وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌۖ أُجِيبُ دَعۡوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِۖ.
وَنَحۡنُ أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنۡ حَبۡلِ ٱلۡوَرِيدِ.
خودا بە ئێمەی ئاوارەبوو ئەفەرموێ ئێوە جگە لە من دۆستێکی نزیکتر و دڵسۆزترتان نیە، ئەوە ئێوەن دوریم لێئەگرن بەڵام من دۆستێکی هەمیشەیی نەگۆڕم بۆ ئێوە هەر ئەوەندەی بانگمبکەن من نزیک و حازرم(فَإِنِّي قَرِيبٌۖ) وەڵام ئەدەمەوە.
بەجۆرێک وێنای نزیکی خۆی ئەکات لە ئێمەوە کە ناکرێت بڵێین دۆستێک له ئەو نزیکترمان هەیە(أَقۡرَبُ إِلَيۡهِ مِنۡ حَبۡلِ ٱلۡوَرِيدِ) ئەفەرموێ نزیکترم لە ڕەگی لاملتان واتە ڕێک له ناو ئێوەدام.
ئێمە نامۆین بەم دۆستە دێرین وزۆر نزیک و دڵسۆزەی خۆمان، ترس و تەماع وایلێکردوین تامی ئەو خۆشەویستی و دۆستایەتییە نەکەین، با ببینەوە بەدۆستی هیچ کەس وەک ئەو خۆشی ناوێین و گوێ بۆ ڕازه کانمان ناگرێ.
بژین وبدوێن له گەڵی وەک ئەوەی بیبینن خۆگەر نەشی بینین ئەو ئەمانبینێ و نزیک و ئامادەیە لامان.
ڕێکەوت.
دەروونی مرۆڤ بە ئیمان ڕێک و جوان و پاکئەبێ و چاکبوون زاڵئەبێ بەسەر مەعنەوییەتیدا، ئەبێ چاکبونی دەرون سەر ڕێژ بکات و لە دەرەوە و کرداردا ڕەنگبداتەوە کە خودا بە(عمل صالح) پێناسەی کردووە، کەواتە ئیمان و کردەوەی چاکە مەرجن بۆیەکتری و بەتەنها یەکێکیان پێکهاتەی مرۆڤێکی ئیماندار تەواو نابێت.
ئەم(عمل صالح)ە داواکاری زۆر و وردی هەیە له ئیماندار یەکێک له وانە خۆ خستنە شوێنی ئەوانیتر تاوەکو هەست بە ئازار و پێویستییەکانیان بکەین، خودا له قورئاندا له زۆر شوێندا ئەم ئەرکە ئەخاتە سەر ئیماندار کە هەرچیەک له توانایاندا هەیە بیکەن بۆ یارمەتیدانی یەکتر، وە بەخشینیان لا گەورەو خۆشەویست ئەکات.
مرۆڤ هێندەی گەورەیی و باڵایی خۆی ئەتوانێ ببەخشێت، کەسانێک کە پارەو ماڵی دونیا بۆیان بۆتە کەعبە و خودا هەرگیز ناتوانن ببەخشن و هەتابێت له ناو مادەدا ڕۆئەچن و بچوک ئەبنەوە و شعورو مرۆڤبونیشان ئەپوکێتەوە.
لَن تَنَالُواْ ٱلۡبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُواْ مِمَّا تُحِبُّونَۚ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيۡءٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٞ.
ئێوە هەر گیز ناگەن بەچاکبون هەتاوەکو له وانە نەبەخشن کە خۆشتان ئەوێن، وەله هەر شتێکیش ببەخەشن خودا پێی ئەزانێ.
ڕێکەوت.
ئەم دێڕەت بەسە بۆ دڵە ماندووەكەت
.
{وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ}
ئەو بەسەر هەموو شتێكدا بەتوانایە🤍
#پشکەوزەت_هەڵگرە
قُلۡ إِن كُنتُمۡ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِي يُحۡبِبۡكُمُ ٱللَّهُ
ئێوە گەر خوداتان خۆشئەوێ شوێن ئەو بەرنامەیە بکەون کە بۆ پێغمبەر هاتووە ئیتر خودا خۆشیئەوێن !
