گۆڤاری ئەلیکترۆنی سەکۆی هزر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • گۆڤاری ئەلیکترۆنی سەکۆی هزر

گۆڤاری ئەلیکترۆنی سەکۆی هزر Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from گۆڤاری ئەلیکترۆنی سەکۆی هزر, Magazine, Irbil.

دەگەڕێینەوە...........
27/04/2024

دەگەڕێینەوە...........

سەنتەری ئاڵا، ئێوارە کۆڕێکی شایستە بۆ ئەندامی گۆڤاری سەکۆی هزر شاعیری لاو (ھاودەنگ بێبەشی) سازدەکات، بە ناونیشانی (چییە ...
16/10/2021

سەنتەری ئاڵا، ئێوارە کۆڕێکی شایستە بۆ ئەندامی گۆڤاری سەکۆی هزر شاعیری لاو (ھاودەنگ بێبەشی) سازدەکات، بە ناونیشانی (چییە چارەی چوار چێوەی چۆڵ).

ڕۆژی: یەک شەمە ١٧/١٠/٢٠٢١
کاتژمێر: ٤:٠٠ ئێوارە
شوێن: سەنتەری ئاڵا ٣٠م تەنیشت سەرۆکایەتی شارەوانی سێ

سوپاس نامەبە ناوی ستافی گۆڤاری سەکۆی ھزر، زۆر سوپاسی شاعیری خۆشەویست مامۆستا فاتح یاسین مودەڕیس دەکەین کە بەرھەمێکی شیعر...
16/09/2021

سوپاس نامە

بە ناوی ستافی گۆڤاری سەکۆی ھزر، زۆر سوپاسی شاعیری خۆشەویست مامۆستا فاتح یاسین مودەڕیس دەکەین کە بەرھەمێکی شیعریی خۆی بە ناوی(سەفەری ڕۆح) کردە دیاریی بۆ ستافی گۆڤارەکەمان. ھەر سەرکەوتووبن و بەھیوای بەرھەمی جوانتر.

بەشی ڕاگەیاندن

ژمارە چواری گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزر، بڵاوبوویەوە.دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە دایبەزێنن و خوێنەری بن...https://kurdipe...
01/09/2021

ژمارە چواری گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزر، بڵاوبوویەوە.

دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە دایبەزێنن و خوێنەری بن...

https://kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=20210321104258393034

هاوکارمان بن لە بڵاوکردنەوەی؛ لە پەڕەکانی خۆتان شەیری بکەن و بۆ هاوڕێیانتانی بنێرن...

سوپاس بۆ سایتی کوردیپێدیا ئەرکی بڵاوکردنەوەی گۆڤارەکەمانی خستۆتە ئەستۆی خۆی...

گرووپی هونەری زیڕۆ پڵاس، کۆڕێکی شایستە بۆ ئەندامی گۆڤاری سەکۆی هزر ڕۆماننووس (شادی کەریم) سازدەکات، لەهەمان کاتدا ئیمزا ...
31/08/2021

گرووپی هونەری زیڕۆ پڵاس، کۆڕێکی شایستە بۆ ئەندامی گۆڤاری سەکۆی هزر ڕۆماننووس (شادی کەریم) سازدەکات، لەهەمان کاتدا ئیمزا لەسەر کتێبەکەی دەکات.

ڕۆژی: شەمە ٤/٩/٢٠٢١
کاتژمێر: ٥:٠٠ ئێوارە
شوێن: سەنتەری ئاڵا ٣٠م تەنیشت سەرۆکایەتی شارەوانی سێ

فیستیڤاڵی کتێب و هونەر، کۆڕێکی شایستە بۆ ئەندامی گۆڤاری سەکۆی هزر مامۆستا و شاعیر (محمد عەلی خدر) سازدەکات، لەهەمان کاتد...
28/08/2021

فیستیڤاڵی کتێب و هونەر، کۆڕێکی شایستە بۆ ئەندامی گۆڤاری سەکۆی هزر مامۆستا و شاعیر (محمد عەلی خدر) سازدەکات، لەهەمان کاتدا ئیمزا لەسەر کتێبەکەی دەکات.

