Sport management

Sport management •News reference:
•Analytical management and economics sport
•Transfers
•Scientific resource information

کۆمپانیا قەتەریەکان بەرەو کوێ …کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی قەتەر گرێبەستێکی بە بەهای 500 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یوفا واژۆ کرد تا سا...
07/10/2024

کۆمپانیا قەتەریەکان بەرەو کوێ …
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی قەتەر گرێبەستێکی بە بەهای 500 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یوفا واژۆ کرد تا ساڵی ٢٠٣٠ (بە نزیکەیی ٨٣ ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک) دەبێتە سپۆنسەری فەرمی چامپیۆنزلیگی ئەوروپا.
بەم شێوەیە ئەم هێڵی ئاسمانیەی قەتەر جێگەی هێڵی ئاسمانی تورکیا دەگرێتەوە، کە لە ئێستادا ساڵانە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی تورکیا نزیکەی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ وەک سپۆنسەر دەدات بە یوفا.

🇮🇹 لەگەڵ دەستپێکی وەرزی ٢٠٢٤/٢٥ یانەکان دەستیان کردووە بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی دارایی خۆیان لە وەرزی ٢٠٢٣/٢٤. بەشێک لەو یا...
06/10/2024

🇮🇹 لەگەڵ دەستپێکی وەرزی ٢٠٢٤/٢٥ یانەکان دەستیان کردووە بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی دارایی خۆیان لە وەرزی ٢٠٢٣/٢٤. بەشێک لەو یانانە بریتین لە سێ یانە زەبەلاحەکەی سێریا ئەی، یۆڤانتۆس ئێف سی، ئێف سی ئینتەرنازیۆنالی میلانۆ و ئەی سی میلان.

لە بەیاننامەیەکدا یانەی یۆڤانتۆس ڕایگەیاندووە، لە وەرزی 2023/24 دا 199 ملیۆن یۆرۆ زیانی بەرکەوتوە، ئەمەش بە بەراورد بە وەرزی پێشوتر 124 ملیۆن یۆرۆ زیادی کردووە. یانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زیانانە زیاتر بەهۆی بەشدارینەکردنیەوە لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان (چامپیۆنزلیگ) بووە کە بوەتە بەهۆی ئەوەی کێشەی دارایی بۆ دروست بێت، کە نزیکەی ٩٠-٩٥ ملیۆن یۆرۆ زیانی هەبوە بۆ یانەکە. بەڵام چاوەڕوانییەکان بۆ وەرزی ٢٠٢٤/٢٠٢٥ ئەرێنین بە لەبەرچاوگرتنی گەڕانەوەی یانەکە بۆ چامپیۆنزلیگ و ئەو ڕێوشوێنە پاشەکەوتکردنانەی لەم هاوینەدا گیراوەتەبەر (بە شێوەیەکی سەرەکی ئاماژە بە مووچەی یاریزانان و گواستنەوەی یاریزانەکان دەکات). شایەنی باسە یۆڤانتۆس هێشتا نەیتوانیوە یەکەم سپۆنسەری درێسەکانی بۆ ئەمساڵ دەستەبەر بکات، ئەمەش ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەنجامە داراییەکانی 2024/2025 هەبێت.

یانەیەکی دیکە کە تا ئێستاش لە حاڵەتی سووردایە، یانەی ئێف سی ئینتەرناسیۆنە کە ٣٦ ملیۆن یۆرۆ زیانی بەرکەوتوە. بەڵام ئەمە دابەزینێکی بەرچاوە بە بەراورد بە وەرزی پێشوو (-85 ملیۆن یۆرۆ)بوە، ئەمەش بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی کۆی داهاتی ئینتەرمیلان بۆ 473 ملیۆن یۆرۆ لە وەرزی 2023/2024. ئەمە باشترین وەرزی یانەکەیە لە دوای وەرزی 2017/2018، کە 18 ملیۆن یۆرۆی لەدەستدا. وە سەبارەت بە دۆخی دارایی داهاتووی یانەکە، سەرنجڕاکێش دەبێت لە گۆڕینی خاوەندارێتی، لەگەڵ هاتنی سەرۆکی تازە ئۆکتری، ڕەنگە ئاراستەی دارایی و وەرزشی یانەکە لە وەرزەکانی داهاتوودا بگۆڕێت.

