Sargallu press

Sargallu press Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Sargallu press, Media, dukan, As Sulaymaniyah.

سروشتە جوانەکەی سەرگەڵو ...سوپاس بۆ بەڕێز ابراهیم فتاح
08/04/2023

سروشتە جوانەکەی سەرگەڵو ...
سوپاس بۆ بەڕێز ابراهیم فتاح

بەناوی خوای گەورەی میهرەبان.....قوتابخانەی شابازی بنەڕەتی لەسەرگەڵو بۆتە جێگای شانازی بەدەست هێنانی ئاستی ( سێ ) و بەنمر...
05/04/2023

بەناوی خوای گەورەی میهرەبان.....
قوتابخانەی شابازی بنەڕەتی لەسەرگەڵو بۆتە جێگای شانازی بەدەست هێنانی ئاستی ( سێ ) و بەنمرەی ( ٧٣ ) ....
بەناوی دەستەی کارگێڕی قوتابخانە و سەرجەم مامۆستایانی بەڕێزەوە : سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرپەرشتیار و هاوڕێی ڕەخنە گر ( مامۆستا عبدالخالق ) و لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی هەریەک لە بەڕێزان ( مامۆستا مهاباد ، مامۆستا پەیمان ، مامۆستا ژیلوان ) ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی و سەرجەم مامۆستایانی خەمخۆر و دڵسۆز و هەریەک لە بەڕێزان ( ئەنجومەنی دایکان و باوکان )ی قوتابخانە و ئەنجومەنی گوندی سەرگەڵو بەڕێز ( کاک خلیل ) و بەڕێزان ( دایک و باوک ) ی گشت قوتابییانی زێدە ئازیز و ( سەرجەم قوتابییە چاوگەشەکان ) و هەریەک لە بەڕێزان ( ژیان خان و نەمام خان ) لە پای ماندوو بوون و هاوکاریان لە پێشخستنی ئاستی قوتابخانە جێی متمانە بوونمان بۆ بەڕێزان لیژنەی هەڵسەنگاندنی دەرەکی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ٫ هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژی بۆ گشت لایەک ئەخوازین .
٢٠٢٣/٤/٥
دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی ( شاباز )ی بنەڕەتی

01/04/2023

قوتابی ( ئیمان ئاوارە ) لەپۆلی ( چوارەمی )بنەڕەتی ، لەقوتابخانەی شابازی بنەڕەتی ..
سوپاس بۆ ئەو پەروەردە جوانەی کەپێتدراوە ، خوای گەورە تەمەنت پڕخێر بکات

قوتابخانەی ( شاباز )ی بنەڕەتی هەمیشە پێشەنگە.......بەخشینی ڕێز و سوپاس.....بەخشینی ڕێز و سوپاس بە هەریەک لە بەڕێزان (مام...
28/03/2023

قوتابخانەی ( شاباز )ی بنەڕەتی هەمیشە پێشەنگە.......
بەخشینی ڕێز و سوپاس.....
بەخشینی ڕێز و سوپاس بە هەریەک لە بەڕێزان (مامۆستا محمد رحیم ،مامۆستا شادمان واحید ) لەپای هەوڵ و مادوو بوونیان لە کار و چالاکییەکانی قوتابخانە و پێشخستنی ئاستی زانستی قوتابییان و ڕۆڵیان وەک مامۆستایەکی سەرکەوتوو ، هەروەها بەخشینی ڕێز و سوپاس بە هەریەک لە قوتابییان ( ڕاز جەبار ، هانا یاسین ، محمد دانا ) سەرکەوتنیان و بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە پێشبڕکێی زانستی لە نێوان هەریەک لە قوتابخانەکانی ( ق/شاباز ، ق/شەدەڵە ،ق/سورداش ، ق/هەڵەدن ، ق/چاڵاوا ) .
هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئەخوازین بمێنن لەسەر خێر
٢٠٢٣/٣/٢٨
دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی ( شاباز )ی بنەڕەتی

قوتابخانەی شابازی بنەڕەتی هەمیشە پێشەنگە...سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەریەک لە قوتابیان ( کاروخ سعدون ، کەیوان کاژ...
27/03/2023

