AVA Sport

AVA Sport پەیجی ئاڤا سپۆرت لە فەیسبووک

Official Page of AVA Sport on Facebook
(14)

لەم وەرزە پێشبینی گۆڵی ئارسناڵ لە ڕێگەی تۆپی وەستاوەوە 0.71ـە، باشترین ڕێژەیە لە پرێمەرلیگ!لە لایەکی دیکەوە پێشبینی گۆڵی...
09/12/2024

لەم وەرزە پێشبینی گۆڵی ئارسناڵ لە ڕێگەی تۆپی وەستاوەوە 0.71ـە، باشترین ڕێژەیە لە پرێمەرلیگ!

لە لایەکی دیکەوە پێشبینی گۆڵی ئارسناڵ لە ڕێگەی یاریی کراوە لە 1.63ـەوە دابەزیوە بۆ 1.20!

ئەم هێڵکارییە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە لە ئێستادا ئارسناڵ، زیاتر پشت بە تۆپی وەستاو دەبەستێت بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، تاوەکو یاریی کراوە، ڕێژەکەشی لە سەرەتای وەرزی ڕابردووەوە بەرەو هەڵکشان چووە.

ڕکابەری پێڵاوی ئاڵتوونی لە پرێمەرلیگ زۆر بەهێزە.محەممەد سەڵاح - 13 گۆڵئێرلینگ هاڵاند - 13 گۆڵکۆڵ پاڵمەر - 11 گۆڵبە بۆچوو...
09/12/2024

ڕکابەری پێڵاوی ئاڵتوونی لە پرێمەرلیگ زۆر بەهێزە.

محەممەد سەڵاح - 13 گۆڵ
ئێرلینگ هاڵاند - 13 گۆڵ
کۆڵ پاڵمەر - 11 گۆڵ

بە بۆچوونی تۆ کێ دەبێتە گۆڵکار؟

ژمارەکانی کۆڵ پاڵمەر لەگەڵ چێڵسی ناوازەن، لە 48 یارییدا بەشداری 50 گۆڵی کردووە!48 یاری33 گۆڵ17 ئەسیست
09/12/2024

ژمارەکانی کۆڵ پاڵمەر لەگەڵ چێڵسی ناوازەن، لە 48 یارییدا بەشداری 50 گۆڵی کردووە!

48 یاری
33 گۆڵ
17 ئەسیست

چێڵسی لە پرێمەرلیگ 15 خاڵی لە یاریگای تۆتنهام هۆتسپێر بەدەست هێناوە، بەلایەنی کەمەوە 5 خاڵی لە هەر تیپێکی دیکە زیاتر بەد...
09/12/2024

چێڵسی لە پرێمەرلیگ 15 خاڵی لە یاریگای تۆتنهام هۆتسپێر بەدەست هێناوە، بەلایەنی کەمەوە 5 خاڵی لە هەر تیپێکی دیکە زیاتر بەدەست هێناوە، لەو کاتەوەی یاریگاکە کراوەتەوە لە ساڵی 2019.

دێنزل دومفریس تووشی ئەنفلۆنزا بووە، لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی نەکردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بایەر لیڤەرکوزن لە چامپیۆنزلی...
09/12/2024

دێنزل دومفریس تووشی ئەنفلۆنزا بووە، لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی نەکردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بایەر لیڤەرکوزن لە چامپیۆنزلیگ.

کارلۆ ئەنچیلۆتی: "بێلینگهام باشە، تەنیا گومان هەبێت لەسەر ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆیە، لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ دەزانین دۆخیان چۆن...
09/12/2024

کارلۆ ئەنچیلۆتی: "بێلینگهام باشە، تەنیا گومان هەبێت لەسەر ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆیە، لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ دەزانین دۆخیان چۆن دەبێت."

إن شاء الله، إن شاء اللهلە چاوپێکەوتنەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مستەر بیست، جۆنیۆری کوڕی دەردەکەوێت و لەگەڵ مستەر بیست گفتوگۆیەک...
09/12/2024

إن شاء الله، إن شاء الله

لە چاوپێکەوتنەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ مستەر بیست، جۆنیۆری کوڕی دەردەکەوێت و لەگەڵ مستەر بیست گفتوگۆیەک ئەنجام دەدەن...

