Kurdish House - ماڵی کوردان

Kurdish House  - ماڵی کوردان پەیجێکی هەمە رەنگ بۆ خزمەتی ئیوەی خۆشەویست
لە لایک و فۆلوو پەیج رەزیلی مەکەن خالۆ 😉 ماڵی کوردان .. پەیجێک بۆ خزمەت کردنی هەموو کوردێک لە هەموو جیهان ...

12/31/2024

چ گورا ؟! 🙂

12/31/2024

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی 2024ە لە چ شتێکی پەشیمانی؟؟؟؟؟

سەخترین دوژمنی کورد لەم چەند ڕۆژه 😁🤣
12/28/2024

سەخترین دوژمنی کورد لەم چەند ڕۆژه 😁🤣

گەصی بەرخ بەصەمونی بەلەمی 😩
12/21/2024

گەصی بەرخ بەصەمونی بەلەمی 😩

لە 2024بژیت و ئەوە ژیانت بێت تۆ بلییت ئەم وڵاتە لەوە کاولتر بێت؟؟🙂تب /کۆمنت ئازادە وەزیری کارەبا و نەوت و سەرۆک و هەمووی...
12/20/2024

لە 2024بژیت و ئەوە ژیانت بێت
تۆ بلییت ئەم وڵاتە لەوە کاولتر بێت؟؟🙂
تب /کۆمنت ئازادە وەزیری کارەبا و نەوت و سەرۆک و هەمووی خۆیان چاویان لە پۆستەکەیە

12/07/2024

گەصی بەرخ بە سەموونی بەلەمی😄

11/19/2024

میوانەکانتان گەیشتن ؟؟؟؟؟؟

11/18/2024

زوربەمان ئەوه بێ ئەقلی کردیین 😂😂😂😂

شايان علی نوری دوێنێ لە زیندانێکی بەغدا گیانی لەدەست داوە پێش ساڵێك لە کەرکوك دەستگیرکرا و دواتر نێردراوە بۆ زیندانی بەغ...
10/31/2024

شايان علی نوری دوێنێ لە زیندانێکی بەغدا گیانی لەدەست داوە پێش ساڵێك لە کەرکوك دەستگیرکرا و دواتر نێردراوە بۆ زیندانی بەغدا ..
بەپێی سەرچاورکانی هەواڵ بە نەخۆشی درێژخایەن مردووە بەڵام ئەم بابەتە پێشتر باس نەکراوە هەرچەندە من لەگەڵ شێواز و قسەکردنی ئەو ژنەدا نەبووم لە ڤیدیۆ و لایڤەکانی سۆشیال میدیا لەگەڵ ئەوەشدا مردنەکەی جێگای گومانە بەتایبەتیش کاتێك چیرۆك و سەرگوزەشتەی ژیانیم بینی زۆر ژنێکی زوڵم لێکراوە و کەس نەبووە بەهانایەوە بڕوات ژیانی رزگار بکات ..
لە خوارەوە چیرۆکەکەی دائەنێم کە لایەن هاوڕێیەکیەوە نوسراوە :

بەگریانەوە چیرۆکی تاڵی ژیانی بۆگێڕامەوە و پێی وتم “بەڵێنم پێ بدە ژیانم بنوسەرەوەو دوای مردنم بەهەمو دنیادا بڵاوی بکەرەوە،با هەمو دنیا بزانێ چەن ئازارم چەشتووە لەدنیادا”

لەسەر وەسێتی شایەن خۆی چیرۆکی ژیانی وەر ئەگێڕمە سەر چەند زمانێکیتر و بەگوێی هەمو دنیایدا ئەدەم.

(چیرۆکی ژنێکی کورد لەنێوان یاسای سێ وڵاتدا)

