گونــدی ماویلیان - روانــــدز

گونــدی ماویلیان - روانــــدز ماویلیان گوندێکه‌،که‌وتۆته‌ رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای روا?

ماویلیان گوێندێکە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی قەزای ڕواندزبە دووری هەشت کیلۆمەتر
ئه‌م گونده‌ رۆلێکی به‌رچاوی له‌ ژیاری وژیانکردنی ناوچه‌که‌ هه‌بوه‌،قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی چه‌نده‌ها زاناو مامۆستای ئایینی بووه‌،مه‌ڵبه‌ندێکی عیرفانیی سۆفیگه‌ری باڵاش بوه‌.هه‌روه‌ها له‌ بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش رۆلی به‌رچاوی هه‌بوه‌..چه‌نده‌ها جار ژیانی لێ تێکدراوه‌و وێرانکراوه‌،،لەلایەن ڕژێمی لە ناچووی بەعس و

دواتر لەلایەن خەڵکە قارەمانەکەی ئاوەدانکراوەتەوە..به‌ناوبانگه‌ به‌میوه‌ی ترێ به‌ زۆربه‌ی جۆره‌کانیه‌وه‌......./........ ....،،لە ئێستادا ژیان لێ بەردەوامەو نزیکەی هەشتا ماڵ لێی نیشتەجێن و زۆربەیان بە کاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵ و بەخێو کردنی ڕەزو باغ بەشێکش بە خێو کردنەوە خەریکن و بەشێکش لە گەنجە کانی خەریکی پرۆسەی خوێندن ،،بەڵام ئەوەی جێگای داخە تاوەکو ئێستا لە زۆر خزمەتگوزاری سەرەتایی پێ بەشە و بە شێوەیەکی جدی ئاوڕی لێنەدراوەتەو لەلایەن بەرپرسانی ئیداری ناوچەکەمان...
هیوادارین بەرپرسانی ناوچەکە لەماوەیەکی زوو ئاوڕ لە گوندەکەمان و سەرجەم گوندەکانی تری کوردستان ....

هەر ئاوەدان بێت نیشتیمان

چەند دیمەنێکی جوانی گوڵەبەهاریەکان
29/04/2024

چەند دیمەنێکی جوانی گوڵەبەهاریەکان

بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ئێسکی ژنێک بەدیارکەوتوە گۆڕستانی “مەلا حەسەن” دەکەوێتە دەروازەی گوندەکە و ساڵ بە ساڵ بەهۆی بارا...
04/04/2024

بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە ئێسکی ژنێک بەدیارکەوتوە

گۆڕستانی “مەلا حەسەن” دەکەوێتە دەروازەی گوندەکە و ساڵ بە ساڵ بەهۆی بارانبارینەوە دادەڕمێت و گۆڕی زیاتر بەدەر دەکەون گەر چارەسەرێک بۆ گۆڕستانەکە نەکرێت ئەوا تەواوی گۆڕستانەکە دادەڕمێت و گۆڕەکان بەتەواوی بەدەر دەکەون

بۆیە لێرەوە داوایەک لە لایەنی پەیوەندیدار و خوا پێداوان دەکەین گەر بتوانن دیوارێکی پاڵپشی بۆ گۆڕستانەکە بکەن و تەلبەندی بکەن و لە ڕووخان بی پارێزن

گۆڕستانی (مەلا حسن) یەکێکە لە گۆڕستانە کۆنەکانی گوندی ماویلیان کە ژمارەیەکی زۆری گۆڕی تێدایە، لە بەناوبانگترین ئەو کەسانەشی کە تێیدا نێژراوە (مەلا حسن) کە برای یازە مەلاکەن کە لە (گۆڕستانی مەلا سعدی نێژراون), بەناوبانگترین براشی ناوی (مەلا سعدی)ە کە مێژوویەکی درەوشاوەی ھەیە کە لە خزمەت ئاینی ئیسلامدا بووە.

لە ساڵانی ڕابردوودا بەھۆی لێدانی ڕێگای گشتی گوندەکە گۆڕستانی مەلا حسن بووە بە دوو بەشەوە، بەشێکیان کە ئێستا لە مەترسی دایە و لە دوو لاوە پەسارێکی بڵندە و لەبەردەم ڕووچوون و شکانی ئێسکەکان دایە.