قوتابخانەی شابازی بنەڕەتی هەمیشە پێشەنگە...
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی هەریەک لە قوتابیان ( کاروخ سعدون ، کەیوان کاژاو ، زریان نەریمان ، کاردۆ کاروان ، ژیار عثمان ، طە روۇف ، بەشدار عثمان ) ئەکەین کە هەمیشە هاوکاری قوتابخانەن بۆ هەرکارێک کە پێیان بسپێردرێت ، هەروەها سوپاس بۆ ( پەیمان خان ) بۆ دابینکردنی کومبار بۆ قادرمەکانی ناوەوەی قوتابخانە .
٢٠٢٣/٣/٢٥
دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی ( شاباز )ی بنەڕەتی

17/02/2022
29/01/2022

وشیاری تەندروستی :

✔️ئەو فریاگوزارییانەی پێویستە دایك و باوك بیزانن

گرنگ بۆ ته‌ندروستی منداڵەکەت
پێویستە هەموو دایك و باوكێك فریاگوزاری سەرەتایی بزانێت لەكاتی روودانی هەر كێشەیەك یارمەتی منداڵەكەی بدات، تاوەكو دەگاتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت لەوانە:

1. #خنكان: زۆر جار منداڵان بەهۆی قوتدانی شتی جۆراوجۆر، یان قوتدانی پارووی گەورە رووبەڕووی خنكان دەبنەوە. پێویستە لەوكاتەدا منداڵەكە سەراوبن بكەیت و قاچەكانی بگریت و بەرزیبكەیتەوە و لەپشتی بدەی، تا ئەوەی لەدەمیدا هەیە بێتەخوارەوەو قوڕگی خاوێن ببێتەوە. هەرگیز پەنجە مەكە بەقورگی منداڵەكەدا، لەوانەیە حاڵی خراپتر بكەیت و زیاتر پاڵ بەو شتەوە بنێی كە لە قوڕگیدا ماوە.

2. #ئەگەر منداڵەكەشت نەوت یان شتێكی دیكەی ژەهراوی خواردەوە، هەوڵ مەدە بیڕشێنیەوە، بەڵكو هەندێ ماستی بدەیە.

3. #ئەگەر منداڵەكەت كارەبا گرتی، سەرەتا هەوڵبدە كارەبایەكە ببڕی، پاشان سنگی بشێلەو هەوڵبدە هەناسە بدات.

4. #لەكاتی خوێنبەربوون و كەوتنە خوارەوە لەشوێنی بەرز، هەوڵبدە خوێنەكە رابگریت بە دانانی پارچەیەك قوماش لەسەر برینەكەو بەستانەوەی هەندێك بەتوندی، یان بەدەستت فشاری بخەسەر. لەكاتی بەربوونەوەش پێوستە سەرەتا دڵنیابیت لەوەی هیچ شوێنێكی نەشكاوە، ئینجا هەوڵبدەی بیجوڵێنیت، چونكە لەكاتی شكان جوڵاندن خراپە و لەوانەیە كێشەكەی زیاتربکەیت
دکتۆرهێمن مورادی

