06/12/2024
محمد رزاق سرێشمەیی قوتابی ماستەر لە یاسا دەلێ :-
ئاگاداری مێشكت به با نه‌ڕزێت !!!!!
Brain Rot
تعفن الدماغ
گه‌نین و ڕزینی مێشك، یان (داڕمانی هزری)
له‌م یه‌ك دوو رؤژه‌ی ڕابردوو به (وشه‌ی ساڵ) هه‌لبژێردراوه له زانكۆی ئۆكسفۆرد و پێناسه كراوه، بریتیه له ((داڕمانی مێشكی، داكەوتنی هۆش و بیر، كزبوونی ئاستی ژیریی مرۆڤ، بەهۆی تاودانی زیاد له پێویست بۆ زۆر بابەتی سووك و بێ‌نرخ و دوور لە ئاڵنگاری و بیركردنەوەی قووڵ))
هه‌ردوو نه‌وه‌ی ئالفا و زێد واته ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 1997 تاكو ئێستادایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دوای سه‌رهه‌ڵدانی ئینته‌رنێته، زۆرترین به‌ركه‌وته‌ی هه‌یه له‌گه‌ل ناوه‌رۆكه به‌تاڵ و بێ مانا و پڕوپووچه‌كانی سۆشیاڵ میدیا، وه‌ك كورته ڤیدیۆ(shorts, reels.....etc)، نوقمی نێو ده‌ریایه‌كی بێ سنور بوون بێ ئاگا له كات و به زایه‌چوونی ده‌رفه‌ته‌كانی ژیان. بۆیه به‌بڕوای زاناكان، كاتێك به‌رده‌وام سه‌یری ئه‌و ناوه‌ڕۆكه هیچانه ده‌كه‌یت ئه‌وا وه‌ك چۆن میوه‌یه‌ك ده‌گه‌نێت و ده‌ڕزێت، ئه‌مه بۆ مێشكی من و تۆش ڕاسته.
باسی سایته به‌دڕه‌وشته به‌رهه‌م هێنراوه‌كانی پیشه‌سازی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری قازانج خواز هه‌ر ناكه‌م كه چۆن توانیویانه له‌ڕێیه‌وه جڵه‌وی حوكم بگرنه‌ده‌ست و هه‌ژموونی خۆیان بسه‌پێنن و ئامانجه‌كانی جیهانگیری ئاسانتر جێبه‌جێ بكه‌ن ودواجار یه‌ك شارستانیه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوی جیهان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی دین و كلتور و شارستانیه‌تی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان، به ڕه‌وا ببینرێت، له‌كۆتاییدا ته‌نها ده‌ستمایه‌كه‌ی خۆی له‌لا گرنگه، جیهانی سێیه‌میش خه‌ریكی سكرۆڵ كردنه و له‌خه‌وی غه‌فله‌ت دایه.