Khaktv

Khaktv تەلەفزیۆنی خاك لە ساڵی (۱۹۹۷)ـەوە شێوازێکی نوێ و جیاوازی کارکردنی هێنایە ناو میدیای کوردی.
(207)

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی راگه‌یاندنی خاك، له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ له‌ ساڵی 1997 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مۆدێلێكی نوێی كاركردنی راگه‌یاند، كه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر جۆرێك له‌ رچه‌شكێنی بواری راگه‌یاندنی دروستكرد.

خاك یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی بوو ئازادی بیروڕای په‌خشكردو دوور له‌ پرۆگرام و ئه‌جێندای حزبایه‌تی كاریكردو وه‌ك سه‌كۆیه‌كی ئازادی ره‌خنه‌گرانه‌، راشكاوانه‌ دیارده‌ دزێو و ن

اشرینه‌كانی وه‌ك له‌مپه‌رێكی نه‌خوازراو روماڵده‌كرد. هاوكات داواو خواسته‌كانی شه‌قامی راستگۆیانه‌ په‌خشده‌كردو زۆرجار هاووڵاتیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زاییان روویانده‌كرده‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك و له‌وێوه‌ خواست و داواكارییه‌كانیان بڵاوده‌كرایه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ هه‌موو داخوازییه‌كی ره‌وای هاووڵاتیان ده‌كرا.

ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌ی دروستبوونی خاك پێگه‌یه‌كی ته‌واوی له‌هه‌موو شوێنێك دروستكرد، به‌چه‌شنێك كه‌ خاك له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی ئازادی راده‌ربڕین بكاته‌ ناسنامه‌ی كاركردنی.

خاك چه‌تری كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو ره‌نگه‌كان بوو. هیچ مه‌رجێكی سیاسی و حزبی به‌ئێستاشه‌وه‌ بۆ كارمه‌نده‌كانی نه‌بووه‌. به‌ردوام له‌گه‌ڵ ویست و خواستی جه‌ماوه‌ردا ته‌با بووه‌و هێڵی فكری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری گرنگترین پایه‌ی راوه‌ستاوی ئه‌م كه‌ناڵه‌ بووه‌.

خاك ئه‌و مینبه‌ره‌ حه‌قبێژو راستگۆیه‌ بوو بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگه‌ جیاوازه‌كان، كه‌ هه‌وڵی جددی ده‌دا به‌ ئه‌قڵی نوێ و خوێنی نوێ و بیری نوێ كاربكات.

خاك توانی له‌بواری به‌رنامه‌كان و چاپه‌مه‌نییه‌كاندا چه‌ندین هه‌نگاوی بوێرانه‌ بنێت و گۆڤاری ته‌نزئامێزی سیخورمه‌ مه‌حه‌كی ئه‌و راستییه‌یه‌، هاوكات گۆڤاری خاك وه‌ك گۆڤارێكی ته‌له‌فزیۆنی خێزانی له‌سه‌ره‌تادا زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بوو.

پرۆژه‌ی پاراستنی ده‌ستنه‌سه‌كان كه‌ ئه‌وكات كوردستان له‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی چاپه‌مه‌نیدا بوو، توانی زیاتر له‌ 70 كتێب و نامیلكه‌ به‌ تیراژی كه‌م بۆ نووسه‌ران و ئه‌دیبان چاپ بكات. وێڕای چاپكردنی چه‌ندین كتێبی دانسقه‌ به‌ تیراژی زۆر.

ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كاره‌كانی خاك بووبێت، درك به‌و راستییه‌ ده‌كات كه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ ئیمكانیه‌تێكی ماددی كه‌مه‌وه‌، به‌ڵام به‌ عه‌شقێكی گه‌وره‌ی كاركردنه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرا. دیاره‌ هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ به‌ له‌خۆبردوویی و دڵسۆزی كارمه‌نده‌كان و پشتیوانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو. دوور له‌هه‌موو تواناو هێزێكی سیاسی یه‌كلایه‌نه‌ ئه‌نجامده‌درا.

خاك سه‌رئامه‌دو پێشڕه‌و بوو بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دواتر له‌دوای ئه‌م كه‌ناڵه‌وه‌ له‌بواری راگه‌یاندندا به‌ شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ دروستبوون.

خاك له‌ئێستادا به‌هه‌مان شێوازی كاركردن، به‌ڵام به‌ ستایڵێكی نوێ و سه‌رده‌مانه‌ وه‌ك كه‌ناڵێكی هه‌رێمایه‌تی كارده‌كات و درێژه‌ به‌هه‌موو ئه‌و كارانه‌ ده‌دات كه‌ له‌خزمه‌تی گشتیدایه‌و خه‌می هه‌موو كوردێكه‌ له‌هه‌ر به‌شێكی نیشتمان بێت.

