Shkar Halabjaey

Shkar Halabjaey قوتابی دکتۆرا لە دارایی ئیسلامی لە مالیزیا
PhD student in Islamic Finance IIUM

22/12/2023

أشْهَدُ ألَا إلَهَ إلَّا الله وأنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ ورَسُولُه
هەینیتان موبارەک بێت.

تەماشای ئەم وێنەیە بکە:پێشتر ئەو کەشتیە بارهەڵگرانەی دەچونەوە بەندەرەکانی وڵاتی زایۆنی بە خەتە شینەکەدا دەڕۆیشتن.بەڵام ل...
20/12/2023

تەماشای ئەم وێنەیە بکە:
پێشتر ئەو کەشتیە بارهەڵگرانەی دەچونەوە بەندەرەکانی وڵاتی زایۆنی بە خەتە شینەکەدا دەڕۆیشتن.
بەڵام لە دوای ڕێگریەکانی وڵاتی یەمەن، ئێستا دەبێت بەخەتە زەردەکەدا بڕۆم، ئەمە بووە هۆی ئەوەی چەند کۆمپانیایەکی ئەو بوارە گەشتەکانیان بەتەواوی ڕاگرن بۆ إسرائيل.

پایتەختی شارستانی و زانست!لە یادمە لە ساڵی ٢٠٠١ خاڵم سەردانێکی بەغدادی پێکردم، لەوێ سواری پاسی دووقات بووم بۆ یەکەم جار.
18/12/2023

پایتەختی شارستانی و زانست!
لە یادمە لە ساڵی ٢٠٠١ خاڵم سەردانێکی بەغدادی پێکردم، لەوێ سواری پاسی دووقات بووم بۆ یەکەم جار.

هەندێک دەرفەت ڕەنگە تەنها یەک جار بێتە پێشەوە، بۆیە باشتر وایە پێش ئەوەی بێت تۆ  ئامادە سازیت کردبێت.
08/12/2023

هەندێک دەرفەت ڕەنگە تەنها یەک جار بێتە پێشەوە، بۆیە باشتر وایە پێش ئەوەی بێت تۆ ئامادە سازیت کردبێت.

فرۆشتنی چەک بەبەهای ٦٠٠ ملیار دۆلار لەلایەن ١٠٠ گەورەترین کۆمپانیای جیهان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢.بۆ ئەوەی ئەو بازرگانیە بەرد...
06/12/2023

فرۆشتنی چەک بەبەهای ٦٠٠ ملیار دۆلار لەلایەن ١٠٠ گەورەترین کۆمپانیای جیهان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢.
بۆ ئەوەی ئەو بازرگانیە بەردەوام بێت پێویست دەکات جەنگی نوێ و تراژیدی هەبێت.

نمونەیەک لە سندوقی خێرات بەئامانجی کڕینی زەوی فەڵەستینیەکان، کە لەساڵی 1904 دابەشکرا بەسەر کۆمەڵگا یەهوودیەکان.لەگەڵ ئەو...
16/11/2023

نمونەیەک لە سندوقی خێرات بەئامانجی کڕینی زەوی فەڵەستینیەکان، کە لەساڵی 1904 دابەشکرا بەسەر کۆمەڵگا یەهوودیەکان.
لەگەڵ ئەوەشدا تا ساڵی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئیسرائیل لە 1948 تەنها 7.4٪ خاکی فەڵەستین ببوە موڵکی یەهوودیەکان.

ڕێگا درێژەکانیش بەبەردەوامبوو کۆتاییان پێدێت. چێژی کۆتایی ماندووی ڕێگاکەت لەیاد دەباتەوە، وهەمووی دەبێت بەیادگاری.
15/11/2023

ڕێگا درێژەکانیش بەبەردەوامبوو کۆتاییان پێدێت.
چێژی کۆتایی ماندووی ڕێگاکەت لەیاد دەباتەوە، وهەمووی دەبێت بەیادگاری.

