Tafseer

Tafseer Tafseer Publication, Founded in 1995.
(194)

دامەزراوەی تەفسیر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، لەساڵی 1995 دامەزراوە

مؤسسة (التفسير) للنشر، تأسست في عام 1995

(Tafseer) publishing, Founded in 1995

07/11/2024

سەلاحەددینی ئەییوبی

چاپی نوێسەلاحەددینی ئەییوبی (چاپی چوارەم)نووسینی: محمد رجب البیوميوەرگێڕانی: محمد حسن سەرگەینێڵیڕووداوەكان ڕۆمانێكن نووس...
07/11/2024

چاپی نوێ

سەلاحەددینی ئەییوبی (چاپی چوارەم)
نووسینی: محمد رجب البیومي
وەرگێڕانی: محمد حسن سەرگەینێڵی

ڕووداوەكان ڕۆمانێكن نووسرانەوەتەوە و فیلمێکن نماییش كروان، دیاردە مێژووییەكان لە هەموو كات و شوێنێكدا بەپێى چەند پرەنسیپ و یاسایەکى مێژوویی دووبارە دەبنەوە وەكوو چۆن دیاردە سروشتییەكان دووبارە دەبنەوە كە قورئان بە «سنن» ناویان دەبات و دەفەرموێت: [وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ فَهَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلاً] (فاطر: 43) قەت بۆ یاساى خودا گۆڕان نابینیت. ئەم بە سەرهاتەى سەلاحەددین و خاچـ.ـپەرستان، نموونەیەكە لەم دیاردانە كە پێشكەشى ئێوەى بەڕێز دەكرێت. بۆیە ئێمە لە هەموو قۆناغەكانى مێژووى ژیانماندا پێویستیمان بە كەڵك وەرگرتن هەیە لەو ئەزموونە مێژووییانە كە بەر لە ئێمە ڕابردوون: [لَقَدْ كَانَ فِي قَصَصِهِمْ عِبْـرَةٌ لأُوْلِي الألْبَابِ] (یوسف: ١١١). واتە: "لە گێڕانەوەى بە سەرهاتى ئەوانەدا پەند و ئامۆژگارى هەیە بۆ هۆشمەندان"، تا بتوانین لە پرۆسەكانى ژیانماندا سەركەوتوو و بەختەوەر بین و لەو هۆیانە پارێزراو بین كە لە سەركەوتن و پێشەكەوتن دامان دەبڕن و دوامان دەخەن بۆ دواوە، چونكە ئەوەى ئیمڕۆ دەیبینین، لە ڕابردووشدا هەر ئەوە بوو کە ڕووی داوە و دووبارە دەبێتەوە.

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8
سلێمانی، تاسڵوجە

کتێبی نوێپەرتووکی (الوجیز في اصول الفقه)، لە باشترین پەرتووکەکانە لەم زانستە باڵایەدا کە زانستی ئوسووڵی فیقهە و لە لایەن...
06/11/2024

کتێبی نوێ

پەرتووکی (الوجیز في اصول الفقه)، لە باشترین پەرتووکەکانە لەم زانستە باڵایەدا کە زانستی ئوسووڵی فیقهە و لە لایەن یەکێک لە زانا زۆر مەزنەکانی ئوسووڵەوە لە مێژووی هاوچەرخدا نووسراوە کە مەرحووم دکتۆر «عەبدولکەریم زەیدان»ـە.

ئەم پەرتووکە زیاتر لە چل ساڵە پڕۆگرامی خوێندنە لە زانکۆ و پەیمانگە ئیسلامییەکانی هەموو جیهانی ئیسلامیدا بە کوردستانی خۆیشمانەوە، تەنانەت لە حوجرەکانیش لەم بیست ساڵەی دواییدا زۆر بە چڕوپڕی خوێنراوە و دەخوێنرێت.

