GK channel

GK channel گەلی كوردستان، یەكەمین كەناڵی بینراو

21/12/2023

راستەوخۆ ... هەواڵ و زانیارییەکانی رۆژ

20/12/2023

راستەوخۆ ... ئەمڕۆی گەلی کوردستان

19/12/2023

كۆبوونەوەی نارەزایەتی مامۆستایان بۆ داواكردنی مافەكانیان بەردەوامە

یەکەمین خولی نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لەبڕیاردا دەستیپێکرد ئەمڕۆ لە هۆڵی شەهید ئاشتی و بەئامادەبوونی  سەرکەوت زەکی ئەندا...
19/12/2023

یەکەمین خولی نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لەبڕیاردا دەستیپێکرد

ئەمڕۆ لە هۆڵی شەهید ئاشتی و بەئامادەبوونی سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن لەیەکەمین خولی نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لەبڕیاردا دەستپێکرد، كە بۆ لێپرسراوی کۆمیتەکانی سنوری مەڵبەندی (سلێمانی ،سۆران ،شارەزور ،کۆیە ، گەرمیان ، ڕاپەڕین )نە.

لە دەستپێکی خولەکەدا سەرکەوت زەکی پیرۆزبای ئەم سەرکەوتنە گەورانەی کرد لە لیستەکانی یەکێتی و هاوپەیمانەکانی بەدەستیان هێناوە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای عیراقدا، دواتر دەستخۆشی کردنەوەی ئەم خولەی کرد و سوپاسی مەڵبەندی دراساتی گشتی کرد کە هاوکارێکی زۆر باشن هەردوولا پێکەوە رێککەوتنتکمان کردووە بۆ کردنەوەی خولی درێژخایەن و کۆڕ و سیمینار بۆ ڕاهێنان و پێگەیاندنی توانای کادر بۆئەوەی کادرەکانمان کادری سەردەمیانەبن و توانای باشتر بەڕێوەبردن وکاری ڕێکخراوەی سەردەمیانەیان گەشەی هەبێت و بەپەروەردەیەکی حزبیانە پەروەدە بکرێن، هەروەها سوپاسی مامۆستا بەڕێزەکانی کرد کەئەرکیان کێشاوە بۆ وتنەوەی ئەم خولانە لەکۆتایدا هیوای سەرکەوتنی بۆ بەشداربوانی خولەکە کرد.

ئەم خولە ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت یەکەمین خولی زنجیرە خولەکانی مەکتەبی ڕێکخستن و مەڵبەندی دراساتی گشتیە و چەندین وانەی بەسودتیایدا دەوترێتەوە، کەبریتین لە( مێژووی کورد،بنەماکانی کاری تیم ، کەسایەتی کاریگەر ، بەشداری ژنان و گەنجان. ، توندڕەوی هۆکار و چارەسەر. ، حزبە عیراقی و کوردستانیەکان، تەکنەلۆجیا و میدیای نوێ ، بنەماکانی ئامار و ڕاپرسی ، پڕۆگرام و پەیڕەوی یەکێتی )

19/12/2023

راستەوخۆ ...بینەری سەعات یەك بن

پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی سەرکەوتنە مێژووییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک و ناو...
19/12/2023

پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی سەرکەوتنە مێژووییەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان

- بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
- بەڕێزان ئەندامانی مەڵبەندی کەرکوکی تێکۆشەر
- جەماوەری تێکۆشەری شاری کەرکوکی قودسی کوردستان

بەناوی سەرجەم ئەندامانی دامەزراوەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی تێکۆشەر و ماندوونەناس دەکەین بەهۆی ئەو سەرکەووتنە مەزنەی کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان بە دەستتان هێنا.

هەروەها پیرۆزبایی گەرم لە هەموو ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین لە کوردستان و هەموو شوێنێکی تری ئەم جیهانە، کە بە راستی سەرکەوتنێکی مەزنی مێژوویی گەلەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان.

بەمەش یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال داستانێکی مێژوویی تری تۆمار کرد لە کەرکوکی قودسی کوردستان و شوێنەکانی تر بووە پێشەنگی هەموو پارتییەکانی تر لە کەرکوک لە هەڵبژاردنی ١٨/١٢/٢٠٢٣ی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عیراقدا.

لەهەمان کاتدا دەستخۆشی لە هەموو سەرکردە و ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین لەسەروو هەمویانەوە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێز کاک بافڵ تاڵەبانی و هەموو تیمەکەی کە لەگەڵیدا بوون لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندەکان ودامودەزگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەڕاستی بەرهەمی ماندووبونەکانتان لەو سەرکەوتنە مەزنەدا خۆی دەبینێتەوە کە بەدەستتان هێنا، مایەی شانازی هەموو ئەندامانی یەکێتی و تێکۆشەرانی گەلەکەمانەو جێی خۆیەتی کە بڵێیین ئەم جارەش جەماوەری بە شەرەف و تێکۆشەر و ماندوو نەناسی گەلەکەمان لە کەرکوک سەلماندیان کە رۆڵەی تێکۆشەر و کۆڵەکەی بنچینەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن نەک هەر لە خەبات و قوربانیدان و ژمارەی شەهیدەکانیان، بەڵکو لە پرۆسەی هەڵبژاردن و چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدانیشدا پێشڕەو و پێشەنگی گەلەکەمان و یەکێتیین.