ڕۆژی دووشەم ٣٠/٨/٢٠٢١
کاتژمێر ٦:٠٠ ئێوارە
شوێن پاڕکی شانەدەر ٢ - نزیک گەلەری دکتۆر فەرهاد پیرباڵ

ئەمڕۆ ٢٤/٨/٢٠٢١ لە فیستیڤاڵی کتێب و ھونەر لە پاڕکی شانەدەر .
24/08/2021

ئەمڕۆ ٢٤/٨/٢٠٢١ لە فیستیڤاڵی کتێب و ھونەر لە پاڕکی شانەدەر .

ئێوەش وتەی دڵخوازتان بنێرن. پرۆژەی (وتەی کتێبەکەم)، پرۆژەیەکی تایبەتی گۆڤاری (سەکۆی هزر)ە؛ بۆ خوێنەران. خوێنەران ئەو وتا...
17/08/2021

ئێوەش وتەی دڵخوازتان بنێرن.

پرۆژەی (وتەی کتێبەکەم)، پرۆژەیەکی تایبەتی گۆڤاری (سەکۆی هزر)ە؛ بۆ خوێنەران. خوێنەران ئەو وتانەمان بۆ دەنێرن کە دەیخوێننەوە. ستافی گۆڤار و سۆشیاڵمیدیای تایبەت بە گۆڤار؛ بڵاوی دەکەنەوە لەگەڵ ناوی خوێنەر.

سەلام کۆیی     ١٩٥٥ - ٢٠٢١بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شاری هەولێر کاک (سەلام کۆیی)مان پێگەیشت...
17/08/2021

سەلام کۆیی ١٩٥٥ - ٢٠٢١

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شاری هەولێر کاک (سەلام کۆیی)مان پێگەیشت بەداخەوە ئەستێرەیەکی گەشاوە لە ئاسمانی هونەری کوردی دا کوژایەوە بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ستافی گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزر ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان دەکەین هیوادارین دوا کۆسپ و ناخۆشییان بێت.

لە ژمارە ٤ی گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزردا فایلێکی تایبەت دەربارەی ژیان و کارنامەی (توانا ئەمین)ی نووسەر و وەرگێڕ دەکەوێت...
14/08/2021

لە ژمارە ٤ی گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزردا فایلێکی تایبەت دەربارەی ژیان و کارنامەی (توانا ئەمین)ی نووسەر و وەرگێڕ دەکەوێتە بەردیدەی خوێنەرانی خۆشەویستمان.

چاوەڕوانبن.....

(تێڕامانێک لە بار و دۆخی ڕۆشنبیری ئێستا)نووسەر و مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین ھەبوو دەیگوت: لە دوای راپەڕینەوە بەرھەمی ھ...
29/07/2021

(تێڕامانێک لە بار و دۆخی ڕۆشنبیری ئێستا)

