Draw درەو

Draw  درەو دامەزراوەی میدیایی درەو
دامەزراوەیەكی میدیایی ئەهلی ئازادە،
(35)

ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لەزاری ژمارەیەك سەرچاوەی خۆجێی و ئەمنییەوە: 🔻دەیان سەربازی سوپای سوریا لەرێگەی دەروازەی سنوریی ...
07/12/2024

ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لەزاری ژمارەیەك سەرچاوەی خۆجێی و ئەمنییەوە:
🔻دەیان سەربازی سوپای سوریا لەرێگەی دەروازەی سنوریی (قائیم)ەوە بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی عێراق، چونەتە ناو خاكی عێراقەوە.

🔻"لە كۆبونەوەی ئەستانەدا لە دەوحە رێككەوتین لەسەر سەروەریی سوریاو یەكێتیی خاكەكەی"(درەو):سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روس...
07/12/2024

🔻"لە كۆبونەوەی ئەستانەدا لە دەوحە رێككەوتین لەسەر سەروەریی سوریاو یەكێتیی خاكەكەی"
(درەو):
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا:
🔹زۆر بەداخین بۆ ئەوەی گەلی سوریا ملكەچ كراون بۆ ئەزمونێكی جیۆسیاسی نوێ.
🔹لە كۆبونەوەی ئەستانەدا لە دەوحە رێككەوتین لەسەر سەروەریی سوریاو یەكێتیی خاكەكەی و جێبەجێكردنی بڕیاری 2254ی نێودەوڵەتیی.
🔹ئەو كارەساتەی كە لە فەلەستین و سوریا بەڕێوەدەچێت هۆكارەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو ئارەزووەكانیەتی بۆ هەژمونكردن.
🔹یارمەتی سوپای سوریا دەدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە تیرۆرستییەكە.
🔹ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیكەین بۆ گرەنتیكردنی ئەوەی تیرۆرستان لە سوریا سەركەوتوو نەبن.
🔹قبوڵكراو نییە رێگە بە گروپە تیرۆرستییەكان بدرێت كۆنترۆڵی خاكی سوریا بكەن.
🔹داوا دەكەین بەشێوەیەكی خێرا كۆتایی بە كردەوە دوژمنكارانەكان لە سوریا بهێنرێت و پارێزگاری لە یەكێتیی خاكەكەی بكرێت.

🔻"رژێمی سوریا بەخێرایی بەرەو كەوتن دەڕوات"(درەو):رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ: 🔹رژێمی سور...
07/12/2024

🔻"رژێمی سوریا بەخێرایی بەرەو كەوتن دەڕوات"
(درەو):
رامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ:
🔹رژێمی سوریا بەخێرایی بەرەو كەوتن دەڕوات و ئێستا هەڕەشەیەكی زۆر گەورەی لەسەرە.
🔹هێزەكانی رژێم لەو ناوچانە كشاونەتەوە كە نزیكەی 10 كیلۆمەتر لە شاری دیمەشقی پایتەختەوە دورن.
🔹هێزەكانی رژێم بەتەواوەتی لە ناوچەكانی (قونەیترە)و (درعا) كشاونەتەوەو چەند شارۆچكەیەكیشیان لە ناوچەی ریفی دیمەشق چۆڵ كردووە.

🔻"هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن 20 كیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورن"(درەو):حەسەن عەبدولغەنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا: 🔹 هێزەكانی ئۆپۆزس...
07/12/2024

🔻"هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن 20 كیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورن"
(درەو):
حەسەن عەبدولغەنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا:
🔹 هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن شاری سەنەمەین-یان كۆنترۆڵ كردووەو بەرەو 20 كیلۆمەتری دەرگای باشوری دیمەشقی پایتەخت پێشڕەوییان كردووە.

بارزانی: 🔻 رەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە(درەو):دەقی را...
07/12/2024

بارزانی:
🔻 رەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە
(درەو):
دەقی راگەیەندراوەكە:
🔹 بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.
هیوادارین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕەفتارێکی وا ئەنجام نەدرێت کە ناکۆکی و گرفتی نەتەوەیی و تایفی لەنێو پێکهاتەکانی سوریا قووڵ بکاتەوە.
هەروەها ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا و پێکەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیرییدا بێت.
مسعود بارزانی
7ی کانوونی یەکەمی 2024

لاهور شێخ جەنگی لە دیالۆگی مەنامە:🔻 دەسەڵاتدارانی هەرێم لەسەر پارە و پۆست خەریکی هەلا هەلاکردنی هەموو جۆرە ئینتیما و سۆز...
07/12/2024

لاهور شێخ جەنگی لە دیالۆگی مەنامە:
🔻 دەسەڵاتدارانی هەرێم لەسەر پارە و پۆست خەریکی هەلا هەلاکردنی هەموو جۆرە ئینتیما و سۆزێکی نەتەوەین و باکیان بە هیچ شتێک نییە.
درەو:

لاهور شێخ جەنگی بیستەمین دیالۆگی مەنامە / بەحرەین:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان.