بەداخەوە  ئەمڕۆ، هاووڵاتییەكی گوندی ماویلیان،  لە چیایی رۆڵە لە سنووری قەزای ڕواندز، بەرمین كەوت و گەیاندرایە نەخۆشخانە....
25/03/2024

بەداخەوە ئەمڕۆ، هاووڵاتییەكی گوندی ماویلیان، لە چیایی رۆڵە لە سنووری قەزای ڕواندز، بەرمین كەوت و گەیاندرایە نەخۆشخانە.
( هەینی سەباح ئەحمەد ماویلی )پیشەی پێشمەرگەیە خەڵكی گوندی ماویلیانە بەشێكی دەم و شەویلگەی ددانی زامدار ببوو، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پزیشكی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئمێرجنسی هەولێر كرا.
خودا شیفای بدات إنّ شاءالله

27/02/2024

چەند دیمەنێکی گوندەکەمان لە کاتی بەفربارینی چەند ڕۆژی ڕابردوودا

بەفر گوندەکەمانی سپی پۆش کردسعدی صاڵح📸
04/02/2024

بەفر گوندەکەمانی سپی پۆش کرد

سعدی صاڵح📸

وێنەیەکی کۆنی گوندەکەمان مێژوەکەی بۆ ساڵی ١٩٨١ دەگەرێتەوەوێنەکە لە پەیجێکی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە
01/02/2024

وێنەیەکی کۆنی گوندەکەمان مێژوەکەی بۆ ساڵی ١٩٨١ دەگەرێتەوە

وێنەکە لە پەیجێکی عەرەبی بڵاوکراوەتەوە

شەوی ھەینیە و با لە دوعای خێر بێبەشی نەکەینپوور "هەمین حەمەدمین" خێزانی مام "ئەسعەد ماویلی" کە دەکاتە دایکی عزیز ماویلی ...
25/01/2024

شەوی ھەینیە و با لە دوعای خێر بێبەشی نەکەین

پوور "هەمین حەمەدمین" خێزانی مام "ئەسعەد ماویلی" کە دەکاتە دایکی عزیز ماویلی و خوشکی حاجی مالا پیرۆمەری و حاجی محمد پیرۆمەری،
کەس و کارەکەی دەڵێن؛ پوور ھەمین نەخۆشە و تەندروستی ناجێگیرە و کاتێکی زۆرە بێ ھۆشە، داوای دوعای خێری بۆ دەکەن

کەمێك پێش ئێستا لە خوارووی گوندەکەمان بەھۆی دەرچون لە ڕێگا مام حاجی ئیسماعیل ماویلی کەسایەتی دیاری گوندەکەمان توشی ڕوودا...
20/12/2023

کەمێك پێش ئێستا لە خوارووی گوندەکەمان بەھۆی دەرچون لە ڕێگا مام حاجی ئیسماعیل ماویلی کەسایەتی دیاری گوندەکەمان توشی ڕووداوی ھاتوھاتوچۆ بوو و بە سوکی بریندار بوو

چەند دیمەنێکی گوندەکەمان سروشتێکی جوان و دڵگیری ھەیە📸K.K
20/12/2023

چەند دیمەنێکی گوندەکەمان سروشتێکی جوان و دڵگیری ھەیە

📸K.K

ماویلییەكان داواكارن گوندەكەیان لە پاشماوەی مین پاكبكرێتەوەمەهدی محەممەد – ڕواندز :چەندین مۆڵگەی كۆنی سەربازیی مین ڕێژكر...
04/12/2023

ماویلییەكان داواكارن گوندەكەیان لە پاشماوەی مین پاكبكرێتەوە

مەهدی محەممەد – ڕواندز :

چەندین مۆڵگەی كۆنی سەربازیی مین ڕێژكراوی سوپای پێشووی عێراق لە گوندەكە هەن و بوونەتە مەترسی بەسەر ژیانی دانیشتووانی ئەو گوندە، ئەوان لە ڕێگەی زاری كرمانجی یەوە داواكارن لە لایەنی پەیوەندیدار، دەوروبەری مۆڵگەكان لە مین و پاشماوەی تەقەمەنییەكان پاك بكرێتەوە.