میلان وەرزی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ی بە قازانج ٤ ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێهێنا و ڕۆسۆنێری بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک بە ڕەنگی ڕەشەوە دەرەکەوێت. ئەمەش بەهۆی زیادبوونی 13%ی کۆی داهاتی یانەکە بووە بەو پێیەی زۆرترین داهاتی یانەکە تا ئێستا 457 ملیۆن یۆرۆ بووە. بەرزبوونەوەی ئاستی یانەکە بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ پلەی دووەمی یانەکە لە خولی ئیتاڵیا، لەگەڵ گەشەسەندنی داهاتی بازرگانی و ئەو سەرمایەی کە لە فرۆشتنی ساندرۆ تۆنالی بەدەستی هێناوە کە (نزیکەی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ) بووە.
چاوتان لەسەر بابەتە ئابووریەکان بێت.

💰چاوێک بخشێنینەوە بە سەیرکردنی بەنرخترین تیپەکانی جیهان، ڕیاڵ مەدرید پلەی یەکەمی وەرگرتەوە دوای ئەوەی ئاماری تازەی  بەها...
06/10/2024

💰چاوێک بخشێنینەوە بە سەیرکردنی بەنرخترین تیپەکانی جیهان، ڕیاڵ مەدرید پلەی یەکەمی وەرگرتەوە دوای ئەوەی ئاماری تازەی بەهادانمان لە مانگی ئۆکتۆبەردا دیاریکرد، بەهای تیمی ڕیاڵ مادرید ٢٤٣ ملیۆن یۆرۆ زیادیکرد وە تێکرای نرخەکەی گەشتە ١٣٧٣ ملیۆن یۆرۆ. ئەم زیادبوونە بەرچاوە زیاتر دەتوانرێت بگەڕێنرێتەوە بۆ کڕینی کیلیان مباپێ، کە وەک لە پۆستەکەماندا باسمان کرد - ئێستا بەهای مپاپی لە بازاڕدا 233.2 ملیۆن یۆرۆیە.

بەپێچەوانەوە یانەی مانچستەر سیتی لە پلەی دووەمدا کۆی گشتی بەهای پێکهاتەکەی بە بڕی ٧١ ملیۆن یۆرۆ کەمیکردوە، ئەمەش بۆ فرۆشتنی جولیان ئەلڤارێز و دابەزینی بەهای بازاڕی ئەستێرە کۆنەکانی وەک کیڤن دی برۆین و ئیدرسۆن دەگەڕێتەوە. هەردووکیان بەهای بازاڕیان زیاتر لە ٧ ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.

📈 یاریزانی یانەکانی وەک پاریس سانجێرمان و مانچستەر یونایتد کە کۆی بەهای یاریزانانی پاریس زیستر +99 ملیۆن یۆرۆ و مانجستەر +163 ملیۆن یۆرۆ زیادی کردووە. هەردوو ئەم زیادکردنانە بەهۆی بەفیڕۆنەدانی خەرجییەکان بۆهێنانی یاریزانی گەورە لە گواستنەوەی هاوینەی 2024/2025 دەگەڕێتەوە،وە بە کرینی کۆمەڵێک یاریزانی بەهرەمەند و منداڵ وەک جواو نیڤس و لێنی یۆری.

📉 لە لایەکی ترەوە دابەزینی 77 ملیۆن یۆرۆ لە بەهای یانەی بەرشەلۆنە کە بوەتە هۆی دابەزینی بەهای تەواوی تیپەکە بەهۆی ڕۆیشتنی یاریزانانی وەک ئیلکای گۆندۆگان و جواو کانسێلۆ و جواو فیلیکس بووە.
بۆ زانینی تەواوی زانیاری وردو بابەتی ئابووری لەسەر وەرزشی جیهان لایکی پەیجەکەمان بکەن …