وەک هەموو لایەک ئاگادارن، لە چوارچیوەی پەرەسەندنە خێراکانی دۆخی سیاسیی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، قۆناغێکی سەربازی و سیاسیی نوێ لە سوریا بووە بە ئەمری واقع و گریمانەی گۆڕانکاری ریشەیی لە شام بە تایبەتی رژێمە سیاسییەکەی بەشار ئەسەد لە هەموو کات نزیکترە.

دۆخی دەوڵەتی سوریا لە چەند ئاستێکی جیاواز و کاریگەردا پەیوەستە بە ئێمەوە وەک نەتەوەی کورد و خەڵکی کوردستان. سوریا لە ڕوی جوگرافییەوە ولاتێکی گرنگی ناوچەکەیە و ئەمن و ئاسایشی ئەو ولاتە بەتوندی بە ستراوەتەوە بە وڵاتانی دراوسێیەوە بەتایبەتی عێراق. بە هۆی ئەوەی وڵاتێکە سنوری لەگەڵ عێراق هەیە و مێژوی سیاسیی کۆن و نوێ ئەو وڵاتە جۆرێک لە نزیکی و لێکچونی لەگەڵ رژێمە سیاسییەکانی عێراق هەبووە، جگە لەوەی سوریا هاوشێوەی عێراق بەشێکە لەو میحوەربەندییە هەرێمایەتییەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی دابەش کردوە بۆ دوو ئاراستەی نفوزی سیاسیی و سەربازی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل لە لایەک و لە نێوان زلهێزانی دنیاش لە لایەکی ترەوە.

لە هەموو ئەوانەی سەرەوە گرنگتر بۆ ئێمە وەک نەتەوەی کورد، ئەزمونە درەوشاوە و ئیلهمابەخشەکەی براکانمانە لە رۆژئاوای نیشتیمان کە ئێستا بە هۆی دۆخی سوریاوە کەوتونەتە بەردەم ئاڵنگاری نوێ و پشتیوانیکرد و ئاگاداربوون لێیان لە هەموو ئاستەکاندا بە تایبەتی سیاسیی و سەربازی وەک بەشێک لە خەباتی نەتەوەیی پێکەوە گرێدراوی ئێمە ئێجگار گرنگ و ستراتیژییە و دەبێ بە رۆحێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەرزەوە هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوە بێت ئەزمونی کورد لە رۆژئاوا بپارێزرێ و بەرەوپێش بچێ و پاشەکشە نەکات. زۆر گرنگە ئەو شەرعیەتەی بە خوێن و فرمێسک و قوربانیدان دەستکەوتوە و کانتۆنەکانی لێهاتونەتە بوون و دەستورێکی نیشتیمانی پڕ شکۆیان بۆ خۆیان و گەلانی ناوچەکە نوسیوەتەوە، لەهەر گۆڕانکارییەکی رژێمی سیاسیی سوریادا پارێزگاری لێبکرێ زیاتر بەرەوپێشەوە ببرێت.

لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بە خاڵێکی جەوهەری گرنگ و ستراتیژی بکەم ، جیاوازییەکی زۆر گەورە هەیە لە نێوان «پشتیوانی و هاوسۆزی» لەگەڵ «دەست تێوەردانی نەرێنی»، دەبێ بەو ڕادەیەی پشتیوان و هاوکار و هاوسۆزی براکانمانین لە سوریا، بە هەمان رادەش خۆمان بپارێزین لە دەست تێوەردان و بارگاویکردنی ئەزمونی رۆژئاوا بە هیچ جۆرە ئەجندایەکی سیاسیی و ئایدۆلۆژی، لەو روەوە گرنگە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەو راستییە بزانێت کە وەرگرتنی شەرعیەت بۆ دۆزی کورد لە رۆژئاوا و ئایندەی سوریا دا پێویستی بە سیاسەتێکی واقعیانە هەیە و دەبێ تێگەیشتنی قوڵیان لەوروەوە هەبێت و جیاوازییەکانیان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە نەبێتە کێشە بۆ کۆی ئەزمونی رۆژئاوا.

