Noori Quran::نوری قورئان

Noori Quran::نوری قورئان A student club that focuses on raising awareness about general health and aims to provide opportunities for students to get in touch with medical issues.

20/01/2023

تەفسیری پەروەردەیی ١
سورەتی فاتیحە
تێبینی:
لە دوایی دابڕانێکی کاتی لە پڕۆژەی تەفسیری پەروەردەیی کە چوار جوزئی کۆتایی قورئان تەفسیر کرا بە ڕێنماییە پەروەردەییەکانەوە، بە هۆی بوونی کێشە لە ئەکاونتی پێشوودا، لەم پەیج و ئەکاونتەوە تەفسیرەکە بەردەوامی ئەبێت، و لە سەرەتای قورئانەوە دەست پێئەکەین................................
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه‌ و بۆ خوایه‌، که‌ خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره. ئەو خوایەی زۆر بە ڕەحم و میهرەبانە. خاوەنی ڕۆژی سزاو لێپرسینەوەی قیامەتە. ئەی پەروەردگار، هەر تۆ تایبەت ئەکەین بە پەرستن و تەنها داوای یارمەتی لە تۆ ئەکەین. ڕێنموونیمان بۆ ڕێی ڕاست بکەو بەردەوامیشمان پێ ببەخشە. ڕێگەی ئەو کەسانەی نیعمەتی خۆتت بەسەر ڕژاندوون، نەک ئەوانەی غەزەبت لێ گرتوون، یا گومڕابوون.

وانه پەروەردەییەکان
1. ﴿بسم الله الرحمن الرحيم﴾..هەر کارێکت کرد، بە ناوی خوداوە دەست پێبکە
2. ﴿الحمد لله﴾.. خوای گەورە پێی خۆشە سوپاس بکرێت. سوپاس و ستایشی بکە. فێربە کەسێک چاکەی لە گەڵ کردیت، سوپاسی بکە.
3. هە ر کاتێک: ﴿الرحمن الرحيم﴾ ت خوێند، لە گەڵ بەرامبەرەکەت بە بەزەیی بە، تا بەزەیی خودات دەستکەوێت.
4. ﴿مالك يوم الدين﴾ پاشا و دەسەڵاتدار، وڵاتەکەی بێ یاسا ناچێت بە ڕێوە، کەواتە:
خاوەن و پاشای ڕۆژی دوایی ئەبێت شەریعەت و یاسایەکی ناردبێت تا مرۆڤەکان لە ژێر سایەیدا هەست بە ئارامی بکەن.
5. ﴿إياك نعبد وإياك نستعين﴾.. تەنها خوابپەرستە، کەسی تر نا، تەنها ئەو. لەو حاڵەتانەی کە لە سەروو توانای مرۆڤەکانە، تەنها داوای یارمەتی لە خودا بکە. تا سەرشۆڕ نەبیت.
ئەگەر پێویستییەکەت لە توانای مرۆڤدا بوو، ئەتوانیت داوای یارمەتییان لێ بکەیت.
6. ﴿اهدنا الصراط المستقيم﴾.. بگەیتە هەر پلەیەکی زانستی، بە دڵنیاییەوە پێویستت بە هیدایەتی خودا ئەبێت، بێ ئەوە سەرگەردانیت. پێش ئەوەی داوا لە خودا بکەیت، ستایشی بکە بەو شێوەی کە شایانییەتی.
7. ﴿صراط الذين أنعمت عليهم غير المغضوب عليهم ولا الضالين﴾. ئەگەر بتەوێت لە سەر ڕێگای ڕاست بەردەوام بیت، ئەبێت هاوڕێی کەسە چاکەکان بیت.
8. ﴿غير المغضوب عليهم﴾. هەر کاتێک ڕاستییت بۆ دەرکەوت، دوای بکەوە و پشتی تێ مەکە.
9. ﴿ولا الضالين﴾.. بەردەوام بە دوای ڕاستیدا بگەڕێ، ئەوەش ئەرکی عەقڵە کە ڕێنیشاندەرت بێت.
10. سورەتی فاتیحە لە هەموو ڕکاتێکی نوێژەکاندا ئەخوێنرێت، با خۆت یەکەم کەس بیت کە فێری منداڵەکانتی ئەکەیت.

فەرمانی (اللە تعالی) یە، دەبێت لەگەڵ دایک و بابتاندا چاکەکاربن.!( وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَب...
16/01/2023

فەرمانی (اللە تعالی) یە، دەبێت لەگەڵ دایک و بابتاندا چاکەکاربن.!

( وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۚ إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا ) الإسْرَاء : ٢٣

پەروەردگارت بڕیاریداوەو وەسیەتى کرد کە: دەبێ هەر خۆى بپەرستن وە فەرمانیدا کە: دەبێ لەگەڵ دایک و بابدا چاکە بکەن،

دەفەرموێ: جا هەرکات یەکێکیان یان هەردووکیان -کە لەلاى تۆن - تووشى پیریى و لاوازیى بوون هەرگیز نەکەیت وشەیەکى بێزارییان پێ بڵێیت، تەنانەتى بەرامبەریان ئۆفێکیش مەک

هەرگیز پیایانا هەڵمەشاخێ و بەسەریاندا مەنەڕێنە و هەمیشەیش بە وشەى ئەدەب و وێڵى جوان و پیاوانە قسەیان لەگەڵ بکە.

تەفسیری ڕامان

14/01/2023
14/01/2023

هەمیشە لەڪاتی بێ هیوا بوون دا بڵێن :

لََآ إِلََهَّ إِلََّآ أَنِْتٌَ سُِبًْحًَآنَِکَْ إِنِِّيَ کُْنِْتٌُ مًِنِْ آلَظَُّآلَِمًِيَن...🤲🏻🤍

داوای لێخۆشبوون بكەن خوای گەورە هەموو شتێكتان بەسەردا دەبارێنێت  🤲🌼
14/01/2023

داوای لێخۆشبوون بكەن خوای گەورە هەموو شتێكتان بەسەردا دەبارێنێت 🤲🌼

09/01/2023

مرۆڤ لەوە لاوازترە کە بەرگەی ئەو ھەموو ناسۆری و ناخۆشیانەی ژیان بگرێ بە بێ وتەکانی پەروەردگاری ،جا سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە ئەو پەرتووکەی دابەزاندۆتە سەر بەندەکەی ﷺ
الحمدﷲ الذي أنزل على عبده الكتاب.

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍكَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِن...
09/01/2023

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.

09/01/2023

پێغەمبەرﷺفەرمویەتی:
چارەسەرى نەخۆشەكانتان بكەن بە صەدەقە.
حسنه الشيخ الألباني في صحيح الجامع: 3358.

09/01/2023

ئیبن قەیم -رحمه الله- دەفەرمێت:
بە سێ حالەت دڵت تاقیبکەرەوە:
•تاقیبکەرەوە بە گوێگرتنی قورئان، بزانە دەهەژێ یان نە؟
•تاقیبکەرەوە بە دانیشتن لە مەجلیسی باسی زیکر و تاعەت، بزانە ئیسراحەت دەکات و ئارام دەبێت یان نە؟
•تاقیبکەرەوە لە خەلوەت و تەنهاییدا، بزانە لە خودا دەترسێت یان نە؟

ئەگەر دڵت:
بە بیستنی قورئان نەهاتە هەژان...
و بەزیکری خودا نەبوو ئارام...
و لە خەڵوەتا مەیلی کرد بۆ تاوان...
بیری نەکرد بە خودا ترسان...!
ئەوا بزانە دڵت نییە!
داوا لە خودای پەروەردگار بکە، دڵێکت پێ ببەخشێت!

(بدائع الفوائد 1 / 149).

09/01/2023

دونیـــا جێــدەھێـڵمـ 🖤

ئیمـامۍ شـافعـۍ ـ رَحِمَـهُ الله ـ
پێـش وەفـاتۍ زۆرنـەخۆش بـوو ، قـوتـابییەڪەۍ ( المزنـۍ ) چـوو بۆلاۍ و لێـۍ پـرسۍ :
حـاڵت چـۆنە ؟ فـەرمووۍ :

❜ خەریـڪە دونـیا جێـدەهێـڵمـ و لـە بـراڪانـمـ جیـادەبمـەوە، وە لە شەڕابۍ مـردنــ دەخۆمەوە، وە لـەگـەڵ ڪـردەوە خــراپـەڪانمـ بــەیـەڪ دەگەینەوە و بۆلاۍ پـەروەردگـارمـ دەگەڕێمەوە ، سوێـنـد بـە الله نـازانـمـ ڕۆحـمـ بـۆ بـەهـەشـت دەچێت تا پیرۆزبایۍ لێبڪەمـ ، یـان بـۆ دۆزەخ تـاوەڪو شـیـوەنــۍ بـۆ بــڪـەمـ ❛
.