🤝 کۆمپانیای (نایک و لیگۆ) هاوبەشییەکی چەند ساڵەیان ڕاگەیاند کە گەورەترین براندی جلوبەرگی وەرزشی جیهان و کۆمپانیای خشتی د...
26/08/2024

🤝 کۆمپانیای (نایک و لیگۆ) هاوبەشییەکی چەند ساڵەیان ڕاگەیاند کە گەورەترین براندی جلوبەرگی وەرزشی جیهان و کۆمپانیای خشتی دانیمارکی یەکدەخات.
⚽️ هاوبەشییەکە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ وەرزشی داهێنەرانە و یاریکردن بە زنجیرەیەک بەرهەم و ناوەڕۆک و ئەزموونی هاوبەش کە چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای ساڵی (٢٠٢٥)دا بکرێت، هێزی خەیاڵی کۆمپانیای خشتی لیگۆ لەگەڵ ڕۆحی (Just do it )(تەنها بیکە)ی کۆمپانیای نایک تێکەڵ دەکات بۆ ئەوەی هەموو منداڵان بهێننە یاریکردن و وەرزشکردن

ئالێرۆ ئاکویا، جێگری سەرۆکی پەرەپێدانی براند بۆ گروپی لیگۆ، سەبارەت بەو هاوبەشییە وتی؛

🗣️ "بە تێکەڵکردنی داهێنەری یاری لیگۆ لەگەڵ وزە و خولیای وەرزش، دەمانەوێت ئیلهام بەخش بین بۆ ڕێگەی نوێ بۆ منداڵان بۆ یاریکردن و داهێنانەکانیان". ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە لەم گەشتەداین لەگەڵ کۆمپانیای (NIKE, Inc). با هاوبەش بین و بەشداری بکەین لەوەی کە چۆن یاری داهێنەرانە و وەرزش دەتوانن یەکبگرن. ئێمە پێکەوە ئەزموونی ناوازە دروست دەکەین کە منداڵان لە سەرانسەری جیهان سەرقاڵ دەکەن و دەیانوروژێنین، وە هانیان دەدەین بۆ گەڕان بەدوای خەیاڵەکانیاندا.

تۆ بڵێی کێشەکانی پاریس و مپاپێ  تا ئێستاش هۆکار بن بۆ پیشان نەدانی ئاستی ڕاستەقینەی یاریزانەکە؟ بە بۆچونی ئێوەی خۆشەویست...
26/08/2024

تۆ بڵێی کێشەکانی پاریس و مپاپێ تا ئێستاش هۆکار بن بۆ پیشان نەدانی ئاستی ڕاستەقینەی یاریزانەکە؟ بە بۆچونی ئێوەی خۆشەویست وەرزشوانانی ئازیز ئەو بڕە پارەیە کاریگەری دەبێت لەسەر دەرونی یاریزان؟
بەگوێرەی ڕۆژنامەی (لۆمۆندی)ی فەرەنسی، کیلیان مباپێ پەیوەندی بە خولی پیشەگەری تۆپی پێی (LFP) و یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە کردووە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێک دەربارەی پاریس سانجێرمان بکەن کە ئەو یانەیە پارەیەی مپاپێ قەرزارە و نەیداوە.

💰 ئەستێرە نوێیەکەی ڕیال مەدرید بڕی 55 ملیۆن یۆرۆی دەیەوێت وەک موچە و پاداشتی نەدراو لە ماوەی یاریکردنی لە پاریس سانجێرمان.

🚫 ئەگەر پاریسان جێرمان تۆمەتبار بکرێت بە نەدانی پارەی مباپێ، پاریس ئەگەری دەرکردنی هەیە لە چامپیۆنزلیگ تاوەکو کێشەکانی لەگەڵ مباپێ یەکلایی دەکاتەوە بە شێوەیەک کە جێگەی رەزامەندی هەردولا بێت.

