ھاواری دەنگی ناڕەزایی نوێژخوێنان لە مزگەوتەکەی سالار چۆمانیەوە بەرز بوویەوە و داوای دەست لە مینبەر کێشانەوەی دەکەن.
دوابەدوای ئابڕووچوونی ناوبراو و ئاشکرابوون و تەڵاقدانی سێ لە ھاوژینەکانی و پابەندنەبوون بە یاساکان و ھاوسەرگیری کردن لەگەڵ چوار ژندا. نوێژخوێنانی گەڕەک داوای دوورخستنەوە و لابردنی مەلا سالار چۆمانی دەکەن!
یەکێک لە نوێژخوێنان کە مامە حاجیەکی بە تەمەنە پێیڕاگەیاندین " شەرعی ئەڵڵا لەسەر سەرمان بەڵام ئەوەی ئەم مەلایە کردویەتی یاری کردنە، ھێنان و تەڵاقدانی ژن بوە بە گاڵتە و خواش ئەمەی پێخۆش نیە! لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: فرەژنی دوورە لە کەلتوور و داب و نەریتی کوردیەوە تەنیا کەلتور و دیاردەیەکی عەرەبیە وە ھاوکات ئەم مەلایە پابەند نەبووە بە یاساکانی پەڕلەمانی کوردستان کە ڕێگرە لە فرەژنی و سزای بۆ دیاری کراوە!
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەماندا گەنجێک لێمان نزیک بوویەوە و بە توڕەیەوە گووتی با من قسەتان بۆ بکەم: کاکە ئەوە من گەنجێکم شەش ساڵە کرێکاری دەکەم تا شتێک کۆبکەمەوە و بتوانم ھاوسەرگیری بکەم بەڵام ھێشتا نەمتووانیووە ئەم مەلایە ئەمە حەوت ژن بھبنێت کاکە وەڵایی وام لێھاتووە ئیتر نەیەم بۆ مزگەوت چونکە مەلاکان ئەوەی بە ئێمەی دەڵێن خۆیان جێبەجێی ناکەن، لە درێژەی قسەکانیدا ھەما
مەلا سالار چۆمانی
یەكێكە لە مەلا سەلفییەكانی هەرێمی كوردستان و تائێستا ئەمە حەوتم ژنە دەیهێنێت و پێشتر لە سیانیان جیابووەتەوە
بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیەش كاردانەوەی زۆی لێكەوتووەتەوە بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی بووكەكە باڵا پۆش نییە
عەبدوللەتیف سەلەفی بۆ عادل عیزەت جەباری: ئەوەی دەیكەی جەهالەت و سەرلێشێواییە
کەرە شاخ:
من بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا یا نانەکەلی بم، ئەو مەلا بەزۆر دەبەم کەڵەشاخ لەبۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بکات. گەر قسەکەی ڕاست دەرچوو، ڕێك جاڕی شۆڕشێکی زانستی پزیشکی دەدەم، گەر ڕاستیش دەرنەچوو، تا ماوە ناهێڵم توخنی مزگەوت بکەوێ..
وێنەیەك بۆ:
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی.
- وەزارەتی تەندروستی.
-دۆسیەی کەسی.
- هەڵگرتن، بیلا مانا.
زيرك احمد رحمان
مەلایەک: نابێت بۆ حەجیش رێگا بدەیت ژنەکەت بە تەنها سەفەر بکات
عەبدوللەتیف سەلەفی چی دەڵێت لەسەر رۆیشتن بۆ ئەوروپا؟
ئەمە خوتبەیە یان فیلمی پۆرنی زارەکی؟
ئەوە کەسێکی چەپ یان مارکسی بیوتایە موسولمان وایە چیان پێ دەکرد؟؟
زۆرینەی پیاوی رۆژهەڵات و وڵاتانی ئیسلامی ئەو سێکس و حۆریە لە دین دەربێنە هەموی لە دین وەردەگەڕێت
گوێ بگرە
لاوێن ئەحمەد
مەلا عومەر چنگیانی:
بە پێی بەڵگەی قورئان، قودس هی قەومی جولەکەیە
ژن ئەوەنە بێشەرمە بە بەرچاوی پیاوەوە مۆز ئەخوات
مامۆستا عەول واحید پێی ناخۆشە مۆز مەخۆن
ئاخر توخوا شەرم نیە ژن لەبەر چاوی خەڵك مۆز بخوا؟؟
هەتیو ئەی بۆچی خۆت كالیاریش بخۆی عەیب نیە؟؟
هەقە رێكخراوەكانی ژنان بە یەك تڕێلە مۆزەوە بچنە بەردەمی نەخۆشخانەكەیو مۆزبارانی بكەن
لاوێن
زانست و ئەقڵ دەتوانێت مرۆڤایەتی بەرێوەبەرێت و دین ناتوانێت ئەو کارە بکا
دین نابێت دەخالەت لە سیاسەت دا بکا
بۆچی مەلا و بانگخوازەکان نایانەوێت تۆ ئەم ڤیدیۆیە ببینیت؟! .
