Rena . ڕێنا

Rena . ڕێنا Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Rena . ڕێنا, Media, As Sulaymaniyah.

جوانیکە‌ 🌸 لەهەر شوێنێک هەیت   #ڕێنا
11/12/2022

جوانیکە‌ 🌸 لەهەر شوێنێک هەیت

#ڕێنا

✈️ مرۆڤ گرنگی تایەی لە دروستکردنی فڕۆکەدا بەهۆی چاودێری هەڵسوکەوتی باڵندەوە زانی🐦 کاتێک دەفڕێت قاچەکانی ئەباتە لای سکی و...
06/12/2022

✈️ مرۆڤ گرنگی تایەی لە دروستکردنی فڕۆکەدا بەهۆی چاودێری هەڵسوکەوتی باڵندەوە زانی

🐦 کاتێک دەفڕێت قاچەکانی ئەباتە لای سکی و کاتێکیش دەنیشێتەوە قاچەکانی درێژ دەکات.
#ڕێنا

🔸لە ڕۆمای کۆندا تەنها دەوڵەمەندەکان توانای ئەوەیان هەبوو نانی گەرم بخۆن،سەرەڕای ئەوەی خاوەنی نیوەی جیهان بوون،🔹 ئەگەر قە...
04/12/2022

🔸لە ڕۆمای کۆندا تەنها دەوڵەمەندەکان توانای ئەوەیان هەبوو نانی گەرم بخۆن،سەرەڕای ئەوەی خاوەنی نیوەی جیهان بوون،

🔹 ئەگەر قەیسەر خودی خۆشی حەزی بەهەوای سارد بووایە٫ئەوپەڕی ئەیتوانی فەرمانبکات بە بەندەیەکی ڕەشپێستی ،کە بەو باوەشێنەی لە پەڕی باڵندە دروستکرابوو،باوەشێنی بکا،هەوایەکی تێکەڵ بە بۆنی ئارەقی ئەو بەندەیە،دەیدا لە سەروچاوی،هەرزانترین جۆری پانکەی کارەبای ئێستا هەوایەکی باشتر و خاوێنتر بە مرۆڤ دەبەخشێت!

🔸ئەگەر قەیسەر بیویستایە،بەناو شەقامەکان هاتووچۆ بکات،لەسەر تەختە ڕەوانێک چوار پیاو هەڵیان دەگرت و دەیانبرد،ئەمەش هیچ نییە لەچاو هاتوچۆکردن بەخراپترین جۆری سەیارە لەم سەردەمەدا.

🔹ئەو ئەسپسوارە بلیمەتەی بەخێرایی نامە گرنگەکانی قەیسەری لە قرچەی گەرمای بیاباندا بەچەند ڕۆژێک ئەگەیاندە شوێنی مەبەست،بێگومان خێراتر نەیدەگەیاند لەچاو ئەو نامانەی بە ئیمەیڵەکانمان لەبەردەم سپلێتی ماڵەوە بەخراپترین هێڵی ئینتەرنێت ئەینێرین.

🔸ئەگەر چی خواردەمەنییەکانی قەیسەر خۆش و بەلەزەت بووبن،بەڵام دوو شیش کەباب و فالودەیەکی تاقی بکردایەتەوە،تەواو پێیان سەرسام دەبوو!
#ڕێنا

♦ئەگەر بیرت لە ساتی مردن کردەوە ئەوا ڕقت ئەبێتەوە لەهەموو ئەو شتانەی لەناو دەچن🔷ئەوانەشت خۆشدەوێت کە دەمێننەوە (عومەری ک...
03/12/2022

♦ئەگەر بیرت لە ساتی مردن کردەوە ئەوا ڕقت ئەبێتەوە لەهەموو ئەو شتانەی لەناو دەچن
🔷ئەوانەشت خۆشدەوێت کە دەمێننەوە

(عومەری کوڕی عەبدولعەزیز)

🔶(لەم وجودەدا تەنها یەک زیندوو هەیە کە هەمیشە هەبووە و هەیە و هەر ئەبێت لەگەڵ کۆمەڵێک مردوو).

ســـەد جــار گــــوڵ بـــیــت 🌸🌸دڕکــت نــەبێت هەڵــت دەپڕوکێنن     #ڕێنا
02/12/2022

ســـەد جــار گــــوڵ بـــیــت 🌸🌸
دڕکــت نــەبێت هەڵــت دەپڕوکێنن

#ڕێنا

ئـــاگــاداری وشــــەکـــانــت بــە چــونکە هــەندێـک وشــە هــەنبەردڵ دەکەون نــەک بەر گوێ...!❤❤❤   #ڕێنا
30/11/2022

ئـــاگــاداری وشــــەکـــانــت بــە
چــونکە هــەندێـک وشــە هــەن
بەردڵ دەکەون نــەک بەر گوێ...!

❤❤❤

#ڕێنا

با بەدەستی خۆمان مناڵەکانمان نەدەینە دەست پەروەردەیەکی سەقەت یەکەم ئەرکی  #پەروەردە لەسەر شانی تۆیە دایک و باوکی بەڕێز ئ...
28/11/2022

با بەدەستی خۆمان مناڵەکانمان نەدەینە دەست پەروەردەیەکی سەقەت یەکەم ئەرکی #پەروەردە لەسەر شانی تۆیە دایک و باوکی بەڕێز ئەگەر ئاوا بەردەوام بێت واجبە لەسەرمان مناڵەکان لە خوێندنێکی لەقاڵب دراو بێنینە دەرەوە

🔹ماوەیەک بە ناوی سیستەمی سویدیەوە دەستیان برد بۆ مەنهەجی خوێندن و یەکەم شت دەستدرێژی کرایە سەر وانەی #ئاین

🔸ئێستاش بە ناوی ئازادی دین و #جێندەر دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەو تۆزە ئەدەب و ئەخلاقەی کە لە مێشکی منداڵەکانماندا ماوە،ئەو ڕێزەی لە نێوان کچ و کوڕدا هەیە
ئەو پۆشتەییەی کە بڵاوە

🔹هەر ئەو جێندەرەیە سەدان و هەزاران کچی کرد بە ژن و پاکیزەیی خۆیان لە دەست دا
داتای بە ناو ڕێکخراوەکانتان لە ژێر دەستی مندایە سەدان کچ لە دایک و باوکی ڕایکردوە و هاتونەتە لای ئێوە داڵدەدات داون بەڵام بە ژنی ڕۆشتۆتەوە بۆ لایان

🔸ئێستاش چاوەڕێی ئەوەیت کچ گەورە بکەین و تۆ مەنهەجی جێندەری بۆ شەرح بکەیت ؟ فێری ئەوەی بکەیت بۆ ئەوەی قورس نەکەوێ لەسەری لە داهاتوودا لە بری ئەوەی فلیمی ڕوتی خۆی بگرێ و بینێرێ بۆ هاوڕێ کوڕەکەی قەینا بینێرێ بۆ هاوڕێ کچەکەی ؟

🔹من وەک باوکێک وەک گەنجێک وەک کوردێک ڕێگا نادەم ئەم بیرۆکە قێزەونە بچیتە مێشکی کچەکەم کە ئێستا لە یەکێک لە خوێندنگا نمونەییەکان دەخوێنێت کە (وایز)ە وە ئەو خوێندنگەیە نایەتە ژێر بیرۆکە پوچەکانی تۆو ئەمسالی وەک تۆ و زانکۆکەشت

🔸ئامادەم کچەکەم لە خوێندن دابڕێنم بەڵام ئامادە نیم بهێلم تۆ و ئەمسالی وەک تۆ بتوانن بە گوێیدا بچرپێنن
ئێوە لە ڕابردوو داهاتووشدا بەشێکی گەورەی فەسادی بوون ئەگەر نەبووبن خۆتان فاسدەکە بوون

