Mam newroz - مام نەورۆز
بـــۆ مــێــژوو «ڕوونكردنەوە»
«دواین قسە پێش كۆتایی ھێنان بە پڕۆژە گەورەكە»
|
«مام نەورۆز»
مام نەورۆز یەكێك لە پڕۆژە ھەرە گەورە و پێویستەكان لە كوردستان كە پێویستی بە سەپۆرتێكی جدی ھەبوو لەناو حوكومەت، دەسەڵات، كۆمپانیا گەورەكان، دەزگاكان، یان سەرمایەدارێكی ڕۆشنبیر و خەمخۆری خەڵكی كوردستان بۆ ئەوەی بكەوێتە سەرپێ، بەڵام لەگەڵ ھیچ لەمانە نەگەیشتین بە ھیچ شوێنێك چونكە ھیچ كەس و لایەنێك وەك پێویست خەمی منداڵانی نەبوو و بەلاشیەوە گرنگ نەبوو.
...
# مام نەورۆز:
یەکەم کارەکتەرى کوردیە لەسەر ئاستى جیهان"و یەکەم بڕاندى کوردیە هاوشانى کارەکتەرە بەنێوبانگەکانى جیهانی، وەک:(میکى ماوسى ئـەمریکى)"(شڕێکى فەڕەنسى)"(پیپى سویدى)"(عمو فیرۆزى ئیـَـرانى)"(ماجدى ئـیـماراتى)"(شەیبوبى عێـراقى)"(سندبادى عەرەبى)"(سمیرى میسرى)"(ئوسامەى سورى)"(ملا خوجەى تورکی)"(تان تانى بەلژیکى)"و ھی ئێمەش (مام نەورۆز )ی کوردى.
———
ئێمە وەك گرووپی مام نەورۆز كە لە «٥٠» كەسایەتی وپسپۆڕ و چالاكوان و ھونەرمەند و نووسەر و ئەكادیمیستی منداڵانی ھەرچوار بەشەكەی كوردستان پێكھاتبووین پلانێكی سێ ساڵیمان ھەبوو بۆ ئەوەی گۆڕانكارییەكی گەورە بكەین لە بواری خزمەتكردن بە سامانی ڕۆحی گەلەكەمان ئەویش منداڵانن، لەگەڵ پێشكەوتنی جیھان منداڵانی كو