Erbil Magazine

Erbil Magazine Erbil Magazine is a regional magazine with a focus on news,information about Business,Economy,Financ
(2)

Erbil Magazine is a media business company which will publish in Erbil, Kurdistan region of Iraq.
دەتەوێ کارو پرۆژەکەت ناسراوتر بێ؟ ئەربیل مەگەزین ھەڵبژێرە

بەهیزترین ئاژانسی میدیایی تايبەت بە ریکلام و گەشەپیدانی ئابوورى کەلەلایەن راویژکاران و ئابووریناسانی شارى هەولیر بلاو دەکریتەوه، بەم زووانە

ته‌نها له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ٦٠٧ هاووڵاتی له‌ شاری هه‌ولێر توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون, ئاماره‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشانێكی مه‌ترس...
31/07/2020

ته‌نها له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ٦٠٧ هاووڵاتی له‌ شاری هه‌ولێر توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون, ئاماره‌كان به‌ره‌و هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار ده‌ڕۆن!

٢:٢٢ ھەر ئێستا!!! لە شەقڵاوە دەنگی ھەلیکۆپتەرێکی زۆر دەبیسترێ ماوەی نیو کاتژمێرە بە ئاسمانی شەقڵاوە دەسوڕێنەوە و تا ئێست...
19/06/2020

٢:٢٢ ھەر ئێستا!!!
لە شەقڵاوە دەنگی ھەلیکۆپتەرێکی زۆر دەبیسترێ ماوەی نیو کاتژمێرە بە ئاسمانی شەقڵاوە دەسوڕێنەوە و تا ئێستاش بەردەوامە!!!
کەس زانیاری ھەیە؟؟؟

کورتەی گفتوگـۆیەکی زانستی پلە بەرزی ژمارەیەک زانـای پەتا ناس و ڤایرۆس ناسی ئەمەریکی لەسەر کـۆرۆنا6 حوزەیزانی 2020 :٭تا 3...
14/06/2020

کورتەی گفتوگـۆیەکی زانستی پلە بەرزی ژمارەیەک زانـای پەتا ناس و ڤایرۆس ناسی ئەمەریکی لەسەر کـۆرۆنا
6 حوزەیزانی 2020 :

٭تا 3 مانگ لەمەوبـەر لەئەمەریکادا لەو 75 هۆکارە دیارەی کەهۆکاری مردن بوون، کۆرۆنا هۆکار نەبوو، ئەمرۆ کـۆرۆنا هۆکاری ژمارەیەکی مردنە لە 75 هۆکارەکەی مردن.

٭تا کۆتای پایزی 2021 واتە 18 مانگی تر ئەگەر ڤاکسینێکی کاریگەر نەدۆزینەوە، دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین کە %60 بۆ %70 مرۆڤایەتی کۆرۆنا بگرێت کە زیاترە لە4 ملیار کەس لەسەر زەوی "لەو ژمارەیەش ڕەنگە 35 ملیۆن کەس بکوژێت"ٚ.

٭لەڕاستیدا هیچ ئاماژەیەکی زانستی شک نابەین دەربارەی ئەوەی کەکـۆرۆنا هەر لەخۆیەوە لەناوبچێت، ڕەنگە ئیتر لەگەڵمان بمێنێتەوە.

٭ڕەنگە بتوانین ڤاکسینیش دروست بکەین بەڵام کاریگەری ڤاکسینەکە کورتخایەن بێت و ژمارەیەکی زۆرمان پێویست بکات زوو زوو لەخۆی بدات، بیریشمان نەچێت کەڤاکسین دۆزرایەوە نزیکەی 8 ملیار کەس دەچێتە ڕیزەوە بۆ وەرگرتنی، ئـەوەش کارێکی سەختە.

٭ئەمڕۆ کـۆرۆنا لەگەڵمان ئەژی، مەسەلەکە دەربارەی ئەوەنیە کەچۆن وابکەین کۆرۆنا نەمانکوژێت، بەڵکو تەحەداکە ئەوەیە کەوابکەین لەگەڵ کۆرۆنا بژین.

٭مەترسی کۆرۆنـا لەسەر کەسانێکە کەتەمەنیان سەرو 65 ساڵە، بەڵام بۆ خەڵکانی خوار 55 ساڵ، مەترسیەکە لە قەڵەویدایە.
*باشترین شتێک بکرێت بۆ بەرزڕاگرتنی مەناعەی جەستە، بریتیە لەجوڵە، هەوای پاکی دەرەوە، خواردنی باش، خۆدورگرتن لەفشار، باش خەوتن.

