مام جەلال داوای کرد چ جۆرە تاوڵەیەکی بۆ دروستبکرێت؟
مام جەلال داوای کرد چ جۆرە تاوڵەیەکی بۆ دروستبکرێت؟
عەلی ڕەزا، وەستایەکی کارامەی تاوڵەیە، بەرهەمەکانی لە دارگوێزەکانی کوردستان دروست دەکات و توانیویەتی کڕیارێکی باش لەزۆربەی وڵاتانەوە لەخۆی کۆبکاتەوە، یەکێک لە کڕیارە بەناوبانگەکانی ڕابردوی کە بۆ ماوەی ١٧ ساڵ بەبەردەوامی تاوڵەی لێ کڕیوە مام جەلال بوە، چونکە هەرکات میوانێک یان دبلۆماتکارێک بهاتایەتە عێراق ئەو یەکێک لەتاوڵەکەی عەلی ڕەزای پێشکەش کردوەو وتویەتی، ئەمە بەرهەمی دروستکراوی کوردستانە.
ئا: دڵنیا مەحمود
وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە
وتەبێژی هەسەدە وەزارەتی بەرگریی توركیا بە درۆ دەخاتەوە
فەرهاد شامی، وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، ئەو بانگەشانەی سوپای توركیا رەتدەكاتەوە كە گوایە میلیشیاكان كۆنترۆڵكی بەنداوی تشرینیان كردوە. ئەو لەم پەیامە ڤیدیۆییەدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر بەنداوی تشرینەوە وێنەی گیراوە، دەڵێت، بەنداوەكەو ناوچەكانی دەوروبەری لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانیاندان.
فەرهاد شامی دەشڵێت، لەماوەی 20 رۆژی رابردودا، سوپای توركیاو میلیشیاكانی، زیاتر لە 20 هێرشیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو ناوچەیەو بەنداوەكە ئەنجامداوە، بەڵام سەرجەم هێرشەكان تێكشكێندراون و زیاتر لە 450 چەكداری میلیشیاكان كوژراون.
فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی قەتەریە خۆیان بۆ ساڵی نوێ و کریسمس ئامادەکردووە و رازێندراونەتەوە
ئاری ھەرسین: ئهوهى ئیمزا لهسهر ناردنی مووچه دهكات، جامانهی سور نيیه
هەسەدە ئەم ڤیدیۆیەی بڵاوکردوەتەوە و نوسیویەتی: بۆ ئەو کەسانەی پرسیاری مەعنەویاتی شەڕڤانەکانمان دەکەن
شێخ مورشید خەزنەوی لە ستێرک تیڤی: بەدڵێکی شکاوەوە هاتمە ڕۆژئاوا، بەڵام کە جەنەراڵ مەزڵوم عەبدیم بینی و قسەم لەگەڵ کرد بەتەواوی ئاسودە بوم
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناو کۆبانێن
ڤیدیۆی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع و سەرکردەکانی ئیدارەی نوێی سووریا
لێدوانێکی زۆر گرنگی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا سەبارەت بە ھەسەدە بڵاوکرایەوە
جێیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکی ڕایدەگەیەنێت: "ئێمە پێویستمان بە توانایەیەکە بۆ ئەوەی شەڕی د.اعش لە ڕۆژهەڵاتی [سوریا] بکەین و ئەوەش شتێکە کە ئێمە ئامۆژگاری ئیدارەی داهاتوی [ترەمپ]مان کردوە. دوەم پرسی سەرەکی ئەوەیە کە چۆن دڵنیا بین لەوەی کە ئێمە پشتیوانی باشترین و نزیکترین هاوبەشی خۆمان لەو شەڕەی داعشدا دەکەین، واتە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتییان دەکرێ، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبەکانیش لەگەڵیانن. پێویستە لەگەڵیان بین و دڵنیا بین لەوەی کە ئەوەندە ئاسایشیان هەیە کە بتوانن بەردەوام بن لەوەی ئەو هاوبەشە باشە بن کە بونە، و هەروەها بتوانن بەردەوام بن لە بەڕێوەبردنی زیندانە گەورەکان و کەمپەکانی زیندانەکان. هەزاران چەکداری داعش و دەیان هەزار ئەندامی خێزانانی (ژن و منداڵ)ی چەکدارانی داعش لەوێن، کە ئەگەر هەمویان دەربچن، دەبنە هەڕەشەیەکی بەرچاو بۆ سەر ناوچەکە و دواجار بۆ ئەمریکا؛ بۆیە پێویستە لەگەڵ کورد بین و سەرۆک بایدنیش دەیەوێت ئەوە بکا."
گرنگیی ئەو لێدوانە لەوە دایە کە دوای ئەوە دێ کە دیپلۆماتێکی ئەمریکی و ئەڵمانی هەندێک لێدوانیان دا کە ها
سیامەند عەلی – سەرکردە لە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یە.پە.گە): “ئێمە بەشێکی جەوهەری شۆڕشی سوریاین، وە یەکەم کەس بووین کە ڕووبەڕووی ڕژێمی بەعس بووینەوە و شەڕمان لەگەڵدا کرد، ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠٠٤یش گەورەترین نموونەن”.
سەرچاوە؛ڕۆژاڤا_پۆست
سلێمانی بەفربارین... خەڵكێکی زۆر خۆیان گەیاندۆتە چیای گۆیژە بۆ کات بەسەربردن لەو کەشە بەفراویەدا