29/01/2022
25/01/2022

جۆرەکانی بەڕێوەبەری قوتابخانە .
سەرەتا پێناسەیەکی بەڕێوەبەردەکەین.
بەڕێوەبەری قوتابخانە ئەوکەسەیە کە تەواوی ئەرکی قوتابخانە لەسەرشانی ئەوە بەشێوەیەکی فەرمی بەرپرسیاریەتی بەڕێوەبردنی گارگێری قوتابخانە دەگرێتە ئەستو کارەکان بەڕێوەدەبات بەشێوەیەکی دان پینراو لەلایەن پەروەردەوە هەڵدەستی بەچارەسەرکردنی تەواوی کێشە کارگێڕیەکان کە دووچاری قوتابخانە دەبێتە لەژێر سنورێکی دیاریکراودا....
جۆرەکانی بەڕێوەبەر.
۱ــ بەڕێوەبەری دیموکراتی:
ئەو جۆرە بەڕێوەبەرە لەدوو جۆرەکەی تر بەهرەمەند و زیرەکترە زۆر لەکارەکانی بەهرەمەندە بەردەوام گشت کارەکانی خۆی بەشێوەیەکی دیموکراتی بەڕێوەدەبات و هەمیشە حەزدەکات لەگەڵ تەواوی مامۆستایان و کارمەندان و تەنانەت قوتابیان کاربکات لەپێناو بەرەپێشچوونی قوتابخانە، ئەو کارو پیشانەی ئاراستەی لێژنەکان و مامۆستایان وکارمەندان دەکات زۆر ڕون و ڕۆشنە هیچ فەلسەفەیەکی شاراوەی تێدا بەدی ناکرێ، بەردەوام ڕێز لەبیرو بۆچونەکانی دەوروو بەری دەگرێت ،وەهەروەها زۆر دادپەروەرانە و یەکسانی پەیرەو دەکات بەرامبەر تەواوی قوتابخانە ، لەو جۆرە قوتابخانانەی کە بەڕێوەبەر تێدا دیموکراتە هیچ جۆرە جیاوازییەکی حزبایەتی و چینایەتی تێدا بەدی ناکرێ ئەوەل کاری ئەو جۆرە بەڕێوەبەرە ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ هەموو قوتابخانە، وە هیچ جۆرە بڕیارێکی تاک ڕەوانە دەرناکات هەردەم کار لەسەر بڕیاری (جەماعی) دەکات ، ئەو جۆرە بەڕێوەبەرە هەردەم کاتی تەواوی لەبەردەستە بۆ گوێگرتن لە هەمو ئەوکەسانەی کەکارو بەرنامەی نوێ پێشکەش بە کارگێڕی قوتابخانە دەکات تەنانەت بۆچونی کارگوزارانیشی لا زۆر گرینگە ، هەندێ کات و سات تەنانەت هەندێ لەدەسەڵاتەکانی خۆی دەبەخشی بەکەسانی تر کە کاری لەگەڵ دەکەن...ئەوەی لەکۆتایی زۆر گرینگە توندو تیژ نییە و هەردەم بێلایەنە.
۲ــ بەڕێوەبەری دیکتاتۆری.
ئەو جۆرە بەڕێوەبەرە جۆرێکە لەخراپترینەکان و تاکە فەرمانڕەوای قوتابخانەیە خاوەن دەسەڵاتی ڕەهایە لە هەموو کات و ساتەکان لەهەردوو جۆرەکەی تر خراپترە. ئەم جۆرە بەڕێوەبەرە تەواو پیچەوانەی بەڕێوەبەری دیموکراتی و دبلۆماسییە هەردەم کارەکانی بێ پرس و ڕاوێژ لەگەڵ دەوروو بەری ئەنجام دەدات و گوێ بەبیرو بۆچونی هیچ کەسێک نادات و مجاڵ و کەش بۆ کەس ناڕەخسێنێ تاکو بیرو بۆچونی خویانی ئاڕاستە بکەن کارەکانی هەردەم بێ بەرنامە و بێ پلانە و بێ ئامانجە کەسایەتیەکی خۆویست و خۆپەرستی هەیه و ڕەفتارەکانی دڵڕەقانەیە بەردەوام حەزدەکات بڕیار دەربکات و هەموو لایەک ملکەچی بڕیارەکانی خۆی بکات ، کەسایەتییەکی تەواو گۆشەگیر و گرژە و زۆر ڕاو لەخۆیی هەیە، بەهۆی پەیڕەو کردنی ئەو هەمو بڕیارەتاک ڕەوانەی خۆی، هەردەم خۆی بەشێکە لەکێشە نە بەشێک بێ لەچارەسەرکردنی کێشەکان، زۆر حەزدەکات بەشان باڵی دا هەڵ بڵێن و زۆرجاریش سیخوڕی بەسەر کارەکانی فەرمانبەرانی خۆیدا دەکات دەیەوێت بەردەوام نزیک بێ لەکارەکانی فەرمانبەرانی و تاکو بیر و بۆچونی خۆی بەسەردا فەڕزبکات هیچ کات دان بەهەڵەکانی خۆیان نانێن و گوێ بەناڕەحەتی و نائارامی هیچ کەسێک نادەن کە ئەوان تێدا هۆکارن وە زۆر خاڵی تر لەخۆ دەگرێ....
۳ــ بەڕێوەبەری دبلۆماسی.
