25/06/2023
پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە و هیچ كارێكیان نەماوە 🔻
🔴"دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران، تا ئێستاش بە نایاسایی موچە و نەسریە وەردەگرن"
لەپاش بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە نایاساییبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان، پەرلەمان "هەڵوەشاوەتەوە" و حكومەتیش بووەتە "كاربەڕێكەر"، بەڵام دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئامادەنین خۆیان و پەرلەمانتاران ڕەوانەی خانەنشینی بكەن .
بەپێی بەدواداچوونەكانی ڕوون میدیا، مانگی ڕابردوو دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران موچەی تەواوی خۆیان وەرگرتووە و ئەم مانگەش لە خشتەی موچەدا كاتی پێدانی موچەكانیان دیارییكراوە و وەریدەگرن .
سەرۆكی پەرلەمان 16 ملیۆن دینار و جێگرەكەی 13 ملیۆن و سكرتێری پەرلەمانیش 11 ملیۆن دینار و پەرلەمانتارانیش 8 ملیۆن و 200 هەزار دینار موچەی مانگانەیانە .
بەپێی بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵیی دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران، حەوت مانگە بە نایاسایی موچە وەردەگرن و لە ماوەی ئەم حەوت مانگەدا هەریەكەیان سەدان ملیۆن دیناریان بە نایاسایی وەرگرتووە كە دەبوو بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتیی بەمجۆرە:
🔹سەرۆكی پەرلەمان: 105.000.000 سەد و پێنج ملیۆن دینار
🔹جێگری سەرۆكی پەرلەمان: 91.000.000 نەوەد و یەك ملیۆن دینار
🔹سكرتێری پەرلەمان: 77.000.000 حەفتا و حەوت ملیۆن دینار
🔹پەرلەمانتارێك: 57.400.000 پەنجا و حەوت ملیۆن و چوارسەد هەزار دینار
سەرجەم پەرلەمانتاران بۆ حەوت مانگ: 6.038.400.00 شەش ملیار و سی و هەشت ملیۆن و چوارسەد هەزار دینار .
لە ڕاگەیەندراوێكیشدا ئینستیتوتی پەی دەڵێت "ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییش كە هەمیشە باسی چاكسازیی دەكەن لەكاتێكدا بەهۆی نەبونی بودجەوە ئێستا كە كۆتایی مانگی شەشە هێشتا موچەی مانگی پێنجیان دابەشنەكردووە"
ئاماژەیبەوەشكردووە "لە هەنگاوی یەكەمیاندا بە نایاسایی نەسریە و مینحەی فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتییان خەرجكرد و لە هەنگاوی دووەمیشدا موچە و ئیمتیازاتەكانی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمیان وەك خۆی خستوەتەوە خشتەی موچەوە" .
#گەندەڵیی