کاتیەتی کورد بەگشتی و بە تایبەتی لە ئێستای سوریادا واقعیانە مامەڵە بکات و بزانێت وەرگرتنی مافە نەتەوەیی و سیاسییەکانی لە سوریای نوێ دا پێویستی بە دوو بنەمای سەرەکی هەیە، «سیاسەتی واقع بینانە» و «وەرگرتنی شەرعیەتی ناوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی»، دەبینین و دەبیستین کەسێکی وەک ئەبو محەمەد جۆلانی بە پاشخانێکی تاریکەوە لەناو رێکخراوە تیرۆرستییەکانی ئەلقاعیدە و جەبهەی نوصرەوە هاتوە لە دەستەی ئازادکردنی شام بە ناوێکی نوێ و زمان و نەفەسێکی جیاواز لە رابردوو بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمریکی دەدوێت و باسی دەوڵەتی دامەزراوە دەکات و دەستبەرداری گوتارە توند و رادیکاڵەکەی بووە ، ئەوەش بێگمان تەنها لە پێناوەی وەرگرتنی جۆرێک لە شەرعییەتی ناوخۆیی، هەرێمایەتی و نیودەوڵەتی، لەو سۆنگەیەوە پێویستە کوردیش بە بەرگێکی نەتەوەیی، نیشتیمانیی و فکرێکی نوێی گەورەتر لە ئایدۆلۆژیا و بەرزتر لە حزب، ( هەرحزبێک ) لە مەیدانی گۆڕانکارییەکانی سوریادا بێت و ئەو دەرفەتە مێژوییە لە سوریا بقۆزێتەوە و لەدەستی نەدات چونکە مێژوو هەمیشە شانس و دەرفەتی زێرینی ئاوا دەگمەنی تێدا ناخولقێت.

بە داخەوە لە کاتێکدا ئێمە وەک نەتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا کەوتوینەتە بەردەم بەرپرسیاریەتێکی مێژوویی بۆ ئاگادار بوون لە وێنە گەورەکەی خۆمان لە رۆژئاوای نیشتیمان لە وەها دۆخێکدا دەسەڵاتدارانی نا بەرپرسی هەرێم هەست بە هیچ بەرپرسیاريتییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئەخلاقی ناکەن بەرامبەر دۆخەکە و بچوکترین جوڵەی سیاسیی، دبلۆماسییان نییە بەرامبەر خوشک و براکانمان لە رۆژئاوا لە کاتێکدا پێویست بوو ئێستا ئامادەی هەموو ئەگەر و گریمانەیەک بن بە پشتیوانی سەربازیشەوە، چونکە وەک وتم لە بارودۆخێکی نێودەوڵەتی گەرمدا وەک ئەوەی ئێستا لە سوریا دەگوزەرێت وێنە گەورەکەی کورد وەک نەتەوەیەکی بێ کیان لە هەموو کات رونتر دەکەوێتە بەرچاوی دنیا، بە پێچەوانەوە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان نەک ئەوە ناکەن بەڵکو لەناوخۆی هەرێمدا هێشتا نغرۆ و مەستی گەندەڵی و بردنی داهاتی ناوخۆ و قاچاغچێتی نەوتن، مووچەی خەڵکیان خستۆتە ناو زەلکاوی پۆخڵەواتی پارە پەرەستییەوە و هەست بە هەستیاری دۆخی ناوچەکە ناکەن و چاویان جگە لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی و کەسی هیچیتر نابینێت.
لە کاتێکدا پێویست بوو لە ئێستادا نەک بۆ ناوخۆی هەرێم بەڵکو بەرووی گۆرانکارییە هەرێمایەتییەکانیشدا ئامادەییان هەبێت و بەرچاوڕوویان رون بێت، لە وەها دۆخێکدا لە هەموو کات زیاتر خەریکی ململانیی حزبی بچوکن کە ئامانجەکەشیان تەنها پارە و پۆستە و هیچی تر.

