Wazhu واژۆ

Wazhu  واژۆ واژۆ Wazho

ئەم پەڕەیە سه‌كۆیه‌كه‌ بۆ بابه‌ته‌ گه‌رمه‌كانى رۆژ و هەواڵی سیاسی و کۆمەڵایەتی و وتار و تەندروستی و وەرزشی و هونەری

کەناڵی ڕووداو :ئێمە بووین زۆر باسی پیسی ژینگەی هەولێرمان کرد بۆیە حکومەت هاتە سەرخەت و چەند بڕیارێکی دەرکرد بۆ ڕێگری کرد...
13/01/2025

کەناڵی ڕووداو :

ئێمە بووین زۆر باسی پیسی ژینگەی هەولێرمان کرد بۆیە حکومەت هاتە سەرخەت و چەند بڕیارێکی دەرکرد بۆ ڕێگری کردن لەزیاتر پیس بوونی ژینگەی هەولێر .

لەنێوان دوێنی و ئەمڕۆدوێنی وتیان بەغدا ڕەفتاری زاڵمانە لەگەڵ هەرێم دەکات و ڕەنگە لەحکومەت بکشێینەوە .ئەمڕۆ بەماچ و موچ و...
13/01/2025

لەنێوان دوێنی و ئەمڕۆ

دوێنی وتیان بەغدا ڕەفتاری زاڵمانە لەگەڵ هەرێم دەکات و ڕەنگە لەحکومەت بکشێینەوە .

ئەمڕۆ بەماچ و موچ و باوەش جەخت لەسەر یەک پارچەیی عێڕاق و بەهێزکردنی دام و دەزگاکانی دەوڵەت کرایەوە

محەمەد حاجی مەحمود : من لەگەڵ کشانەوەم لەبەغداد ، دەبێت بەغداد ڕاگرین.
13/01/2025

محەمەد حاجی مەحمود : من لەگەڵ کشانەوەم لەبەغداد ، دەبێت بەغداد ڕاگرین.

ئاکار فارس ڕۆژنامەنووس :ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقە کەچی لەوەزارەتی خۆی ڕازی نیە ، ئێ جا هەر ئەوانەش گلە...
13/01/2025

ئاکار فارس ڕۆژنامەنووس :

ڕێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقە کەچی لەوەزارەتی خۆی ڕازی نیە ، ئێ جا هەر ئەوانەش گلەیی لەحیزبی تر دەکەن دەڵێن بەڕۆژ لەحکومەتن بەشەو موعارەزەن !!

ئیدارەی دەوڵەت بۆ هەرێم :کێشەی مووچە بە لێدوان و شەڕی میدیاکان چارەسەر نابێ ، پێویستە بەگفتوگۆ کێشە تەکنیکیەکان چارەسەر ...
13/01/2025

ئیدارەی دەوڵەت بۆ هەرێم :

کێشەی مووچە بە لێدوان و شەڕی میدیاکان چارەسەر نابێ ، پێویستە بەگفتوگۆ کێشە تەکنیکیەکان چارەسەر بکرێن .

شەڕی میدیایی نێچیرڤان و مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی مووچە دەستی پێکرد.▪ میدیای مسرور بارزان...
13/01/2025

شەڕی میدیایی نێچیرڤان و مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی مووچە دەستی پێکرد.

▪ میدیای مسرور بارزانی : هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت بەهۆی ترسیان لەهەرێم ئامادەییان دەربڕیوە کێشەی مووچە چارەسەر بکەن.

▪ میدیای نێچیرڤان بارزانی : بەهەوڵی نێچیرڤان بارزانی هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کێشەی مووچە چارەسەر بکەن .

▪ میدیای یەکێتی : سەرۆک بافڵ تاڵەبانی پرسی مووچەی هەرێمی تاوتوێ کردوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغداو بەڵێنیان داوە بەگفتوگۆ چارەسەری بکەن .

سەرچاوەیەکی ناو کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت :بافڵ تاڵەبانی بەزمانێکی توند ڕووی لەسودانی کردووە پێی وتووە قبو...
13/01/2025

سەرچاوەیەکی ناو کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەدانی دەوڵەت :

بافڵ تاڵەبانی بەزمانێکی توند ڕووی لەسودانی کردووە پێی وتووە قبوڵ کراو نیە چیتر پرسی مووچەی هەرێم تێکەڵ بەململانێکان بکرێ و ناکرێ مووچە خۆری هەرێم بکرێتە قوربانی هەندێ کێشەی تەکنیکی .

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم :مەسرور بارزانی داوای زانیاری وردی کردووە لە وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر ئەو قسەیەی ئیخڵاس د...
13/01/2025

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم :

مەسرور بارزانی داوای زانیاری وردی کردووە لە وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر ئەو قسەیەی ئیخڵاس دلێمی کە وتبووی بەغدا جوار ملیاری بۆ مووچەی مانگی دوازدە ناردووە

حاجی عەلی دەڵێ ، حەقم لە ڕیاڵ نییە و بەردەوامە لەسەر ئاشکراکردنی بەڵگەکانی لەسەر وەزیری تەندروستی حەقم بە ڕیال نیە.. سبە...
12/01/2025

حاجی عەلی دەڵێ ، حەقم لە ڕیاڵ نییە و بەردەوامە لەسەر ئاشکراکردنی بەڵگەکانی لەسەر وەزیری تەندروستی

حەقم بە ڕیال نیە.. سبەی گرێبەستێکی دیکەی زۆر گەورەی قۆرخکاری وەزیری تەندروستی بۆ کۆمپانیای دەسەڵاتدار.. ملیارەها دینار بدەی “بە سێ ئۆتۆمبیلی فۆرچنەر”!