لە مەزهەبی مەدخەلی دا : ئەگەر وەلی ئەمر هەموو مووچەکەشت ببڕێت بۆت نیە
نارەزای دەرببریت و دەبێت دەوامیش بکەیت ، توخوا پارتی و یەکێتی هەرگیز لەمانە باشتریان دەست دەکەوێت
ئارام بەرزنجی
بکـ.ـوژانی (فـەرج فـۆدە) و جنێوفرۆشانی ئێستا.
بەڕێز ئیسماعیل حەمە ئەمین لە وتارێکی لە ژێر ناونیشانی( کلتوری هاوار کردن و جنێوفرۆشی)
سەرەتای وتارەکەی بەمە دەست پێ ئەکات:
(( کولتوری هاوارکردن یەکێکە لەو هۆکارانەی کە خەڵک لە جەماوەروە دەکاتە مێگەلی سیاسی))
ئەوەی ئێستا لە کوردستان هەیە دەقاو دەق مێگەلی سیاسییە، خۆ ئەگەر جنێوفرۆشان و تـیــ.رۆریستانی فکری هێمن بکەیتەوە و بیاندوێنیت، ئایە تۆ ئیخوانیت یان سەلەفی، کەچی ئەو بەگژی ئەوانیشا ئەچێتەوە، ئەمە ڕێک (عەبدولشافی) بکوژی فۆدەمان بیرئەخاتەوە کاتێک حاکم بەمجۆرە لەگەڵی دووا:
حاکم: #فەرج_فۆدە ئەناسیت؟
عەبدولشافی: نەخێر
حاکم: بۆ کوشتت؟
عەبدولشافی: بێ دینی بڵاو ئەکردەوە.
حاکم: کتێبەکانیت خوێندۆتەوە؟
عەبدولشافی: نەخێر !
ئەم شەپۆلە لە جنێوفرۆشی کۆمەڵگایی کوردی و عەرەبی گرتۆتەوە بە فیتی هێزە ئیسلامییەکان، ڕاست و چەپی هێناوە بەسەر تەواوی کۆمەڵگا و هەموو چین و توێژەکان، تەنانەت کەسانی پاک و میانڕەوان.
ئەم ڤیدیۆی قورئان خوێنی بەڕێز(#عەبدولباست) لە پەیجێک بینیم زۆرترین تانەو تەشەر و سوکایەتی پێکراوە و بە نەزان لە قەڵەم دراوە،تەنها لەبەر ئەوەی دەنگی (ئوم کەلسوم)ی پێخۆشە، لەکاتێکا قورئان خوێن پێویستە بەدوای دەنگ خۆش و مەقام زان بکەوێت، چونکە قورئان بە
جنۆکەی کەلاری و جنۆکەی دەربەندی!
ماوەی سێ ساڵبوو فاتیح، حەزی لە گوڵەی دادە نەبات ئەکرد، بەڵام هەرجارەی کە بە باوکی ئەگوت بۆی داوابکات، مامە قالە ئەیگوت: سۆک هەڵدەی لە من، سۆک هەڵنادەی لە کەنیشکی نەوات!
شەوێک لە دوکانەکەی هادی مامە عەبە دانیشتبوین، فاتیح گوتی: ئەگەر ئەمساڵ باوکم نەیەتە قەولا، ئەوە یان سەری خۆم هەڵەگرم یان خەرمانەکەی ئاوایی ئەسوتێنم.
ئێمەش کە ئەمانزانی ئەو ئیشە قۆڕانە لە فاتیح ئەوەشێتەوە، بیرۆکەی جنۆکە چونە لەشمان بۆ پێشنیار کرد.
بۆئەوەی سیناریۆکەش بەباشی بڕوات، گوتمان بڕۆرەوە ماڵەوە و بەباوکت بڵێ: میزم کردوە وە دیواری مەرقەوەکەی شێخ جرۆیلا!