ئەم پەرتووکە بە زمانێکی ئاسان نووسراوە، و هەموو بابەتەکانی زانستی ئوسووڵی (کە باڵاترینی زانستە ئیسلامییەکانە) لە خۆ گرتووە و دانەرەکەی هەموو مەوزوعەکانی ئەم زانستەی بە نموونەوە باس کردووە، بێگومان نموونەیش گرنگترین هۆکارە بۆ چاک تێگەیشتن لە بابەتەکان، زۆرینەی نموونەکانیشی لە دەقی قورئان و فەرموودەوە وەرگرتووە کە ئەمە خاڵێکی گرنگی سەرکەوتنی ئەم پەرتووکە بەپێزەیە.

الوجيز في أصول الفقه بە کوردی
نووسینی: الدكتور عبدالكريم زیدان
وەرگێڕانی: د. عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەد

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب

کتێبی نوێخێر، هونەری مامەڵەی موسڵمان لەگەڵ ماڵ و ساماندانووسینی: د. عبدالواحد محمد صالحزۆر جار لە مشتومڕى نێوان خەڵكى ئا...
06/11/2024

کتێبی نوێ

خێر، هونەری مامەڵەی موسڵمان لەگەڵ ماڵ و ساماندا
نووسینی: د. عبدالواحد محمد صالح

زۆر جار لە مشتومڕى نێوان خەڵكى ئاسايى، تەنانەت شارەزايان و بانگخوازانيشدا سەبارەت بە پرسى پارە و ماڵ و سامان، تێکەڵییەک لە ڕاوبۆچوون و جەمسەرگيرييەک لە قەناعەت و هەڵوێستەكاندا بەدی دەكرێت كە هەندێک جار دەبێتە مايەى بێهيوايى زۆرێک لە موسوڵمانان، ياخود لاسەنگیى هەڵوێست و هەنگاوى بانگخوازان و كەسانێک كە هەڵگرى خەمى ئوممەتن؛ هەندێكيان دەبينيت «هەژارى» بە بەخششێكى خودا و رێگەى باڵاى گەيشتن بە ڕەزامەندیى پەروەردگار و ئاسانیى گەيشتن بە بەهەشت پێناسە دەكەن، هەندێكى تر «دەوڵەمەندى» بە بناغەى سەركەوتنى موسوڵمانان و پايەى ڕاوەستانى بانگەواز دەناسێنن، بەشێک پێيان وايە دەستشۆردن لە دنيا و خۆشييەكانى، پەيڕەوى دروستى زوهد و دنيانەويستييە...

لە كتێبخانەى ئيسلاميدا، چ لە زانايان و نووسەرانى پێشين و ئەوانەى ئەم سەردەمەشدا، بە زمانى جياواز و بۆ ئاستى جياواز، دەيان نووسين لە بوارى ئابووريى ئيسلاميدا بەردەستن. ئەوەى خاڵى جياوازى ئەم نووسينەيە، پێشكەشكردنیيەتى بە زمانى كوردى و خستنە ڕووى بابەتەكانی بە كورتى و ساكارى و سنوورداركردنى نووسينەكەيە لە بازنەى هونەرى مامەڵە لەگەڵ ماڵ و ساماندا.

هيوامان وايە بەم بەرهەمە سوودێكمان گەياندبێت و بۆشاييەكمان پڕ كردبێتەوە

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8
سلێمانی، تاسڵوجە

(نوێ)شنەی ڕەحمەتی ڕەببانی شەرحی ئەلفییەی حافیزی عێڕاقی ڕازیانی (زانستی فەرموودە)نووسینی: ئیبراهیم فەتتاح قەرەداغیشەشەمین...
05/11/2024

(نوێ)

شنەی ڕەحمەتی ڕەببانی
شەرحی ئەلفییەی
حافیزی عێڕاقی ڕازیانی
(زانستی فەرموودە)

نووسینی: ئیبراهیم فەتتاح قەرەداغی

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب

05/11/2024

کتێبێکی نوێی د.عبدالواحد محمد صالح ⌛

کتێبی نوێبیردۆزی کوانتەم – فەلسەفە و خودانووسینی: کانەر تاسلامانلە ئینگلیزییەوە: ئالاء عەزیز بەرزنجی«بیردۆزی کوانتەم و ف...
04/11/2024

کتێبی نوێ

بیردۆزی کوانتەم – فەلسەفە و خودا
نووسینی: کانەر تاسلامان
لە ئینگلیزییەوە: ئالاء عەزیز بەرزنجی

«بیردۆزی کوانتەم و فەلسەفە و خودا»، لە نووسینی «کانەر تاسلامان»، کتێبێکە بەدواداچوون بۆ پەیوەندیی نێوان فیزیای کوانتەم و فەلسەفە و خوداناسی دەکات.