شايان على، 35 ساڵ، ئاکاری شین و مۆری لێدان و ئەشکەنجە بە سیماو باسکییەوە دیارە. ئەو دایکێکە بۆ ماوەی ساڵێک زیاترە، نازانێت مناڵەکەی لە کوێیەو چۆن دەژیت، چونکە مێردی پێشووی لێی زەوتکردوەو نایەڵێت بیبینێت. لەلایەکی تریشەوە بۆ ئەوەی دەست بەسەر پارەو خانووەکەیدا بگرن، براکانی وەک شێت لە قەڵەمی ئەدەن و کار لەسەر ئەوە دەکەن لە تواناو کەسایەتی کەمبکەنەوە. جگە لەوەی ڕێگری لە وەرگرتنەوەی مناڵەکەیشی دەکەن، دەیانەوێت بەزۆر بەشووی بدەن.
ڕۆژێک بەفێڵ، براکانی شایان دەبەن بۆ لای شێخێک، هەردوو دەست و قاچی دەبەستنەوەو شێخەکەش بە دارێک دەست دەکات بەلێدانی. هەموو لەشی شین و مۆر دەکاتەوەو ئەویش تەنها هاوار دەکات ودەنگی نەدەگەیشتە هیچ کەسێک. . دووای ئەو ئەشکەنجەیە دەیبەنە ماڵەوەو دەست بەسەر ئۆتۆمبێڵ و مۆبایلەکەیدا دەگرن. بەقسەی خۆی بەردەوام حەپی خەویان دەدایێ.

شەوێک هەلی دەست دەکەوێت ئۆتۆمبێلەکەی لەژێر دەستیان دەربهێنێت، لە ماڵ هەڵدێت. لە ئاسایشی گەڕەکەکەیان سکاڵا لەسەر شێخەکەو هەمو ماڵەوەیان تۆمار دەکات، چەن شەوێکیش بەسەر جادەکاندا ئەسوڕێتەوەو لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەخەوێت. شایان کە بۆ ماوەی سێ مانگە سکاڵای یاسایی دژی شێخەکەو کەسوکاری تۆمارکردووەو هیچ ڕێکارێکی یاسایی دژیان نەگیراوەتە بەر، دەڵێت، .

مناڵەکەی شایان لە هاوسەرێکی بەڕەگەز مەغریبییە، کاتێک لە ئەمریکا بووە ناسیویەتی. وەک دەگێڕێتەوە، دوای سێ ساڵ لەپەیوەندیی هەردووکیان دێنەوە بۆ کوردستان و هاوسەرگیریی دەکەن. بەڵام لە مانگی هەنگوینیداو لە لوبنان گرفت دەکەوێتە نێوانیانەوە. کە دەگەرێنەوە کوردستانیش گرفتەکە گەورەتر دەبێت، چونکە هاوسەرەکەی توندوتیژ دەبێت لەگەڵیداو لێی ئەدات، ئەمە جگە لەوەی پەیوەندی لەگەڵ هاوژینی پێشوویدا نابڕێت. ئەو بەتەنها لە لوبنانەوە دەگەرێتەوە بۆ کوردستان، نایەوێت بەردەوام بێت لەگەڵیدا، بەڵام دەکەوێتە ژێر پاڵەپەستۆی کەس و کارەکەیەوەو ناچاری دەکەن پێکەوە بگەڕێنەوە بۆ ئەمریکا.

لەلایەکی ترەوە شایان دەکەوێتە ژێر پاڵەپستۆی کەسوکاری هاوسەرەکەیەوە، کە بەقسەی خۆی بەجۆرەها شێوە دەستیان لە ژیانیان وەرداوە. لەگەڵ هەموو ئەو کێشانەشدا، دوای ساڵێک مناڵێکیان دەبێت و ناوی لێدەنێن شاد. ئەوەی لەبیری ناکات، ئامادە نەبوونی مێردەکەی بووە لەکاتی مناڵبووندا. .

دوای لەدایکبونی مناڵەکەیان، شایان پێی وادەبێت ژیانیان بەرەو باشیی ئەگۆڕێ، بەڵام ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هاوسەرەکەی توندوتیژتر دەبێت. بەقسەی خۆی بەشێکی هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زۆر لەخۆی گەورەتر بووەو ئەمەش گرفتێکی زۆری دروستکردووە. هەروەها بۆیشی دەرکەوتووە کە ئەو پیاوە کاری نایاسایی لە ئەمریکا کردووە.


بەگوێرەی ئەم گێڕانەوەی شایان، لەبەر ئەوەی مانگانەی کارەکەی تەنها٤۰۰ هەزار دینار بووەو نەیتوانیوە مەسرەفی هەموو شتێک بەو بڕە پارەیە دابین بکات، لەلایەکی ترەوە لەژێر پاڵەپەستۆی خێزانەکەیدا بەردەوامی دەبێت، بۆیە رازی دەبێت بەشێوەیەکی کاتیی مناڵەکەی لەگەڵ باوکیدا بنێرێت بۆ مەغریب. ئیتر لەو کاتەوە ئەو مناڵەکەی لێ زەوت ئەکات و جارێکی تر ماوەی ناداتێ بیگەڕێنێتەوە لای خۆی.