نووسەر و مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین ھەبوو دەیگوت: لە دوای راپەڕینەوە بەرھەمی ھیچ نووسەرێکی کوردم نەخوێندووەتەوە!؟، بۆیە ھاتۆتە سەر ئەو باوەڕەی کە وابڵێت، چونکە سەیریکردووە ئەقڵیەتی حزبی و خێڵ و شارچیەتی و گروپچیەتی و برادەرایەتی ناو نووسەر و ھونەرکار و ئەدیبەکانمان، جگە لە شتانێک کە بایەخی زانستی و ئەدەبییان نەبێت، چیتر بەرھەم ناھێنن.
نایشارمەوە ھێڵنجم بە کارو چالاکی رۆشنبیری و ئەدەبی شارەکانی کوردستان دێتەوە، کە دەبینم بە نەفەسی حزبی و ئەقڵیەتی خێڵەکیانەوە خەریکی پفکردنی ھەندێک ئەدیب و نووسەر و ھونەرمەندن. ئەو دیاردەیە زیاتر لە سلێمانی باو بوو، کە تا ئێستاکەش دریژەی ھەیە. سەیرەکە لەوەدایە ھەولێر بەو ئاخیر و ئۆخرەی دەستی داوەتێ و لە جیاتی قێز لەو دیاردەیە بکاتەوە و دواجار دۆخەکە بۆ بەرژەوەندی ئەدەب و مەعریفە راست بکاتەوە، دێت پاڵپشت بە نەقیزەی حزب و بە ئیرشادی ھەندێک نەخوێندەواری عەشائیری، دۆخی رۆشنبیری و کلتوری ھەردووشاریان لەژێر ناوی چالاکی ئەدەبی و ھونەری کردووەتە عوقدەو بە دیوێکی زۆر قێزەوەنتر دیاردەکە نمایش دەکەنەوە.
نووسەرانی دھۆک و ئیداری راپەڕین لەو نێوەندەدا جوانتر دەرکەوتوون و بە ھیچ شێوەیەک نەھاتوونەتە ناو ئەو ململانێیەوە. ھەرچەندە ژینگەی بادینان جیایە، بەڵام فەرموو خۆ ھەورامان و کەرکوک و گەرمیانیشمان ھەیە، ئەی ئەوان بۆچی بوونەتە بەشێک لەو شەڕە و ھەر یەکەو بەلایەکدا کەوتووە!؟. لە بەرانبەر ئەوەدا دەبێ بڵێن، ئەو ئەدیب و ھونەرکارو نووسەرانەی کە ھیچ ئاوڕێکیان لە بەرھەمی پێشەخۆیان نەداوەتەوە، خاوەن پایە و پێنووسی خۆیانن. بە تایبەت کە ئەو ئاوڕ نەدانەوەیە لە ئاگاییەوە سەرچاوەی گرتبێ، کە ھیچ حیسابێک بۆ بەشێکی زۆری بەرھەمی دوای ڕاپەڕین نەکات. بە تایبەتر ئەوانەی کە ھێشتا لە مەنزومەی حزب و ئەو فەزا ناشیرینەی دنیای گروپ گروپێن و کلتوری خێڵ و شارچیەتی دەرنەچوینە.

دڵزار حەسەن

ئاگاداریگۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزر  دەستەی نووسەرانی فراوان دەکا، بۆیە هەر نووسەرێك حەز دەکات ببێتە ئەندام لەو گۆڤارە د...
24/07/2021

ئاگاداری
گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزر دەستەی نووسەرانی فراوان دەکا، بۆیە هەر نووسەرێك حەز دەکات ببێتە ئەندام لەو گۆڤارە دەتوانێت پەیوەندیمان پێوە بکات لە ڕێگای لاپەڕەی تایبەتیمان لە فەیسبووك.

بەشی ڕاگەیاندن

لە ژمارە ٣ی گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزردا فایلێکی تایبەت دەربارەی ژیان و کارنامەی (تەڵعەت تاهیر)ی شاعیر دەکەوێتە بەردیدە...
05/07/2021

لە ژمارە ٣ی گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزردا فایلێکی تایبەت دەربارەی ژیان و کارنامەی (تەڵعەت تاهیر)ی شاعیر دەکەوێتە بەردیدەی خوێنەرانی خۆشەویستمان.

چاوەڕوانبن.....

پێویستە بانگخوازان قاڵبی سەردەمیانەی نوێ بۆ بانگەوازەکەیان هەڵبژێرن ئامانجەکانیان لە شێوەی فیلم و شانۆ و زنجیرەی تەلەفزی...
15/06/2021

پێویستە بانگخوازان قاڵبی سەردەمیانەی نوێ بۆ بانگەوازەکەیان هەڵبژێرن ئامانجەکانیان لە شێوەی فیلم و شانۆ و زنجیرەی تەلەفزیۆنی و بەرنامەی حەوانەوەدا دابنێن.

د. موستەفا مەحموود

وێنەکانی کۆڕەکەی ئەمڕۆ...سوپاس بۆ سەنتەری ئاڵا و دکتۆر ڕامیار بەڕێوەبەری سەنتەری ئاڵا و هەموو ئامادەبوانی خۆشەویستAla Ce...
29/05/2021

وێنەکانی کۆڕەکەی ئەمڕۆ...
سوپاس بۆ سەنتەری ئاڵا و دکتۆر ڕامیار بەڕێوەبەری سەنتەری ئاڵا و هەموو ئامادەبوانی خۆشەویست

Ala Center سەنتەری ئاڵا

سوپاس و پێزانین بۆ هەردوو ئەندامی گۆڤارەکەمان لەبەشی هونەری و دیزاین کاک سەرخێڵ و کاک موئمین هیوادارین کۆڵ نەدەن و بەردە...
28/05/2021

سوپاس و پێزانین
بۆ هەردوو ئەندامی گۆڤارەکەمان لەبەشی هونەری و دیزاین کاک سەرخێڵ و کاک موئمین هیوادارین کۆڵ نەدەن و بەردەوام بن لە کارە پیرۆزەکەیان.

