zeng media

zeng media میدیایەکی ئازادە، هەڵگری پەیامێکی ڕوونە: لەخەڵکەوە بۆ خەڵک. لەگەرمیانەوە پەخش دەکات..

03/09/2024

لەپەیمانگاکانی هونەرەجوانەکان خوێندکار چۆن وەردەگیرێت؟

🔹ئەم فیچەرەی شوان محەمەد خەیات ببینن..

🔹بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی ئامادە کراوە

لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانە...
02/09/2024

لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت.

دوو حالەتی کۆلێرا لە گەرمیان تۆمار کرا.بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان کە (٢) حاڵەتی نەخۆ...
01/09/2024

دوو حالەتی کۆلێرا لە گەرمیان تۆمار کرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان کە (٢) حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سنوورەکەمان تۆمارکراوە.

حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کەلار و ئەوەکەی تریان لە قەزای کفری بووە.

31/08/2024

باخچەی (مامۆستا عەلی) لەکفری کرایەوە..
چیرۆکێک لەپشت کردنەوەی باخچەکەوە هەیە، لەم فیچەرەی (شوان محەمەد)ەوە بیبینن:

بە پاڵپشتی (ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی) ئامادەکراوە

 چیرۆکی وێنەییلەکفری باخچەیەک بەناوی مامۆستا و پەروەردەکار (عەلی حسێن)ەوە کرایەوە..باخچەکە لەلایەن (ڕێکخراوی هاوکاریی ئە...
31/08/2024


چیرۆکی وێنەیی
لەکفری باخچەیەک بەناوی مامۆستا و پەروەردەکار (عەلی حسێن)ەوە کرایەوە..

باخچەکە لەلایەن (ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی)یەوە دروست کراوە

فۆتۆ: دانا مولود 📸

دوو تەرمی نەناسراو لە نزیک (برایم سەمین) لە سنوری ناحیەی قەرەتەپە دۆزرانەوەسەرچاوەیەک وتی: کەمێک لەمەوبەر هەردوو تەرمەکە...
31/08/2024

دوو تەرمی نەناسراو لە نزیک (برایم سەمین) لە سنوری ناحیەی قەرەتەپە دۆزرانەوە

سەرچاوەیەک وتی: کەمێک لەمەوبەر هەردوو تەرمەکە دۆزراونەتەوە، یەکێکیان ناسنامەی پۆلیسی فیدراڵیی عێراقی لەبەردا بووەو دانیشتوی ناحیەی دوجەیلە. ئەوەی تریان ناناسرێتەوە.

تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای دیالە کراون و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ هۆکاری کوشتن و فڕێدانی تەرمەکان دەستی پێکردوە.

29/08/2024

عەلی مەردان لەم کۆشکەی کفرییەوە ئاوازی گۆرانی: (هەستە بابچین بکەین تەماشا…)ی داناوە

🔹ئەم فیچەرەی (شوان محەمەد خەیات) ببینن:

بە پاڵپشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی ئامادەکراوە

بە وێنە..لەسەر گڵکۆی شەهید لەگۆڕستانی باوەشاسوار (کفری)  دوەمین ساڵیادی شەهید شەماڵ کرایەوەمەراسیمەکە بریتی بوو لە نمایش...
28/08/2024

بە وێنە..
لەسەر گڵکۆی شەهید لەگۆڕستانی باوەشاسوار (کفری) دوەمین ساڵیادی شەهید شەماڵ کرایەوە

مەراسیمەکە بریتی بوو لە نمایشکردنی بەشێک لەکارە دەستییەکانی شەهید و شیعرەکانی. هەروەها، وتاری دۆست و هاوڕێیانی پێشکەش کرا.

مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینە...
28/08/2024

مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، دوای ھەوڵەکانی د. ئارام محەمەد بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەگرێبەست دراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، وردبینی لە ناوی وانەبێژان دەکرێت بۆ ئەنجامدانی رێکارەکانی دامەزراندنیان.