ئەم دێرانەی سەرەوە بانگهێشت و هۆشداری پێشوەختەن بۆ هەموو لایەک کە ئەرکی هەمومان بەرامبەر دۆخی سوریا و گۆڕانکارییەکانی گرنگ و گەورەن و دەبێ لێی تێبگەین. لەوچوارچيوەیەدا بەرپرسیارێتی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێزێک کە هاوسنوری رۆژئاوایە گەورەیە و ئەرکی گرنگیان لە ئەستۆدایە، دەبێ رۆحی نەتەوەیی و نیشتیمانی زاڵ بکەن بەسەر حزبایەتیی بەرتەسکدا. دواکەوتن و ئیهمالی نواندن لەم تيگەیشتنە و سوربونی دەسەڵاتدارانی هەرێم لە هەردوو زۆنی زەرد و سەوز لەو پاشاگەردانی و تاڵانی و خۆخۆرییەی ساڵانێکی زۆرە دەستیانداوەتێ، خیانەتە و تاوانێکی گەورە و کوشندەیە لە کورد و دۆزە ڕەواکەی، لە کوردستان و خەڵکە بەشمەینەتەکەی.

پێویست بوو گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەڕانەوەی ترامپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا وامان لێبکات خۆمان ئامادە بکەین بۆ ئەوەی دۆزی کورد بە فروانترین ئاست بخەینەوە سەر شانۆی سیاسیی جیهان، لە وەها دۆخێکدا دەسەڵاتدارانی هەرێم لەسەر پارە و پۆست خەریکی هەلا هەلاکردنی هەموو جۆرە ئینتیما و سۆزێکی نەتەوەین و باکیان بە هیچ شتێک نییە.

خوای گەورە خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق، خوشک و براکانمان لە رۆژئاوا و هاوڵاتیانی سوریا و ناوچەکە لە هەموو پێشهاتێکی خراپ و نەخوازراو بپارێزێ.

لاهور شێخ جەنگی
بیستەمین دیالۆگی مەنامە / بەحرەین.
٧ ی دێسەمبەری ٢٠٢٤

07/12/2024

ڤیدیۆ: بەهۆی دواکەوتنی موچەوە لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد

🔻مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی دوای بایكۆت خۆپیشاندانیان دەستپێكرد"زیاتر لە (60) رۆە موچەیان وەرنەگرتووە"🔻بەغداد دەڵێت ه...
07/12/2024

🔻مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی دوای بایكۆت خۆپیشاندانیان دەستپێكرد
"زیاتر لە (60) رۆە موچەیان وەرنەگرتووە"
🔻بەغداد دەڵێت هەرێم پابەندنیەو هیچ داهاتێكی نەوتی و نانەوتی رادەست ناكات
"ئامادەش نیە بەو داهاتانە كورتهێنانی موچەی فەرمانبەران پڕبكاتەوە"
درەو:
كەمێك لەمەوبەر مامۆستایانی ناڕازیی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی خۆپیشاندانیان رێكخست، بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ و داوا دەكەن موچەی مانگەكانی (10و11و12) پێكەوە بۆ خەرج بكەن و لەوە زیاتر دوای نەخەن.
خۆپیشاندانی مامۆستیانی ناڕازی لەكاتێكدایە، لە هەفتەی رابردووە لە زۆرێك لە قوتابخانەو خوێندنگەكانی سلێمانی مامۆستایان بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە، بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان.
هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی (763) میار دینار خستە سەر هەژماری هەرێمی كوردستان، بۆ تەواوكردنی موچە هەرێم پێویستی پێویستی بە نزیكەی (233) ملیار دیناری دەبێت بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی (10).
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، لەمیانی ئامادەبونی لە دانیشتنێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان پشكی تەواوەتی خۆی لە بودجە وەرگرتووەو بەغداد ئامادەیە لەو بڕە دیاریكراوە زیاتر هیچ پارەیەكی تر بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكات، بەوپێیەی هەرێم هیچ پابەندبونێكی خۆی لەبارەی رادەستكردنی داهاتە نەوتیەكان و نانەوتیەكان رادەستی بەغداد جێبەجێنەكردووە، ناردنی ئەو پارەیەش لە چوارچێوەی پابەندبونی بەغدادە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی.
بەوتەی هەندێك سەرچاوەی ئاگادار، بەرپرسانی هەرێم بەنیازن ئەگەر بەغداد پارەی تر رەوانەی هەرێم نەكات، ئەوا بەو سێ‌ گوژمەیە (763) میلیار دینارەی بەغداد بۆ مانگەكانی (10و11و12) بۆ هەرێمی رەوانە دەكات موچەی دوو مانگی پێتەواو بكات و بەنیاز نیە كورتهێنانی موچەی فەرمانبەران لە داهاتەكانی ناوخۆ و داهاتە نەوتیەكان پڕبكاتەوە.

