یه‌ک که‌س زیاتر بگه‌یه‌نێت ‌ئه‌وا سزا ده‌درێت به‌ به‌ندکردن (سجن)له‌(٧)حه‌وت ساڵ که‌متر نه‌بێت و له‌ (١٠)ده‌ سال زیاتر نه‌بێت ، يان به‌ غه‌رامه‌يه‌ك كه‌ له‌ (١٥٠٠٠٠٠) یه‌ک ملیۆن پێنج سه‌د هه‌زار دینار که‌متر نه‌بێت و له‌ (٣٠٠٠٠٠٠) سێ ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت ، یان هه‌ردوو سزاکه‌.‬
‎‫برگه‌ی سێ یەم‬
‎‫ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ هۆى مردنی که‌سێک له‌ئه‌نجامی لێخورینى ئۆتۆمۆبێل (هەرئۆتۆمۆبێلێک)بە پشت گوێ خستن یان گوێ نەدانە رێنماییەکان وه لەژێر کارى سەرخۆشى یان بێهۆشى دابن وەیان لەکاتى ڕووداوەکەداشوفێره‌که‌ هەڵبێت(ڕابکات)بەبێ ئەوەى دەسەڵاتى تایبەتمەند بەڕووداوەکە ئاگاداربکاتەوە ئه‌وا سزا ده‌درێت به‌ به‌ندکردن‌ (سجن) له‌ (٧)حه‌وت ساڵ که‌متر نه‌بێت و له‌ (١٠)ده‌ سال زیاتر نه‌بێت ، يان به‌ غه‌رامه‌يه‌ك كه‌ له‌ (٣٠٠٠٠٠٠)سێ ملیۆن دینار که‌متر نه‌بێت و له‌ (٥٠٠٠٠٠٠)پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.‬
‎‫برگه‌ی چواره‌م‬
‎‫ئەگەردواى ئەوەى کەڕووداوەکە ڕوویدا هەروەک لەبڕگە (٣)هەمان ماددەدا هاتووە ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ هۆى مردنی که‌سێك زیاتر(لە دووکەس بەرەو سەرەوە) وەیان مردنى کەسێك وگەیاندنى ئازار یان نەخۆشى گەورە یان دووچارکردن بە دەردوو بەڵاو نەخۆشى جەستەیى تا پلەى پەککەوتن بەکەسێک زیاتر ‌ئه‌وا سزا ده‌درێت به‌ به‌ندکردن ‌(سجن) له ‌(١٠)ده‌ سال که‌متر نه‌بێت و له‌ (٢٠)بیست‌ سال زیاتر نه‌بێت ، يان به‌ غه‌رامه‌يه‌ك كه‌ له‌(٥٠٠٠٠٠٠)پێنج ملیۆن دینار که‌متر نه‌بێت و له‌ (٧٠٠٠٠٠٠)حەوت ملیۆن دینار زیا‬

Address

سلێمانی/شەقامی ئاشتی خوار شیرینی تابان
Sulaymaniyah

Telephone

+9647703582295

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارێزەر مژدە محمد کریم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to پارێزەر مژدە محمد کریم:

Share

Category

Nearby media companies



You may also like