٭دەمامک نامانپارێزێت لەڤایرۆس بەڵکو ئەتوانین بڵێین لەبری 10 خولەک بە 20 خولەک توش دەبین.

*پیرەکان جێگەی مەترسین، لەکاتێکدا خەڵکانی پیر بۆ خێزانەکانمان زۆر گرنگن، مایەی فێربوون و دانایین بۆ ئێمەو بۆشایی رۆحیمان بۆ پڕدەکەنەوە، بۆیە ڕەنگە پێویست بکات تا ساڵێکی تریش لەماڵدا بمێننەوە.

سەرچاوە: Blue zones organization

تایبەتبەگوێڕەی زانیاریەکان لەمانگی ( 7 ) ئەمساڵ حکومەت سەد لەسەد بەو سیستەمە موچە دابەش دەکات .بەو سیستەمە تازە کە بەنیا...
10/06/2020

تایبەت

بەگوێڕەی زانیاریەکان لەمانگی ( 7 ) ئەمساڵ حکومەت سەد لەسەد بەو سیستەمە موچە دابەش دەکات .

بەو سیستەمە تازە کە بەنیازن پەیڕەوی بکەن ئەوانەی موچەیان لەخوار ملیونە هیچ دەستکاری ناکرێت ئەوانەی سەروی ملیون وەردەگرن هەندیکیان لێ دەبڕێت هەموو ( 30 ) رۆژجاریک موچە دابەش دەکریت ..

لەو سیستەمە تازە لە سەدا 60٪ موچە خۆربگرە زیاتریش لەو رێژەیە سوود مەند دەبن هیچ بڕە پارەیکی لێ نابڕیت ..

هەر بە پێی ئەوسستەمە تازە ئەو وەزارەتانەی دەرماڵەی ترسناکی وەردەگرن هەمووی دەبڕیت تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبی دەرماڵەیان بۆ خەرج دەکرێت کە بەفعلی مەترسیان لەسەرە نەک ئەوانەی ناو دائیرە دانیشتوون هیچ مەترسی لەسەر ژیانیان نیە..

لەگەڵ جێ بەجێکردنی یاسای چاکسازی و کەم کردنەوەی موچە زۆرەکان و پلە باڵاکان زامنی دابەش کردنی موچەی فەرمانبەران دەکات هەموو ( 30 ) رۆژ جاریک بێ دواکەوتن .

بەو سیستەمەتازە تەنها موچەی چەند کەسێکی دیاریکراو لەسەرووی دوو ملیون دەبیت بۆ نمونە حاکمەکان .......................

شارەزایانی بواری ژینگە پێیانوایە بۆ چەند ساڵێک کاریگەریی خراپی لەسەر ژینگە و زیندەوەران هەیە و بەهۆی ئەو کارەشەوە خاوەنی...
10/06/2020

شارەزایانی بواری ژینگە پێیانوایە بۆ چەند ساڵێک کاریگەریی خراپی لەسەر ژینگە و زیندەوەران هەیە و بەهۆی ئەو کارەشەوە خاوەنی کۆمپانیاکە دەستبەسەرکراوە

کەمێک لەمەوپێش ژنێک لە فریاکەوتنی ڕانیە بەهۆکاری ئەوەی هیچ دکتۆرێکی لێنەبووە چارەسەری بۆ بکات ، گیانی لەدەستدا ... کەس و...
09/06/2020

کەمێک لەمەوپێش ژنێک لە فریاکەوتنی ڕانیە بەهۆکاری ئەوەی هیچ دکتۆرێکی لێنەبووە چارەسەری بۆ بکات ، گیانی لەدەستدا ...
کەس وکاری نەخۆشەکە لە کاردانەوەی ئەوە کەل وپەلی نەخۆشخانەکەیان شکاندووە کە کەس نەهاتووە بەهانایانەوە

ئێدوارد لە  سەدەکانی 17 و 18 نزیکەی 100 هەزار کۆیلەی رەشپێستی رەوانەی ئەمریکا کردووەهەروەها بۆ جیاکردنەوەی کۆیلەکانی ناو...
08/06/2020

ئێدوارد لە سەدەکانی 17 و 18 نزیکەی 100 هەزار کۆیلەی رەشپێستی رەوانەی ئەمریکا کردووە

هەروەها بۆ جیاکردنەوەی کۆیلەکانی ناوی کۆمپانیاکەی "RAC" لەسەر سنگی کۆیلەکان داخ دەکرد

دورگه‌ی نامی له‌ چوار وه‌رزی ساڵ-كۆریای باشوور
07/06/2020

دورگه‌ی نامی له‌ چوار وه‌رزی ساڵ-كۆریای باشوور

پیاسەیـەکی هاوڕێیانە.. نیویـۆڕک 1930کان.توانا عوسمان
07/06/2020

پیاسەیـەکی هاوڕێیانە.. نیویـۆڕک 1930کان.