🔹خاتوونی جێندەر ئەگەر تۆ ملیۆنێک دۆلارت وەرگرتوە لە ڕێکخراوەکانی ئەمریکا بۆ بڵاو کردنەوەی ئەو فەسادیە من بە پۆستێکی سۆشیاڵ میدیا ٢ ملیۆنت بۆ کۆ ئەکەمەوە بۆ سەرکوت کردنی خۆت و بیرۆکەکەت

Brwa Jazaa
Kids Guard

❤ سەرەتا ئەم وتە بەخۆت بڵێ و ئاگاداری خۆتبە پاشان بینێرە بۆ کەسە گرنگەکانی ژیانت و پێیان بڵێ ئاگاداری خۆتانبن دووبارەبوو...
27/11/2022

❤ سەرەتا ئەم وتە بەخۆت بڵێ و ئاگاداری خۆتبە پاشان بینێرە بۆ کەسە گرنگەکانی ژیانت و پێیان بڵێ ئاگاداری خۆتانبن دووبارەبوونەوەتان نییە🌷

#ڕێنا

گرنگى و بایەخ بە مشتەرییەکانت بدە بۆ ئەوەى مشتەرییەکانیش گرنگى و بایەخت پێبدەن.⁉ ئایا بە وریاییەوە گوێ دەگریت لەو کاتەى ...
26/11/2022

گرنگى و بایەخ بە مشتەرییەکانت بدە بۆ ئەوەى مشتەرییەکانیش گرنگى و بایەخت پێبدەن.

⁉ ئایا بە وریاییەوە گوێ دەگریت لەو کاتەى کەسانى دیکە قسە دەکەن؟

🔹بازرگانییەکى سەرکەوتوو ئەو بازرگانییە کە بەڕاستى لە پەیوەندیکردن لەگەڵ مشتەرییەکانى خۆیدا باش بێت.

🔸 هەروەها باشترین ڕێگە بۆ بەڕێوەبەرانى بازرگانى تاکو پەیوەندى لەگەڵ مشتەرییەکانیان دروست بکەن ئەوەیە ژمارەیەک پرسیارى زۆر بکەن و هەمیشە گوێ بۆ وەڵامەکان بگرن.

بەم شێوەیە، بازرگانییەکە دەتوانێت گرنگى و بایەخ بە مشتەرییەکانى بدات و ئەوانیش گرنگى و بایەخ بە بازرگانییەکە بدەن.

🔴 پەیوەندى باش کلیلى سەرەکییە کە ڕێگە بە گەشەکردن و بەرەوپێشچوونى بازرگانییەکان دەدات.

🔵 کاتێک لەنێو بازرگانیدایت، ویستى ئەوەت هەبێت گەشە بە خوویەکى پەیوەندیکردنى باش بدەیت لە ژیاندا ئەویش بە هەمیشە پرسیارکردن و گوێگرتن.

🔸بەردەوام بپرسە (بۆچى؟) و (بۆ نا؟) _ پاشان بە وریاییەوە گوێ بۆ وەڵامەکان بگرە.

کەواتە لەبیرت بێت:🔻
🔹پەیوەندى باش گرنگە.
🔹هەرگیز لە پرسیارکردن مەترسە و گوێ بۆ کەسانى خاوەندار بگرە

⌛🎯💶💰

❤نموونەی ئەم خاڵە لە کتێبەکەدا باسکراوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

بازرگانییەکى باش هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ڕێککارى بۆ هەموو شتێکى بچووک ئەنجام دەدات. 🔹ئایا لە ژیانى ڕاستەقینەدا سەرنج لە شتە ...
26/11/2022

بازرگانییەکى باش هەر لە یەکەم ڕۆژەوە ڕێککارى بۆ هەموو شتێکى بچووک ئەنجام دەدات.

🔹ئایا لە ژیانى ڕاستەقینەدا سەرنج لە شتە بچووکەکان دەدەیت؟

🔴 بۆ ئەوەى بازرگانییەک سەرکەوتووبێت، پێویستە ڕێککارى هەبێت بۆ ئەوەى بە شێوەیەکى ڕاست و دروست هەموو (شتە بچووکەکان) ئەنجام بدات.

🔹🔹بە واتایەکى دیکە، شوێن هەموو وردەکارییەکانى بازرگانییەکە بکەوێت لە هەموو ڕۆژێکا.

🔸🔸ئەم کارە دڵنیایی بە مشتەرییەکان دەبەخشێت کە بەرهەمەکە یان خزمەتگوزارییەکەى مامەڵەى کڕینى دەکەن بەو شێوەیە دەبێت چاوەڕێى دەکەن.

⌛🎯💶💰

هەروەها ڕێککارى و مەشقکردن بۆ تاکەکان گرنگە تاکو سەرکەوتووبن لە ژیاندا.

🔹ئەگەر هەموو ڕۆژێک بە شێوەیەکى ڕاست و دروست شتە بچووکەکان ئەنجام بدەیت، ئەوا شتە گەورەکان خۆیان بە ئاسانى دەدەن بە دەستەوە و جێبەجێ دەبن.

✔ بۆ نموونە، هەموو ڕۆژێک وانە خوێندن فێربوون لە قوتابخانەدا زۆر ئاسانتر دەکات و زۆر زیرەکتر دەبیت.

✔مەشقکردن لەسەر یارییەکى وەرزشى یان چالاکى تەنها لەسەر ئەو کارەى خۆت باشترت دەکات. هەروەها، هەموو ڕۆژێک ڕاهێنانکردن هاوکاریت دەکات بە تەندروستى بمێنیتەوە.

⌛🎯💶💰

🔴 کەواتە لەبیرت بێت: ئەگەر دەتەوێت لە شتێکدا باش بیت، پێویستە ڕێککارى ئەنجام بدەیت و بەردەوام پڕاکتیزە بکەیت.

ئەگەر ڕێگەیەکى ئاسان هەڵبژێریت و کورتبڕى بکەیت بۆ ئەوەى بە خێرایی شتەکان جێبەجێ بکەیت، ئەوا هەرگیز نابیتە ئەو کەسە باشەى ئاواتى بۆ دەخوازیت!

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

ئایا ئاسانتر نییە شتەکان لەگەڵ هاوبەشێک ئەنجام بدەیت وەک لەوەى بەتەنها ئەنجامى بدەیت؟⌛🎯💶💰♦ بۆ ئەوەى بازرگانییەک سەرکەوتو...
24/11/2022

ئایا ئاسانتر نییە شتەکان لەگەڵ هاوبەشێک ئەنجام بدەیت وەک لەوەى بەتەنها ئەنجامى بدەیت؟
⌛🎯💶💰

♦ بۆ ئەوەى بازرگانییەک سەرکەوتوو بێت، پێویستى بەوەیە ژمارەیەکى زۆر خەڵک بە شێوەیەکى لەسەرخۆ پێکەوە کار بکەن.

♦ کەواتە بنیاتنانى هاوبەشییەکى باش و هەبوونى هاوبەشێکى زۆر باش گرنگە.
لە ژیاندا، هەروەها بیرۆکەیەکى باشە هاوبەشی بنیات بنێیت بۆ ئەوەى سەرکەوتوو بیت بە تایبەتى لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەتدا.

هاوبەشییەکى مەزن هەموو کارێک ئاسانتر دەکات.

⌛🎯💶💰
❤❤ لە بارەى چوارگۆشەى چالاکییەکانەوە

💢 چوارگۆشەى چالاکییەکان کۆمپانیایەکى یاریکردن و خۆشى هێنەرە تەرخانکراوە بۆ بەرهەمهێنانى (ناوەڕۆک لەگەڵ مەبەستدا) بۆ گەنجان.

💢 لەئەمڕۆى سەردەمى دیجیتاڵیدا، گاڵتە و یاریکردن بۆ منداڵان و گەنجان، چیتر چالاکییەکى نەرێنى نییە. گەنجان لەگەڵ مییدیا کارلێک دەکەن و (A2) ناوەڕۆکێکى مەبەستدارى دروستکردووە کە خۆشى و گاڵتەى تێدایە لە کاتى بەشداریکردندا.