موشیر حەسەن موختاری گوندی ماویلیان باس لە ژمارەی ئەو مۆڵگە سەربازییانە دەكات كە لە گوندەكەیان هەیە و دەڵێ ” هەشت مۆڵگەی سەربازی لە گوندەكە هەن و هەر هەموویان مین ڕێژكراون،” موختاری گوندی ماویلیان باس لەوە دەكات كە پێشتر لەلایەن دەزگای مینەوە، سێ لەو مۆڵگانە پاك كراونەتەوە و بەڵام 5 مۆڵگەش تا ئێستا مینی لێ ماوە و دەستكاری نەكراوە، ئەو دەڵێ “لە ماوەی ڕابردوو زیاتر لە 6 كەس لە خەڵكی گوند بوونەتە قوربانی مین و چاوەڕێ زیاتریش دەكەین، چونكە ڕەز و باخی هاووڵاتییان لە نزیك ئەو مۆڵگانەن و ئەگەر بە وشیاری هەنگاو نەنێن مینیان پێدا دەتەقێتەوە و زیانیان پێ دەگەیەنێت.

موشیر حەسەن دەشڵێت كە پێشتر لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادار كردووەتەوە و داواكاری خەڵكی گوندییان پێ گەیاندوون و چاوەڕی هەنگاوەكانی ئەوان دەكەن، بۆ ئەوەی گوندەكەیان لەو مەترسییە گەورەیە رزگار بكەن .
گوندی ماویلیان سەر بە قەزای ڕواندزە و 75 ماڵی لێیە و 380 كەس لێی دەژن .

لە "زاری کرمانجی" وەرگیراوە

بەفری نوێی ئەمڕۆی چیای ھەندرێن
21/11/2023

بەفری نوێی ئەمڕۆی چیای ھەندرێن

17/11/2023

چەند دیمەنێکی جوانی ئەمڕۆی گوندەکەمان

فەرمان حسن عولا ماویلی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێنائەمڕۆ پێنجشممە، ڕێکەوتی، ١٢ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە فاکەڵتیی ئاداب-زانکۆی سۆران...
12/10/2023

فەرمان حسن عولا ماویلی بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستھێنا

ئەمڕۆ پێنجشممە، ڕێکەوتی، ١٢ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە فاکەڵتیی ئاداب-زانکۆی سۆران، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای "فەرمان حەسەن عەوڵا" قوتابی لە بەشی دەروونزانیی فاکەڵتیی ئاداب، بە ناونیشانی: ((دەستنیشانکردنی کارامەییە مەعریفییە بنەڕەتییەکانی بیرکاری لە قۆناغی فێرکردنی بنەڕەتی )) بەڕێوەچوو.

لیژنەی پسپۆڕی گفتوگۆکردنەکە لەم بەڕێزانەی خوارەوە پێکهاتبوون:

١- پ. د. سابیر عەبدوڵا سەعید، زانکۆی دهۆک، سەرۆکی لیژنە
٢- پ. ی. د. کاروان کاکەبرا کاکەمەد، زانکۆی سۆران، ئەندام
٣- پ. ی. د. محەمەد تەها حوسێن زانکۆی سەڵاحەددین، ئەندام
٤- پ. ی. د. کاوە عەلی محەمەد، زانکۆی کۆیە، ئەندام
٥- پ. د. سەلوا ئەحمەد ئەمین، زانکۆی سەڵاحەددین، ئەندام
٦- پ. د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، زانکۆی سلێمانی، ئەندام و سەرپەرشت
د. عەبدولفەتاح حەسەن فەتاح، وەکوو نوێنەری بەش ئامادەبوو.

شایەنی باسە، دوای گفتوگۆییەکی چڕوپڕی زانستی لە نێوان قوتابییەکە و لیژنەی ناوبرا، لیژنەکە بڕیاری پەسندکردنی دکتۆرانامەکەی دا.

