تەلاری پزیشکی مفتی Mufti Medical Building

تەلاری پزیشکی مفتی Mufti Medical Building Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from تەلاری پزیشکی مفتی Mufti Medical Building, Digital creator, Sulaimani Twimalik Street. شەقامی تویمەلیک, As Sulaymaniyah.

مانگی تشرینی یەکەم، مانگی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی مەمکە. با هەموومان پێکەوە کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و دەست نی...
07/10/2024

مانگی تشرینی یەکەم، مانگی هۆشیارکردنەوەی شێرپەنجەی مەمکە. با هەموومان پێکەوە کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و دەست نیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکە بکەین و پاڵپشتی ئەو نەخۆشانەبین کە دووچاری شێرپەنجەی مەمک بوونەتەوە.

لە تەلاری پزیشکی موفتی سەرجەم خزمەتگوزاریەکان بەردەستە لە لایەن دکتۆری پسپوڕی تایبەت.ناونیشان : سلێمانی/ شەقامی سەرەکی ت...
03/10/2024

لە تەلاری پزیشکی موفتی سەرجەم خزمەتگوزاریەکان بەردەستە لە لایەن دکتۆری پسپوڕی تایبەت.

ناونیشان : سلێمانی/ شەقامی سەرەکی توی مەلیک/ تەنیشت گەصی سازی.
ژمارەی تەلەفون: 0533509885

30/09/2024
شێرپەنجە ئەو نەخۆشیە مەترسیدار و درێژخایەنەیە کە تووشی زۆربەی ئەندامەکانی جەستە دەبێت بەپێی هەر ئەندامێک نیشانە و هۆکارە...
24/09/2024

شێرپەنجە ئەو نەخۆشیە مەترسیدار و درێژخایەنەیە کە تووشی زۆربەی ئەندامەکانی جەستە دەبێت بەپێی هەر ئەندامێک نیشانە و هۆکارەکانی دەگۆڕێت.

پەنکریاس یەکێکە لەو ئەندامانەی بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە تووشی شێرپەنجە دەبێت ئەوانیش:

-بۆماوەیی هۆکارێکی دیاری توشبوونە بە شێرپەنجەی پەنکریاس.
-ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە مەترسی توشبوونییان بە شێرپەنجەی پەنکریاس و سنگ زیاترە بەراورد بەو کەسانەی کێشێکی گونجاویان هەیە.
-بەپێی توێژینەوەکان %80ی ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس دەبن ئەو کەسانەن کە بەدەست نەخۆشی شەکرە لەجۆری2 دەناڵێنن.
-جگەرەکێشان بە هۆکارێکی سەرەکی شێرپەنجەی پەنکریاس دادەنرێت توێژینەوەکان دەریانخستووە %25ی ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس دەبن جگەرەکێشن.

شێرپەنجەی پەنکریاس لە سەرەتادا هیچ نیشانەیەکی زۆر دیاری نییە تەنها ئەمانە نەبێت، ئازارێکی زۆری بەشی سەرەوەی سک دەڕوات بۆ بەشی پشتیش، لەدەستدانی خواستی خواردن، لەدەستدانی کێش و خەمۆکی.

پڕۆجیسترۆن (بە ئینگلیزی: Progesterone) یەکێکە لە هۆڕمۆنەکانی جەستەی خانمان، پڕۆجیسترۆن لە سوڕی هێلکەداناندا لە تەنی زەرد...
17/09/2024

پڕۆجیسترۆن (بە ئینگلیزی: Progesterone) یەکێکە لە هۆڕمۆنەکانی جەستەی خانمان، پڕۆجیسترۆن لە سوڕی هێلکەداناندا لە تەنی زەردەوە دەردەدرێت و وەستانی دەبێتە هۆی کەوتنە سەر خوێن، پشکنینی پڕۆجیسترۆن لە خانماندا بۆ زانینی ڕێژەی پڕۆجیسترۆنە لە جەستەی خانمەکەدا و زانینی کاتی هێلکەدانانە، پشکنین بۆ ئەم هۆڕمۆنە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێت، ئەم هۆڕمۆنە لە نیوەی دووەمی سوڕی مانگانەدا زیاتر بەرهەم دێت و بە درێژایی سوڕێکی مانگانە یەکسان نییە.