🔻بنكەی هاوپەیمانان لە بەغداد نەكراوەتە ئامانج🔻دەنگی تەقینەوەكان لە ناوبردنی پاشماوە جەنگییەكان بووە لە ناوچەكەدرەو:سەرچا...
07/12/2024

🔻بنكەی هاوپەیمانان لە بەغداد نەكراوەتە ئامانج
🔻دەنگی تەقینەوەكان لە ناوبردنی پاشماوە جەنگییەكان بووە لە ناوچەكە
درەو:
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق دەڵێت: ئەو تەقینەوانەی ئەمڕۆ لە بەغداد بیستراوە، لە ئاكامی تەقاندنەوەی پاشماوەی جەنگیی بووە لە دەوروبەری فرۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی.
پێگەی "شەفەق نیوز" لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بڵاویكردوەتەوە: كردنە ئامانجی بنكەی لۆجستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەغداد راست نیە.
هاوكات شانەی راگەیاندنی جەنگی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە: لایەنە ئەمینە تایبەتمەندەكان پرۆسەی لە ناوبردنی پاشماوەی جەنگیان لە ناوچەی "ئەبوغرێب" لە خۆرهەڵاتی بەغدادی پایتەخت ئەنجامداوە.
پێشتر میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە بەغداد لێدراوە، دوای كردنە ئامانجی بنكەی ڤیكتۆری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیك فرۆكەخانەی بەغداد بە موشەكی كاتیۆشا.

🔻بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بە (150.750) دینارە
07/12/2024

🔻بەهای (100) دۆلار بەرامبەر بە (150.750) دینارە

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنیەكانەوە بڵاویانكردەوە:🔻بنكەی "ڤیكتۆری" لە نزیك فرۆكەخانەی بەغداد كە سوپای ئەمریكای ...
07/12/2024

میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوە ئەمنیەكانەوە بڵاویانكردەوە:
🔻بنكەی "ڤیكتۆری" لە نزیك فرۆكەخانەی بەغداد كە سوپای ئەمریكای لێ نیشتەجێیە بە موشەكی كاتیۆشا كرایە ئامانج.

وەزیری دەرەوەی ئێران:🔻دوای غەززە هاتنە سەر لوبنان دواتر سوریاو لەوێش ناوەستن"پێشهاتەكانی سوریا هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق د...
07/12/2024

وەزیری دەرەوەی ئێران:
🔻دوای غەززە هاتنە سەر لوبنان دواتر سوریاو لەوێش ناوەستن
"پێشهاتەكانی سوریا هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەكات"
درەو:
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دیدارێكی رۆژنامەوانیدا:
🔹پێشهاتەكانی ئەم دواییەی سوریا تەنیا لەو وڵاتەدا ناوەستێت، تیرۆرو پێشهاتەكانی سوریا هەڕەشە لە ئاسایشی عێراقیش دەكات.
🔹روداوەكان بەشێوەیەكی خێرا دەگوزەرێن، ئەوەش پرسێكە جێگەی پرسیارە، لەپشتی ئەو گۆڕانكارییە خێرایانەوە، پلانێكی ئەمریكی زایۆنی هەیە.
🔹دوای غەززە هاتنە سەر لوبنان و دواتر بۆ سوریا، بەڕای من ئەمە لە سوریا راناوەستێت، هەموو ناوچەكە روبەڕوی هەڕەشە بووەتەوە.
🔹پێشتر سەرچاوەی هەڕەشەكان تەنها قەوارەی زایۆنی بوو، بەڵام ئێستا مەترسی گروپە تیرۆرستییەكانیشی زیادكردووە.
🔹پێشهاتەكانی ئەلبوكەمال دۆخی سوریا ئاڵۆزتر دەكات، بەتایبەت كە جموجۆڵی سەربازی هەیە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوەو دۆخەكە بەرەو ئاڵۆزی زیاتریش دەڕوات و چارەسەری ئەو پرسە سەختر دەكات.