دەوڵەتداری لەلای خۆمان لە کۆتا خاڵ پاشان گەڕانەوە بۆ خاڵەکانی سەرەتا دەست پێدەکات.لە وڵاتان جادەی باش و هێڵکاری تەواو دە...
13/11/2023

دەوڵەتداری لەلای خۆمان لە کۆتا خاڵ پاشان گەڕانەوە بۆ خاڵەکانی سەرەتا دەست پێدەکات.

لە وڵاتان جادەی باش و هێڵکاری تەواو دەکرێت پاشان بەشێکی ئەو جێگایانەی گونجاوە لەسەر شەقام یان جێگای کراوەیە و دەکرێت بکرێت بەشوێنی ڕاوەستانی ئۆتۆمۆبیل سیستەمی پارەدانی بۆ زیاد دەکەن، بۆ ئەوەی تەنها ئەوانەی کارێکی کاتیان هەیە لەو جێگایە سەیارە ڕابگرن و پاشان بڕۆن. (ڕۆژانی ویکەند شەممە و یەک شەممە بێ بەرامبەر دەبێت)

بەمەش ئەو جێگایە زۆرترین کەس سوودی لێوەردەگرێت بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلیلەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی، لەگەڵ ئەوەشدا شارەوانی داراییەن سوودمەند دەبیت.

هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی خاوەن دوکان و ئۆفیسەکان ئەو جێگایە قۆرغ نەکەن بۆ سەیارەکانی خۆیان. بەمەش ئەوانەی بۆ تەواوی ڕۆژەکە سەیارەیان ڕادەگرن ناچار دەبن سەیارەکەیان ببەنە گەراجی تایبەت.

بەڵام پێش پەیرەوکردن ئەمە لە کوردستان دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بدرێنەوە؛
- تا چەند جادەوبانی کوردستان گونجاوە و هێڵکاری بۆ کراوە؟
- ئەو پارەیە بۆ کوێ دەڕوات کۆمپانیا یان حکومەت؟
- زیادکردنی جۆرەکانی باج تا چەند لەگەڵ بارودۆخی دارایی خەڵکی گونجاوە؟
- تا چەند گەراجی تایبەتی پێویست هەیە لەو جێگایانە؟

کۆمپانیا بازرگانییەکان ئێستا خزمەتگوزاری بانکیین !لەبری ئەوەی حکومەتی عێراقی هانی پیشەسازی، وداهێنان بدات، هانی قۆرخکاری...
12/11/2023

کۆمپانیا بازرگانییەکان ئێستا خزمەتگوزاری بانکیین !

لەبری ئەوەی حکومەتی عێراقی هانی پیشەسازی، وداهێنان بدات، هانی قۆرخکاری و فرۆشتن بە دۆلار دەدات.

لەگەڵ لەناوبردنی ئەزموونە ناوخۆییە سەرکەوتووەکان، وگۆڕینی بە کۆمپانیاکانی سپیکردنەوەی پارە.

لە ئێستادا کۆمپانیا بازرگانیەکان ئەوەندی لە خەمی سپیکردنەوەی پارەدان ئەوەندە خەمی کاڵاو خزمەتگوزاریەکانیان نین.

جەنگی هواوی بۆ گۆگڵ:وا دیارە گووگڵ بەرنامەیەکی زیانبەخشە (پیسە) و مەترسی زۆری لەسەرە.  ئامۆژگاری دەکرێت دەستبەجێ لاببرێت...
31/10/2023

جەنگی هواوی بۆ گۆگڵ:
وا دیارە گووگڵ بەرنامەیەکی زیانبەخشە (پیسە) و مەترسی زۆری لەسەرە. ئامۆژگاری دەکرێت دەستبەجێ لاببرێت.
ئەمە پەیامی کۆمپانیای هواویە بۆ ئێمەی بەکارهێنەری براندی هواوی.