بەڕێوەبردنی وەرزشی بە پلان و سیاسەتی تایبەت و بە حەکمڕانیەکی زانستی دەڕوات بە ڕێوە بۆ ئەوەی بگەیتە دەرەنجامێک کە هەم ناو...
05/08/2024

بەڕێوەبردنی وەرزشی بە پلان و سیاسەتی تایبەت و بە حەکمڕانیەکی زانستی دەڕوات بە ڕێوە بۆ ئەوەی بگەیتە دەرەنجامێک کە هەم ناوبانگ و هەم سەرمایەیەکی گەورە دەستەبەر بکرێت…
نمونەیەکی گەورەو جوان لە موندیالی سعودیە چاوەروان دەکرێت.

سعودیە هەوڵێکی گەورەی دەستپێکرد بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034، کە گەورەترین مۆندیالە تا ئێستا لە یەک وڵاتدا بەڕێوەبچێت.

🏟️ 5 شاری پێشنیازی میوانداری (ریاز، جددە، ئەلخۆبار، ئەبها و NEOM) 15 یاریگای پێشکەوتوویان دەبێت، لەنێویاندا 11 یاریگای نوێ پلانی بۆ دانراوە، کە هەندێک لە وێنەکان نمونەی یاریگاکانیەتی لە داهاتوو.

جگە لەوەش، بە گشتی ١٣٢ شوێنی مەشق و ڕاهێنان لە ١٥ شاردا وەک کەمپی بنەڕەتی بۆ ٤٨ تیمی بەشداربوو پێشنیار کراون، لەنێویاندا ٧٢ شوێنی مەشقی کەمپی بنەڕەتی.

🏠 هەروەها سعودیە زیاتر لە ٢٣٠ هەزار ژووری VIP لە ٥ شاری میواندار بۆ شاندەکانی فیفا و تیپە بەشداربووەکان و کارمەندانی میدیا و هاندەرانی ئامادە دەکات.

ڕیاڵ مادرید دەفڕێت …لە وەرزی ٢٠٢٢/٢٣ یانەی ڕیاڵ مەدرید قازانجەکەی گەیشتە ٨٣١ ملیۆن یۆرۆ و مان سیتی تێپەڕاند، وەک ئەو یان...
25/06/2024

ڕیاڵ مادرید دەفڕێت …
لە وەرزی ٢٠٢٢/٢٣ یانەی ڕیاڵ مەدرید قازانجەکەی گەیشتە ٨٣١ ملیۆن یۆرۆ و مان سیتی تێپەڕاند، وەک ئەو یانەیە دەرکەوت کە زۆرترین داهاتی کاری لە جیهاندا هەیە. پاڵەوانە نوێیەکەی ئیسپانیا و یانە پاڵەوانەکان گەشەی داهاتیان بە ڕێژەی ١٦% تۆمارکردووە (+٣٠% بە بەراورد بە وەرزی ٢٠٢٠/٢١).

جگە لەوەش، یاریگای نوێی سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشبینی ئەوە دەکات داهاتی ڕیال مەدرید لە ڕۆژانی یارییەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و ئەگەری هەیە بگاتە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ، بەپێی خەمڵاندنەکانی یانەکە.

بە تێکەڵکردن لەگەڵ فۆرماتی نوێ و قازانجداری زیاتر لە ڕووی داراییەوە لە چامپیۆنزلیگی ٢٠٢٤/٢٥ و مۆندیالی یانەکانی جیهان (فیفا) و کاریگەرییە بازرگانییەکان و گرێبەستکردن لەگەڵ کیلیان مباپێ، ڕیاڵ مەدرید لە کێبڕکێی یەک ملیار یۆرۆ لە داهاتی کاری نزیک ببێتەوە.

🔟 بەنرخترین یاریزانانی کۆپا ئەمریکا ٢٠٢٤ 💰🏆.🇧🇷 دوای وەرزێکی درەوشاوە لە ئیسپانیا، ڤینیسیۆس جونیۆر بە ١٧٦ ملیۆن یۆرۆ بووە...
25/06/2024

🔟 بەنرخترین یاریزانانی کۆپا ئەمریکا ٢٠٢٤ 💰🏆.

🇧🇷 دوای وەرزێکی درەوشاوە لە ئیسپانیا، ڤینیسیۆس جونیۆر بە ١٧٦ ملیۆن یۆرۆ بووە بە سەردێڕی جامی کۆپا ئەمریکا ٢٠٢٤.

