1988_Film

1988_Film هەوڵیاندا شارێک بە هەموو چیرۆکەکانیەوە بخنکێنن


فیلمی ١٩٨٨

دوایین ئەنجامەکانی فیلمی ١٩٨٨ لە فیلم فێستیڤاڵەکان:               _١- خەڵاتی باشترین فیلم لە فیلم فێستیڤاڵی مەم و زین ی ...
05/01/2025

دوایین ئەنجامەکانی فیلمی ١٩٨٨ لە فیلم فێستیڤاڵەکان: _

١- خەڵاتی باشترین فیلم لە فیلم فێستیڤاڵی مەم و زین ی کوردی.
٢- خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەت لە فیلم فێستیڤاڵی جیرۆنا لە وڵاتی ئیسپانیا.

زیاد لە یەک میلیۆن بینەر لە هەردوو چەناڵی (NRT) و (NRT2) لە پلاتفۆرمی یوتیوب تەنها لە ماوەی دوو هەفتەدا. سوپاسێکی زۆر لە...
03/11/2024

زیاد لە یەک میلیۆن بینەر لە هەردوو چەناڵی (NRT) و (NRT2) لە پلاتفۆرمی یوتیوب تەنها لە ماوەی دوو هەفتەدا.

سوپاسێکی زۆر لە بەرهمەهێنەران و دروستکەرانی فیلمی(١٩٨٨)وە بۆ هەموو بینەران. جگە لەوەی زیاد لە ٧٠ هەزار کەس لە هۆڵەکانی سینەمای کوردستان بینەر بوون، ١٩٨٨ تەنها ساڵێک لەدوای بڵاوبوونەوەی، وەک یەکەم فیلمی کوردی هەنگاوێکی گەورەی نا بۆ ئەوەی هەموو بینەران بێ جیاوازی بەخۆڕایی بتوانن فیلمەکە ببینن، لە کەناڵەکانی ئێن ئاڕتی فیلمەکە بڵاوکرایەوە لە پەخشی سەتەلایتدا و بە سەدان هەزار بینەری هەبوو، پاشان لە پلاتفۆرمی یوتیوب بڵاوکرایەوە و توانی تەنها لە ماوەی دوو هەفتەدا یەک ملیۆن بینەر تێپەڕێنێت و لە سۆشیاڵ میدیاکانی وەک فەیسبووک و تیکتۆک وئینستاگرام ببێتە ترێند.

١٩٨٨ فیلمێکە بۆ پشاندانی ئازارەکانی نەتەوەی کورد و ڕاستی جینۆسایدێک بە جیهان بە کوالیتیەکی بەرز و پرۆفیشناڵ، نەک فیلمێک بێت تەنها بۆ بازرگانی و پەیداکردنی پارە.

لە ڕێگەی ئەم لینکانەی خوارەوە دەتوانن بینەر بن.

https://youtu.be/PtlGqiBpYyQ?si=rco41bUmsTcm9EvZ

https://youtu.be/YQiZb6gdN_8?si=nAUndMgr9T9t2Xwl

فیلمی ١٩٨٨ بەردەوامە لە بەدەستهێنانی خەڵات و بەشداریکردنی فێستیڤاڵ. ١- لە فیلم فێستیڤاڵی هۆڵیوود بێست ئیندی فیلم ئەوۆردس...
17/10/2024

فیلمی ١٩٨٨ بەردەوامە لە بەدەستهێنانی خەڵات و بەشداریکردنی فێستیڤاڵ.

١- لە فیلم فێستیڤاڵی هۆڵیوود بێست ئیندی فیلم ئەوۆردس لە ئەمریکا، خەڵاتی ڕێزلێنانی وەرگرت.

٢- لە فیلم فێستیڤاڵی کوردی شیکاگۆ لە ئەمریکا، وەرگیراوە و پآڵێوراوە بۆ خەڵات.

٣- لە فیلم فێستیڤاڵی جیرۆنا لە ئیسپانیا، وەرگیراوە و پاڵێوراوە بۆ خەڵات.

_بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە فیلمی ١٩٨٨ لە فیلم فێستیڤاڵی کوردی نویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشدارە و ئیڤ...
11/09/2024

_
بە خۆشحاڵیەوە ڕایدەگەیەنین کە فیلمی ١٩٨٨ لە فیلم فێستیڤاڵی کوردی نویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشدارە و ئیڤێنتی کۆتایی فێستیڤاڵەکە بە فیلمی ١٩٨٨ دەبێت و گرنگی تایبەتی پێدەدرێت، هەروەها پانێڵێک لەبارەی جینۆسایدی هەڵەبجە ساز دەکرێت.

فیلم فێستیڤاڵی کوردی نویۆرک، ئیڤێنتێکی گەورەی هونەریە لە شاری نویۆرک بۆ ماوەی هەفتەیەک سازدەکرێت، فێستیڤاڵەکە کێبڕکێ و خەڵاتی تێدا نیە، لە کۆی چەندین فیلم ساڵانە چەند فیلمێکی کەم هەڵدەبژێردرێت و بەشداری پێدەکرێت.

_فیلمی ١٩٨٨ خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا لە فێستیڤاڵی  (گرین فلاش). بەردەوامین لەسەر بردنەوەی خەڵاتە نێودەوڵەتیەکان، ...
01/09/2024

_
فیلمی ١٩٨٨ خەڵاتی باشترین فیلمی بەدەستهێنا لە فێستیڤاڵی (گرین فلاش).
بەردەوامین لەسەر بردنەوەی خەڵاتە نێودەوڵەتیەکان، چاوەڕوانی زیاتر بن.

- بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین، فیلمی ١٩٨٨ بووە براوەی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی (ستۆکۆڵم سیتی فێستیڤاڵ) لە وڵاتی سوید. ئ...
04/08/2024

-
بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین، فیلمی ١٩٨٨ بووە براوەی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی (ستۆکۆڵم سیتی فێستیڤاڵ) لە وڵاتی سوید.

ئەمە پێنجەمین خەڵاتە فیلمی ١٩٨٨ بەدەستی بهێنێت هەتا ئێستا.
چاوەڕوانی ئەنجامی زیاتر بن.

_فیلمی ١٩٨٨ لە دوو فیلم فێستیڤاڵدا هەڵبژێردراوە و لە کێبڕکێدایە بۆ وەرگرتنی خەڵات. ١- فیلمی ١٩٨٨ لە فیلم فێستیڤاڵی کوردی...
15/07/2024

_
فیلمی ١٩٨٨ لە دوو فیلم فێستیڤاڵدا هەڵبژێردراوە و لە کێبڕکێدایە بۆ وەرگرتنی خەڵات.

١- فیلمی ١٩٨٨ لە فیلم فێستیڤاڵی کوردی مۆسکۆ لە کێبڕکێدا دەبێت بۆ وەرگرتنی خەڵات. فێستیڤاڵەکە لە مانگی ٩ دا ئەنجام دەدرێت.

٢- فیلمی ١٩٨٨ لە فیلم فێستیڤاڵی جیهانی گرین فلاش لە وڵاتی فەرەنسا لە کێبڕکێدایە بۆ وەرگرتنی خەڵات کە لە کۆتاییەکانی مانگی ٧ دا ئەنجام دەدرێت.

_فیلمی ١٩٨٨ بووە خاوەنی سێ خەڵات لە فیلم فێستیڤاڵی جیهانی ئەڤینیۆن لە وڵاتی فەرەنسا.١- باشترین فیلمی درێژ. ٢- باشترین ئە...
09/07/2024

_
فیلمی ١٩٨٨ بووە خاوەنی سێ خەڵات لە فیلم فێستیڤاڵی جیهانی ئەڤینیۆن لە وڵاتی فەرەنسا.

١- باشترین فیلمی درێژ.

