Govary Chrpa گۆڤاری چرپه

Govary Chrpa گۆڤاری چرپه گۆڤارێكی مانگانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتییه‌.
له‌ هه‌ولێر ده‌رده‌چێت

له‌ده‌رگا داخراوه‌كان ده‌ده‌ین

لەگەڵ هاتنە كایەی ئەو كەش و هەوا ئازادییەی كە لە كوردستاندا بەرجەستەیە، تەواوی كایەو جومگەكانی ژیانی لێوە بەهرەمەند بوون، بێگومان بواری راگەیاندن بەگشتی و رۆژنامەگەری بەتایبەتی لەسایەیدا بەرفراوانی جوڵەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە دیووە، هەبوونی ئەم هەموو بڵاوكراوەیەش وەك هەندێ لە شارەزایان ئاماژەی پێدەكەن زیانی بەبواری راگەیاندن گەیاندووە، بەڵام لەبەرامبەریشدا ژمارەیەكی ز

ۆر هەن ئاماژە بەوە دەكەن دەركردنی ئەم هەموو گۆڤارو رۆژنامەیە دیاردەیەكی شارستانی و دروستە، بەڵام دەشكرێ هەریەكێ لەمانە بەپێی پرسنیپەكانی پیشەو رەوشتی رۆژنامەنووسی لەبەرچاو بگرن و ئەو یاسایانەی كە هەن پێشێل نەكرێت، بەشێوەیەك كە رۆژنامەگەری نەبێتە ئامرازێك بۆ شكاندنی مرۆڤەكان و لەكەداركردنی كەسایەتی و شێواندنی كۆمەڵگە، هەروەهازیان گەیاندن بە نیشتمان. لەم بارودۆخەداكە نەك هەر كوردستان و عێراق بەگشتی بەڵكو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشێك لە وڵاتانی دیكەی جیهانیش رووبەڕووی گۆڕانكاری گەورە بوونەتەوە، بەشێوەیەك كە رووداوەكان هێندە خێران كە پێویست دەكات راگەیاندن ئەسپی خۆی لەگەڵ هەموو رووداوەكانی ناو كۆمەڵگە تاو بدات و وانەكات لە كاروان داببڕێت. ئێمە لە سۆنگەی بڕوابوونمان بەوەی كە دەبێت راگەیاندن زادەو هەڵقوڵاوی نێو ناخی كۆمەڵگە بێت بۆیە بەپێویستمان زانی كە گۆڤارێك دەربكەین كە بەشێوەیەك كاری تێدا بكرێت تا ئەو پەڕی خۆی لەقەرەی هەموو ئەم پێشهات و رووداوانە بدات كە لەناو كۆمەڵگە سەر هەڵدەدەن. لەچوارچێوەی درك كردنمان بەوەی كە زۆرێك لە رۆژنامە گۆڤارەكان وەكو پێویست نادەن، بۆیە گۆڤاری چرپە هەموو ئەم كۆت و بەندانە دەشكێنێ و هەوڵ دەدات بچێتە نێو ناخی بیركردنەوەی سەرجەم چین و توێژەكانی كوردەواری، بێگومان لەم گۆڤارەدا كارمەندان هەوڵدەدەن كە پەی بەهەموو راستییەكان ببەن، ئەگەر بە چرپە چرپیش بێت بخرێتە نێو سەرجەم ئەم گرفت و ئاریشانەی تاكەكانی كۆمەڵگە رووبەڕوویان دەبێتەوە، بەدڵنیاییەوە دەركردنی یەكەم ژمارەی (چرپە) لەم ئان و ساتەدا كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە (منحە)ی تەواوی ئەم گۆڤارو رۆژنامانە بڕدراوە كە پێشتر لە حكومەتەوە پارەیان بۆ تەرخانكرابوو، دەركردنی گۆڤاری (چرپە) ئەم راستیە دەردەخات كە ئێمە بێ لایەنی خۆمان دەسەلمێنین و لەسەر ئەركی خۆمان گۆڤارەكە دەردەكەین. رەنگە هەندێ لایان وابێ كە دەركردنی گۆڤارێكی لەمشێوەیە كارێكی نەگونجاو بێت، بەڵام ئێمە پێمان وایە ئەگەر هەر بڵاوكراوەیەك هاوتەریب لەگەڵ خواست و داواكاری ئامانجەكانی خوێنەر هاوڕێ بێت ئەوا پێویست بەوە نابێت كە یەكێ یا لایەنێك یا خاوەن پارەدارێك خۆی لێ بكات بەكوێخاو ریش سپی..
چرپە. نیازی وایە لەرێگەی ئەو بابەتانەی كە بڵاوی دەكاتەوە زۆرترین ژمارەی خوێنەرو كڕیار بۆخۆی پەلكێش بكات كە ئەمەش تاكە سەرچاوەی داهاتی دەركردنی دەبێت، لەروانگەی هەستكردنمان بەوەی كە كۆمەڵێك گرفت و قەیران هەن بەرۆكی خێزان و كۆمەڵگەی كوردییان گرتووە، هەروەها وای بۆ دەچین كە سەرباری پێشكەوتنەكان زۆرێك لە دەرگاكان داخراون ئێمە هەوڵدەدەین لەم دەرگایانە بدەین و ئامانجمان ئەوەیە تا بۆمان بكرێت هۆشیاری كۆمەڵایەتی بێتە ئاراوە لە هەڵەكانی كۆمەڵگە. جیا لەمەش بەنیازین بەریتمێكی نوێ بایەخ بە بواری هونەری و سیاسیش بدەین، لەگەڵ چەندین لایەنی دیكەی ژیان، دەخوازین كە خوێنەران و رۆشنبیران بەڕاو بۆچوونە جیاوازەكاینان هاوكارمان بن بۆ ئەوەی بە پێشنیارو سەرنجەكانیان گۆڤارەكە دەوڵەمەندتری بكەن.

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Govary Chrpa گۆڤاری چرپه posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Govary Chrpa گۆڤاری چرپه:

Share

Category