⚪️ پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ٣ یاریزانە بەنرخەکەی ئەم پاڵەوانێتییە هەموویان بۆ ڕیاڵ مەدرید یاری دەکەن. دەستکەوتێکی سەرنجڕاکێشە بۆ یانەی ڕیاڵ، چونکە ٢ یاریزانی بەنرخی تری یۆرۆی ٢٠٢٤ (مباپێ و بێلینگهام) یاری بۆ ریاڵ مادرید دەکەن.

دابینکەرانی کیت لە کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ 👕🌍.🥇 ئەدیداس دیارترین مارکەی پاڵەوانێتییەکە بە ٨ گرێبەستەوە کە دەکاتە ٥٠٪ی سەرجەم ...
22/06/2024

دابینکەرانی کیت لە کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ 👕🌍.

🥇 ئەدیداس دیارترین مارکەی پاڵەوانێتییەکە بە ٨ گرێبەستەوە کە دەکاتە ٥٠٪ی سەرجەم تیپەکانی کۆپا ئەمریکا.

🥈 تاکە براندێک کە نزیک دەبێتەوە لەکۆمپانیای ئەدیداس لە پاڵەوانێتییەکەدا کۆمپانیای نایکە کە ٤ گرێبەستی ئەکتیڤی هەیە، واتە 25%ی تیپەکانی کۆپا ئەمریکا پۆششی نایک لەبەر دەکەن.

📊 هەروەک یۆرۆی 2024 ئەم دووانە بە ڕوونی زاڵن بەسەر بازاڕدا لە کۆپا ئەمریکای 2024 و 75%ی هەموو وڵاتانی بەشدار ڕکابەری کیتەکانیان لەبەردایە.

دابینکەرانی کیت لە پاڵەوانێتی ئەوروپای ٢٠٢٤👕🌏✅ نایک دیارترین براندی پاڵەوانێتییەکە بە ٩ گرێبەست، کە ٣٧.٥%ی سەرجەم پێکهات...
21/06/2024

دابینکەرانی کیت لە پاڵەوانێتی ئەوروپای ٢٠٢٤👕🌏

✅ نایک دیارترین براندی پاڵەوانێتییەکە بە ٩ گرێبەست، کە ٣٧.٥%ی سەرجەم پێکهاتەکانی یۆرۆ مسۆگەر دەکات.
بەهای کۆی ئەم ٩ گرێبەستە ساڵانە بە ١٣٢.٩٩ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، واتە تێکڕای بەهای گرێبەستەکانیان بۆ هەر تیپێکی دابینکردنی کیتەکان ١٤.٧٧ ملیۆن دۆلارە.
تاکە براندێک کە لە خەرجکردن و بەرکەوتنی نایک نزیک دەبێتەوە ئەدیداسە کە ٦ گرێبەستی چالاکانەی هەیە، واتە ٢٥٪ی تیپەکانی یۆرۆ کیتی ئەدیداس بەکاردەهێنن. بەهای ساڵانەی مەزەندەکراوی هەر ٦ گرێبەستەکە ١١٢.٣١ ملیۆن دۆلارە، واتە تێکڕای بەهای گرێبەستەکانیان بۆ هەر تیپێکی دابینکەری کیتەکان ١٨.٧١ ملیۆن دۆلارە.
ئەم دوو کۆمپانیایە بە ڕوونی لە یۆرۆی ٢٠٢٤دا زاڵن بەسەر بازاڕدا، ٦٢.٥%ی هەموو وڵاتانی ڕکابەری کیتەکانیان لەبەردایە.
جگە لەوەش، کۆی خەرجییەکانی ساڵانەی براندەکان (٢٤٥.٣ ملیۆن دۆلار) ٩٣.٨٣%ی خەرجییەکانی ٢٤ دابینکەری کیتەکە پێکدەهێنێت.