خاك له‌ڕووی ته‌كنیك و شێوازی كاركردن چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كردو ئێستاش ناوه‌نده‌ی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك، جگه‌ له‌ ته‌له‌فزێون، له‌ به‌شه‌كانی رادیۆ و گۆڤاری سیخورمه‌ پێكهاتووه‌.

جێی باسه‌، له‌ ئێستادا ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك له‌ چوار به‌ش پێكهاتووه‌، ئه‌وانیش (ته‌له‌فزیۆنی خاك، رادیۆی خاك، گۆڤاری سیخورمه‌، سایتی خاك).

09/12/2024

چۆن هاوڕێیەتی لەگەڵ ئەسپ دروست دەکەیت؟

09/12/2024

بەرزان (ئەحە)ى ناردووە ئاو بهێنێ، ئەویش چووە لە بەرنامەى منداڵاندا گۆرانى دەڵێت

09/12/2024

"تابلۆکان بە جۆرێک تێکەڵبووە سیمای جوانی شاریان ناشرین کردووە"

لە بەرنامەی نوێی ستۆدیۆی خەڵك گفتوگۆ لەسەر کێشە و چارەسەرەکانی شەقامەکانی شاری سلێمانی دەکرێت.
سێشەممە؛ کات: 09:00ی شەو لەسەر شاشەی خاك تیڤی.

منداڵەکەت کوڕە یان کچ؟زۆرجار خانمان لە کاتی دوگیانیدا ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە دەبنەوە هەرچەندە کۆمەڵێک ئەفسانە لەسەر زانین...
09/12/2024

منداڵەکەت کوڕە یان کچ؟

زۆرجار خانمان لە کاتی دوگیانیدا ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە دەبنەوە هەرچەندە کۆمەڵێک ئەفسانە لەسەر زانینی ڕەگەزی کۆرپەکەت هەیە، بەڵام ئێمە لێرەدا چەند خاڵێکی زانستی باس دەکەین کە ڕەنگە هاوکاربێت لە دیاریکردنی ڕەگەزی منداڵەکەت لە سەرەتاکانی دووگیانیدا.
ئەو کەسانەی خوازیاری خوێندنەوەی بابەتەکەن دەتوانن بچنە کۆمێنت.

ئەمە ڕێگەیەکە لە چین، مەودای ڕێگەکە ٢.٣ کیلۆمەترە بەڵام ٢٢ پێچی سەختی لەم جۆرەی تێدایە.
09/12/2024

ئەمە ڕێگەیەکە لە چین، مەودای ڕێگەکە ٢.٣ کیلۆمەترە بەڵام ٢٢ پێچی سەختی لەم جۆرەی تێدایە.

بەوێنە؛ بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە هەستان بە دانان و ڕێکخستنەوەی چەند "هێمایەکی هاتوچۆ" بۆ ڕێگەی چاوگی...
09/12/2024

بەوێنە؛ بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە هەستان بە دانان و ڕێکخستنەوەی چەند "هێمایەکی هاتوچۆ" بۆ ڕێگەی چاوگی باوەکۆچەك - ناوشاری هەڵەبجە.

دیمەنی جوانی ناوچەی (بیارە) لە هەورامان، لە چاوی کامێراکەی (هەڵۆ فۆتۆگرافی)یەوە.
09/12/2024

دیمەنی جوانی ناوچەی (بیارە) لە هەورامان، لە چاوی کامێراکەی (هەڵۆ فۆتۆگرافی)یەوە.

دوایی شەش سەعات لە نەشتەرگەری ژیانی ڕزگارکرابەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە؛ دوایی ئەوەی هاووڵاتیەک تووشی ڕ...
09/12/2024

دوایی شەش سەعات لە نەشتەرگەری ژیانی ڕزگارکرا

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە؛ دوایی ئەوەی هاووڵاتیەک تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ دەبێت و سپڵی پارچە پارچە دەبێت، ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی دەکرێت، بەهەوڵی پزیشکان کارمەندانی بێهۆشکاری ستافی بەشی نەشتەگەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار، دوای زیاتر لەشەش سەعات نەشتەرگەری توانرا ژیانی ڕزگار بکرێت.

لە گەڕەکی کوردسات بە ڕووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دابەیانی ئەمرۆ لە گەرەکی کوردساتی شاری سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ ل...
09/12/2024

لە گەڕەکی کوردسات بە ڕووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا

بەیانی ئەمرۆ لە گەرەکی کوردساتی شاری سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی تۆیۆتا کۆرۆلا تاکسی و ڤۆلکس ڤاگن روویدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تاکسی دەستبەجێ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەست دا.

