خاوهن كۆمپانیاكانی دهستی كار ویستیان ئهمڕۆ چوارشهممه بۆ نارهزایی دهربڕین له بهردهم وهزارهتی كار و كاروباری كۆمهڵایهتی كردببنهوه، بهڵام لهلایهن هێزێكی ئهمنییهوه رێگریان لێكرا.سەرچاوەیەک: هێزێکی ئاسایش لە بەردەم وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بلاوهی پێکراوە و رێگە نادەن خاوەن کۆمپانیاکانی دەستی کار گردبونەوە بکەن.خاوەن کۆمپانیاکان لە دهۆک و سلێمانییهوه هاتون و بهنیازبون لەگەڵ خاوهن کۆمپانیاکانی هەولێر کاتژمێر 10 لە بەردەم وەزارەت گردببنەوەو نارهزایی بهرامبهر زیادكردنی باج و رسومات لهسهریان دهرببڕن.
گوێ لە درۆ بێژەکەی حکومەت بگرن
وتەبێژەکەی پاراستن، ژیانی ئەمڕۆم ئەفرۆشم بۆ کڕینی نانی سبەی
یەکێتی بەم شێوە داوای مافی موچەخۆرانی دەکرد
بەجێت ناهێڵین
یادی شەهیدانی هەڵەبجە بەرز ڕادەگرین
#LEXOMAN_PARASTIN #CTG
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆرستێک دەستگیردەکەن
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش، توانرا تیرۆرستێکی داواکراو لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیربکرێت.
تیرۆرستی داواکراو (ا، ا، ج) لەدایکبووی ساڵی 1990ـی دیالە، پێشینەی کاری هابووە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامیی (داعش) و لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوە.
پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاساکرا بە مەبەستی سزادانی
دژەتیرۆر تیرۆرستێک دەستگیردەکات
پاش کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە سنوری ناحیەی تەکییە، توانرا تیرۆرستێک دەستگیربکرێت.
تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ض،ض،خ،ح) لەدایکبووی ساڵی 1988ی حەویجە، پێشینەی کاری هەبووە لە ناو ڕێکخراو و گروپە تیرۆرستییەکاندا و لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبووە.
پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی.
شەهید لیوا شێرکۆ فاتیح ئەفسانەی تێکشکاندنی داعش
ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی لیوا شێركۆ فاتیح شوانی تێدەپەڕێت
بۆچی کەرکوکییەکان (مام)یان خۆش دەوێت؟
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و ئەو سەرکەوتنەی کورد بە گشتیی و حزبی شەهیدان بە تایبەت لەم هەڵبژاردنەدا لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکە بەدەستیهێنا، سەرکەوتنێکی مێژوویی و گرنگە، بە تایبەت لە کاتێکدا نەیارە دەرەکیی و ئیقلییمییەکان خۆیان لە کەمین نابوو بۆ کورد و دوژمنانی ناوخۆش گرەویان لەسەر شکستی یەکێتی دەکرد
بەڵام بە پشت بە خودا و پاشان هیمەت و هەوڵەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بە درێژایی ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن و پێش ئەوەش، هەروەها هەوڵی تەواوی سەرجەم بەرپرسان و ئەندام و کادیرانی یەکێتی و خەڵکە بەشەرەفەکەی کەرکوک، توانرا ئەم خەونانە لە گۆڕ بنرێت و کەرکوک وەک بەشێکی دانەبڕاوی کوردستان و قەڵای سەوزی یەکێتییەکان بمێنێتەوە
بێگومان لێرەوە ئەرکە سەختەکە دەستپێدەکات و جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەش لە ئەستۆی ئەو نوێنەرانەیە کە کەرکوکییەکان هەڵیان بژاردن، بۆیە دەبێت هەمووان دەست لەناو دەستبین لەپێناو ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی پێشوو و ئاساییکردنەوەی ئەو بارودۆخە ناهەمووارەی کە ماوەی زیاتر لە 6 ساڵە لەو شارەدا دەگوزەرێت
براتان
وەهاب هەڵەبجەیی
🔻سلێمانی..ئێستای شهقامی سالم و بهردهم مهڵبهندی یهكێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی لە کەرکووک، بە یاوەریی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەردانی ناوبازاڕی کرد و پێکەوە لەگەڵ کەرکووکییەکان ژەمی ئێوارەیان خوارد.
6 ساڵ لەمەوبەر، دوای ئازادکردنی دوایین ناوچە کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە داگیرکرابوو، سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییەدا ڕاگەیاندرا.
لەپێناو ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بەسەر تیرۆردا، گەلی کوردستان و عێراق قوربانییەکی زۆریان بەخشی و ئەنجامی ساڵانێکی زۆر جەنگ و دەیان هەزار شەهید و بریندار بوون.
بێگومان لە یەکەم ڕۆژەوە، وڵاتانی دراوسێ و هەرێمیی و جیهان هاوکاری مرۆیی و سەربازییان گەیاندە دەست هێزە کوردیی وعێراقییەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش، هاوپەیمانان پشت و پەنایەکی بەهێز بوون لەو جەنگەدا، بەڵام ئەوەی ڕاستییە و دەبێت هەمووان درکی پێبکەن ئەوەیە کە سەرکەوتن لەو جەنگە سەپێنراوەدا، ئەنجامی یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستی بوو، ئەوەشی بۆ سەلماندین کاتێک دەستمان لەناو دەستی یەکە، هیچ دوژمنێک توانای ئەوەی نییە بەرامبەرمان بوەستێت.
بە شانازییەوە هێزی دژەتیرۆر – CTG قارەمانانە توانی لەو جەنگەدا خۆی بسەلمێنێت و ببێتە سەرە ڕمی هێرشەکان و قەڵغانی پاراستنی کوردستان، ڕۆژێک لە هەولێر و ڕۆژێک لە کەرکوک، تا دەگاتە مەخمور و جەلەولا و خانەقین و دەیان ناوچەی دیکە، دژەتیرۆر هەردەم لە ئامادەباشیدابووە بۆ قوربانیدان لەپێناو پاراستنی خاکەکەمان لە دەستی نەیارانی ژیان و ئاشتیی.
دەست بە سن