نووسەر قووڵ دەبێتەوە لەوەی کە چۆن بیردۆزی کوانتەم دەتوانێت کاریگەریی لەسەر باسە فەلسەفییەکان سەبارەت بە سروشتی واقیع و بوونی خودا هەبێت؟
کتێبەکە باس لە دیاردە کوانتەمییە جۆراوجۆرەکان و کاریگەرییە فەلسەفییەکانیان دەکات، ئامانج لێی پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان تێگەیشتنی زانستی و لێکدانەوە تیۆلۆژییەکانە.

بە ڕای من، ئەم کتێبە شیکارییەکی تێڕامان و بیرکردنەوە بۆ خوێنەرانی ئارەزووی لایەنە فەلسەفی و تیۆلۆژییەکانی تیۆری کوانتەم پێشکەش دەکات.

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8
سلێمانی، تاسڵوجە

(نوێ)شەرحی كتێبی: إيضاح الدليل في قطع حجج اهل التعطیلنووسینی: الامام محمد بن ابراهیم بن سعدالله بن جماعة (الشهیر ببدرالد...
03/11/2024

(نوێ)

شەرحی كتێبی: إيضاح الدليل في قطع حجج اهل التعطیل
نووسینی: الامام محمد بن ابراهیم بن سعدالله بن جماعة (الشهیر ببدرالدین بن جماعة)
ڕاڤەكار: سەرباز موحەممەد حەسەن

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب

کتێبی نوێوێنەی خراپ و مەترسییەکانی لەسەر منداڵانوەرگێڕانی بۆ عەرەبی: د.محمد عبدالجوادوەرگێڕانی بۆ کوردی: ئیمان هاشم ڕەسو...
03/11/2024

کتێبی نوێ

وێنەی خراپ و مەترسییەکانی لەسەر منداڵان
وەرگێڕانی بۆ عەرەبی: د.محمد عبدالجواد
وەرگێڕانی بۆ کوردی: ئیمان هاشم ڕەسووڵ

ئەم کتێبە ناوەڕۆکێکی سەرنجڕاکێش و ئاسان و زانستییانە پێشکەش دەکات سەبارەت بە هۆشیارکردنەوە لە زیانەکانی بابەتە بێئابڕووییەکان لە تەمەنی ٦ ساڵانەوە.

ئەوەی پێویستە دایک و باوک بیکەن، ئەوەیە کە بەها ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان لە دڵ و مێشکی منداڵەکەیان بچێنن، منداڵەکەیان ئامادە بکەن بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بابەتی بێئابڕوویی، توێژینەوە زانستییەکانیش پاڵپشتی ئەم بیرۆکەیەن.

زۆر گرنگە دایکان و باوکان گفتوگۆ بکەن لەگەڵ منداڵەکانیان، بۆیان ڕوون بکەنەوە کە بابەتە بێئابڕووییەکان چین و چۆن زیان بە مێشک و جەستە و پەیوەندیی کەسەکان دەگەیەنن، پێویستە گفتوگۆیەکی کراوە بێت، بە شێوەیەک بێت پڕ بێت لە خۆشەویستی و سۆز.

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8
سلێمانی، تاسڵوجە

02/11/2024

2 کتێبی نوێ لە زنجیرەی فەلسەفە و زانست ⌛

لە كاتی باران  بارین بڵێ : اللهم صيباً نافعاًخوايە ئەم بارانە بكە بە بارانێكی سوود بەخش.ئەگەر بارانەكە زیادی كرد بڵێ : ا...
02/11/2024

لە كاتی باران بارین بڵێ : اللهم صيباً نافعاً
خوايە ئەم بارانە بكە بە بارانێكی سوود بەخش.
ئەگەر بارانەكە زیادی كرد بڵێ : اللهم أغثنا
خوایە بە هانامان بێی و رزگارمان بكەی.