رۆژنامەكانی ئەمریكا:🔻ئێران سوریای چۆڵكرد"فەرماندەكانی فەیلەقی قودس و باڵیۆزخانەكەی لە سوریا گواستوەتەوە"🔻وڵاتانی عەرەبی ...
07/12/2024

رۆژنامەكانی ئەمریكا:
🔻ئێران سوریای چۆڵكرد
"فەرماندەكانی فەیلەقی قودس و باڵیۆزخانەكەی لە سوریا گواستوەتەوە"
🔻وڵاتانی عەرەبی داوایان لە ئەسەد كردووە دیمەشق بەجێبهێڵێت
"ژن و منداڵەكانی ئەسەد سوریایان بەجێهێشتووە"
درەو:
رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمریكی ئاشكرایدەكات، دوێنێ‌ هەینی ئێران دەستیكردووە بەگواستنەوەی فەرماندە سەربازییەكانی و فەرمانبەرەكانی لەسوریا.
بەرپرسانی ئەمریكا بە رۆژنامەكەیان وتووە: بەمزوانە دیمەشق روبەڕوی هەڕەشە دەبێتەوە، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی پێشڕەویكردنی گروپە چەكدارەكانی ئەو وڵاتە لەباكورو باشورەوە بەرەو پایتەخت.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، لەنێو ئەو كەسانەی تاران گواستونیەتیەوە بۆ عێراق و لوبنان، گەورە بەرپرسانی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانی تیادابووە، لەگەڵ ئەندامانی سوپای پاسداران و هەندێك لەكارمەندانی باڵیۆزخانەكەی و خێزانەكانیان، لەگەڵ ژمارەیەك هاوڵاتی ئێرانی.
لەلایەكی ترەوە، رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆڕناڵ" ئەمریكی بڵاویكردەوە، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی ئەمنی سوریا، بەشار ئەسەد دوێنێ‌ هەینی لە دیمەشقی پایتەخت بووە، لەكاتێكدا ژن و منداڵەكانی هەفتەی رابردوو رۆیشتون بۆ روسیا.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، بەرپرسانی میسرو ئوردون داوایان لە ئەسەد كردووە سوریا بەجێبهێڵی، بەڵام باڵیۆزخانەی ئوردون لە واشنتۆن ئەو هەواڵانەی رەتكردووەتەوە.
رۆژنامە ئەمریكیەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەسەد داوای لە توركیا كردووە یاخیبوەكان رابگرێت، هەوڵی بەدەستهێنانی چەك و هاوكاری هەواڵگری داوە لەوڵاتانی وەك ئیمارات و میسرو ئوردون و عێراق، بەڵام داواكەی رەتكراوەتەوە.

نەخشەی دەسەڵاتی هێزەكان لە سوریا  (لە ئێستادا):درەو: سوریا لە (14) پارێزگا پێكهاتووەو رووبەرەكەی (185 هەزارو 180) كیلۆمە...
06/12/2024

نەخشەی دەسەڵاتی هێزەكان لە سوریا (لە ئێستادا):
درەو:
سوریا لە (14) پارێزگا پێكهاتووەو رووبەرەكەی (185 هەزارو 180) كیلۆمەتر دوجایە، رووبەری خاكی سوریا لە ئێستادا بەسەر هێزو گروپەكاندا دابەشووە بەم شێوەیە:
🔹 هێزەكانی سوریای دیمكرات (هەسەدە) كە ناوچەی دەسەڵاتارێتی كوردە، زیاتر لە (40%)ی خاكی سوریای لەژێر دەستدایە و پارێزگاكانی (حەسەكە، رەقە، دێرەزور) ئەو پارێزایانەی زۆرترین رووبەریان هەیە، كۆی گشتی روبەری ئەو سێ پارێزگایە دەكاتە (76،010)كم2 ی لەخاكی سوریا، بەڵام بەشێك لەروبەری ئەو پارێزگایانە لەژێر دەستی گروپە چەكدارییەكاندایە بۆیە بە گشتی زیاتر لە (74 هەزار)كم2 خاكی سوریا لەژێر دەستی هەسەدەدایە كە لەكۆی (185،180)كم2 دەكاتە رێژەی (40%).
🔹 گروپە چەكداییەكانی سوریا بەتایبەتیش دەسەڵاتی (تەحریر شام)لە ئێستادا پارێزگاكانی (حەلەب، ئیدلیب، حەما)یان لەژێر دەستدایە كە كۆی گشتی رووبەری ئەو سێ پارێزگایە (33،480)كم2 لە خاكی سوریا بەڵام بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی حمس و ناوچەكانی تری لەبەردەستدایە كۆی گشتی ئەو خاكەی لەژێر دەستی گروپە چەكدارییەكاندایە نزیكەی (37 هەزار) كم2 كە دەكاتە (20%)ی خاكی سوریا.
🔹 ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا (بەشار ئەسەد) كە رۆژ بەرۆژ ناوچەی زاتر لەدەسدەدات بریتیە لە (8) پارێزگا ئەوانیش ( دیمەشق، ریفی دیمەشق، حمس، لازقیە، تەرتوس، دەرعا، قونەیتەرە، سوەیدا) كە خۆی گشتی روبەرەكەی دەكاتە (77،184)كم2 خاكی سوریا بەڵام بەشێك لەناوچەكانی حمس و شارەكانی تر لەو پارێزگایانە لەژێر دەستی گروپە چەكدارییەكاندایە بۆیە لە ئێستادا رووبەری ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بریتیە لە نزیكەی (74 هەزار) كم2 كە دەكاتە رێژەی (40%)ی تەواوی خاكی سوریا.