ڕۆژی شەمە چاوەڕوانتانین....
26/05/2021

ڕۆژی شەمە چاوەڕوانتانین....

ژمارەی دووی گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزر، بڵاوبوویەوە.دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە دایبەزێنن و خوێنەری بن...https://www.kur...
24/05/2021

ژمارەی دووی گۆڤاری ئەلیکتڕۆنی سەکۆی هزر، بڵاوبوویەوە.

دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە دایبەزێنن و خوێنەری بن...

https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1&q=20210321104258393034

هاوکارمان بن لە بڵاوکردنەوەی؛ لە پەڕەکانی خۆتان شەیری بکەن و بۆ هاوڕێیانتانی بنێرن...

سوپاس بۆ سایتی کوردیپێدیا ئەرکی بڵاوکردنەوەی گۆڤارەکەمانی خستۆتە ئەستۆی خۆی...

چاوەڕوانبن.....بەم نزیکانە ژمارەی دووەمی گۆڤاری سەکۆی هزر بەشێوەی (pdf) دەکەوێتە بەر دیدەی خوێنەرانی
21/05/2021

چاوەڕوانبن.....
بەم نزیکانە ژمارەی دووەمی گۆڤاری سەکۆی هزر بەشێوەی (pdf) دەکەوێتە بەر دیدەی خوێنەرانی

سڵاو خۆشەویستان و ئازیزان سەبارەت بەو ڕووداوی سوتانەی ئەمڕۆ کە گەنجێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھەوڵی خۆ سوتاندنی دا ...
19/05/2021

سڵاو خۆشەویستان و ئازیزان

سەبارەت بەو ڕووداوی سوتانەی ئەمڕۆ کە گەنجێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھەوڵی خۆ سوتاندنی دا بە چاوساغی (بەناو) میدیاکاران . دەمانەوێ وەکو دامەزراوەیەکی میدیایی، ھەم وەکو پەیجێکی سۆشیال میدیا قسەی خۆمانی لەسەر بکەین ....

پێش ھەموو شتێک گرنگە ئێمە وەک چۆن خەمی گیانی ئەو گەنجە کوردەمان بوو، ئاواش خەمی فەوتان و فەشەلی ڕاگەیاندن و میدیای کوردیمان بێ، کە زۆربەیان ئامادەن ھەموو کارێکی نا مرۆڤانە بکەن لەپێناو بینەری زیاتر، پێویستە ئێمە ئەوە بزانین، کە لە سەرەتادا چونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ ئەو جۆرە بابەتە ھەڵەیە، چونکە لای ھەمووان ئاشکرایە، ئەگەر کەسێک بڕیارێکی لەو جۆرە بدات لەوانەیە لە دواساتەکان پەشیمان ببێتەوە، بەڵام لە بەردەم کامێرا لەوانەیە پەشیمان بوونەوە بە عەیبە بزانێ، وە ئەو کەسانەی لەوێ خۆیان وەکو میدیا کار وێنا کرد، ئێمە گومانمان ھەیە کە مرۆڤیش بن، چونکە ئەگەر وەکو میدیاکار کە لەوێ بانگ کراون بۆ ئەو بابەتی خۆ سوتاندنە، ھەڵوێستیان نەبوو، دەبوو وەکو مرۆڤێک ھەڵوێستیان ھەبوایە، پێویستە لایەنی پەیوەندی دار شکۆی ناوی ئیعلام و ئیتیک و رەوشتی ئیعلام بگێڕێتەوە بە محاسەبە و ئیدانە کردنی ئەو ڕۆژنامە نوسانەی کە لەوێ بوون ...ھاوکات، ئەو کەسانەی کە ئەو گەنجەیان ڕزگار کرد، لە لوتکەی ڕەوشت بەرزین، وە مرۆڤدۆستی خۆیان نیشان دا .

دێرین کەمال چاوشین
خاوەن ئیمتیاز

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گۆڤاری ئەلیکترۆنی سەکۆی هزر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to گۆڤاری ئەلیکترۆنی سەکۆی هزر:

Share

Category