مێژووی دروست بوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی ۲۵۰۰ ساڵ پێشه‌وه. له سه‌ره‌تا ڕانیه به شێوه‌ی گوندێكی بچوك له نزیك سه‌رچاوه‌ی ئاوی قوله دروست بوو. به هۆی گرینگیی ناوچ بۆ كشتوكاڵ گونده‌كه ساڵ به دوای ساڵ ڕووی له زیادی كرد له ڕووی دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه. شاری ڕانیه له
دواساڵانی ۱۹۸۰ به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی گونده به‌زۆر ده‌ركراوه
كان نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ گونده‌كانی خۆیان به‌ڵكوو هه‌ر له شاری ڕانیه نیشته‌جێ بوون.
له ڕۆژی 5ی ئازار (مارچ) ساڵی ۱۹۹۱ ڕانیه یه‌كه‌مین شار بوو كه ڕاپه‌ڕینی دژی ڕژێمی عێراق ئه‌نجامدا. بنه‌ماكانی بوون به پارێزگا تیایدا به‌دی ده‌كرێت به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه.
شاری ڕانیه به هۆی به‌رپاكردنی ڕاپه رینه مێژوویه كه ی ۵ ی ئازار ی ساڵی ۱۹۹۱ به ته واوی بوو به ده روازه یه كی خه بات، كه خه ڵكی كورد ئه مڕۆ ئه م شاره به ده روازه ی ڕاپه ڕین ناوده به ن. ده روازه ی ڕاپه ڕین نزیكه ی ۲ كاتژمێر له شاری سلێمانیه وه دووره به سواری ئۆتوموبیل. ئه م شاره خۆشویسته ی كوردستان ده كه وێته نزیكه ی ۱۲ كێلۆمه تری ڕۆژهه ڵاتی شاری هه ولێره وه. وه ته نها ٦٥ كم له كوردستانی ڕۆژهه ڵاته وه دوره ده روازه ی ڕاپه ڕین به چه ند چیایه كی سه ركه شی كوردستان ده و‌ر درواوه. به شیوه یه ك كه له باكوری شاری ڕانیه به چیایه‌كی گه‌وره ده‌وردراوه كه به چیای كێوه‌ڕه‌ش ناسراوه. كێوه‌ڕه‌ش دیمه‌نێكی جوانی هه‌یه، وه‌ك دایكێكی به‌سۆز شاری ڕانیه‌ی گرتۆته باوه‌ش
كێوه‌ڕه‌ش دیمه‌نی شاری ڕانیه، بێ وێنه جوان ده‌كات. شاخی كێوه‌ڕه‌ش به دار سنۆبه‌ره‌كانی دامێنی ساڵانه ده‌بێته مه نز ڵێكی خۆشی بۆ پشوودان و كات به‌سه‌ربردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه. خه‌ڵكی ده‌بنه میوانی چیای كێوه‌ڕه‌ش، به‌تایبه‌ت به وه‌رزی هاوین و به هار ڕوو له كێوه‌ڕه‌ش ده‌شتی ڕانیه ده‌كه‌ن.
بۆچی به كێوه‌ڕه‌ش ناو ده‌برێ، پرسیارێكه كه له‌لایه‌ن زۆر به‌ی ئه‌و به‌ڕیزانه‌ی هه‌ڵده‌ستن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ده‌رباره‌ی شاری ڕانیه ده‌كرێ. زۆربه‌ی خه‌ڵكی ڕانیه ئه‌وه ده‌زانن كه كێوه‌ڕه‌ش چیایه‌كی به‌رز و ڕوته زۆر به كه‌می گژ و گیای لێ شین ده‌بێ. زیاتر به‌م هۆیه‌شه‌وه به كێوه‌ڕه‌ش ناونراوه
هه روه ها له باشور‌و ڕۆژئاوا شاری ڕانیه به چیاكانی ماكۆك و حاجیله و كلكه كوڕێن له ڕۆژ هه ڵاتی شاری ڕانیه. چوار نا حیه ی سه ره كی سه ر به شاری ڕانیه ن، كه ئه وانیش نا حیه كانی حاجیاواو چوارقورنه و سه نگه سه رو سه‌ركه‌پكانه. ئه م نا حیانه هه ر یه كێكیان خاوه نی چه ندین لاپه ڕه ی مێژووی پڕ خه بات و توكۆشانن
دروست بونی شاری ڕانیه ده گه ڕێته وه بۆ نزیكه ی ٢٥ هه‌زارساڵ له مه وبه ر. ده گوتریت كه شاری ڕانیه زۆر كۆنه و له دێر زه مانه وه خه لكی كورد به هۆئ له باری ناوچه كه بۆ كشتوكاڵ له شاری ڕانیه نیشته جێ بوون. شاری ڕانیه له جێگایه كی له باری كشتوكاڵی هه ڵكه وتوه، هه ربۆیه ش باب و باپرانی ئێمه له كوندا له ده وری سه رچاوه ی ئاوی قولێ كۆبونه و ه و ده ستیان كرد به كشتوكاڵ كردن. نزیكی شاری ڕانیه له ئێرانه وه بارێكی باشی بۆ خه ڵكی ناوچه كه ڕه خساندووه بۆ بازرگانی كردن
له سه ر ده مه كۆنه كاندا مرۆڤ له جێگا ی كشتوكاڵی و نزیك له سه ر چاوه ئاویه كان نیشته جێ ئه بوون. ئه مه ش بۆ زیاتر سود وه گرتن له به ر هه مه كانی كشتوكاڵ. هه ربۆیه ش خه ڵكی زۆر زوو هاتنه ناوچه كه.لای هه موومان ئاشكرایه كه ناوچه ی بتوێن و پژده ر ناوچه یه كی گرنگی كشتوكاڵیه. ده شتی ڕانیه كه یه كێكه له ده شته به ناو بانگه كانی كوردستان. به پیتی ناو چه كه وای كردوه كه خه ڵكی كورد هه ر له كۆندا له م ناوچه به پیتانه دا نیشته جێ بن. گه لی كورد له هه موو سه رده مه كاندا شان به شانی یه كتر ی بێ له به رچاو گرتنی ئاین و ڕه گه ز له م ناو چه یه دا به یه كه وه ژیاون. موسولمانه كان له گه ل جوله كه كورده كاندا پێش كۆچ كردنیان بۆ فه له ستین به یه كه وه له شاری رانیه به برایانه ژیاون. ئه مه له ساڵانی ١٨ بۆ ساڵه كانی ١٩٤٨ چه ندین جوله كه له ناوچه كه دا هه بوون.
ئیتر به م جۆره شاری ڕانیه به چه ند قۆناغی جیا جیا تێپه ڕیوه، بۆ ئه وه ی له دنیا ی پێشه كه وتن و خه بات بێبه ش نه بێت. خه ڵكی شاری ڕانیه هه میشه پشت و په نای هێزه شۆڕش گێره كوردیه كان بوون...
سه‌رچاوه: ویكیپێدیا