بەوێنە..بەڕێوەچوونی مەراسیمی یەکەمی لەدوەم ساڵیادی شەهید شەماڵ خورشید لەشاری کفری و لەشوێنی تیرۆرکردنی لەبەردەم ماڵەکەی ...
28/08/2024

بەوێنە..
بەڕێوەچوونی مەراسیمی یەکەمی لەدوەم ساڵیادی شەهید شەماڵ خورشید لەشاری کفری و لەشوێنی تیرۆرکردنی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا..
📷 دانا مەولود

٢٨ی ئابی ٢٠٢٤ دوو ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی سوهێل خورشید (شەماڵ)دا تێدەپەڕێت کە بەدەستێکی نادیار (!) تیرۆرکراو تائێستاش دۆسیەکەی لە دادگایە. کەسێکیش دەستگیرکراوە و کە برای بکوژی سەرەکییە.

23/08/2024

نانەوایی..
بەم گەرمایە کەس توانای نانەوایی هەیە؟

ئەم فیچەرەی (شەیما سەروەت) ببینن
بەپاڵپشتیی (ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی) ئامادەکراوە

١٤ کەسی تر بەشێوەی گرێبەست بۆ کفری دادەمەزرێنلە دوای ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە دامەزراندنی فەرمانبەری پ...
23/08/2024

١٤ کەسی تر بەشێوەی گرێبەست بۆ کفری دادەمەزرێن

لە دوای ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە دامەزراندنی فەرمانبەری پێویست بۆ یەکە ئیدارییەکان، بۆ دیوانی قایمقامیەتی قەزای کفری و ناحیەکانی ( سەرقەڵا، ئاوەسپی، نەوجول، کۆکس) لە ڕێگەی سیستەمی ئۆنلاین و شێوازی خاڵبەندیکردن، ( ۱٤) کەس دادەمەزرێت، پشکی دیوانی قایمقامیەتی قەزای کفری بە پێی ڕێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران تەنها (باخەوان) و (کارگوزار) دەگرێتەوە. پێشکەشکاران تاوەکو بەرواری (٥ / ۹ / ۲۰۲٤) دەتوانن لەڕێی ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمەکان پڕ بکەنەوە و مەرج و ڕێنماییەکان بخوێننەوە.

https://damazrandn-kifri.com

22/08/2024

لەبیرەوەری ١٠٤ ساڵەی شۆڕشی برایم خانی دەلۆدا، ڕێزلێنان بۆ ١٢ کەسایەتی ڕۆشنبیرو ئەدەبیی کفری و گەرمیان لەناو سەرای کفری ڕێکخرا..

🔹 ئەم ڕاپۆرتەی دانا مەولود ببینن:

بە وێنەبۆنەی تایبەتی ڕێزلێنان لە ١٢ کەسایەتی ڕۆشنبیر و ئەدیبی کفری کە لەکۆتاییەکانی سەدەی بیستەمەوە ڕۆڵیان لەناوچەکەدا ه...
22/08/2024

بە وێنە
بۆنەی تایبەتی ڕێزلێنان لە ١٢ کەسایەتی ڕۆشنبیر و ئەدیبی کفری کە لەکۆتاییەکانی سەدەی بیستەمەوە ڕۆڵیان لەناوچەکەدا هەبوە.
🔹 قاوەخانەی ڕۆشنبیران بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپوری کفری و پاڵپشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی ئەنجامی دا.
🔹 پێنجشەممە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤

📷 دانا مەولود

ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک فەرمانبەر دادەمەزرێنێت لە پاش رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری ...
22/08/2024

ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک فەرمانبەر دادەمەزرێنێت

لە پاش رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری پێویست بۆ یەکە ئیدارییەکان، ئیدارەی گەرمیان لە رێگەی سیستمی ئۆنلاین و بە شێوازی خاڵبەندیکردن، (٨١) کەس لە پسپۆریە جیاوازەکان و کارگوزار و شۆفێر بۆ دیوانی ئیدارەکە وەک فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت، داواکاران دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەی لای خوارەوە و لەماوەی ١٥ رۆژدا واتە لەرۆژی (٢٠٢٤/٨/٢٢) تا (٢٠٢٤/٩/٥) فۆرمی دامەزراندن پڕبکەنەوە و ئاگاداری سەرجەم مەرجەکان بن بۆ دامەزراندن.