💢 لە هاوبەشیکردن لەگەڵ یەکێک لە مەزنترین، و داناترین، (وەبەرهێنەرى بەهادار) لە هەموو کاتێکدا، (A2) یانەى نهێنى ملیۆنێرەکانى دروستکرد تاکو هاوکارى گەنجان بکات تێگەیشتنێکى باشتریان هەبێت لەو جیهانەى تێیدان.

💢ئامانجەکە ئەوە نەبوو گەنجان فێربکات پەڕەیەکى هاوسەنگى بخوێننەوە، بەڵکو زیاتر ڕوونکردنەوەى چۆنێتیی کارکردنى بازرگانییەکان بوو، لەگەڵ ئەو بارودۆخەى پێوەى پەیوەست دەبن. هەروەها، هەندێک وانەى بە نرخى ژیان پێشکەش دەکات کە بۆ هەموو تاکێک خزمەت دەکات.

💢💢 ئێمە سوپاسى بەڕێز (بەفێت) دەکەین، ئەو کەسەى ئامێرى دروستکردنى (پەیڕەو)ى یەکەمییە کە هەروەک دامەزراوەیەک خزمەت دەکات بۆ زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان و ئەم پەرتووکە، کۆمەڵە وانەیەکى بە نرخ و ئاسان بۆ تێگەیشتنى ژیان تاکو هاوکارى ڕێنماییکردنى گەنجان بکات بۆ گەشەکردنى خووى تەندروست لە تەمەنێکى سەرەتاییەوە. وانەى وەکو:
- باشترین وەبەرهێنان ئەو وەبەرهێنانەیە لەنێو خۆتدا ئەنجامى بدەیت.

⌛🎯💶💰

❤خوێنەری چیرۆکی ئەم بەشە بن لە کۆمێنت

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

ئایا دەزانیت فێربوون دەکرێت هەتا کۆتایی ژیان بەردەوام بێت؟⌛🎯💶💰♦ بۆ ئەوەى بازرگانییەک بۆ ماوەیەکى درێژخایەن سەرکەوتوو بێت...
23/11/2022

ئایا دەزانیت فێربوون دەکرێت هەتا کۆتایی ژیان بەردەوام بێت؟

⌛🎯💶💰

♦ بۆ ئەوەى بازرگانییەک بۆ ماوەیەکى درێژخایەن سەرکەوتوو بێت، پێویستە بەڕێوەبەرەکان بەردەوام لە فێربووندابن لە بارەى مشتەرییەکانیانەوە، ئەوانەى پێشبڕکێیان لەگەڵ دەکەن، و گۆڕانکارییەکانى هەمیشە لەنێو بازاڕدا ڕوودەدات زیاتر فێرببن.

♦ لە ژیاندا، هەمان شتە. زۆرجار دەڵێم باشترین ئەوەیە بتوانیت وەبەرهێنان لە خۆتدا ئەنجامى بدەیت و بۆئەنجامدانى ئەو باشترینە، هاندانى خۆتە تاکو هەموو ڕۆژێک شتێکى نوێ فێربیت.

♦ لەبیرت بێت: فێربە بۆ ئەوەى باشتربیت لەو شتانەى حەز بە ئەنجامدانى دەکەیت و دەبێتە مایەى دڵخۆشى لەگەڵ خۆتدا. هەروەها ئەگەر لەگەڵ خۆتدا دڵخۆشبیت، ئەوا کەسانى دیکەش لەگەڵ تۆدا دڵخۆش دەبن!

❤خوێنەری چیرۆکی ئەم بەشە بن لە کۆمێنت

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

نرخ لەسەر ئەو نرخە نییە ئاماژەى پێکراوە نرخ و بەها لەنێو چاوى تەماشاکەراندایە.⌛🎯💶💰 هەرگیز زۆر درەنگ نییە تاکو وێنەکەت با...
22/11/2022

نرخ لەسەر ئەو نرخە نییە ئاماژەى پێکراوە نرخ و بەها لەنێو چاوى تەماشاکەراندایە.

⌛🎯💶💰

هەرگیز زۆر درەنگ نییە تاکو وێنەکەت باشتر بکەیت.

🔹 بازرگانی خزمەتگوزارى، لەوانەش وەکو ڕێستۆرانت، کارى زۆر دەکەن تاکو وێنەیەک دروست بکەن بۆ ئەوەى کاتێک مشتەرییەکان بیر لە بازرگانییەکە دەکەنەوە، بزانن کە (ئەزموونێکى باش)یان دەبێت.

🔸 ئەم ئەزموونە دەکرێت خواردنى باش، خزمەتگوزارى باش، یاخود ڕێکخستنى مەسەلەیەکى خۆش بێت _ یان هەموو ئەوانە بێت!

🔹 کاتێک وێنەیەکى باش لە ڕێگەى ڕێکلامکردنەوە بەهێز دەکرێت، ئەوا بازرگانییەکە دەکرێت سەرکەوتووبێت، لە کاتێکدا مشتەرییەکان لەسەر ڕێگەى خۆیان دەچنە دەرەوە بۆ ئەوەى خواردن بخۆن تاکو هەستێکى باشیان هەبێت. بە واتایەکى دیکە، ڕێستۆرانتەکە کارێک دەکات هەموویان هەست بە دڵخۆشى و ئاسوودەیی بکەن!
ئەم دڵخۆشییە لە ژیانى ڕاستەقینەدا هەر هەیە.

🔴 پێویستە لەسەر وێنەکەت کار بکەیت بۆ ئەوەى ناوبانگێکى باشت هەبێت و خەڵک بەتەنها لە بارەى (شتە باشەکانەوە) بیر لە تۆ بکەنەوە.

♦ کەواتە لەبیرت بێت: باشترین شت بتوانیت ئەنجامى بدەیت بۆ باشترکردنى وێنەکەى خۆت ئەوەیە
🔹کەسێکى گونجاوبیت
🔹کەسێکی ڕاستگۆ
🔹میهرەبان
🔹و زیرەک لەلاى کەسانى دیکە لەلاى هەموو ئەو کەسانە باشانەى لە دەوروبەردا هەن.

⌛🎯💶💰

❤خوێنەری چیرۆکی ئەم بەشە بن لە کۆمێنت

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

تەنها ڕووکارى دەرەوە نییە کە حسابى بۆ دەکرێت بەڵکو تەواوى پاکێجەکە حسابى بۆ دەکرێت.⌛🎯💶💰🔴 چۆن خۆت پیشان دەدەیت بابەتێکى ز...
21/11/2022

تەنها ڕووکارى دەرەوە نییە کە حسابى بۆ دەکرێت بەڵکو تەواوى پاکێجەکە حسابى بۆ دەکرێت.

⌛🎯💶💰

🔴 چۆن خۆت پیشان دەدەیت بابەتێکى زۆر گرنگە.

🔹 هەموو بازرگانییەک پێویستى بەوەیە (پاکێج) بۆخۆى دروست بکات بۆ ئەوەى سەرکەوتوو بێت. چۆنێتیی دەرکەوتنى بازرگانییەک لە ڕووکارى دەرەوەدا زۆر شت لە بارەى ئەوەى بازرگانییەکە چۆن لە ڕووکارى ناوەوەدا کار دەکات بە مشتەرییەکان دەڵێت.

🔸 هەروەها ئەو مەسەلەیە بابەتێکى پەیوەستدارە بە ژیانەوە.
پاکێجکردنى خۆت بە شێوەیەکى گونجاو گرنگى خۆى هەیە. ئەم پاکێجکردنە وەکو هەبوونى کارتى تۆمارکردن وایە لە لەسەر ڕووکارى دەرەوەدا پیشان دەدرێت کە ڕەنگدەرەوەى ڕووکارى ناوەوەى کارتى تۆمارەکەیە.