• ئەم رووبەرانە رۆژانە گۆڕانكارییان بەسەدا دێت دەسەڵاتی ئەسەد رۆژانە رووبەری دەسەڵاتدارێتی لەدەستدەدات و دەسەڵاتی هەسەدە لەلایەك و گروپە چەكدارییەكانی تر رووبەری خاكی تر زیاتر بەدەستدەهێنن و كۆنترۆڵی دەكەن.

https://drawmedia.net/page_detail?smart-id=16017

وتەبێژی حكومەتی عێراق:🔻عێراق هەوڵی دەستوەردانی سەربازی نادات لە سوریا🔻ئەو هەڕەشانەی ئاڕاستەی عێراق كران ترسناك بووندرەو:...
06/12/2024

وتەبێژی حكومەتی عێراق:
🔻عێراق هەوڵی دەستوەردانی سەربازی نادات لە سوریا
🔻ئەو هەڕەشانەی ئاڕاستەی عێراق كران ترسناك بوون
درەو:
باسم عەوادی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی عێراق، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی:
🔹ئەوەی لە سوریا رودەدات ئاڵۆزەو عێراق هەوڵی دەستوەردانی سەربازی نادات تیایدا.
🔹ئەو هەڕەشانەی ئاڕاستەی عێراق كران ترسناك بوون.
🔹دابەشكردنی سوریا هێڵی سورە بۆ عێراق.
🔹عێراق توانی ئەو ئاستەنگانە تێپەڕێنێت روبەڕوی ناوچەكە بووەوە.
🔹عێراق هێشتا بەشێكی چالاكە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق و سوریا.

فوئاد حسێن:🔻عێراق بە پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی پشتیوانی سوریا دەكات"هەڵوێستی عێراق پاشەكشێی گەورەی پێوەدیارەو خۆی بەدور ...
06/12/2024

فوئاد حسێن:
🔻عێراق بە پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی پشتیوانی سوریا دەكات
"هەڵوێستی عێراق پاشەكشێی گەورەی پێوەدیارەو خۆی بەدور دەگرێت"
درەو:
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا ئێرانی و سورییەكەی لەبەغداد راگەیاند: عێراق دەستپێشخەری دەكات بۆ كۆبونەوەی ژمارەیەك لە وڵاتان لە بەغداد، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو دۆخە مەترسیدارەی لە سوریا روودەدات.
وەزیری دەروەی عێراق وتیشی: پشتیوانی سوریا دەكەین لەڕێی رەوانەكردنی هاوكاری مرۆیی، جەختیشكرد لەوەی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە تەواوی یەكەكانیانەوە ئامادەن بۆ بەگریكردن لە خاك و سنوری عێراق.
هەڵوێستی فەرمی حكومەتی عێراق لە سەرەتای سەرهەڵدانی هێرشی گروپە چەكدارەكانی سوریاوە بۆ سەر رژێمی ئەسەد هەڵوێستێكی توندبوو، تەنانەت والێكدەدرایەوە كە جگە بەشداری میلیشیا چەكدارەكان بەشێوەیەكى راستەوخۆ لەناو ئەو شەڕە، پێشبینی دەكرا عێراق بە فەرمی ببێتە بەشێك لەو ململانێیە، بەتایبەت دوای پەیوەندییە تەلەفونییەكەی نێوان محەمەد شیاع سودانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، كە تیادا سودانی بە ئەردۆغانی وتبوو، عێراق تاسەر وەك تەماشاكار نابێت لەبەرامبەر ئەو روداوانەی لە سوریا روودەدەن، بەڵام لەدوو رۆژی رابردودا هەڵوێستی فەرمی عێراق پاشەكشێی گەورەی پێوە دیاربوو، تەنانەت ئەو میلیشیا عێراقیانەشی كە ساڵانێكی زۆرە لە سوریا جێگیربوون، لە ئێستادا بەرەو سنورەكان هەڵدێن و دەگەڕێنەوە بۆ عێراق.
سودانی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەمیانی دانیشتنە داخراوەكەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، ئەو فەرماندەی هێزە چەكدارەكانە هەرگیز (45) ملیۆن هاوڵاتی عێراق بەرەو چارەنوسێكی نادیار نابات، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی دەستوەردانی سەربازی ناكەن لەناو خاكی سوریا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، دوێنێ‌ دوای لە حكومەت و گەلی عێراق و تەواوی لایەنەكان و میلیشیاكان كرد، دەستوەردان نەكەن لەكاروباری سوریاو نەبنە رێگری لەبەردەم خواستی گەلی سوریا بۆ دیاریكردنی چارەنوسی خۆیان.
پێدەچێت دەسەڵاتدارانی شیعەی عێراق گەیشتبێتنە ئەو بڕوایەی ئەو گۆڕانكارییانەی بۆ نەخشەی نوێی ناوچەكە بەڕێوەیە بەوان راناگیرێت و رژێمی ئەسەد لە رۆژەكانی كۆتایدایەو باشترە لەناو سنورەكانی عێراقەوە تەماشای داڕمانی دەسەڵاتی ئەسەد بكەن، نەك ببنە بەشێك لە شەڕێكی دۆڕاو.