لینکی فۆرمی دامەزراندن:
https://forms.gle/4r4isDxAu4yiHFPZA

بۆ ئەمساڵ بەشێکی زانستیی نوێ لەکۆلێجی تەکنیکی کفری دەکرێتەوەکۆلێجی تەکنیکی کفری سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان رایگەیا...
21/08/2024

بۆ ئەمساڵ بەشێکی زانستیی نوێ لەکۆلێجی تەکنیکی کفری دەکرێتەوە

کۆلێجی تەکنیکی کفری سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان رایگەیاندوە ئەمساڵ (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بەشێکی نوێ دەکەنەوە بەناوی (سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری).

🔹 دەرچوانی ١٢ی زانستی وەردەگرێت بە زانکۆلاین و پارالێل
🔹 دەرچوانی پەیمانگای ئایتی و کۆمپیوتەر بە پارالێل وەردەگرێت
🔹 بەشەکە یەکەمجارە لەهەرێم بەو ناوەوە دەکرێتەوە و هاوشانی بەشی (I.T)یە.
🔹 دەرچوانی دەبنە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆرۆیۆس

بۆ یەکەمجار لەشاری کفری پەیمانگایەکی پیشەیی-حکومی بەزمانی ئینگلیزی دەکرێتەوە و دەرچوانی ٩ی بنەڕەتی وەردەگرێت🔹وەزارەتی پە...
21/08/2024

بۆ یەکەمجار لەشاری کفری پەیمانگایەکی پیشەیی-حکومی بەزمانی ئینگلیزی دەکرێتەوە و دەرچوانی ٩ی بنەڕەتی وەردەگرێت

🔹وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیمانگەیەکی (٥ ساڵی) لە قەزای کفری دەکاتەوە بە ناوی (پەیمانگەی پیشەیی کفری/ خوێندنى ئینگیزی)
🔹خوێندکارانى دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین داواکاری پێشكەش بكەن بەپێى ئەو مەرج و پێوەرانەی کە دانراون:
١- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٢- شەست (٦٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت.
٣- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕى و بەشانە پێک دێـت:
• بازرگانى
• گەشتوگوزار
• دیزاین
• کۆمپیوتەر
٤- قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لە ھەر بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.
٥- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشەکانی لە سەرەوە ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێ دەكات.
٧- پێشکەشکردن لە ڕێکەوتى ۲۱ ی ۸ ی ۲۰۲٤ دەست پێ دەکات وە لە ڕێکەوتى ٥ ی ۹ ی ۲۰۲٤
کۆتایی دێت
٨- قوتابى دەبێ سەردانى قوتابخانە و خوێندنگەى خۆى بکات بۆ وەرگرتنى وشەى بەکارهێنەر (username) و وشەى تێپەڕ (password).
https://www.e-parwarda.com

20/08/2024

کورد لەدیالە هیچی پێنەدراوە
نە لە حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە و نە لەلیژنەکانی ناو ئەنجومەنی پارێزگادا پشکی پێنەدراوە..

20/08/2024

لەهەر تەمەنێکدایت، داهاتووت لێرە بنیات بنێ!
ئێمە ڕێگاکانی سەرکەوتنت پیشان دەدەین.

لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی گەرمیانەوە دەرگای خەونەکانت بۆ دەکەینەوە، گەر دەرچووی پولی 12 ( زانستی، وێژەیی، پیشەیی، ئیسلامی و 5 ساڵەی پەیمانگەیت) یان نمرەکەت کەمە و بەشی دڵخوازی خۆت وەرتناگرێت، یان پێشتر زانکۆ و پەیمانگەکانت تەواو کردووە و بەشەکەت بەدڵنەبووە؟

ئەوا بێ دو دڵی دەتوانیت لە پەیمانگەکەمان درێژە بەخوێندنەکەت بدەیت لە بەشی دڵخوازی خۆت.