هۆڪارەڪانۍ لەبەرڪردنۍ قورئان :۱⬌ الـنـظـر بـالـعـیـن ❪ ســـــەیرڪردن ❫٢⬌ الـنـطـق بـالـفـم ❪ خوێندنەوە ❫٣⬌ الـســــمـاع ...
09/01/2023

هۆڪارەڪانۍ لەبەرڪردنۍ قورئان :

۱⬌ الـنـظـر بـالـعـیـن ❪ ســـــەیرڪردن ❫

٢⬌ الـنـطـق بـالـفـم ❪ خوێندنەوە ❫

٣⬌ الـســــمـاع بـالأذن ❪ گوێ گرتن ❫

٤⬌ الڪـتـابـة ❪ نووســــین ❫

بـنـەمـاڪانـۍ لـەبـەرڪردنـۍ قـورئـانۍ پـیـرۆز پـێـنـجـن

١⬌الـتـصـمـیـم ≪ا لإرادة ≫ ❪ دروســـت ڪردنۍ چوار دەوور و دانانۍ بەرنامە ❫ .

٢⬌الـتـضـرع إلی ٲللَّه ≪ الـدعـاء ≫ ❪ مل ڪەچۍ بۆ خواۍ گەورە و دۆعاڪردن ❫ .

٣⬌الـتـرڪـیـز .

٤⬌الـتـڪـرار ❪ زۆر دووبارە ڪردنەوە ❫ .

٥⬌الـتـعـاهـد ≪ الـمـراجـعـة ≫ ❪ بەســـــەردا هاتنەوە ❫ .

ئـەو ڪردارانـەۍ یارمـەتۍدەرن بـۆ لـەبـەرڪردنـۍ قـورئـان :

١⬌إلاخـلاص الـنـیـة بـۆ ٲللَّه تـعـالۍ ❪ مەبەســــتت تەنیا بۆ خودا بێت ❫ .

٢⬌صـدق الـتـوجـە ❪ ئاڕاســـــتەڪەت ڕاســــت بێت ❫ .

٣⬌اغـتـنـام الأوقـات ❪ لە دەســــــت نەدانۍ ڪات ❫ .

٤⬌الـبـعـد عـن الـمـعـاصـي ❪ دوور ڪەوتنەوە لە تاوان ❫ .

٥⬌الـثـبـات ❪ دامەزراوۍ ❫ .

قورئان بریتیە لە چی..؟وە ئامانجەکانى چین..؟وە تایبەتمەندیەكانی قورئان کامانەن..؟⬇⤵⬇قورئان بریتیە لە : قسەی خوای پەروەردگ...
09/01/2023

قورئان بریتیە لە چی..؟
وە ئامانجەکانى چین..؟
وە تایبەتمەندیەكانی قورئان کامانەن..؟

⬇⤵⬇قورئان بریتیە لە : قسەی خوای پەروەردگار كە موعجیزەیە و دابەزێنراوەتە سەر پێغەمبەری خوادا ﷺ ، و بەشێوەی موتەواتیر لێیەوە گێڕراوەتەوە, خوێندنەوەی خواپەرستیە ، وە قورئان قسەی خوایە لە ڕووی حەقیقەتەوە نەك قسەی جگە لەو, لای ئەوەوە هاتووە و بۆ لای ئەویش دەگەڕێتەوە ، جا ئەگەر خەڵكی بیخوێننەوە یان بینوسنەوە لە كتێبەكاندا لەو سیفەتەی دەرناچێت كە قسەو فەرمایشتی خوای گەورەیە.

هەندێك لە مەبەست و ئامانجەكانی قورئانی پیرۆز:
یەکەم: چاككردنی بیروباوەڕی خەڵكی و پاككردنەوەی لە شیرك و خورافیات.
دووەم : چاككردنی عیبادەتی خەڵكی و پاككردنەوەی لە بیدعە و گومڕاییەكان.
سێیەم : چاككردنی ڕەوشت و ئاكاری خەڵكی و پاكژكردنەوەی ناخ و دەروونیان.
چوارەم :چاككردنی دونیای خەڵكی لەمیانەی مەزنترین شەریعەتێك كە مرۆڤایەتی پێی ئاشنابووبێت.