پشکنینی پڕۆجیسترۆن بۆچی دەکرێت؟

دواکەوتنی دووگیانی.
بەدواداچوون بۆ ئەوەی کە ئایا هێلکەدانان ڕوویداوە یاخود نا.
بەدواداچوون بۆ مەترسی لەبارچوون لەماوەی دووگیانیدا.
دەستکەوتنی زانیاری لەسەر دووگیانییەکی مەترسیدار.
بۆ دیاریکردنی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان.

ئامادەکاری پێش وەختە بۆ پشکنینەکە

پێش ئەوەی پشکنینی پڕۆجیسترۆن بکەیت ئەگەر هەر دەرمانێک بەکاردەهێنیت دەبێت بە پزیشک بڵێیت و ئاگاداری بکەیتەوە، چونکە کۆمەڵێک دەرمان وەک ڕوونکەرەوەکانی خوێن و تەواوکەرە ماددە خۆراکییەکانی پڕۆجیسترۆن و دەرمانی دژەدووگیانی هەموو ئەمانە کاریگەری دەخەنە سەر ئەنجامی پشکنینەکە.
پزیشک نموونەی خوێنت لێ وەردەگرێت و دەینێریت بۆ پشکنین.
ڕێژەی پڕۆجیسترۆن دەکرێت تەنانەت لە یەک ڕۆژیشدا گۆڕانکاری زۆری تێدا ڕووبدات کە دەبێتە هۆی دەستکەوتنی ئەنجامی نائاسایی لە پشکنینەکەدا.

ڕێژەی کەمی پڕۆجیسترۆن پەیوەندی بەوەوە هەیە کە پشکنینەکە لە چ کاتێکی سوڕەکەدا کراوە، ئەگەر پشکنینەکە ئەوە دەربخات کە ڕێژەی هۆڕمۆنەکە لە ئاستی ئاسایی خۆی کەمترە ئەوا هۆکارەکەی ئەمانەی خوارەوەیه:

هێلکەدانەکان کار ناکەن یاخود لەناوچوون.
دووگیانی نائاسایی.
بوونی کێشە لە هێلکەداناندا.
نەبوونی سوڕی مانگانە.
دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان.
لەبارچوون.
مردنی کۆرپەلە.
ئەگەر پشکنینەکان ئەوە دەربخەن کە پڕۆجیسترۆن لە ئاستی ئاسایی بەرزتر بێت ئەوا هۆکارەکەی ئەمانەی لای خوارەوەیە:

دووگیانی بە منداڵێکەوە یاخود دوو منداڵەوە.
کیسی هێلکەدان.
دووگیانی هێشوویی.
کاریگەری خراپی هەیە لەسەر ڕژێنەکانی سەر گورچیلەکان.
شێرپەنجەی هێلکەدان.

10/09/2024

پڕۆفيسۆر د. محمد عمر محمد ڕاوێژکاری هەناوی - شەکرە - هەرس و جگەرناونيشان: سلێمانی-تووی مەليک-تەلاری پزيشکی موفتی 07701022361

ئەو کەسانەی کێشەی گورچیلەیان هەیە باشتر وایە دووربن لە زۆر خواردنی ئەم خواردنانە تاکو دووربن لەهەر ناڕەحەتییەک.گورچیلە،ی...
09/09/2024

ئەو کەسانەی کێشەی گورچیلەیان هەیە باشتر وایە دووربن لە زۆر خواردنی ئەم خواردنانە تاکو دووربن لەهەر ناڕەحەتییەک.