وێنەکان: بەرهەم مەحموود

سروشتی ناوازە و دڵڕفێنی (بەرباخانی گوڵان) لە هەڵەبجە.وێنەکان؛ هۆگر ئەحمەد.
09/12/2024

سروشتی ناوازە و دڵڕفێنی (بەرباخانی گوڵان) لە هەڵەبجە.

وێنەکان؛ هۆگر ئەحمەد.

"بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب سەوز دەکرێت"پڕۆژەی بەرزەپردی حەبسەخانی نەقیب یەك لە پڕۆژە گرنگەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێ...
09/12/2024

"بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب سەوز دەکرێت"

پڕۆژەی بەرزەپردی حەبسەخانی نەقیب یەك لە پڕۆژە گرنگەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانییە، کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ئەویش سەوزکردنی پڕۆژەکەیە بە شێوەیەکی زانستی بە هاوکاری کۆمپانیای جێبەجێکار و بەسەرپەرشتیی تیمەکانی شارەوانی.

"بۆ تۆیە حەرف و شیعرەکانم بۆ تۆیە گشت ئاوازەکانم"بەیانیتان باش، بەهیوای ڕۆژێکی خۆس بۆ ئێوەی ئازیز.
09/12/2024

"بۆ تۆیە حەرف و شیعرەکانم بۆ تۆیە گشت ئاوازەکانم"

بەیانیتان باش، بەهیوای ڕۆژێکی خۆس بۆ ئێوەی ئازیز.

8 چارەسەر بۆ نەهێشتنی ئازاری گەدە ئازاری گەدە کاریگەری لەسەر ناوچە جیاوازەکانی سک دەبێت وەک جگەر و ڕیخۆڵە هەروەها دەبێتە...
08/12/2024

8 چارەسەر بۆ نەهێشتنی ئازاری گەدە
ئازاری گەدە کاریگەری لەسەر ناوچە جیاوازەکانی سک دەبێت وەک جگەر و ڕیخۆڵە هەروەها دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و سکچوون و دڵە کزێ، لێرەدا ٨ چارەسەر باس دەکەین بۆ ڕزگاربوونت لە ئازاری گەدە.
ئەو کەسانەی خوازیاری خوێندنەوەی بابەتەکەن دەتوانن بچنە کۆمێنت.

08/12/2024

ئەفسەرێکی هاتوچۆ داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات و دەڵێت؛ تا ئەم کارانە نەکەن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ مەکەن.

08/12/2024

من دێوم تۆ کێیت؟

دێوێکی نوێ جێگەی دێو سەباحی گرتووەتەوە

08/12/2024

"نزاکانی دایک و باوکم منیان سەرخستووە"

بەرنامەیەکی نوێی ملوانکە بە بەشداری خاتوونی دەستڕەنگین (نازەنین سەعید) دووشەممە، کات: 09:00 شەو لەسەر شاشەی خاك تیڤی.

کوردەواری، ئەی وڵاتە جوانەکەم!ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!"هێمن"فۆتۆ؛ ئەسرین مەلا ئاری
08/12/2024

کوردەواری، ئەی وڵاتە جوانەکەم!
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!
"هێمن"

فۆتۆ؛ ئەسرین مەلا ئاری

بەوێنە؛ هاووڵاتیانی سوری لە سوریا و سەرانسەری جیهان بە بۆنەی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە ئاهەنگدەگێڕن.
08/12/2024

بەوێنە؛ هاووڵاتیانی سوری لە سوریا و سەرانسەری جیهان بە بۆنەی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە ئاهەنگدەگێڕن.

Address

92 Khak Street
Sulaimania
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Khaktv posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Khaktv:

Videos

Share

Category

Our Story

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی راگه‌یاندنی خاك، له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌ له‌ ساڵی 1997 وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ مۆدێلێكی نوێی كاركردنی راگه‌یاند، كه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر جۆرێك له‌ رچه‌شكێنی بواری راگه‌یاندنی دروستكرد. خاك یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی بوو ئازادی بیروڕای په‌خشكردو دوور له‌ پرۆگرام و ئه‌جێندای حزبایه‌تی كاریكردو وه‌ك سه‌كۆیه‌كی ئازادی ره‌خنه‌گرانه‌، راشكاوانه‌ دیارده‌ دزێو و ناشرینه‌كانی وه‌ك له‌مپه‌رێكی نه‌خوازراو روماڵده‌كرد. هاوكات داواو خواسته‌كانی شه‌قامی راستگۆیانه‌ په‌خشده‌كردو زۆرجار هاووڵاتیان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زاییان روویانده‌كرده‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك و له‌وێوه‌ خواست و داواكارییه‌كانیان بڵاوده‌كرایه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ هه‌موو داخوازییه‌كی ره‌وای هاووڵاتیان ده‌كرا. ئه‌و سه‌ره‌تایانه‌ی دروستبوونی خاك پێگه‌یه‌كی ته‌واوی له‌هه‌موو شوێنێك دروستكرد، به‌چه‌شنێك كه‌ خاك له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانی ئازادی راده‌ربڕین بكاته‌ ناسنامه‌ی كاركردنی. خاك چه‌تری كۆبونه‌وه‌ی هه‌موو ره‌نگه‌كان بوو. هیچ مه‌رجێكی سیاسی و حزبی به‌ئێستاشه‌وه‌ بۆ كارمه‌نده‌كانی نه‌بووه‌. به‌ردوام له‌گه‌ڵ ویست و خواستی جه‌ماوه‌ردا ته‌با بووه‌و هێڵی فكری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانپه‌روه‌ری گرنگترین پایه‌ی راوه‌ستاوی ئه‌م كه‌ناڵه‌ بووه‌. خاك ئه‌و مینبه‌ره‌ حه‌قبێژو راستگۆیه‌ بوو بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگه‌ جیاوازه‌كان، كه‌ هه‌وڵی جددی ده‌دا به‌ ئه‌قڵی نوێ و خوێنی نوێ و بیری نوێ كاربكات. خاك توانی له‌بواری به‌رنامه‌كان و چاپه‌مه‌نییه‌كاندا چه‌ندین هه‌نگاوی بوێرانه‌ بنێت و گۆڤاری ته‌نزئامێزی سیخورمه‌ مه‌حه‌كی ئه‌و راستییه‌یه‌، هاوكات گۆڤاری خاك وه‌ك گۆڤارێكی ته‌له‌فزیۆنی خێزانی له‌سه‌ره‌تادا زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بوو. پرۆژه‌ی پاراستنی ده‌ستنه‌سه‌كان كه‌ ئه‌وكات كوردستان له‌ قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی چاپه‌مه‌نیدا بوو، توانی زیاتر له‌ 70 كتێب و نامیلكه‌ به‌ تیراژی كه‌م بۆ نووسه‌ران و ئه‌دیبان چاپ بكات. وێڕای چاپكردنی چه‌ندین كتێبی دانسقه‌ به‌ تیراژی زۆر. ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداری كاره‌كانی خاك بووبێت، درك به‌و راستییه‌ ده‌كات كه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ ئیمكانیه‌تێكی ماددی كه‌مه‌وه‌، به‌ڵام به‌ عه‌شقێكی گه‌وره‌ی كاركردنه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرا. دیاره‌ هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ به‌ له‌خۆبردوویی و دڵسۆزی كارمه‌نده‌كان و پشتیوانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بوو. دوور له‌هه‌موو تواناو هێزێكی سیاسی یه‌كلایه‌نه‌ ئه‌نجامده‌درا. خاك سه‌رئامه‌دو پێشڕه‌و بوو بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دواتر له‌دوای ئه‌م كه‌ناڵه‌وه‌ له‌بواری راگه‌یاندندا به‌ شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ دروستبوون. خاك له‌ئێستادا به‌هه‌مان شێوازی كاركردن، به‌ڵام به‌ ستایڵێكی نوێ و سه‌رده‌مانه‌ وه‌ك كه‌ناڵێكی هه‌رێمایه‌تی كارده‌كات و درێژه‌ به‌هه‌موو ئه‌و كارانه‌ ده‌دات كه‌ له‌خزمه‌تی گشتیدایه‌و خه‌می هه‌موو كوردێكه‌ له‌هه‌ر به‌شێكی نیشتمان بێت. خاك له‌ڕووی ته‌كنیك و شێوازی كاركردن چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كردو ئێستاش ناوه‌نده‌ی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك، جگه‌ له‌ ته‌له‌فزێون، له‌ به‌شه‌كانی رادیۆ و گۆڤاری سیخورمه‌ پێكهاتووه‌. جێی باسه‌، له‌ ئێستادا ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك له‌ چوار به‌ش پێكهاتووه‌، ئه‌وانیش (ته‌له‌فزیۆنی خاك، رادیۆی خاك، گۆڤاری سیخورمه‌، سایتی خاك).

Nearby media companies


Other TV Channels in Sulaimania

Show All