سەرکردەیەک:وڵاتەکەی لا غاباتەوە گۆڕی بۆ یەکێک لە وڵاتانی پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.بەبێ ئەوەی: - هیچ وێنەیەکی هەڵواسراوبێت...
29/10/2023

سەرکردەیەک:
وڵاتەکەی لا غاباتەوە گۆڕی بۆ یەکێک لە وڵاتانی پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.
بەبێ ئەوەی:
- هیچ وێنەیەکی هەڵواسراوبێت لە دامودەزگاکانی حکومەت.
- هیچ پەیکەرێکی بۆ دروستکرابێت.
- هیچ شەقامێکی بەناوەوە کرابێت.
- هیچ نەوەیەکی کردبێتە جێگرەوەی خۆی.
- هیچ کەناڵکی میدیای شەخسی هەبێت.
- هیچ هێزێکی تایبەتی هەبێت.
- هیچ کێشەکی دروست کردبێت لە دوای ڕۆیشتنی.

داری ئازادی بەخوێن ئاودەدرێت.
28/10/2023

داری ئازادی بەخوێن ئاودەدرێت.

دوای بارینی بارانێکی زۆر بەخور، ماڵی عەنکەبووت بەتەواوی تەربووە، ئەمەش وایکردوە زۆر بەجوانی و بەڕوونی دیاری بێت.چ شتێکی ...
25/10/2023

دوای بارینی بارانێکی زۆر بەخور، ماڵی عەنکەبووت بەتەواوی تەربووە، ئەمەش وایکردوە زۆر بەجوانی و بەڕوونی دیاری بێت.
چ شتێکی ئەم ماڵە سرنج ڕاکێشە ؟!

وێنەی یەک پاوەندی (جنیه) فەلەستینی لەساڵی 1939. هەر لەسەرەتاوە ئیمپراتۆری بەریتانی ئامادەکاری کردبوو بۆ گێرانەوەی تەواوە...
23/10/2023

وێنەی یەک پاوەندی (جنیه) فەلەستینی لەساڵی 1939.
هەر لەسەرەتاوە ئیمپراتۆری بەریتانی ئامادەکاری کردبوو بۆ گێرانەوەی تەواوەی جولەکەکانی ئەورووپا بۆ خاکی فەلەستین تا ئەوکاتەی بەتەواوی ژمارەیان زۆربوو و بوون بەخاوەنی سوپا، پاشان لەسەڵی 1947 خاڵی فەڵەستینی جێهێشت و لەسەڵی 1948 هێزی باڵادەست کە جولەکەکان بوون دەوڵەتی ئیسرائیل یان ڕاگەیاند.

دراوی وڵاتی فەلەستین کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1927 دەگەڕێتەوە، ئەوکات لەژێر داگیرکاری بەریتانیابوو.لەسەر دراوەکە بە زمانی عی...
21/10/2023

دراوی وڵاتی فەلەستین کە مێژووەکەی بۆ ساڵی 1927 دەگەڕێتەوە، ئەوکات لەژێر داگیرکاری بەریتانیابوو.
لەسەر دراوەکە بە زمانی عیبری نوسراوە (وەک زمانی سێهەم لەو کاتەدا).

هەردووکیان لە یەک بینادان، بەڵام هەریەکەیان دیدگای ژیانی جیاوازیان هەیە.زۆر جار کێشەکە لای خۆتە نەک بارودۆخ و جێگاکە !
02/10/2023

هەردووکیان لە یەک بینادان، بەڵام هەریەکەیان دیدگای ژیانی جیاوازیان هەیە.
زۆر جار کێشەکە لای خۆتە نەک بارودۆخ و جێگاکە !

کاتێک تەنها تەرکیزت لەسەر بوارەکەی خۆتە.
24/09/2023

کاتێک تەنها تەرکیزت لەسەر بوارەکەی خۆتە.