گورچیلە،یەکێکە لەو ئەندامە گرنگانەی مرۆڤ کە زۆر پێویستە، ھەریەکە لە گورچیلەکان نزیکەی ٤ ئینج و نیو درێژە و قورساییەکەشی نزیکەی ١٤٠ گرام دەبێت، ڕۆژانە گورچیلەکانمان زیاتر لە ١٨٢ لیتر خوێن دەپاڵێون. ھۆکاری زەردی میزی مرۆڤ بەھۆی ماددەی بیلرۆبینەوەیە (بەرھەمی تێکشکانی ھیمۆگلۆبینی خوێن).
١- ھەریەکە لە گورچیلەکان زیاتر لە ٢ ملیۆن یەکەی پاڵاوتنیان تیادایە. لیمفەگرێکان پاڵێوەری زۆر بچوکن کە لەتوانایاندایە خوێن بپاڵێون و ماددە زیانبەخشەکانیش لە خوێن لابدات.
٢- ھەرچەندە کێشی گورچیلەکان ٠،٥% ی ھەموو لاشەی مرۆڤ پێکدەھێنێت بەڵام بە بەراورد بە ئەندامەکانی تری لاشە خوێنێکی زۆری پێدەگات، نزیکەی ٢٥% ی ئەو خوێنەی کە لەلایەن دڵەوە دەھاوێژرێت دەڕوات بۆ گورچیلەکان.
٣- ڕۆژانە گورچیلەکان ١٠٠٠-٢٠٠٠ میللیلیتر میز دەپاڵێون و دروستدەکەنو ڕۆژانە بە گشتی نزیکەی لیتر و نیوێک میز دەردەھاوێژرێت لەلایەن ھەر مرۆڤێکەوە. ڕۆژانە گورچیلەکان زیاتر لە ٤٠٠ جار خوێن دەپاڵێون.
٤- ھەموو خولەکێک گورچیلەکان نزیکەی ١،٣ لیتر لە خوێن پاک دەکەنەوە، کە ئەوەش نزیکە لە ھەمان بڕی میزی دروستبوو لەلایەن گورچیلەکانەوە لە ڕۆژێکدا واتە زۆربەی ماددە پاڵێوراوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ناو لەش. ٥- نەخواردنەوەی ئاوی پێویست باوترین ھۆکارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، ھەربۆیە باشترە ئاوی گەرمی زۆر بخۆیتەوە بەڵام دڵنیا ببەرەوە لە خاوێنی و پاڵاوتنی. بڕی ئاوی پێویست بۆ پیاوان ڕۆژانە بەگشتی ٣،٧ لیترە و بۆ ژنانیش ٢،٧ لیترە.

بەشداریکردنی دکتۆر محمد عمر محمد لە پانێڵی زانستی( تێڕوانینی گشتی دەربارەی ئاوڵەی مەیموون) لە سلێمانی بەڕێوەچوو بە بەشدا...
31/08/2024

بەشداریکردنی دکتۆر محمد عمر محمد لە پانێڵی زانستی( تێڕوانینی گشتی دەربارەی ئاوڵەی مەیموون) لە سلێمانی بەڕێوەچوو بە بەشداریکردنی کەسانی پسپۆڕ و بەتوانا

زۆر سوپاس بۆ پێدامی متمامەتان بە ئێمە زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە کاتی خۆیان پێبەخشیوین و لەم پەیجەوە لەگەڵمان...
29/08/2024

زۆر سوپاس بۆ پێدامی متمامەتان بە ئێمە زۆر سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە کاتی خۆیان پێبەخشیوین و لەم پەیجەوە لەگەڵمان بوون ، هیوادارین توانیبێتمان سودێکتان پێ ببەخشین 😍

کیسی سەر جگەربریتیە لە دروستبوونی کیسێکی نا ئاسایی پڕ لە شلە،لەجگەردا.هۆکاری دروستبوونی زۆرینەی کیسەکانی جگەر نەزانراوە،...
20/08/2024