🔹بۆ نموونە، پێویستە ڕێز پیشان بدەیت ئەگەر بتەوێت کەسێک بیت لەلایەن کەسانى دیکەوە ڕێزت لێ بگیرێت.
🔹 جێبەجێکردنى ڕاستگۆیی بەشێک لە ڕاستگۆبوون.
🔹هەروەها خۆشەویستبە بۆ ئەوەى خۆش بویسترێیت.

♦ لەبیرت بێت: ڕووکارى دەرەوە ڕەنگدەرەوەى ڕووکارى ناوەوەیە و ڕووکارى ناوەوە ڕەنگدەرەوەى ڕووکارى دەرەوەیە  هەردووکیان پێکەوە ڕەنگدەرەوەى تەواوى پاکێجەکەن!

⌛🎯💶💰

❤خوێنەری چیرۆکی ئەم بەشە بن لە کۆمێنت
⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

لەگەڵ بازرگانییەکاندا وەکو ئەوەى لەگەڵ خەڵک دەیکەیت پێویستە تەواو لە نزیکەوە بیانناسیت پێش ئەوەى داوەریان لەسەر بکەیت.⌛🎯...
21/11/2022

لەگەڵ بازرگانییەکاندا وەکو ئەوەى لەگەڵ خەڵک دەیکەیت پێویستە تەواو لە نزیکەوە بیانناسیت پێش ئەوەى داوەریان لەسەر بکەیت.

⌛🎯💶💰

هاوڕێیان کێ؟ ڕاستە، (وۆرن بەفێت)! ئایا هەتا ئێستا لەلایەن کەسێکەوە بەهەڵە داوەریت لەسەرکراوە؟

♦ بەڕێوەبەرانى هەموو بازرگانییەکى سەرکەوتوو لەسەر ڕێگەى خۆیان دەچنە دەرەوە بۆ ئەوەى مشتەرییەکانى خۆیان بناسن پێش ئەوەى بەرهەمێک یان خزمەتگوزارییەکى نوێ بناسێنن.

🔹 هەرگیز بەو شێوەیە بیرناکەنەوە وەک ئەوەى بزانن مشتەرییەکانیان حەزیان لە چییە یاخود حەزیان لە چى نییە. بە واتایەکى دیکە، ئەم کەسانە بەهەڵە داوەرى لەسەر مشتەرییەکانیان ناکەن.

⌛🎯💶💰

♦ هەروەها گرنگە لەنێو ژیانى خۆتدا بە شێوەیەکى هەڵە داوەرى لەسەر خەڵک نەکەیت.

✔دڵنیابەرەوە لەوەى کاتى پێویستت وەرگرتووە تاکو بەتەواوى بیناسیت پێش ئەوەى بیروبۆچوونێکت لە بارەى ئەو کەسەوە دەست بکەوێت.

🔹پێش داوەریکردن لەسەر کەسانێک لەبەر ئەوەى چۆن دەردەکەون، چى جۆرە جلوبەرگێک دەپۆشن، یاخود بەهۆى ئەو شتانەوەى کەسانى دیکە لە بارەیانەوە دەیڵێن بەڕاستى پێت بڵێم بیرۆکەیەکى باش نییە.

♦ کەواتە لەبیرت بێت: وریابە بە شێوەیەکى هەڵە داوەرى لەسەر کەسانى دیکە نەکەیت

♦ زۆربەى کات ئەم داوەریکردنە بە ئاڕاستەى نەبوونى داوەریکردنى باشدا دەڕوات!
⌛🎯💶💰

❤خوێنەری چیرۆکی برمە دروستکەرەکە بن لە کۆمێنت
⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانى ڕێگەى بەدیل بۆ ئەو شتانەى ئەنجامى دەدەیت.⌛🎯💶💰♦ ئاسانە بچیتەناو چاڵێکەوە و بە شێوەیەکى بەردەوام ه...
20/11/2022

هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانى ڕێگەى بەدیل بۆ ئەو شتانەى ئەنجامى دەدەیت.

⌛🎯💶💰

♦ ئاسانە بچیتەناو چاڵێکەوە و بە شێوەیەکى بەردەوام هەمان شت ئەنجام بدەیتەوە.

♦ لە بازرگانیدا، بەڕێوەبەرەکان هەمیشە ڕووبەڕووى بەربەست دەبنەوە لەسەر چۆنێتیی گەشەکردنى بازرگانییەکەیان یان لەو کاتەى پێشبڕکێکاران ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن چى شتێک ئەنجام بدەن.

سەرکەوتووترین بازرگانییەکان ئەوانەن بە شێوەیەکى بەردەوام بیر لە ڕێگەى نوێ دەکەنەوە بۆ جێبەجێکردنى شتەکان.

♦ بیرکردنەوە لە بیرۆکە و ڕێگە بەدیلەکان بۆ جێبەجێکردنى شتەکان لە ژیانى هەموو ڕۆژێکدا گرنگە. هەندێک کات، کاتێک ئێمە بۆ یەکەمینجار هەوڵى تاقیکردنەوەى شتێک دەدەین، بەو ڕێگەیە کار ناکات کە چاوەڕێمان دەکرد. هەر کاتێک بابەتێکى لەم شێوەیە ڕوویدا، لەسەرخۆ و گونجاوبە و بیر لە ڕێگەى دیکە بکەرەوە تاوەکو ئەو شتانەى دەتەوێت بەو شێوەیەى خۆت کار بکەن.

♦ کەواتە لەبیرت بێت: باشترین وایە بیر لە ڕێگەى نوێ بکەیتەوە بۆ ئەنجامدانى شتەکان!

⌛🎯💶💰
🔹نموونە لە کتێبەکەدا باسکراوە.

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

هەتا ئێستا لەبارەی گرنگی شوێنێکی باشەوە بیرت کردۆتەوە؟⌛🎯💶💰♦ هەموو بازرگانییەک کە پێداویستی گشتی ئەفرۆشێت پێویستی بە شوێن...
19/11/2022

هەتا ئێستا لەبارەی گرنگی شوێنێکی باشەوە بیرت کردۆتەوە؟

⌛🎯💶💰

♦ هەموو بازرگانییەک کە پێداویستی گشتی ئەفرۆشێت پێویستی بە شوێنێکی باش هەیە بۆ ئەوەی بتوانرێت بە ئاسانی بدۆزرێتەوە و نزیکی ئەو مشتەرییانە بێت کە ویستی کڕینی بەرهەمەکانیان هەیە.

♦ هەروەک هاوشێوەی ئەوەی دوکانێک پێویستی بە شوێنێکی باش هەیە بۆ ڕاکێشانی مشتەرییەکان٫تۆش دەتوانی سود و قازانج لە بوونت لە شوێنێکی باشدا وەربگریت.

♦ لەناو پۆلدا باشترین شوێن بۆ دانیشتن ئەو شوێنەیە بتوانی بە باشی گوێبیستی مامۆستا بیت و بەشێوەیەکی ڕوون وانەکان لەسەر بۆردەکە ببینیت٫هەتا شوێنەکە باشتربێت توانای و سەرنجدانی زیاترت هەبێت ئەوا لە قوتابخانە باشتر ا
دەبیت.

⌛🎯💶💰

🔹نموونە لە کتێبەکەدا باسکراوە.

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

کێ نموونەی ڕۆڵی تۆیە لەنێو ژیاندا؟گوێبگرە بۆ ئەو شتانەی کەسانی دیکە ئەتوانن فێرت بکەن.⌛🎯💶💰♦ زۆربەی بەڕێوبەرەکان کەسەرکەو...
17/11/2022

کێ نموونەی ڕۆڵی تۆیە لەنێو ژیاندا؟

گوێبگرە بۆ ئەو شتانەی کەسانی دیکە ئەتوانن فێرت بکەن.