بەدووایدا دەڕوات بۆ مەغریب، بەڵام هاوسەرەکەی ناونیشان و ژمارە تەلەفۆنی دەگۆڕێت و بەناچاریی دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. پاش ماوەیەک دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکاو لەرێگەی یاسای ئەو وڵاتەوە داوای شاد دەکات. لێرەدا تووشی کێشەی ئەوە دەبێتەوە کە مناڵەکەی لەعێراقەوە دەرچوەو ئەبێ هەر لەوێوە داوای بکات. بۆ ماوەی شەش مانگیشە لە هەرێمی کوردستانداو بەپێی یاسای عیراقی هەوڵ ئەدات بۆ بەدەسهێنانەوەی مناڵە ڕفێنراوەکەی، بەڵام بەبێ هیچ دەرەنجامێک.

ئەم دایکە کوردە، لە بەرواری ٢٤\٢\٢٠١٨ەوە مناڵەکەی لێ ڕفێندراوەو لەنێوان یاسای سێ وڵاتدا کار بۆ گەڕاندنەوەی دەکات. ئەو دووای ١٢ ساڵ ژیان لە ئەمریکا نایەوێت جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ ئەو وڵاتە، بەڵام بەو ئومێدەوە دەژی عێراق و مەغریب و ئەمریکا مناڵەکەی بۆ بگەڕێننەوە.

ئەزموونی شایان لەگەڵ توندوتیژی هەڵهاتندا، درێژترە لەوەی لە ئەمریکاوە دەست پێدەکات و لە کوردستان و مەغریب پەرەدەسێنێت. ئەو دەڵێت، .

پێش ڕۆیشتنی بۆ ئەمریکا، شایان زۆر حەزی لە مۆسیقا بووە، دایک و براکانی ئەوە بە عەیبە دەزانن و لە خوێندن لە هونەرە جوانەکان بێبەشی دەکەن. چوار براکەی زۆر توندوتیژ دەبن لەگەڵ ئەو و خوشکانیدا. دوواى مردنى باوكیشیان توندوتیژییەکە زیاتر دەبێت. کار دەگاتە ئەو رادەیەی شایان و خوشکەکانی بۆ ماوەی سێ مانگ لە ماڵ بکەنە دەرەوەو لە شێڵتەرێک لە شێڵتەرەکانی سلێمانی بمێننەوە.
دووای تەواوکردنی قۆناغی پێنجی ناوەندی، بەهۆی نەبونییەوە دەست لە خوێندن بەردەدات و لە دامەزراوەیەک کاردەکات، بەڵام لەلایەن خاوەنکارەوە توشی گێچەڵی سێکسی دەبێتەوە. ئیتر لێرەوە شایان بڕیاردەدات بچێتە دەرەوەی وڵات و بۆ ئەم مەبەستەش قسە لەگەڵ دایک و براکانیدا دەکات. کەسیان بەم داوایە رازی نابن و کار دەگاتە ئەو ئاستەی یەکێک لە براکانی هەڕەشەی کوشتنی لێبکات.

ئەو دەمە، ٢٠٠٩، کە ئەو تەمەنی ۱۹ساڵ دەبێت، لە ژێر هەڕەشەو ترسدا کار بۆ ئەوە دەکات بەنهێنی سەفەر بکات. لەم بارەیەوە دەگێڕێتەوە، .