٢- باشترین ئەکتەری کوڕ لە ڕۆڵی سەرەکیدا (حەمید یوسف) لە ڕۆڵی (تۆڵە).

٣- باشترین ئەکتەری کچ لە ڕۆڵی سەرەکیدا (دڵنیا محەمەدی) لە ڕۆڵی (شیلان).

١٩٨٨ بەردەوام دەبێت لە بەشداریکردنی فێستیڤاڵە جیهانیەکان و بردنەوەی خەڵاتەکان.




-فیلمی ١٩٨٨ لە فیلم فێستیڤاڵی (ئەڤینیۆن) ی جیهانی لە فەرەنسا بەشدارە و لە کێبڕکێدایە بۆ خەڵات. فیلم فێستیڤاڵی جیهانی ئەڤ...
04/07/2024

-
فیلمی ١٩٨٨ لە فیلم فێستیڤاڵی (ئەڤینیۆن) ی جیهانی لە فەرەنسا بەشدارە و لە کێبڕکێدایە بۆ خەڵات.
فیلم فێستیڤاڵی جیهانی ئەڤینیۆن، فێستیڤاڵێکی فەرەنسیە و فەرمی و باوەڕپێکراوە لەلایەن وێبسایتی (Imdb) جیهانی کە گەورەترین وێبسایتی تایبەتە بە فیلم.
فیلمی ١٩٨٨ بەردەوام دەبێت لە بەشداری کردنی لە فێستیڤاڵە جیهانیەکاندا.

نمایشێ فیلمی ١٩٨٨ بێبەرامبەرە لە بەرواری (١٥ و ١٦ - ٣ - ٢٠٢٤)شوێن: هەڵەبجە -  هۆڵی لاوان نزیک گۆران ستیکات:١٠ ی بەیانی٢ ...
14/03/2024

نمایشێ فیلمی ١٩٨٨ بێبەرامبەرە لە بەرواری (١٥ و ١٦ - ٣ - ٢٠٢٤)
شوێن: هەڵەبجە - هۆڵی لاوان نزیک گۆران ستی
کات:
١٠ ی بەیانی
٢ ی پاشنیوەڕۆ
٩ ی شەو
١١ ی شەو

25/02/2024

بەشێک لە ڤیدیۆی پشت کامێرای فیلمی ١٩٨٨

بۆ ماوەی دوو مانگی بەردەوام و بێ دابڕان ستافێکی پیشەگەری زیاد لە ٨٠ کەس لە پشت کامێرا کاریان کرد بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی مێژوویی ١٩٨٨ کە پێشوازیەکی زۆر باشی لێکرا لەلایەن بینەرانەوە.

ئۆفەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ فیلمی ١٩٨٨ لە ئێستادا کڕینی تکت بە نیوەی نرخە
14/01/2024

ئۆفەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ فیلمی ١٩٨٨ لە ئێستادا کڕینی تکت بە نیوەی نرخە

14/01/2024

ئۆفەری تایبەت بۆ خێزانەکان : چێژ لە ئۆفەری خێزانی ببینن بە کڕینی تەنها ٣ تکت بۆ ٤ کەس هەروەها کڕینی ٤ تکت بۆ ٦ کەس ، واتە ٢ کەس بە بێ بەرامبەرە

#1988

هەوڵیاندا شارێک بە هەموو چیرۆکەکانیەوە بخنکێنن


فیلمی ١٩٨٨

-ئەکتەرەکانی فیلمی ١٩٨٨ ڕۆژی شەممە، لە کاتژمێر ٦ وە لە سیتی سینەما دەبن. چاوەڕوانتانین.
28/12/2023

-
ئەکتەرەکانی فیلمی ١٩٨٨ ڕۆژی شەممە، لە کاتژمێر ٦ وە لە سیتی سینەما دەبن.

چاوەڕوانتانین.

