مەراسیمی بەخاک سپاردنی هونەرمەند (جمشید عندلیبی)
پاش ئەوەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٤/٣/٥ هونەرمەندی گەورەی میوزیک ژەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کۆچی دوایی کرد، ڕۆژی هەینی ٢٠٢٤/٣/٨ لە مەراسیمێکی دەروێشانەدا لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرای تاران بەخاک سپێردرا.. شایەنی باسە هونەرمەند جمشید عندلیبی لە ١٩٥٨/٣/٢ لە شاری سنە لە دایک بوە و لە تەمەنی ٦٦ ساڵی بەهۆی وەستانی دڵی کۆچی دوایی کرد.
ئاراز
ئەمڕۆ، بەخاک سپاردنی هونەرمەند (جمشید عندلیبی) لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا لە تاران، هونەرمەند (جلیل عندلیبی) ببینن چۆن دەروێشانە حاڵ ئەکات
دیمەنێک لە سریالی (پوست شیر) پشتی کامێرا
ڕێکلامی وەرزی دووەمی زنجیرە درامای (زخم کاری) لە ئێران
هات... هات
بۆ ئەو بینەرانەی چاوەڕێی وەرزی دووەمی زنجیرە درامای (زخم کاری) بوون
ڕۆژی هەینی ١٧ شهریور ١٤٠٣ ی هەتاوی بەرامبەر ٢٠٢٣/٩/٨
کاتژمێر ٨ ی سەرلەبەیانی ئەڵقەی یەکەمی زنجیرە درامای (زخم کاری بازگشت) لە پلاتفۆرمی (فیلیمو) نمایش دەکرێت.
مینی سریالی (خائن کشی) پەخش دەکرێت
وابڕیارە ڕۆژی هەینی ٣ی شهریور بەرامبەر بە ٢٠٢٣/٨/٢٥ مینی سریالی (خائن کشی) لە نوسین و دەرهێنانی (مسعود کیمیایی) کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی لە پلاتفۆرمی (نماوا) پەخش بکرێت
لەم کورتە زنجیرەیەدا چەندین ئەکتەری بەناوبانگی ئێران تێیدا بەشدارە لەوانە: (مهران مدیری، سام درخشانی، پانتەآ بهرام، امیر اقایی، سارا بهرامی، پولاد کیمیایی، حمید رضا ازرنگ، نرگس محمدی، فرهاد آئیش، الهام حمیدی...) چەندین ئەکتەری تر.
شایەنی باسە ئەم مینی سریالە یاخود کورتە زنجیرە لە ٤ ئەڵقە پێکدێت.
محمد رضا غفاری
غفاری یەکێکە لە ئەکتەرە لاوەکانی ئێران ساڵی ١٩٨٥ لە تاران لەدایک بووە و بۆیەکەم جار لە ڕێگای (پوران درخشندە) و لە فیلمی (رویای خیس) ساڵی ٢٠٠٥ هاتۆتە نێو دنیای سینەما و وەک ئەکتەر بەشدار بووە.
تا ئێستا زیاد لە (٢٥) فیلم و زنجیرە درامادا بەشداربووە دیارترینیان (ملکە گدایان) شاژنی سواڵکەران بوو.
شایەنی باسە ناوبراو جگە لەوەی ئەکتەرێکی سەرکەوتوە یەکێکە لە گۆرانیبێژە دەنگ خۆشەکانی وڵاتی ئێران، وە بڕوانامەی بەکالوریوسی لە گرافیک دا هەیە.
جواد عزتی... ئەستێرەی سینەمای ئێران
محمد رضا گلزار.. لەنێو ئاپۆڕای جەماوەردا
پاش ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٣/٥/٢٥ لە مۆڵێکی تاران ڕادەگەیەنرێت کە ئەستێرەی سینەمای ئێران (محمد رضا گلزار) ئامادە دەبێت لە کردنەوەی لقێکی فرۆشتنی مۆبایل.. هەوادارێکی زۆری ناوبراو لەوێ ئامادەئەبن و پۆلیس بە دژواری دەتوانن گلزار بپارێزن.