🔵 یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی ئینگلتەرا بەرزترین بەهای تیپی لە بازاڕی جیهانیدا به برى (1,414 ملیۆن یۆرۆ) تا مانگی یەکی ...
23/01/2024

🔵 یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی ئینگلتەرا بەرزترین بەهای تیپی لە بازاڕی جیهانیدا به برى (1,414 ملیۆن یۆرۆ) تا مانگی یەکی ساڵی 2024 پاراستووە بە پشتبەستن بە ئامرازی هەڵسەنگاندنی یاریزانەکان و پێگەی باڵای خۆی بە بەراورد بە وەرزی پێشوو. 💰
وه ك ده بينريت له وينه كه دا هه ريه كه له يانه كانى پاريسان جيرمان، ريال مادريد، بايرن ميونشن و به رشه لونه هه ريه كه يان به پيى ريزبه ندى ناوه كان له پله ى دووه م تا پينجه م هاتون.
ئه وه ى جيگه ى سه رنجه يانه ى ريال مادريد له گه ل ئه وه ى به ريژه ى ٢١٪؜ سودى مالى كردوه به لام به هاى يانه كه ى دابه زينى به خويه وه بينيوه، به پيچه وانه ى ريال هه ريه كه له يانه كانى بايرن و به رشه لونه له گه ل ئه وه به ريژه ى ٢٪؜ و ١٪؜ زيانيان كردوه به لام به هاى هه ريه كه له م دو يانه يه زيادى كردوه.

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا زیادی کردووە / ئایا هەڕەشەی یەمەن هەڵبژاردەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ ولاتانى خويان...
13/01/2024

ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا زیادی کردووە / ئایا هەڕەشەی یەمەن هەڵبژاردەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ ولاتانى خويان؟

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن لە پەیامێکی هۆشداریدا بۆ وڵاتانی سعودیە و قەتەر و ئیمارات ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕێگە بە ئەمریکا و ئینگلتەرا بدەن کە ئاسمانی ئەو وڵاتانە لە دژی یەمەن بەکاربهێنن، ئەوە مانای ڕاگەیاندنی شەڕە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە گوتەی كه نالى عربى سعودیە بەشێک لە هێرشەکانی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر پێگەی حوسییەکان لە بنکەی ئەلعودەید لە قەتەرەوە ڕووی داوە!

بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە چەند کاتژمێری پێش دەستپێکردنی جامی ولاتانى ئاسیا بە وردی چاودێری دۆخی ناوچەی کەنداوی فارس دەکەن. جامی ولاتانى ئاسیا ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەوحە دەستپێدەکات، بەڵام ئەگەر کێشەیەک لە ئاسایشی پاڵەوانێتییەکەدا دروست بيت، ڕەنگە دەسەڵاتدارانی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی یارییەکان دەربکەن.

‎ ١٠ یاریزانی سەرەکی يانه ى خیرۆنا کە زۆرترین بەهایان زیادى کردووە، خیرۆنا لەم وەرزەدا بە چەند نمایشێکی خەیاڵی لە خولى ئ...
11/01/2024

‎ ١٠ یاریزانی سەرەکی يانه ى خیرۆنا کە زۆرترین بەهایان زیادى کردووە، خیرۆنا لەم وەرزەدا بە چەند نمایشێکی خەیاڵی لە خولى ئيسپانيدا (لالیگا) لە پاڵ ڕیال مەدریددا توانی زۆرترین خاڵ لە وەرزی (٢٠٢٣/٢٠٢٤)دا بەدەستبهێنێت کە ٤٨ خاڵە.
ليست و ناوى ئه و ياريزانانه ى خيرونا له به هايان زيادى كردوه:
١: ساڤيو به برى ١١.١ مليون زيادى كردوه
٢: گوتيريز به برى ٩.٣ مليون زيادى كردوه
٣: گارسيا به برى ٧.٨ مليون زيدى كردوه
وه ك له وينه كه دا هاتوه ته واوى ياريزانه سه ره كيه كان به هاى زيادكراويان ئاماژه ى پيدراوه.
پێت وایە دەتوانن خولەکە ببەنەوە؟

کۆی بەهای بازاڕی یاریزانانی *پێنج خوله گەورە* كه ى ئه وروپا(٢٠١٨ بو ٢٠٢٣)به هاى ته واوى ياريزانانى هه ر پينج خوله به هيز...
18/12/2023

