شاری مۆسیقارە سپییەکان

شاری مۆسیقارە سپییەکان دەبێت گەردون کورت بکەینەوە، شتێک بژەنین، نە ئاسمان نە ئاو پێش ئێمە نەیان بیستبێت .
(21)

مرۆڤ كاتێك ئامێرێكى مۆسيقای گرته دەست دەبيت دڵنيابيت لەوەى شتێك هەيە ناتوانێت به زمان دەريبرێت





نه‌ تۆ دێیت و
نه‌من دێم..

له نێوان ئه‌م خۆبه‌زلزانیه‌دا شتێك ئه‌مرێت

پێ ده‌ڵێن عیــــــــــشق! (ئەفشین ساڵحی)





چیده‌بێت ئێواره‌یه‌كی هه‌ینی ... شه‌قامه‌كان بۆ من و تۆ چۆڵبن ؟
شه‌مه‌یه‌كی شه‌رمن ... باغه‌كان من و تۆ ئاشتكه‌نه‌وه‌ ؟
یه‌كشه‌مه‌یه‌كی عاشق ... بازاڕه‌كان گوڵاوی من و تۆ بفرۆشن ؟
دو

وشه‌مه‌یه‌كی نازه‌نین ... نازی پیرێتی من و تۆ بكێشێت ؟
سێشه‌مه‌یه‌كی باران ... هه‌وری من و تۆ لێره‌دا ببارێت ؟
چوارشه‌مه‌یه‌كی بێمار ... به‌ئه‌سرینی من و تۆ بگری ؟
پێنجشه‌مه‌یه‌كی پیر ... بۆ من و تۆ بچه‌مێته‌وه‌ ؟
چیده‌بێت ... ئاخر چیده‌بێت ؟

" بەختیار عەلی"

Address

Sulaimanieh
964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شاری مۆسیقارە سپییەکان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share