ڕاوێژکارێکی سودانی بۆ واژۆ :نازانین مەبەستی هەرێم چیە لەوەی کە وتیان قبوڵ کراو نیە ئەوەی بەغدا بەرامبەر هەرێم دەیکا ، بە...
12/01/2025

ڕاوێژکارێکی سودانی بۆ واژۆ :

نازانین مەبەستی هەرێم چیە لەوەی کە وتیان قبوڵ کراو نیە ئەوەی بەغدا بەرامبەر هەرێم دەیکا ، بەڵێ دەبێ بەغدا بڵێ چیتر قبوڵ کراو نیە ئێمە پارەتان بۆ بنێرین و ئێوەش بیخۆن و نەیدەنە مووچەخۆران .

سەرچاوەیەک بۆ واژۆ :شنیار ئەنوەر داوای کردووە لە مەکتەبی سیاسی هەولێر ژوورێکی بدرێتی بۆ کارەکانی ، بەڵام کوڕانی کۆسرەت و...
12/01/2025

سەرچاوەیەک بۆ واژۆ :

شنیار ئەنوەر داوای کردووە لە مەکتەبی سیاسی هەولێر ژوورێکی بدرێتی بۆ کارەکانی ، بەڵام کوڕانی کۆسرەت وتویانە لە ترسی دەنگی ناڕەزایی کادیران و کەس و کاری شەهیدان ناتوانین ژوورت پێ بدەین .

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ واژۆ :سەرجەم وەزیرەکانی یەکێتی بە فلتەری ماڵێ مام جەلال دادەنرێن و هیچ کەسێکی نزیک لەکوڕانی کۆسرەت...
12/01/2025

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ واژۆ :

سەرجەم وەزیرەکانی یەکێتی بە فلتەری ماڵێ مام جەلال دادەنرێن و هیچ کەسێکی نزیک لەکوڕانی کۆسرەت ڕسول دانانرێن بۆ وەزیر .

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، ئاگربەستی غ*ە*ز*زە "زۆر زۆر نزیکە" و دەرفەت هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا رابگە...
12/01/2025

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، ئاگربەستی غ*ە*ز*زە "زۆر زۆر نزیکە" و دەرفەت هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا رابگەیەندرێت .

سەرچاوەیەک لە یەکێتی بۆ واژۆ :هیچ وەزیرێکی یەکێتی لەکابینەی تازە دانانێرتەوە کەسانی نوێ دادەنرێن
12/01/2025

سەرچاوەیەک لە یەکێتی بۆ واژۆ :

هیچ وەزیرێکی یەکێتی لەکابینەی تازە دانانێرتەوە کەسانی نوێ دادەنرێن

سەرچاوەیەک بۆ واژۆ :تورکیا و ئێران ڕێکەوتوون کەبەهیچ جۆرێک ڕێگە بەجموجۆڵی لاهور شێخ جەنگی نەدرێ لە کاری سیاسی و گرنگی بە...
12/01/2025

سەرچاوەیەک بۆ واژۆ :

تورکیا و ئێران ڕێکەوتوون کەبەهیچ جۆرێک ڕێگە بەجموجۆڵی لاهور شێخ جەنگی نەدرێ لە کاری سیاسی و گرنگی بەنەوەی نوێ بدرێ وەک بەدیلی ناوبراو.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بەغدا :بڕیارە نێچیرڤان بارزانی بەیانی داوا لەسودانی بکات بڕێک پارە خەرج بکات بۆ تەواوکاری مووچەی مان...
12/01/2025

سەرچاوەیەکی نزیک لە بەغدا :

بڕیارە نێچیرڤان بارزانی بەیانی داوا لەسودانی بکات بڕێک پارە خەرج بکات بۆ تەواوکاری مووچەی مانگی دوازدە .

مامۆستا دڵشاد میرانی ، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی :بەیاننامەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی دارای عێراق پێی وتین کە دەبیت شەڕی مان و...
12/01/2025

مامۆستا دڵشاد میرانی ، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی :

بەیاننامەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی دارای عێراق پێی وتین کە دەبیت شەڕی مان و نەمان بکەین لەپێناو (توطین) ، تا مووچەکەنمان لە دەستی جەردە و مووچە دزەکان دەربێنین.

سەرچاوەیەک بۆ واژۆ :بڕیارە لەسەر لێدوانەکانی دژی بەیاننامەی وەزارەتی دارایی ، ئەو وەزارەتە سکاڵای یاسایی دژی ڕێباز حەملا...
12/01/2025

سەرچاوەیەک بۆ واژۆ :

بڕیارە لەسەر لێدوانەکانی دژی بەیاننامەی وەزارەتی دارایی ، ئەو وەزارەتە سکاڵای یاسایی دژی ڕێباز حەملان تۆمار بکات و پێ دەچی لەسەر ئەوەش دوور بخرێتەوە .

Address

Iraq
Irbil
964

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Wazhu واژۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Wazhu واژۆ:

Share