توانا عوسمان

هەندێک هاووڵاتیی ئەمریکی چەکیان هەڵگرتووەلە ئەمریکا خۆپێشاندان دژی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆید دەستیپێکردووە، هەندێک لە خۆ...
05/06/2020

هەندێک هاووڵاتیی ئەمریکی چەکیان هەڵگرتووە

لە ئەمریکا خۆپێشاندان دژی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆید دەستیپێکردووە، هەندێک لە خۆپێشاندەران تاڵانی ئەنجامدەدەن. ژمارەیەک لە دانیشتووانی سپیپێستی شارێکی سەر بە ویلایەتی ئایداهۆ چەکیان هەڵگرتووە و دەڵێن، پارێزگاری لە خۆیان و شارەکە دەکەن دژی ئەو خۆپێشاندەرانەی کە بە "دژە فاشیست" یان "Antifa" بەناوبانگن.

‎لەڕووی مۆرالیەوە گونجاو نییە بەلام بۆ ئەوەی تەخەلوفی کۆمەلایەتی کۆتایی پێبێت، گرنگە هەموو ئەو کۆمێنتچیانە لەگەڵ بەرکەوت...
04/06/2020

‎لەڕووی مۆرالیەوە گونجاو نییە بەلام بۆ ئەوەی تەخەلوفی کۆمەلایەتی کۆتایی پێبێت، گرنگە هەموو ئەو کۆمێنتچیانە لەگەڵ بەرکەوتەی کۆرۆنا دابنرێن و جا لە حیسابی خۆیان چارەسەریان بکەن و کرێی مانەوەی نەخۆشخانەشیان لێ وەربگرن... ئەو برادەرەی تەلاقیشی خواردووە مەلا تەلاقەکەی بۆ چاکنەکات

‎ئەمە کۆمێنتی خەلکی ئێمەیە کە پێیان وایە نەوەی کاوەی ئاسنگەرن و توشی کۆرۆنا نابن بۆیە ئەم پیاوە گوایە درۆ دەکات، بەر لەوەی گیانی بسپێری بە کۆرۆنا کۆمێنت باران دەکرێت و سوکایەتی پێدەکرێت
Dr.Nabaz Nawzad

بەمشێوەیە گۆڕستانەکان دەبنە دارستانپێتوایە ئەمە رێگەیەکی باشە؟
04/06/2020

بەمشێوەیە گۆڕستانەکان دەبنە دارستان
پێتوایە ئەمە رێگەیەکی باشە؟

04/06/2020
*ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی وردەکارییەکانی دانوستاندن لە گەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات*...
03/06/2020

*ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی وردەکارییەکانی دانوستاندن لە گەڵ بەغدا و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات*.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/6/3 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە زیادبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و قوربانییەکان کرد و بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییان کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ تووشبووان خواست. سوپاسی پابەندبوونی هاووڵاتییانیشی کرد بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان. گوتیشی حکومەتی هەرێم کوردستان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەر رێکارێک بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان و هیچ کەمتەرخەرمییەکیشی لەم رووەوە نەکردووە و ئەوەی پێویست بووە ئەنجامیداوە و ئێستاش بەرپرسیارێتی سەرەکی دەکەوێتە سەر خەڵک بۆ پاراستنی خۆیان و هاووڵاتییان و کۆمەڵگە. ئاماژەی بەوەشدا حکومەت دەیەوێ لە درێژەدان بە گرتنەبەری رێنماییە تەندروستییەکان، ژیان و گوزەرانی خەڵک لە بەرچاو بگرێت و زیانی بەرنەکەوێت، بەڵام بەداخەوە خەڵکێک دەیەوێ ئەم بابەتە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیان و تەندروستی خەڵکەوە هەیە، بە سیاسی بکات و گومانیان لە بوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە دروست کردووە و هانی خەڵک دەدەن پابەندی رێنماییەکان نەبن، بۆیە ئەم کەسانە ڕووبەڕووی یاسای دەکرێنەوە.

لە تەوەرێکی دیکەدا، سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر دایەلۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمەریکا کە بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت و هەرێمی کوردستانیش تێیدا بە شدار دەبێت . ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری هەرێم بێت لەم دایەلۆگەدا.