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی گەرمیان، بۆ ئەم ساڵی خوێندنی 2024-2025، بەشەکانی پێکدێت لەم بەشانەی خوارەوە:

🔸 دەرمانسازی
🔸شیکاری نەخۆشیەکان
🔹 پەرستاری
🔹 دروستکردنی ددان
🔸 نێتۆرک
🔸 کارگێڕی هۆتێل
🔹 مۆبایلی زیرەک
🔸 چاککردنی کۆمپیوتەر
🔹 چاککردنی سیستەمی ساردی و گەرمی

ئێمه لەڕێگەی مامۆستای لێهاتوو و هەڵگری بڕوانامەی (ماستەر و دکتۆرا) و پرۆگرامی پێشکەوتوو و تاقیگەی مۆدێرن، خوێندن لە ئاستێکی نمونەیدا پێشکەش دەکەین.

ماوەی خوێندن 2 ساڵە، خوێندکاران دەبنە خاوەن بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم.

پەیمانگەکەمان هەلی خوێندن دەڕەخسێنێت بۆ فێرخوازانی ئازیز، بەبێ ڕەچاوکردنی کۆنمرە و تەمەن بۆ بەشە پیشەییەکان.

پەیمانگە: ساڵانە گەشتی زانستی، سیمنار و ورکشۆپ، ئاهەنگی یەکتر ناسین و دەرچون، گەشتی بەهارە و چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات.

ئێوە شایستەی باشترینن، هەڵمانبژێرن تاکو باشترینەکانت پێشکەش بکەین.

🔸ناونیشان:کەلار ـ جوتیاران تەنیشت مزگەوتی سەرداربەگی جاف📌

🔸بۆ زانیاری زیاتر سەردانی پەیمانگە بکەن یان پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە:

📞0770 496 4040
📞0770 497 4040

ئەو ناوانەی کێشەی بایۆمەتریان ھەیە بڕی مووچەکەیان دەگاتە ٤٢ بۆ ٤٣ ملیار دینار کە لەلایەن بەغدادەوە نانێردرێت و دیوانی چا...
19/08/2024

ئەو ناوانەی کێشەی بایۆمەتریان ھەیە بڕی مووچەکەیان دەگاتە ٤٢ بۆ ٤٣ ملیار دینار کە لەلایەن بەغدادەوە نانێردرێت و دیوانی چاودێری دارایی عێراقیش بە وەزارەتی دارایی ھەرێمی وتووە تەنھا بەپێی سیستمی بایۆمەتری مووچە دەنێرن و ھەر کەسێک ناوی لەو سیستمە نەبێت بەغداد مووچەکەی دابین ناکات.

تائێستا بەشی زۆری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر نەکراون و دیارترین کێشەش بریتییە لە تۆمارنەکردنی ١٨ ھەزار کەس لە کەسوکاری شەھیدان و ٧١ ھەزار پێشمەرگەی خانەنشین لە سیستمی بایۆمەتری، ئەمە جگە لە بوونی ناوی زیادە و گۆڕانکاری مانگانە لە لیستی مووچەی وەزارەتەکان.

18/08/2024

ئاسکێکیان لە ڕاوچی ڕزگار کرد و ئازادیان کرد
🔹 چوار مانگ تیماری برینەکەیان و کرد و شیریان پێدا..
🔹 لە جەوەڵ عزەدین ئازادیان کرد..