کتێبی نوێ جگـ.ـەرە بێدەنگترین چـ.ـەکی خۆکـ.ـوژنووسینی: کرێـ.ـکار ڕوستاییجگـ.ـه‌ره‌ و مادده‌ کحـ.ـوولییه‌کان و ماددە هۆشـ...
01/11/2024

کتێبی نوێ

جگـ.ـەرە بێدەنگترین چـ.ـەکی خۆکـ.ـوژ
نووسینی: کرێـ.ـکار ڕوستایی

جگـ.ـه‌ره‌ و مادده‌ کحـ.ـوولییه‌کان و ماددە هۆشـ.ـبه‌‌ره‌کان، هه‌رسێکیان له‌و ڕۆژگاره‌دا بوونه‌ته‌ سێ دوژمنی سه‌رسه‌خت و کاریگه‌ری نێو کۆمه‌ڵگەکه‌مان و به‌ تێپه‌ڕینی کات خه‌ریکه‌ هه‌وره‌ ڕه‌شه‌که‌یان ئاسمانی ژین و ژیانی گه‌نج و لاوه‌کانمان تاریکتر ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی جگه‌ره‌ی زیاتر کردووه،‌ یاسایی و ئاساییبوونیه‌تی له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی یاسایی و کۆمه‌ڵگادا.

ئه‌گه‌ر دووه‌م و سێیه‌میان له‌به‌ر عه‌یبه‌ش بێت، به‌کارهێنانیان سنوورداره‌ و که‌سانێک خۆیانی لێ ده‌پارێزن، له‌ به‌رانبه‌ردا سه‌ره‌ڕای ده‌رکه‌وتنی زیاتری زیانه‌کانی جگـ.ـه‌ره‌کێشان، بەداخەوە ڕۆژ له‌ دوایی ڕۆژ ئه‌گه‌ر به ‌گشتییش نه‌بێت؛ لای به‌شێک له‌ گه‌نجان و منداڵان بووەته‌ مایه‌ی شانازی و خۆده‌رخستن، له‌ کاتێکدا جگه‌ره‌ لە دۆستێکی دووڕوو زیاتر نییه، کەچی وه‌ک دۆستێکی جوان خۆی نیشان ده‌دات و له‌ دوایشەوە خه‌نجه‌رئاژن و له‌ناوه‌وه‌ش داتده‌ڕزێنێت، له‌ کاتێکدا له‌ ئێستادا بووەته‌ تێکهه‌ڵکێشێکی مه‌ترسیداری ناو خوێن و دڵ و ده‌مار و مێشک و ژیانی به‌شێکی زۆری منداڵ و گه‌نج و پیری سه‌رده‌م.

گرنگیی ئەم كتێبە‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای پێناسه ‌و مێژووی ده‌رکه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی جگـ.ـه‌ره‌، زیانه‌کانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ، به‌پێی ڕای زانا و شاره‌زاکانی ئه‌و بواره‌ ڕوون کراونه‌ته‌وه‌. له ‌هه‌مووشی گرنگتر بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌کێشان، چه‌ندین ڕێگای سروشتی و بێ به‌کارهێنانی ده‌رمان خراونه‌ته ‌ڕوو.