پەیامە ئاسمانییەکان بۆ بەرژەوەندی و ئاسودەیی مرۆڤ هاتووە، مرۆڤ و مرۆڤایەتی ئەپارێزن لە ئازار و نزمی، واتە خودا ئەیەوێ بڵێت کاتێک ئێوە شوێن ئەو پەیامانە ئەکەون و ئاسودە و بێئازارو بەرز ئەبن ئەمەش خۆشویستنی خۆتانە وە کاتێک خۆتان خۆشئەوێ وەک ئەوە وایە خوداتان خۆشبوێ ئیتر خوداش ئێوەی خۆشئەوێ.
بەجۆرێتر خۆ خۆشویستن واتە خودا خۆشویستن، وە خودا خۆشویستن واتە خۆ خۆشویستن.
خۆتان خۆشبوێ تا ئەگەنە(اشد حب) ئەو کات ڕۆحتان ئەڕژێتەوە ناو ڕۆحی خودا.
ڤیدۆکە خانەقای بیارەیە.
ڕێکەوت
خودایەک کە لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا
بارانێکی بە لێزمەت بۆ دەکاتە خۆرەتاوێکی توند
تۆ لە چ پەڵە هەورێکی ڕەشی ژیانت نائومێدی..!
ئەو خودایە سایەقە و خۆرەتاویش بە ژیانی تۆ دەبەخشێت..
ئارام بگرە.. متمانەت هەبێت..
خودا دەزانێت ..
دڵی بێدەنگ چی دەوێت..
پاداشتەکەم زۆر گەورەتر بوو لە تاقیکردنەوەکەم…
جێی دڵگرانی نییە لە نەبونی مرۆڤەکاندا خودا بەدەست بهێنیت !
دڵگرانی نییە تاریکیت بگۆڕێت بۆ نور !
دڵگرانی نییە ڕقت بگۆڕێت بۆ قبوڵکردن ،ڕازی بون !
دڵگرانی نییە ژیانی تەنگت ببێتـە فراوانی..
سوپاسگوزارم ئیلاهـی..🤍
دانەیەک نوسیبوی
جوان دەڕوا و جوانتر دێ
متمانەی من ئاوایە بە "خودا"
بەڵام بە جدی من متمانەم بە هەموو هات و ڕۆیشتنێکە
بە هەموو بون و نەبونێک
نەک لە چاوەڕوانی نەبونیەک پاداشتێکی گەورەترم بوێت..
بەڵکو بۆ بون و نەبونیەکە بەهەمان ڕادە شادم بێ ویست و داواکاری دیکە..
ئەوەی هەردوکمان متمانەیە بەڵام ڕەنگە جیاوازیان هەنگاوێک یان زیاتر بێت..😊
ئـەو خـودای مەحاڵەکانـە و ئێمـە بـۆ حاڵەکان دەگریـن..
ئیلاهـی بۆ فرمێسکەکانتـان قـاقـا بنێرێـت
بـۆ هیواکانتـان ئەنجـام..🤲🏻
مـن بـەم نیوەییـەی خۆمـەوە بومەتـە دوو بـەش
بەشـە ئازەکـەم قسـە بـۆ بەشـە بێدەنـگ و ڕازیەکـەم دەکـات..
🌸
«لا تَخَف مَوتا مُحَتَّم»
لە مردنێڪ مەترسە ڪە هەر ئەبێت بێت و ڕوو بدات!
*بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ*
“وَأَنَّ هَٰذَا صِرَٰطِى مُسْتَقِيمًۭا فَٱتَّبِعُوهُ ۖ وَلَا تَتَّبِعُوا۟ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ”
(۱٥۳)(الٲنعام)
بێگومان ئهمه ڕێگای ڕاستی منه که ڕاست و دروسته کهواته شوێنی بکهون و شوێنی ڕێچکهکانی تر مهکهون چونکه دوورتان دهخهنهوهو لاتان دهدهن له ڕێگهی خوا ، خوا ئهو شتانهی بهئێوه ڕاسپاردووه بۆ ئهوهی خواناس و پارێزکار بن..🤍
دەتوانم بەباشی بەرگەی ناڕەحەتییەکان بگرم
ئەمەش لەبەرئەوەی بەدادوەری خواگیانم ئاشنام…
حسبنـا اللە ونعم الوکیـل..🤲🏻