پیرۆزبایی لە د.فەرمان حسن عولا ماویلی دەکەین بەبۆنەی
بەدەستھێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە زانکۆی سۆران
ھیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین، جێگای شانازییە بۆ ئێمە

پەڕەی، گوندی ماویلیان-رواندز

لە "گوندی ماویلیان"یش ھاوشێوەی بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ھەرێم یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان درودی خودای لەسەر بێت بەرز ڕا...
29/09/2023

لە "گوندی ماویلیان"یش ھاوشێوەی بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ھەرێم یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان درودی خودای لەسەر بێت بەرز ڕاگیرا

22/09/2023

ترێی گوندی ماویلیان پێگەیشتوەو جوتیاران بە ھەرەوەزیی لێی دەکەنەوە

بەژداری کردنی محمد سید ماویلی"جوتیارە نموونەیەکەی رواندز"  لە فیستیڤاڵی بەرھەمە کشتوکاڵیەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆر...
14/09/2023

بەژداری کردنی محمد سید ماویلی"جوتیارە نموونەیەکەی رواندز" لە فیستیڤاڵی بەرھەمە کشتوکاڵیەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

بەداخەوە ئاگرەکەی چیای ھەندرێن سەری ھەڵداوەتەوە
06/09/2023

بەداخەوە ئاگرەکەی چیای ھەندرێن سەری ھەڵداوەتەوە

06/09/2023

دیمەنی ئاگرەکەی ئەمڕۆی چیای ھەندرێن

دوای چوار کاتژمێر ئاگرەکە لەلایەن خەڵکی گوندی ماویلیان و دەرگەڵە و بەرگری شارستانی رواندز و پۆلیسی دارستان و بنکەی بەرگری شارستانی خانەقاش کۆنترۆڵ کرا

بؤ / به رچاوى سه رؤكى حكومه تى هه ريمى كوردستان .  زؤر  به ريز /  كاك مسروور بارزانى ...ئيداره ى سه ربه خؤى سؤران و قائم...
19/07/2023

بؤ / به رچاوى سه رؤكى حكومه تى هه ريمى كوردستان .
زؤر به ريز / كاك مسروور بارزانى ...

ئيداره ى سه ربه خؤى سؤران و قائمقاميه تى قه زاى رواندز
گونده كه مانى ، گوندى (ماويليان) ى سه ر به قه زاى (رواندز)يان سزا داوه ، سه ره راى ئه وه ى كه پارسال زؤرترين پرؤژه ى خزمه تگوزارى له سنوورى ئيداره ى سه ربه خؤى سؤران له ته واوى قه زاو ناحيه و گونده كان ئه نجامدران، كه چى به داخه وه گونده كه مان (ماويليان) له ته واوى پرؤژه خزمه تگوزاريه كان بئ به ش كراو په راويز خرا، بؤبئ به ش كراين، بؤ بئ به ش ده كريين ؟ مه گه ر گونده كه مان هه ر پيشه نگ نه بووه له خه بات و كوردايه تى و قوربانيدان، گونده كه مان هه ر له كؤمارى مه هاباد و شؤرشى ئه يلول و نوئ و گولان و راپه رين و دواى راپه رين و تا ئيستاش هه ميشه له پيناو رزگارى و سه ربه خؤيى كوردستان به جؤگه له و رووبار خوين و قوربانى داوه ، ده يان و سه دان رؤله ى مه ردو نه به ردى خؤى پيشكه شى كوردستان كردووه، ده يان جار عه ريزه و داواكاريمان پيشكه شى قائيمقام و قائيمقاميه ت و ئيداره ى سه ربه خؤ كردووه، كه چى به ره وايان نه ديووه بچووكترين پرؤزه ى خزمه تگوزاريمان بؤ بكريت ، كه چاكردن و كؤنكريتكردنى كؤلانه كانى ناو گونده كه مانه، هيوادارين له و سالى( ٢٠٢٣ ) يه ،ئاوريك له گونده بريندارو بئ نازه كه مان بدريته وه ...
ملا عبدالله إسماعيل ماويلى ...
٢٠٢٣/٧/١
له جياتى ته واوى دانيشتوانى گوندى (ماويليان _رواندز )..