کیسی سەر جگەر

بریتیە لە دروستبوونی کیسێکی نا ئاسایی پڕ لە شلە،لەجگەردا.هۆکاری دروستبوونی زۆرینەی کیسەکانی جگەر نەزانراوە، کیسی جگەر ئەکرێت لەکاتی لەدایک بووندا یاخود دواتر دروست ببێت و گەشە بکات بەشێوەیەکی گشتی کیسی جگەر بە هێواشی گەشە ئەکات ،و ناتوانرێت دیاری بکرێت تاوەکو تەمەنی پێگەیشتن.هەندێک لە کیسەکان بەهۆی مشە خۆری (echinococcus ) ەوە درووست ئەبێت کە لە ئاژەڵی مەڕدا دۆزراوەتەوە لە شووێنە جیاوازەکانی جیهاندا.

نیشانەکانی کیسی جگەر چین ؟

زۆرینەی کیسەکانی جگەر هیچ نیشانەیەکیان نیە ، لەهەمان کاتتدا، ئەگەر کیسەکە گەورە ببێت ، ئەبێتە هۆی هەڵ ئاوسان و ئازار لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سکدا، هەندێک جار کیسی جگەر بەشێوەیەک گەورە ئەبێت کە ئەتوانرێت لەسکدا هەستی پێبکرێت.
زۆرینەی کیسەکانی سەر جگەر پێوستیان بە چارسەر نیە ،لەهەماند کاتتدا ئەگەر کیسەکە زۆر گەورە بێت ببێتە هۆی درووستبوونی ئازار ، لەوانەیە پیویستبکات بە نەشتەرگەری لاببرێت ،یان لەکاتی ڕێگریکردن لە گەشتنی شلەی زەرداو بەڕێخۆلەکان لەلایەن کیسی جگەرەوە ، پێویستە کیسەکە بە نەشتير گەری لاببرێت،ئەگەر هاتوو هۆکاری دروسستبوونی کیسەکە بریتیە لە مشەخۆرەکان ، پێویستە لەدوای دەستنیشانکردنی مشە خۆرەکە ،لەڕێگەی بەکارهێنانی دژە زیندەیەکانەوە، چارەسەربکرێت.

سەرئێشە یەکێکە لەو نیشانانەی زۆر جار ترس دروستدەکات لەلای کەسی توشبو، بەگشتی هەمو کەسێک لە ژیانیدا چەندین جار توشی ئەم ح...
13/08/2024

سەرئێشە یەکێکە لەو نیشانانەی زۆر جار ترس دروستدەکات لەلای کەسی توشبو، بەگشتی هەمو کەسێک لە ژیانیدا چەندین جار توشی ئەم حاڵەتە دەبێت، کە دەکرێت بە هۆکاری جیاواز دروست ببێت.

سەرەکیترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دروستبونی سەرئێشە، دڵەراوکێ و نیگەرانییە، هەروەها فشاری دەرونی و خەمخواردنی بەردەوام هەمان کاریگەرییان هەیە.

زۆرێک لە راپۆرتە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن پەیوەندی راستەخۆ هەیە لە نێوان سەرئێشە و کەمی شلەمەنی لە جەستەدا، کاتێک جەستە وشک دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی کەم لە ئاو و شلەمەنی دەۆخۆیتەوە، توشی سەرئێشە دەبیت، چونکە رێژەی پێویست لە ئۆکسجین ناگات بە مێشک.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی سەرئێشە بەهۆی کەم خوێنیە، کاتێک ژمارەی خرۆکە سورەکان لە جەستەدا کەم دەبێتەوە، بڕی ئۆکسجین لە جەستەدا کەم دەبێتەوە، ئۆکسجینی پێویست ناگات بە مێشک.

نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو شەکرە، هۆکارە بۆ دروستیبونی سەرئێشە، پێویستە بایەخ بە رێژەی شەکری خوێنت بدەیت.