تایبەتمەندیەكانی قورئان:
یەکەم : لە لایەن خواوەیە ، وە ئەو خوایەی كە گەورە و مەزنە بێگومان شتی گەورەو مەزنیش دەنێرێت, وەكو دەفەرموێت: [وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعاً مِنْ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ (87)] (الحجر).
دووەم : قورئان حەق و ڕاستیە و گومان و هەڵە و ناڕەوایەتی تێدا نیە وەكو دەفەرموێت: [ذَلِكَ الْكِتَابُ لا رَيْبَ فِيهِ] (البقرة:2)
سێیەم : قورئان جیاكەرەوەی نێوان حەق و باتڵە:[تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيراً (1) ](الفرقان :1)
چوارەم: زانست و زانیاری تێدایە دەربارەی هەموو شتێك, جا ئەوەی هەوڵی فێربوونی بدات دەیزانێت و ئەوەشی هەوڵ نەدات نایزانێت:[مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ] (الانعام:38)
پێنجەم: ڕێنموونی و ئامۆژگاری تێدایە: [طس تِلْكَ آيَاتُ الْقُرْآنِ وَكِتَابٍ مُبِينٍ (1) هُدًى وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (2)] (النمل :1-2)
شەشەم: ڕێگە و دەروازەی ڕزگاربوونی تێدایە لە هەموو ئاژاوە و كێشە و ئاڵۆزیەك: [كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ النَّاسَ مِنْ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] (إبرهيم: 1)
حەوتەم: قورئان شیفا و سۆز و ڕەحمەتە: [وَنُنَزِّلُ مِنْ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ ](الإسراْ :82)
هەشتەم : زیكرو یادخەرەوە و هۆكاری پەند لێ وەرگرتنی تێدایە: [فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَنْ يَخَافُ وَعِيدِ (45)] (ق)
نۆیەم : ماناو واتاكانی ڕوونن و شاراوەیی تێدا نیە: [وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِنْ مُدَّكِرٍ (17) ](القمر)
دەیەم : قورئان موعجیزەیە و هیچ كەسێك لەمرۆڤ و جنۆكەكان لەتوانایاندا نیە وێنەی ئەم قورئانە دروست بكەن ئەگەر هەموویشیان كۆببنەوەو هاوكاری یەكتر بكەن لەو پێناوەدا: [قُلْ لَئِنْ اجْتَمَعَتْ الإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى أَنْ يَأْتُوا بِمِثْلِ هَذَا الْقُرْآنِ لا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيراً (88) ](الإسراء )

وەرگیراوە لە کتێبی : (تفسير الجزء الأخير من القرآن الكريم ومعه تفسیر الفاتحة وآیة الکرسي مختصر من تفسير ابن كثير ويليه 37 موضوعًا من أهم ما يحتاج إليه المسلم في دينه ودنياه) کە زاناى بەڕێز : شێخ صالح الفوزان پێداچونەوەى بۆ کردوە و پێشەکى بۆ نوسیوە .

اللَّهُم صَلِّ عَلىَ مُحَمَّدٍ وَ عَلىَ آل مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيتَ عَلىَ إِبرَاهيِم وَ عَلىَ آل إِبرَاهِيم إِنَّك حَميد...
09/01/2023

اللَّهُم صَلِّ عَلىَ مُحَمَّدٍ وَ عَلىَ آل مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيتَ عَلىَ إِبرَاهيِم وَ عَلىَ آل إِبرَاهِيم إِنَّك حَميدُ مَجَيدٌ✨

حەسودی بە کەس مەبە ، چونکە تۆ ئەوەت بینیوە کە خودا پێیداوە. ئەوەت نەبینیوە کە لێی وەرگرتۆتەوەکەس تاوەنبار مەکە لەسەر تاو...
09/01/2023

حەسودی بە کەس مەبە ،
چونکە تۆ ئەوەت بینیوە کە خودا پێیداوە.
ئەوەت نەبینیوە کە لێی وەرگرتۆتەوە
کەس تاوەنبار مەکە لەسەر تاوانەکانی ،
چونکە تۆ تاوانەکەیت بینیوە
بەڵام ڕەنگە تەوبەی کردبێ و تۆ نەتبینیوە
ئاوات بە کەس مەخوازە ،
چونکە تۆ خەندەی سەر لێوەکانیت بینیوە
بەڵام خەمی ناو دڵیت نەبینیوە
ناوەڕۆکی ژیانت بەراورد مەکە بە ڕوکاری ژیانی کەسێکی تر
ڕەنگە ئەوەی کە خۆشبەختی ڕاستەقینەیە تۆ بیت.

09/01/2023

قورئان تەنھا کتێبێك نیە وەکو کتێبەکانی تر بەڵکو زۆر گەورەترە لەوەی کە بە کتێبێکی ئاسایی و سادە سەیری بکەیت ، کاتێک قورئان داخلی دڵ ئەبێت ئینسان ئەگۆڕێت وەکاتێک ئینسان گۆڕا جیھان دەگۆڕێت !

(کەواتە قورئان گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەکات لە جیھاندا چونکە ئینسان ئەگۆڕێت ).

09/01/2023

قورئان لەبەر بکە ،
گەر لەبەرت نەکرد ، موڕاجەعەی بکە ،
گەر موڕاجەعەت نەکرد ، بیخوێنەوە ،
گەر نەتخوێندەوە ، گوێی لێبگرە .

گرنگ ئەوەیە ڕۆژەکەت بەبێ قورئان بەڕێ نەکەیت ....

09/01/2023

كەسی نزیك ئەبێ بە بێگانە ؟
ئایا ئایین ڕێگە ئەدات ؟

Address

Sulaimanyia
Penjwin

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Noori Quran::نوری قورئان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share