17/07/2023

چەند ساڵێكە بۆنی کێڵگە پەلەوەریکانی دەوروبەری گوندی بێنوریان خەڵکی گوندەکەی ھەراسان کردوە

"ژینی لادێ سەیرانە گەرچی تۆزێک گرانە"بەیانیتان باش.. ئێرە گوندی ماویلیانە لە سنوری قەزای رواندز، یەکێکە لە کۆنترین گوندە...
10/07/2023

"ژینی لادێ سەیرانە گەرچی تۆزێک گرانە"
بەیانیتان باش.. ئێرە گوندی ماویلیانە لە سنوری قەزای رواندز، یەکێکە لە کۆنترین گوندەکانی ئەو سنورە.. حەزت بە ژیانی گوند هەیە یان ناو شار؟

وێنە- کەریم کەیفی NRT

بەڕێز "فازیل حەسەن"بۆ جاری دووەم ژیانی ھاوسەری پێکھێناپیرۆزبایی لێدەکەین و ھیوای ژیانێکی بەختەوەریان بۆ دەخوازین
05/05/2023

بەڕێز "فازیل حەسەن"بۆ جاری دووەم ژیانی ھاوسەری پێکھێنا
پیرۆزبایی لێدەکەین و ھیوای ژیانێکی بەختەوەریان بۆ دەخوازین

مام ئەسعەد، دوو ڕۆژە بەھۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستیەوە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایەکەس و کاری داوای دوعای خێری بۆ دەکە...
27/03/2023

مام ئەسعەد، دوو ڕۆژە بەھۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستیەوە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری دایە
کەس و کاری داوای دوعای خێری بۆ دەکەن🤲

بەداخەوە مام ڕەشید علی ماڵئاوایی لێ کردینانا الله وانا اله راجعون
01/03/2023

بەداخەوە مام ڕەشید علی ماڵئاوایی لێ کردین

انا الله وانا اله راجعون

31/12/2022

ئاژەڵدارێك دەڵێت: ناتوانین ئاژەڵەکانمان لەھەندێك شوێنی گوند بلەوەڕێنین لەبەر زبڵ و خاشاک
داوادەکات خەڵک و گەشتیاران ژیانگەی ناوچەکە بپارێزن و پیسی نەکەن تاکو ئاژەڵەکانیان مردارنەبنەوە

ئەمڕۆی گوندی دەرگەڵەی ڕەنگیندەرگەڵەییەك تاگ بکە..
14/12/2022

ئەمڕۆی گوندی دەرگەڵەی ڕەنگین

دەرگەڵەییەك تاگ بکە..

شێخ دارا کێیە؟شێخ دارا شێخ محمد ماویلی مرۆڤێکی کۆمەڵایەتی و هەژار دۆست و کەلام شیرین ، دوای ئەوەی بڕیاری دروستکردنی و نو...
05/11/2022

شێخ دارا کێیە؟

شێخ دارا شێخ محمد ماویلی مرۆڤێکی کۆمەڵایەتی و هەژار دۆست و کەلام شیرین ، دوای ئەوەی بڕیاری دروستکردنی و نوێکردنەوەی مزگەوتی گوندی بێنوریانی دا ، بەبێ گوێدانە ماندوو بوون و هیلاکی لە وڵاتی فینلەندا ماڵ و منداڵی خۆی بەجێهێشت و لەماوەی ساڵێک بە هاوکاری و یارمەتی خەڵکی گـوند و خێرخـوازان توانی مزگەوتێکی جـوان و ڕێک و پێک تەواو بکات . ئەوەی جێگەی خۆشحاڵی و دەست خۆشییە سەرجەم کارەکانی بە گوێرەی پـێویست ئەنجام دەدان واتا زێدە مەسروفی لە کارەکان نەبوو ، لێرەوە سـوپاسی خۆمانی ئاڕاستە دەکەین و هیوادارین نموونەی وەکو بەڕێزیان زیاد بێت و خـودا پاداشتی خێری ئەو و سەرجەم هاوکارانی بداتەوە .

ئەو تابلۆیەی دوو ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن "گروپی شاخەوانی ھەندرێن" لەسەر لوتکەی چیای ھەندرێن دانرا، ئێستا شێوێندراوە
01/11/2022

ئەو تابلۆیەی دوو ساڵ بەر لە ئێستا لەلایەن "گروپی شاخەوانی ھەندرێن" لەسەر لوتکەی چیای ھەندرێن دانرا، ئێستا شێوێندراوە

Address

Mawilyan
Rawandiz

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گونــدی ماویلیان - روانــــدز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category


Other Rawandiz media companies

Show All