مستەر بیست: بینیت کە لێبرۆن لەگەڵ کوڕەکەی یاریی کرد؟
جۆنیۆر: بەڵێ، بەڵێ.
مستەر بیست: لەگەڵ باوکت ئەوە دووبارە دەکەیتەوە؟
جۆنیۆر: إن شاء الله، إن شاء الله.

بە ڤیدیۆ لە تیکتۆکی ئاڤا سپۆرت دەتوانن بینەری دیمەنەکە بن...
بەستەری بینین لە کۆمێنتە 👇

جامی جیهانیی یانەکان چۆنە؟لە یوتوبی ئاڤا سپۆرتەوە بینەری تەواوی وردەکارییەکانی جامەکە بن...بەستەری بینین: https://youtu....
09/12/2024

جامی جیهانیی یانەکان چۆنە؟

لە یوتوبی ئاڤا سپۆرتەوە بینەری تەواوی وردەکارییەکانی جامەکە بن...

بەستەری بینین: https://youtu.be/0x5_IZsNBK4

چێنەر وەسفی چێڵسی دەکات و شیکردنەوە بۆ گۆڵەکانی دێربی لەندەن دەکات.لە تیکتۆکی ئاڤا سپۆرت دەتوانن بینەری تەواوی شیکارییەک...
09/12/2024

چێنەر وەسفی چێڵسی دەکات و شیکردنەوە بۆ گۆڵەکانی دێربی لەندەن دەکات.

لە تیکتۆکی ئاڤا سپۆرت دەتوانن بینەری تەواوی شیکارییەکە بن...

بەستەری بینین لە کۆمێنتە 👇

کۆتایی یاریئامەد سپۆر 2-1 شیانلیورفاسپۆرئاڤا سپۆرت یارییەکەی دەگواستەوە، بینەری بوویت؟
09/12/2024

کۆتایی یاری

ئامەد سپۆر 2-1 شیانلیورفاسپۆر

ئاڤا سپۆرت یارییەکەی دەگواستەوە، بینەری بوویت؟

کارلۆ ئەنچیلۆتی: "ئاتالانتا ئێستا باشترە لەو کاتەی مانگی هەشت ڕووبەڕوویان بووینەوە، ڕکابەرییەکی زۆر باش دەکەن. هاوڕێیەتی...
09/12/2024

کارلۆ ئەنچیلۆتی: "ئاتالانتا ئێستا باشترە لەو کاتەی مانگی هەشت ڕووبەڕوویان بووینەوە، ڕکابەرییەکی زۆر باش دەکەن. هاوڕێیەتییەکی زۆر باشم لەگەڵ گاسپەرینی هەیە، کارێکی ناوازە لە ئاتالانتا ئەنجام دەدات.
سێ خاڵی یارییەکەی سبەی زۆر گرنگ دەبێت، چونکە دەزانین قورسە بەشێک بین لە هەشت تیمەکەی پێشەوە، ڕەنگە ناچاربین یارییەکانی پلەی ئۆف ئەنجام بدەین."

فێدریکۆ ڤاڵڤێردی: "24ـەمی ڕیزبەندی بۆ ئێمە خراپە، ئێمە ڕانەهاتووین بەم دۆخە خراپانە، شوێنی ئێمە هەمیشە لووتکە بووە.ئاتال...
09/12/2024

فێدریکۆ ڤاڵڤێردی: "24ـەمی ڕیزبەندی بۆ ئێمە خراپە، ئێمە ڕانەهاتووین بەم دۆخە خراپانە، شوێنی ئێمە هەمیشە لووتکە بووە.
ئاتالانتا یاریزانی زۆر باش و خێرای هەیە، ئاگاداری ئەوەین، هەوڵ دەدەین سبەی باشترین ئاستی خۆمان پێشکەش بکەین."

