Kanibot Post

Kanibot Post instagram: kanibot_post
پەیجی فەرمی کانی بوت پوست
هەوال.هونەری.کلتوری.ژینگەی.راپورت.دیکۆمێنتاری.فیچەر

16/01/2025

ئێستا ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە ڕێگای هەولێر-کەورگۆسک ڕوویداوە و دوو کەس گیانیان لە دەستداوە و دووکەسیش بریندارن

16/01/2025

ئەمرۆ ١٦ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥ ،بەشی پەرستاری لە زانکۆی سۆران، سەردانی مۆنۆمێنتی بارزانییە جینۆساید کراوەکانیان لە بارزان کرد و لە لایەن بەرێوبەر و ستافی مۆنۆمێنت پێشوازیان لێ کرا.

16/01/2025

تا ئێستا هێلانەی جالجالۆکەت بینیوە ؟؟

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکاتئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2025 ل...
16/01/2025

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کرد.

لەم دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

هەر لەم دیدارەدا جەخت لەوە
کرایەوە کە پێویستە لایەنە کوردیەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنەک و بە ڕێکاری ئاشتیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕێزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حکومڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێک تێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریادا هاتوونە.

16/01/2025

لە زاخۆ تانکەرێک و بارھەڵگرێک خۆیان بەیەکدا کێشا، شۆفێری بارھەڵگرەکە برینداربووە و زیانێکی زۆر بە ھەردوو ئۆتۆمبێلەکە گەیشتووە

16/01/2025

پڕۆژەی ڕێگای تونێلی ماوەران تاوەکو تونێلی میراوە لە سنوری قەزای شەقلاوە دەستپێدەکات

دوێنێ عەزیز سوارەغا کەلۆکی بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد، هەر چەند کاتژمێر دوای ئەوە خوشکەکەیشی خاتوو مراریخان سوارەغا ...
16/01/2025

دوێنێ عەزیز سوارەغا کەلۆکی بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد، هەر چەند کاتژمێر دوای ئەوە خوشکەکەیشی خاتوو مراریخان سوارەغا کەلۆکی کۆچی دوایی کرد

16/01/2025

بە ڤیدیۆ.. لە دەڤەری بارزان چەند گورگێک بەنێو ژمارەیەک مانگادا تێپەڕدەبن و سەیریان دەکەن

16/01/2025

ئازادکرنا شەش کەوان د ناڤ سرووشتێ دەڤەرا بارزان دا. ئەڤ کەوە ب دەستخۆشیڤە کەسەکی پێشکێشی بەتالیۆنا ژینگەپارێزیا بارزان کرن و مەش ئەڤ ئەمانەتە گەیاندە ناڤ سرووشتێ جوانێ دەڤەرا بارزان.

هەر وەک بەرێز(ڕێبین عەونی) سەرۆکی شارەوانی سێبیران بەلێنی بەخەلکەکە دابوو کەوا ڕۆژی پێنجشەممە دەست دەکرێت بە گرتنی سەگی ...
16/01/2025

هەر وەک بەرێز(ڕێبین عەونی) سەرۆکی شارەوانی سێبیران بەلێنی بەخەلکەکە دابوو کەوا ڕۆژی پێنجشەممە دەست دەکرێت بە گرتنی سەگی بی لانە، ئەمرۆ هەلمەتی گرتنی سەگی بی لانە لە سێبیران دەستی پێکرد.

15/01/2025

لە بازگەی دێگەڵە 210 کیلۆ جگەری مریشکی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا کە بە نیازبوون بیهێننە ناو شاری هەولێر

ئەم ژنە لە دایکبوونی 2003ـە و دایکی دوو مندالە، شەوی ڕابردوو لە سنوری هەولێر بەهۆی تەقینی سۆپاوە جەستەی سووتا و ئەمڕۆ کۆ...
15/01/2025

ئەم ژنە لە دایکبوونی 2003ـە و دایکی دوو مندالە، شەوی ڕابردوو لە سنوری هەولێر بەهۆی تەقینی سۆپاوە جەستەی سووتا و ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد

تا کۆتایی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان گوتی: لە ڕێگەی پرۆژ...
15/01/2025

تا کۆتایی 2026 لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان کارەبا دەبێتە 24 کاتژمێری وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان گوتی: لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکییەوە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر کارەباکانیان بووەتە 24 کاژمێری و لە ئێستادا 80 هەزار هاوبەش لەو خزمەتگوزارییە سوودمەندبوونە، ئەم پرۆژەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.ڕۆژی سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند: لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر کارەبا زۆر دەبێت، کە ئێستا سەروو 7 هەزار مێگاواتە، هەروەها لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کێشەی کەمی کارەبا چارە دەکرێت.هاوکات ئاماژەی بەوە دا، ئێستا نزیکەی 80 هەزار هاوبەش لە پرۆژەی ڕووناکی سوودمەندن و کارەباکانیان بووەتە 24 کاتژمێری و ئەم پرۆژەیەش سەرەتا لە چەند گەڕەکێکی هەولێر جێبەجێ کرا.

بەریتانیا بە هاوکاری ئەنجوومەنی ئاسایش سێ قاچاخچی کورد لەسنووری سلێمانی دەستگیرکرد کە قاچاخچیەتیان بە مرۆڤەوە دەکرد
15/01/2025

بەریتانیا بە هاوکاری ئەنجوومەنی ئاسایش سێ قاچاخچی کورد لەسنووری سلێمانی دەستگیرکرد کە قاچاخچیەتیان بە مرۆڤەوە دەکرد

ئەم گەنجە موالید 2006 لە سلێمانی دەستگیرکرا کە هەستاوە بە خنکاندنی پووری خۆی لە گەڕەکی سەرچنار
15/01/2025

ئەم گەنجە موالید 2006 لە سلێمانی دەستگیرکرا کە هەستاوە بە خنکاندنی پووری خۆی لە گەڕەکی سەرچنار

شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەمحەمەد کەمال، شارەزای کەشناسیی"پێشبینی دەکرێت، سبەی پێنجشەممە، ...
15/01/2025

شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسیی

"پێشبینی دەکرێت، سبەی پێنجشەممە، 16-1-2025، کەشی بەشێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان ناسەقامگیر بێت، ئاسمانیش لە هەندێک شوێن ساماڵە و لەهەندێک شوێنی دیکە نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت."

ئەگەری نمە باران لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، گەرمیان، سنووری سلێمانی و هەڵەبجە هەیە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران ئەگەری بەفر بارین هەیە و دواتر کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە.

لە 19ـی مانگ لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران و سلێمانی و هەڵەبجە، ئەگەری بارینی بەفر هەیە، لەسەنتەری شارەکانیش پێشبینی نمە باران دەکرێت، ئاماژەی بەوەش دا، دوای 25 مانگ شەپۆلێکی باران و بەفر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەڵەبجە: دوو تۆمەتبار دەستگیر کران بە تۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبابەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: دوو ه...
15/01/2025

هەڵەبجە: دوو تۆمەتبار دەستگیر کران بە تۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبا
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: دوو هاوڵاتی بەناوەکانی (س.ح.م) تەمەن ٣٢ ساڵ
(ژ.ح.م) تەمەن ٢٤ ساڵ کە دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە بوون بەتۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبای گوندی دەرەشیشی خوارو دەسگیر کران.

Address

Mergasor

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kanibot Post posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share