کەلار ناوەندی گەرمیان

کەلار ناوەندی گەرمیان پەیجێک بۆ هەموو گەرمیانیەکان
(1)

02/11/2024

لەبارەی پشووی سبەینێی ناوەندەکانی خوێندنەوە بڕیار درا .
بڕیارەکە لە کۆمێنتە

01/11/2024

سبەینی ڕووداوێک ڕوو ئەدات زۆر ناخ هەژێن دەبێت
بڕۆ کۆمێنت و دوعای خێر بکە

03/10/2024

( إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا )

بەکتریای گەدە چییە؟( بەکتریای گەدە H.Pylori )✔ هــــــەموو شتێک دەرباری بەکتریایی گەدە ؟✔ نیشانەکان و خۆپارەستن لەم بەکت...
06/09/2024

بەکتریای گەدە چییە؟
( بەکتریای گەدە H.Pylori )

✔ هــــــەموو شتێک دەرباری بەکتریایی گەدە ؟
✔ نیشانەکان و خۆپارەستن لەم بەکتریاییە ؟
✔ کۆڕسەکانی چارەسەرکردنی بە دەرمان ؟
ئێمە وەک شیکاری لەم کورتە باسەی دەربارەی ئەم بەکتریایه زیاتر یەک بازنە شینەکەی لەم شێوەیە 👈(🔵) کەلە خوارەوە ئاماژەی بۆکراوە گرنگە
هەموو خاڵەکان گرنگ بەڵام وەک شیکاری دەستنیشانکردن !

‌ئەم حاڵەتە زۆر بەر بڵاوە و ڕێژەیەکی زۆری خەڵک هەیانە و زۆر جار بە خۆیان نازانن چونکە هێشتا کاریگەری دروست نەکردووە.. ئە گەر بۆ چەند ساڵێک ئەو بەکتریایەت هەبێت و چارەسەر وەرنەگریت وردە وردە ئەیکات بە قرحەی گەدە ئەم بەکتریایە پێی ئەوترێت
( ‌Helicobacter Pylori )
1. ئەم بەکتریایە لەناوپۆشی گەدە دروست ئەبێت و ئەچێتە ناو توێژاڵی لینجایی گەدەوە ... وا لە گەد😄😋ە ئەکات وردە وردە ئەو لینجاییە لەدەستبدات و ڕێگە خۆش ئەکات بۆ سوتانەوەو سوربوونی بەشێک لەچینی ناوەوەی گەدە و ئینجا دوای ماوەیەک وای لێ دێت ئەیکات بە برین ئیتر دوای ماوەیەك بە شێوەیەک بەرەو خراپی ئەچێت کە کەسەکە لەگەڵ ڕشانەوە خوێن هەڵئەهێنێت....

🔺 رێگەکانی توشبوون:
نەخۆشییەکە لەڕێگەی پیسایی، دەم و دەستەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش کاتێك کەسێك دەستی بەم بەکتریایە پیسبووبێت، یان کەسەکە خۆراکێکی پیسبوو بەم بەکتریایە بخوات، ئەوا مەترسی تووشبوونی هەیە.
🔺 نیشانەکانی بوونی بەکتریایی گەدە :
[ ] ① زیادبوونی غازات و سک ئاوسان .
[ ] ② هێڵنج و ڕشانەوە .
③ زیادبوونی قرقێنە.
④ نەمانی ئیشتها و زوو تێر بوون .
⑤ دابەزینی کێش.
⑥ ناخۆش بوونی بۆنی هەناسە.
⑧ ئازاری سەر گەدە.
⑨ هەستکردن بە ئازار لە قۆڵنج.

⛔ ️ مەترسدییەکانی بوونی بەکتریای H. pylori لە گەدە:
بڵاوترین ئەو نەخۆشییانەی کە بەکتریای گەدە دروستییان دەکات بریتین لە برینی گەدە، ھەوکردنی گەدە و شێرپەنجەی گەدە ئەگەر بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوامبێت و چارەسەر نەکرێت.