دڵنییام بە هیممەتی سەرکردە و ئەندامانی یەکێتی و جەماوەرەکەی، یەکێتی دەبێتەوە بە یەکێتییەکەی جارانی سەرۆک مام جەلال.
بەرەو سەرکەوتنی زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی کوردستان و عیراقدا.

بۆ پێشەوە لە ژێر ئاڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا.

باڵیۆز د. محەمەد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ١٩/١٢/٢٠٢٣

19/12/2023

راستەوخۆ...ئەمڕۆی گەلی كوردستان
سەرکەوتنەکانی یەکێتی لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق

18/12/2023

پلانی ئەمنیی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەسەركەوتویی جێبەجێكرا

18/12/2023

كوردانی فەیلی باسی هەڵبژاردن دەكەن

كوردانی فەیلی بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیان كرد

لە زومار هاوڵاتییان زیاتر بەرەو سندوقەكانی دەنگدان دەرۆن
18/12/2023

لە زومار هاوڵاتییان زیاتر بەرەو سندوقەكانی دەنگدان دەرۆن

17/12/2023

گرنگی هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ کەرکوکییەکان

17/12/2023

ئامادەكاری بۆ گواستنەوەی دەنگدەران بۆ سنووری ناوچە دابڕێندراوەكان كراوە

17/12/2023

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان زانیاری لەسەر گەندەڵی ئاشكرا كرد

17/12/2023

رۆژی ئاڵای كوردستان لەڕاپەڕین بەرزراگیرا

17/12/2023

راستەوخۆ ٠ بینەری بەرنامەی شرۆڤە بن

17/12/2023

بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لە پێنجوێن بەردەوامە

17/12/2023

سلێمانی ڕۆژی ئاڵای كوردستانی بەرز ڕاگرت

17/12/2023

لە چۆمان رێوڕەسمێك بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان بەڕێوەچوو

17/12/2023

یەكێتی بە خوێن بەرگری لە ئاڵای كوردستان كردووە

مەکتەبی ڕێکخستن: لەڕۆژی ئاڵای کوردستاندا درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان دەنێرینبەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا مەکتەبی ڕێکخست...
17/12/2023

مەکتەبی ڕێکخستن: لەڕۆژی ئاڵای کوردستاندا درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدان دەنێرین

بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵا مەکتەبی ڕێکخستن لەمەراسمێکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای بەرزنرخاند.

لەومەراسیمەدا کە ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی ڕێكخستن و هەڤاڵانی مەکتەب لەبارەگای مەکتەب وەستان.

لە وتەیەکیشدا ڕێبوارستار، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و ڕووناکبیری مەکتەبی ڕێكخستن بەناوی لێپرسراوی مەکتەب و مەکتەبی ڕێکخستن، باسی لەگرنگی و پیرۆزی ڕۆژی ئاڵاو ئاڵای کوردستان کرد و وتی، گەلی کورد مێژوویەکی پڕ قوربانیدانی هەیە لەخوێن بەخشین لەپێناو خاکی پیرۆزی کوردستان و ئاڵای کوردستاندا کە چەند پیرۆزە لەلای هەموو کوردێک.

ئاماژەی بەوەشكرد، مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشێکە لە پیرۆزی پاراستنی ئاڵای کوردستان، بۆیە بۆ هەموومان شانازییە و هەرلەم یادە پیرۆزەشدا درود بۆ رۆحی پاکی شەهیدەن ەمرەکانمان و سڵاو و ڕێز بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان.

17/12/2023

راستەوخۆ...چۆنێتی بەرێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت

17/12/2023

راستەوخۆ...مەڵبەندی یەكێتی لە سلێمانی مەراسیمێك بۆ رۆژی ئاڵا رێكدەخات

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای كوردستانە
17/12/2023

ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای كوردستانە

17/12/2023

راستەوخۆ...یەكێتی بەردەوام پاڵپشتی وەرزشوانانی كەركوك دەكات

17/12/2023

راستەوخۆ- ئەمڕۆی گەلی کوردستان

کەرکوک ئامانەتی سەرۆک مام جەلالە و یەکێتی بەردەوام لەگەڵ کەرکوکییەکانە

16/12/2023

رێوڕەسمی چلەی ماتەمینی دوایین میری بنەماڵەی بابان بەڕێوەچوو

Address

Chwarbakh
Sulaimaniya
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when GK channel posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to GK channel:

Videos

Share

Category