ئێرە کوالالمپورە پایتەختی مالیزیاسێ جۆری جیاوازی هێڵی قیتار بۆ گواستنەوەی خەڵکی. وێنەگری ئەم وێنەیە 5 سەعاتی پێویستبووە،...
24/09/2023

ئێرە کوالالمپورە پایتەختی مالیزیا
سێ جۆری جیاوازی هێڵی قیتار بۆ گواستنەوەی خەڵکی.

وێنەگری ئەم وێنەیە 5 سەعاتی پێویستبووە، تا بتوانێت لە یەک وێنەدا 4 قیتار وێنە بگرێت.

23/09/2023

پێگەیاندنی خۆت (وەک تاکێکی کورد) باشترین خزمەتە کە بتواتی پێشکەشی نەتەوەکەتی بکەیت.

17/09/2023

وەرگرتنی قەرز تەنها چارەسەرێکی کاتییە، جێگای دڵخۆشی نیە!

17/09/2023

پێناچێت هەرێمی کوردستان خۆی بۆ جەنگی ساردی ئابووری ئامادەکردبێت !
(نەبوونی ژێرخانی ئابووری ودارایی بەهێز)

هەستت چۆنە کاتێک هەواڵێکی لەم جۆرە دەبینیت ؟!
29/08/2023

هەستت چۆنە کاتێک هەواڵێکی لەم جۆرە دەبینیت ؟!

ئێمە کاتێکی سنووردارمان لەبەردەستدایە، زۆر گرنگە هەڵبژاردەیەکی دروستمان هەبێت بۆ شێوازی بەڕێکردنی ڕۆژەکانمان.(هەموو ساتێ...
26/08/2023

ئێمە کاتێکی سنووردارمان لەبەردەستدایە، زۆر گرنگە هەڵبژاردەیەکی دروستمان هەبێت بۆ شێوازی بەڕێکردنی ڕۆژەکانمان.
(هەموو ساتێک لەم ژیانەدا گرینگ و بەهادارە)

14/07/2023

کاتێک دەبینین ئەم گەردوونە هەمووی بەو سیستەمە دەڕوات کە رب العالمین بۆی داناوە، لەگەڵ ئەوەشدا 100٪ بێ کێشەیە.

دەبێت تێبگەین ئێمەش بۆ ژیانی خۆمان پێویستمان بەو سیستەمەیە کە رب العالمین پێشنیاری کردووە بۆمان.

09/07/2023

پێش ئەوەی پرسیاری جێگاکە بکەیت دەبێت خۆت بدۆزیتەوە ( تواناکانت، لێهاتووەکانت، پسۆڕیت، پەیوەندیەکانت)
ئەوکات تەماشا بکە بزانە کوردستان گونجاوترە بۆ ئامانجەکانت یان وڵاتێکی تر.

متمان بەخۆبوون بە قسە دروست نابێت، بەڵکو بەکردار دروست دەبێت.کاتێک ڕۆژانە ئەو شتانە ئەنجام دەدەیت کە لە ئامانجەکانت نزیک...
09/07/2023

متمان بەخۆبوون بە قسە دروست نابێت، بەڵکو بەکردار دروست دەبێت.
کاتێک ڕۆژانە ئەو شتانە ئەنجام دەدەیت کە لە ئامانجەکانت نزیکت دەکاتەوە زیاتر و زیاتر متمانەت بەخۆت دەبێت.

چیرۆکی دووەم: کاتێک بەهایەکی زیاتر لەخۆتدا دەبینیت لەوەی کەتێیدایت لە ئێستادا، ئەمە دەبێت پاڵنەرێک کە هەموو بەربەستەکان ...
05/07/2023

چیرۆکی دووەم:
کاتێک بەهایەکی زیاتر لەخۆتدا دەبینیت لەوەی کەتێیدایت لە ئێستادا، ئەمە دەبێت پاڵنەرێک کە هەموو بەربەستەکان تێپەڕێنیت و ئەو بەها بەرزە بەدەست بهێنیت کە بەشایستەی خۆتی دەزانیت.

