21/11/2024
🔴 کاریگەریی دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر بودجەی هەرێم
🔻فازڵ نەبی، جێگری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە ئەنجامی سەرژمێری گشتی لە عێراق بکرێتە بنەمایەک بۆ تەرخانکردنی بودجەی وڵات، بۆیە ئەگەر ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان کەمتر بێت لە لە سەدا دوازدە پوینت شەست و حەوت ئەوا پشکی بودجەی هەرێم بەهەمان شێوە کەم دەبێتەوە
فازڵ نەبی وتیشی : لە یاسای بووجەی عێراقدا لە ساڵی 2005 ڕێژەی لە سەدا حەڤدە بۆ هەرێمی کوردستان دیاری کراوە، ئەم تەرخانکردنە بە مەرجی ئەوە بووە کە ئەم ڕێژەیە تا سەرژمێری گشتی لە عێراق بە بەردەوامی بمێنێتەوە ، ئەگەر ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە هەرێم کەمتر لەم ژمارەیە بێت بودجە کەم دەبێتەوە و ئەگەر زیاتریش بێت زیاد دەکات.