کۆی بەهای بازاڕی یاریزانانی *پێنج خوله گەورە* كه ى ئه وروپا
(٢٠١٨ بو ٢٠٢٣)
به هاى ته واوى ياريزانانى هه ر پينج خوله به هيزه كه ى ئه وروپاو و ئه و گورانكاريانه ى كه له نرخه كانياندا روى داوه له ماوه ى ٦ سالى رابردودا له نيوان سالانى (٢٠١٨-٢٠٢٣) وه تييدا به شيوه يه كى به رچاو خولى ئينگليزى پيشه نگى گرتوه
خولى ئينگليزى به شيوه ى هه ميشه ى پيشه نگى گرتوه و به رده وام ئاستى له لوتكه دا هيشتوه ته وه.
له گه له ل ئه وه ى خولى ئيسپانى ركابه رى ده كرد له گه ل ئينگليز به رده وام هه ولى بو نزيكبونه وه ده دا به لام ئاستى به جيگيرى ماوه ته وه و له گه ل ئه وه شدا خوله كانى ئيتاليا و ئه لمانياش هه ر يه كه يان هه نگاويان ناوه و هاتونه ته ركابه رى ئيسپانياوه.
هه رچى ليگى فه ره نساشه كه چه ندين سال له ئاستيكى لاوازدا بوو به لام هه نگاوى زورى ناوه و ئيستا له پله ى پينجه م دايه و به هاى زيادى كردوه و خوى خزاندوه ته ناو ململانيكانه وه له گه ل ئيسپانيا و ئيتاليا و ئه لمانياوه.
به هاى كوى ياريزانانى هه ر پينج خوله كه له سالانى ٢٠١٨ وه بو ٢٠٢٣ له وينه كاندا هاتوه و ئاماژه ى پيكراوه
خولى ئينگليزى له سالى ٢٠١٨ به هاى ياريزانه كانى= ٨،١٦٩ مليون يورو

خولى ئينگليزى له سالى ٢٠١٩ به هاى ياريزانه كانى= ٩،٨٧٠ مليون يورو

خولى ئينگليزى له سالى ٢٠٢٠ به هاى ياريزانه كانى= ٩،٧٧٧ مليون يورو

خولى ئينگليزى له سالى ٢٠٢١ به هاى ياريزانه كانى= ١٠،١١٦ مليون يورو

خولى ئينگليزى له سالى ٢٠٢٢ به هاى ياريزانه كانى = ١٠،٣٧٣ مليون يورو
خولى ئينگليزى له سالى ٢٠٢٣ به هاى ياريزانه كانى = ١١،٥٧٧ مليون يورو
تيبينى ته واوى به هاى پينج خوله كه ئاماژه ى پيدراوه له وينه كه دا 🌪️🔥🌪️

مان سیتی مۆڵەتی زیادکردنی توانا و پەرەپێدانی یاریگای ئیتیحاد وەرگرت! توانای یاریگاکە لە (٥٣) هەزارەوە بۆ (٦٠) هەزار بەرز...
04/08/2023

مان سیتی مۆڵەتی زیادکردنی توانا و پەرەپێدانی یاریگای ئیتیحاد وەرگرت!
توانای یاریگاکە لە (٥٣) هەزارەوە بۆ (٦٠) هەزار بەرز دەبێتەوە.
• دروستکردنی لايتى به رز لەسەر ئاستی سەقف کە دیمەنێکی ڕاستەوخۆ دەدات بە زەوی.
• ناوچەی پانکەی ناوياريگا بە توانای ٣٠٠٠ کەس
• پەرەپێدانی فرۆشگایەکی نوێ
• مۆزەخانە
• شوێنی کارکردن
• هۆتێلی (٤٠٠) قەرەوێڵەیی
ئيشه كان له مانگى نوڤه مبه ر ده ست پيده كات و چاوه ريده كريت له ئه سنايى وه رزى (٢٠٢٥- ٢٠٢٦) ته واو بكريت.
برى پاره ى ته رخانكراو (٣٤٠) مليون پوند بيت.