🔻هێزەكانی سوریای دیموكرات تەواوی پارێزگای دەیرزرو رەقەی كۆنتڕۆڵكرد🔻روانگەی سوری:هەسەدە (40%) خاكی سوریای لەژێر دەستدایە🔻...
06/12/2024

🔻هێزەكانی سوریای دیموكرات تەواوی پارێزگای دەیرزرو رەقەی كۆنتڕۆڵكرد
🔻روانگەی سوری:هەسەدە (40%) خاكی سوریای لەژێر دەستدایە
🔻رۆیتەرز: دەروازەی ئەلبوكەمالی سنوريی لەگەڵ عێراق كەوتووەتە دەست هێزە كوردییەكان
درەو:
ئێوارەی ئەمڕۆ، دوای كشانەوەی سوپای سوریاو كشانەوەی میلیشیا عێراقییەكان بە ئاڕاستەی دەروازەی "قائم" لە خۆرئاوای عێراق، هێزەكانی سوریای دیموكرات فرۆكەخانەی دەیرزورو ناوچەی مەیادین و ناوچەی ئەلبوكەمالی سنوری سوریای لەگەڵ عێراق كۆنتڕۆڵكرد، بەوەش تەواوی پارێزگای دەیرزور كەوتە دەست هێزەكانی سوریای دیموكرات، هاوشانی ئەو پێشهاتە نوێیەی هێزەكانی سوریای دیموكرات تەواوی ئەو ناوچانەشی لە پارێزگا رەقە كۆنتڕۆڵكرد كە تائێستا لەژێر هەژموونی رژێمی سوریادا بووە.
رامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ئێستادا (40%) تەواوی خاكی سوریایان لەژێر دەستدایە.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی سەربازی سوریاوە بڵاویكردووەتەوە، دەروازەی سنوری ئەلبوكەمالی سنوری لەگەڵ عێراق كەوتووەتە دەست هێزە كوردییەكان.

🔻"ئێران حەوت بۆ هەشت هێندەی پێشوو پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادكردووەو نزیكە لە چەكی ئەتۆمیی"(درەو): رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گ...
06/12/2024

🔻"ئێران حەوت بۆ هەشت هێندەی پێشوو پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادكردووەو نزیكە لە چەكی ئەتۆمیی"
(درەو):
رافایل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی (رۆیتەرز):
🔹ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەمزوانە ئەوە رادەگەیەنێت كە توانای ئێران بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆنی پیتێنراو تا ئاستی 60%، كە نزیكە لە پلەی پێویست بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمیی، بەشێوەیەكی بەرچاو لەزیادبووندایە.
🔹تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن ئێرانەوە حەوت بۆ هەشت هێندەو رەنگە زیاتریش زیادی كردووە، ئەمە بەبەراورد بە پێشتر كە مانگانە بڕی 5 بۆ 7 كیلۆگرام بووە.

Address

Assulaimaniah
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Draw درەو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Draw درەو:

Videos

Share