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8
سلێمانی، تاسڵوجە

31/10/2024

2 کتێبی نوێ لە زنجیرەی خێزانی سەردەم ⌛

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8
سلێمانی، تاسڵوجە

کتێبی نوێوەرزانەی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیسساغکردنەوە و لێکدانەوەی: پ.د. عرفان ڕشید شریف«وەرزانەی مامۆستا مەلا ع...
30/10/2024

کتێبی نوێ

وەرزانەی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس
ساغکردنەوە و لێکدانەوەی: پ.د. عرفان ڕشید شریف

«وەرزانەی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس»، هەگبەیەکی پڕ لە ئەزموونی زانایەکی مەوسووعیی گەورەی کوردە کە نزیکەی سەدەیەک لەناو زانستە ئیسلامییەکاندا مامۆستا و ڕێنوێنیکار بووە و سەدان قوتابیی پێ گەیاندووە، خەرمانێک لە زانست و مەعریفەی کۆکردووەتەوە و ڕێڕەوی ئایینی بە شێوە دروستەکەی پیشانی خەڵکی داوە، هەوڵی داوە کە تاکی کۆمەڵگە لەسەر خواناسی و بەها بەرزەکان پەروەردە بکات.

لەو سەردەمەی کە کۆڕی شەوانی گوند و شار و شارۆچکەکانی کوردستان بە چیرۆکە بێ بنەماکان گەرم دەکرانەوە، ئەم زانا خەمخۆرە بۆ هەر وەرزێک کتێبێک دەنووسێت کە هزری تاکی کورد لە خورافییات و چیرۆکی بێ بنەما ڕزگار بکات، سەرنجیان بە لای ڕاستییەکاندا ڕابکێشێت و بە شێوەی هۆنراوە ئامۆژگارییان بکات و ڕاستییەکانی ژیانیان بۆ نومایان بکات.

ئەم بەرهەمانە، خەرمانێکن لە بەرەکەت کە هەموو کەموکوڕییە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕووناکبیرییەکان دەستنیشان دەکەن و دەلاقەیەکی نوێ لە دینداری و خواناسی و زانست و مەعریفە بە ڕووی هەموواندا دەکەنەوە.

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب
11/28 تا 2024/12/8
سلێمانی، تاسڵوجە

⌛
29/10/2024

29/10/2024

کتێبی نوێ، بەم زووانە...

Address

Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 19:00
Tuesday 09:00 - 19:00
Wednesday 09:00 - 19:00
Thursday 09:00 - 19:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 19:00
Sunday 09:00 - 19:00

Telephone

+9647508180865

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tafseer posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Tafseer:

Videos

Share

Category

Our Story

دامەزراوەی تەفسیر (التفسیر)، لەسەردەستی مامۆستا (مخلص یونس مصطفی)، لەساڵی 1995 وەك دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە، یەكەم بەكتێبی خۆی بەزمانی كوردی بڵاوكردەوە. بیست و پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی تێپەڕدەبێت و تا ئێستا كتێبگەلێكی بێ شومار لەلایەن دەزگاكەمان بەهەر سێ زمانی (كوردی - عەرەبی - ئینگلیزی)چاپ كراوە. تەفسیر ئێستا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناسراوە بەهۆی گرنگی ناونیشانی كتێبە لەچاپدراوەكانی، كەبوونەتە هەوێنی مێژوویەكی گەواهیدەر بۆ ئەم ڕاستی یە حاشا هەڵنەگرە. لەئێستادا دامەزراوەی تەفسیر، ڕۆژ دوای ڕۆژ لەپێشكەوتن دایەو خوێنەرانیش وزەی سەرەكی ئەم داینەمۆیەن. _____________________ مؤسسة (التفسير) للنشر، تأسست في عام 1995، من قبل أستاذ (مخلص مصطفى يونس)، وقد اكتسب التفسير سمعة لنوعية المنشورات لم يتم العثورعليها بسهولة في الثقافة السائدة في كثير من الأحيان. منذ نشر أول كتاب لها. وفي عالم اليوم السريع النمو، التفسير معروف دوليا لأفضل و عناوينها المهمة، ذات جودة عالية من النشر.. __________________ (Tafseer) publishing, Founded in 1995, by (Mukhlis M. Yunis), Tafseer has gained a reputation for the type of publications not readily found in the often too fluffy mainstream culture. Since the publishing of its first book. In today’s fast-growing world, Tafseer is known internationally for its best and important titles, and a high quality of publishing. The readers are the only power of this dynamo

Nearby media companies