📹 دانا مەولود

بە پاڵپشتیی (ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی) ئامادەکراوە

بە دانانی ئامێری مانیفۆڵد، سیستەمی ئۆکسجینی مەرکەزیی بۆ نەخۆشخانە کارا کرا🔹 لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گ...
18/08/2024

بە دانانی ئامێری مانیفۆڵد، سیستەمی ئۆکسجینی مەرکەزیی بۆ نەخۆشخانە کارا کرا

🔹 لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئامێری مانیفۆڵد بۆ سیستەمی ئۆکسجینی مەرکەزیی بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید خالد گەرمیانی لە کفری)دانرا.
🔹 رۆڵی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی نەخۆشخانەکەدا.
🔹 رۆڵی دەبێت لە روی سەلامەتی تەندورستی بۆ کامەندان و ھاووڵاتیان.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری ئاسکێکیان لەدەستی ڕاوچی ڕزگار کرد و ئازادیان کرد.چوار مانگ لەمەوبەر ئەو ئاسکە لەناوچەی (زین...
18/08/2024

پۆلیسی دارستان و ژینگەی کفری ئاسکێکیان لەدەستی ڕاوچی ڕزگار کرد و ئازادیان کرد.
چوار مانگ لەمەوبەر ئەو ئاسکە لەناوچەی (زینانە)ی ناحیەی نەوجول بەبرینداری لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە ڕزگار کرا. دوای تیمارکردنی برینەکەی و بەخێوکردنی، رۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ بەئامادەبوونی قائیمقامی کفری لە (جەوەڵ عزەدین/رۆژاوای کفری) ئازادی سروشت کرا.

حکومەت پارەی پێویستی بۆ نۆژەنکردنەوەی بینای (چاکسازیی گەورانی گەرمیان) لەکفری تەرخانکرد و دەستی پێدەکرێت.٦٠٧ ملیۆن بۆ نۆ...
17/08/2024

حکومەت پارەی پێویستی بۆ نۆژەنکردنەوەی بینای (چاکسازیی گەورانی گەرمیان) لەکفری تەرخانکرد و دەستی پێدەکرێت.
٦٠٧ ملیۆن بۆ نۆژەنکردنەوەکە تەرخانکراوە. بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا دەست بەکارەکانی بکرێت.

هاووڵاتییەکی گەرمیانی، لەناو نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و بۆ کاری خێرخوازی دوو ساردکەرەوەی ئاوی داناوەو ڕۆژانەش ئاوی ساردی ت...
16/08/2024

هاووڵاتییەکی گەرمیانی، لەناو نەخۆشخانەی گشتیی کەلار و بۆ کاری خێرخوازی دوو ساردکەرەوەی ئاوی داناوەو ڕۆژانەش ئاوی ساردی تێئەکرێت.

15/08/2024

#فیچەر
خانمێک لەسنە کارێکی جیاواز دەکات
بزانن چۆن هەلی کاری بۆ کچان رەخساندوە
ئەم فیچەرەی (سارا جەعفەری) ببینن:

بەپاڵپشتی ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی ئامادە کراوە

13/08/2024

خێزانێک دوای وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەی کفری پاکدەنەوە

نەخۆشخانەی گشتیی شەهید خالید گەرمیانی لەکفری بڵاوی کردوەتەوە کە
رۆژی ٢٠٢٤/٨/١٢ چارەخوازێک سەردانی نەخۆشخانەکەی کردوە، پزیشکان و کارمەندان وەک ئەرکی خۆیان کاری پێویستیان بۆ ئەنجام داوە. دواتر، خێزانی ئەو چارەخوازە پێش ئەوەی نەخۆشخانە بەجێبھێڵن ھەستان بە پاککردنەوەی ھەموو نەخۆشخانە.

13/08/2024

گردبوونەوەی بەشێک لە عەرەب و تورکمانەکانی کەرکوک دژی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک

مەرسومی کۆماری بۆ ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک دەرکرا.
13/08/2024

مەرسومی کۆماری بۆ ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکوک دەرکرا.

13/08/2024

#فیچەر
خانمانی کفری لە یاریی (هێزی لەش)دا بردنەوە تۆمار ئەکەن

ئەم فیچەرەی (دانا مەولود) ببینن:
بەپاڵپشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئەڵمانی

Address

Kifri

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when zeng media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share