Keper

Keper ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر گەیاندن:
+964 751 192 1735

NOVELL: Skepnaden som liknar fågelskrämmanKarim TaghanaKLASS nr. 3/2023تاپۆیەک کە لە داهۆڵ دەچێنووسینی بە سوێدی: کەریم ت...
23/07/2024

NOVELL: Skepnaden som liknar fågelskrämman
Karim Taghana
KLASS nr. 3/2023

تاپۆیەک کە لە داهۆڵ دەچێ
نووسینی بە سوێدی: کەریم تاقانە

دەتوانن لەم لینکەدا کوردییەکەیشی بخوێننەوە
https://www.raman-media.net/pdf/1696417663_r6.pdf

30/06/2024

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی

مەرج و زانیاری بۆ ئەو نووسەرانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن:

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ئەو نووسەر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به ‌زمانی کوردی شانۆنامە دەنووسن. ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت.
شانۆنامەنووس دەتوانێت هەتا ٣١/١/٢٠٢٥ دەقە شانۆیییەکەی خۆی بنێرێت بۆ: [email protected]

• نووسەر پێویسته دەقەکەی خۆی بە فایلی وۆرد بنووسێت.
• لەگەڵ دەقەکەیدا، سی ڤیی خۆیشی هاوپێچ بکات.
• دەقی نێردراو نابێت پێشتر بڵاو کرابێتەوە یان نەمانیش کرابێت.
• گرنگ؛ ده‌قه‌که‌ نابێت له (٣٠) لاپه‌ڕه‌ی (A4) که‌متربێت و به‌فۆنتی یونیکوردی قەبارە (١٢) نووسرابێت.
• خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی گرنگییەکی زۆر بە زمانی کوردی دەدات. دەق دەبێت بە زمانێکی پاراو نووسرابێت و خاڵبەندی و ڕێنووسی دروستی کوردی ڕەچاو کرابێت.
• بەڕێوەبەرانی کەپر دەقەکان دەخوێننەوە و بیروبۆچوونی خۆیان تاوتوێ دەکەن. بە دەر لە بەڕێوەبەرانی کەپر، بۆ هەڵسەنگاندنی دەقەکان، پرس و ڕاوێژ بە نووسەران و پسپۆڕانی دیکەیش دەکرێت.
• شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراو به‌ بڕی (٥٠٠ دۆلار) خه‌ڵات ده‌کرێت، ئەمەیش وه‌کو پشتگرییه‌کی دارایییە بۆ نووسەر و ماندووبوونەکەی.
• ناوەندی کەپر لە سه‌ره‌تای مانگی چواری هەموو ساڵێکدا، له ڕێوڕه‌سمێکی تایبەتدا ناوی دەقی براوە ئاشکرا ده‌کات.
• بێجگە لەو بڕە پارەیە کە بە دەقی هەڵبژێردراو دەدرێت، ناوەندی کەپر هەوڵ دەدات دەقەکەیش وەک کتێب چاپ و بڵاو بکاتەوە.
• * په‌یکه‌ری خه‌ڵاته‌که‌ هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (شوان که‌مال)ه‌وه دروست ده‌کرێت.

بۆ بینینی ئه‌رشیفی خه‌ڵاته‌که‌، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی که‌پر بکه‌. (keper.org)

ماڵەکەی سەبەستیاننووسین و خوێندنەوەی: هیوا قادرتۆمارکردنی دەنگ: بڵند قەرەداغیمۆسیقای تەنیایی: بڵند قەرەداغیڤیدیۆ: هۆشەنگ...
10/04/2024

ماڵەکەی سەبەستیان
نووسین و خوێندنەوەی: هیوا قادر
تۆمارکردنی دەنگ: بڵند قەرەداغی
مۆسیقای تەنیایی: بڵند قەرەداغی
ڤیدیۆ: هۆشەنگ وەزیری
مۆنتاژ: ئاڵا هۆشیار

08/04/2024

خەڵاتی دانا ڕەئوف بۆ شانۆنامەی کوردی
دەربارەی پڕۆژەی خەڵاتەکە.
سوپاس بۆ:
La Media

"زیاتر له‌ ژیانێك" زیاتر لە ئەزموونێک بوو بۆ منئاشكرایه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ گرنگ و به‌ بایه‌خه،‌ مۆركێكی كوردانه‌ی پێوه‌ دیار...
07/04/2024

"زیاتر له‌ ژیانێك" زیاتر لە ئەزموونێک بوو بۆ من

ئاشكرایه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ گرنگ و به‌ بایه‌خه،‌ مۆركێكی كوردانه‌ی پێوه‌ دیاره‌ و هەوڵێكیشه‌ شایه‌نی پێزانینه‌. هه‌روه‌ها جووڵه‌یه‌كیشه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ده‌قی شانۆی کوردی. هه‌ڵبه‌ت قورس نییه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌وه‌ بتوانین خۆمان بناسێنین و له‌ ڕێگه‌ی ده‌قه‌ شانۆییه‌كانمانه‌وه‌، په‌یام و كه‌لتووری كوردی بگه‌یه‌نین.
نووسین به‌گشتی كارێكی ئاڵۆز و قورسه‌، بێگومان تا ده‌گه‌ی به‌ ده‌قێك، كه‌ شایه‌ن به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ بێت، سه‌لیقه‌ و كۆششی زۆری گه‌ره‌كه‌.
پڕۆژه‌ی نووسین له‌ بواری شانۆدا زیاد له‌ لایه‌كه‌وه‌ ئاگاییی ده‌وێت. ته‌كنیك و ورده‌كارییه‌كان شاراوه‌ن، به‌ڵام په‌یامه‌كان ڕوون. ئێمه‌ ده‌زانین له‌ دنیای نواندندا نه‌خوێنده‌واران و ته‌نانه‌ت كوێره‌كانیش به‌شدارن له‌ تێكسته‌كه‌، كۆی پڕۆسه‌كه‌ به‌ بینه‌ر و ئه‌كته‌ر و تێكستیشه‌وه‌ له‌ناو یه‌ك پڕۆژه‌دان.
گه‌رچی، بۆ من نووسینی ئەم شانۆنامەیە، گه‌لێك له‌ نووسینی چیرۆكێك قورستر بوو، به‌ڵام هه‌ستم به‌وه‌ ده‌كرد خۆم ئه‌كته‌رێكم و ڕۆڵ ده‌بینم‌. خۆشه‌ویستی و هاوسۆزیم بۆ ئه‌و ئه‌تمۆسفێره‌ی له شانۆدا هه‌یه‌، خه‌ونێكی دێرینه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌گه‌ڵمدایه‌.
(زیاتر له‌ ژیانێك) تێكستێكه‌ خۆی نه‌داوه‌ته‌ ده‌ست یه‌ك بابه‌ت‌، به‌ڵكوو گشتگیره‌ و كۆكراوه‌ی گرێیه‌كی ده‌روونییه‌.‌ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی فره‌جۆر،‌ كۆمه‌ڵێك پرسی جوانیان لا جێ هێشتم. ئه‌و پاشخانه‌ی ژیان دنه‌ی دام. دوای هه‌وڵ و كۆشش و خه‌ون بینین، توانیم ئه‌م تێكسته‌ بنووسم. كاره‌كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك هه‌لێكه‌‌‌ بۆ قه‌ره‌بووی شته‌ نه‌گوتراوه‌كان. هه‌ڵبه‌ت له‌ چیرۆكدا نه‌ده‌شیام وه‌ها ڕاسته‌وخۆ باوه‌ش بۆ ئه‌م ڕازانه‌ بكه‌مه‌وه‌ و جارێك وه‌ك بینه‌ر و جارێكیش وه‌ك نووسه‌ر خۆم ببینم.
بۆ من نووسینی (زیاتر له‌ ژیانێك) ده‌ستكردنه‌ شانی مه‌رگە‌، كه‌ ناگۆڕدرێته‌وه‌ به‌ هیچ ژیانێكی ڕاسته‌قینه‌. نامه‌وێت له‌باره‌ی تێكسته‌كه‌وه‌ قسه‌ بكه‌م، به‌ڵام گرنگه‌ ئاماژه‌ به‌ بابه‌تێك بده‌م، كه‌ له‌پشت ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه‌، ماوه‌یه‌كی درێژه‌ لێی ڕاده‌مێنم: هه‌وڵ بۆ تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو گرێی (ئه‌لێكترا و ئۆدیپ)، به‌ شێوه‌یه‌ك، كه‌ ئه‌م دوو گرێیه دژه‌ باوه، چۆن له‌ناو خێزاندا دێت و ده‌چێت.‌‌ له‌م ڕامانه‌ سایكۆلۆژییه،‌ ئه‌زموونێكی نوێ و قورسم بینی، ده‌مویست پتر تێدا قووڵ ببمه‌وه. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌‌ ده‌رگایه‌كی بۆ كردمه‌وه‌ و مكوڕ بووم له‌ نووسین و تەواوکردنی ئه‌و تێكسته‌. من له‌ هه‌موو كونجێكی شانۆكه‌دا ئاماده‌م، ده‌دوێم و ڕووناكییه‌كه‌ له‌سه‌ر منه‌، ته‌نانه‌ت له‌ تاریكیشدا دیمه‌نه‌كان خۆیان دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌‌ و گوێ له‌ مۆسیقا ده‌گرم، له‌و كاته‌دا مۆسیقا ده‌نگی گورگه‌كانم له‌بیر ده‌باته‌وه‌‌.
له‌ دوا دێڕه‌كانمدا: ئەم خەڵاتە جۆرێکە لە بەرپرسیارییەتی له‌ ئاست ئەدەبدا. بیرۆکەی کارەکە لە دڵسۆزییەوەیە بەرامبەر بە نووسین و شانۆ بەتایبەتی. لە پاڵ ئەم جۆرە خەڵاتانە پەیامێک هەیە بۆ ژیان و جوانی، بۆ هاندان و هاوکاری. هەموو ئەوانەی خەونی نووسینیان هەیە، ئەوانەی چاوەڕێی پشتگیری و پاڵپشتین، بەم جۆرە خەڵاتانە خۆیان له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراو ده‌بیننه‌وه‌. بایەخدان به‌م دەنگە نوێیانە، هیوایەک دەبەخشێت و ئاماژەی دڵخۆشکەر دەردەکەون.
سوپاس بۆ ئه‌م ڕووحه‌ خەمخۆرە، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لە خەم و خەونی ئەدەبیات و پێویستی ئه‌م پڕۆژه‌ ئه‌ده‌بیانه‌ تێدەگەن.
ده‌ستخۆشی بۆ ناوه‌ندی كه‌پر و ئه‌ندامانی لێژنه‌.
هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازم، هه‌میشه له‌ سه‌ركه‌وتن و بره‌ودا بن.

ئه‌ژین فه‌همی
٢٤/٣/٢٠٢٤
سۆران

07/04/2024

خەڵاتی دانا ڕەئوف بۆ شانۆنامەی کوردی
(زیاتر لە ژیانێک، لە نووسینی ئەژین فەهمی) و (ئێمە تەنیا یاریمان دەکرد، لە نووسینی کوورش زارع ڕەمشتی) براوەی خەڵاتەکە بوون.

بۆ جاری دووهەم، ڕۆمانی « گۆشەگیری»   لە لایەن بڵاڤ پەیکەوە، لە هەموو کتێبخانەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە.Ismail Hamamin Ha...
05/04/2024

بۆ جاری دووهەم، ڕۆمانی « گۆشەگیری» لە لایەن بڵاڤ پەیکەوە، لە هەموو کتێبخانەکانی کوردستان بڵاوکرایەوە.

Ismail Hamamin Hamalaw

ناوی کتێب : گۆشەگیری

نوسەر : ئیسماعیل حەمە ئەمین

نۆبەتی چاپ : ساڵی ٢٠٢٠

نرخ : ٨٠٠٠ دینار

‎ئەم پەرتوكە لەلایەن كۆمپانیای بلاڤ پەیك ەوە دابەش كراوە

‎ئێستا لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەردەستە

‎تۆی خوێنەر بۆ دەستخستنی ئەم كتێبە دەتوانی سەردانی ئەم كۆشك و كتێبخانانەی شارەكەت بكەیت

‎ناوەندی سلێمانی

‎کتێبخانەی غەزەلنوس - ناوبازاڕی وشیار قەفتان

‎کتێبخانەی وشە - جادەی مەولەوی کۆشکی

‎کۆشکی ڕێبین - بەردەرکی سەرا

‎کۆشکی سەرچنار - ناوبازاڕی سەرچنار

‎کتێبخانەی ڕەھەند -کاسۆ مۆڵ نھۆمی دووەم دووکانی ژمارە ٤١

‎ کتێبخانەی ڕۆمان - تەلاری سیروانی نوێ

کتێبخانەی ئاوات - جادەی پیرەمێرد

‎قەزاوناحیەکانی سلێمانی

‎کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی - ڕانیە

‎کتێبخانەی ژین - قەڵادزێ

‎کتێبخانەی ڕەھەند - چوارقوڕنە

‎کتێبخانەی ھەژار - کۆیە

‎کتێبخانەی شار - کەلار

‎کتێبخانەی ڕەسەن - دەربەندیخان

‎پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید

‎کتێبخانەی ھەژار موکریانی - ناوبازاڕی ھەڵەبجە

‎پارێزگای کەرکوک

‎ناوەندی ڕۆشنبیری وھونەری دیالۆگ - کۆتایی جادەی کۆماری

‎پارێزگای ھەولێر

‎نوسینگەی بلاڤ پەیک یان ( چاپخانەی هێڤی )- پشت پارێزگ

‎کۆشکی میدیا - بەرامبەر داون تاون

‎خانەی سیروان - تەنیشت چاخانەی مەچکۆ

دەزگای ڕۆسا - بازاڕی ڕۆشنبیری

‎قەزاوناحیەکانی ھەولێر

کتێبخانەی ئەحمەدی خانی - سۆران

‎کتێبخانەی شێرکۆ - ڕەواندوز

‎کتێبخانەی ھاوژین - ھەریر

‎کۆمپانیایی بلاڤ پەیک بۆ دابەشکردنی ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێب لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بەڕێوەدەچێت
05/04/2024

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بەڕێوەدەچێت

www.kurdsatnews.com

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆ نامەی کوردیساڵی ٢٠٢٤ و بۆ جاری سێیەم.ڕۆژ: ٢٠٢٤⁄٤⁄٦کات: چواری پاش نیوەڕۆشوێن: ھۆڵی بەدیعە دارت...
01/04/2024

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆ نامەی کوردی
ساڵی ٢٠٢٤ و بۆ جاری سێیەم.
ڕۆژ: ٢٠٢٤⁄٤⁄٦
کات: چواری پاش نیوەڕۆ
شوێن: ھۆڵی بەدیعە دارتاش، پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی سلێمانی.

La Media

#شانۆ

خراپترینی خوێنەرەکان هونەرمەندەکاننهەر هەموو مۆسیکی و گۆرانیبێژەکانی کورد کۆبکەرەوە، پێکەوەش لە ژیانیاندا کتێبێکیان نەخو...
26/03/2024

خراپترینی خوێنەرەکان هونەرمەندەکانن

هەر هەموو مۆسیکی و گۆرانیبێژەکانی کورد کۆبکەرەوە، پێکەوەش لە ژیانیاندا کتێبێکیان نەخوێندۆتەوە. کە قسەش دەکەن یەکەم شتێک دەیڵێن ئەوەیە کە سیدییەکانیان نافرۆشرێت یان کۆپی دەکرێت.
شانۆکاران بە گشتی ناخوێننەوە، بە قوتابی و مامۆستاکانیشیانەوە. رەنگە پێویستییان بە خوێندنەوە نەبێ و مافی خۆشیانە.

منیش بڕوام وایە خوێندنەوە گرنگ نییە، بێ خوێندنەوەش دەتوانی هەر شتێکت بوێ بیکەیت. ئەوەتا میللەتی کورد تا ئەم رۆژەشی هاتووە، میللەتێکی نەخوێندوارە و گرفتێکیشی نییە. (من بۆ خودی خۆم شانازی نییە، بەڵام حەزم لە خوێندنەوەیە، هیچکات وەک نوسەرێک نەمخوێندۆتەوە، ئەوەندەی لە منداڵیمەوە بە هۆی کەشوهەوای خێزانەوە و بوونی کتێب لە ماڵماندا حەزم لە خوێندنەوە کردووە و تا ئیستاش لێم نابێتەوە) دەنا دڵنیام مرۆڤ بێ خوێندنەوە و کتێب ئاسودەترە. ئەوەتا کورد ئاسودەترین میللەتی دونیایە.
فەرموون ئەوە ئارام سەدیق و دانا فایەق و کۆمەڵێکی دی دەربارەی کتێبی شانۆ قسە دەکەن.
ناکرێ کۆمەڵێک پەیمانگە و زانکۆی شانۆت هەبن، سەدان دکتۆر و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرت هەبن، کتێبی شانۆ نەخوێندرێتەوە.
لە رۆژی شانۆش سوپایێک شانۆکار کۆدەبێتەوە، من نازانم بۆچی.

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆ نامەی کوردیبۆ ساڵی ٢٠٢٤ و بۆ جاری سێیەمبراوەی خەڵاتەکە:شانۆنامەی زیاتر لە ژیانێک، لە نووسینی ...
20/03/2024

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆ نامەی کوردی
بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و بۆ جاری سێیەم

براوەی خەڵاتەکە:

شانۆنامەی زیاتر لە ژیانێک، لە نووسینی ئەژین فەهمی.
ئێمە تەنیا یاریمان دەکرد، لە نووسینی کوورش زارع ڕەمشتی.

بەناوی ناوەندی کەپر و دادوەرانی خەڵاتەکەوە پیرۆزبایی لە هەر دوو براوەی ئەمساڵ دەکەین.

ئەزموون و شیعریی بێگەرد-ی سەباح ڕەنجدەرئارام سدیقهەمیشە ستایش و پێزانینێکی زۆرم بۆ ئەو شاعیرانە هەبووە کە هەموو تەمەنی خ...
19/03/2024

ئەزموون و شیعریی بێگەرد-ی سەباح ڕەنجدەر
ئارام سدیق

هەمیشە ستایش و پێزانینێکی زۆرم بۆ ئەو شاعیرانە هەبووە کە هەموو تەمەنی خۆیان، یان بەشێکی سەرەکی تەمەنی خۆیان بە شیعر بەخشیوە. مەرج نییە لەگەڵ دونیابینی و جیهانی شیعریی ئەو شاعیرانەدا کۆک بووبم. بەڵام پێزانینم بۆ ئەوە هەبووە کە بۆ شیعر ژیان و شیعر لەلایان هونەرێکی باڵا و نەفەسێکی ژیانکردن بووە لەنێو تاریکییەکانی ژیاندا. ئەوەی زۆرجار لە ناخەوە ئازاری داوم ئەوە بووە کە نەمتوانیوە ئەو ستایش و پێزانینەم بکەمە وتارێک، یان لێکۆڵینەوەیەک و وەکو جۆرێک لە نرخاندن ئەزموونی ئەو شاعیرانە بەسەر بکەمەوە. بۆیە تا هەنووکەش پێزانین و ستایشم بۆ گەلێک ئەزموونی شیعریی کوردیی هەر پێزانین و ستایشێکی ناوەکیانەیە و نازانم کەی زمانم دەکرێتەوە و دەتوانم لەبارەیانەوە بنووسم.
ئەزموونی شیعریی سەباح ڕەنجدەر، یەکێکە لەو ئەزموونانەی کە ئەگەرچی چەندجارێک لەبارەیەوە دواوم، بەڵام هێشتا هەست دەکەم هیچم لەبارەیەوە نەوتووە، چونکە ئەزموونێکی شیعریی دەوڵەمەند و گەورەیە. ڕەنجدەر شاعیرێکە بۆ شیعر دەژی و پرۆژەی هەیە بۆ بونیادنانی دونیا شیعرییەکەی. مانیفێستی تایبەتی هەیە بۆ نووسینی شیعر و لانی کەم چل ساڵ تەمەنی بەم ژانرە بەخشیوە. بۆیە ئەزموونە شیعرییەکەی (کە ڕەنگە لەگەڵ هەمووی کۆک نەبم)، بەڵام جێگەی ستایش و پێزانینە. ئەوەی وا دەکات ئەزموونەکەی هەمیشە بدرەوشێتەوە ئەوەیە ئەو نوێبوون و ناباوییەیەتی لەنێو شیعریی کوردی و زەوقی عامەسەپەندان. تاڕادەیەکیش ئەزموونەکەی سەخت و عاسی و نەگیرە. بۆیە زۆرینەیەکی زۆری خوێنەرانی شیعر ناتوانن پەی بە پەنهانەکانی ئەم ئەزموونە بەرن.
تایبەتمەندییەکی شیعری نوێ ئەوەیە کە تێگەیشتن لێی ئاسان نییە و کەشفکردنی پێویستی بە مەعریفەیەکی تایبەتی شیعریی هەیە، کە خوێنەرانی شیعری ئێستا (بەشی هەرە زۆریان) ئەو مەعریفەیەیان نییە. ئەمە وایکردووە کە ئەزموونێکی دەوڵەمەندی چەشنی ئەزموونەکەی سەباح ڕەنجدەر زیاتر لەنێو تاریکیدا بمێنێتەوە و کەمتر کەشف بکرێت.
ئێستا ئەگەر خوێنەرێک بیەوێت بەم ئەزموونە ئاشنا بێت و دەلاقەیەکی سادەی دەست بکەوێت بۆ ئەوەی بچێتە ناوی، گرنگەی بە کتێبی (ئەزموون و شیعریی بێگەرد) دەست پێ بکات. ئەم کتێبەی رەنجدەرکۆمەڵێک گوتار و بیروڕای ئەدەبییە لەبارەی شیعریی خۆیەوە و شیعر و ئەزموونی گەلێک شاعیری دیکە. کتیبەکە لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردییە و لە دوتوێی 448 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
بۆ ئەوەی بە دونیابینی شیعریی و مانیفیێستە شیعرییەکانی ئەم شاعیرە ئاشنا بین، گرنگە ئاگاداری ئەم کتێبە بین. ئەمە بێجگە لەوەی کتێبەکە کۆمەڵێک بۆچوونی دیکەی ڕەنجدەری لەخۆگرتووە لەسەر شاعیرانی دیکە و هەر لە ڕێی ئەمانەشەوە تاڕادەیەک بە هەندێک لە ڕیشە شیعرییەکانی ئەزموونە شیعرییەکەی ئاشنا دەبین. تایبەتمەندییەکی شیعری نوێ ئەوەیە کە پێویستمان بە ئاگاداربوونە لە ڕیشەکانی، واتە ئەگەر شاعیرێک کاریگەر بێت بە میتۆلۆژیا. بۆ تێگەیشتن لەو کۆدانەی بەکاری هێناون، گرنگە ئاگاداری میتۆلۆژیا بین. ئەمە بێجگە لەوەی گرنگە ئاگاداری ئەو پاشخانە مەعریفی و شیعرییەش بین کە شاعیری لێوە هاتووە. شیعری نوێ وەکو تەنێکی هەڵواسراو ڕەنگە نەتوانرێت مانایەکی لێ هەڵبهێنجرێت، بەڵام بە گەڕانەوە بۆ ڕیشەکانی باشتر دەتوانرێت کۆدەکانی بکرێتەوە و لەبری مانایەک فرەمانایی لێ بەرهەم بهێنرێت. واتە دالی شیعریی نوێ بەبێ ئاگاداربوون لە ڕیشەکەی ناتوانرێ نەک فرە مەدلوولی بەڵکو بە یەک مەدلولی ڕاستەقینەش بگەین.
ئەوەی لە ئەزموونی ئەم شاعیرەوە فێری دەبین، وەفاداربوونە بۆ شیعر و ئەو بنەمایانەی دەشێ شاعیر بڕوای پێی هەبێت. ئەزموونی ئەم شاعیرە هەمیشە ڕۆیشتنە بەرەو پێشەوە، نە ئاوڕ بۆ دواوە دەداتەوە. نەک دەیەوێت لە جێگەیەکدا بوەستێت. بۆیە لای من ئەزموونەکەی یەکێک لە ئەزموونە سەرنجڕاکێشەکانی شیعری نوێی کوردییە.

10/03/2024

سەرنجی خوێنەرانی کەپر بۆ ئەم ھەواڵە ئەدەبییە لە ئەڵمانیا ڕادەکێشین.

لێکترازاننوێترین شانۆیی دانا ڕەئوف ... ئەم شانۆییە لەڕووی زمانەوە تووشی دابڕان بووە و هاوکات ناتوانێت ویست و ئارەزووی وە...
10/03/2024

لێکترازان
نوێترین شانۆیی دانا ڕەئوف ...
ئەم شانۆییە لەڕووی زمانەوە تووشی دابڕان بووە و هاوکات ناتوانێت ویست و ئارەزووی وەکو خۆی دەرببڕێ. بۆیە ئەم شانۆنامەیە مەبەستی ئەوە نییە وەک ڕاستییەکی دۆزراوە مانایەکی مسۆگەرمان بۆ بخاتەڕوو. لە ڕاستیدا دەیەوێت پەیوەندییەکی دیالەکتیکی لە نێوان لێکترازان و پەیوەندیدا وەک دوانەیەکی لێکدژ بدۆزیتەوە...
ئێستا لە ناوەندی ڕەهەند دەست دەکەوێت

لە کتێبخانەی ڕۆمان بەردەستن
07/03/2024

لە کتێبخانەی ڕۆمان بەردەستن

ئاگاداریلیژنەی دادوەری خەڵاتی دانا رەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی، دوای خوێندنەوەی دەقە نێردراوەکان، دەقی شانۆنامەی براوەیان ...
03/03/2024

ئاگاداری
لیژنەی دادوەری خەڵاتی دانا رەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی، دوای خوێندنەوەی دەقە نێردراوەکان، دەقی شانۆنامەی براوەیان دەستنیشان کردووە، براوەی خەڵاتی ئەم ساڵ لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕادەگەیەنین.

ئاگاداریلیژنەی دادوەری خەڵاتی دانا رەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی، دوای خوێندنەوەی دەقە نێردراوەکان، دەقی شانۆنامەی براوەیان ...
03/03/2024

ئاگاداری
لیژنەی دادوەری خەڵاتی دانا رەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی، دوای خوێندنەوەی دەقە نێردراوەکان، دەقی شانۆنامەی براوەیان دەستنیشان کردووە، براوەی خەڵاتی ئەم ساڵ لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕادەگەیەنین.

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی (٢٠٢٤)
خەڵاتێک لە پێناوی شانۆ و شانۆنامەی کوردیدا! (ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر لە پێناوی برەودان بە نووسینی دەقی شانۆیی و هاندانی شانۆنامەنووساندا خەڵاتێکی ساڵانە پێشکەش دەکات.)
نووسه‌رانی شانۆنامه‌ی کوردی، ئاگاداری کاتی دیاریکراوبن بۆ به‌شداری و ناردنی شانۆنامه‌کانتان.
لە ١ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٣ تا ١٥ی مانگی ٢ی ساڵی ٢٠٢٤ دەتوانن به‌شداربن.
شانۆنامەکانتان بۆ ئێمێڵی ناوه‌ندی که‌پر بنێرن بنێرن: [email protected]
هه‌موو ساڵێک له‌ هه‌مان کات و ڕۆژدا ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گرنگ: ڕه‌چاوی مەرج و زانیارییه‌کان بکه‌!
ساڵی ٢٠٢٤ ئاهه‌نگی دابه‌شکردنی خه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
** مەرج و زانیاری بۆ ئەو نووسەرانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن:
خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ئەو نووسەر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به ‌زمانی کوردی شانۆنامە دەنووسن. ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت.
شانۆنامەنووس ده‌توانێت ڕۆژی ٢٠٢٣/١١/١ هەتا ٢٠٢٤/٢/١٥ی دەقە شانۆیییەکەی خۆی بنێرێت بۆ: [email protected]
نووسەر پێویسته دەقەکەی خۆی بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد بنووسێت و لەگەڵ دەقەکەیدا، سی ڤیی خۆیشی هاوپێچ بکات.
دەقی نێردراو نابێت پێشتر بڵاو کرابێتەوە یان نەمانیش کرابێت.
گرنگ؛ ده‌قه‌که‌ نابێت له ٣٠ لاپه‌ڕه‌ی (A4) که‌متربێت.
خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی گرنگییەکی زۆر بە زمانی کوردی دەدات. دەق دەبێت بە زمانێکی پاراو نووسرابێت و خاڵبەندی و ڕێنووسی دروستی کوردی ڕەچاو کرابێت.
بەڕێوەبەرانی کەپر دەقەکان دەخوێننەوە و بیروبۆچوونی خۆیان تاوتوێ دەکەن. بە دەر لە بەڕێوەبەرانی کەپر، بۆ هەڵسەنگاندنی دەقەکان، پرس و ڕاوێژ بە نووسەران و پسپۆڕانی دیکەیش دەکرێت.
شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراو به‌ بڕی (٥٠٠ دۆلار) خه‌ڵات ده‌کرێت، ئەمەیش وه‌کو پشتگرییه‌کی دارایییە بۆ نووسەر و ماندووبوونەکەی.
ناوەندی کەپر لە سه‌ره‌تای مانگی چواری هەموو ساڵێکدا، له ڕێوڕه‌سمێکی تایبەتدا ناوی دەقی براوە ئاشکرا ده‌کات.
بێجگە لەو بڕە پارەیە کە بە دەقی هەڵبژێردراو دەدرێت، ناوەندی کەپر هەوڵ دەدات دەقەکەیش وەک کتێب چاپ و بڵاو بکاتەوە.
* بۆ بینینی ئه‌رشیفی خه‌ڵاته‌که‌، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی که‌پر بکه‌.
** په‌یکه‌ری خه‌ڵاته‌که‌ هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (شوان که‌مال)ه‌وه دروست ده‌کرێت.

چوار لە ڕۆمانەکانی میران ئەبراهامبڵاوکراوەی ناوەندی کەپرئێستا لە ناوەندی ڕەهەند بەردەستن.. #گەیاندن بۆ هەموو کوردستان هە...
01/03/2024

چوار لە ڕۆمانەکانی میران ئەبراهام
بڵاوکراوەی ناوەندی کەپر
ئێستا لە ناوەندی ڕەهەند بەردەستن..
#گەیاندن بۆ هەموو کوردستان هەیە
پەیوەندی بکە بە ژمارە مۆبایلی 07709309121..
ناونیشان: سلێمانی،تەلاری کاسۆ مۆڵ
نهۆمی دووەم دوکانی ژمارە 41

پرۆژەی هاوبەشی ناوەندی کەپر و دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان (بۆ کتێبی منداڵان و تازەلاوان.)ئێستا بەردەستە:لێمانی - شەقام...
01/03/2024

پرۆژەی هاوبەشی ناوەندی کەپر و دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان (بۆ کتێبی منداڵان و تازەلاوان.)
ئێستا بەردەستە:
لێمانی - شەقامی سالم - بەرانبەر قەیوان تاوەر
ژ. ت: 0533202936

پرۆژەی هاوبەشی ناوەندی کەپر و دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان (بۆ کتێبی منداڵان و تازەلاوان.)بۆ دەستکەوتن: سلێمانی - شەقام...
01/03/2024

پرۆژەی هاوبەشی ناوەندی کەپر و دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان (بۆ کتێبی منداڵان و تازەلاوان.)

بۆ دەستکەوتن: سلێمانی - شەقامی سالم - بەرانبەر قەیوان تاوەر.

بۆ خوێنەران، بەتایبەتی دەرەوەی وڵات، گوێ لە خوێندنەوی ڕۆمانی (نیشتمانی سارا) بگرن، بەدەنگی (نەرمین عەبدوڵڵا) و ھاوکاری پ...
16/02/2024

بۆ خوێنەران، بەتایبەتی دەرەوەی وڵات، گوێ لە خوێندنەوی ڕۆمانی (نیشتمانی سارا) بگرن، بەدەنگی (نەرمین عەبدوڵڵا) و ھاوکاری پڕۆژەی ئاگۆرا دەنگ بکەن.

KurmancÎ... سۆرانی

کتێبی دەنگیی نیشتمانی سارا

چیرۆکی ئه‌م ڕۆمانە ئاماژەیە بە شوێن و کاتێک لە زەمەنی سەدەی ڕابردوودا، سەردەمێکی دیاریکراو و چارەنووسساز، کە هێشتا پێ دەچێت شایەتحاڵەکان لە ژیاندا مابن، ورد و پشت بەستوو بە لێکۆڵینەوە و هەڵکۆڵین، هونەرییانە کاری لەسەر کراوە، دەربارەی ڕووداو، کارەکتەری ڕاستەقینە و کەسایەتی دیاری نێو کۆمەڵگەی کوردی، دابونەریت، ئاخاوتن و جلوبەرگ، له‌‌م ڕۆمانه‌دا وێنە دەکات.

ده‌توانین بڵێین؛ ڕۆمانی نیشتمانی سارا، ئاوێنه‌یه‌کی ڕوونی سه‌د ساڵ ته‌مه‌نی ڕووداوه‌کانی عێراق و به‌تایبه‌تی کوردستانه‌، که له ڕابووردوودا له کوچه‌ و کۆڵانه‌کانی شاره‌کاندا هه‌ڵواسراوه‌ و دیمه‌نه‌کانی بۆ تۆمار کردووین، که ئێستا نووسه‌ر له فۆرمی ڕۆماندا تۆماری کردوون و سه‌رله‌نوێ پیشانی ئێمه‌ی نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ده‌داته‌وه.

نیشتیمانی سارا لە نوسینی نووسەر میران ئه‌براهامە و بە دەنگیی نەرمین عەبدوڵا خوێندنەوەی بۆ کراوە، ئێستا لە ئەپڵیکەیشنی ئاگۆرا دەنگ بەردەستە.

بۆ گوێگرتن لە کتێبی دەنگیی کوردی، ئاگۆرا دەنگ دابەزێنە لەڕێگای ئەم بەستەرە: https://bit.ly/3OrKZWM

Pirtûka Dengî ya Nîştîmanê Sara

Çîroka vê romanê behsa cih û demekî sedsala borî d**e, serdemek diyarkirî û diyarker ku dibe hê jî şahidên wê li jiyanê mabin. Bi baldarî û li ser bingehê lêkolîn û kolandinan, bi awayeke hunerî kar li ser bûyer, karekterên rast û kesayetiyên navdar ên Kurd hatiye kirin.

Em dikarin bêjin, romana Nîştîmanê Sara, awêneyek zelal û diyar a sedsala temenê bûyerên Iraqê û bi taybet ên Kurdistanê ye ku di demên borî de li koçe û kolanên bajaran çêbûne û dîmenên wê hatine tomarkirin. Niha jî nivîskar wan dîmen û bûyeran bi awayê roman nivîsiye û ji nû de nîşanî me û nifşê vê serdemê d**e.

Nîştîmanê Sara ji aliyê nivîskar Mîran Ebrahame ve hatiye nivîsandin û bi dengê Nermîn Ebdullah hatiye xwendin. Niha li ser appa Agora Deng berdest e.

#دەنگیی #دیجیتاڵی #میران

چاپکراوی نوێلێکترازاننوسەر : دانا ڕەئوفبابەت : دەقی شانۆییچاپی : یەکەم ٢٠٢٤بڵاوکراوەی : ناوەندی کەپر چاپ : چاپخانەی کارۆ...
12/02/2024

چاپکراوی نوێ

لێکترازان

نوسەر : دانا ڕەئوف

بابەت : دەقی شانۆیی

چاپی : یەکەم ٢٠٢٤

بڵاوکراوەی : ناوەندی کەپر

چاپ : چاپخانەی کارۆ

نرخ : ٤٠٠٠ دینار

‎ئەم پەرتوكە لەلایەن كۆمپانیای بلاڤ پەیك ەوە دابەش كراوە

‎ئێستا لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانی كوردستان بەردەستە

‎تۆی خوێنەر بۆ دەستخستنی ئەم كتێبە دەتوانی سەردانی ئەم كۆشك و كتێبخانانەی شارەكەت بكەیت

‎ناوەندی سلێمانی

‎کتێبخانەی غەزەلنوس - ناوبازاڕی وشیار قەفتان

‎کتێبخانەی وشە - جادەی مەولەوی کۆشکی

‎کۆشکی ڕێبین - بەردەرکی سەرا

‎کۆشکی سەرچنار - ناوبازاڕی سەرچنار

‎کتێبخانەی ڕەھەند -کاسۆ مۆڵ نھۆمی دووەم دووکانی ژمارە ٤١

‎ کتێبخانەی ڕۆمان - تەلاری سیروانی نوێ

‎كتێبخانەی ئاوات - جادەی پیرەمێرد

‎قەزاوناحیەکانی سلێمانی

‎کتێبخانەی ئەحمەد کۆیی - ڕانیە

‎کتێبخانەی ژین - قەڵادزێ

‎کتێبخانەی ڕەھەند - چوارقوڕنە

‎کتێبخانەی ھەژار - کۆیە

‎کتێبخانەی شار - کەلار

‎کتێبخانەی ڕەسەن - دەربەندیخان

‎پارێزگای ھەڵەبجەی شەھید

‎کتێبخانەی ھەژار موکریانی - ناوبازاڕی ھەڵەبجە

‎پارێزگای کەرکوک

‎ناوەندی ڕۆشنبیری وھونەری دیالۆگ - کۆتایی جادەی کۆماری

‎پارێزگای ھەولێر

‎کتێبخانەی مەم و زین - داون تاون

‎نوسینگەی بلاڤ پەیک یان ( چاپخانەی هێڤی )- پشت پارێزگ

‎کۆشکی میدیا - بەرامبەر داون تاون

‎خانەی سیروان - تەنیشت چاخانەی مەچكۆ

‎قەزاوناحیەکانی ھەولێر

‎کتێبخانەی شێرکۆ - ڕەواندوز

‎کتێبخانەی ھاوژین - ھەریر

‎کۆمپانیایی بلاڤ پەیک بۆ دابەشکردنی ڕۆژنامە و گۆڤار و کتێب لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان

چاپکراوی نوێ  #لێکترازان🔶 دەقی شانۆیی لێکترازان، لە نووسینی «دانا ڕەئووف»ە، ناوەڕکی دەقەکە دابەشکراوە بەسەر چوار وەرزدا،...
05/02/2024

چاپکراوی نوێ

#لێکترازان

🔶 دەقی شانۆیی لێکترازان، لە نووسینی «دانا ڕەئووف»ە، ناوەڕکی دەقەکە دابەشکراوە بەسەر چوار وەرزدا، لە دوو توێی ١٧٦ لاپەڕەدا. لە مانگی ١٠ ی ساڵی ڕابردوو، لە هۆڵی ڕۆشنبیری - سلێمانی نمایشکراوە. لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی کەپرە.

🔷 “ئەم دەقە لە ڕووی زمانه‌وه‌ تووشی دابڕان بووە و هاو کات ناتوانێ ویست و ئارەزووی وەکوو خۆی دەرببڕێ. بۆیە ئەم شانۆنامەیە مەبەستی ئەوە نییە وەک ڕاستییەکی دۆزراوه مانایەکی مسۆگەرمان بۆ بخاتەڕوو. لە ڕاستیدا دەیەوێت پەیوەندییەکی دیالکتیکی لە نێوان لێکترازان و پەیوەندیدا وەک دووانەیەکی لێکدژ بدۆزێتەوە. بۆ نموومە خێزانێکی لێکدابڕاو دەبینین، کە لە هەمان کاتدا بەیەکەوە گرێ دراون. شاعیر و کچەکەش بە هەمان شێوە. هەوڵی لەم چەشنە لە دەقەکەدا زۆرە، دەقەکە لە چوار بەش پێک هاتووە، کە هەر بەشێکی لە وەرزێکدا ڕوو دەدا، بەڵام دەستپێکی ئەم دەقە پاییزە، ئەمە لە حالێکدایە، کە پاییز بەردەوام هێمای کۆتایی و ئەنجامە. بە بڕوای من ئەمە بۆ خۆی ئاشکراترین هەوڵی دەقەکەیە بۆ پێکهێنانی دیالکتیکی نێوان دەستپێک و کۆتایی. ئەم دوانە لێکدژانە دەکەونە ژێر دوانەی لێکدژی لێکترازان و پەیوەندی، کە پێشتر ئاماژەمان بۆ کرد. بێگومان لێکترازان نایەوێ ئەم دوانە لێکدژانە ئاشکرا بکا و بە یارمەتییان مانایەکی مسۆگەر پێک بێنێ. بە پێچەوانەوە دەیەوێ پرسیار بکا لە لێکدژبوونی ئەم دوانانە و هەوڵ دەدا دیالکتیکی نێوانیان بدۆزرێتەوە.”

کوورش زارع ڕەمشتی
دەرچووی ماستەر لە ئەدەبی شانۆیی زانکۆی تاران.





—————————————
‏‎🔶
‏‎‏‎‏https://www.facebook.com/karo.printing

لێکترازاننووسین: دانا ڕه‌ئووفبابه‌ت: شانۆنامه‌چاپ: ٢٠٢٤چاپخانه‌: چاپخانه‌ی کارۆ، سلێمانیده‌رباره‌: نووسینی ئەم پێشەکییە ...
01/02/2024

لێکترازان
نووسین: دانا ڕه‌ئووف
بابه‌ت: شانۆنامه‌
چاپ: ٢٠٢٤
چاپخانه‌: چاپخانه‌ی کارۆ، سلێمانی

ده‌رباره‌: نووسینی ئەم پێشەکییە بۆ من لە هەموو ئەرکێکی ­تری نووسین قورستر بوو، چونکە لە پێشەکیدا نە بە نیازی شیکردنەوەیت و نه‌ ڕه‌خنه‌یش، لە کاتێکدا لانیکه‌م هەر تووشی یەکێکیان دەبی. جگە لەوەش، نووسینی پێشەکییەک لەسەر بەرهەمی نووسەرێک، کە پێشتر بە وردی شیکاریت بۆ چەندین بەرهەمی کردووە، گومانی زۆرت لا دروست دەکات. هەرچۆنێک بێت من بە شانازییەوە پێشنیازی نووسەرم بۆ نووسینی پێشەکی بۆ ئەم بەرهەمە وەرگرت. بەو پێیەی بۆچوونی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامە بۆچوونێکی باو نییە لە لای خۆمان، پێموایە ڕوونکردنەوەیەکی کورت لەمەڕ بنەماکانی تێڕوانینی بەرهەمەکە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەردەنگ و هیوادارم ئەم هەوڵەی من سوودی هەبێت.

بە بڕوای من دەبێ وەکوو بەرهەمی پاش پێکهاته‌گه‌رایی[1] بۆ شانۆنامەکانی دانا ڕەئووف بڕوانین. بەداخەوە لەم دەرفەتەدا ناکرێ بە دڵی خۆم به‌رهه‌مه‌کانی دانا ڕه‌ئووف،‌ وه‌کوو به‌رهه‌می پاش پێکهاته‌گه‌رایی ڕوون بکەمەوە. لە زانستنا­مەی “بەرتیانیکا” لەسەر پاش پێکهاتییخوازی[2] ئاوانووسراوە: “ئەم ڕەوتە پێیوابوو زمان ڕاگەیێنەرێکی ڕوون نییە، کە ڕاستەوخۆ مرۆڤ بە (ڕاستی) یان (واقیع)ی دەرەوەی خۆیەوە ببەستێتەوە، بەڵکوو (زمان) پێکهاتە یان نیشانەیە، کە به‌شه‌کانی مانایان لە ململانێ لەگەڵ یەکترەوە وەردەگرن، نەک لە هیچ پەیوەندییەکەوە لەگەڵ جیهانی دەرەوە.”[3] هەروەها دەقەکانی دانا ڕەئووف ئەو بەرهەمە ڕوونە نین، کە ڕاستەوخۆ خوێنەر بە ڕاستیەکانی دەرەوەی خۆیەوە ببەستێتەوە، بەڵکوو ئەو دەقانە دەیانەوێ لەو تێڕوانینە پرسیار بکەن و گۆمانیان هەیە لەسەر ڕاستی و واقعی دیاردەکان. بە کوردی و بە کورتی دەقی دانا ڕەئووف وەڵامی لا نیە و بە پێچەوانەیشەوە پرسیاری پێیە. یان باشتر وایە بڵین خوێندنەوەی بەرهەمە شانۆیەکانی دانا پرسیارمان لا ساز دەکا. لێرادا چەمکێکی تر دێتە ئاراوە، کە پەیوەندی هەیە لە گەڵ دەقی دوای پێکهاته‌گەرایی، واتا دەقی پرسیارئامێز[4].

لەمەڕ ئەم چەمکە کاترین بێلسی [5] ڕەخنەگری ئەدەبی و ئەکادیمی بەریتانی دەڵێ: “دەقی پرسیارئامێز نەک هەر نکۆڵی دەکات لە تێڕوانینی یەکلایەنە، تەنانەت ئەگەر ئاڵۆز و گشتگیریش بێت، بەڵکوو لە ناکۆکییەک یان دژایەتییەکی چارەسەرنەکراودا ڕوانگە جیاوازەکان کۆدەکاتەوە.”[6] بە پێ ئەم پێناسانە دەتوانرێت بگوترێ دەقەکانی دانا ڕەئووف سەرەڕای ئەوەی بۆچوونێکی تایبەت پەسەند ناکەن بەردەوام لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بۆچوونە جیاوازەکان لە تەنیشت یەکدا کۆبکەنەوە. نوێنەری ئەم بۆچوونە جیاوازانە کەسایەتیەکانی دەقەکانی ئەون. ئەڵبەت ئەمە بەو مانیە نیە، کە ڕووانگە جیاوازەکان بەبێ هێچ کێشەیەک کۆ دەبنەوە و لە یەکتر تێدەگەن، بەڵکوو بە پێچاوانەوە ئەم دەقانە هەوڵ دەدەن بۆ پیشاندانی نەبوونی پەیوەندی ورد لەنێوان کەسایەتیەکاندا و هەروەها تێنەگەیشتنی ئەوان لە خواستی و ویستی یەکتر. ئەم نەتوانینە دەگەڕیتەوە بۆ تایبەتمەندی کەسایەتیەکانی دەقی پاش­ پێکهاتەیی، کە وەک بکەری لە­تبوو[7] پیشان دەدرێت.

چەمکی بکەری له‌تبوو دەگەڕیتەوە بۆ دەروونشیکاری لاکان[8]. دوو ڕەوت بکەری لاکانی پێکدەهێنن: یەکەمیان پەیوەندی بە پرۆسەی نامۆبوونەوە هەیە لە ڕێگەی زمانەوە، دووەمیان پەیوەندی بە جیابوونەوەی ویست یان ئارەزوو هەیە، بەڵام لاکان چرکەساتی دەرکەوتنی بکەر دیاری ناکات، چونکە بکەر هەرگیز وەک خۆی دەرناکەوێت. بکەر لە دەروونشیکاری لاکانیدا دیاردەیەکی سەقامگیر و بەردەوام نییە. ئێستا بە یارمەتی ئەم چەمکانە، کە زۆر بە کورتی ئامەژەیان پێکرا دەتوانین خوێندنەوەیکی باشترمان هەبێ لەم شانۆ نامەیە.

ڕەنگدانەوەی تێڕوانینی پاش­ پێکهاتەیی لە هەموو توخمەکانی شانۆنامەی لێکترازاندا دیارە. ئەم کاریگەریە بەتایبەت لە پێکهاتەی دەقەکەدا زۆر ڕەنگی داوه‌ته‌وه‌. هەروەها لە ڕووی پێکهێنانی کەسایەتیشەوە. هەر بۆیە ئێمە لەگەڵ چەشنێک لە دەق ڕووبەڕوو دەبینەوە، کە وەک بکەری لەتبوو وایە. واتا ئەم دەقە لە ڕووی زمانه‌وه‌ تووشی دابڕان بووە و هاو کات ناتوانێ ویست و ئارەزووی وەکوو خۆی دەرببڕێ. بۆیە ئەم شانۆنامەیە مەبەستی ئەوە نییە وەک ڕاستییەکی دۆزراوه مانایەکی مسۆگەرمان بۆ بخاتەڕوو. لە ڕاستیدا دەیەوێت پەیوەندییەکی دیالکتیکی لە نێوان لێکترازان و پەیوەندیدا وەک دووانەییەکی لێکدژ بدۆزێتەوە. بۆ نموومە خێزانێکی لێکدابڕاو دەبینین، کە لە هەمان کاتدا بەیەکەوە گرێدراون. شاعیر و کچەکەش بە هەمان شێوە. هەوڵی لەم چەشنە لە دەقەکەدا زۆرە، دەقەکە لە چوار بەش پێکهاتووە، کە هەر بەشێکی لە وەرزێکدا ڕوو دەدا، بەڵام دەستپێکی ئەم دەقە پایزە، ئەمە لە حالێکدایە، کە پایز بەردەوام هێمای کۆتایی و ئەنجامە. بە بڕوای من ئەمە بۆ خۆی ئاشکراترین هەوڵی دەقەکەیە بۆ پێکهێنانی دیالکتیکی نێوان دەستپێک و کۆتایی. ئەم دوانە لێکدژانە دەکەونە ژێر دوانەی لێکدژی لێکترازان و پەیوەندی، کە پێشتر ئامەژەمان بۆ کرد. بێگومان لێکترازان نایەوەی ئەم دوانە لێکدژانە ئاشکرا بکاو و بە یارمەتیان مانایەکی مسۆگەر پێکبێنێ. بە پێچەوانەوە دەیەوێ پرسیار بکا لە لێکدژبوونی ئەم دوانانە و هەوڵ دەدا دیالکتیکی نێوانیان بدۆزرێتەوە.

نووسینی کوورش زارع ڕەمشتی

https://keper.org/

ئاگاداری! بۆ ناردنی شانۆنامەکانتان، دوو ھەفتە کات ماوە.
29/01/2024

ئاگاداری!
بۆ ناردنی شانۆنامەکانتان، دوو ھەفتە کات ماوە.

خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی (٢٠٢٤)
خەڵاتێک لە پێناوی شانۆ و شانۆنامەی کوردیدا! (ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر لە پێناوی برەودان بە نووسینی دەقی شانۆیی و هاندانی شانۆنامەنووساندا خەڵاتێکی ساڵانە پێشکەش دەکات.)
نووسه‌رانی شانۆنامه‌ی کوردی، ئاگاداری کاتی دیاریکراوبن بۆ به‌شداری و ناردنی شانۆنامه‌کانتان.
لە ١ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٣ تا ١٥ی مانگی ٢ی ساڵی ٢٠٢٤ دەتوانن به‌شداربن.
شانۆنامەکانتان بۆ ئێمێڵی ناوه‌ندی که‌پر بنێرن بنێرن: [email protected]
هه‌موو ساڵێک له‌ هه‌مان کات و ڕۆژدا ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
گرنگ: ڕه‌چاوی مەرج و زانیارییه‌کان بکه‌!
ساڵی ٢٠٢٤ ئاهه‌نگی دابه‌شکردنی خه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
** مەرج و زانیاری بۆ ئەو نووسەرانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن:
خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ئەو نووسەر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به ‌زمانی کوردی شانۆنامە دەنووسن. ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت.
شانۆنامەنووس ده‌توانێت ڕۆژی ٢٠٢٣/١١/١ هەتا ٢٠٢٤/٢/١٥ی دەقە شانۆیییەکەی خۆی بنێرێت بۆ: [email protected]
نووسەر پێویسته دەقەکەی خۆی بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد بنووسێت و لەگەڵ دەقەکەیدا، سی ڤیی خۆیشی هاوپێچ بکات.
دەقی نێردراو نابێت پێشتر بڵاو کرابێتەوە یان نەمانیش کرابێت.
گرنگ؛ ده‌قه‌که‌ نابێت له ٣٠ لاپه‌ڕه‌ی (A4) که‌متربێت.
خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی گرنگییەکی زۆر بە زمانی کوردی دەدات. دەق دەبێت بە زمانێکی پاراو نووسرابێت و خاڵبەندی و ڕێنووسی دروستی کوردی ڕەچاو کرابێت.
بەڕێوەبەرانی کەپر دەقەکان دەخوێننەوە و بیروبۆچوونی خۆیان تاوتوێ دەکەن. بە دەر لە بەڕێوەبەرانی کەپر، بۆ هەڵسەنگاندنی دەقەکان، پرس و ڕاوێژ بە نووسەران و پسپۆڕانی دیکەیش دەکرێت.
شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراو به‌ بڕی (٥٠٠ دۆلار) خه‌ڵات ده‌کرێت، ئەمەیش وه‌کو پشتگرییه‌کی دارایییە بۆ نووسەر و ماندووبوونەکەی.
ناوەندی کەپر لە سه‌ره‌تای مانگی چواری هەموو ساڵێکدا، له ڕێوڕه‌سمێکی تایبەتدا ناوی دەقی براوە ئاشکرا ده‌کات.
بێجگە لەو بڕە پارەیە کە بە دەقی هەڵبژێردراو دەدرێت، ناوەندی کەپر هەوڵ دەدات دەقەکەیش وەک کتێب چاپ و بڵاو بکاتەوە.
* بۆ بینینی ئه‌رشیفی خه‌ڵاته‌که‌، سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی که‌پر بکه‌.
** په‌یکه‌ری خه‌ڵاته‌که‌ هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (شوان که‌مال)ه‌وه دروست ده‌کرێت.

شەوان کە خەوم لێ ناکەوێت، بۆ خۆم کڕوکپ شیعران دەخوێنمەوە. خۆشیی سازکردنەوەی ئەو هۆنراوانەی کە لە مێشکمدا کاڵ بوونەتەوە، ...
28/01/2024

شەوان کە خەوم لێ ناکەوێت، بۆ خۆم کڕوکپ شیعران دەخوێنمەوە. خۆشیی سازکردنەوەی ئەو هۆنراوانەی کە لە مێشکمدا کاڵ بوونەتەوە، نابڕێتەوە. زۆرێک لەو شیعرانەی کە فێریان بوومە و لە بەرم کردوون، لە وێرانە دەچن، وێرانەیەک کە داروپەردووی بەسەر یەکەوە نەماوە. سەروا دادەنێم و دەستەواژە پاشوپێش پێ دەکەم، جا ئەو دەمەی کە دەرەقەتیان دێم، سوکنایییەکم تێ دێت، هەر مەپرسە.
پێنج منداڵم هەن و ژمارەی جەژن و ڕێوڕەسمی منداڵان لە ماڵی ئێمەدا هەمیشە زۆروزەبەند بوون. ئەرکی من ئەوە بوو کە بەرپرسیارێتیی سەرگەرمییە ڕووحییەکان بگرمە ئەستۆ. بەشێکی ئەو سەرگەرمییانە لە دانانی سەروای بێمانا پێک دەهات، کە ئەمەیان زۆر جار کاری هووگۆ هامیلتۆنی باپیرم بوو. ئەمە باوترینیان بوو.
پیرەمارا
لە سەحارا
بە کەوچک خواردی باستورمە
دوو پیاوی ڕەش
ڕەشی ڕووگەش
پیرەمارایان کردە قاورمە
کردیان بە سەریا پیاز و باستورمە
کە سەرواکانم دوو جار دەخوێندنەوە، میوانێکیش لەگەڵمدا دەستی بە خوێندنەوە دەکرد. جاری پێنجەم و شەشەم هەمووان لە بەریان دەکردن. منداڵ تا هێز و گوڕیان تێدا بوو و تا سکیان دەیگرت، باستورمە و چوکلاتیان دەخوارد و پاشان دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان، بەڵام سەرواکان لە گوێیاندا دەزرنگانەوە و دیار بوو لە تەواوی ژیانیشیاندا هەر زرنگەیان دێت.
جاری وا هەیە مرۆڤی بەتەمەن، نەناسیاو دەبینم؛ گوێم لێیە دەڵێت:
پیرەمارا
لە سەحارا
گرنگ نییە منداڵەکان لە وشەی مارا یان قاورمە دەگەن یان نا. دەبێت توخمێکی جادوویی لەمەدا هەبێت. هەمووان دەبێت ڕێگەچارە و سەرواگەلێکیان هەبن کە لە سەرووی عەقڵەوە بن.
| کتێبی: لەبارەی هونەری خوێندنەوە و نووسینەوە، ئوولوف لاگەرکرانتز، و. لە سوێدییەوە: کەریم تاقانە

Address

As Sulaymaniyah
<<NOT-APPLICABLE>>

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Keper posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Keper:

Videos

Share

Category

بڵاوکراوه‌ی که‌پر

له‌پێناوی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ها بۆ کتێب و زۆرینه‌ی داهاتی کتێبی چاپکراو بۆ نووسه‌ر

Nearby media companies