✔ خۆپاراستن لە بەکتریای گەدە:
باشترین رێگەی خۆپاراستن بریتییە لە گرنگیدان بە پاکوخاوێنی ئاو و خۆراک. دووربوون لە خۆراکی کۆن، دەستگێڕ و زۆرخواردنی خۆراکەخێرا سەرکراوەکان.

🔵 ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی بەکتریاکە لە گەدە .

گرنگترین ڕێگاکانی دەستنیشانکردنی بەکتریایی H. pylpri بریتین لە:
① پشکنینی پیسایی .stool antigen.
② پشکنینی لەڕێگەی ھەناسەوە Urea breath test.
③ پشکنینی خوێن serology.

🔶 چارەسەری بەکتریای گەدە بە دەرمان:

چارەسەری پزیشکی بریتییە لە وەرگرتنی کۆرسی دەرمان کە پێکدێت لە دەرمانی کەمکردنەوەی ترشەڵۆکی گەدە و برینی گەدە ، لەگەل دوو دەرمانی دژە بەکتریای جیاواز کە لە سەرەتادا بۆ ماوەی ١٠-١٤ رۆژ بەکاردێت، دوای ئەو ماوەیە پێویستە پشکنینی دڵنیابوون لە لەناوچوونی بەکتریاکە ئەنجامبدرێت کە دوای چوار ھەفتە دەکرێت.

🔸 من لێرەدا سێ کۆڕسی چارەسەری بەکتریای گەدە H. Pylori که زۆربەی دکتۆرەکان پەیڕەوی دەکەن پێتان دەناسێنم :-

کۆڕسی یەکەم :- ناسراوە بە Pylokit یان Gastrokit لەم دەرمانانەی خوارەوە پێک دێت :
① Clarithromycin 250 mg
② Tinidazole 500 mg
③ Lansoprazole 30 mg

کۆڕسی دووەم :- لەم دەرمانانەی خوارەوە پێک دێت :
① Amoxicillin 1000 mg
② Levofloxacin 500 mg
③ Esomeprazole 20 mg

کۆڕسی سێیەم :- لەم دەرمانانەی خوارەوە پێک دێت :
① Amoxicillin 1000 mg
② Clarithromycin 500 mg
③ Esomeprazole 20 mg
④ Domperidone 10 mg

⛔ ئاگاداری:-️ کەسێک کە بیەوێت پشکنین بکات، ڕێنمایی دەکرێت بەوەی کە بۆماوەی دوو ھەفتە ھیچ دەرمانێکی گەدە و بۆماوەی چوار هەفتە ھیچ دەرمانێکی دژە بەکتریا بەکارنەھێنێت.

بەهیوای سودبینین

22/08/2024

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَی مُحَمَّدٍ وَّعَلَی آلِ مُحَمَّدِ

06/08/2024

پێشەواو تاجی سەرمان

#اللَّهُمَّ_صَلِّ_عَلَی_مُحَمَّدٍ_وَّعَلَی_آلِ_مُحَمَّدِِ

15/07/2024

بەڕۆژوو بوونی عاشورا کە سبەیە خوای گەورە گوناهی ساڵێکی ڕابردووت ئەسڕێتەوە..بۆیە بەڕۆژوو بەو ئەم خێرە گەورەیە لەدەست خۆت مەدە.
بینێرە بۆ هاوڕێکانت و بیریان بخەرەوە.

سبەی لەیاد نەکەن.
14/06/2024

سبەی لەیاد نەکەن.