دواتر جێگری سەرۆک وەزیران ڕاپۆرتێکی دەربارەی وردەکارییەکانی دانوستانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا کە گفتوگۆ لە گەڵ حکومەتی نوێی عێراق بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی تایبەت بە نەوت و دارایی لە سەر بنەمای دەستوور.

ئینجا راپۆرتی لیژنەی باڵای چاکسازی سەبارەت بە بەدواداچوونی هەنگاوەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خرایەڕوو، کە تا ئێستا هەنگاوی باشی بڕیوە و ڕێکار و میکانیزمی پێویست و پەیڕەوی جێبەجێکردنی دەرچووە.

لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران هەردوو پڕۆژە یاسای (ماف و ئەرکەکانی نەخۆش لە هەرێمی کوردستان) و (لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان)ی بە کۆی دەنگ پەسەند کرد.

03/06/2020

توشبوویه‌كی كۆڕۆنا دانیشتوی ووڵاتی سوید, په‌یامێك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرنگی به‌ خۆپارێزی و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان ناده‌ن,
خوا هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بكات 🙏

وێنەی راوکردنی ئاسکێک لەلایەن چیتایەکەوە بووە یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی ساڵانەی بیگ پیکچەوێنە: یی لیوشوێن: کینیا
01/06/2020

وێنەی راوکردنی ئاسکێک لەلایەن چیتایەکەوە بووە یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی ساڵانەی بیگ پیکچە
وێنە: یی لیو
شوێن: کینیا

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێی تۆڕی كۆمه...
01/06/2020

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه‌، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا پابه‌ندبوونی هاووڵاتیانی به‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌ "گرنگ" وه‌سفكرد.

له‌ تویته‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئێستا، كه‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌. ئه‌م بڕیاره‌ له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستییمانه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، "بۆیه‌ گرنگه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ ببین و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رێنمایه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌رچاو بگرین".

ئیلیزابێثی ته‌مه‌ن ٩٤ ساڵ، شاژنی بەریتانیا لە کاتی  بەسەربردنی پشووی کۆتایی هەفتە لە لەندەن - ئه‌مڕۆ,حه‌زتان ده‌كرد داپی...
01/06/2020

ئیلیزابێثی ته‌مه‌ن ٩٤ ساڵ، شاژنی بەریتانیا لە کاتی
بەسەربردنی پشووی کۆتایی هەفتە لە لەندەن - ئه‌مڕۆ,
حه‌زتان ده‌كرد داپیره‌یه‌كی واتان هه‌بێ؟

28/05/2020

لە ئەمریکا پۆلیسێك بەبەرچاوی خەڵکەوە پیاوێکی رەشپێست دەخنکێنێت
رووداوەکە کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا
تێبینی بكه‌ن, چۆن داوای دایكی ده‌كات له‌كاتێكدا خه‌ڵكێكی زۆر له‌وێن و ناوی دایكی دێنێ

په‌یكه‌ری ئه‌و شێره‌ی له‌ شاری نه‌جه‌ف  كه‌ تێچوه‌كه‌ی زیاتر له‌ ٧٩ ملیۆن دینار بوو, ده‌نگدانه‌وه‌و توڕه‌یی دانیشوانی شا...
28/05/2020

په‌یكه‌ری ئه‌و شێره‌ی له‌ شاری نه‌جه‌ف كه‌ تێچوه‌كه‌ی زیاتر له‌ ٧٩ ملیۆن دینار بوو, ده‌نگدانه‌وه‌و توڕه‌یی دانیشوانی شاره‌كه‌ی به‌دوای خۆی هێنا!

به‌كارهێنانی پاس له‌ بری ئۆتۆمبێلی تایبه‌تباشه‌ كاكه‌!
27/05/2020

به‌كارهێنانی پاس له‌ بری ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت
باشه‌ كاكه‌!

شوێنێک کەبۆپەرینەوەی پیادەکان تەرخانکراوە لەشەقامی 40مەتری نزیک  قوتابخانەی مەئمون دەباغ کەچی رۆژانە سوکان بەدەستەکان لە...
25/05/2020