⌛🎯💶💰

♦ زۆربەی بەڕێوبەرەکان کەسەرکەوتوون لە بازرگانیدا لە کەسێکەوە فێربوون پێی ئەڵێن ئامۆژگاریکار٫ئامۆژگاریکار وەک ئەو مامۆستایه وایە کە ئەزموونی خۆی بڵاو دەکاتەوە و ڕێنمای ئەوانی تر دەکات تا لە هەنێک شتدا باشتربن.

♦ هەڵبژاردنی ئامۆژگاریکاری ڕاست و دروست لە ژیاندا وەک دایک و باوک ٫داپیرە و باپیرە٫یان مامۆستا وایە کە گرنگن بۆ سەرکەوتن.

کاتێک لە کەسانی تری دەرەوەی خێزانەکەت فێر ئەبیت
ئەتەوێت ئەو ئامۆژگاریکارە هەڵبژێری کە بەو ڕێگایەی ڕەفتار دەکات ئەتەوێ ڕەفتار بکات لە ژیانی خۆتدا.کەوایە بیرت بێ گرنگە کێ ئەکەیتە ئامۆژگاریکاری خۆت.

⌛🎯💶💰

🔹نموونە لە کتێبەکەدا باسکراوە.

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

زیاتر لە 25 ملیۆن بازرگان و خاوەنکار سودیان لە بیرۆکەکانی ئەم کتێبە وەرگرتووە.⌛🎯💶💰♦ ساڵانێکی پێویست دەبێت تاکو ناوبانگێک...
16/11/2022

زیاتر لە 25 ملیۆن بازرگان و خاوەنکار سودیان لە بیرۆکەکانی ئەم کتێبە وەرگرتووە.

⌛🎯💶💰

♦ ساڵانێکی پێویست دەبێت تاکو ناوبانگێک بنیاد دەنێیت بەڵام تەنها خولەکێکی پێویستە تاکو وێران ببێت.

⚡ یەکێک لە باشترین ئەو شتانەی بازرگانییەک ئەتوانێت بۆ سەرکەوتن ئەنجامی بدات بەدەستهێنانی ناوبانگێکی باشە

🔹بەڕێوبەرایەتی بازرگانی کاتێکی زۆر بەسەر دەبەن بۆ سەرکەوتن و بردنەوە بەسەر مشتەرییەکاندا٫کارمەندەکاندا٫کەسانی خاوەنکار و کۆمەڵگادا.

🔸بۆیان دەر ئەکەوێت ناوبانگێکی باشی بازرگانی پێویستی بە چەندین ساڵ ئەبێت تاکو بنیادی بنێیت و دەکرێت ئەو ناوبانگە لەماوەی خولەکێکدا وێران ببێت.

♦ باشترین شت بتوانی بۆ خودی خۆت ئەنجامی بدەیت ئەوەیە ناوبانگێک بنیاد بنێیت تا لەگۆشەنیگای کەسانی ترەوە میهرەبان و بەخشندە و زیرەک دەربکەویت .

🔹دڵنیابەرەوە بەوشێوەیە بیت کە قسەی لەسەر دەکەیت ئەوشتانەی جێبەجێی ئەکەیت و چۆنیەتی مامەڵەکردنت لەگەڵ کەسانی تردا.

⌛🎯💶💰

✔ کەواتە دڵنیا بەرەوە ناوبانگێکی باش گەورەترین شتە لەتەواوی ژیانتا بنیادی بنێیت و دڵنیا بەرەوە هەرگیز هیچ شتێک ئەنجام نەدەیت ببێتە زیان و خراپە بەسەریا.
⌛🎯💶💰

🔹نموونە لە کتێبەکەدا باسکراوە.

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

زیاتر لە 25 ملیۆن بازرگان و خاوەنکار سودیان لە بیرۆکەکانی ئەم کتێبە وەرگرتووە.⌛🎯💶💰♦ کاتێک ئێمە هەموومان پێویستە بۆ دابین...
12/11/2022

زیاتر لە 25 ملیۆن بازرگان و خاوەنکار سودیان لە بیرۆکەکانی ئەم کتێبە وەرگرتووە.

⌛🎯💶💰

♦ کاتێک ئێمە هەموومان پێویستە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و بەردەوامی لە ژیاندا کار بکەین٫باشتر وایە لەو بوارەدا کاربکەیت کە خۆت خەزت لێیە.

♦ یەکێک لە کلیلەکانی سەرکەوتن بریتییە لە هەبوونی جۆش و خرۆش لەبارەی ئەو کارانەی ئەنجامی دەدەین و بریتییە لەوەی هەمیشە خەونێکت هەبێت.

♦ کاتێک کەسێک بڕیار دەدات شوێن خەونەکەی بکەوێت بەختێکی باشتری دەبێت تا سەرکەوتوو بێت هەمیشە بیرت بێت ئەوکەسەی ناتوانرێت بوەستێندرێت ٫ناوەستێندرێت٫هەتا زیاتر فێربیت زیاتر بەدەست دەهێنیت.

⌛🎯💶💰

🔹نموونە لە کتێبەکەدا باسکراوە.

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

نهێنی ۲پارە قەرز مەکە⌛🎯💶💰 ئەکرێت بازرگانییەک توشی گرفتی یەکجار زۆر بێت ئەگەر خاوەنەکەی پارەیەکی زۆر قەرز بکات♦ ئەم قسەیە...
12/11/2022

نهێنی ۲
پارە قەرز مەکە
⌛🎯💶💰

ئەکرێت بازرگانییەک توشی گرفتی یەکجار زۆر بێت ئەگەر خاوەنەکەی پارەیەکی زۆر قەرز بکات

♦ ئەم قسەیە تایبەت بۆ کاتێک ڕاستە ئەگەر ئەو پارەیەی قەرزکراوە بۆ هاوکاریکردنی گەشەکردنی بازرگانییەکە بێت٫بەڵام دواتر فرۆشتنی نوێ ڕوو لە دابەزین بکات و کۆمپانیاکە نەتوانێت پارەی قەرزەکە بگەڕێنێتەوە.

⌛🎯💶💰

جۆنس و لیزا ئەم وانە فێربوون لەوکاتەی ڕۆژنامەی ناوخۆی شارەکە
(THE GAZETTE)
خوێنەرانی لەدەسدا و تەقریبەن بە تەواوی لە بازرگانی چووە دەرەوە .

💶 جۆن پێویستی بە پارە بوو تاکو بەشداری ڕکابەریکردنی ئەو ساڵە بکات بۆیە چووە لای ڕادڵی٫ لیزا٫ئێلینا بۆ دەسکەوتنی پارە و وتی بە دڵنییاییەوە لەوکاتەی پارەی پاداشتم وەرگرت ئەیگەڕێنمەوە٫لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا براوەی ڕکابەرییەکە بوو.

🔹 لیزا ڕازیبوو نیوەی ئەو پاشەکەوتەی کردبوی بۆ کڕینی جل و بەرگی نوێ بیدا پێی٫بەڵام بەداخەوە جۆن ڕکابەریەکەی نەبردەوە و نەیتوانی قەرزەکە بگەڕێنێتەوە.

🔴 هاوڕێیەتی نێوانیان گۆڕانکاری بەسەرا هات تا ئەوکاتەی بیرم هێنانەوە هاوڕێیەتییان زۆر گرنگترە لەو بڕە پارە کەمەی قەرزەکە.

🔸 لیزا بڕیاریدا جلوبەرگێکی هاوتا دروست بکات ئەویش بەسەرفکردنی ئەو پارەیەی بۆی مابووەوە

💰هەر لەهەمان کاتدا جۆنس بۆی دەرکەوت پێویستە خاوەن بەڵێنی خۆیبێت و پارەی قەرزەکە بگەڕێنێتەوە٫بەم شێوە تەختە خلیسکێنە باشترینەکەی خۆی فرۆشت.لیزا وتی جۆن تەختە خلیسکێەکەی وەک پاداشت وەرگرتووە مەیفرۆشە و دواتر پارەکەم بۆ بگەڕێنەوە

بەڵام جۆن پابەند بوو بە کات و بەروارەکەوە و گەڕاندییەوە.