ئەم جۆرە بەڕێوەبە تەنها ڕوکەشن واتا هیچ و پلان بەرنامەیەکیان لانییە قسەخۆش و رووخۆشن بەردەوام کارەکانی خۆیان بەدەوروبەرەکەی دەسپێرێ و هیچ کاتێک حەز ناکەت بچنە نا عومقی کێشەکان حەزیان بەوەیە لەدوورەوە چاودێری کارەکان بکەن. زۆر لێهاتوون لە ڕازیکردنی دەورووبەر بەئەنجامدانی کارەکانیان بەبێ ئەوەی بەفەرمان کارەکانیان پێبکات تەنها بەزیرەکانە و ووشیارانە و دبلۆماسییانە ڕازیان دەکات ، هیچ کاتێک توڕەیی بەڕوخساریانەوە دیارنییە ، ئەوجۆرە بەڕێوەبەرە کەمتر لەو دووجۆرەکەی تر کارەکانی قوتابخانە ڕایی دەکات کەمترین کێشە لەو قوتابخانانە بەدی دەکرێت کە بەڕێوەبەرکەیان دبلۆماسییە، ئەوەشمان بیر نەچێ زۆرجار ئەو بەڕێوەبەرە خزبییە بەڵام هیچ کاتیک بیری حزبی کاریگەری لەسەریان نابێت و زۆر زیرەکانە دوو لەفکری حزبی تێکەڵاوی هەمو جۆرە کەسانێکی قوتابخانەی دەبێت و جیاوازی ناکات لەنێوان بیرە جیاوازەکان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێبینی :بەڕێوەبەری قوتابخانە یەکسانە بە ئارامی و خۆشی قوتابخانە هەرکاتێک بەڕێوەبەر ژیرانە و داپەروەرانە کارەکانی خۆی ئەنجام بدات تەواوی قوتابخانە لەکەشێکی ئارام کارەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن ... ئەوەی زۆر گرینگە بەڕێوەبەر ئەنجامی بدات تاکوو بگاتە ئاستی بەڕێوەبەری سەرکەوتوو هیچ کاتێک نابێ بیر و بۆچوونی خۆی زاڵ بکات بەسەر هیچ کەسێکی قوتابخانە وە هەروەها دووربێ لەزمانی زبر و ڕوخسارێکی گرژ وە کارەکانیش داپەروەرانە دابەش بکات بەسەر هەموو لایەک.
لەو سێ جۆرە بەڕێوەبەرە بەڕێوەبەری دیموکراتی لەدوو جۆرەکەی تر سەرکەوتووتر و پیویسترە
هیوادارین هەرچی بەڕێوەبەر هەیە پەیرەوسی سیاسەتی بەڕێوەبەری دیموکراتی بکات تاکو مامۆستایان و فەرمانبەران دڵخۆش و ئارام بن.
لەگەڵ ڕێزدا......
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نازم محمد قادرسیان
بەڕێوەبەر

22/01/2022

ڕاگەیەندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە :

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران لە دابەزینی پلەکانی گەرمی پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بریارماندا :

١- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی - ناحکومی ) پشوو دەبێت تا رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا رۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت.
٢- ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە رۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢ دەستپێدەکرێتەوە، کارگێری ناوەندەکانی خوێندن خشتەی ئەو تاقیکردنەوانەی کەماون بۆ قوتابیان و خوێندکاران رادەگەیەنن بەمەرجێک بەیانیان لەکاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەستپێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم دەستپێدەکات .
٣- قوتابخانەکانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژەپێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام بن.
٤- ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لەدەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە.

ئالان حمە سعید
وەزیری پەروەردە
٢٢ی ١ی ٢٠٢٢

22/01/2022
22/01/2022
سروشتە دڵڕفێنە جوانەکەی سەرگەڵوو
20/01/2022

سروشتە دڵڕفێنە جوانەکەی سەرگەڵوو

Address

Dukan
As Sulaymaniyah

Website

http://www.fc.sargallupress/

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sargallu press posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category


Other Media in As Sulaymaniyah

Show All