شوێنێک کەبۆپەرینەوەی پیادەکان تەرخانکراوە لەشەقامی 40مەتری نزیک قوتابخانەی مەئمون دەباغ کەچی رۆژانە سوکان بەدەستەکان لەبۆپێچ کردنەوە بەکاری دێنن
چونکە پێیان غەدرە پیالەبەنزینێک سەرف بکەن وتۆزێک دورکەونەوە بۆشوێن پێچێکی یاسایی
ئەوەی لەسەرئێمەشە وەکوهاتووچۆسزایان بۆتۆماردەکەین وەئەو پیالەبەنزینەی کەئەوان پاشەکەوتی دەکەن وادەکەین بکەوێتە سەر40000دیناربۆیان
سەرەرای ئەوەی وێنەکانیشیان لەسۆشیال میدیا بلاودەکەینەوە تاکو ببن بەعیبرەت بۆخەلکانی تریش
جابابزانین کێ براوە دەبێت

فازل حاجی
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر

24/05/2020

#کارەسات || گەنجێك لە شاری کۆیێ جۆرە چەکێکی لایە کە لە شێوەی پێنوس دروستکراوە بە فیشەکی ٩ ملم دەمانچەی کلۆك بەکاردێت.

بۆریی ئیفراز سێ چاککرایەوە و دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوەدوای ئەوەی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا، بەهۆیەوە گرفتی...
24/05/2020

بۆریی ئیفراز سێ چاککرایەوە و دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە

دوای ئەوەی بۆریی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکا، بەهۆیەوە گرفتی کەمئاویی لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر دروستبوو، دەمودەست تیمی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر دەستیانکرد بە چاککردنەوەی بۆرییەکە و ئەمڕۆ ئێوارەش بۆریی سەرەکیی ئاوی ئیفراز سێ چاککرایەوە و ئیدی ئاوی خاوێن دەگاتەوە ئەو گەڕەکانەی لەسەر ئەو بۆرییەن.

دوێنێ 23ی ئایاری 2020 بۆریی ئاوی ئیفرا سێ لە شاری هەولێر شکا کە گەیەنەری ئاوی بەشێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێرە و لە ئێستاشدا تواندراوە گرفتەکە چارەسەر بکرێت و بۆرییە ستراتیژییەکە چاککراوەتەوە و هەر لەگەڵ پڕبوونەوەی خەزانەکان، دۆخی دابەشکردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە و ئاو دەگاتەوە ئەو گەڕەکانەی بەهۆی شکانی بۆرییەکە بێئاو ببوون.

بۆریی ئیفراز سێ کاریگەریی لەسەر گەڕەکەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی هەولێر هەیە، وەکو هەولێری نوێ، حەسارۆک، قەرەبوو، راپەڕین، گوڵان و فەرمانبەران تاوەکو ئیسکان.


ئیفرازی سێ لە رۆژێکدا 240 ملیۆن لیتر ئاو دابیندەکات کە دەکاتە لە 40٪ی شاری هەولێر. هەروەها لە هەولێر هەزار و 160 بیری ئاو هەن، 90 لەو بیرانە كارەبای موەلیدەیان بۆ دابینكراوە و 300 بیریش دوو سەرچاوەی كارەبایان هەیە، زیاتر لە 700 بیریش یەك هێڵی كارەبایان هەیە.

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

ستافی ئەڕبیل مەگەزین جەژنە پیرۆزە لە خۆتان و خانەوادەکانتان دەکاتھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی نەمانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و...
23/05/2020

ستافی ئەڕبیل مەگەزین جەژنە پیرۆزە لە خۆتان و خانەوادەکانتان دەکات
ھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی نەمانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و قەیرانەکان.

وەزیری پەروەردە : سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بە دەرچوو ھەژمار دەکرێن بۆ خوێندنی ئەمساڵ.بە مەرجێك لە خولی یەکەم لە ھیچ وانە...
23/05/2020

وەزیری پەروەردە : سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن بە دەرچوو ھەژمار دەکرێن بۆ خوێندنی ئەمساڵ.

بە مەرجێك لە خولی یەکەم لە ھیچ وانەیەك نەکەوتبێ، ئەگەر کەوتبێ دەبێ لەم وانەیە تاقیکردنەوە بکات.

تەنھا پۆلی ١٢ و قۆناغی پێنجەمی پەیمانگاکان نەبێ.

ئەم پارکە لە کێندەری شاری  #ھەولێرە؟؟
20/05/2020

ئەم پارکە لە کێندەری شاری #ھەولێرە؟؟

ھەر ٣ ڕۆژی جەژن قەدەغەیی ھاتووچۆیە.
18/05/2020

ھەر ٣ ڕۆژی جەژن قەدەغەیی ھاتووچۆیە.

13/05/2020

چی نامۆت دیت؟
دەزانی خێرایی چەند بوو؟

Address

Gulan Street
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Erbil Magazine posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Erbil Magazine:

Share

Category

Nearby media companies