⌛🎯💶💰

هەروەک ئەوەی هەمیشە حەزەکەم بڵێم (هەتا زیاتر فێربیت ٫زیاتربەدەست دەهێنیت)

🤔 کەواتە لەبیرت بێت:نهێنی ژمارە دوو
دووجار بیربکەرەوە پێش ئەوەی پارە قەرز بکەیت یا پارە بدەیتە قەرز بەیەکێک بەتایبەت ئەگەر ئەوکەسە هاوڕێ بێت.

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری و #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

زیاتر لە 25 ملیۆن بازرگان و خاوەنکار سودیان لە بیرۆکەکانی ئەم کتێبە وەرگرتووە.⌛🎯💶💰❎ کاتێک خاوەنداری بازرگانییەک دەکەیت ی...
11/11/2022

زیاتر لە 25 ملیۆن بازرگان و خاوەنکار سودیان لە بیرۆکەکانی ئەم کتێبە وەرگرتووە.

⌛🎯💶💰

❎ کاتێک خاوەنداری بازرگانییەک دەکەیت یان بەڕێوبەری بۆ کۆمپانیایەک دەکەیت کۆتا شت نیازی جێبەجێکردنیت هەبێ بریتییە لە ئەنجامدانی هەڵەیەک.

✔ ئەتوانیت کڕیارەکانت و پاره لەدەست بدەیت بەهۆی ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆر هەڵەوە
بەڵام هەنێک کات هەڵەیەک ڕوو ئەدات و بەڕێوبەرێکی سەرکەوتووی بازرگانی لەهەڵەکەی خۆیەوە فێر دەبێت.

🔹نموونە لە کتێبەکەدا باسکراوە.

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری_و_ #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

زیاتر لە 25 ملیۆن بازرگان و خاوەنکار سودیان لە بیرۆکەکانی ئەم کتێبە وەرگرتووە⌛🎯💶💰وارن بافێت دەڵێت:🔹 بەڕێوبەری سەرکەوتوی ...
11/11/2022

زیاتر لە 25 ملیۆن بازرگان و خاوەنکار سودیان لە بیرۆکەکانی ئەم کتێبە وەرگرتووە

⌛🎯💶💰

وارن بافێت دەڵێت:

🔹 بەڕێوبەری سەرکەوتوی بازرگانی لەهەڵەی خۆیەوە فێردەبێت.

🔹 لەپێناو داهاتی زیاتر باشترین فرۆشیار بهێنە ناو تیمەکەتەوە.

🔹 پێش ڕەخنەگرتن کارمەندەکەت ستایش بکە.

🔹 کارێک توشی گرفت دێت ئەگەر خاوەنەکەی قەرزێکی زۆر بکات.

🔹 بیرۆکە بە تیمەکەت مەدە هانیان بدە خۆیان بیرۆکەیان هەبێت
🔹 نرخ ئەوەیە کە دەیدەیت بەهاش ئەوەیە کە بەدەستی دەهێنیت.

🔹 بەوردی گوێبگرە بۆ ئەو شتانەی کەسانی تر ئەتوانن فێرت بکەن.

⌛🎯💶💰

🔴 ئەم پەرتووکە لەگەڵ کورتی و سادەیی خۆیدا چەند پەیامێکی کاریگەر و ئاڵتونی بۆ ئێمە دەخاتەڕوو

🔹بێجگە لە کەسێتی (وارین بافێت)، کە ناسینەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە
جیاوازتر لە بازرگانەکانى دیکەی سەردەم، چێژ لە شۆ و نمایش نابینێت، دابڕاوە لەو جیهانە وەهمیەیی زۆرێک بۆ خۆیانی بینا دەکەن

🔸(بافێت) لە ناو تەنگەی گیرفانیدا زیاتر لە (٧٥) ملیار دینار هەیە، بەڵام لە ناو دەستیدا مۆبایلێکی (٣٠) دۆلاری هەیە

🔹ئەو لەبری ئەوەی پارە بۆ نمایش و باگراوندی وێنەیی بەهەدەربدات، بەملیاران دۆلار دەبەخشێت، ئەو تائێستا زیاتر لە(٤٦)ملیار دۆلاری بەخشیووە.(ئەم کردەیە ئازایەتی دەوێت!).

🔸بێجگەلەوە خاوەنی پرەنسیپ و تایبەتمەندی خۆیەتی لە بوارەکەدا

🔵 بۆیە هەستمانکرد ئەم پەرتووکە دەبێتە وزەپێدەرێک بۆ ئەوانەی کە نیازمەندن، بە کرداری لە کاروبارە ئابورییەکاندا، لە دامێنی چیاکەوە بەرەو لوتکە هەنگاو هەڵبگرن.

⌛🎯💶💰

🔴ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە.

⌛🎯💶💰

ناوی کتێب :یانەی نهێنی ملیۆنێرەکان
(26 نهێنی وارن بافێت بۆ سەرکەوتن لەکاروبارەکانی ژیاندا)
بابەت :ئابوری_و_ #کارسازی
وەرگێڕانی : شاباز حامد

#ڕێنا

دوربکەوە لە زانیاریيدانی ورد دەربارەی ژیانی کەسی خۆت🔹 بەداخەوە کەسانێک هەن، تەنیا بۆ ئەوەی فرۆشیارێک چەند هەزاردینارێک د...
10/11/2022

دوربکەوە لە زانیاریيدانی ورد دەربارەی ژیانی کەسی خۆت

🔹 بەداخەوە کەسانێک هەن، تەنیا بۆ ئەوەی فرۆشیارێک چەند هەزاردینارێک داشکاندنیان بۆ بکات، باکیان نیە، باسی ژیانی خێزانی  و تایبەتی خۆی بکات

🔴 ئەمە خۆکوشتنی کۆمەڵایەتيیە. هەر شتێک کە تایبەتە بە خۆت، یان خاڵی لاوازی تۆیە، هەرگیز دەریمەبڕە

🔸 دەشێت لەسەر کار، یان لەگەڵ هاوڕێکانتدا وەک خێزانێکت لێهاتبێت،

🔵بەڵام لەوە دڵنیابە تەمەنی ئەم خێزانە تەمەنێکی ئەبەدی نیە، دڵسۆزانی ئێستا سبەی دەبنە خەنجەر بە دەست و لە پشتەوە خاڵی لاوازت دەگرن.

*********☆*********

🔴 ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە

*********☆*********

ناوی کتێب :ئەتەکێت و هونەری گفتوگۆکردن
(کاریگەری گفتوگۆکردن لە پڕۆسەی پەیوەندی کردندا)
بابەت :
نوسینی : هاوکار ڕەفیق ڕەحمان

#ڕێنا

🔴 ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە*********☆*********ناوی کتێب :ئەتەکێت و هونەری گفت...
09/11/2022

🔴 ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە

*********☆*********

ناوی کتێب :ئەتەکێت و هونەری گفتوگۆکردن
(کاریگەری گفتوگۆکردن لە پڕۆسەی پەیوەندی کردندا)
بابەت :
نوسینی : هاوکار ڕەفیق ڕەحمان

#ڕێنا

ناوی کتێب :ئەتەکێت و هونەری گفتوگۆکردن(کاریگەری گفتوگۆکردن لە پڕۆسەی پەیوەندی کردندا)بابەت : نوسینی : هاوکار ڕەفیق ڕەحما...
07/11/2022

ناوی کتێب :ئەتەکێت و هونەری گفتوگۆکردن
(کاریگەری گفتوگۆکردن لە پڕۆسەی پەیوەندی کردندا)
بابەت :
نوسینی : هاوکار ڕەفیق ڕەحمان

*********☆*********

🔴 ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە

#ڕێنا

١- تەنیاخۆت قسە مەکە دۆخەکە کۆنترۆڵ مەکە لە کاتی پێویستدا دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ لای بەرامبەر🔸هەوڵبدە لە کورتی بابەتەکەت بخ...
07/11/2022

١- تەنیاخۆت قسە مەکە دۆخەکە کۆنترۆڵ مەکە لە کاتی پێویستدا دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ لای بەرامبەر

🔸هەوڵبدە لە کورتی بابەتەکەت بخەیتەڕوو

وەک ئەوەی ئەحمەدی خانی دەڵێت: (ئەگەر وتەکان وەک گەوهەریش بن، کە زۆر بوون بێنرخ دەبن).