فاتیح وە پەلە ڕۆشتە ماڵەوە و دواتر بەرە و مەرقەوەکە ڕۆشت و یەک سەلێ فیشەکی بەئاسماندا تەقاند، کە هاتەوە گوتی: دەنگ مەکەن ئەمیانە باشترە ئێژم تەقەم کردوە لە مەرقەوەکە.
کاتێک کە هەواڵەکەیان دا بە مامە قالە کە فاتیح تەقەی لە مەرقەوەکە کردوە، مامە قالە و میمکە جەمە کەوتنە هاوار و باوکەڕۆ و گوتیان ناگەیەتە دوو ڕۆژی تر گەڕ و گول ئەوین و ماڵمان وێران ئەوێ.
بەپێی پلانەکە هەر دوای نیو سەعات، فاتیح هاواری کرد : وەی باوکەڕۆ دایان وە سەرما، ئیتر لە پڕێکا هاواری ئەکرد و جنێوی ئەدا و ئەیقیڕاند، هاو هاو بیگرن نەیەڵن بڕوا، بەبەبە، ئەها ئەها بیگرن،
میسی و رۆناڵدۆ دژە ئیسلامن
بە قسەی مامۆستا بێت ئیتر جلوبەرگی میسی و رۆناڵدۆ و نەیمارت لەبەردابوو بەتەمای نوێژەكانت مەبە
ئایا موسوڵمانێكی راستەقینە، دەكرێت بە درێسێكی میسی یان رۆناڵدۆ گومڕا ببێت و ئاگای لە خوداپەرستی خۆی نەمێنێت؟
یان ئەمە بێ بابەتی یە و مامۆستا نازانێ باسی چی بكات وا ئێخەی میسی و رۆناڵدۆشی گرتوە؟؟
باش بوو باسی فاوڵ و پەناڵتی و ئۆفساید و ڤاریشی نەكرد ئەگینا هەمووی لە مزگەوت مەمنوع دەكرد
لاوێن
عەبدوللەتیفی سەلەفی دەڵێت گوێگرتن لە میوزیک وەحی شەیتانە
کەچی خۆی گوێ لە میوزیک دەگرێت
بەهار مونزیر: یەک لە سێی توندوتیژیەکان دژی ژنان لەڕێگەی تەکنەلۆژیاوە دەکرێت..
مەلا بەختیار: سۆشیال میدیا بۆ ئازادیی ژن زۆر گرنگە، ئەگەرچی بۆ توندوتیژی دژی ژنانیش مەترسیدارە
ئەمڕۆ 2/12/2023 لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر سیمینارێک بە ناونیشنای (کاریگەریە سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆژیەکان پەیوەست بە زیادبونی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان) بۆ توێژەر و چالاکوانی بواری ژنان بەهار مونزیر بەڕێوەچوو.
بەهار مونزیر، لە روانگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و تەکنەلۆژیاوە فاکتەرەکانی زیادبونی توندوتیژی دژی ژنانی خستەڕوو. لە روی ئابوریەوە پێیوابوو مەسەلەی جیاوازی چینایەتی رێژەی توندوتیژی زیادکردوەو وتی: لەناو خێزانە کەمدەرامت و هەژارەکاندا توندوتیژی زیاترە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد کە لە روی سیاسی و دەوڵەتیەوە کار بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان ناکرێت لە هەرێمی کوردستان.
ناوبراو دوو جۆر توندوتیژی دژی ژنانی لە هەرێمی کوردستان بە نمونە هێنایەوە کە زۆر دیارن و بگرە لە هەندێ وڵاتانی دونیا بونیان نیە، ئەوانیش کوشتن بە بیانوی شەرەف، لەگەڵ خۆکوشتنی ژنان لە رێگەی خۆسوتاندن، کە ئەم جۆرەی دوەمیان جگە لە پاکستان لە وڵاتانی دونیا زۆر دەگمەنە.
ئەو توێژەرە باسی لە ت
یونس راوی : ئاشتیی لە روانگەی ئایینەوە
عەبدولباست عەبدولصەمەد: گوێ لە گۆرانی زۆر دەگرم، بەتایبەت گەورە گۆرانیبێژ (ئوم كەلسووم)
حاجییەك لەكاتی ڕەجم كردنی شەیتان، بە دارشەقەكەی تەقە لەشەیتان دەكات و زۆرترین كۆمێنتەكان بۆ ئەو گرتەیە نووسراوە: (جا وەرە بیكەیسی پێبێت؟)