بەگوێرەی توێژینەوەیەک، کیتى ڕیاڵ مەدرید بەناوبانگترینه لەنێو هاندەرانی تۆپی پێدا. ئێستا جل و بەرگ لە جیهانی وەرزشدا گرنگ...
04/08/2023

بەگوێرەی توێژینەوەیەک، کیتى ڕیاڵ مەدرید بەناوبانگترینه لەنێو هاندەرانی تۆپی پێدا.
ئێستا جل و بەرگ لە جیهانی وەرزشدا گرنگتر بووە، بەو پێیەی درێسی یانەکان بووەتە یەکێک لە شتە سەرەکییەکانی یەکخستنی یانەکان و هاندەران.
بەڵام هەموو کیتەکان بە یەکسانی سەرکەوتوو نین. خواست لەسەر کیتەکان بەپێی دیزاین و ژمارەی هەوادارەکان دەگۆڕێت. ئەمەیە کە بۆ كومپانياى (هومان) لە لێکۆڵینەوەیەکدا شیکاری بۆ کردووە
"پلاندانەری وشەی سەرەکی گووگڵ".
"Google Keywords Planner"
ڕیاڵ مەدرید ژمارە یەکه لە جیهاندا
سەرەڕای ڕۆیشتنی زۆرێک لە ئەستێرەکانی لەم ساڵانەی دواییدا (کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سێرجیۆ ڕامۆس، بنزیما...)، درێسی ڕیاڵ مەدرید بە زۆرترین خواست لەسەر ئاستی جیهان ماوەتەوە و لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا ٤١٦٠٠٠ هەزار گەڕانى بو كراوه. درێسە نوێیە سپی و ئالتونيه كه ى بەردەوامە لە ڕیزبەندیکردنی ڕیزبەندی ڕیال مەدرید وەک بەناوبانگترین کیتی جیهان.
لە ئێستادا ڕیاڵ خاوەنی ئەستێرەی زۆرە، بەڵام یاریزانانی وەک ڤینیسیۆس، مۆدریچ یان بێلینگهام زیاتر لای هاندەرانی ڕیاڵ ناوبانگیان هەیە.
ڕیاڵ بەم جۆرە یاریزانانە لە لوتکەی ڕیزبەندی نەکەوتۆتە خوارەوە.
هەڵسەنگاندنی کیتە بەناوبانگەکان
ڕیال مەدرید: 416,000 هەزار گەڕان
مانچستەر یونایتد: 390,000 هەزار
ليڤه رپول:365,000 هەزار
ئارسناڵ: 358,000 هەزار
پاریس سانجێرمان: 296,000 هەزار
بەرشەلۆنە: 290,000 هەزار
مان سیتی: 245,000 هەزار
چێڵسی: 193,000 هەزار
ئەیاکس: ١١٧,000 هەزار
یۆڤانتۆس: 91,000 هەزار

گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵی پرێمەرلیگ گەورەترین گواستنەوەیه تا ئێستا.  وەک لە ماڵپەڕی ڤیزیبڵدا دەرکەوتووە، 1.168 ملیار پا...
03/09/2022

گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵی پرێمەرلیگ گەورەترین گواستنەوەیه تا ئێستا. وەک لە ماڵپەڕی ڤیزیبڵدا دەرکەوتووە، 1.168 ملیار پاوەند بووە لە خەرجکردنی پاک (خالص) لەگەڵ 2.02 ملیار پاوەند لە خەرجییە گشتییەکانی یانەکانی پریمەرلیگ.

خەرجییە پاکەکان هاوسەنگییەکی نەرێنییە لە بازاڕی گواستنەوەکاندا. یەکسانە بە کۆی تێچووی کڕینی یاریزان کەمکردنەوەی داهاتی فرۆشتنی یاریزان. بە واتایەکی تر ئەو ٢٠ یانەیەی لە پرێمەرلیگدا هەیە، بە بڕی ١,١٦٨ ملیار پاوەند زیاتر لە فرۆشتنی یاریزانان کڕیاربون.

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647501054736

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sport management posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share


Other Media/News Companies in As Sulaymaniyah

Show All