*********☆*********

٢- ڕستەکان خاڵی بکرێنەوە لە وشەی (پێویست و دەبێت).

*********☆*********

٣- هەتا دەتوانی کەمترین (بەڵام) بەکار بهێنە، باشترە شوێنگرەوەت هەبێ بۆ ئەوە (دواتر لەسەری دەدوێین).

*********☆*********

٤- دیسانەوە زمانی جەستە:

❎ (ڕوخساری گرژ و مۆن، دەستخستنە ناو گیرفان، پەنجەتەقاندن، سەرداخستن، هەناسەهەڵکێشان، گەستنی لێو، نەجوڵاندنی سەر)

🔴 هەموو ئەمانە تایبەتمەندی نەرێنین دەبێت پەیڕەونەکرێن.

*********☆*********

(خۆت کات بۆ خۆت دیاری بکە،
🔹مەبەستەکەت بڵێ و بێدەنگ بە
🔸جڵەوی گفتوگۆکە بدەرەوە بە بەرامبەر، وەک ئەوەى بە سواری ئەسپێکەوە بیت دوای ئەوەی دادەبەزیت خۆت گوریسی ئەسپەکە دەدەیتە کەسی دووەم بۆ ئەوەی ئەویش وەک تۆ بەسواری ئەسپەکەوە پیاسەک بکات.
🔹دۆخی گفتوگۆکردنیش بەوچەشنەیە خۆت گوریسی گفتوگۆکردنەکە دەدەیتەوە بە کەسی دووەم

🔻بەمشێوەیە
+فەرموو (هۆگر) تۆ لەسەر ئەم خالە دەڵێی چی، ئێستا پێمخۆشە بۆچوونی بەرێزت بزانم؟.

🔵 کەسێک کە هەر قسە بۆ خۆی بکا، دواتر بە تەنیا دەمێنێتەوە، لە کوردەواریدا بەم شێوەیە وەسفی دەکەن (فڵانکەس مەجلیسی قسەی خۆش نیە).

*********☆*********

٥- دەنگی نزم و مینگە مینگ، هاوشێوەی دەنگی بەرز و هاوار، گفتوگۆکردن بە شێوەیەکی خراپ کۆتایی پێدەهێنن.

*********☆*********

٦- ترس و شەرم لە قسەکردن، هەروەها توڕەیی و لەخۆبایی بوون، هیچت پێنابەخشن.
*********☆*********

٧- خەریکی تۆ باسی کۆتا تاقیکردنەوە دەکەیت، کە لە کۆلێژ بەشداریت تێدا کردووە

🔴 ئەگەر تۆ لێهاتوویی کۆمەڵایەتیت هەبێت، بەمشێوەیە باسی تاقیکردنەوەکە دەکەیت

+ بەتێگەیشتنی من تاقیکردنەوەکە ئاسان بوو، هەرچەندە من باش خۆم بۆی ئامادەکردبوو، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە بەردەوامی کۆششمکرد، ئایە تۆ چی؟
تاقیکردنەوەکە چۆن بوو لات؟

ئەگەر کەسی دووەم حەز بەبەردەوامی گفتوگۆکە بکات، دەتوانێت بڵێت
* بەڵی ڕاستی من دەرفەتی خۆئامادەکردنم نەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانم ئەم وانەیە تێپەڕێنم، وەڵامی پرسیاری کۆتاییم نەزانی ئایا ئەتوانی وەڵامەکەیم پێبڵێیت؟

ئەگەر کەسی یەکەم بە پرسیارێکی کورت و دەربڕینێکی کەم، قسەی کرد ئەمە واتای ئەوەیە ویستی بەردەوامیی پێدانی بە گفتوگۆکە نیە❎ ،

تۆ دەتوانی ستراتیژی بەردەوامیی پێدان پەیڕەوبکەیت بەوشێوەیەی باسمانکرد.

١- قسەبڕین بە بەرانبەردوو جۆرى هەیە کە  هەریەکە لە (Kathlenn Moloney -Glen Waggoner) لە پەڕتووکەکەیاندا بە ناونیشانی ((E...
06/11/2022

١- قسەبڕین بە بەرانبەر
دوو جۆرى هەیە کە هەریەکە لە (Kathlenn Moloney -Glen Waggoner) لە پەڕتووکەکەیاندا بە ناونیشانی ((Esquire Etiquette بەمشێوەیە ئاماژەیان پێداوە:

أ- قسەپێبڕين لە ناوەڕاستى ڕستە:

🔹چاوەڕێ بکە، با قسەکەر قسەکانى تەواو بکات و هەرگیز مەڵێ تەواو بووی؟
ئەمە وا دەکات کەسی بەرامبەر وا هەست بکات زۆری وتووە و بێزاربویت لە گوێگرتن.

ب- جۆرێکیتر لە قسەپێبڕین:
🔸کە لە کاتی قسەی بەرامبەدا دەڵێی (ئەها بیرم هاتەوە، ڕاستە ئەوەم بیستووە، وایە لە ڕاستیدا ئەمە بەو شێوەیەیە.... )

کاتی خۆیەتی ئەو ڕاستییە بزانیت کە، قسه پێبڕین بە ئاستێکی باڵا کاریگەریی لەسەر بەرامبەر هەیە، وەک ئەوە وایە کەسێک لەناکاو هاندبرێکی ئۆتۆمبێلەکەت ڕابکێشێت، کاتێک تۆ بەخێرایی 100کم دەڕۆیت!.

*********☆*********

٢- لە دانیشتنى کۆمەڵدا قسە تەنیا بۆ کەسێک مەکە:
❎ دووربکەوە لە ڕووکردنە کەسێک و پشت گوێ خستنى ئەوانیتر، ئەمە دەبێتە هۆى وەڕس بوون

✅ بۆیە هەمیشە بابەتێک هەڵبژێرە، کە هەموان بتوانن بەشداربن و چێژى لێ ببینن، بەبێ ئەوەی کەس پەراوێزبخرێت.

پەیڤی: د.شێرزاد ئازاد سوڵتان(1976-هەتا ئێستا)، دامەزرێنەر و سەرۆکی پڕۆتۆکۆڵی هەرێمی کوردستانە.
(ئەو کەسەی فێری هونەری گفتوگۆکردن ببێت، بەرپرسیارێتی و ئەرکی پێدەسپێردرێت، هەروەها دەتوانێت کاریگەریی لەسەر دەوروبەری دابنێت و گۆڕانکاری بکات).

*********☆*********

٣- خۆدەرخستن:

❎هەرگیز وەسفى خۆت مەکە، ئەمە ئاستی کەسایەتیت دەهێنێتەخوار

❎ کە شتێک دەکڕیت باسی مەکە

❎ کاتێک لە ناو کۆمەڵێکدا یەکێکیان هاوڕێی نزیکت بێت دانیشتنەکە تایبەت مەکەن

❎ هەروەها هەرگیز بە دەنگی بەرز ئاخاوتن مەکەن

❎ شانازی بەو شتانەوە مەکە کە شایەنی باس نین.

