09/12/2024
كتێبی (بەڕێوەبەردنی سەرچاوە مرۆییەكان) كە (ئەرسەلان ئەسعەد عەلی بابكەیی ـــ شێروانی) نووسیویەتی، سەبارەت بە ئەزموونی چەند ساڵی رابردوویەتی، بە تایبەت لە بواری بەڕێوەبەردنی سەرچاوە مرۆییەكان و راشدەگەیەنێ: ”سەرچاوەی مرۆیی، هاوشانی كاركردنی كارمەندان، یەكێكە لە پایەكانی گەشەكردنی رێكخراوەكان.“
نووسەر لە پەیامێكدا لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، سەبارەت لە ئامانج لە نووسینی ئەم كتێبە نووسیویەتی: ”مەبەست لە ئامادەكردن و نووسینی ئەم كتێبە، دابینكردنی چەمكی پراكتیتكیی سەرچاوەی مرۆییە، بۆ ئەو كەسانەی خولیا و ئارەزووی ئەوەیانە، زانیاری لەسەر سەرچاوەی مرۆیی لە ژینگەیەكی زانستی و پراكتیكدا بەدەست بێنن.“