بووشرا بایەر، دانیشتووی شارۆچکەی سیروانە و یەکێکە لە یەکەمەکانی پارێزگای هەڵەبجە؛ باوکی کرێکارە و لە ژوورێکی سادەدا توانیویەتی نمرەی 95.6 بەدەستبهێنێت.

ورد بوونەوە لەم چیرۆکە: کاتێک بەهایەکی زۆر بە ئامانجەکەت دەدەیت (چونکە بەردەوامی دەبێت)، لەبەرامبەردا ڕێگریەکان بە کەم و...
04/07/2023

ورد بوونەوە لەم چیرۆکە:
کاتێک بەهایەکی زۆر بە ئامانجەکەت دەدەیت (چونکە بەردەوامی دەبێت)، لەبەرامبەردا ڕێگریەکان بە کەم و بچوک دەبینیت (چونکە کاتیە)، ئەمەش وادەکات باشترین دەستکەوتت هەبێ.
کاتێک ئەم تێڕوانینەت لا دروست دەبێت ئیتر نە شوێن نە ئاستی دارایی نە وڵات نە دەوروبەر نابێتە ڕێگر، چونکە هەموو دەرگایەکی شکستت داخستوە.
(ئەمە ژووری خوێندنی هەنار تەهایە، یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە بەشی وێژەیی)

پلانی هاوینەی پێشنیار کراوی تۆ چیە ؟چۆن هاوینێکی سەرکەوتوو بەڕێ دەکەیت ؟
19/06/2023

پلانی هاوینەی پێشنیار کراوی تۆ چیە ؟
چۆن هاوینێکی سەرکەوتوو بەڕێ دەکەیت ؟

12/06/2023

بەبێ پابەندبوون هەرگیز دەست پێناکەیت.
بەبێ بەردەوامی، هەرگیز ئەوەی دەستت پێكردووە تەواوی ناکەیت.

داهاتوویەکی باشتر و گەشتر بۆ عێراق ! وەزیری وزەی سعودیە: ئەوەی ئێمە بە عێراقەوە دەبەستێتەوە تەنها بۆڕی و هێڵی کارەبا نیە...
11/06/2023

داهاتوویەکی باشتر و گەشتر بۆ عێراق !

وەزیری وزەی سعودیە:
ئەوەی ئێمە بە عێراقەوە دەبەستێتەوە تەنها بۆڕی و هێڵی کارەبا نیە، بەڵکو دەمارەکان خوێنە.

ئەمە دەستپێکە لەگەڵ عێراق، وە کۆتاییەکەی بێ سنوورە.

-وڵاتی سعودیە لەداهاتوودا بەقوڵی وەبەرهێنان لە عێراقدا دەکات لەبوارە جیاوازەکان-.

بیرۆکە !یادی 40 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی ئیسلامی نێودەوڵەتی مالیزیا IIUM.ئەم زانکۆیەی کە ئێستا نزیکی 30 هەزار قوتابی هەی...
10/06/2023

بیرۆکە !
یادی 40 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی ئیسلامی نێودەوڵەتی مالیزیا IIUM.
ئەم زانکۆیەی کە ئێستا نزیکی 30 هەزار قوتابی هەیە و چەندین کۆڵێژ و بەشی جیاواز لەخۆی دەگرێت، لە ساڵی 1982 تەنها بیرۆکەیەک بوو پێشکەش کرا، و ئەم زانکۆیەی لێدەرچوو.

دەبێت چەندین بیرۆکەی تر هەبن کە هێشتا کاریان لەسەر نەکراوە و کاریگەری گەورەیەن دەبێت لە داهاتوودا ! ...
بیرۆکەکەت گەورەترین سەرمایەی بەکار نەهاتووە.