ئەمەیە کاریگەری سینەما لە وڵاتی ئێران، هەر ئەو جەماوەرەشە هۆکاری پێشکەوتنی سینەما لەو وڵاتەدا
فیلمی (ملاقات خصوصی) بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر
فیلمی سینەمایی (ملاقات خصوصی) لە دەرهێنانی (امید شمس) بەردەوامە لە نمایش لە سەرتاسەری ئێران و داهاتەکەشی ٣٠ سی ملیارد تومانی تێپەاند، کە ئەمەش ئەبێت بە پڕ فرۆشترین فیلمێک کە کۆمیدی نەبێت لە مێژوی ئێراندا، وە لەم فیلمەدا هەریەکە لە (پری ناز ازدیار، هوتن شکیبا، رویا تیموریان، ریما رامین فر، نادر فلاح، سیاوش چراغی پور، پیام احمدی نیا...) چەند ئەکتەرێکی تر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.
داهاتی (ملاقات خصوصی) بیست و هەشت ملیار تمەنی تێپەڕاند
فیلمی (ملاقات خصوصی) وەک یەکەمین فیلمی ئێرانی کە ژانەری کۆمیدی نەبێت توانی ببێت بە پڕفرۆشترین فیلم لە مێژوی ئێران دا.
ئەم فیلمە لە دەرهێننی: امید شمس
نواندنی: پریناز ازدیار، هوتن شکیبا، رویا تیموریان، ریما رامین فر.. چەندین ئەکتەری تر تێیدا بەشدارن
پرومۆی فیلمی (جنگ جهانی سوم)
دەرهێنانی: هومن سیدی
ئەکتەرەکانی درامای (یوسفی ڕاستگۆ) یوزارسیف
ببینن پێشوازی بینەران لە (علیرضا کمالی.. ڕەزا پەروانە)و (ژیلا شاهی.. موژگان) ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/٤/٥ لە هۆڵی سینەمای (پردیس لوتوس مال) لە تاران
یەکێک لە هۆکارەکانی پێشکەوتنی سینەما و فیلمی ئێران ئەو بینەرە دڵ گەرمەیە
فیلم میوزیکی (تو در مسافت بارانی)
وتنی: محسن چاوشی
"من کە طعمە قلابم مرا شکار کن ای ماهی"
من کە خۆراکی سەر قولاپم من ڕاوکە ئەی ماسی
ئەم فیلم میوزیکە پێکدێت لە چەند دیمەنێکی (ملاقات خصوصی، پوست شیر، بی همە چیز، درخت گردو، سرخ پوست، شهرزاد، شیطان وجود ندارد، خسوف، لیلا، دوزیست، خشم و هیاهو، مردن در آب مطهر، نیمە شب اتفاق افتاد، قهرمان، ملبورن، خاتون، ناگهان درخت، جهان با من برقص)
بهرام افشاری لە فیلمی (فسیل) دا
تازەترین ڕۆڵی داهێنەرانەی بهرام افشاری ئەکتەر و ئەستێرەی کۆمیدیای ئێران لە فیلی (فسیل) دا
چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دەکات، بهرام افشاری ڕۆڵی گۆرانیبێژێک بەناوی (ایسی) دەگێڕێت.
ئەم فیلمە لە دەرهێنانی: کریم امینی
گۆرانی (نیرگس) لەلایەن گروپێکی عەرەبی بە ئادایەکی زۆر جوان دەوترێتەوە
زنجیرە درامای (اکتور) بەردەوامە
ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٣/٢٠ مەراسیمی کردنەوەی ئاگری نەورۆز و وتنی سرودی نیشتمانی لەسەر مەزاری ژینا امینی لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان