Minerva Publ.

Minerva Publ. Minerva is an independent publishing house printing radical and progressive literature. It based in

دوو ڕۆژی ماوە پێشانگا تەواو ببێت، سەردانی نووسیار و مینێرڤا لە کتێبخانەی ئاشتی بکەن
17/03/2023

دوو ڕۆژی ماوە پێشانگا تەواو ببێت، سەردانی نووسیار و مینێرڤا لە کتێبخانەی ئاشتی بکەن

وەشانی نووسیار و  مینێرڤا بەشدارە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر  بە سەرجەم چاپکراوەکانی نووسیار و مینێرڤا بەشدا...
12/03/2023

وەشانی نووسیار و مینێرڤا بەشدارە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر

بە سەرجەم چاپکراوەکانی نووسیار و مینێرڤا بەشدارین لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر لە 8-18 ی مارس
لەشوێنی کتێبخانەی ئاشتی I 22

هەولێر: پارکی سامی عەبدولڕەحمان

مینێرڤا بەم کتێبانە بەشدارە لە پێشانگاکە، و بە داشکاندنەوە بۆ خوێنەران و ئەمەش دەرفەتێکی گونجاوە بە نرخێکی گونجاو کتێبی «سەما لەسەر گڕکان» بەدەست بهێنن

تیۆری پیاوانەییلە ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانییدا نووسینی: پێشڕەو محەمەدلە دیاگنۆسەکانی ڕەشبینیی کولتووریی ڕاستڕەوی توندڕەودا، ق...
10/03/2023

تیۆری پیاوانەیی
لە ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانییدا

نووسینی: پێشڕەو محەمەد

لە دیاگنۆسەکانی ڕەشبینیی کولتووریی ڕاستڕەوی توندڕەودا، قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان هەمیشە وەک قەیرانی «پیاوانەیی» شیکارکراون و بەردەوامیش بەمجۆرە لێکدەدرێنەوە. بۆ نموونە لەئەفسانەداماڵینی جیهان، بەشارستانییکردنی کۆمەڵگەی مۆدێرن، پێشکەوتنی تەکنیکیی و فۆرمالیزەکردنی چارەسەری ناکۆکییەکان لەڕێگەی سیاسەتەوە بووەتە هۆی سافکردن، ژنانەییکردن و ماڵییکردنی پیاوان. شۆڕشی فەڕەنسیی ١٧٨٩ یەکەمجار ترسی لەسەر «پیاوانەیی» دروستکرد، پاشان سەرهەڵدانی بزووتنەوە جەماوەرییەکانی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی مرۆڤایەتیی پێی نایە ناو سەدەی بیستەوە، چەمکی «پیاوانەیی» زۆر زیاتر هەستی بە مەترسیی دەکرد. ئەریستۆکراتەکان، نوخبە بەجێماوەکانی سەردەمی فیودالیزم، ناسیۆنالیستەکان و بزووتنەوە تازە دەرکەوتووە نازیی و فاشیستەکان، بەڵێنی ئەوەیان دابوو شکۆی «پیاوانەیی» بگەڕێننەوە. ئەگەر بە وردیی گوتار و نووسراوەکانی هیتلەر و موسۆلینی و پاشان بیرمەندانی سەدەی نۆزدە و سەدەی بیست هەڵبسەنگێنین، بە فراوانیی لەو ترسە تێدەگەین کە ڕاستڕەوەکان لەژێرناوی «قەیرانی پیاوانەیی» و ترس لە سەرهەڵدانی «ژنانەیی» هەیانبووە. ئەم کورتە نووسینە، بەشدارییەکی خێرایە لە کێشانی هێڵە گشتییەکانی تیۆری پیاوانەیی لە ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانییدا، بەڵام بەبێ گومان ئەم پرسە زۆر لەوە فراوانتر و گشتگیرترە وەک لەم نووسینەدا هاتووە. بە هیوای ئەوەی لە دەرفەتەکانی داهاتوودا کاری زیاتر لەسەر ئەم پرسە بکرێت.

لە مینێرڤاوە خوێنەری ئەم لێکۆڵینەوەیە بن:

تیۆری پیاوانەیی لە ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانییدا نووسینی: پێشڕەو محەمەد لە دیاگنۆسەکانی ڕەشبینیی کولتووریی ڕاستڕەوی توندڕەودا، قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان هەمیشە وەک قەی....

لێرەوە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر، کتێبەکانی مینێرڤا و نووسیار بەدەست بهێننکتێبەکان داشکاندنی سەدا ٣٠یان بۆ ...
09/03/2023

لێرەوە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر، کتێبەکانی مینێرڤا و نووسیار بەدەست بهێنن
کتێبەکان داشکاندنی سەدا ٣٠یان بۆ کراوە و ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ خوازیارانی کتێبی «سەما لەسەر گڕکان»

کتێبەکانی مینێرڤا لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێرناوەندی نووسیار و مینێرڤا بەهاوبەشیی لە هۆبەی کتێبخانەی ئاشتیی، ...
07/03/2023

کتێبەکانی مینێرڤا لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر

ناوەندی نووسیار و مینێرڤا بەهاوبەشیی لە هۆبەی کتێبخانەی ئاشتیی، ژمارە (I 22)، بەشدارن

نووسیار و مینێرڤا بەشدارن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێرزانیارییەکان لەسەر پۆستەرەکە تۆمارکراون
06/03/2023

نووسیار و مینێرڤا بەشدارن لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر
زانیارییەکان لەسەر پۆستەرەکە تۆمارکراون

وەشانی نووسیار و  مینێرڤا بەشدارە  لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب  بە سەرجەم چاپکراوەکانی نووسیار و مینێرڤا بەشدا...
05/03/2023

وەشانی نووسیار و مینێرڤا بەشدارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب

بە سەرجەم چاپکراوەکانی نووسیار و مینێرڤا بەشدارین لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب لە 8-18 ی مارس

هەولێر: پارکی سامی عەبدولڕەحمان

مژدە بۆ خوێنەران، مینێرڤا لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بەشدارە و کتێبەکانی بە داشکاندنەوە بەردەست دەبن و ئەمەش...
25/02/2023

مژدە بۆ خوێنەران، مینێرڤا لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بەشدارە و کتێبەکانی بە داشکاندنەوە بەردەست دەبن و ئەمەش دەرفەتێکی باشە بۆ خوازیارانی کتێبی «سەما لەسەر گڕکان» بە داشکاندنەوە کتێبەکەیان دەستبکەوێت.
دواتر زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە

لە ئەکاونتی بەڕێز حسێن لەتیفەوە (تێبینیی نووسینەکە بێ دەستکاریی وەک خۆی ڕاگوێزراوە):وەرن شاعیرانە بژین.وەرن شاعیرانە بژی...
16/02/2023

لە ئەکاونتی بەڕێز حسێن لەتیفەوە (تێبینیی نووسینەکە بێ دەستکاریی وەک خۆی ڕاگوێزراوە):
وەرن شاعیرانە بژین.وەرن شاعیرانە بژین.
نووسینەکانی نیتشە، بۆ من شەرابێکن لە هیچ شەرابێکی تر ناچن، هەربۆیە نامەوێت بەیەکجار بیخۆمەوە بۆ ئەوەی زیاتر هەست بەتامەکەی بکەم.
ئەوکاتانەی هەست بکەم لەشتێکم کەمە، لە کتێبی ( زەردەشت وەها دووا )دا بۆی دەگەڕێم و پەیدای دەکەم.
فرۆید لە ستایشی نیتشەدا دەڵێت(لەدوای دیستوفسکی)یەوە ، لە نیتشەوە فێری دەروونناسی بووم. بە باوەڕی من نیتشە و دیستوفیسکی جیاوازن، دیستۆفیسکی ئەو دەروونناسەیە ژێر پێستی خۆت، ئێسقانە ڕەشەوەبووەکانی خۆت و ڕیخۆڵە و گەدەت نیشان دەدات و جێت دەهێڵێت، بەڵام نیتشە چەقۆیەک دەداتە دەستت بۆ ئەوەی ئێسقانە ڕەشەوەبووەکانتی پێببڕیت، پاشان لە ڕێگای ڕوانگە شاعیرانەکانیەوە دووبارە هێزی ژیانکردنەوەت پێدەبەخشێتەوە.
لە یادمە لە ساڵی 2000دا یادی سەد ساڵەی نیتشە کرایەوە، کاک مەریوان وریا قانیع،وتارێکی نووسی بەناوی( ئەو پیاوەی دەیویست هەموومان بکات بە شاعیر)! هەر بە ڕاستی خوێنەرانی نیتشە شاعیرن و شاعیرانە دەژێن. لە پاش ئەو وتارەی کاک مەریوانەوە من بەردەوام حەزم کردووە بەقەڵەمی کوردێک،کتێبێک لەسەر نیتشە بخوێنمەوە، نیتشەیەکی جیاوازم پێ بناسێنێت. خۆشبەختانە کتێبی (سەما لەسەر گڕکان)، لە دوو بەرگدا، نیتشەیەکی تری پێناساندم، نیتشەیەکی سیاسی. نووسەری ئەم کتێبە جگەلەوەی باس لە سەرچاوە فیکرییەکانی نیتشە دەکات ونیتشە لە سەدەی نۆزدەدا دەخوێنێتەوە، لەبەرگی دووەمدا ڕۆشتۆتە سەر جێکەوتەکانی نیتشە لەسەر فیکری سیاسی لەسەدەی بیستەمدا. .ئەم کتێبە ناگێڕدرێتەوە، بەڵکو دەبێت خۆت بیخوێنیتەوە. بیخوێنیتەوە بە دونیایەک زانیاری نەبیستراو لەسەر نیتشە و ژینگە ڕۆشنبیرییەکەیەوە دێیتە دەرەوە. خوێندنەوەی هەردوو بەرگەکەی کە زیاتر لە هەزار و سێسەد لاپەڕەیە، بێئەندازە کاتی منی برد، بەڵام بە ڕوانگەیەکی نوێوە هاتمە دەرەوە، بەر لەخوێندنەوەی ئەو کتێبە "سەما لەسەر گڕکان" بۆ من نیتشە شاعیر و دەروونناسێک بوو، پاش خوێندنەوەی ئەو کتێبە ئیتر نیتشە شاعیر و دەروونناسێک نییە بەتەنها بەڵکو بیرکەرەوەیەکی سیاسیشە لانی کەم هەموو ڕۆشنبیریی ڕۆژئاوای لە سەدەی بیستەمدا بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
کەڵکی نیتشە بۆ مرۆڤی کورد لەوەدایە، دەتوانێت لەڕێگای خوێندنەوەیەوە، ئیرادەی دزراو و تێکشکێنراوی بەدەست بهێنێتەوە.

لە دیواری بەڕێز تاهیری حاجی حەسەنەوە سەبارەت بە کتێبی «سەما لەسەر گڕکان»ی پێشڕەو محەمەد، چاپی مینێرڤا:تەنها پرسیارێک: ئا...
06/02/2023

لە دیواری بەڕێز تاهیری حاجی حەسەنەوە سەبارەت بە کتێبی «سەما لەسەر گڕکان»ی پێشڕەو محەمەد، چاپی مینێرڤا:

تەنها پرسیارێک: ئاخۆ نووسەری ئەم پەرتوکە دوو بەرگییە بەپێزە، گەر کورد نەبووایە، ڕێی تێنەدەچوو، هەر زوو ئەم پەرتوکە بۆ دەیان زمان وەربگێڕدرایە؟

ڕاستی لەگەڵ خوێندنەوەی دێڕبەدێڕ و لاپەڕە بە لاپەڕەی پەرتوکەکەدا، تواناییە پڕەکەی نووسەرمان بۆ ڕونتر دەبێتەوە لەوەی بە چ دیقەتێکی تەندروستانەی مێژووییانەوە لەکۆی ڕوەکانییەوە خوێندنەوەی بۆ ناواخنی نیچە و مارکس و ئەنگڵس و دەیان بیرمەند و فەیلەسوف و ڕۆشنبیری ئەو سەردەمانە کردووە کە نیچەی تێدا ژیاوە، ئەوە بێجگە لەوەی کۆی بارودۆخ و هەلومەرجە ماتەریاڵییەکەی ئەو زەمەنەی بەشێوازێکی تەواو زانستیانە خستۆتە بەر ڕۆشنکردنەوەیەکی ڕونتر لەو ئاوێنەی وێنەی خۆمانی تێدا دەبینینەوە.

لەگەڵ خوێندنەوەی ئەم پەرتوکەدا و لەناوبڕەکانیدا، دەستم ڕاگەشت بەخوێندنەوەی دوو پەرتوکی نوام چۆمسکی، «مامە سام چی دەوێت»، لەگەڵ «ژیان لەسایەی کۆمپانیاکاندا» و لەگەڵ خوێندنەوەی «سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە»، هەروەها ڕۆمانی 1984ی جۆرج ئۆریۆڵ کە ئەمیش وەک پەرتوکە بیانییەکان بۆسەر دەیان زمان وەرگێڕدراون، بێگومان، ڕۆمانەکە و «سەدەی بیستویەک سەدەی ژنە»، پێش دەستپێکردن بەخوێندنەوەی ئەم پەرتوکە تەواوم کردبون (بەڵام نەیان توانی هێندەی ئەم پەرتوکە «سەما لەسەر گڕکان» دنیاکە بەو شێوە مێژوویی و واقعیەی هەیە زانیاری بەخش بن، بێگومان ئەو پەرتوکانەیش خوێندنەوەیان گرنگە، بەڵام دەبێت خوێنەر خاوەن پاشخانێکی پڕ بێت لەزۆر ڕویەکەوە تا ئەوەی بەباشی لە ئامانج و خواستی نووسەرەکانیان تێبگات و بەلاڕێدا نەبردرێت). من زۆر خولیای خوێندنەوەم لە کۆی بوارەکاندا، بەتایبەتیش بوارە مێژوویی و سیاسی و ئابووری و فەلسەفییەکان، بەڵام، هەندێک نووسەر هەن ڕۆژگار و لە هەموو سەردەمێکدا دروست نابنەوە، بۆ نموونە مارکس و ئەنگڵس تا لینین، ئەو کەسایەتییانەن، هەمیشە لەتوانایاندا بووە، ئاراستەی مێژووی ئاوەژوکراو هەڵگەڕێننەوە و مێژووی واقعی کە مێژوو بۆخۆی مێژووی نێو ململانێ چینایەتییەکانە، کە تامێژووی سەردەمیشیان هەر بەئاوەژوکراوی مێژوو خوێنرابوەوە و ئیشی لەسەر کرابوو، بەقازانج و بەرژەوەندی چینە باڵا دەستەکان و ئاینە باوەکان، بەڵام گۆڕانی ئاراستەکان، زۆرجار،کەسانی پڕ لەتواناو پڕ لەخۆبوردەیی دەوێت، کەلەوێشدا هەموکات بەردەست نابن.

ئەم پەرتوکە پڕ لە زانیارویە ورد و بەدیقەت و دور لەڕقی کوێرانە، شایانی ئەوەیە، نەک وەک ئەوەی لەبەرگی پەرتوکەکەدا دیارە تەنها 500دانەی لێ چاپ کراوە، شایانی لەچاپدانی ملیۆن دانە و زیاتریشی هەیە و گەر ئیمکانیش هەبێت وەربگێڕدرێت بۆ سەر دەیان زمان لەشوێنی خۆیدایە. پەرتوکێکە پڕاو پڕی ئەوەی لەخوێندنەوەی بێزار نابیت و بەردەوام زانیاری نوێمان پێشکەش دەکات. بۆیە تەواو خۆشحاڵم لەم سەدەیەدا و لەنێو دنیایەکی پڕ لەلێڵی کە دنیای نیولیبراڵیزمی بازاڕی سەرمایەداری و هەماهەنگ لەگەڵ کولتوور و نەریتی کۆنەپارێزانەی ئاین و ناسیۆنالیستگەرادا، ئیشوکاریان بەلاڕێدا بردنی چینە چەوساوەکانە تا بەدیدگا و ئاسۆی ڕۆشنی سۆسیالیزم ئاشنا نەبن، لێرەدایە قۆناغ مرۆڤێکی پێشڕەوی وەک پێشڕەو محەمەدی بە ئێمەی کوردزمان و بەجیهانیش بەخشیوە، گەر ڕۆژگار ڕێگەی بۆ بڕەخسێنێت تا لەنێو جیهانی نێونەتەوەیشدا ناسراو ببێت و پەرتوکەکانی و ئەم پەرتوکە نایابەیشی وەربگێڕدرێتە سەر زمانەکانی دیکە و جۆرێکە لە قوتابخانەیەک، قوتابخانەی مێژووناسین و پێشڕەوی نێو جیهانی جیاواز، لەم جیهانە لێڵ و باوەی کە بەرهەمهێنەرانی کۆی ڕکابەری و ململانێی چینایەتی و هەژمونی لەسەرەوە مانەوەی چینەچەوسێنەر و پارێزەرانی خاوەندارێتی تایبەتن. هەمیشە دەست خۆشی بۆ هاوڕێ پێشڕەو محەمەد.

نــالی و قەسیدەی مەستوورە: شاکارێکی ئەدەبی یان نمونەیەکی بەرزی ئیرۆتیزمی کوردینووسینی: شایان ڕەفیق
27/01/2023

نــالی و قەسیدەی مەستوورە:
شاکارێکی ئەدەبی یان نمونەیەکی بەرزی ئیرۆتیزمی کوردی

نووسینی: شایان ڕەفیق

نــالی و قەسیدەی مەستوورە: شاکارێکی ئەدەبی یان نمونەیەکی بەرزی ئیرۆتیزمی کوردی نووسینی: شایان ڕەفیق پێشەکی: ئیرۆتیزم Eroticism بەو بەشەی ئەدەبیات دەوترێ کە ئەدەبێکی ئە....

بیرهێنانەوە بۆ دانیشتوانی بەرلین و دەوروبەری:سبەی، ڕۆژی شەممە، کات: ١٦:٠٠، لە بەرلین، سیمیناری ناساندنی «سەما لەسەر گڕکا...
27/01/2023

بیرهێنانەوە بۆ دانیشتوانی بەرلین و دەوروبەری:
سبەی، ڕۆژی شەممە، کات: ١٦:٠٠، لە بەرلین، سیمیناری ناساندنی «سەما لەسەر گڕکان» دەبێت، لەو ناوونیشانەی لەسەر پۆستەرەکە نووسراوە. ناوچەی کرۆیتزبێرگی بەرلین، ئوبانی کۆتبووسەتۆر

کۆژێف؛ کە فەڕەنسییەکانی فێری "خوێندنەوە"ی هێگل کردنووسینی: ئیبراهیم عەریسوەرگێڕانی: سامان عەلی
26/01/2023

کۆژێف؛ کە فەڕەنسییەکانی فێری "خوێندنەوە"ی هێگل کرد
نووسینی: ئیبراهیم عەریس
وەرگێڕانی: سامان عەلی

کۆژێف؛ کە فەڕەنسییەکانی فێری “خوێندنەوە”ی هێگل کرد نووسینی: ئیبراهیم عەریس وەرگێڕانی: سامان عەلی بڕێک چاوبەست لەو ناونیشانەدا هەیە کە بۆ کتێبێک هەڵبژێردرا دەتوان...

کوردانی بەرلین و دەوروبەری، سێ ڕۆژی ماوە بۆ ناساندن و ئیمزا کردنی کتێبی «سەما لەسەر گڕکان».سەنتەری کوردیی و سەنتەری نالی...
25/01/2023

کوردانی بەرلین و دەوروبەری، سێ ڕۆژی ماوە بۆ ناساندن و ئیمزا کردنی کتێبی «سەما لەسەر گڕکان».

سەنتەری کوردیی و سەنتەری نالی بەهاوبەشیی ڕێکیان خستووە

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Minerva Publ. posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Minerva Publ.:

Videos

Share

Category