هەر ئەو ساڵە، شایان بەنهێنی ڤیزەی تورکیا وەردەگرێت و دووای ٤ مانگ لەوێ لەلایەن ڕێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەردەگیرێت. دوای ٨ مانگ مانەوەش لەتورکیا لە رێگەی ڕێکخراوی پەنابەرانەوە دەچێتە ئەمریکا. پاش ماوەیەک لەگەڵ پیاوێکی کورددا زەوج دەکات، بەڵام بەقسەی خۆی، ئەو نەهامەتییەی بەدەست ئەو پیاوەی ئەمریکاوە بینیویەتی، هەمان ئەو نەهامەتییە بوو کە بەدەست براکانیەوە بینیبووی. لەژێر بارێکی دەروونی خراپدا کە ئەو هاوسەرگیرییەو توندوتیژیی دروستی کردووە، مناڵی یەکەمی لەباردەچێت، ، ئەو وا دەڵێت.
دووای هەوڵێکی زۆر، شایان هێزو توانای خۆی بەکار دەهێنێت و لە ئارشگایەکی ژناندا ڕۆژی ۱۱ سەعات ئیش دەکات، لەماوەی ساڵ و نیوێکدا پەرە بەکارەکەی دەدات و داهاتی باشتر دەبێت و دەتوانێت یارمەتی دایک و خوشکەکانیشی لە کوردستان بدات. تا ئەو کاتەی دەچێتە ناو چیرۆکی زەواجەوە لەگەڵ پیاوی دووەمدا لە ژیانیدا، دۆخی لە ڕووی دەرامەت و نیشتەجێبوونەوە باش دەبێت، بەڵام دووای زەواجی دووەم لەگەڵ پیاوێکی مەغریبیدا، جارێکی تر دەکەوێتە ناو چیرۆکی توندوتیژییەوە. ئەمڕۆش کەیسەکەی لە دادگاکانی کوردستانەو بە هیوای گەڕانەوەی کوڕەکەیەوە دەژیت. کێشەکەش لەنێوان یاسای سێ وڵاتدایە، ئەو باش دەزانێت ئاڵۆزییەکان زۆرن، لەسەرووی ئەوەشەوە دەڵێت،
شایان دواجار بەئاواتی بینینەوەی کوڕەکەی لەزیندان گیانی سپارد، لەسۆشیاڵ میدیا دەستیکرد بەڕەخنەگرتن لەدەسەڵات و یاسای عێراق، بەو هۆکارە ساڵی ٢٠٢٣ دەستگیری دەکەن و دەیبەنە زیندانی بەغداد،
٣٠/١٠/٢٠٢٤ بەکەسوکاری شایانیان ووتوەکە بەجەڵتەی دڵ مردوە و وەرن تەرمەکەی ببەنەوە.

10/26/2024

ئی چ هەيە چ نيە

دەلين سبەی بارانه

10/26/2024

سکرینی بکه و له کومینت داینه هی کێ راست بوو
دیاریک دەباتەوه 🙂

کاسبیکه زور قور بووه 😂
10/05/2024

کاسبیکه زور قور بووه 😂

09/26/2024

هەموو جۆرە ڕووداوێکی سەیرووسەمەرەم بینی لەناو کوردستان کە لەلام ببوو بە شتێکی ئاسایی و لەگەڵییشی ژییایین! بەڵام ئەوەیان زۆر نوێ بوو لە ژیانم کاتێک قوتابیەکی پۆلی ١٢ ی ئامادەییی بە هەموو دەردەسەری و شەونخوونی نمرەی بەرز بێنێت لە کۆتایی نمرەکەی بگۆڕێت لەگەڵ قوتابەکی تر بە زەبری پارە. کڕین و فرۆشتن بە هەستی قوتابایان و نەوەی داهاتوو! ئەی هاوار ئەوە چ کارەساتەکە وە پێشت بڵێن بێدەنگ بە باشاترە نەوەک شتی خراپتربەسەر
ژیانت بێنن له و کاته هەستیارە !
پەروەردەم ڕۆۆۆ..
#وەرگیراوە

09/12/2024

تکایە یارمەتی ئەوه دەن هەر کەس له توانایی هەیه ..
🙏🙏

بەیانیتان باش...ئێستای سلێمانی یەکەم نمەباران لای ئێوە کەش چۆنە...؟📸 شەهێن وەهاب
08/25/2024

بەیانیتان باش...
ئێستای سلێمانی یەکەم نمەباران
لای ئێوە کەش چۆنە...؟

📸 شەهێن وەهاب

08/02/2024

چەن کەس چاوەریی ساڕۆخه 😐

ئەگەر به خۆت ئەلێت بێ شەنس ئەم چیرۆکه بخوێنەوە ( ئەم پیاوە لە 2017 ئۆتۆمبێل لێیدا و 244 رۆژ لە کۆمادا بوو، چاکبووەوە، بە...
07/31/2024

ئەگەر به خۆت ئەلێت بێ شەنس ئەم چیرۆکه بخوێنەوە
( ئەم پیاوە لە 2017 ئۆتۆمبێل لێیدا و 244 رۆژ لە کۆمادا بوو، چاکبووەوە، بەڵام لەم رۆژانەدا جارێکی دیکە ئۆتۆمبێلێکی 'پیکاب' لێی دەدات و گیان لەدەستدەدا )

جوانترین کۆمینتمان دەوێت 🤐
07/29/2024

جوانترین کۆمینتمان دەوێت 🤐

Address

Dallas, TX
75051

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdish House - ماڵی کوردان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdish House - ماڵی کوردان:

Videos

Share

Category