06/06/2024

﴿ إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ ۚ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا﴾

02/05/2024
ئەم دوعایە زۆر بکەن لەم شەوانەی کۆتایی رەمەزان:اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ  تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي
01/04/2024

ئەم دوعایە زۆر بکەن لەم شەوانەی کۆتایی رەمەزان:

اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پەروەردە نەیویست ناوی بهێنین:ئەگەر ئەم هەفتەیە بایکۆت نەشکێت، بەدڵنیاییەوە مامۆستایانی ناڕازی براو...
21/01/2024

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پەروەردە نەیویست ناوی بهێنین:
ئەگەر ئەم هەفتەیە بایکۆت نەشکێت، بەدڵنیاییەوە مامۆستایانی ناڕازی براوە دەبن

ڕاستی ڕووداوی هاتووچۆکەی  ئەمڕۆی مامۆستا شەونم بەم شێوەیە بووە :سەیارە بارهەڵگرەکە دەرگای لای سایەقی ماوەیەکە خراپ بووە ...
19/01/2024

ڕاستی ڕووداوی هاتووچۆکەی ئەمڕۆی مامۆستا شەونم بەم شێوەیە بووە :

سەیارە بارهەڵگرەکە دەرگای لای سایەقی ماوەیەکە خراپ بووە و زۆر بەزەحمەت دەکرێتەوە ، تەنانەت لە کاتی سەرکەوتن بۆ سەیارەکە هەرسێ سەرنشینەکە لە دەرگای سەکنەوە سەرکەوتوون ئەمڕۆ کە لای فلکەی زانکۆ پێچی کردووەتەوە دەرگاکە سوتفە کراوەتەوە و
مامۆستا شەونم دەستێکی بە سوکانەوە بووە و دەستێکی بە دەرگاکە، دەرگای ئەو بارهەڵگرانە کەمێک قورسە و سەیارەکەش بەهۆی ئەوەی خۆی کێشاوە بە ئاسنی لێواری ڕێگاکە لەریوەتەوە و دەرگای سەیارەکە ڕایکێشاوە بەرەو دەرەوە بەم هۆیەوە کەوتووەتە ژێر سەیارەکەو ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.

بۆزانین//
مامۆستا شەونم خۆی شۆفێر بووە و مۆڵێتی شۆفێری هەبووە.

ئەمڕۆش لەگەڵ خوشکەزایەکی و زاوایەکیان گەڕاوەتەوە بۆ تازەدێ و بەویستی خۆی حەزی کردووە شۆفێری بکات.

لەدایکبوویی ساڵی 1989 ـیە و مامۆستای میلاکە لە یەکێک لە لادێکانی سنوری کەلار.

ِلە هەمان کاتدا مامۆستای قورئان بووە لە مزگەوتەکەیان.

هەمیشە دوعای ئەوەشی کردووە کە لەڕۆژی جومعەدا بگەڕێتەوە بۆلای خوا و شەهید ببێت.

بیلال محەمەد ـ خزمی مامۆستا شەونم.
ڕووداوەکەم لە زاری کاک عەبدوڵا" خوشکەزانی م.شەونم گێڕاوەتەوە کە خۆی لە ناو بارهەڵگرەکەدا بووە لە کاتی ڕووداوەکە.

 #بانگەواز-مامۆستایانی کۆڵنەدەر-دایکان و باوکان، -خوێندکارانی مافخوراو-چین و توێژە جیاوازە ستەمدیدەکانڕۆژی یەکشەممە 14/ ...
13/01/2024

#بانگەواز
-مامۆستایانی کۆڵنەدەر
-دایکان و باوکان، -خوێندکارانی مافخوراو
-چین و توێژە جیاوازە ستەمدیدەکان

ڕۆژی یەکشەممە 14/ 1/ 2024 لەژێر ناوی ( ) گەورەترین خۆپیشاندانی وەرزی نوێ ڕادەگەیەنین.

بەشدارییتان، ملنەدانە بۆ ستەم و نادادیی و فشاری نابەجێی حیزبیی و ناپەروەردەیی.
چاوەڕوانی هەڵوێست و ماندوونەناسیی هەموو لایەکتانین. پێکەوە شەڕی شکۆ و بژێوییمان دەستپێکرد، پێکەوەش سەرکەوتن ڕادەگەیەنین.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازیی

Address

Kosti

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کەلار ناوەندی گەرمیان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Nearby media companies