چەند فرەیمێکی فیلمی ١٩٨٨ فیلمی ١٩٨٨ لە ڕووی هونەری و بینینەوە بە وردی کاری تێدا کراوە بە شێوەیەک کە تازەگەری زۆری تێدایە...
25/12/2023

چەند فرەیمێکی فیلمی ١٩٨٨

فیلمی ١٩٨٨ لە ڕووی هونەری و بینینەوە بە وردی کاری تێدا کراوە بە شێوەیەک کە تازەگەری زۆری تێدایە بۆ سینەمای کوردی و دەبێتە سەرچاوەیەک بۆ فیلمەکانی دوای خۆی، کە لە ڕووی دەرهێنان و دیمەنسازی و وێنەگرتن و رووناکی و پرۆدەکشن دیزاین و ماکیاژ و جلوبەرگەوە لەسەر ستاندارد و کوالیتیەکی بەرز کار کراوە.

1988 - still frames

Director: Hezhwan Dana Zendi

Producer: Reman Shawkat

Director of Photography: HoomanBehmanesh

Production Designer: Rebwar Rwanin

Costume Designer: Tariq Yasin

Make up:

١٩٨٨ سوپاستان دەکات.  _زۆر خۆشحاڵین کە فیلمی ١٩٨٨'تان بە باشترین هەڵبژارد. لەدوای زیاتر لە مانگێک نمایش، فیلمەکەمان توان...
11/12/2023

١٩٨٨ سوپاستان دەکات. _

زۆر خۆشحاڵین کە فیلمی ١٩٨٨'تان بە باشترین هەڵبژارد.

لەدوای زیاتر لە مانگێک نمایش، فیلمەکەمان توانی ڕیکۆردی بینەری فیلمی کوردی بشکێنێت، هەروەها لە بۆنەیەکی تایبەتی دەزگای میدیایی (کوردش وۆڵد سینگەرس) توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین فیلمی ساڵ، کە بە دەنگی زۆرینەی بینەران و هەوادارانی فیلمەکە دیاری کرا.

زۆر سوپاس بۆ متمانە و خۆشەویستی بینەران و هەوادارانی فیلمی ١٩٨٨، زۆر سوپاس بۆ دەزگای میدیای (کوردش وۆڵد سینگەرس) و ستافەکەی بۆ ڕێکخستنی ئەو ئیڤێنتە تایبەتە.
لەبری دەرهێنەر، ئەکتەرە سەرەکیە بەڕێزەکانی فیلمی ١٩٨٨ ئامادەبوون و خەڵاتەکەیان وەرگرت.

پیرۆزبێت لە بەرهەمهێنەران و ستاف و ئەکتەرانی فیلمی ١٩٨٨ و هەموو هەوادارەکانی فیلمەکە.

دەرهێنەری فیلمی ۱۹۸۸/ هێژوان زەندی


فیلمی ١٩٨٨ ژمارەی پێوانەیی هەرچی فیلمی کوردییە شکاندی و تەنها لە ماوەی ١ مانگدا سەرو ٥٨ هەزار بینەری هەبووە لە سینەماکان...
04/12/2023

فیلمی ١٩٨٨ ژمارەی پێوانەیی هەرچی فیلمی کوردییە شکاندی و تەنها لە ماوەی ١ مانگدا سەرو ٥٨ هەزار بینەری هەبووە لە سینەماکانی هەرێم و تا ئێستاش نمایش بەردەوامە.

_فیلمی ١٩٨٨  ئێستا لە وێبسایتی (Imdb) هەیە، دەتوانن سەردانی بکەن و  ڕیزبەندی و (ڕەیتنگی) فیلمەکە بکەن. لینک لە بایۆی سۆش...
30/11/2023

_
فیلمی ١٩٨٨ ئێستا لە وێبسایتی (Imdb) هەیە، دەتوانن سەردانی بکەن و ڕیزبەندی و (ڕەیتنگی) فیلمەکە بکەن.

لینک لە بایۆی سۆشیاڵ میدیاکانمان بەردەستە.

https://www.imdb.com/title/tt30021368/?ref_=ext_shr

Address

German Village
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when 1988_Film posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to 1988_Film:

Videos

Share