ئەگەر تەنها گۆڕینی ڕەنگەکەیشی بێت ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی دەیان ملیۆن کەس بە تامەزرۆوە بیکڕن ! بۆ ؟چونکە براندی Apple
10/06/2023

ئەگەر تەنها گۆڕینی ڕەنگەکەیشی بێت ئەوەندە بەسە بۆ ئەوەی دەیان ملیۆن کەس بە تامەزرۆوە بیکڕن !
بۆ ؟
چونکە براندی Apple

ڕێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کەمترینە لەچاو پارێزگاکانی عێراق.ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا وەک پێویست سوود ...
05/06/2023

ڕێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کەمترینە لەچاو پارێزگاکانی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا وەک پێویست سوود لە سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەرنەگیراوە لە سێکتەرەکانی ( کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پیشەسازی ) بەهەمان شێوە سوودی تەواو لە توانا مرۆییەکانی گەنجان وەرنەگیراوە.

هەر ئەمەیشە وایکردوە لە بەرامبەردا ڕێژەی بێکاری ساڵ بە ساڵ لە بەرزبوونەوەدا بێت، بێگومان ئەمە کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لە داهاتوودا لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەژاری.

دوای چەند ساڵێک لە چەق بەستووی دیدگای (حکومەت و دەرچوانی زانکۆکان) بۆ هەلی کار، لەم چەند ساڵەی ڕابردوو دیدگایان نوێبووەتەوە و دەزانن ڕێگای دروست بەهێزکردنی کەرتی تایبەتە لە سێکتەرە جیاوازەکان تا زۆرترین هەلی کار بڕەخسێنێت، ئەمە لە داهاتوویەکی دووردا کاریگەری ئەرێنی زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی هەژاری.

شکار هەڵەبجەیی
قوتابی دکتۆرا لە پسپۆڕی دارایی و بانکی ئیسلامی.

05/06/2023

گرینگ نیە چەند دەژیت.
گرینگ ئەوەیە چۆن دەژیت.

وڵاتی مالیزیا شایستەی ئەوەیە گەشتی VIP بۆ بکەیت 🇲🇾
03/06/2023

وڵاتی مالیزیا شایستەی ئەوەیە گەشتی VIP بۆ بکەیت 🇲🇾

02/06/2023

هەستی بەرپرسیارێتی ئەوەیە کە خۆت بەکەسی یەکەم بزانیت بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکان، و دەست هەڵگریت لە لۆمەکردن و گلەی کردن لە دەوروبەرت.

کەسمان لە منداڵی بڕیاری ئەوەمان نەداوە ژیانێکی ئاسایی و بێ دەستکەوتی گەورەمان هەبێت !بەڵام کە گەورەبووین بژاردەی ژیانە س...
27/05/2023

کەسمان لە منداڵی بڕیاری ئەوەمان نەداوە ژیانێکی ئاسایی و بێ دەستکەوتی گەورەمان هەبێت !
بەڵام کە گەورەبووین بژاردەی ژیانە سادەکە بووتە بەشێک لە ژیانمان !!!

کاتی نێو فرۆکە کاتێکی بە فیڕۆ چووە واتا زۆرینەی خەڵکی سوودی لێوەرناگرن، جگە لەوەی زۆریش بێزار دەبن. بەڵام دەکرێت بەچەند ...
22/05/2023

کاتی نێو فرۆکە کاتێکی بە فیڕۆ چووە واتا زۆرینەی خەڵکی سوودی لێوەرناگرن، جگە لەوەی زۆریش بێزار دەبن.

بەڵام دەکرێت بەچەند جۆرێکی جیاواز سوود لەو کاتە وەرگرین، بەدوو جۆر:

بابەتی جدی: وەک خوێندنەوە، نوسین، لەبەرکردن، گوێگرتن لە پۆدکاست، کارکردن لەسەر کارێکی تەواو نەکراو بەبەکارهێنانی ئایپاد و لاپتۆب.

بابەتی ئاسایی: تەماشا کردنی فیلم، دیکۆمێنتاری، یاری ئەلیکترۆنی، گفتوگۆ کردن لەگەڵ کەسی تەنیشتت.

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shkar Halabjaey posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Shkar Halabjaey:

Videos

Share

Category



You may also like