💊 باشترین جۆرەکانی دەرمان بەبەرزترین کوالێتی و هەرزانترین نرخ لە بڕاندە باوەڕپێکراوە جیهانییەکان لە دەرمانخانەی ناز بەرد...
07/08/2024

💊 باشترین جۆرەکانی دەرمان بەبەرزترین کوالێتی و هەرزانترین نرخ لە بڕاندە باوەڕپێکراوە جیهانییەکان لە دەرمانخانەی ناز بەردەستن

🔴دەرمانخانەی ناز لە ژێرچاودێری پزیشکی دەرمانساز و بەئەزموون خزمەتێکی شایستە پێشکەش بە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکات

📍ناونیشان :سلێمانی-شەقامی سەرەکی توویمەلیک-تەنیشت گەسی سازی

بەشداریکردنی دکتۆر محمد عمر محمد پڕۆفیسۆری هەناوی ، لە یەکەمین لوتکەی زانستی ڤایرۆسی جگەر لە سلێمانی کە بەبەشداری 150 پز...
03/08/2024

بەشداریکردنی دکتۆر محمد عمر محمد پڕۆفیسۆری هەناوی ، لە یەکەمین لوتکەی زانستی ڤایرۆسی جگەر لە سلێمانی کە بەبەشداری 150 پزیشکی پسپۆڕ بەڕێوە چوو .

٢٨ی تەمموز بە ڕۆژی جیهانی جگەر دانراوە، ساڵانە ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان لە ...
28/07/2024

٢٨ی تەمموز بە ڕۆژی جیهانی جگەر دانراوە، ساڵانە ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان لە توشبوون بە ڤایرۆسی جگەر، کە هەڵئاوسانێکی جگەرییە و بەهۆی ڤایرۆسی HCV ڕوودەدات، لە ئێستادا ٣٥٠ ملیۆن هاوڵاتی بەدەست ئەوە نەخۆشیەوە دەناڵێنن.

لە ئێستادا تاقیگەکەمان لەسەر دەستی ستافێکی شارەزاو لێهاتوو بەڕێوەدەبرێت بە بەرزترین کوالێتی و باشترین نرخ لە خزمەت چارەخ...
28/07/2024

لە ئێستادا تاقیگەکەمان لەسەر دەستی ستافێکی شارەزاو لێهاتوو بەڕێوەدەبرێت بە بەرزترین کوالێتی و باشترین نرخ لە خزمەت چارەخوازانی خۆشەویستدان ، وە سەرجەم پشکنینە تاقیگەییەکان ئەنجام دەدرێت لە تەلارەکەمان 😍

دکتۆرە تەرزە علی عبدلرەحمان پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان و تازەلەدایکبووان هەموو ڕۆژانی هەفتە لە کاتژمێر 2:30 ی...
22/07/2024

دکتۆرە تەرزە علی عبدلرەحمان
پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان و تازەلەدایکبووان
هەموو ڕۆژانی هەفتە لە کاتژمێر 2:30 ی پاش نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 7:30 ی ئێوارە لە خزمەتی منداڵە چاوگەشەکانتان دەبێت لە کلینیکی تایبەت بە خۆی لە تەلاری موفتی

بۆ ناو نوسین پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی:
📞 07702410905-07709336858
07501753268

ناونیشانی تەلاری موفتی:سلێمانی-شەقامی سەرەکی تویمەلییک -تەنیشت گەسی سازی

کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگ بۆ دایکانی دووگیان 😍
21/07/2024

کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگ بۆ دایکانی دووگیان 😍

بۆچی خەو گرنگی هەیە؟
20/07/2024

بۆچی خەو گرنگی هەیە؟

Address

Sulaimani Twimalik Street. شەقامی تویمەلیک
As Sulaymaniyah
٠٠٥٣

Opening Hours

Monday 13:00 - 21:00
Tuesday 13:00 - 21:00
Wednesday 13:00 - 21:00
Thursday 13:00 - 21:00
Saturday 13:00 - 21:00
Sunday 13:00 - 21:00

Telephone

+9647700133200

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەلاری پزیشکی مفتی Mufti Medical Building posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share