کارلۆ ئەنچیلۆتی: "هیچ بوغزێکم دژی لاوەکان نییە، لە کاروانی ڕاهێنەرایەتییمدا چەندەها یاریزانی لاوم بەکارهێناوە. هەمیشە با...
09/12/2024

کارلۆ ئەنچیلۆتی: "هیچ بوغزێکم دژی لاوەکان نییە، لە کاروانی ڕاهێنەرایەتییمدا چەندەها یاریزانی لاوم بەکارهێناوە. هەمیشە باشترین پێکهاتە هەڵدەبژێرم، بەلامەوە گرینگ نییە یاریزانەکە 18 ساڵ بێت یاخود 40 ساڵ، هەندێکجار پێم وایە تیمەکە پێویستی بە ئێندریکە، هەندێکجار وا بیر ناکەمەوە. ئێندریک و گولەر هەردووکیان دەمێننەوە و یانەکە جێناهێڵن."

فێدریکۆ ڤاڵڤێردی: "پێویستم بە پشوو نییە، دەمەوێت هەمیشە یاریی بکەم. تەنیا خواردنی باش و پشووییەکی باش بەسە بۆ من، بەڵام ...
09/12/2024

فێدریکۆ ڤاڵڤێردی: "پێویستم بە پشوو نییە، دەمەوێت هەمیشە یاریی بکەم. تەنیا خواردنی باش و پشووییەکی باش بەسە بۆ من، بەڵام ئاشکرایە هەندێکجار مێشکت خەریکە دەتەقێتەوە. دوای هەڵەکەی یاریی بلباو، بە هاوژینەکەمم گوت کە ڕەنگە کێشەیەکم هەبێت، بەڵام پێی گوتم کە سەرکردەیەکی تیمەکە بووم و دەبێت هەوڵ بدەم سەرکردە بم.
نهێنی بەشداریکردنم لە هەموو یارییەک چێژبینینە لە یارییەکە، شانازییەکی گەورەیە بۆ من بەرگری لە لۆگۆی ڕیاڵ مەدرید بکەم، چونکە باشترین یانەی جیهانە. هەمیشە بیر لەوە دەکەمەوە منداڵەکانم و خێزانەکەم چ شانازییەکم پێوە بکەن کاتێک وازدەهێنم."

فێدریکۆ ڤاڵڤێردی: "چەند یارییەک لەمەوبەر هەڵەیەکی گەورەم ئەنجامدا، کە پێشتر هەرگیز بەسەرم نەهاتووە، ئەو شەوە کێشەی خەوم ...
09/12/2024

فێدریکۆ ڤاڵڤێردی: "چەند یارییەک لەمەوبەر هەڵەیەکی گەورەم ئەنجامدا، کە پێشتر هەرگیز بەسەرم نەهاتووە، ئەو شەوە کێشەی خەوم هەبوو و نەمتوانی بخەوم، بەڵام دەبێت هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێم و نیشانی بدەم یەکێکم لە کاپتنەکانی یانەکە، دەبێت نموونەیەک بم بۆ هاوڕێکانم."

دوای تێپەڕبوونی 10 گەڕ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەمجەد عەتوان بە حەوت گۆڵ گۆڵکاری خولەکەیە
09/12/2024

دوای تێپەڕبوونی 10 گەڕ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەمجەد عەتوان بە حەوت گۆڵ گۆڵکاری خولەکەیە

یاریزانی دڵخوازی تۆی تێدایە؟باشترین پێکهاتەی جیهان بۆ وەرزی ڕابردوو، بەپێی  یەکێتی جیهانیی یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ...
09/12/2024

یاریزانی دڵخوازی تۆی تێدایە؟

باشترین پێکهاتەی جیهان بۆ وەرزی ڕابردوو، بەپێی یەکێتی جیهانیی یاریزانە پیشەگەرەکانی تۆپی پێ، کە تێیدا 28 هەزار یاریزان دەنگیان داوە.

بێڵدی ئەڵمانی: "مانوێل نۆیەر هێشتا کێشەی پەراسووی هەیە و ئامادە نابێت، بۆ یارییەکەی بەرامبەر شاختار لە چامپیۆنزلیگ جارێک...
09/12/2024

بێڵدی ئەڵمانی: "مانوێل نۆیەر هێشتا کێشەی پەراسووی هەیە و ئامادە نابێت، بۆ یارییەکەی بەرامبەر شاختار لە چامپیۆنزلیگ جارێکی دیکە دانیێل پێرێتز گۆڵپارێزی سەرەکیی دەبێت."

Address

Shaqlawa Road
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when AVA Sport posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share


Other News & Media Websites in Irbil

Show All