*********☆*********

٤- کورتبڕی نەک زیادەڕەویی:

🔵 بێگومان کەسێکت ناسیوە هەر جارێک دەیبینى چیرۆکەکانى ژیانى دوبارە دەکاتەوە
🔸 چۆن خۆشەویستەکەى لە دەستدا 🔹کۆتا سەفەری چۆن ڕۆیشت و چۆن هاتەوە،
🔸بۆچى لە کارەکەى بەرەوپێش ناچێت..هتد.

🔴 بەهۆى ئەم خووەوە
خەڵک زوو بێزار دەبن و لێت دوور دەکەونەوە. سەفەرەکەت ئەگەر دوو هەفتە بووبێت، ئەوا تۆ بە دوو خولەک باسی بکە، چێژ لە کورتبڕی دایە.

*********☆*********

۵- هەوڵمەدە نهێنییەکانى خەڵک بزانیت:

❎ پرسیار مەکە دەربارەی بابەتی کەسییان
هەروەها کاتێک هەستتکرد کەسی بەرامبەر بەوە ئاسودە نییە کە دەیڵێیت، ڕاستەوخۆ بابەتەکە دابخە.

چێژ مەبینە لە ئازاردانی هەستی ئەوانیتر ئەمە ئازایەتی نیە.

پەیڤی: سۆکرات (٤٦٩ی پ.ز-٣٩٩ پ.ز) فەیلەسوفی یۆنانی کۆن و دامەزرێنەری فەلسەفەی ڕۆژئاوایی.

(ئاشکرانەکردنی نهێنی خەڵکی بەڵگەی کەرامەت و هیمەت بەرزییە❤ ).

*********☆*********

٦- لەبرى بەرامبەر قسە مەکە و قسەکەى تەواو مەکە:

ئەگەر تۆ واتێبگەیت بەمە بارمەتى دەدەیت، ئەوا ببوره لەڕاستییدا بێ ئارام و بێ ئەتەکێت دەردەکەویت. قەت نەبووە دوو کەس لەیەک کاتدا شۆفێری لەیەک ئۆتۆمبیلدا بکەن.

*********☆*********

٧- تا گفتوگۆ تەواو نەبووه بەرامبەر بەجێ مەهێڵە:

ئەگەر بە پەلەیت و کارێکی گرنگت هەیە، دەتوانی داوای ڕووخسەت بکەیت، بەبێ دەنگی ڕۆشتن یان قسەپێبڕینی لە ناکاو و دیارنەمان، پێناسەی کەسایەتییەکی لاواز دەکات.

*********☆*********

ناوی کتێب :ئەتەکێت و هونەری گفتوگۆکردن
(کاریگەری گفتوگۆکردن لە پڕۆسەی پەیوەندی کردندا)
بابەت :
نوسینی : هاوکار ڕەفیق ڕەحمان

*********☆*********

🔴 ڕۆژانە بینەری بابەتەکانی ئەم کتێبە پڕ سود و زانیارییە بن لەم پەیجەوە

#ڕێنا

1 گوێگرتنى زیاتر و قسەکردنی کەمتر  دووربکەوە لە قسەکردنى زۆر، بە جۆرێک ببێتە هۆی بێزارى دەوروبەر.هەروەها پێویستە سەرنجدا...
04/11/2022

1 گوێگرتنى زیاتر و قسەکردنی کەمتر

دووربکەوە لە قسەکردنى زۆر، بە جۆرێک ببێتە هۆی بێزارى دەوروبەر.

هەروەها پێویستە سەرنجدانت بۆ گفتوگۆکە و قسەکانی کەسی بەرامبەر لە ڕوخسارتدا ڕەنگ بداتەوە
بۆ نمونە جار جارە بڵێ (ئەها، ڕاستەکەى، ئۆۆ)، هەروەها لە گەڵیدا زەردەخە بکە و سەرت بە ئاماژەی بەڵێ بلەقێنە.

🔸🔹🔸

٢- ئامادەکردنى بابەتى ئاخاوتن :

بەبێ ئامادەسازی پێشوەختە گفتوگۆ مەکە، لە کاتى ڕۆیشتن بۆ ئاهەنگێک، دەزگایەک، کۆبونەوە یان هەر شوێنێک، پێشتر بیر بکەرەوە کە چی بڵێیت. ئامادەسازی و مەشق پێشمەرجی سەرکەوتنی هەموو کارێکە

لەبەر گرنگی ئەم بابەتە جارێک (ئەبراهام لنکۆڵن)، شانزەیەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،

🔴 دەڵێت:
(ئەگەر شەش کاتژمێرم پێبدەن بۆ بڕینی دارێک، ئەوا چوار کاتژمێر خەریکی تیژکردنی تەورەکەم دەبم).

🔹🔸🔹

٣- بوونی پەیوەندیى لە نێوان بابەتەکە و گوێکر :

هەوڵبدە بابەتێک هەڵبژێریت لەگەڵ گوێگر بگونجێت و شارەزایی لێی هەبێت، بەمەش گفتوگۆکە پتەوتردەبێت. بۆ نمونە ئەگەر کەسێک پێش چونە زانکۆ وازی لە خوێندن هێناوە، باش نیە باسی زانستی کۆمپیوتەری لەگەڵدا بکەیت.

🔸🔹🔸

٤- پرسیارکردن بە پێی ئاستی پەیوەندی :

🔹کاتێک کەسێک دەبینیت کە لە نزیکەوە دەیناسی پرسیار لەو شتانە بکە کە حەزى لێیەتى، لە ئارەزووەکانی، مناڵەکەی (بەبێ بەزاندنی سنور)

🔸بەڵام کەسێک کە باش نایناسیت پرسیارى گشتى لێبکە بۆ نمونە دەربارەی شوێنەکەى ، پیشە و کەشوهەوا ...هتد.

ئەگەر کەسێک منداڵی نیە، دەربارەی چێژی مناڵ مەدوێ، گەر کەسێک دایکی لەدەستداوە دەربارە میهرەبانی دایک مەدوێ.

🔹🔸🔹

٥- دەربارەی هەندێک بابەت مەدوێ و پرسیار مەکە : ❎

تا دەتوانیت دوور بکەوە لە بابەتی سیاسی، ئایینى و سێکسی. تەنیا کاتێک نەبێت کە بابەتی گفتوگۆکە یەکێک بێت لەم بابەتانە، ئەگەر کەسێتییەکی سیاسییت، لە کۆبونەوەیەکی سیاسییدا، هەر دەبێت بابەتی سیاسی شەنوکەو بکرێت، بەڵام بەجۆرێک نەبێت ببێتە مشتومڕ و ناکۆکی سیاسی.

🔸🔹🔸

٦- نۆرەی خۆت وەرگرە :

لە کاتى گفتوگۆکردندا دوور بکەوەرەوە لە خۆزاڵکردن، دەرفەت بە کەسانی تریش بدە ڕاوبۆچوونی خۆیان دەربڕن. دەبێت بزانی تۆ چەندێک قسە دەکەیت، بەرامبەریش ئەوەندە مافی قسەکردنی هەیە.
🔹🔸🔹

٧- پێش قسەکردن بیربکەرەوە :

زۆربەى هەڵەکانی قسەکردن بەهۆی بیر نەکردنەوەی پێشوەخت ڕودەدەن، بۆیە پێش دەربڕینی هەر ڕستەیەک بیر لە ماناکەى و مەبەستەکەى بکەرەوە. کاتێک قسەکە لە دەم دێتە دەر هیچ هێزیک ناتوانێت بیگەڕێنێتەوە، هەلی باشترکردنی ئاخاوتنمان تەنیا پێش دەربڕینە.
🔸🔹🔸

٨- پرسیاری گونجاو : کلیله بۆ گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو، پێچەوانەکەشى ڕاستە، پرسیاری نابەجێ و خۆهەڵقورتاندن بەرامبەرت لێ دوردەخاتەوه.

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rena . ڕێنا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category


Other Media in As Sulaymaniyah

Show All

You may also like